انجمن ادبی کاژه مهاباد
Open in Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................
Show more502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
Repost from N/a
🔸 نقد ادبی کتاب «زنمرگی و آقا و خانم ه» اثر فاخر دکتر هادی طیطه 🔸
🖋️ زنمرگی و آقا و خانم ه اثری است مبتنی بر «وضعیتنگاری»؛ جایی که روایت نه بر حادثه، بلکه بر فرسایش تدریجی معنا در زیست انسان معاصر استوار است. متن، با آگاهی روشن از سنت نثر فارسی و تجربههای نثر مدرن، مسیری میانه برمیگزیند: نه تسلیم ایجاز سرد میشود و نه گرفتار شرحگستری عاطفی.
۱.عنوان و دلالت مفهومی:
«زنمرگی» در این کتاب، مفهومی صرفاً جنسیتی نیست؛ بلکه دلالتی هستیشناختی دارد. واژه، بهدرستی از «روزمرگی» فاصله میگیرد و به وضعیتی اشاره میکند که در آن، انسان از کنش به انفعال میرسد و نقشها جای انتخاب را میگیرند. عنوان، پیشاپیش افق تأویل متن را میگشاید، بیآنکه معنای خود را تحمیل کند.
۲.شخصیتپردازی: تیپ آگاهانه:
«آقا» و «خانم ه» فاقد نام خاصاند؛ و این حذف، نه نشانه ضعف، بلکه انتخابی آگاهانه است. نویسنده از فردگرایی صرف عبور میکند و به تیپ اجتماعی میرسد. شخصیتها بیش از آنکه سخن بگویند، در سکوت معنا میسازند؛ سکوتی که بهدرستی جایگزین دیالوگهای تصنعی شده است.
۳.زبان و نثر:
نثر کتاب، پالوده، اقتصادمند و واجد موسیقی درونی است. ...
🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب
ئەڵقەی 26: مەزرای ئاژەڵان
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە دوو کتێبی مەزرای ئاژەڵان و ١٩٨٤ و هەروەها
ژیانی جۆرج ئۆروێڵ.
ڕادیۆ کتێب لە یوتیوب
________
@Radyokiteb
Repost from N/a
شماره ۵۲ مجله ویلکان منتشر شد
فرنگیس صفری، فائزه مظفری، پیوند فرهادی، فاطمه موسوی راد، ملیحه شاهعلی، طیبه شامانی، زهره پناهی، هستی امیری، رسول نادری، عاطفه احمدی، نیلوفر الماسیتبار، سپیده چاله چاله، درسا شیخی ، آیناز اخگر ، نوجوان سدره احمدی و عبداله مرادی در تهیه متون و تصویرگری ما را یاری دادند.
▫️در این شماره در قالب شعر، داستان، جدول و سرگرمی به موضوعات یلدا، مدیریت مصرف گاز، حافظ شیرازی، بازی محلی جوراب بازی، تفکیک زباله در منزل، معرفی غذای محلی شلم گوشت، تکریم سالمندان و ... پرداخته شده است.
▫️برای دانلود و مشاهده رایگان نسخه دیجیتال (PDF) این شماره روی لینک های زیر ضربه بزنید
https://www.milkanonline.ir/wp-content/uploads/2025/12/ویلکان-52.pdf
▫️مجله ویلکان تنها مجله کودک و نوجوان علاوه بر دکههای مطبوعاتی استان در مراکز فرهنگی وکتاب فروشی های معتبر نیز توزیع خواهد شد.
فرم اشتراک را تکمیل و برای ما ارسال کنید
https://www.milkanonline.ir/wp-content/uploads/2025/12/فرم-اشتراک-ویلکان.jpg
#مجله #کودک #مدرسه #شعر #تصویرگر #داستان #کرمانشاه #ویلکان
@wilkan_m
@milkan724
🔵شەوباش - هاودڵی وبەشداریی کردن لە هەڵمەتی مێهرەبانی شەوی چلەدا
#فضای_مجازی_مهاباد | #مهاباد_میدیا | #شبکه_مهاباد | #خبرگزاری_مهاباد | #سیما
....................................
