en
Feedback
حاميد محمد hamed_kurdy

حاميد محمد hamed_kurdy

Open in Telegram

ئاکاونتی تایبەت @hamed_kurde

Show more
323
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+130 days
Posts Archive
+1
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ئەمشەو کۆتیمان هینا بە خولی هاوینەی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ فێرخوازان لە مزگەوتی مام حاجی ئەحمەدی گویزلینگەیی . پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم فێرخوازانی خۆشەویست دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم لەم ڕێگا پیرۆزەدا. خودای گەورە پاداشتی خێر بە هەموو لایەک بداتەوە. "الحمد لله، اللهم تقبل." ٥/٩/٢٠٢٦شەممە سۆران / حەریق

کاتێک کەسێک خەونێکی ناخۆش (پێچەوانەی ئارەزووی خۆی) دەبینێت، پێویستە ئەم کارانە بکات: ١. پەنا بەخوا بگرێت لە شەڕ و خراپەی خەونەکە. ٢. سێ جار تف بکات (بەبێ ئاو) بەلای چەپیدا و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان. ٣. شوێنی نوستنەکەی بگۆڕێت (بکەوێتە سەر لایەکەی تری جەستەی). ٤. بەدوای کەسێکدا نەگەڕێت بۆ ئەوەی خەونەکەی بۆ لێکبداتەوە. ٥. هەستێت و نوێژ بکات. ٦. بۆ هیچ کەسێکی باس نەکات. لە سەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە: «هەر کەسێک خەونێکی بینی و شتێکی تێدا بوو کە پێی ناخۆش بوو، با بەلای چەپیدا تف بکات (بەبێ ئاو) و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان، چونکە زیانی پێ ناگەیەنێت، وە با بە هیچ کەسێک نەڵێت». لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە: «با خۆی وەربگێڕێت لەو لایەی کە لەسەری خەوتبوو». وە لە ڕیوایەتێکی تریشدا هاتووە: «ئەگەر یەکێکتان شتێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو، با هەستێت و نوێژ بکات».

چۆن بروانینە قورئان؟ حامید محمد

قورئان رێگای هیدایەت نیشاندەدات حامید محمد

قورئان باسی فکرە هاوچەرخەکان دەکات حامید محمد

تێرامان و تفکر لە قورئان حامید محمد

نەخشەی روونی قورئان حامید محمد

بەرگری فیکری لە قورئان حامید محمد

چەمکی بەرگری فیکری حامید محمد

١- هەر گوناهێک کە خاوەنەکەی نەفرەتی لێکرابێت، ئەوا گوناهی گەورەیە (کبیره). ٢- هەر گوناهێک کە سزای شەرعی (حَدّ)ی بۆ دانرابێت، ئەوا گوناهی گەورەیە. ٣- هەر گوناهێک کە بەڵێنی سزای دواڕۆژی پێدرابێت بە خاوەنەکەی، ئەوا گوناهی گەورەیە. ٤- هەر گوناهێک کە خاوەنەکەی بەوە وەسف کرابێت کە «له ئێمه نییە»، ئەوا گوناهی گەورەیە. ٥- هەر گوناهێک کە ئیمانی لێ داماڵرابێت (نفی کرابێت) لە ئەنجامدەرەکەی، ئەوا گوناهی گەورەیە. ٦- هەر کارێک کە یاسادانەر (خودا و پێغەمبەرەکەی) بەریبوونی خۆیان لێ ڕاگرتبێت، ئەوا گوناهی گەورەیە. ٧- هەر گوناهێک کە وەسف کرابێت بەوەی گوناهی گەورەیە، ئەوا گوناهی گەورە ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ. ١- هەر دووڕووییەک (نفاق) بگەڕێتەوە بۆ جیاوازی و دژایەتی ناخ (باطن)، ئەوا دووڕوویی گەورەیە (الأكبر). ٢- هەر دووڕووییەک بگەڕێتەوە بۆ جیاوازی و دژایەتی ئەندامەکانی لەش (جوارح)، ئەوا دووڕوویی بچووکە (الأصغر). ٣- دووڕوویی بچووک ڕێ خۆشکەرە (پۆستەچییە) بۆ دووڕوویی گەورە، و حەرامکردنەکەشی لەبابەتی حەرامکردنی هۆکارەکانە (تحريم وسائل). ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ،ـ. ١- هەر مانەوەیەک لە دۆزەخدا (خلود) کە هۆکارەکەی ئەنجامدانی گوناهی گەورە بێت، ئەوا مانەوەی کاتی و درێژخایەنە (مطلق الخلود). ٢- هەر مانەوەیەک لە دۆزەخدا کە هاوەڵ بێت لەگەڵ بێبڕواییدا (کفر)، ئەوا مانەوەی هەمیشەیی و ئەبەدییە (الخلود المطلق). [شێخ وەلید سەعیدان].