حاميد محمد hamed_kurdy
Открыть в Telegram
325
Подписчики
Нет данных24 часа
+27 дней
+630 дней
Архив постов
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ئەمشەو کۆتیمان هینا بە خولی هاوینەی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ فێرخوازان لە مزگەوتی مام حاجی ئەحمەدی گویزلینگەیی .
پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم فێرخوازانی خۆشەویست دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم لەم ڕێگا پیرۆزەدا.
خودای گەورە پاداشتی خێر بە هەموو لایەک بداتەوە.
"الحمد لله، اللهم تقبل."
٥/٩/٢٠٢٦شەممە
سۆران / حەریق
کاتێک کەسێک خەونێکی ناخۆش (پێچەوانەی ئارەزووی خۆی) دەبینێت، پێویستە ئەم کارانە بکات:
١. پەنا بەخوا بگرێت لە شەڕ و خراپەی خەونەکە.
٢. سێ جار تف بکات (بەبێ ئاو) بەلای چەپیدا و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان.
٣. شوێنی نوستنەکەی بگۆڕێت (بکەوێتە سەر لایەکەی تری جەستەی).
٤. بەدوای کەسێکدا نەگەڕێت بۆ ئەوەی خەونەکەی بۆ لێکبداتەوە.
٥. هەستێت و نوێژ بکات.
٦. بۆ هیچ کەسێکی باس نەکات.
لە سەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە:
«هەر کەسێک خەونێکی بینی و شتێکی تێدا بوو کە پێی ناخۆش بوو، با بەلای چەپیدا تف بکات (بەبێ ئاو) و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان، چونکە زیانی پێ ناگەیەنێت، وە با بە هیچ کەسێک نەڵێت».
لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە: «با خۆی وەربگێڕێت لەو لایەی کە لەسەری خەوتبوو».
وە لە ڕیوایەتێکی تریشدا هاتووە: «ئەگەر یەکێکتان شتێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو، با هەستێت و نوێژ بکات».
