en
Feedback
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

Open in Telegram

مەندم و بەندی ئەدەب دەفتەری ئازادی منە بەند بەبەند شێعری دڵم بەندی دڵ و دادی منە شیرنم شەرمی وشەم لایقی فەرهادی منە تۆ نەبی بەژنی تەوارم شەمی بەربادی منە خۆشە ئەو ساتە کە بمبینی لە نێو جامی جەمت #تەوار https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

Show more
2 702
Subscribers
-324 hours
+137 days
+5230 days
Posts Archive
عەزیز شاڕوخ؛ دەنگی فۆلکلۆر، مێژوو و کات هەندێک دەنگ تەنیا دەبیسترێت؛ هەندێک لە دڵدا دەژین؛ بەڵام هەندێک دەنگ، بە تێپەڕبوونی کات، دەبێتە بەشێک لە مێژوو. مامۆستا عەزیز شاڕوخ لەو دەنگانەیە؛ دەنگێک کە لە مەهابادەوە هەڵساوە، لەگەڵ نەغەمە و فۆلکلۆری کوردی گەشایەوە و بە زیاتر لە نیو سەدە خزمەتکردن، بەشێکی گرنگی لە مێژووی موسیقاییی کوردستان پێکهێناوە. ئەمڕۆ، حەڤدەی خەرمانان، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە؛ بۆیە یادکردنەوەی ناوی پیرۆزی، دەرفەتێکە بۆ ڕێزگرتن لە نیو سەدەیەک خزمەت بە هونەر، موسیقا، زمان و کەلتووری کوردی. لە قەبرانەوە بۆ ئاسۆکانی هونەر مامۆستا عەزیز شاڕوخ لە ساڵی ١٣١٧ی ھەتاوی لە گەڕەکی «قەبران»، شەقامی وەفایی مەهاباد، لەدایک بووە. ژینگەی کوردیی مەهاباد، دەنگی گۆرانیی خەڵک و میراتی موسیقاییی ناوچەکە، بناغەی ڕێگای هونەریی ئەویان پێکهێنا. لە ساڵی ١٣٤٠دا خوێندنی تەواو کرد و بوو بە مامۆستا؛ لە ساڵی ١٣٤٨دا چالاکیی هونەریی بە شێوەیەکی فراوانتر دەست پێ کرد و لەو ساتەوە تا ئێستا، زیاتر لە نیو سەدە، بە دەنگ و قەڵەم و هەست، بەردەوام لە خزمەتی هونەری کوردیدا بووە. دەنگێک لەگەڵ مێژووی گۆرانیی کوردی عەزیز شاڕوخ لە منداڵییەوە لەگەڵ دەنگی مامۆستا و گۆرانیبێژانی پێش خۆی پەیوەندییەکی بەهێزی دروست کرد؛ لە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی و کاویس ئاغاوە تا دەنگە تۆمارکراوەکانی محەممەدساڵح دیلان، طاهر توفیق و حەسەن جەزراوی. دواتر پەیوەندیی هونەریی لەگەڵ مامۆستا محەممەد ماملێ، ڕێڕەوی هونەریی ئەوی زیاتر بەهێز کرد. لە ساڵی ١٣٣٦دا، دەنگی ئەو لە ڕادیۆی مەهابادەوە گەیشتە گوێی خەڵک و بە هەنگاوی کات، بوو بە بەشێک لە ژیانی گوێگرانی کوردستان. فۆلکلۆر؛ گەنجینەیەکی زیندوو لە کارنامەی عەزیز شاڕوخدا، فۆلکلۆر شوێنێکی تایبەتی هەیە. ئەو گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی بە گەنجینەیەکی زیندووی زمان، نەغەمە، بیرەوەری و ژیانی کۆمەڵایەتی گرتووە و بە دەنگی خۆی نغەمە کۆنەکان لەگەڵ سەردەمی نوێ پەیوەست کردووە و بۆ نەوەکانی دواتری گواستوونەتەوە. شیعر؛ هاوڕێی دەنگ عەزیز شاڕوخ بێجگە لە گۆرانیبێژی، شاعیر و ستراننووسیشە. بەشێکی زۆر لە دەقەکانی گۆرانییەکانی بە قەڵەمی خۆی