ګـاروان ګەمـال
Open in Telegram
قال اللە : وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا . أي واحدا لا ناصر له ولا مال معه ينفعه كما قال تعالى : يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أتى الله بقلب سليم .🤍
Show more1 394
Subscribers
No data24 hours
-47 days
+1530 days
Posts Archive
1 394
کتێبی نـامەیەک بۆ نەوەکانی دایکـە حـەوا
بە شێوازی پیدی ئێف بۆ ئەوانەـی دەیانەوێ سوودی لێببینن
1 394
سوننەت و عەقیدە لە سەردەمی ئێستادا ئاوایە.
ڕێک وەک گرتنی پشکۆی ئاگرەکەیە، مانای ئەوەیە یان دەبێ توند دەست بگری بەو عەقیدە و ئیمان و تەوحیدەیی اللە بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی پێی بەخشیوین. کە دەبێتە هـۆی ئەوەی ئەزیەت و ئازاری دونیایی بچێژیت ، ئەزیەت و ئازار هەموو جۆرەکان دەگرێتەوە قسـەی خەڵک و جوێن و توانج و هەجر و هتد تەنانەت لە هەنگاوەکانیشت کە بە ئاسایی پێی دەڕۆیت مادام لەسەر سوننەت بێ دەبێ سەبر بگری لەسەر پشکۆکە چونکە دەڵێن: خوارە!
یانیش پشکۆکە بەردەدەی لە پێناوی ئەوەی دەستت نەسووتێ بەڵام دینت دەفەوتێ!
ئیتر ئـەوە سوننەتی ئەو دینە وابوە تـا ژیان بەردەوام بێ، بۆ هەموو کەس وەکو یەک بووە، تەنها ئەوەـی جیاوازە هەر یەکێکمـان بەپێی ئیمانەکەـی تاقیدەکرێیـنەوە لەسەر ئەو پشکـۆ ئاگرە.
واتە: ناکرێ بەهیچ جۆرێ ڕێگای تەوحیدو ئیمان بگری و کەس لەگـوڵ جوانترو بۆن خۆشترت پێ نەڵێ؟
1 394
هەرگیز سەلەفی ئوممەت ڕێزی لە ئەهلی بیدەع نەگرتوە
ئیمامەکانی سەلەف لە خیرالقرون وەک تابیعین تەنـانەت ڕێگایان نەدەدا کەسی موبتەیع قورئـانیش بخوێنێ لایان.
یەکێ هاتە لای ئیبن سیرین گوتی قورئانت بۆ دەخوێنم گوتی: نەخێر
گوتی کەمێک؟
گوتی: تەنـانەت یەک ئایەتیش نا
ئینجـا گوتی: یان تۆ بڕۆ یان من دەڕۆم.
عەبدوڵڵای کوڕی تاووس کە کوڕی تاووسی بن کیسانە گوێی لەکەسێکی موبتەدیع بوو قسەی دەکرد گوێی خۆی گرت و گوتیەکەی کوڕەکەی کــوڕم گوێت بگرە.
تەنانەت هەندێ لە ئیمامە بەرزو بەڕێزەکانی تابیعین کەسێکی موبتەدیع بەکۆڵانێک بڕۆشتایە ئەوان ڕێگایان دەگۆڕی و لەگەڵی پێیدا نەدەچوون!!
ئەوەی باسم کرد مشتێکی زۆر بچووکی خەرمانێکی زۆر گەورەیە لە هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر بە کەسی موبتەدیع.
تەبعەن ئەوە بەس لەنێو تابیعین لە خیرالقرون ، جگە لە چینـەکانی تر و پێشەواکانی تر.
تەنانەت پێشەوا فوزەیلی کوڕی عییاز کە هەموو کەس بە کەسێکی نەرم و عابدی دەبینی و ناسراویشـە بە(عـــابد الحرمین). کەچی لەهەر هەموو ئیمامەکـانی تر توندتر بوە بۆ ئەهلی بیدەع و موبتەدیع . بەجۆرێک دەڵێ: ( ترسم لەوەیە دانیشتن لەگەڵ کەسی موبتەدیع کردەوە بەتـــاڵ بکاتەوە)!!!
