انجمن ادبی کاژه مهاباد
Open in Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................
Show more502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
Repost from سەرنجەکانم
جەماڵ نەبەز، خوێندەوارێکی بەمشوور
✍️ زانیار قادرزادە
بەشی دووەم:
زمانناسیی کۆمەڵایەتی/ لایەنی سیاسی و کولتووری: ناوبراو زۆر بەقووڵی و بەوردی خەریکی ناسیۆنالیزمی کورد و تۆڕە فیکرییەکانی تاراوگە بوو و بۆ زیادتر ناساندنی ناسنامەی کورد کەڵکی لە زانستی زمانەوانی و مێژوویی وەرگرت. جەمال نەبەز لەگەڵ چەند هاوڕێ و هاوبیری خۆی کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد، "کاژیک" و هەر دوو ڕێکخراوی "یەکێتیی نەتەوەییی خوێندکارانی کورد لە ئورووپا- نوکسە" و "ڕێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئورووپا-سۆکسە"یان دامەزراند و بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی و بووژانەوە و یەکگرتووییی کورد زۆریان هەوڵ دا. ئەم کارەش نیشاندەری ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ناوبراو بۆ زمان بوو کە خۆی لە ستانداردسازی، چەمک، دەستەواژە، زاراوەسازی و ئەدەبیاتدا دەدیتەوە و پێی وا بوو مەیدانی یەکلاییکردنەوەی شوناس و مافە.
جەماڵ نەبەز سیمایەکی پڕبەرهەم و دیاری پانتاییی ئەندیشەی کوردی بوو. لە زمانەوانیی مۆدێرنی کوردی بەتایبەت بواری ستاندارسازی، وەرگێڕان، پەرەپێدان و ڕۆنانی زاراوە و چەمکەکان و شوناسدا زۆر چالاک بوو. بەرهەمەکانی ناوبراو یارمەتیدەرێکی باش بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی لە بواری زانستیدا بوون، هاوکات لە تواناسازیی کولتووری و سیاسیی ئاخێوەرانی زمانی کوردیدا ڕۆڵێکی یەکجار باشی گێڕا. هەر کەسێک حەزی لە لێکۆڵینەوەی کوردی، وەرگێڕان و بەتایبەت زمانەوانیی کوردی بێ، بێشک بۆ تێگەیشتنی زیادتری ئەم بابەتانە لە ڕووی تیۆرییەوە ناکرێ پشت بەم کارانەی جەماڵ نەبەز نەبەستێ و وەکو سەرچاوە کەڵکیان لێ وەرنەگرێت.
#زانیار_قادرزادە
https://t.me/Zanyarqadirzade
Repost from سەرنجەکانم
جەماڵ نەبەز، خوێندەوارێکی بەمشوور
✍️ زانیار قادرزادە
بەشی یەکەم:
لەنێو هەموو نەتەوەکاندا کۆمەڵێک کەسی خوێندەوار، دەستەبژێر و بەمشوور هەن کە لەپێناو سەروەریی نەتەوەکەیاندا لە هیچ هەوڵ و تەقەللایەک درێغییان نەکردووە. لەنێو ئێمەی کوردیشدا کەسانێک هەن و هەبوون کە لە ڕێی ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکانەوە مێژوویەکی درەوشاوەیان بۆخۆیان و نەتەوەکەیان تۆمار کردووە. یەک لەو کەسە دڵسۆز و خوێندەوارانە پڕۆفیسۆر "جەماڵ نەبەز"ە.
جەماڵ نەبەز لە کۆمەڵێک ڕوانگەی جیاوازەوە دەکرێ ئاوڕی لێ بدرێتەوە، دەکرێ لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردیدا، مێژوونووسی، زمانەوانی و گەلێک پرسی دیکە زیادتری لەسەر بنووسین و پەرە بە ئەندیشەکانی بدەین.
