ANESTHESIA info
Open in Telegram
Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
388
Subscribers
No data24 hours
-37 days
No data30 days
Posts Archive
🔸یەکێک لە یاساکانی Making Anesthesia Safe، دەرکردنی تیوبە (Extubation) لە کاتی گونجاوی خۆی:
❶ دەرکردنی تیوبی نەخۆش بەندە بە جۆری نەشتەرگەری و بارۆدووخی نەخۆش کە لەوانەیە لە Deep Sleep یان Full Awake ئەنجام بدرێت، خاڵی گرنگ ئەوەیە لە کاتی Semi-concious یان نیمچە بەخەبەری دا ئەگەری روودانی لارنگۆسپازم زۆر زیاترە.
❷ چۆنیەتی زانینی رادەی قۆڵی خەوتنی نەخۆش لەکاتی Extubation:
ئەگەر لە کاتی سەکشن کردن، نەخۆش هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ئەوا Deep Sleepـە بەڵام کە هەناسەی خۆی راگرت یان کۆکە و پەرچەکرداری زەغت کردنی هەبوو، ئەمە نیشاندەری ئەوەیە نیمچە بەخەبەرە و هەستیارترین کاتە بۆ دەركردنی تیوب.
کە چاوەکانیشی کردەوە و دەستی بۆ تیوب یان شوێنی نەشتەرگەری برد ئەوە تەواو بەخەبەرە Full consciousnessـە.
❸ لایەنی باشی دەرکردنی تیوب لە Deep Anesthesia:
نەهێشتن یان کەم کردنی زەغت لە خۆ کردن و کۆکین و ... ئەمە گونجاوە بۆ نەشتەرگەرییەکانی چاو و کەیسەکانی ئەسماتیک و جگەرەکێش و ...
❹ لایەنی باشی دەرکردنی تیوب لە Full consciousness:
کەم کردنەوەی ریسکی ئەسپایرێیشن، ئەمە گونجاوە بۆ حاڵەتی Post Op bleedingی نەشتەرگەری لوزتین و Full Stomach و Difficult Intubation و هتد..
❗️لە کاتێک دا نەخۆش، ئەسماتیک بێت یان نەشتەرگەری چاوی هەبێت و لە هەمان کاتیش دا Full Stomach یان تیوب دانانی ئاستەم بێت، ئەولەویت بۆ حاڵەتی دووەمە، Full Awake Extubation دەکرێت.
❺ دەرکردنی تیوب لە بەخەبەری دا هاوکاتە لەگەڵ کۆکین و زەغت لە خۆ کردنی نەخۆش، لە ئەنجامی ئەمەش هەر یەکە لە Bp, HR, IOP, ICP و ... بەرز دەبنەوە..
❗️بۆ کەم کردنەەوەی ئەم حاڵەتانەی سەرەوە، دەتوانین یەک بۆ دوو خولەک پێش Extube کردن، زایلۆکایین 1 بۆ 2 ملگم/کگم بدەین.
❗️ئەگەر کەیسەکەمان قەڵەو بوو، باشتر وایە نەخۆشەکە Head Up بکەین بۆ ئەوەی نەخۆش بتوانێ باشتر هەناسە بدات، هەر چەندە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەم پۆزیشنە، Venus Return کەم ببێت و ببێتە ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێن لەو کەیسانەی خۆیان Hypotensionن بۆیە وا باشترە لە کەیسەکانی نیوەبەنج دورەپەرێزی بکەین لە سەربەرز کردنەوەی نەخۆش.
❻ قۆناغەکانی دەرکردنی تیوب:
① ئۆکسجینی نەخۆش 100% بێت.
② سەکشن کردن و دانانی Airway (بەتایبەت نەشتەرگەریەکانی Head و Neck).
③ خاڵی کردنەوەی کەفی تیوب و دەرکردنی.
❗️پێویستە کەفە کاتێک خاڵی بکرێت کە بمانەوێت تیوبەکە دەرکەین، چونکە Deflate بوونی تیوب بۆ ماوەیەکی درێژ، ریسکی ئەسپرێشن زیاد دەکات، هۆکاری ئەمەش لەوانەیە خوێن بێت یان دەردراوەکانی گەدە یان سکریشنی Supraglot.
④ واباشە رێک کاتێک تیوب دەرکەین کە Inhalی نەخۆش کۆتایی دێت و Exhalی نەخۆش دەست پێ دەکات، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمبوونی ریسکی ئەسپرێشن (بەهۆی سکریشنی دەوری Vocal cords).
⑤ دوبارە سەکشن کردنی ناو دەمی نەخۆش و ماسک گرتن.
❗️تێبینی/ باوترین ئەگەری نەخوازراو دوای دەرکردنی تیوب، لارنگۆسپازمە.