🆔 @Mahabad_Media
🗓️ ۱۴۰۴/۰۹/۲۸
+ غائیب
* زامی
+ زەلیلی شەهرم و هەردەم دەکـەم بـاسێ لـە حوسنی تـۆ
هەتا کاتێ کـە دەرچێتن لـە تـەن ئـەم ڕووحـە یەکجاری
* ئـەگـەر ڕووحـت دەوێ فەرموو عەزیزم بێ بـە قوربانت
هــەتــا كـەی هـەر بـنـاڵـم وا دەسـا ڕەحمێ لــە ڕێی باری
+ هـەمـوو ژیـنـم بـەبێ تـۆیی بـەسـەربـرد چـاوەکەم جارێ
بـکـە ڕەحمێ بــە حـاڵی مــن دەبـا بـەسـبـێ ئـیـدی زاری
* لــە هیجرا قـەلبی مــن وەك نـەزمی زوڵـفـانـت پەرێشانە
بـــە لـوقـمـانی لــەبی لـەعـلـت نـەبێ نـابێ دەوا و چاری
+ ئـــەوا قـەڕنـێـکە بـــــۆ دیــداری ڕووخـسـارت دەنـاڵـێـنـم
لــە چـاوان ئـەشـکـی خوێنینم کــە دەرژێ وا بـە ناچاری
* تـەمای شـەهـد و شـەفای وەسڵم دەخـالەت جانی جانانم
كــە من بـولـبـولی نـاڵانـم ئــەتــۆش نــەو گــوڵی گوڵزاری
+ دەکـەم ڕووح و دڵ و گیانم هـەمـووی قـوربانی چاوانـت
ئـەگـەر خــۆ بێیتە دیـدار و بــە ژیـنـم بـەس بـکـەی یاری
* دڵی عاشق لـە حەسرەت وا پڕە و خاڵی لە عوشرەت بوو
لـە گـەردی ڕای بـەشـارەت چیـیـە دەم دەم چاوی بێداری
+ هـەمـوو دەم چـاوەڕێـم بـەڵـکوو کـە لوتفێکا بـە حاڵی مـە
بڵێی ڕۆژێـک لـە ڕێـی خـوادا کـــە نـاوم بـێـتـە سەر زاری
* ئەتۆ ئەی جامیعی كوفر و ئیمان، هەم نوور و زوڵمان بێ
بـە زوڵفت ئـافـەتـی عـالـەم بـە ڕوو شـەمعی شەوی تاری
+ ئـەتـۆ خـۆ ئـاگـەداری حـاڵـیی و پـێـیـشـم دەڵێی ئـەی یار
دەبـێ لـێـکـدی بـبـووریـن و ئــیــدی بـــا بـەسـبـێ دڵداری
* لــە دووری عـەرعـەری بـاڵات حـەرام بـوو ڕاحەتـی ڕۆژم
دەچـێـژم ئــاهـی شـەو تـاری و دەڕێـژم ئەشـكـی گوڵناری
+ حــوسـێـنـی تــاقــەتــم تــاقــە لـــــە دووری یاری نازدارم
لە دڵ ئاهـ و هەناسەی گەرم لە چاوم خوێن بووە جاری
* لە "زامی" ببیە "غائیب" نییە گـوڵ بێ خـاری زەحمەتبێ
لــە سـووتـان چـییە تـرسـی تـۆ ئـەگـەر پەروانە ئەتواری؟!