لێرەدا باسی بەشێکی بچووک لەو هەوڵە زمانەوانییانەی ناوبراو دەکەم. جەماڵ نەبەز وەکو کاری سەرەتایی بۆ ستانداردکردنی زمانی کوردی پلانی زانستییانە و وردی داڕشت. ئەو بەرهەمانەی لە نێوەڕاستی سەدەی بیستەمدا بڵاوی کردنەوە، ئامانجیان ڕۆنانی ئەو کەرەستە زمانییانە بوون کە بۆ پەروەردە، زانست و ئەدەبی کوردی بە پێویستی دەزانین. ناوبراو ساڵی١٩٦٠ یەکەم کتێبی دەرسی فیزیکی بە ناوی "سەرەتای میکانیک و خۆماڵەکانی ماددە"ی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە. ئەم کتێبە فەرهەنگۆکێکی باشی دەستەواژەی کوردی بۆ بابەتی فیزیک و بیرکاری لەخۆ گرتووە. لە سەردەمێکدا کە زمانی کوردی لە ڕووی ڕۆنانی دەستەواژەی زانستییەوە کارێکی ئەوتۆی لەسەر نەکرابوو، ئەم فەرهەنگە هەنگاوێکی بنەڕەتیی باش بۆ پەرەپێدانی چەمک و دەستەواژەی زانستی بوو.
ستراتیژیی ورد بۆ وشەسازی لە زمانی کوردیدا
جەماڵ نەبەز بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی وشەسازی لە زمانی کوردیدا چەند پلانی زانستی داڕشت:
١. وەرگێڕان: وەرگێڕانی چەمک و دەستەواژەی زمانانی دیکە بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی.
٢. هێنانی دەستەواژە و گونجاندنیان: کاتێک هیچ چەمک و دەستەواژەیەکی گونجاوی بۆ بابەتێک پێ شک نەهاتبا، چەمکی لە زمانانی دیکەی وەردەگرت و لە ڕووی فۆنۆلۆژی و داڕشتنەوە لەگەڵ زمانی کوردی دەیگونجاندن.
٣. بەربڵاویی مانایی: لەو شوێنانەی کە لە ڕووی مانایییەوە بە گونجاوی دەزانین، مانای نوێی بە وشە کوردییەکان دەبەخشی
ئەم ڕوانگەیە، ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی ناوبراو لە پەرەپێدانی چەمک و دەستەواژەکانە نەک وەکو وەرگێڕانێکی سادە و ساکار، بەڵکو وەک ئەندازیاری زمان کاری لەسەر چەمک و دەستەواژە نوێیەکان لەگەڵ ڕێزمان و فۆنۆلۆژیی زمانی کوردیدا کردووە.
جەماڵ نەبەز ساڵی ١٩٥٧ کتێبێکی دیکەی بە ناوی "نووسینی کوردی بە لاتین"ی بڵاو کردەوە. ئەم بەرهەمە یەکێک لەو کارە باش و زانستییانە بوو کە هەوڵی دەدا ئەلفبێی لاتینی بۆ زمانی کوردی زیادتر پێی بنووسرێت و خوێندەواری کورد لەگەڵی ئاشنا بێت. ئەم کارەشی هەم لایەنی زمانەوانی هەبوو، هەم لایەنی کردەیی:
١. بۆ مۆدێرنبوونی چاپ و بڵاوکردنەوە: زمانی کوردیی لەگەڵ ڕەوتی نوێی تێکنۆلۆژیی چاپ و بڵاوکردنەوە زیادتر پەرە پێدا.
٢. پشتیوانیی یەکدەستکردنی چەمکەکان: پێشنیاری سیستەمێکی نووسینی باشی لە ڕووی فۆنۆلۆژییەوە بۆ چەمکەکان کرد.
لە لایەکی دیکەوە بەرهەمەکانی شکسپییەر و نیکۆلا گۆگۆلی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی. ئەم کارە هەم ئەدەبیاتی کوردی دەوڵەمەندتر کرد و هەم لە ڕووی زمانەوانییەوە (وەرگێڕانی ئیدیۆمی بێگانە، داڕشتن) پرسیاری بۆ ساز بوو کە دەبوو وڵامیان بۆ بدۆزێتەوە. بەم کارەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیی تیۆریی زمانەوانیی کوردی دا. (بۆ وێنە لە چوارچێوەی زاراوەسازی، داڕشتنی زمان و هاوتای وەرگێڕان)دا کاری زۆر زانستییانەی کرد.
لە بەرهەمە زانستییەکانیدا (وەکو فیزیک، میکانیک، جەبر و ... هتد)، ئەو چەمک و دەستەواژانەی کە لە زمانی کوردیدا نەبوون، ناساندنی یان ستانداردی کردن. ئەم کارەش لە بواری زانستیدا زۆر گرینگ بوون: هەر زمانێک بیهەوێ لە زانست و پەروەردەدا زیادتر کاری پێ بکرێت، دەبێ دستەواژەی ورد و زانستییانەی بۆ دابڕێژرێت یان بۆی بدۆزرێتەوە. ئەم کارەش بۆشاییی نەبوون یان کەمبوونی چەمکەکانی کەمتر کردەوە.