نووسیون و وشە و نەغەمەی لە یەکدی نزیک کردووەتەوە. لە هونەری ئەودا، شیعر و موسیقا دوو ڕووی هەمان هەستن؛ وشە لە نەغەمەدا دەگاتە گوێ و نەغەمە لە وشەدا دەگاتە دڵ. بەرهەمە شیعرییەکانی ئەو گەنجینەیەکی گرنگی ئەدەبین و کۆکردنەوە و چاپ و ناساندنیان، خزمەتێکی گرنگ بە مێژووی ئەدەبی و موسیقاییی کوردی دەکات. موسیقا و زمان؛ دوو ستوونی مێرات خزمەتی عەزیز شاڕوخ بە کەلتووری کوردی لە موسیقاوە فراوانتر بووە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا کۆمەڵێک وشە و زاراوەی کوردی کۆکردەوە و ئەو گەنجینەی زمانەوانییە بە پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی لە دەزگای ئاراس چاپ و بڵاوکرایەوە. بەم شێوەیە، دەنگ و زمان لە کارنامەی ئەودا لە یەک ئاسۆدا کۆبوونەتەوە؛ چونکە موسیقا، کاتێک لەگەڵ زمان دەژیت، بیرەوەرییەکی قووڵتر دروست دەکات. هاوکاریی مامۆستا و هونەرمەندان بەرهەمە هونەرییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ لە دەیان ئەلبوومدا کۆبوونەتەوە و هاوکاریی لەگەڵ مامۆستا و موزیسینە دیارەکان، لەوانە جەلیل عەندەلیبی، موجتەبا میرزادە، سەعید فەرەج‌پووری و مەهدی خەجەندی، پانتاییی کارنامەی ئەوی فراوانتر کردووە. لە مەهابادەوە بۆ گوێی جیهان کۆنسێرتەکانی عەزیز شاڕوخ لە وڵاتانی ئەورووپا، دەرفەتێکی گرنگ بوون بۆ ناساندنی موسیقای ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردی بە گوێی جیهان. دەنگی ئەو، سنوورە جۆغرافیاییەکانی تێپەڕاند و بە زمانی هونەر، بەشێک لە کولتووری کوردیی گەیاندە دەرەوە. دەنگێک کە دەبێتە مێرات لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە، مرۆڤ بەو بەرهەمانە بەردەوام دەبێت کە بۆ داهاتوو بەجێی دەهێڵێت. لەو پێوەرەدا، خزمەتی عەزیز شاڕوخ تەنیا بە ژمارەی ساڵ پێوانە ناکرێت؛ بەو دەنگە پێوانە دەکرێت کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە. ئەگەر موسیقای کوردی ڕووبارێکی کۆن بێت، عەزیز شاڕوخ یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە ئاوی ئەو ڕووبارەی لە سەرچاوەوە وەرگرتووە و بە دەنگ و هەست و هونەر گەیاندوویەتی بە سەردەمی ئێمە. ئەگەر فۆلکلۆر ئەلبوومی زیندووی ژیانی گەل بێت، دەنگی ئەو بەشێک لەو ئەلبوومەی بۆ نەوەکانی داهاتوو هێناوەتەوە. ئەمەیە مانای زیاتر لە نیو سەدە خزمەتکردن: گۆرانی دەچڕێت؛ مێژوو دەگوازێتەوە. شیعر دەنووسێت؛ هەست دەسپێرێت بە وشە. موسیقا پێشکەش دەکات؛ پەیوەندیی زێڕین لە نێوان نەوەکان دەخوڵقێنێت. ئەمڕۆ، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا عەزیز شاڕوخدا، ڕێز لە مرۆڤێک، هونەرمەندێک و مێراتێکی زیندوو دەگرین؛ بۆ ئەو نیو سەدەیەی کە بە هونەر و خۆشەویستی و خزمەت تێپەڕاندووە، هەزاران سڵاو و ڕێز و سپاس و پێزانین. #ئەدیب_دڵدار