ئینجـا ئەوەش بزانن ئەهلی بیدەعی ئەوکـات جگە لە جەهمیەکان چەن چینێکی کەم بوون و زۆر ئەهوەن تر بوون لەوانـەی ئێستا. ئێستـا ئەهلی :( کوفر و شیرک و نیفـاق و ڕیددەن). ئینجـا دەیانەوێ مامەڵـەی برایەتی و تەبایی و دەست لەمل کردنیـان بخەنە پـاڵ سەلەف.
ناتوانن هەرگیز لەئێستـادا درۆ بەدەمی ئیمامەکانی سەلەف بکەن. بگرە ئەوەی دەیکەن و دەیڵێن بوختـانە بۆیان و هەرگیز وانەبوون.
دەتانتوانی دە سـاڵ پێش ئێستا شتی وا بکەن بەڵام ئێستا ئەهلی سوننە و شوێن کەوتوانی مەنهەجی سەلەف بەئەسەرو ڕەدد پەنـجەی ڕەدد دەخەنە ناو چاوەکانـتان .
ئەو زەمە فریودەرە ڕۆی و (قد مضت) کە بتوانن خەڵکی ساویلکە ونەزان فریو بدەن و بەکەیفی خۆتان هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک بن و ئـەوانیش چەپڵەتـان بۆ لێدەن.
ئێستا خۆتان و گومڕایی و کوفرو شیرکەکانیشتان دەخرێتە زبڵدانی مێژووی باب و باپیرانتان لە فیرەقەـ گومڕاکان.
ڕۆژێک دێ ئەو نەمامانەی چێندراوە بەئەسەری سەلەف بپشکوێ و پێ ڕابگات.
ئەوەی لەسەرتانە دەبێ بڵێن:( ٲین المفر)....
1 394
سبحـان اللە
تەنهـا لەماوەی پێنج سـاڵ زۆر نا
دەیەهـا کەسی بەحیسـاب لەسەر سوننەت و ڕێچکەی هیدایەت بوو. بانگەشەیـان بۆ سوننەت و گەڕانەوە بۆ عەقیدەی سەلەف بوو، ئەمڕۆ هەمـان ئەشخـاسەکان بانگەشە دژی ئـەو شتە دـەکەن کە پێشتر لەسەری بوون!!.
ئـەوەیـە زەمەنی فیتنە و کوفرو شیرك ، هەمووتان بەچاوی خۆتان دەبینن و دەبیستن و دێتەوە بەرچـاوتان چونکە زۆر نیە کاتەکەی، چەن سـاڵێکی زۆر کـەمە.
ئەو سەردەمەی بەیانی ئیماندارەو شەوەکـەی کافرە و بە پێچـەوانەوە.
ئەوەش بزانن ئەوەی کە شەیتان گومڕایی دەکاو تووشی کوفری دەـکات ئـاوا بەئاسانی وازی لێناهێنێ و فڕێی بدات . نەخێر بەڵکو گومڕاییـەکەی لێ دەکات بە هیدایەتو بۆی جوان دەکات و دەیڕازێنتەوە و ئینجـا بەڕەڵای کۆڵانی دەکاو دەڵێ دەست پێبکە جەنابی بانگخواز ، جەنابی نووسەر ، جەنابی داعی ....
بۆیەش گومڕاییەکانیان ئەمڕۆیان لا دەبێتە هیدایەت و هیدایەتی ڕابردوویـان لا دەبێتە گومڕایی و سەردەمی نەفامی.
1 394
کتێبەکـەم ، پەروەردەیی و ڕۆشنـایی هەموو نەوەیەکی دایـکە حـەوایـە.
هەموو چینێك دەگرێـتەوە لە نەوەکـانی دایـکە حـەوا.
کردنـەوە سەرجـەم گرێ کوێرەکانی ژیانیانە ئە ئیزنی اللە عزوجل
اللە لێمان قبوڵ بکاو بیکاتە توێشووی قیامەت.
