uk
Feedback
ګـاروان ګەمـال

ګـاروان ګەمـال

Відкрити в Telegram

قال اللە : وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا . أي واحدا لا ناصر له ولا مال معه ينفعه كما قال تعالى : يوم لا ينفع مال ولا بنون إلا من أتى الله بقلب سليم .🤍

Показати більше
1 384
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
+930 день
Архів дописів
photo content

چـەتری ســـوننەت ژیـــان لەم سەردەمەی ئێستاماندا هێندە قورس و شێواوە، مرۆڤ نازانێت چۆن باسی بکات. لە هەر لایەکــەوە تەماشـا دەکەیت، شەپۆلی گومان و ئارەزووەکان وەک بارانی بەخوڕ بەسەر دڵ و مێشکی خەڵکیدا دەبارێت و دەیەوێت بەرەو لاـی خۆی ڕایان بکێشێت. لە نــاو ئەو هەموو تێکچوون و لافــاوەدا، تاقە ڕێگایەک کە بۆ موسڵمان مابێتەوە بۆ ئەوەی خۆـی و باوەڕەکەـی بپارێزێت، تەنها دەستگرتنە بە ڕێبازی پێغەمبەر (ﷺ) و گەڕانەوەیە بۆ سەرەتا بێگەردەکەی ئیسلام، (خیرالقرون)گەڕانەوەیەک کە هەم لە ڕەوشت و ئەدەبدا ڕەنگ بداتەوە و هەم لە فێربوونی ڕاستییەکانی دیینەکەیدا. دیــارە کاتێک مرۆڤ بڕیــار دەدات لەسەر ئەم ڕێگا ڕاستە بڕوات و ئەم چەتری پاراستنە هەڵبکات، کارەکەی ئاسان نابێت. لێرەوە جەنگێکی قورس لەگەڵ خراپەکارانی جنۆکە و مرۆڤ دەست پێدەکات، ئەوانەـی بە هەموو شێوازێک و بە قسەی ناخۆش دەیانەوێت ئەو چەترەـی لەدەست دەرکەن. بۆیە لەم سەردەمەدا مانـەوە و خۆڕاگرتن قورسترین تاقیکردنەوەیە. زۆر کەمن ئەوانەی توانیویانــە لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن، زۆرینەـی خەڵکی بەرگەـی ئەم هەموو گوشارە جۆراوجۆرەیان نەگرت، بۆیە زوو چۆکیان دادا، دۆڕان و لە ناو شەپۆلی فیتنەکانــدا ون بـوون. ڕەسەنـایەتی ڕاستەقینە لێرەوە دەست پێدەکات، مرۆڤ کاتێک عەقیدەیەکی پاک و تەوحیدێکی بێگەرد لە دڵیدا جێگیر دەکات، وەک دارێکی بەهێز و ڕەگداکوتاو وایە کە هیچ باهۆزێکی گومان و ئارەزوو ناتوانێت لەنـاوـی بەرێت. ​ئەم ڕێگایەش ڕێک ئەو مەنهەجە ڕوونەیە کە (سەلەف) لەسەری ڕۆیشتن. ئەوان لەنــاو قورسترین فیتنەکاندا مانــەوە، نە گۆڕان و نە ڕەنگی سەردەمی خۆیان گرت، چونکە پێوەرەکەی ئەوان ڕەزامەندـی خودا بوو نـەک قسەـی خەڵکی. ئەوان تێگەیشتبوون کە عەقیدە جێگای سازشکردن و لێبوردنی کاتی نییە، یان دەبێت بە پاکی بیپارێزیت یان لەناو لافاوـی فیتنەکانـدا ون دەبیت. ​بۆیــە، کاتێک مرۆڤ تا کۆتایی ژیانی لەسەر ئەم بیروباوەڕە دەمێنێتەوە، نەک تەنها لە ژیانی دواڕۆژدا سەرفراز دەبێت، بەڵکو لەم دنیایەشدا ناوی بە بەرزی دەمێنێتەوە. مێژوو ئاوڕ لەوانە ناداتەوە کە لەبەر خاتری دڵی ئەم و ئەو یان بەهۆی گوشارـی سەردەمەوە باوەڕ و ناسنامەی خۆیان گۆڕی و ڕووخان ، بەڵکو بە شانازییەوە ناوی ئەو غەریبانە دەنووسێتەوە کە چەترـی سووننەتیان بە توندـی گرت و بوونـــە نموونەی باڵای خۆڕاگرتن لەسەر عەقیدەی ڕاست و تەوحیدی پاک. ✍️....