پێویستە لە نەخۆشی IHD دوور بیت لە
-ئازار
-خێرا لێدانی دڵ
-هێواش لێدانی دڵ
بۆ ئەمەش وابشتە لێدانی دڵ لە
نێوان ٦٥ زیاتر و لە ٨٠ کەمتر بێت
-نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەڵام دابەزینەکە بۆ ئەو نەخۆشانە خراپترە واتە دەبێت زۆرر دووربین لێی هەوڵنەدەین بە هیچ شێوەیەک دابەزێت
-نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ئەمەش بە دانانی گەرمکەرەوە (وارمەری) فلود و بلەد، وارمەری نەخۆش کە بە هەوایەیکی گەرم
دەنێری بۆ نەخۆش
چەند سەرنجێک:
🔵-ئەم نەخۆشانە بە زۆری لە کاتی ئیندەکشندا زەختیان دادەبەزێت بۆیە پێویستە زۆرر وریابین بە هۆی کاریگەری لاوەکی دەرمانەکانی بەنجە
🔵- لە کاتی دانانی تیووب هەم بەکارهێنانی لارینگۆ سکۆپ و هەمیش دانانی تیوبەکە دەبێتە هۆی هاندانی سیستەمی سیمپاساوی وا دەکات کە لێدانی دڵ خێرا بێت و پەستانی خوێن زیاد بکات و لە دوایشدا بەردەوام بێت بۆ ئەمەش پێوستە تەواو کاتی خۆمان وەربگرین کە نەخۆش دیپ سلیپ بوبیت و ڤۆکاڵ کۆردەکانی تەواو ڕیلاکس بوبێتن و دوور بێت لەپەرچە کردار
💬بەکارهێنانی لارینگۆ سکۆپ کەمتر
لە ١٥ چرکە
💭یاخود پێدانی لیدۆکاین ٢٠ ملیگرام لە ڕێگای IV یاخود لەوە دلنیابیتەوە کە ئەنلجیسیات پێ دابێت وەکو فێنتانیل
🔵-کە زانیت نەخۆش لێدانی دڵ و پەستانی خوێنی بەرزە بە ریگای ئینفویژن ڕێمی فێنتانیل باشترین چارەسەر بەڵام پێوستە زۆر وریابن لە ڕێمی کە نەیکاتە برەدی کاردیا و سیڤیر هایپۆتێنشن
♦️جگە لەم ڕێگایەش بەهەمان شێوە بەکار هێنانی ٥ ملگ کیتامین بیکەیتەناو فلوودی نۆرمال هەر لە ڕێگای ئینفویژن نە لیدانی دڵ زیاد دەکات و نە پەستانی خوێن ئەمەیان پراکتیکی خۆم تاقیم کردۆتەوە.
بە هێوای سود
بۆ ئامادە کردنی صاڵەی نەشتەرگەری وشەیەک هەیە کورت کراوەکەی، سەرجەمی چێک کردن دەگرێتەوە بە ئینگلیزی بە واتی خاتوون کچی گەنج یاخود کچێکی خزمەت کار 😊👈 (MS MAID)
شەش پیتە واتە شەش هەنگاوە:
① M(Machine)
پشکنینی ئامێری ئەنستزیاکە کە ئامێرەکانی ئیستا خۆیان ئیستا بە شێوەیکی ئۆتۆماتیکی پشکنینی هەر حاڵەتیکی هەلە لە ناو خۆیان دا دەکەن کە ئایە کۆنێکشنکردنی وایەرەکان و لەگەڵ هەر لیکێک هەیبیت ئەوجار پشکنینی ڤاپۆرایزەرەکە بزانی کە ئایە تێیدایە یاخود نا وە هاروەها هەبوونی ئەمبوو باگ بۆ کاتی حاڵەتی نەبوونی ئۆکسجین و لێبرانی ئۆکسجین
② S(Suction)
دەبێت لەوە دلنیا بیتەوە کە سەکشن لە ناو ساڵەکەت دا هەیە یاخود نا واتە ئامێری سەکەر جا سێنتراڵ یاخود بە شێوەی ئامێری بەردەست
③ M(Monitor)
وابەستەکانی چاودێری کردنی نەخۆش ئەوانیش بریتین لە
👉Pulse oximeter
👉ECG
👉END Tidal CO2
👉Blood Pressure
👉Temperature
بۆ ئەو نەخۆشانەی کە زۆر
مەیجەرن و نەشتەرگەریەکی مەیجەرە ئەوە arterial line یاخود CVP لە
ئامێرە پێشکەوتووەکان هەیە هتد...