1 394
Repost from کتێبخانەی خَیرالقرون
چاوەڕوانی کۆتایی هات بۆ بەرهەمەکە
بەرهەمی نوێ و تایبەت
ناوی کتێب: نامەیەک بۆ نەوەکانی دایکە حـەوا
چاپی دەرەوەیە
بەرگی ڕەقی بارزی فوول کوالێتی
ناوەڕۆکی کتێب: تایبەتە بە بونیادنی ئافرەتان و خوشکان .تەزکیەی نەفسیان و پەروەردەی ماڵ و منداڵ سەرجەم باسەکانی تایبەت بە بونیادنانی ئافرەتێکی لەسەر سوننەتی تێدایە لە پەروەردەی ماڵ و مێرد و زەواج و منداڵ و حیجاب و نیقاب و فیتنە و بەسەرهاتی ئافرەتانی سەلەف هتد .
نرخی کتێبەکە: ٥٠٠ کتێب لەو کتێبە نرخی لە (٧٠٠٠)دینـار داشکێنراوە بۆ تەنها ( ٣٥٠٠)دینار لە لایەن نووسەرەوە.
باشترین چاپ و کوالێتی
بەرهەم و بڵاوکراوەی کتێبخانەی خیرالقرون
بۆ داواکردنی
@Ktebxan1_bot
1 394
چـەتری ســـوننەت
ژیـــان لەم سەردەمەی ئێستاماندا هێندە قورس و شێواوە، مرۆڤ نازانێت چۆن باسی بکات. لە هەر لایەکــەوە تەماشـا دەکەیت، شەپۆلی گومان و ئارەزووەکان وەک بارانی بەخوڕ بەسەر دڵ و مێشکی خەڵکیدا دەبارێت و دەیەوێت بەرەو لاـی خۆی ڕایان بکێشێت.
لە نــاو ئەو هەموو تێکچوون و لافــاوەدا، تاقە ڕێگایەک کە بۆ موسڵمان مابێتەوە بۆ ئەوەی خۆـی و باوەڕەکەـی بپارێزێت، تەنها دەستگرتنە بە ڕێبازی پێغەمبەر (ﷺ) و گەڕانەوەیە بۆ سەرەتا بێگەردەکەی ئیسلام، (خیرالقرون)گەڕانەوەیەک کە هەم لە ڕەوشت و ئەدەبدا ڕەنگ بداتەوە و هەم لە فێربوونی ڕاستییەکانی دیینەکەیدا.
دیــارە کاتێک مرۆڤ بڕیــار دەدات لەسەر ئەم ڕێگا ڕاستە بڕوات و ئەم چەتری پاراستنە هەڵبکات، کارەکەی ئاسان نابێت. لێرەوە جەنگێکی قورس لەگەڵ خراپەکارانی جنۆکە و مرۆڤ دەست پێدەکات، ئەوانەـی بە هەموو شێوازێک و بە قسەی ناخۆش دەیانەوێت ئەو چەترەـی لەدەست دەرکەن.
بۆیە لەم سەردەمەدا مانـەوە و خۆڕاگرتن قورسترین تاقیکردنەوەیە. زۆر کەمن ئەوانەی توانیویانــە لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن، زۆرینەـی خەڵکی بەرگەـی ئەم هەموو گوشارە جۆراوجۆرەیان نەگرت، بۆیە زوو چۆکیان دادا، دۆڕان و لە ناو شەپۆلی فیتنەکانــدا ون بـوون.
ڕەسەنـایەتی ڕاستەقینە لێرەوە دەست پێدەکات، مرۆڤ کاتێک عەقیدەیەکی پاک و تەوحیدێکی بێگەرد لە دڵیدا جێگیر دەکات، وەک دارێکی بەهێز و ڕەگداکوتاو وایە کە هیچ باهۆزێکی گومان و ئارەزوو ناتوانێت لەنـاوـی بەرێت.
ئەم ڕێگایەش ڕێک ئەو مەنهەجە ڕوونەیە کە (سەلەف) لەسەری ڕۆیشتن. ئەوان لەنــاو قورسترین فیتنەکاندا مانــەوە، نە گۆڕان و نە ڕەنگی سەردەمی خۆیان گرت، چونکە پێوەرەکەی ئەوان ڕەزامەندـی خودا بوو نـەک قسەـی خەڵکی. ئەوان تێگەیشتبوون کە عەقیدە جێگای سازشکردن و لێبوردنی کاتی نییە، یان دەبێت بە پاکی بیپارێزیت یان لەناو لافاوـی فیتنەکانـدا ون دەبیت.