سـەردەمێکە چۆنی وەسفی بـکەی ناـڕەحەتە هەرچی فیتنەی ( شوبوهـات و شەهەواتـ )ـە داباریـوە. تـــاکە چەک و قەڵغـان موسڵمان هەیبێ و بەکاری بێنی ،(چەتری سووننەتە) و گەڕانەوەیە بــۆ مەنهەجی سەلەف لە ئەدەب و ئەخلاق و عیلم.

ئیمامی موسلیمی کوڕی حەجاج کاتێک هات بۆ لاـی (ئیمامی بوخــاری)، نێوان هەردوو چـاوی ماچ کرد و پێی وت: [ڕێگەم بدە قاچەکانیشت ماچ
ئیمامی موسلیمی کوڕی حەجاج کاتێک هات بۆ لاـی (ئیمامی بوخــاری)، نێوان هەردوو چـاوی ماچ کرد و پێی وت: [ڕێگەم بدە قاچەکانیشت ماچ بکەم، ئەی مامۆستای مامۆستاکان، سەرداری فەرموودەناسان و پزیشکی فەرموودە لە کەم‌وکوڕییەکانیدا (عیلەل). ئـەوەیە گەورەیی وڕێزی گەورەکـان لای گەورەکـان

photo content

هەمیشە ئەو تابلۆ و وێنانــەـی کە لە نـاو خەیاڵدانی خۆماندا دایان دەتاشین، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی واقیعدا ڕەنگ و شێوەیەکی تــەواو جیاواز وەردەگرن. ئـــەو ژیانەی کە ساڵانێکی زۆر بە ئومێد و خەونەوە چاوەڕێی هاتنی دەکەین، کاتێک دەبێتە ڕاستی، دیوێکی تری شاراوە و پڕ لە ماندووبوون پیشان دەدات. ڕێک وەک کاتی منداڵیمان؛ کاتێک تەواوی ئاواتمان ئەوە بوو زوو گەورە بین، چونکە لە ناو وەهمی خۆماندا تەمەنی گەورەییمان وەک ئازادییەکی بێسنوور کێشابوو، بەڵام کاتێک گەیشتینە ناو جەرگەی واقیعەکە، تێگەیشتین کە ئەو ئازادییە تەنها بەرپرسیارێتییەکی قورس و گێژاوێکی قووڵی ڕۆژانەیە. ئەم یاسایە بەسەر تەواوی شتەکانی تری ئەو دونیـایەدا جێبەجێ دەبێت؛ هیچ حەقیقەتێک هێندەی خەیاڵەکەی ناو مێشکمان بێگەرد نییە. ئێمە زۆرجار ئاواتی ئەو وێنە و ئاواتانە دەبین کە خۆمان لە مێشکماندا بۆ ژیان و کەسەکان دروستمان کردووە، نــەک واقیعەکە وەک خۆـی؛ بۆیــە کاتێک لە نزیکەوە لەگەڵ ڕووداوەکـان دەژین، ئەو ماسکە ڕازاوەیەی خەیاڵ لادەچێت و ڕووی ڕاستەقینەی کەمایەتییەکان دەردەکەوێت. غەمگینییەکە لێرەدایە کە واقیعی ئەم دونیایــە زۆرجار بێبـەزەیییە، ئێمە شەو و ڕۆژ ڕادەکەین بۆ بەدەستهێنانی شتەکان وەک بڵێی کــلیل و چارەسەری کۆتایی هەموو کێشەکانمان بن، بەڵام کاتێک دەبنە هی خۆمــان، زۆر ئاسایی دەبنەوە و ئەو جادوو و درەوشانەوەیەی لە دوورەوە هەیانبوو، تەنها