مۆرفۆلۆژی و پێکهاتەی وشەی کوردییەکان: لە بڵاوکراوە جۆراوجۆرەکاندا پێکهاتەی وشە کوردییەکانی ڕوون کردەوە. شیکاریی پاشگر و پێشگرەکان، گۆڕانی مۆڕفۆلۆژی و لە هێندێک حاڵەتدا جیاوازیی زاراوە و بنزارەکانی زمانی کوردی. ئەم بابەتەش بۆ وەسفی ڕێزمان و ستانداردکردنی زمان زۆر گرینگن.
#زانیار_قادرزادە
https://t.me/Zanyarqadirzade
Repost from کتابفروشی آگورا- مهاباد
+3
کتێبی «نەریتەکانی کورد» ئەو ڕێوڕەسمانەی کوردەواری لەخۆ دەگرت کە لە درێژایی مێژوودا بوونه مۆرکی کۆمەڵگای کورد. پرۆفیسۆر دکتۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر لەم کتێبەدا لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر دابوونەریتە دیارەکانی کوردەواری کردوە. لەم کتێبەدا سەرتا شێوازی نمایشکرانی هەر کام لەو نەریتانە دەخرێنەڕوو و پاشانیش لە ڕووی مێژووییەوە شیکاریان بۆ دەکرێت.
وردەکاری کتێبەکە:
ناونشان: نەریتەکانی کورد
نووسەر: #کەیوان_ئازاد_ئەنوەر
بابەت: کەلتوور
چاپەمەنی: #٤٩_کتێب
قەبارە: مامناوەند (١٤*٢١ سانتیمەتر)
جۆری بەرگ: نەرم
جۆری کاغەز: باڵک
ژمارەی لاپەرە: ١٣١
ئەم کتێبە هەر ئێستا لە «کتێبفرۆشی ئاگۆرا» بەردەستە و لەو ڕێگایانەی خوارەوەش دەتوانن داوای بکەن:
شوێن: مەهاباد_چوارڕێیانی ئازادی_بەرامبەر باڵەخانەی سەقەفی_کۆڵانی ئازەرکەمەند
تەلەفوون: ٣٤٤٧ - ٤٢٢٤ - ٠٤٤
تێـ ـلێگرام: ٧٧٩٦ - ٩٥٩ - ٩٣٩ - ٩٨+
واتـ ـساپ: ٧٧٩٦ - ٩٥٩ - ٩٣٩ - ٩٨+
#ئاگۆرا_کۆمەڵناسی #آگورا_کوردی
#نەریت #کورد #کوردەواری #کتێب #فۆلکلۆر #دابونەریت
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حاجی هاشم نانەوازادەگان (شاعیر)
🔹 لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی لە مەهاباد
🔹 کۆچی دوایی: ۱۶ی بەفرانباری ١٣٧٣ی هەتاوی
🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی گشتیی مەهاباد
١۴٠۴٫١٠٫١۶
🆔 @HajeNews
Repost from گۆڤاری کوردی
لێرەدا پێویستە سپاسی ئەو بەڕێزانە بکەین کە بۆ سکەنکردنی گۆڤاری ڕوانگە یارمەتییان داوین:
1ـ دوکتور سەلاحەددین خەدیو (هەموو تێچووی کارەکەی وەئەستۆ گرتووە)
2ـ مامۆستا محەمەد محەمەدپوور لە بانە (لە ئارشیوی خۆیان 17 ژمارەی ڕوانگەی بە کاغەز بۆ ناردین)
3ـ مامۆستا ڕەئووف ڕەهنموون (دوو ژمارەی سفر و سێی بۆ سکەن کردین)
4ـ برایانی ئەمیری لە سەحافی ئەمیری بۆکان
ماڵیان ئاوەدان بێت و نموونەیان زۆر.
Repost from N/a
🖊 دوره آموزش جامع طراحی
🟢 مبتدی تا پیشترفته
آموزش اصولی طراحی مسیر شکلگیری نگاه حرفهای و خلاقانهٔ در آکادمی نیشان، رویکردی اصولی برای تقویت مهارت دیدن و طراحی است. در این دوره، هنرجو بهطور مختصر با ابزار و تکنیکهای مختلف مانند مداد، زغال، آبمرکب و پاستل آشنا میشود و همزمان شناخت فرم، تناسبات و انواع خط را تمرین میکند. آشنایی با آثار هنرمندان ایران و جهان، مبانی ترکیببندی، کادر و تنهای محدود تا گسترده نیز به شکل کاربردی مطرح میشود.