مامۆستا عەزیز شاھڕوخ لە ساڵی ١٣١٧ ھەتاوی لە گەڕەکی «قەبران» (شەقامی وەفایی) لە شاری مهابام لە دایک بووە. خوێندنی لە ساڵی ١٣٤٠ی ھەتاوی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا، لە ساڵی ١٣٤٨ی ھەتاوی چالاکی ھونەری خۆی دەست پێ کردووە بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندە لە ٤٠ ئاڵبۆم پێک ھاتوە، کە بە ھاوکاری ماموستایانێک وەک، عەندەلیبی، موجتەبا میرزادە سەعیدی فەرەج پووری ومەهدی خەجەندی بە ڕێزی بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندە زیاد بووە. عەزیز شاھرۆخ جگە لە گۆرانی فلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی دەنوسێ، عەزیز شاھرۆخ جگە لە ھونەری گۆرانی، شێعریش دەنووسێت. بەرھەمی ئەشعاری عەزیز شاھرۆخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردووەتەوە کە بە پشتیوانی نێچیروان بارزانی لە دەسگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عەزیز شاھرۆخ بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئوروپایی موزیکی ڕەسەنی فلکلۆری کوردی بە گوێ جێھانیان ناساند.

دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان دێتە مێشکم هاژە هاژێ وەک فەوارەی قەڵبەزان جاڕی دا بوڵبوڵ لە گوڵشەن ئەی گروهی عاشقان سەف بپێکن ڕاوەسن پیاو و ژن و پیر و جوان مەیلی بێداری ئەکا بەختی خەواڵووی کوردەکان دێتە گوێم دەنگێ بە عەقڵم دەنگی بەزم و شادییە نەوبەتی کەیف و دەماخ و عەشرەت و ئازادییە بێستوونە کوردستان و ڕەنجی کورد فەرهادییە مەرجی خەسرەو وا تەواو بوو فکرەکەی بەربادییە قەتڵی سەد شێرو ئەکا شیرینی دایکی کوردستان وەرنەوە ئەی میللەتی مەزڵووم لە ژێر باری عەدوو با بچینە مەکتەب و هیچ ڕانەوەستین زووبەزوو وەرگرین عیلم و ئەدەب، ئەخلاق و عەقڵ و ئابڕوو بۆ توڕەققی هۆزی خۆمان بێینە بەزم و هات و چوو خەڵکی دیش وابوون لە پاشا بوون بە جێی داد و دیوان شۆری شێعرم وادیارە شۆڕشێ بەرپا ئەکا دەشتی وشکی شارەزوورم مڵکی ڕەی ڕیسوا ئەکا شۆری کەللەم زاهیدی ڕیش وەک خوری شەیدا ئەکا هەر بژی شێری وەتەن بێشەی وەتەن ئەحیا ئەکا سەرکەوە لاوی وەتەن تۆش بێرە ڕیز ئەهلی زەمان هۆزی نووستوو وا دیارە بۆ توڕەققی عازمە بۆ هەوارگەی تێگەیشتن نییەتی زۆر جازمە گەر یەهوودیش بێ براکەم کەپرە شینەی لازمە ئەی کچی زیرەک بفامە لابە چەتفە و بازنە دەست بە دەستی کاکی خۆت دە و بێرە خزمەت بۆ گەلان قانعا سەد موژدە بێ لاوت هەموو هەستان لە خەو چاوی شۆری و باڵی هەڵکرد داسی تیژ کرد بۆ درەو تێ ئەکۆشێ فەرقی ناخا ڕۆژە یاخۆ نیوەشەو؟ تەرکی کرد دڵ پیسی و خۆخۆری و ئادابی کەو سەد شوکور وا کوردەواریش هاتە ڕیزی هاوسەران #مامۆستا_قانع #کتێبی_چوار_باخی_پێنجوێن

کەی؟ له دەستم خزمەتێ هات و به دڵ نەمکرد و تۆ وێدەچێ بەو چەشنه پێنازانی، بریا وا نەبای #ع_گولابی_(هونەر)

هەر دڕوویەک بۆ وەخۆ دەگری گوڵی تۆ لەکنەخۆ؟ زێڕی ئاوێزانی نائەهلانی، بریا وا نەبای #ع_گولابی(هونەر)

#غەزەل پەنام داتێ ئەگەر ساتێ پەرەنگی گوارەکەی تۆ لە گوێ دەگرم بە گیان و دڵ هەموو گوفتارەکەی تۆ تەنافی گەردنت تا هەڵبخەی ئاوا بە ڕووتی خەیاڵم هەڵدەواسم هەر لەپای سێدارەکەی تۆ بنۆشی تا بە گیانت جارێ ئەو چایەی دەمی من دڵم دەتوێتەوە بۆ قەندی شێوەزارەکەی تۆ لەسەر شیلەی ئەوینت تا بنیشێ مێشی شێعرم دەترسم هەڵفڕێ زوو هەستە بێ ئازارەکەی تۆ کە بەژنی خۆش تراشیوت دەبینم ڕادەمێنم وەکوو مێوم لەبەر تەرزە بە لەنجەولارەکەی تۆ لە شانم دادەمێنم شانە بێنێ بێنی خۆشت نەمێنی وا نەماوم بۆ دەمی دیدارەکەی تۆ سەری هەڵداوە تا گۆی مەڕمەڕین لەو بن کراسەت سەری هەڵنایە سەرواشم لە ئاست شاکارەکەی تۆ بە ڕەنگی ئاڵ مەڕەنگێنە دوو لێوی تەڕ کە ڕووحم بە ڕۆژی ڕوون نەچێ بۆ ماچی جاروبارەکەی تۆ لە دەوری گەردنت ئەڵقەی کە دا ڕەشماری پرچت گوتم ناگا ئیتر دەستم بە باڵای دارەکەی تۆ بە بەرگی تەنگ حەریری سێوەڕەی لەش دابپۆشە کە عەیبی دابشارێ شاعیرە بێعارەکەی تۆ سەری کوڵمەت بسووتێنێ هەموو هەستی سەراپا لە مەرجی گیان بە موو گەر لابدا دڵدارەکەی تۆ #م_ئاران