خەڵەتێنەیــەک بووە و بەس. خەیــاڵ هەمیشە دڕکەکانی دونیامـان لێ دەشارێتەوە و تەنها دیمەنە گەشەکــان پیشان دەدات، بەڵام واقیع ناچارمان دەکات دەست بدەین لە ئازاری ئەو دڕکانــە. ئەم کێشمەکێشە بەردەوامەی نێوان وەهم و حەقیقەت، گەورەترین هۆکاری خەمۆکی و بێئومێدیی مرۆڤە لەم ژیانەدا، چونکە ئێمە فێر نەبووین واقیع وەک خۆی قبوڵ بکەین. بەڵام گەورەترین و ترسناکترین وەهم لەم کێشمەکێشەدا، ئەو کاتەیە کە مرۆڤ بەهۆی خەڵەتانی کاتیی ئەم وەهمەوە، پاشەڕۆژی ئەبەدیی خۆی دەدۆڕێنێت. چەنــدە خەسارەتێکی کوشندەیـە کاتێک مرۆڤ دین و قیامەتی خـۆـی، کە حەقیقەتی ڕەها و هەمیشەیین، لەپێناو دەستکەوتێکی کاتیی دونیاییدا بفرۆشێت و بیکاتە قوربانی! زۆرن ئەوانــەـی کاتێک دەکەونە ناو داوی ئەم جادووە کاتییەی دونیـاوە، ئامادەن بنەماکانی باوەڕیان پشتگوێ بخەن تەنها بۆ بەدەستهێنانی ماڵ و سامان، یان لەبەر خاتری داواکاریی بێجێی منداڵ و خێزان، یان بۆ گەیشتن بە زەواج، یان لەپێناو بڕوانامە (شەهادە) و پێگەیەکی دونیایی. ئەوان وا دەزانن ئەم شتانە کلیلە ئەفسوناوییەکەی بەختەوەریین، بەڵام فەرامۆشی دەکەن کە هەموو ئەمانە تاقیکردنەوەی تێپەڕن و لە یەک چرکەدا دەبنە تۆز و بــا دەیانبات.! کــاتێک لـە ڕۆژی قیامەتدا پەردەـی وەهمەکان بــە تەواوـی لادەچێت و مرۆڤ لەبەردەم حەقیقەتی مەزنی دادپەروەریی اللە دا ڕادەوەستێت، ئـەوکات تێدەگات کە خەیاڵ چۆن خەڵەتاندوویەتی. لەوێدا نە ئەو ماڵە دەمێنێت کە لە پێناویدا حەرام کرا، نە ئەو شەهادە و ناوبانگە فریای دەکەوێت کە بەهۆیەوە لە دین لایدا، و نـە هیچ مرۆڤێک بەرپرسیارێتیی گوناهەکانی هەڵدەگرێت. بــۆیە ژیریی ڕاستەقینە لەوەدایە کە چاوـی خەیاڵ کەمێک کز بکەینەوە و بە چاوی واقیعی قیامەتەوە سەیری دەوروبەرمان بکەین، چونکە ژیان هەمیشە بەو جۆرە دەڕوات کە هەیە، نــەک👈 بەو شێوازەی کە ئێمە لە ئاواتەکانماندا بۆمان داتاشیوە، و گەورەترین دۆڕاویش ئەو کەسەیە کە بەهەشتی هەمیشەیی بە چەند ڕۆژێکی کەم و فانیی ئەم دنیایە گۆڕییەوە. زۆربوون و زۆرن ئـەوانـەی بوونە نێچێری ژیانێکی دۆڕاو بەهۆی وەهم و خەیاڵێکی داتاشراوی درۆینەوە کە بۆخۆیان دورستیان کردبوو. حەقیقـەت دوای دۆڕان ✍️....