✅ مدرس: هما اسماعیلی
#دوره
📍 مهاباد، سهراه سید نظام، بەطرف میدان آرد، روبهروی مسجد سید نظام، موسسه فرهنگی و هنری نیشان
🕒 ساعت ثبتنام: صبحها ۱۰ تا ۱۳ | عصرها ۱۶ تا ۲۰
📞 09104443166
☎️ 04442245145
@Nishan_Academy
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔹سەیید موحەممەدئەمین واژی
🔴بیرەوەری؛ بە بۆنەی کۆچی دوایی "باوکی ژێپێتۆی ئێران" عوسمان ڕەحمانزادە
لەم لینکەدا بیخوێننەوە:👇
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=24531
@HajeNews
Repost from فصلنامۀ کشکول
+1
🔻 منتشر شد:
🔸 سی و سومین شمارۀ کشکول
⭕️ علاقهمندان میتوانند برای خرید، کُد (33) را به 09357270031 پیامک نمایند.
——————————
🔻بڵاو بۆوە:
🔸 سی و سێیهمین ژمارهی کهشکۆڵ
⭕️ خوازیاران دهتوانن کۆدی (33) بنێرن بۆ ژمارهی 09357270031
🌸 @kashkultv
Repost from کانال دانشگاه ارومیه
🎥 ویدیو مصاحبه صدا و سیما با دکتر هادی طیطه، دانش آموخته رشته ادبیات فارسی دانشگاه ارومیه
🔹کتاب «زنمرگی و آقا و خانم هـ » نوشته دکتر هادی طیطه عنوان «کتاب شایسته تقدیر نثر معاصر» پنجمین جایزه ملی کتاب سال جوانان را کسب نمود.
◀️ مشروح این خبر را در لینک زیر مشاهده نمایید:
🔗 https://news.urmia.ac.ir/node/9121
@urumia_uni
Repost from شاهۆی وێژەوان
با دروست و یەکدەست بنووسین
تکایە، هاوڕێیانی میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و نووسەر و وەرگێڕ، چاوگ (مصدر) و کار (فعل) لەبری یەکدی بەکار مەهێنن. بۆ نموونە، "تێداچوون"، کە چاوگە، واتە کردەیەك کەس و کاتەکەی دیار نییە، بەڵام "تێدا چوون" کارێکە کەسەکەی سێهەم کەسی کۆیە (ئەوان) و کاتەکەشی ڕابوردووە، واتە "ئەوان (لە ڕابوردوودا) تێدا چوون". یان "کۆبوونەوە"، کە چاوگە، ئاماژە بە کردەی گردبوونەوە دەکات بێ ئەوەی بزانین کێ کردوویەتی و چ کات کراوە، وەک لە ڕستەی "کۆبوونەوە ئەنجامی باشی دەبێت"، بەڵام "کۆ بوونەوە" وەک لە ڕستەی " ئەوان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باش کۆ بوونەوە" کارێکە بکەرەکەی "ئەوان"ە و کاتەکەی "ڕابوردووی سادەیە".
بەم پێیە, دەبێت بنووسین: "ئەوان لەسەر وەدیهێنانی ئاشتی ڕێککەوتن بە گرنگ دەزانن" نەک "ئەوان لەسەر وەدیهێنانی ئاشتی ڕێک کەوتن بە گرنگ دەزانن"؛ هەروەها دەبێت بنووسین " ئەوان لەسەر وەدیهێنانی ئاشتی ڕێك کەوتن" نەک "ئەوان لەسەر وەدیهێنانی ئاشتی ڕێكکەوتن".
خامەداری خاكەڕای كورد
#عەبدولخالق_یەعقووبی
Repost from Paşay Baran
بەشدار سامی، شاعیر و نووسەری شاری هەولێر بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکەی، بەیانی ئەمڕۆ بەشدار سامی، شاعیر و نووسەری گەنجی شاری هەولێر، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەشدار سامی ساڵی ١٩٨٤ لە شارۆچکەی مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە و دانیشتووی شاری هەولێر بووە.
ئەو وەک یەکێک لە دەنگە دیار و نوێیەکانی شیعری کوردی دەناسرا و خاوەنی شێوازێکی تایبەت بوو.