https://t.me/Amir_Ahmad222
🔺نالی لە ڕوانگەی مامۆستا هێمن وە
🔹خوێندنەوەی هۆگر
🔰نووسراوەیەکیبڵاونەکراوەی خودالێخۆشبوو مامۆستا هێمن
#هێمن
#نالی
#شێعر
#کورد
#وەفایی
#مهاباد
#سالم
#حەریق
#هەژار
@sirwan_weekly
Repost from دێرینەشێعری کوردی
وەی وەی لە هەناسەی دڵی من چەن بە کوڵە
هەی هەی کە پەژارەی خەمی تۆم چەن لە دڵە
دەی دەی بە نقێمی بەری مورووی ملەکەت
پەی پەی بکە داخم کە لە ڕەنگی سکڵە
مەس مەس چییە؟ هەر دێیو دەچی،دڵ دەسوی
یەس یەس،بە زمانی بەریتانی دەدوی
خەس خەس، قوڕی کوێ بێنم و بینێم لە سەرم
کەس کەس نیە کورد بێ و بە دڵم بێ بە دوی
یەک یەک نەبێ وەک تۆ،بە حەریفم نەبوو کەس
دەک دەک لە برۆی تۆ،بە خودا قودرەتی هەس
چەک چەک بووەوە گەرچی لەشم چش،لە مەڕا
تەک تەک مەکوژە،ڕاێی بە نەو،کەڕتێ بە یەس
دەم دەم نییە،زەم زەم بە بزەت دێتە وزە
کەم کەم نییە،عالەم بە وزەت، کەوتە بزە
ژەم ژەم کە نەبینێ منی ئاوارە دەمت
دەم دەم نەفەسم دێت و دەچێتن بە دزە
قەف قەف بخەیە قۆڵ ملم پەرچەمی کاڵ
گەف گەف لە دەمی بێو،بە جنێو بیکەیە گاڵ
سەف سەف دەبەسم باڵی خەیاڵاتی خراو
ڕەف ڕەف نەفڕی وەک دەفڕم من بە خەیەڵ
فلفل کەلەلایە لە حەنای خاڵی ڕەشت
بلبل فڕی نایە لە پەنای کوڵمی گەشت
چڵ چڵ لە گوڵیشی بە دەمۆ پێ بکەنێ
پل پل پەلی کەن،تاکو بەری بێ لە بەشت
کز کز دەکەوێ لێوی خەیاڵم،کە لە ڕووت
دز دز دەکەوی لێی و موژەت هەردوو بە جووت
چز چز بەدڵی دا دەچەقێ، ڕا دەچەنێ
خز خز دەخزێ ،پێی دەشکێت و سەر و لووت
وڕ وڕ لە بەری پێت دەکەوێ،عەتری چنوور
گڕ گڕ لە مەری سینەکەتن،مەشخەڵی نوور
پڕ پڕ لە خەمی ڕووتە ،وا دەڵە بوو
شڕ شڕ بە هەنسکم بووەوە ئەوکی شعوور
لەق لەق بە دەنوک چۆن دەتەقێنێ گڕ گۆڵ
تەق تەق بتەقێنی لە دڵم ،تیری مژۆڵ
هەق هەق کوتن و دەس خۆش و ئەحسەن حەقمە
شەق شەق شەقیشم کەیت و کەلاکم خەیە چۆڵ
خش خش دەخشێتن کە هەیاسەت لە کەمەر
کش کش وەکوو بێژی بە مەلی گیانی (عومەر)
چش چش لە قەوارەی لەشی بێچارە دەکا
فش فش هەڵەوەستێ بەدەنم مات و کەسەر..
🔸کۆلیل
@trupkirezgari
Repost from N/a
گۆڤاری خوێندکاریی کارین، ژمارەی یەکەم
زانکۆی کوردستان
پاییزی ۲۷۲۵
«خوێندکار و زانکۆ»
خاوەن مۆڵەت: کەژین ڕەحمانپوور
سەرنووسەر: کۆمار مەجیدی
بەرپرسی یاسایی: مێهران فەرەجپوور
ڕووبەرگ: مەهتاب کەریمی
لۆگۆ: محەممەد محەممەدی
وتارەکان:
◽️ئایدیای زانکۆ
د. عەبدووڵڵا ئەمینی
◽️دانشگاه انقیاد؛ یا رهایی بخشی!؟
د. مەسعوود بینەندە
◽️زانکۆ و پێگەی خوێندکار لە سەردەمی مۆدێڕندا.
د. حەسەن غەریبی
◽️ڕەتکردنەوەی مەزن!
نووسەر: Sylvère Lotringer
وەرگێڕ: ئەمیر ساڵحی
◽️بنگر بر آنچە در خیابان ها میگذرد.
نووسەر: Gallant .W Thomas
وەرگێڕ: مۆعین باباسەفەری
◽️دەڵەدزانی جیهان یەک بگرن!