بیهێنـە پێش چـاوت و لێی وردبەرەوە ئیمام و گەورەیی هەموو فەرموودە ناسانی ئوممەت بوـخــاری کاتێک ڕووی کردە شاری نـەیسابوور، کە
بیهێنـە پێش چـاوت و لێی وردبەرەوە ئیمام و گەورەیی هەموو فەرموودە ناسانی ئوممەت بوـخــاری کاتێک ڕووی کردە شاری نـەیسابوور، کە یەکێکە لە شارە گەورەکانی خوراسان. کاتێک گەیشتە ئەوێ، خەڵکی شارەکە بە بەیانییەکی زوو چوونە دەرەوە بۆ پێشوازی لێکردنی. (چوار هەزار پیاو بە سواری ئەسپ پێشوازییان لێکرد، جگە لەوانەی کە سواری گوێ درێژ یان وشتر بوون، و ئەوانەـی کە بە پێ هاتبوون. هەموو والییەکان و زانایان چوونە دەرەوە بۆ پێشوازی لێکردنی پێش ئەوەی بگاتە شارەکە بە دوو یان سێ قۆناغ (نزیکەی سەد کیلۆمەتر). زۆرێتییان کرد لە ڕێزلێنانی بە شێوەیەک کە پێشتر بۆ کەس نەکرابوو، و دوای ئەویش نەکرا. ئیـنجا دوایی ماوەیەکی کـورت لە هەمـان شـار بەغەریبی دەربەردەر کرا!! یەکێ لە ناخۆشترین نووسینەـکانم ، نووسینی بەشی میحنەو دەربەردەری و غوربەتی ئیمامی هەموو فەرموودەناسانی ئوممەت پێشەوا بوـخاری بوو.. ✍️...

کاتێک خــودای گەورە نیعمەتێکت پێ دەبەخشێت، پێویستە بە قووڵایی ناختەوە پێی بزانیت و قەدری بگریت پێش ئەوەـی لەدەستی بدەیت. مرۆڤ کاتێک بە وردی سەیری ژیانی خۆی دەکات و دەبینێت اللە چ بەخشینە مەزنەکانی پێداوە، هەمیشە دڵی سوپاسگوزار دەبێت و هەرگیز لە دنیا و قیامەتدا تووشی دۆڕان نــــابێت. ئەم حەمد و سوپاسە ڕاستەقینەیە نەک تەنها بەرەکەتەکە دەپارێزێت، بەڵکو دەرگاـی خێری زیاتری بەسەردا دەکاتەوە و دڵ ئارام دەکات. بەڵام لە بەرامبەردا، مرۆڤی ناشکور کەسێکی بێ‌سفەت و کەم‌وەفایە کە چاوی تەنها لەسەر نەبووەکانـــە و بەهای ئەو شتانە نابینێت کە هەیەتی. ئـــەو بە جۆرێک بێ‌منەت دەبێت بەرامبەر بە نیعمەتەکــان، وا هەست دەکات هەموو شتێک بە شایستەیی خۆی هاتووە و فەرامۆشی دەکات کە ئەمانە تاقیکردنەوەن. ئەم بێباکی و بێ‌منەتییە وا دەکات کە بەرەکەت لە ژیانیدا کۆچ بکات. چونکە یاسای ژیــان وایە کە نیعمەتەکان لە ماڵی کەسی ناشکوردا جێگیر نابن و زۆر بە خێرایی لێی دوور دەکەونەوە. بۆیە لوتکەی ژیری لەوەدایە کە لە هەموو ساتێکدا بەخشینەکانی دەوروبەرت ببینی، قەدریان بزانیت و بە دڵ و زمان هەمیشە شاکر و قەرزاری اللە بیت. زۆرن ئـەوانەی تامەزۆری ئەوەن کـە اللە پێی داوـی.

دەستپێکی نووسینی ئەو کتێبە دوو سـاڵ پێش ئێستـابوو. بەهوی کتێبی ترەوە تاخیر بوو تەواو بوونی . من نەهاتووم تەنها باسی ژیانی بکـ
دەستپێکی نووسینی ئەو کتێبە دوو سـاڵ پێش ئێستـابوو. بەهوی کتێبی ترەوە تاخیر بوو تەواو بوونی . من نەهاتووم تەنها باسی ژیانی بکـەم ، بەـڵکو باسەکـە زۆر لەوە گەورەترە. ژیانی بەشێوەی گشتی بۆ زۆرینەی ڕوونە ، بەڵام نـاوەڕۆکی ژیانی زۆر نـاڕوونە بۆ زۆرینـەی خەڵك! من چەن ئامانجێکی زۆر گرنکـم هەبوو لە نووسینی ئەو کتێبە ، کە الحمدللە ئامانجـەکانم تێیدا پێـکاوە. لەبەر دوو بابەت نەبێ بەپیدی ئێف بڵاو دەرکرایـەوە. گرنگنترین ئامانجـەکان بریتین لـە: بەشی میحنەـی ئیمامی بوخاری . زۆر بەقوڵی باس کراوە. بەشی عەقیدەیی ئیمامی بوخاری - الٲسمـاء والصفات ، زۆر بەکورتی لەوە دواوم چونکە چەن ئامانجێکم لێی هەبووە ، گەورەترین شـکانی و لەناوبردنی گەورەترین( بت) بوو؟!. داواکارین اللە لێمـان قبوڵ بکاو ببێـتە مایەیی سوود بۆ خوێنەری کورد.