بۆیــە، کاتێک مرۆڤ تا کۆتایی ژیانی لەسەر ئەم بیروباوەڕە دەمێنێتەوە، نەک تەنها لە ژیانی دواڕۆژدا سەرفراز دەبێت، بەڵکو لەم دنیایەشدا ناوی بە بەرزی دەمێنێتەوە.
مێژوو ئاوڕ لەوانە ناداتەوە کە لەبەر خاتری دڵی ئەم و ئەو یان بەهۆی گوشارـی سەردەمەوە باوەڕ و ناسنامەی خۆیان گۆڕی و ڕووخان ، بەڵکو بە شانازییەوە ناوی ئەو غەریبانە دەنووسێتەوە کە چەترـی سووننەتیان بە توندـی گرت و بوونـــە نموونەی باڵای خۆڕاگرتن لەسەر عەقیدەی ڕاست و تەوحیدی پاک.
✍️....
1 394
سـەردەمێکە چۆنی وەسفی بـکەی ناـڕەحەتە
هەرچی فیتنەی ( شوبوهـات و شەهەواتـ )ـە داباریـوە.
تـــاکە چەک و قەڵغـان موسڵمان هەیبێ و بەکاری بێنی ،(چەتری سووننەتە) و گەڕانەوەیە بــۆ مەنهەجی سەلەف لە ئەدەب و ئەخلاق و عیلم.
1 394
ئیمامی موسلیمی کوڕی حەجاج کاتێک هات بۆ لاـی (ئیمامی بوخــاری)، نێوان هەردوو چـاوی ماچ کرد و پێی وت: [ڕێگەم بدە قاچەکانیشت ماچ بکەم، ئەی مامۆستای مامۆستاکان، سەرداری فەرموودەناسان و پزیشکی فەرموودە لە کەموکوڕییەکانیدا (عیلەل).
ئـەوەیە گەورەیی وڕێزی گەورەکـان لای گەورەکـان
1 394
هەمیشە ئەو تابلۆ و وێنانــەـی کە لە نـاو خەیاڵدانی خۆماندا دایان دەتاشین، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی واقیعدا ڕەنگ و شێوەیەکی تــەواو جیاواز وەردەگرن.
ئـــەو ژیانەی کە ساڵانێکی زۆر بە ئومێد و خەونەوە چاوەڕێی هاتنی دەکەین، کاتێک دەبێتە ڕاستی، دیوێکی تری شاراوە و پڕ لە ماندووبوون پیشان دەدات. ڕێک وەک کاتی منداڵیمان؛ کاتێک تەواوی ئاواتمان ئەوە بوو زوو گەورە بین، چونکە لە ناو وەهمی خۆماندا تەمەنی گەورەییمان وەک ئازادییەکی بێسنوور کێشابوو، بەڵام کاتێک گەیشتینە ناو جەرگەی واقیعەکە، تێگەیشتین کە ئەو ئازادییە تەنها بەرپرسیارێتییەکی قورس و گێژاوێکی قووڵی ڕۆژانەیە.
ئەم یاسایە بەسەر تەواوی شتەکانی تری ئەو دونیـایەدا جێبەجێ دەبێت؛ هیچ حەقیقەتێک هێندەی خەیاڵەکەی ناو مێشکمان بێگەرد نییە.
ئێمە زۆرجار ئاواتی ئەو وێنە و ئاواتانە دەبین کە خۆمان لە مێشکماندا بۆ ژیان و کەسەکان دروستمان کردووە، نــەک واقیعەکە وەک خۆـی؛ بۆیــە کاتێک لە نزیکەوە لەگەڵ ڕووداوەکـان دەژین، ئەو ماسکە ڕازاوەیەی خەیاڵ لادەچێت و ڕووی ڕاستەقینەی کەمایەتییەکان دەردەکەوێت.
غەمگینییەکە لێرەدایە کە واقیعی ئەم دونیایــە زۆرجار بێبـەزەیییە، ئێمە شەو و ڕۆژ ڕادەکەین بۆ بەدەستهێنانی شتەکان وەک بڵێی کــلیل و چارەسەری کۆتایی هەموو کێشەکانمان بن، بەڵام کاتێک دەبنە هی خۆمــان، زۆر ئاسایی دەبنەوە و ئەو جادوو و درەوشانەوەیەی لە دوورەوە هەیانبوو، تەنها خەڵەتێنەیــەک بووە و بەس.