④ A( Airway)
ئەوانەی کە پەیوەستن بە ڕێڕەوی هەوا ئەو ئامێرانەی کە یارمەتیدەرن و دەچنە ڕێرەوی هەوا لەوانە
👉MASK
👉Laryngoscope
👉Endotracheal Tube
👉Oral-Airway(guedel airway)
👉Stylet or bougie
👉LMA
⑤ I (IV Access)
ئەوانەی کە وابەستن ڕیڕەو بۆ پێداڕۆیشتنی فلوود و دەرمان کە کانوولەیە
👉Cannula
👉Arterial line
⑥ D( Drugs)
ئامادەکردنی دەرمانەکان کە پێویستن بۆ بەنجکردنی نەخۆش بۆ بەنجی گشتی سێکوچکەی بەنج کە بریتین لە ئەنلجیسیا یان لابەرەکانی سترێس ، دەرمانە خەولێخەرەکان ، دەرمانەکانی ماسولکە خاوکەرەکان یاخود هەر دەرمانێکی تر کە دەزانی پێویستیت پێ دەبیت بۆ نەخۆش
👉Premedication
👉Induction drugs
👉Volatile agents
👉Vasopressors
👉Vasodilators
👉Analgesics
👉Antibiotics
👉Reversal drugs
👉Others like anti-emetics
👉Steroids
✫لە کاتی دووگیانی دا ئەگەری خێرا مەیینی خوێن، زۆر بەرز دەبێتەوە(hypercoagulability)، بە شێوەیەکی بەرچاو لە:
☜ فاکتەری 1 (Fibrinogen)
☜ فاکتەری 7 (stable factor)
☜ فاکتەری 8 (antihemophilic factor)
☜ فاکتەری 9 Christmas factor) or (PTC))
☜ فاکتەری 10 (Stuart-Prower factor)
☜ فاکتەری 12 (Hageman factor)
و دابەزینی لە:
☚ فاکتەری 11 (plasma thromboplastin antecedent)
☚ فاکتەری 13 (fibrin-stabilizing factor)
☚ و (Anti thrombin3)👉😊رێگری دەکات لە گۆڕانی فایبرۆنۆجین بۆ فایبرین
☚ و (tpA)👉😊 دەبێتە هۆی تێکشکاندنی فایبرین
⏎و فاکتەری 2 (prothrombin)
⏎فاکتەری 5 (labile factor)
بێ گۆڕانکاری دەمێنن...
✹هەر بۆ زانین:
امپولی سایکلۆکاپیرۆن، ئەنتی فایبرینۆ لایتیکە، واتە رێگری دەکات لە تێکشکانی فایبرین بە پێچەوانەی (tpA)..
لە نەخۆشەکانی نەقصی فاکتەری 4 و 8 بەکارهێنانێکی زۆری هەیە.
✫خرۆشاندن و تحریکی سیمپاساوی (Sympathetic Stimualation)، کاریگەریی هەیە لەسەر گوێچکەڵەکان و هەروەها سکۆڵەکانی دڵیش، بۆیە هەم Inotropic effect (هێزی گوشینی دڵ) دەردەکەوێت هەم Chronotropic effect (ژمارەی لێدانەکانی دڵ)..
✫بەڵام ورووژاندنی پاراسیمپاساوی بەزۆری لە گوێچکەڵەکان دا دەردەکەوێت، بۆیە زیاتر کاریگەری هەیە لەسەر لێدانەکانی دڵ هەتا کۆنتراکتیلیتی دڵ.
وێنەکە باسی ئەم چەندە دەڪات..😊☝
زایلۆکایین وەک ساینێرجێستیکی ئەنەڵجێزیکەکان سوودبەخشە، کاریگەریی باشی دەبێت بۆ هەبوونی ڕیکەڤەرییڪی سمووث و ئاسان، بە دوور بوون لە سپاسزم، ڕێگری لە ئەڕیذمیا، چارەسەری ئازاری ماسولکە کە بە هۆی ئۆپیۆیدەکانەوە درووست دەبێت، وە چەندین سوودی تر.
تێبینی: ساینێرجیستیک واتا باشترکردنی ئیفێکتێکی ئیجابی دەرمانێک.
◖ شیڪردنەوەی ڪرداری میز بە وێنە و نووسین
◗Atlas of practical urineanalysis
ئەم ڪتێبە، بەرهەمێڪی ڪۆڪراوەیە لە وێنە و نووسین و روونڪردنەوە و پێدانی زانیاری رد لەسەر سڵایدەڪان، بەهەوڵ و ماندووبوونی هاوڕێمان ڪاڪ بەختیار بابۆڵی، بایۆلۆجی لە تاقیگەی نەخۆشخانەی شەهید احمد اسماعیل - چوارقورنە
بەهیوای سودگەیاندن