وللە الحمد والمنة ئەو کتێبەشمان خستە ڕوو بۆ خوێنەری کورد لەسەر داوای موسڵمانان دەستمان کرد بە نوسین و لێکۆڵینەوە لە ژیانی یەک
وللە الحمد والمنة ئەو کتێبەشمان خستە ڕوو بۆ خوێنەری کورد لەسەر داوای موسڵمانان دەستمان کرد بە نوسین و لێکۆڵینەوە لە ژیانی یەکێک لە گەورەترین پێشەواکانی ئوممەت لە فەرموودە. بەهۆی ئەوەی دیارترین ناوە وە ناسراوترین ناوە، بەڵام زۆربەی زۆری ژیان و حاڵ و بەسەرهاتی وەك خۆی نازانێ و نەیخوێندوە. نازانێ ئەو پێشەوا گەورە چۆن ژیان و چۆن وەفاتی فەرموو. چۆن و بەچ جۆرێ میحنەو دەربەدەری چەشت و تا دواجـار لەڕێگادا بەغەریبی وەفاتی فەرموو. هەوڵم داوە تیشک بخەمە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانی وردو درشت ، زۆرترین سەرچاوەم تێیدا بەکار هێنـاوە. لە چارەگی پێش کۆتایی تایبەتم کردوە بە عەقیدە و بیروباوەڕی پێشەوا لە سەحیحی بوخارـی. داواکارین اللە لێمان قبوڵ بکاو لـە هەڵەو کەم و کوڕیمان خۆشبێ.

بسم اللە ماشاء اللە بەرهەمی نوێ و گەوهەری نوێ ئیمامی بوخاری: بەسەرهاتی ژیان و کۆچی غەریبانەی پێشەوای بڕواداران بۆیەکەم جار کت
+1
بسم اللە ماشاء اللە بەرهەمی نوێ و گەوهەری نوێ ئیمامی بوخاری: بەسەرهاتی ژیان و کۆچی غەریبانەی پێشەوای بڕواداران بۆیەکەم جار کتێبێکی وا گەورە بەکوردی بنوسرێ لەسەر ژیان و زوهد و تەقواو میحنە و دەربەدەری ئیمامی بوخاری چاپی دەرەوەی ووڵات جوانترین دیزاین و تۆکمەترین چاپ نرخی: داشکێنراوە لە ٨ هەزار بۆ تەنها(٦٠٠٠) دینار بەرهەم و بڵاوکراوەی کتێبخانەی خیرالقرون بۆ داواکردنی @Ktebxan1_bot

هەمـوو شتێک لەم ژیانەدا ئەگـەری هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان قەرەبوو بکرێتەوە و جێگرەوەی بۆ پەیدا ببێت. چونکــە شتە مادییەکــان چەندە گرنگ بن، ئەگەر نەمێنن و لەدەست بچن، مــرۆڤ دەتوانێت دووبارە هەوڵیان بۆ بداتەوە و لە جاران باشتریش پەیدا بکات. بەڵام کــاتێک باسەکە دێتە سەر باوەڕ و ئیمانی ناخ، لێرەدا مرۆڤ ڕووبەڕووی گەورەترین و گرانترین زیان دەبێتەوە، چونکە لەدەستدانی ئیمان هیچ جێگرەوە و قەرەبوویەکی ڕاستەقینەـی لە هیچ شوێنێکی ئـەم جیهانەدا نییە. ئــەگــەر ڕووناکی باوەڕ لە دڵدا بکوژێتەوە، هیچ شتێک ناتوانێت شوێنەکەی بگرێتەوە جگە لە تاریکیی دووڕوویی و نیفاق و کوفر، کە ناخی مرۆڤ بە تەواوی وێران دەکەن. بــاجی لەدەستدانی ئەم سامانە گەورەیەش یەکجار قورس و ترسناکــە، چونکە مرۆڤ بەهۆیەوە نــەک تەنها ئارامیی دەروونیی ئەم دنیایە، بەڵکو بەختەوەریی هەمیشەیی قیامەتیش لەدەست دەدات و لە کۆتاییدا بە شکستێکی گەورەوە بەجێدەمێنێت!.