خەیــاڵ هەمیشە دڕکەکانی دونیامـان لێ دەشارێتەوە و تەنها دیمەنە گەشەکــان پیشان دەدات، بەڵام واقیع ناچارمان دەکات دەست بدەین لە ئازاری ئەو دڕکانــە.
ئەم کێشمەکێشە بەردەوامەی نێوان وەهم و حەقیقەت، گەورەترین هۆکاری خەمۆکی و بێئومێدیی مرۆڤە لەم ژیانەدا، چونکە ئێمە فێر نەبووین واقیع وەک خۆی قبوڵ بکەین.
بەڵام گەورەترین و ترسناکترین وەهم لەم کێشمەکێشەدا، ئەو کاتەیە کە مرۆڤ بەهۆی خەڵەتانی کاتیی ئەم وەهمەوە، پاشەڕۆژی ئەبەدیی خۆی دەدۆڕێنێت.
چەنــدە خەسارەتێکی کوشندەیـە کاتێک مرۆڤ دین و قیامەتی خـۆـی، کە حەقیقەتی ڕەها و هەمیشەیین، لەپێناو دەستکەوتێکی کاتیی دونیاییدا بفرۆشێت و بیکاتە قوربانی!
زۆرن ئەوانــەـی کاتێک دەکەونە ناو داوی ئەم جادووە کاتییەی دونیـاوە، ئامادەن بنەماکانی باوەڕیان پشتگوێ بخەن تەنها بۆ بەدەستهێنانی ماڵ و سامان، یان لەبەر خاتری داواکاریی بێجێی منداڵ و خێزان، یان بۆ گەیشتن بە زەواج، یان لەپێناو بڕوانامە (شەهادە) و پێگەیەکی دونیایی. ئەوان وا دەزانن ئەم شتانە کلیلە ئەفسوناوییەکەی بەختەوەریین، بەڵام فەرامۆشی دەکەن کە هەموو ئەمانە تاقیکردنەوەی تێپەڕن و لە یەک چرکەدا دەبنە تۆز و بــا دەیانبات.!
کــاتێک لـە ڕۆژی قیامەتدا پەردەـی وەهمەکان بــە تەواوـی لادەچێت و مرۆڤ لەبەردەم حەقیقەتی مەزنی دادپەروەریی اللە دا ڕادەوەستێت، ئـەوکات تێدەگات کە خەیاڵ چۆن خەڵەتاندوویەتی. لەوێدا نە ئەو ماڵە دەمێنێت کە لە پێناویدا حەرام کرا، نە ئەو شەهادە و ناوبانگە فریای دەکەوێت کە بەهۆیەوە لە دین لایدا، و نـە هیچ مرۆڤێک بەرپرسیارێتیی گوناهەکانی هەڵدەگرێت.
بــۆیە ژیریی ڕاستەقینە لەوەدایە کە چاوـی خەیاڵ کەمێک کز بکەینەوە و بە چاوی واقیعی قیامەتەوە سەیری دەوروبەرمان بکەین، چونکە ژیان هەمیشە بەو جۆرە دەڕوات کە هەیە، نــەک👈 بەو شێوازەی کە ئێمە لە ئاواتەکانماندا بۆمان داتاشیوە، و گەورەترین دۆڕاویش ئەو کەسەیە کە بەهەشتی هەمیشەیی بە چەند ڕۆژێکی کەم و فانیی ئەم دنیایە گۆڕییەوە.
زۆربوون و زۆرن ئـەوانـەی بوونە نێچێری ژیانێکی دۆڕاو بەهۆی وەهم و خەیاڵێکی داتاشراوی درۆینەوە کە بۆخۆیان دورستیان کردبوو.
حەقیقـەت دوای دۆڕان
✍️....