بەشدار سامی، شاعیر و نووسەر، لە ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٤ براوەی خەڵاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بوو.
لە تەمەنی ئەدەبیی خۆیدا، چوار کتێبی شیعریی چاپ کردووە بە ناونیشانەکانی (سبەی ڕۆژێکی دیکەیە، ئێوارە سەرابییەکان، ڕۆیشتن بە ئاراستەی مردووە بەڕێزەکان، لە گوڵ دەترسم).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔹ئەمڕۆ مەیدانی مەلاجامی //
➖هەوای شمشاڵی مام حەسن ڕەسووڵیان
١۴٠۴٫١٠٫٠٩
🆔 @HajeNews
❄دیسان زستان....
دیسان زستان، بەفر و کڕێوە
بەفر هەروەک زێڕ و زێوە
دیسان زستان، بەفر و شڵێوە
بەفر بووکی سپی شێوە
دیسان زستان، بەفر و پرووشە
کولوی بەفر وەکوو شووشە
دیسان زستان، بەفر و کڵاوە
خەڵک گشت خۆی داپێچاوە
دیسان زستان، بەفر و باڕن
شاخ و کێو لە بەفر پڕن
دیسان زستان، کەڕەسیسە
باسەکەی لە من ببیسە
دیسان زستان، زستانی جوان
بەفر مایەی خۆشی هەمووان!
✍کەسەر
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
Repost from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
🍁گۆڤاری سەر هێڵی ژمارە ٢٤ ژیار ڕسکا و هاتە بەر دیدەی چاوەکانتان.
🍁گۆڤاری سهرهێڵی ژیار ژمارهی ٢٤ وهرزی پاییزی ساڵی ٢٧٢٥ كوردی . ساڵی شهشهم
🍁بە پەلکە گیایەک ئەنووسم و
دارستانێک ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە ھاژەی زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا لە گیانمایە!(شێرکۆ بێکەس )
🍀ئەم جارەش لوا بە خامەی خامەڕەنگینان بینە بەر هەتەری چاوتان. ژیار دەلاقەیەک بە زمانی کوردی.
✍️مریهم یهتیمی
✍️یونس قوربانیفهر
✍️عیسا ئهحمهدی
✍️غهفوور كهسنهزانی ژاكاو
✍️حهسهن ئهمینی سهقز
✍️عابید حسهینی(چاوشینی باوهخهلیفه)
✍️مههدی فهلاحی سهرمهس
✍️پهخشان موحهممهدی
✍️مامۆستا كامیل شهریف پوور
✍دەروون
✍️خالید فهرهج زاده
✍️ئهسرین حامدی
✍️تهرانه فهلاحی
✍️بێهنووش عهلیزاده
🌅وێنەکان:محەممەد فەرەج زادە
✅ پەڕڕازێن:هانیا مرواری
🍁هاوڕێی خوێندنەوەی گەڵاکان بن
❄️ژیاری ژمارە ٢٥ بۆ وەرزی زستان چاوەڕێی هەنگاوەکانتانە بە وەرزی خوێندنەوە و نووسین
نووسینەکانتان بۆ بەڕێوەبەرانی"ژیار"بنێرن
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Repost from 📚 کتاب گزینگ 📚
عەبدولڕەحمان زەبیحی لە پێشەکی کتێبی « قامووسی زمانی کوردی» دا ئاوڕێک لە مێژووی زمانی کوردی دەداتەوە و لە زمانی سەردەمی مادەکانەوە شرۆڤەی خۆی دەست پێدەکات و هەروەها زۆر بابەتی مێژوویی و گرینگی زمانی کوردی دەهێنێتە بەر باس و لێکدانەوە. ئەو پێشەکییەی کە زەبیحی لەسەر مێژووی زمانی کوردی نووسیوییەتی ، لە دووتوێی ئەو کتێبەدا چاپ کراوەتەوە و ، هەروەها لە کۆتاییدا نامە گۆڕینەوەی ئەمیر حەسەنپوور و زەبیحی کە لەسەر زمانی کوردییە و تارێکی ئەمیر حەسەنپوور بە نێوی « بەربینگی زمانی کوردی بەربدەن» ، لێی زیاد کراوە.
...
📚 | مێژووی زمانی کوردی
✍🏻 | عەبدولڕەحمان زەبیحی
🖨️ |#راژە
...