‍ شاخەوانم ئاشقی کێوی و چیا و شاخم ئەمن ڕۆڵەکوردی نیشتمان و شۆڕشی چاخم ئەمن من لە ئامێزی چیای "قەندیل" و "شاهۆ" پێ‌گەییم بۆیە وێنەی شاهەڵۆ هەر هۆگری شاخم ئەمن زایەڵەی ئەوکی چیا و کوێستانەکانی "چلچەمە"م دەنگی "زاخە" و "گردەکۆ" و "سوڵتان" و "لەیلاخ"م ئەمن وەک هەڵۆی کوێستانی "داڵانپەڕ" بەرەو بەرزی دەچم لێرە گیانبەخشی وڵات و خاک و بەیداخم ئەمن من چریکەی "ڕووش" و "سەرتوون" و "وەنەوشە" و "ئاربەبا"م بەفر و خوێنی "ئاویەر" و ڕووباری "قشڵاخ"م ئەمن "سەرتەزێن" و "تاڵەسوار" و "شێخ شەڕەف" تاکوو "پڕاو" سەوزە وەک باخی بەهەشت و ئاشقی باخم ئەمن من کوڕی داوێنی "میرقاز" و بناری "ئاڵمەڵوو"م خەونی سەربەستی هەژاران و دژی کاخم ئەمن وەک "دەماوەند" سەربەتەم ئەمما تەژی هیوا و حەزم بۆ وەتەن دڵ پڕ لە تاسە و حەسرەت و داخم ئەمن "ئاڵەشین" تاکوو "سپی‌ ڕێز" و "بەیان" و "بەردەڕەش" دۆستی کوردن یەک بە یەک لێم‌داوە چارداخم ئەمن "موقبیل" و "ئەوراز"ە پێناسەی گەلی کوردم لە شاخ بۆیە بۆ کۆچیان ڕەشی پۆشی دڵ و ناخم ئەمن کێو ئەگەرچی دۆستە ئەمما جاروباریش بێ وەفان کاتێ ڕندوو دێ دەبێ چۆن هەڵبڕم ئاخم ئەمن ئەی وەتەن خاکت وەکوو هەتوانە بۆ زامی "عەزیز" بۆ نەیارت ئاگری پڕ تین و چەخماخم ئەمن #عەزیز_میرزا_قادری

هەوەڵی ڕۆژێ نەبای بە یارم نەبایە باعیس ئەو دڵەی خەمبارم هەوەڵی ڕۆژێ ئەوە کارت بوو مەیلت نەدابا کێ زۆردارت بوو؟ #فۆلکلۆر

من ویستم باوەڕ بکەم که دەتوانم خەڵکی ئەو شوێنه به قسه و گفتگۆ چارەسەر بکەم. تۆ بینیت چی ڕووی دا. ئەو مرۆڤانه حەزیان به ئازاری خۆیانه. پێویستییان به زامێکی خوو پێ گرتوویه که به نینۆکی پیسییان بیڕنن و به سرنجەوه ئاگاداری لێبکەن. تەنیا به توندی و تووڕەییه که دەکرێ چارەسەریان بکەی، چون دەرد و ئازار، به دەرد و ئازار نەبێ به هیچ شتێک ناشکێندرێ و چارەسەر ناکرێ. #ژان _پۆل _سارتێر

لە کتێبی: دیوانی وەفایی خۆشا ڕۆژێ لە عالەم دەربەدەر بم لە نێو ئەوزاعی دونیا بێخەبەر بم لەبەر بێتاقەتی دێوانە ئاسا لە غەوواسانی دەریا بێخەتەر بم شەو و ڕۆژێ لە چۆڵی هەر بە ناڵە حەریفی شەوڕەوی بادی سەحەر بم نەزانێ هیچ کەس ناو و نیشانم ئەگەر عاقڵ ئەگەر ئاشفتە سەر بم لە هەرلا با بسووڕێنێ غوبارم لە هەر جێگایێ پێویستە سوپەر بم چرا بێ هەڵکرێ، جانا، لە نێو دڵ لە ڕووناکیی دڵی یارم خەبەر بم لەبەر چاوی تەڕم سۆرانی بڕزێ گەهێ بێدایک و گاهێ بێپدەر بم خودا خۆم چۆن بسووتێنم بە جارێ لە دەرد و داخی ئەحواڵم بە دەر بم شەوێ هەر تاکوو ڕۆژێ هەر بناڵم بە گریان دەست و دامانی سەحەر بم چ ڕێگەی چارە نابینم «وەفایی» مەگەر سەر تا قەدەم غەرقی نەزەر بم