1 394
بیهێنـە پێش چـاوت و لێی وردبەرەوە
ئیمام و گەورەیی هەموو فەرموودە ناسانی ئوممەت بوـخــاری
کاتێک ڕووی کردە شاری نـەیسابوور، کە یەکێکە لە شارە گەورەکانی خوراسان. کاتێک گەیشتە ئەوێ، خەڵکی شارەکە بە بەیانییەکی زوو چوونە دەرەوە بۆ پێشوازی لێکردنی. (چوار هەزار پیاو بە سواری ئەسپ پێشوازییان لێکرد، جگە لەوانەی کە سواری گوێ درێژ یان وشتر بوون، و ئەوانەـی کە بە پێ هاتبوون. هەموو والییەکان و زانایان چوونە دەرەوە بۆ پێشوازی لێکردنی پێش ئەوەی بگاتە شارەکە بە دوو یان سێ قۆناغ (نزیکەی سەد کیلۆمەتر).
زۆرێتییان کرد لە ڕێزلێنانی بە شێوەیەک کە پێشتر بۆ کەس نەکرابوو، و دوای ئەویش نەکرا.
ئیـنجا دوایی ماوەیەکی کـورت لە هەمـان شـار بەغەریبی دەربەردەر کرا!!
یەکێ لە ناخۆشترین نووسینەـکانم ، نووسینی بەشی میحنەو دەربەردەری و غوربەتی ئیمامی هەموو فەرموودەناسانی ئوممەت پێشەوا بوـخاری بوو..
✍️...
1 394
کاتێک خــودای گەورە نیعمەتێکت پێ دەبەخشێت، پێویستە بە قووڵایی ناختەوە پێی بزانیت و قەدری بگریت پێش ئەوەـی لەدەستی بدەیت.
مرۆڤ کاتێک بە وردی سەیری ژیانی خۆی دەکات و دەبینێت اللە چ بەخشینە مەزنەکانی پێداوە، هەمیشە دڵی سوپاسگوزار دەبێت و هەرگیز لە دنیا و قیامەتدا تووشی دۆڕان نــــابێت.
ئەم حەمد و سوپاسە ڕاستەقینەیە نەک تەنها بەرەکەتەکە دەپارێزێت، بەڵکو دەرگاـی خێری زیاتری بەسەردا دەکاتەوە و دڵ ئارام دەکات. بەڵام لە بەرامبەردا، مرۆڤی ناشکور کەسێکی بێسفەت و کەموەفایە کە چاوی تەنها لەسەر نەبووەکانـــە و بەهای ئەو شتانە نابینێت کە هەیەتی.
ئـــەو بە جۆرێک بێمنەت دەبێت بەرامبەر بە نیعمەتەکــان، وا هەست دەکات هەموو شتێک بە شایستەیی خۆی هاتووە و فەرامۆشی دەکات کە ئەمانە تاقیکردنەوەن.
ئەم بێباکی و بێمنەتییە وا دەکات کە بەرەکەت لە ژیانیدا کۆچ بکات.
چونکە یاسای ژیــان وایە کە نیعمەتەکان لە ماڵی کەسی ناشکوردا جێگیر نابن و زۆر بە خێرایی لێی دوور دەکەونەوە.
بۆیە لوتکەی ژیری لەوەدایە کە لە هەموو ساتێکدا بەخشینەکانی دەوروبەرت ببینی، قەدریان بزانیت و بە دڵ و زمان هەمیشە شاکر و قەرزاری اللە بیت.
زۆرن ئـەوانەی تامەزۆری ئەوەن کـە اللە پێی داوـی.
1 394
دەستپێکی نووسینی ئەو کتێبە دوو سـاڵ پێش ئێستـابوو.
بەهوی کتێبی ترەوە تاخیر بوو تەواو بوونی .
من نەهاتووم تەنها باسی ژیانی بکـەم ، بەـڵکو باسەکـە زۆر لەوە گەورەترە.
ژیانی بەشێوەی گشتی بۆ زۆرینەی ڕوونە ، بەڵام نـاوەڕۆکی ژیانی زۆر نـاڕوونە بۆ زۆرینـەی خەڵك!
من چەن ئامانجێکی زۆر گرنکـم هەبوو لە نووسینی ئەو کتێبە ، کە الحمدللە ئامانجـەکانم تێیدا پێـکاوە.
لەبەر دوو بابەت نەبێ بەپیدی ئێف بڵاو دەرکرایـەوە.
گرنگنترین ئامانجـەکان بریتین لـە:
بەشی میحنەـی ئیمامی بوخاری . زۆر بەقوڵی باس کراوە.
بەشی عەقیدەیی ئیمامی بوخاری - الٲسمـاء والصفات ، زۆر بەکورتی لەوە دواوم چونکە چەن ئامانجێکم لێی هەبووە ، گەورەترین شـکانی و لەناوبردنی گەورەترین( بت) بوو؟!.
داواکارین اللە لێمـان قبوڵ بکاو ببێـتە مایەیی سوود بۆ خوێنەری کورد.
1 394
وللە الحمد والمنة
ئەو کتێبەشمان خستە ڕوو بۆ خوێنەری کورد
لەسەر داوای موسڵمانان دەستمان کرد بە نوسین و لێکۆڵینەوە لە ژیانی یەکێک لە گەورەترین پێشەواکانی ئوممەت لە فەرموودە.
بەهۆی ئەوەی دیارترین ناوە وە ناسراوترین ناوە، بەڵام زۆربەی زۆری ژیان و حاڵ و بەسەرهاتی وەك خۆی نازانێ و نەیخوێندوە.
نازانێ ئەو پێشەوا گەورە چۆن ژیان و چۆن وەفاتی فەرموو.
چۆن و بەچ جۆرێ میحنەو دەربەدەری چەشت و تا دواجـار
لەڕێگادا بەغەریبی وەفاتی فەرموو.
هەوڵم داوە تیشک بخەمە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانی
وردو درشت ، زۆرترین سەرچاوەم تێیدا بەکار هێنـاوە.
لە چارەگی پێش کۆتایی تایبەتم کردوە بە عەقیدە و بیروباوەڕی پێشەوا لە سەحیحی بوخارـی.
داواکارین اللە لێمان قبوڵ بکاو لـە هەڵەو کەم و کوڕیمان خۆشبێ.
1 394
Repost from کتێبخانەی خَیرالقرون
+1
بسم اللە ماشاء اللە
بەرهەمی نوێ و گەوهەری نوێ
ئیمامی بوخاری: بەسەرهاتی ژیان و کۆچی غەریبانەی پێشەوای بڕواداران
بۆیەکەم جار کتێبێکی وا گەورە بەکوردی بنوسرێ لەسەر ژیان و زوهد و تەقواو میحنە و دەربەدەری ئیمامی بوخاری
چاپی دەرەوەی ووڵات جوانترین دیزاین و تۆکمەترین چاپ
نرخی: داشکێنراوە لە ٨ هەزار بۆ تەنها(٦٠٠٠) دینار
بەرهەم و بڵاوکراوەی کتێبخانەی خیرالقرون
بۆ داواکردنی
@Ktebxan1_bot
1 394
هەمـوو شتێک لەم ژیانەدا ئەگـەری هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان قەرەبوو بکرێتەوە و جێگرەوەی بۆ پەیدا ببێت.
چونکــە شتە مادییەکــان چەندە گرنگ بن، ئەگەر نەمێنن و لەدەست بچن، مــرۆڤ دەتوانێت دووبارە هەوڵیان بۆ بداتەوە و لە جاران باشتریش پەیدا بکات. بەڵام کــاتێک باسەکە دێتە سەر باوەڕ و ئیمانی ناخ، لێرەدا مرۆڤ ڕووبەڕووی گەورەترین و گرانترین زیان دەبێتەوە، چونکە لەدەستدانی ئیمان هیچ جێگرەوە و قەرەبوویەکی ڕاستەقینەـی لە هیچ شوێنێکی ئـەم جیهانەدا نییە.
ئــەگــەر ڕووناکی باوەڕ لە دڵدا بکوژێتەوە، هیچ شتێک ناتوانێت شوێنەکەی بگرێتەوە جگە لە تاریکیی دووڕوویی و نیفاق و کوفر، کە ناخی مرۆڤ بە تەواوی وێران دەکەن.
بــاجی لەدەستدانی ئەم سامانە گەورەیەش یەکجار قورس و ترسناکــە، چونکە مرۆڤ بەهۆیەوە نــەک تەنها ئارامیی دەروونیی ئەم دنیایە، بەڵکو بەختەوەریی هەمیشەیی قیامەتیش لەدەست دەدات و لە کۆتاییدا بە شکستێکی گەورەوە بەجێدەمێنێت!.