نووسەر: Slavoj Žižek
وەرگێڕ: محەممەد محەممەدی
◽️گۆشەنیگایەک، ڕوو لە بەڵگەفیلمی "بێرکلێی لە شەستەکاندا"
دەرهێنەر: Mark Kitchell
نووسەر: مەتین جەهانی
@sirwan_weekly
Repost from 🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
شانۆی «سندووقی داوابەر»
نووسەر: هاڕۆڵد پینتێر
وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
دەرهێنەر: سیاوەش بیدارمەنێش
دەورگێڕان: حوسێن(دانش) کەریمی، محەممەد ڕەسووڵی
پێکهێنەر: ئومید خاکپوور
دیمەن و ڕووناکی: ڕێبین شکارچی، ئێرفان هومەیلی
جلوبەرگ: کلاسیکۆ.
ڕێکەوتی «١ هەتا ٥ی بەفرانبار» کاتژمێر ٦ی ئێوارێ لە ئامفیتەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، تەنیشت دەنگوڕەنگی ناوەندی مەهاباد چاوەڕوانتانین.
بۆ زانیاری زیاتر، جێگرەوە و ڕێزێرڤی بڵیت پەیوەندی بگرن بەو ژمارەیە۰۹۹۳۳۸۱۶۶۹۲ ڕێبین شکارچی
شانۆیەکی زۆر تایبەتە لە قیسی مەدەن😍
https://t.me/basharafkandi
Repost from هاژه میدیا
🎥 بینەر بن//
🔴 ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستێری شانۆی سندووقی داوابەر لە مەهاباد
١۴٠۴٫۰۹٫۲۶
🆔 @HajeNews
Repost from خێوەت
* ساتێک بۆ پرسیار ۹
ئەو جیهانه مەجازییەی چیرۆکنووس دەیخولقێنێ، چەنده خەیاڵییه و چەنده واقیعییه؟ کەسایەتییەکانی چەنده تەعبیر له کەسایەتی خودی نووسەر دەکەن و چەندە کەسایەتیی ڕۆنراون؟کاتێک "هاوارەبەره" چاپ بوو و ماوەیەک دوای ئەو "میرزا"ش بڵاو بووەوە کەشوهەوایەکی سەیر و خۆش لێره له کوردستانی دیوی ڕۆژهەڵات ساز ببوو. خوێندنەوەی ڕۆمان بۆ ئێمه ئەزموونێکی نامۆ نەبوو بەڵام خوێندنەوەی ڕۆمانی کوردی بۆ بەرەی ئێمه ئەزموونێکی زۆر نوێ بوو. ڕۆمانی کوردی هەبوو بەڵام ئێمە لەم دیو نەماندەدیتن. لەبیرمه من خۆم "ژانی گەل"ی برایم ئەحمەدم دوای هاوارەبەره خوێندەوە؛ ئەگەرچی زۆر پێش ئەو چاپ و بڵاو ببووەوە. کە "هاوارەبەره" و "میرزا" بڵاو بوونەوه زۆر کەس دەیانکوت کاک فەتاحی ئەمیری کەسایەتیی "میرزا"ی بەگوێرەی کەسایەتیی خۆی داڕشتووه. له گوتوبێژێکدا کە خوالێخۆشبوو کاک مارف ئاغایی لە گۆڤاری سروەدا لەمەڕ ڕۆمانی هاوارەبەره لەگەڵ کاک فەتاح کردبووی، نووسەری ڕۆمان ئەو قسەیەی ڕەت نەکردەوە. دەنگۆیەکە بۆ ئەوە نەدەبوو ڕەتی کەیەوه. میرزا عاقڵترین پیاوی دنیا بوو. خەڵکی دیکەش پێیان خۆش بوو میرزا بان. کەوابوو ڕای گشتیی خوێنەران هاتبوو سەر ئەوە کە بەشێک له کەسایەتیی میرزا خودی کەسایەتیی نووسەری ڕۆمانە و بەشێکیشی ئەو کەسەیه که نووسەر پێی خۆشه وا بێ. قەیدی ناکا ئەوەش هەر تەعبیر له کەسایەتیی نووسەر دەکا. مرۆڤ هەر ئەوە نییه کە هەیه، ئەوەی ئارەزووشی دەکا هەر بەشێکه له کەسایەتیی خۆی. زۆر دواتر زانیم ئەو دەنگۆ و پرسیار و باسوخواسانە هەر له لای ئێمە ساز نەبووه. ژانری ڕۆمان چووبووه هەر وڵاتێک ئەو باسانەشی لەگەڵ خۆیدا بردبوو. خوێنەران له هەر شوێنێک ڕۆمانێکیان خوێندبووەوە لەناو ڕۆمانەکەدا بەدوای پارچۆڵکەکانی ژیانی نووسەردا گەڕابوون. ئورهان پامووک دەگێڕێتەوه کاتێک ڕۆمانی "مۆزەی پاکیزەیی" نووسیبوو، بەشێکی زۆر له خوێنەرانی پێیان وابوو چیرۆکی دڵداریی ناو ئەم ڕۆمانه چیرۆکی ژیانی نووسەره و کەسایەتی یەکەمی چیرۆکەکە واته "کەماڵ"یش خودی ئورهان پامووکه. دانیەل دێفۆ کە ڕابینسۆن کرۆزۆی نووسیبوو زۆر به داکۆکییەوە باسی ئەوەی کردبوو ڕووداوی ناو ئەم چیرۆکه هیچی خەیاڵی نین و هەمووی کوتومت ڕوویان داوه. گوایه دواتر ڕوون ببووەوە دێفۆ ڕاستی نەگوتووه. هەتا ماوەیەک نووسەران بۆ ئەوەی بتوانن خوێنەران چاکتر ده ڕووداوەکانی چیرۆکەکەیانەوه بگلێنن داکۆکییان لەسەر ئەوە دەکرد چیرۆکەکە ڕووی داوه. دواتر مەیلەکە گۆڕا؛ چونکه بەشێک له ڕۆمان له واقیع وەردەگیرا، ڕۆماننووس بۆ ئەوەی کەس بە هۆی ئەوەی چیرۆکی ژیانی ئەو گێڕدراوەتەوە، دەنگی لێ هەڵنەبڕێ داکۆکی لەسەر ئەوە دەکرد که چیرۆکەکە خەیاڵکرده. مامۆستا ئیبڕاهیم یوونسی له سەرەتای ڕۆمانی "دلدادەها"دا ئەم تێبینییەی نووسیوە: "ئەم چیرۆکه بەرهەمێکی خەیاڵکرده و هەموو ڕووداو و کەسایەتییەکانی بەرهەمی خەیاڵی نووسەرن و سووکترین ئاماژەی بۆ کەسانی زیندوو یان مردوو تێدا نییه. بەم حاڵەشەوە ئەگەر وێکچوونێک لەگەڵ هەندێک کەس تێیدا بەدی دەکرێ، ئەمە بابەتێکی بەهەڵکەوته. ئەگەر خوێنەر لەمە ئارخەیان بێ، کەس ڕووداوەکان بەخۆیەوە ناگرێ." له سەرەتای ڕۆمانی "گورستان غریبان"یشدا بابەتێکی لەم چەشنە دووپات بووەتەوە. بەڵام بەشێک له ڕووداوەکانی ڕۆمانی "دلدادەها" له شنۆ ڕوودەدەن و من کە شنۆییم له پیرەپیاوانی ئێرەم بیستووه زۆریەک له ڕووداوەکان و کەسایەتییەکانی ناو ئەم ڕۆمانه ڕاستەقینەن. ئایا یوونسی قسەیەکی ناڕاستی گوتووه؟ ڕاستییەکەی ئەوەیه بابەتەکه لەوەی ئێمه بیری لێ دەکەینەوه زۆر تێکچندراوتره. هیچ چیرۆکنووسێک نییه له کاتی نووسینەوەی ئەزموونی کەسایەتییەکانی ناو چیرۆکەکەی چاوێکی له ئەزموونە ڕاستەقینەنەکانی ژیانی خۆی نەبێ. هیچ چیرۆکێکیش نییه تایبەتمەندیی "فیکشێناڵ" بوون یان ڕۆنراو بوونی تێدا بەدی نەکرێ. واته هاوشێوەی ئەو حالەت یان ڕووداوانەی له چیرۆکدا دەنووسرێنەوە، کەموزۆر له ژیانی نووسەرەکەشیدا یان له نزیکیی ژیانی ئەودا ڕوویان داوه. بەڵام ئەوەی چیرۆکنووس دەینووسێتەوه، به مەنتیقێکی داستانی "داڕێژراوەتەوه"؛ ئەگینا نەدەبوو به چیرۆک. "داڕێژراوەتەوە" واته تێک هەڵشێلدراوه و لەسەرڕاوه ساز کراوەتەوه؛ وەک ئەوەی قوتوویێکی سێحراوی هەبێ ناوی لێ بنێین "قوتووی چیرۆک". کاری ئەو قوتووە ئەوە بێ له لایەکەوه ئەو ڕووداوانەی له واقیعدا ڕوو دەدەن وەربگرێ و له لایەکەی دیکەدا ئەو ڕووداوانه به ڕیزبەندییەکی تەواو تازه و به گۆڕانکارییەکی بەرچاو و به مەنتیقێکی جیاوازەوە بداتەوە دەر. درێژەی ئەم باسه با بمێنێتەوە بۆ ساتی دەیەم. #ڕەهبەر_مەحموودزاده https://t.me/dr_rehber