ئـەو ژیانـــەی کە شەو و ڕۆژ بەبێ وەستان بەدوایدا ڕادەکەین و هەموو تەمەن و هێزـی خۆمان لەپێناویدا دەکەینە قوربانی. لە ڕاستیدا تەنها خەونێکی کورتە کە هیچ وەفایەکی نییە!. ئێمە هەموو ساتەکانی گەنجی، تەندروستی و حەسانەوەـی خۆمان دەبەخشین بۆ ئەوەـی شتێکی زیاتر لەم دنیایە کۆبکەینــەوە، بەڵام کاتێک کاتی کۆتایی دێت، هەموو ئەو ماندووبوونە لە یەک چرکەدا بەجێدەمێنێت. مـرۆڤ هێندە سەرقاڵی ئەم ڕاکەڕاکە دەبێت، کە بیر لەو ساتە ناکاتەوە چۆن هەموو دارایی، ماندووبوون و ناوبانگەکەی لە تاقــە چرکەیەکدا دەبنە هیچ و ناتوانێت هیچ شتێک لەگەڵ خۆی بباتە ناو گۆڕەکەیەوە. چەندە غەمگینە کە مرۆڤ بەنرخترین شتەکانی خۆی وەک کات و دڵخۆشی بدات بە ژیانێک، کە لە کۆتـــاییدا لەپڕێکدا و بەبێ ئاگادارکردنەوە پشتی تێدەکات و بە تەنیــا جێی دەهێڵێت. بۆیـــە هۆگربوون بەم سەرابە تێپەڕیـوە تەنها پەشیمانی بەرهەم دەهێنێت، چونکە لە کۆتاییدا هیچ کەسێک لێرە شتێکی پێ نابڕێت، جگە لە کفنێکی سادە و کارە چاکەکانی کە دەیانباتــــە بەردەم خودا. ✍️...

photo content

دەمـئارگیری و جەهـل دەروازەی تاریکییەکی وا قووڵن کــە مرۆڤ بــەرەو کوێربوون و کەڕو ڵاڵبوونی تەواوی هۆش و ویژدان دەبەن؛ کاتێک مرۆڤ عەقڵی خۆی تەسلیمی ئەم دوو دێوە دەکات، ئیتر ناتوانێت هیچ حەقیقەتێک ببینێت یان دەنگی ڕاستی ببیستێت. هەر ئــەو نەزانی و دەمارگیرییە کوێرە بوو کە لە مێژوودا وای لە خەڵکی جاهیلی دەکرد بە دەستی خۆیان دار و بەرد بتاشن، بیپەرستن، لە کــاتی تەنگانەدا هانای بۆ ببەن و بە توندی بەرگری لێ بکەن بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو بەردە بێگیانە نە توانای زیانی هەیە و نە قازانج. بەڵام نەهامەتییە گەورەکــە لێرەدا کۆتایی نەهات؛ چونکە ئەگەر لە ڕابردوودا بتەکــان لە بەرد و دار دروستکرابێتن، ئەوا لە جیهانی ئەمڕۆدا بتەکـــان گۆڕاون بۆ مرۆڤ و کەسایەتییەکان. ئێستا خەڵکێکی زۆر بەرگی مەعسوومییەت و بێ هەڵەیی دەکەنە بەری سەرکردە، شێخ و ئەشخاسەکان و لە ناخی خۆیاندا دەیانکــەن بە👈 [ بتێکی پیرۆز ] کە نابێت بە چاوی ڕەخنەوە تەماشایان بکرێت. ئەم کلتوورە مەترسیدارە وای کردووە کە ئەگەر ئەو کەسایەتییە پیرۆزکراوانە گەورەترین هەڵە، خراپە، [ بەد ڕەوشتی] یان تەنانەت بـە ڕوونی کوفــر و زوڵمیش ئەنجام بدەن، شوێنکەوتووە دەمارگیرەکانیان بڕوا ناکەن و بە کوێرانە هەر بەدوایاندا دەڕۆن. ئەوان لە ژێر کاریگەریی ئەم بەندایەتییە فیکرییەدا، هەرچی شتی خراپ و نادادپەروەری لەو کەسانە ببینن، چاوی خۆیانی لێ دەپۆشن و هێشتا دەڵێن [وانییـە] و پاساوی بۆ دەهێننەوە، چونکە لای ئەوان ئەو بتە زیندووانە هێندە گەورە و لەسەرووی مرۆڤەوەن کە مەحاڵە کەمایەتییان هەبێت. ئەوـە لوتکەی کەڕبوون و لاڵبوونی مرۆڤایەتییە؛ کاتێک مـرۆڤ لە جیاتی خودا، عەقڵ و شکۆی خۆـی دەبەخشێتە کەسێکی وەک خۆـی و ئامادەیە ببێتە کۆیلەی فیکری ، تەنها لەبەر ئەوەی ناتوانێت خۆی لە زنجیری دەمارگیریی کوێر و جەهلی کۆن ڕزگار بکات. ئەمڕۆ پەرستنی ئـەو بـتانە زۆربوون و هەموو سنورێکیان بەزاندووە. ✍️ کاروان