ئادەی خەو! تاوێک وەرە باوەشی چاوەکانم دەمێکە شەو لیێ ڕاکردووم هەستی ئاڵوبۆڵ لە باغیلکەی بەر زریانی سڕستاندا بەر لە گەیشتن هەڵوەریوە مان مەگرە خۆم ئاوارەم تۆ لەکام وڵات دامەزرێنم کەس تا ئێستا لە بێداری ئاوەدانێکی نەدیوە شەیدا مەحموودی شنۆ

کفن ئاخروئۆخری پاییز بوو. دوانیوەڕۆ بەفر ڕێگاوبانی سپی کردبوو. "با" بە هاژەهاژ بە دۆڵ و دوندا دەگەڕا و شوێن‌پێی ئەسپەکەی، هەر چەند هەنگاوێک دواتر پڕ دەکردەوە. شەو داهات، سوارەکە چیتر نەیدەزانی لە کوێیە. جگە لە سپیایی بەفر و تاریکایی شەو هیچی نەدەبینی. لوورەی مەرگ بەدەم کزەی باوە دەهات. لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «پاش ئەو هەموو ئاوارەیییە، نەوەک ئەم بەفرە سپییە لێم ببێتە کفن. هەر ئەوەندە بۆ جارێکیش بێت، دیسان چاوم بە بنەماڵەکەم بکەوێتەوە.» دەست و پێی کەسیرە ببوون. نزیک بوو بە تەواوی پەکی بکەوێ کە لە دوورەوە چەند ڕەشاییەکی بینی. چەند ڕەشماڵێک بوون کە هێشتا لە زۆزان مابوونەوە. کە نزیکەوە بوو، پیاوێک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. لەژێر بەفردا بەرەو سوارەکە هات و دەستی بە ڕەشمەی ئەسپەکەوە گرت. چاویان بە یەکتر کەوت. بۆ چەند چرکەیەک هیچ کامیان نەجوڵان. هەردووکیان یەکتریان ناسییەوە. دەستی سوارەکە بە هەوساری ئەسپەکەوە وشک بوو. خاوەنی ڕەشماڵەکە سەرۆکی عەشیرە بوو. کەمێک دواتر وتی: ئەمشەو کەس لە دەرەوە دەرنابات. ڕووی کردە پیاوەکانی: ئەسپەکەی لەسەر ئاخوڕ ببەستنەوە. لە ناو چادرەکە چەند پیاوێک لە دەوری کوانوو دانیشتبوون. یەکێکیان شوێنێکی بۆ کردەوە. سەرۆک وتی: میوانی غەریبمان هەیە. دەبێ مەڕێکی بۆ سەر ببڕن. کەمێک دواتر باڕەی مەڕێک لەپشتی چیخەکەوە هات. کاتێ سفرە ڕاخرا و هەمووان لە دەوری سفرەکە دانیشتن، سەرۆک بۆخۆی خواردنی بۆ میوانەکە دانا. میوانەکە لە ماوەی خواردنەکەدا چاوی لە سفرەکە هەڵنەبڕی. پاش نانی شەو، پیاوەکان یەک‌بە‌یەک لە چادرەکە هاتنە دەرەوە. سەرۆکی عەشیرە جێگای نووستنی بۆ میوانەکە ڕاخست و بۆ خۆیشی لە چەند هەنگاو دوورتر. میوان خەوی لێ نەدەکەوت. سەرۆکیش هەر بەخەبەر بوو. هەرکامە بەرامبەرەکەی خۆی باش دەناسی. هەر جارە کە ڕەشەبا خۆی بە دەواری چادرەکەدا دەکوتا، سەرۆک دەستی دەبردە ژێر سەرینەکەی و دەستی لەسەر چەکەکەی دادەنا. تا بەیانی هیچ کامیان نەخەوتن. بەیانی هەوری ڕەش ڕەوییەوە و هەتاو دەرکەوت. میوانەکە زووتر هەستا و ماوەیەک سەیری ژیلەمۆی سکڵی دامرکاوی کرد. کاتی نانی بەیانی، هیچیان باسی شەوی پێشوویان نەکرد. سەرۆک کەمێک نان و پەنیر و تۆشەی ڕێگای لە چارەکەیەکدا بۆ میوانەکە پێچایەوە. ئەمری کرد ئەسپەکەیان هێنا. میوانەکە