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔴 کۆچیادی هونەرمەند سمکۆ پاکزاد
هۆڵی وەحدەتی #مەهاباد، ڕێکەوتی 1397/9/6
وێنە: سیناڕەمەن
🆔 @HajeNews
Repost from بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
+1
🌐 بیست و هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاویدا
🔹کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵە چیرۆکی "کچۆڵە" و "هەڵڵای سەر شەقام"
✍ ڕەزا یارئەحمەدی
🎙 وتاربێژان؛
دکتۆر هیوا قارەمانی
سالار پوورمەند
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی 1404ی هەتاوی .کاتژمێر ٤ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Repost from ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
⭕️ئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی "نیشتمان" بەڕێوە دەبات
زنجیرە کارگای دەروونناسی تایبەت بە دایکان و باوکان و مامۆستایان و ڕاهێنەرانی منداڵان
تەوەر: پەروەردەی جنسی منداڵان "تربیت جنسی کودکان"
وانەبێژ: بەڕێز کاک یاقوب خزری
کات: سێشەممە ١٤٠٤/۹/٢٥
کاتژمێر: ٣ تا ٥ دوانیوەڕۆ
شوێن: ساڵۆنی ئامفیتەئاتر کتێبخانەی مەستوورە کوردستانی (پاریکی میللەت)
تکایە لە هینانی منداڵان لە هەر حاڵەتێکا خۆ بپارێزن، بە هیچ جۆرێ نابێ کۆڕەکە منداڵانی تێدا بێ.
🆔 @nishtiman1
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_هونەری_منداڵان_و_مێرمناڵانی_نیشتمان_بۆکانRepost from 🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
شانۆی «چەرمەسەرییەکانی پیاوێکی مردوو» پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارێ لە موجتەمەعی سیمۆرغی بۆکان بەڕێوەدەچێت.
https://t.me/basharafkandi
Repost from 📚 کتێبفرۆشیی هێڤی
ناساندنی 15 کتێبی نوێ کە لەم ماوەیەدا چاپ و بڵاو کرانەوە.
📚 | @Hevibook
🛒 | @Hevibookadmin
Repost from شاهۆی وێژەوان
🖊️دەقی وتارێكی ڕەخنەكارانەی #عەبدولخالق_یەعقووبی لەسەر شیعری قوبادی جەلیزادە لە نوێترین ژمارەی گۆڤاری داكار
🎧#باهم_بشنویم
سەرمەستی نیگای پڕ پڕی ئەسراری ئەوینم
ڕووناکە هەموو گۆشەیی شەوگاری ئەوینم
📝شێعر لە مامۆستا: #محمد_صدیق_ولی_زاده
🎙خوێندنەوەی شێعر:#کژال_فرهادی
#رادیو_مهاباد
#کانیاوی_ادب
#کورد
#شعر
.....................................
🆔 @Mahabad_Media
🗓️ ۱۴۰۰/۰۷/۱۱