photo content

فــریــو نــەخــواردن بــە خــۆشــیــەکــانــی دوونــیــا خۆشییەکـانی ئەم دنیایە وەک سێبەرێکی کـاتی وان، مرۆڤ هەرچەند ڕا بکات بۆ ئەوەی بیگرێت، لە کۆتاییدا هیچی دەست ناکەوێت و تەنها کاتی خۆی پێوە بێدەنگ دەکات. کۆشکــە بەرزەکان، پــارە، زێــڕ و هەموو شتە جوانەکانی ژیــان، کاتێک مردن دێت، بە تەواوی بەبێ نرخ دەمێننەوە و هیچ سوودێکیان نابێت. مرۆڤی ژیر پێویستە بزانێت کە ئەم جیهانە تەنها ڕێگایەکە بۆ تێپەڕبوون، نەک شوێنێکی هەمیشەیی بۆ مانەوە. هۆگربوون بەم تەمەنـــە کورتەوە هیچ سوودێکی نییە، چونکە هیچ خۆشییەک لەم دنیایەدا بۆ هەمیشە ناچەسپێت و 👈هەموو سەرەتایەک کۆتاییەکی هەیــە!. ئەگەر سەیری{ پاشاکــان و دەوڵەمەندەکانی} ڕابردوو بکەین، دەبینین چۆن لەگەڵ ئەو هەموو سەروەت و سامانەیان ڕۆیشتن و لە کۆتاییدا تەنها کفنێکی سادەیان برد کاتێک خرانە ژێر خاک. بۆیــە خۆشیی ڕاستەقینە تەنها لە پاکیی دڵ وعەقیدەو ئیمانێکی سەلیم و  ئارامیی دەروون و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی اللە عزوجل دایـە ، نەک دڵبەستن بەم دنیا پێچوپەنایەی کە لە کۆتاییدا مرۆڤ بە دەستبەتاڵی و پەشیمانی بەجێی دەهێڵێت. هەموو زەویت پێبدرێ بەراورد بە لەدەستدانی قیاـمەت هیچ نرخێکی نیە. فکیف بۆ شتێکی زۆر کەمی دونیـا ببتـە هۆی فریو خواردنت!؟