سوار بوو. خۆشی چەکی هەڵگرت و سوار بوو. دوو پیاو لە تەنیشت یەکدا دەڕۆیشتن. تەنیا خرمەی بەفری ژێر ناڵی ئەسبەکان دەهاتە بەر گوێ. تا دوا قۆناغی موڵکی عەشیرە هیچ کامیان قسەیان نەکرد. کە گەیشتنە کۆتایی موڵکی عەشیرەکە، سەرۆک ئەسپەکەی ڕاگرت. سەیری میوانەکەی کرد و پاشان وتی: وا مەزانە ناتناسم. زیاتر لە ساڵێکە بەدووتدا دەگەڕێین. میوانەکە هیچی نەگوت. سەرۆک کەمێک بێدەنگ بوو. ـ بەڵام ئەمشەو تۆ بە میوانی هاتییە ماڵم. میوان‌کوشتن کاری پیاوان نییە. نامەوێ عەشیرەکەم فێری کاری نامەردانە بن. ـ دوێنێ‌شەو لە ترسی ئەوەی کە نەوەک یەکێک لە پیاوەکانم تۆی ناسیبێت و بێت بۆ کوشتنت، هەتا بەیانی نەخەوتم. سەرۆک چەکەکەی لەسەر شانی ڕێکخست. ـ بڕۆ، بەڵام وامەزانە لێت خۆش بووم. تۆڵەی خوێن هەر بە خوێن دەکرێتەوە. مێوانەکە سەری بەرز نەکردەوە. ئەسپەکەی وەرگێڕا و لە ناو بەفردا دوور کەوتەوە. سەرۆک ڕاوەستا هەتا میوانەکە لە چاو ون بوو. بۆ ئێوارە پیاوەکە گەیشتە گوندەکەی خۆی. خەڵک لە دەوری کۆبوونەوە. پرسیاریان کرد: بەم بەفرە چۆن هاتیتەوە؟ ـ لە هۆبەی عەشیرەیێک مامەوە. وتیان: کام عەشیرە؟ ناوی سەرۆکی عەشیرەکەی گوت. خەڵک سەیری یەکتریان کرد. وتیان: نەیزانی تۆ قاتڵی براکەی ئەوی؟ کابرا وەڵامی نەدایەوە. یەکێکی‌تر پرسی: باشە چۆن بە زیندوویی گەڕایتەوە؟ کابرا ماوەیەک سەیری بەرپێی خۆی کرد و پاشان گوتی: من ئێستاش زیندوو نیم. من مردووی گەورەیی ئەو پیاوەم. کاتێ من دەمەویست زیندوو بمێنمەوە، ئەو دەیەویست پیاوەتی نەمرێت. بەیانی کابرا چووە مزگەوتی نێودێ و چەند گەز کفنی هەڵگرت. کفنەکەی دایە ژێر باڵی و چەند کەسێک لە نزیکەکانی خۆی بانگ کرد و بەرەو بارگەی ئەو خێڵە ملی ڕێگایان گرت. کە گەیشتنە ڕەشماڵەکان، لە ئەسپەکەی دابەزی. سەرۆک لە ڕەشماڵەکە هاتە دەرەوە. کابرا وتی: ئەمجارە بۆ پەنابردن نەهاتووم. کفنەکەی لەسەر دەستان بردە پێشەوە. ـ خوێنی من بۆ تۆ حەڵاڵە. ئەگەر خوێنی براکەت هێشتا لەسەر زەوی ماوە، من بکوژە و بە دەستی خۆت کفنم بکە. کەمێک بێدەنگ بوو. ـ ئەگەر نامکوژیت، بە گەورەیی خۆت لێم خۆش بە. سەرۆک ماوەیەکی زۆر سەیری کرد.نە چەکەکەی هەڵگرت، نە هەنگاوێکی بەرەو پێش نا. تەنیا وتی: بڕۆ. بەڵام پیاوەکە لەبەر ڕەشماڵەکە نەجوڵا. سەرۆک دووبارە سەیری کرد. پاشان وتی: لەوڕۆ بەولاوە، تۆ لە جێی براکەمی. پیاوەکە سەری خستە خوارەوە. کفنەکە هەروا لەسەر دەستی مابوو. سەرۆک گەڕایەوە بۆ ناو چادرەکەی. عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٦/١٤ بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیانی عومەرێ حەسۆ، گوندی قەرەگۆمە، ناوچەی سەرحەد، باکوری کوردستان.

Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە❤️🌱
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا بەو هەموو ڕەنج و جەفایەش، لێم نەدیوی جوز سەفا بێ وەفایی حەققە، ڕەسمی گوڵعوزارانە، بەڵان نەک دەگەڵ یاری وەکو من، ساحێبی میهر و وەفا باری جەورت من دەکێشم؛ سەیری گوڵ: خەڵکی دەکا دەردی هیجرت من دەبینم؛ سەیری: بۆ کێیە شەفا! نامەوێ دایم لە سەیری گوڵشەنت سێراب بم جار بەجار ماچێ لە کونجی لێوی خونچەت قَد كَفا لەو گلەیییانەم مەڕەنجە، ڕۆحەکەی شیرینی من من هەر ئەو بەندەم، سەراسەر تۆ جەفاکەی یا وەفا یا ڕەب! ئەو کەس باعیسی دووریی من و تۆ بوو لەیەک بێ نەسیبی کەی لە مەحشەردا، لە حەشری موستەفا ئیقتیفا دەکرێ بەتەرزی شیعری شیرینت ئەدەب گەر موداوابێ بەئیعجازی مەسیحا ئیقتیفا #ئەدەب

خامەیەک کە لە دڵی گەلدا دەژی بۆ هەموو کۆمەڵگەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردستان هەواڵی کۆچی مامۆستا عەبدوڵڵا کەیخسرەوی دڵی ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی کوردستانی بە خەم و پەژارە پڕ کرد. ئەو بیرمەندە ژیانی خۆی بۆ وشە و بیر و کەلتوور تەرخان کرد و بە قەڵەمی بەبڕشتی خۆی، بەشێکی بەرچاوی کاروانی ئەدەبیی کوردی دەوڵەمەند کرد. مامۆستا کەیخسرەوی نووسەر، وەرگێڕ، ڕەخنەگر، ڕۆماننووس، خوێنەر و بیرمەندێکی دڵسۆز بوو. قەڵەمی ئەو لە نێوان ئەدەب و کۆمەڵگا، ناسنامە و مێژوو، هونەر و بیرکردنەوەدا پەیوەندییەکی بەهێزی دروست کردبوو. کتێبی (مصیبت کورد بودن) لە کارنامەی ئەودا وەک بەرهەمێکی فکری و کۆمەڵایەتی دەدرەوشێتەوە؛ بەرهەمێک کە خوێنەر لەگەڵ پرسی ناسنامە و کەلتوور و ئەزموونی ژیانی کوردی دەخاتە گفتوگۆیەکی قووڵ و پڕ لە بیرکردنەوە. وەرگێڕانی (٣ قصیده در باب انجماد)ی ڕەفیق سابیر و نووسین و ڕەخنە ئەدەبییەکانی، فراوانیی جیهانی فکری و ئەدەبیی ئەو پیشان دەدەن. ئەو لە ڕێگەی وەرگێڕانەوە پەیوەندیی نێوان زمان و ئەدەبیات بەهێز کرد و دەروازەیەکی نوێی بۆ خوێنەری کورد بەڕووی جیهانی ئەدەبدا کردەوە. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە، ئەدیب پارێزەری مێژووی کۆمەڵگا و پەیوەندیدەری نەوەکانە. مامۆستا کەیخسرەوی بە ژیانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی خۆی، بەشێکی گرنگی زنجیرەی ڕۆشنبیریی سەقز و کوردستانی پێکهێنا و بەرهەمەکانی بە گەنجینەی ئەدەبیی کوردی زیاد کرد. لە ڕوانگەی عارفانەوە، مرۆڤ بە وشە و کردار و خزمەت، ژیانی خۆی درێژ دەکاتەوە. مامۆستا کەیخسرەویش چرایەکی لە ڕێگای ئەدەب هەڵکرد؛ چرایەک کە ڕووناکییەکەی لە لاپەڕە زێڕینەکانی کتێب، لە یادگەی پیرۆزی خوێنەران و لە دڵی نەوەکاندا بەردەوام دەدرەوشێتەوە. بە ڕێز و خۆشەویستییەوە، یادی ئەو مامۆستا و ڕۆشنبیرە دەکەینەوە و سەرەخۆشیی خۆمان پێشکەشی بنەماڵە و کەسوکارەکەی و هەموو ئەدیبان و نووسەران و شاعیران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین. ڕۆحی شاد، یادی زیندوو و میراتی ئەدەبیی بەردەوام بێت. #ئەدیب_دڵدار