@gzingbook
هیچ باسێ لە بەرەی ڕوژئاوا نییە...
------------------------------------------------------------
ئەی شەکەتتر
لە ئەسبەکانی سەر سنوور
سنوورەکانی سوور
سوورترینی سوورەکان
شەکەت وهیلاک لە وەزعی مەوجوود
لە کوشتاری گوڵ،پەپوولە، بێ سوود
لە قەتڵی هەتاو بە فەرمانی شەو
لە ویشکی زەوی،لە شێواوی جەو
لە مافی حەیوان لە مافی بەشەر
لە چی تی وییە لێوڕێژی خەبەر
خەبەرەکانی بەرەی ڕۆژئاوا
ڕۆژئاوای وەحشی
ئەی تۆ !
بێ ئەوەی مانگ
لپی دەستت واژۆکا و
خۆر جانتا بکاتە شانتەوە
هەزاران خولیا
گرێ بەستی پۆتینەکانت
هاوپەیمانی برادەرانی فشە و خەندە
ئەو برادەرانەی بە سمێڵی گووگرەوە
شەقام و پاڕک و ئێوارانیان دەتەقاند
برادەرانی دژبەری هێگلی و مارکسی
ئەو برادەرانەی سەر هەودای فەلسەفەکان و شێعرەکان و فیلمەکان و ئاوازەکانیان
ئاقیبەت بزەی ئافرەتێک بوو
ئافرەتانی هاوسێی درەخت و باڵندە
دەستەخوشکانی پەپوولە و ڕووناکی
ئافرەتانی لێوڕێژی کانی!
بە سروودی ڕووبارەوە
بە هەناسەی شەماڵەوە
بەرەو بەرەکانی ڕۆژئاوای
ڕۆژئاوای ناشوێنکات!
شوێنی هەناسە هەڵکێشانی مەرگ
مەرگی پیرۆز و قاڕمانانە
ئێستا لە بەرەی ڕۆژئاوای
بە فرێنچێکی دڵنشینی خاک و وێنەکان!
بە ئاوازی ڕەگبار و فەلسەفەی خوێن
ئەی برادەرانی خەندە و سیگار
برادەرانی حەوتی خەبیس!
برادەرانی شەو تا بەیان قومار
ڕۆژئاوا چ قومارخانەیێکی ڕاستەقینەیە
بێ تەزریقی خوێنی دووبارە!
لێرە پشتت هەر سەنگەر و
دۆستت هەر سەنگەر و
ئاشقت هەر سەنگەر و
خەونەکانت هەر سەنگەر
سەنگەر
سەنگەر
سەنگەر
سەنگەرەکانی پڕ لە چیرۆک
پڕ لە نشێوی ژیان
پڕ لە ڕابردوو و ڕوو نادیار
لە بەرەی ڕۆژئاوا
شەو تا بەیان لە ژوانی تفەنگی
تفەنگی خۆش کەمەر و خۆش دەست!
وە پیرۆزتر لە نامووس!
لە بەرەی ڕۆژئاوا
بارانی کەلاکە و
قوڕ و چڵپاوی نەهامەتی
ئەو نەهامەتیانەی
ئاواتەکان قووڵتر دەکەنەوە
وەک قووڵی هەڵمژینی بۆنی دواین دەسرۆکەی گراویی
وەک قووڵی تەزوویێکی پێش یەکەم ماچ
وەک قووڵی بۆنی دواین دەستاوی دایک
لە بەرەی ڕۆژئاوا
تەنیا قووڵ دەبیەوە
بە ناخی بووندا
ئەو بوونەی تا سەر ئێسقانی بەرەو نەمانە
بە بۆنی هەمیشەی باڕۆت و ڕەگبار
بە بۆنی خوێن و دووکەڵ
بە بۆنی سەرما و سەرماوەز
لە پشت پەردەی ڕۆژئاوا
کاپیتانبلاک و کۆنیاک
سمێڵ و غروور
ئەی برادەرانی غەڵتانی خوێن
ئەی برادەرانی دۆڕاوە پرد
پردەکانی پشتی سەر
ئەی برادەرانی کارتی
کارتەکانی دەستی کاپیتال
هیچ باسێ لە بەرەی ڕۆژئاوا نییە
مەگەر باسی خوێن!
باسی هیلاکی
ئەوەندە هیلاک ئەوەندە شەکەت
شەکەت و هیلاک شەکەت و هیلاک
لە بۆنی خۆێن و لە بۆنی کەلاک!
هێما