فــریــو نــەخــواردن بــە خــۆشــیــەکــانــی دوونــیــا خۆشییەکـانی ئەم دنیایە وەک سێبەرێکی کـاتی وان، مرۆڤ هەرچەند ڕا بکات بۆ ئەوەی بیگرێت، لە کۆتاییدا هیچی دەست ناکەوێت و تەنها کاتی خۆی پێوە بێدەنگ دەکات. کۆشکــە بەرزەکان، پــارە، زێــڕ و هەموو شتە جوانەکانی ژیــان، کاتێک مردن دێت، بە تەواوی بەبێ نرخ دەمێننەوە و هیچ سوودێکیان نابێت. مرۆڤی ژیر پێویستە بزانێت کە ئەم جیهانە تەنها ڕێگایەکە بۆ تێپەڕبوون، نەک شوێنێکی هەمیشەیی بۆ مانەوە. هۆگربوون بەم تەمەنـــە کورتەوە هیچ سوودێکی نییە، چونکە هیچ خۆشییەک لەم دنیایەدا بۆ هەمیشە ناچەسپێت و 👈هەموو سەرەتایەک کۆتاییەکی هەیــە!. ئەگەر سەیری{ پاشاکــان و دەوڵەمەندەکانی} ڕابردوو بکەین، دەبینین چۆن لەگەڵ ئەو هەموو سەروەت و سامانەیان ڕۆیشتن و لە کۆتاییدا تەنها کفنێکی سادەیان برد کاتێک خرانە ژێر خاک. بۆیــە خۆشیی ڕاستەقینە تەنها لە پاکیی دڵ وعەقیدەو ئیمانێکی سەلیم و ئارامیی دەروون و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی اللە عزوجل دایـە ، نەک دڵبەستن بەم دنیا پێچوپەنایەی کە لە کۆتاییدا مرۆڤ بە دەستبەتاڵی و پەشیمانی بەجێی دەهێڵێت. هەموو زەویت پێبدرێ بەراورد بە لەدەستدانی قیاـمەت هیچ نرخێکی نیە. فکیف بۆ شتێکی زۆر کەمی دونیـا ببتـە هۆی فریو خواردنت!؟

photo content

خۆپــاراستن هەمیشە باشترە لـە چــارەسەر ئەمە یاسایەکی زێڕینی ژیانە. تێچووی ڕێگرییکردن لە کێشەیەک (چی تەندروستی بێت، کۆمەڵایەتی، یان دەروونی) هەمیشە زۆر کەمترە لە تێچووی چاککردنەوەی ئەو زیانـانەی کە دوای ڕوودانی کێشەکە دەکەونەوە. کـاتێک مرۆڤ عاقڵانە بیر دەکاتەوە، ڕێگا بـە دروستبوونی قەیرانەکە نادات لـە بنەڕەتدا. خــودـی خۆپـاراستن بریتییە لە: (چارەسەر) کاتێک تــۆ خۆت دەپارێزیت، لە ڕاستیدا لە ڕەگەوە کێشەکە چارەسەر دەکەیت پێش ئەوەی چەکەرە بکات. ئەوەچارەسەری زیرەکانەیە، چونکە ناهێڵێت کێشەکە بێتە کایەوە تا دواتر بــە ئازار و مەینەتییەوە بەدوای دەرماندا بگەڕێیت. پێش ئەوەی بکەویتە نێو فیتنە، دەرگای فیتنە خێرا دابخە! ئەمەش بەشە کردارییەکەی هاوکێشەکەیە. فیتنـە، کێشە، یان گێژاوە کۆمەڵایەتی و کەسییەکان وەک ئــاگر وان؛ ئەگەر کڵپەیان سەند، کۆنترۆڵکردنیان ئەستەم دەبێت. بـۆیە (یاسای دابخە و ڕزگارت بێت) کاتێک نیشانەکانی کێشەیەک، تاقیکردنەوەیەکی خراپ، یان تەڵەیەک دەبینیت، نابێت کاتی تێدا بکوژیت یان بڵێیت [بــا بزانم چی دەبێت]. چارەسەرەکە تەنها یەک شتە: دابڕان و داخستنی خێرای ئەو دەرگایەیە کە پێتدا دەکشێت. بـۆیە بزانـە ڕەحمەتی اللە بڕژێ بەسەرت مرۆڤی دانــا چاوەڕێ ناکات بکەوێتە ناو چاڵەکەوە تا بیر لە ڕێگای دەرچوون بکاتەوە، بەڵکو بە داخستنی دەرگا مەترسیدارەکان، ڕێڕەوی ژیانی خۆی بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە. خۆپاراستن خۆی گەورەترین و بێدەنگترین چارەسەرە.