دڵ ئارامی نەما جارێ، دڵارامم سەری نادا سەرێکی سەرسەری جارێ لە کوشتەی خەنجەری نادا ئەسیری دامی سەییادێکی نەوکارە؛ دڵی وەحشی هەوەڵ نەخچیرە؛ گرتوویە و بەئاسانی بەری نادا ئەگەر عاشق ئەرەستوو بێ، لە بەحری عیشقدا غەرقە چ گێژێکە خوداوەند!، کە ڕێی ئەسکەندەری نادا دەکەن مەنعم ڕەفیقانم، کە بۆچم دڵ بەدڵبەر دا! چ دڵسەختێکە! ئەمڕۆ دڵ؛ بەخاڵی عەنبەری نادا! لە لای بێگانە گەر تاڵە؛ ئەگەر ترشە، عیتابی تۆ بەوەڵڵا ئاشنای قەهرت، بەقەندی بەندەری نادا بە سورەت ماهڕوو زۆرن، بەڵا وەڵڵا لە مەعنادا پەری وەک تۆ؛ بەزیبایی، قیافەی دڵبەری نادا کەسێ شەهدی لەبی چەشتی؛ نییە مایل بەشیرینی کەسێ شیرین نیگاری بێ، شەککەر لەب هەمسەری نادا مەفەرموو: عارە پێم، بەندەت، کە دێ بێتە غوڵامی تۆ گەدایی ئاستانەی تۆ، بەتاجی قەیسەری نادا ئەگەرچی تۆ بەهیچێ من، لە دەرکت دەردەکەی؛ ئەمما ئەدەب تارێ لە زوڵفی تۆ، بەموڵکی سەنجەری نادا

سەرێکی سەرسەری جارێ لە کوشتەی خەنجەری نادا ئەسیری دامی سەییادێکی نەوکارە؛ دڵی وەحشی هەوەڵ نەخچیرە؛ گوورتوویە و بەئاسانی بەری نادا ئەگەر عاشق ئەرەستوو بێ، لە بەحری عیشقدا غەرقە چ گێژێکە خوداوەند!، کە ڕێی ئەسکەندەری نادا دەکەن مەنعم ڕەفیقانم، کە بۆچم دڵ بەدڵبەر دا! چ دڵسەختێکە! ئەمڕۆ دڵ؛ بەخاڵی عەنبەری نادا! لە لای بێگانە گەر تاڵە؛ ئەگەر ترشە، عیتابی تۆ بەوەڵڵا ئاشنای قەهرت، بەقەندی بەندەری نادا بە سورەت ماهڕوو زۆرن، بەڵا وەڵڵا لە مەعنادا پەری وەک تۆ؛ بەزیبایی، قیافەی دڵبەری نادا کەسێ شەهدی لەبی چەشتی؛ نییە مایل بەشیرینی کەسێ شیرین نیگاری بێ، شەککەر لەب هەمسەری نادا مەفەرموو: عارە پێم، بەندەت، کە دێ بێتە غوڵامی تۆ گەدایی ئاستانەی تۆ، بەتاجی قەیسەری نادا ئەگەرچی تۆ بەهیچێ من، لە دەرکت دەردەکەی؛ ئەمما ئەدەب تارێ لە زوڵفی تۆ، بەموڵکی سەنجەری نادا

ساقیا! مەی زەدەی بادەیی پارم بەخودا تێکە بۆم جامی شەرابێ کە خومارم بەخودا نەشئەیی بادە محاڵە، ئەسەری بۆمە، کە من مەستی بادەی لەبی وەک ساغەری یارم بەخودا گەر خومارم، نە خوماری مەی و جام و بادەم مەستی بادەی لەبی گوڵڕەنگی نیگارم بەخودا شۆخی تەرسا بەچەیێ؛ غارەتی دین و دڵی کرد نە دڵی هێشت و نە تاقەت، نە قەرارم بەخودا ئەی سەنەم! تابەکەی ئەو عیشوە و ئەو نازە؛ بەما کە نەما تاقەتی باری خەمی یارم بەخودا چ بڵێم چۆنە لە دووری قەدی تۆ، حاڵەتی من چی بڵێ زیللەتی من، یەک بەهەزارم بەخودا بۆچمە زەحمەتی پەیکان و بەزێهکردنی تیر! منی بێچارە، بەیەک غەمزە؛ شکارم بەخودا با وجودی روخی ئەو، بۆچمە گوڵزاری بەهار! تەڵعەتی گوڵشەنمە، ڕوویە بەهارم بەخودا عالەمی وەسڵی لە دنیا، چەخۆشە گەر دەست دا من لە هیجرانی ئەوا، زار و نزارم بەخودا قەدی تۆ: سەروە و کەناری منە: جۆباری سرشک چ سزاوارە، ئەگەر بێیە کەنارم بەخودا دایما جان بەکەف و دەستی تەوازوع بەکەمەر گوێ بەئاوازەی فرمان نسارم بەخودا گەرچی ئەو مەرحەلەیە نابەمە سەر، بەیەقین تا بەئاخر نەفەسیش ڕاهـ سپارم بەخودا قەت مەفەرموو: کە ئەدەب عیشقی مەی لێ بۆتە هەوا سەر بگاتە فەلەک؛ ئەو زەڕە غوبارم بەخودا #ئەدەب