ar
Feedback
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

الذهاب إلى القناة على Telegram

مەندم و بەندی ئەدەب دەفتەری ئازادی منە بەند بەبەند شێعری دڵم بەندی دڵ و دادی منە شیرنم شەرمی وشەم لایقی فەرهادی منە تۆ نەبی بەژنی تەوارم شەمی بەربادی منە خۆشە ئەو ساتە کە بمبینی لە نێو جامی جەمت #تەوار https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

إظهار المزيد
2 653
المشتركون
-124 ساعات
+17 أيام
+330 أيام
أرشيف المشاركات
ژن ئاوێنەی ڕەفتارێکە کە لە پیاوی دەبینێت هەر شتێکی پیاو دەیدات بەو ژنەی خۆشی دەوێ بێ گومان زیاتری وەردەگرێتەوە، پیاو کاتی به عەشقەوە، بە حورمەتەوە، به مێهرەبانییەوە، به سەرنجەوە، لەگەڵ ژن هەڵسوکەوت دەکات، ژنیش وردەوردە خۆی زیاتر نیشان دەدات وعەشق و خۆشەویستییەک دەهێنێتە ژیانی پیاوەوە کە لەوانەیە هەمیشە لە دڵی خۆیدا بە ئاواتییەوە بووبێت. لەگەڵ ژنانی ژیانتان مێهرەبان بن، لەگەڵیان به ئەدەب و حورمەت و خۆشەویستییەوە هەڵسوکەوت بکەن، ژنان ڕەنگە ڕاستەوخۆ نەیڵێن ونەتوانن بیدرکێنن، بەڵام لەدڵەوە هەستی پێ دەکەن و بایەخی زۆرە بۆیان، زۆر جاران ژنان ئەو شتانەی لە بەرانبەری خۆشەویستی و سەرنجی هاوسەرەکانیان  ئەنجامی دەدەن، بایەخی چەن بەرانبەر زۆرتر لەو شتەیە کە وەریدگرن. #کازیوە_موکری

ژیانی دنیاش هەر وایه. زۆری مرۆڤەکان هاوار دەکەن، دەناڵێنن، دەگرین، بەڵام ناتوانن دەنگیان به هیچ کوێ بگەیێنن. چون نادیاره که ئایا ئەوانه دەژین یا نا. هەڵبەت ئەوانه جیاوازییەکیان لەگەڵ مردووەکان نییه و جگه له ڕۆژانی سەرژمێری، هەڵبژاردنەکان، دانی باجی ئابووریی و خزمەتی سەربازی له ڕیزی مرۆڤەکان نایەنه ئەژمار. ئەگەر له دنیادا له هەموو کەسێک پرسیار بکرێ که "ئایا تۆ مرۆڤی؟"، چەند کەس هەن که به شانازییەوه بڵێن" بەڵێ من مرۆڤم"؟. #عەزیز_نەسین

بەڵێنە و بە تۆم داوە، درۆت قەت لەگەڵ ناکەم هاوڕێی هەمیشەییم بە، هاوڕێیی داوەڵ ناکەم ڕێگەی وەک تۆ شک بەرم ڕێگەی تر ناگرمە بەر هەتا هەتاوم تۆ بی، هیچ چرایێ هەڵناکەم هەسارە و مانگم ناوێ لەسەر شانم بدرەوشێن نامۆ ناهێنمە ناو دڵ، خوێنی خۆم چەپەڵ ناکەم کە تینی بۆ گیانم، هەناسەی بۆ ژیانم ... بێ نان و بێ ئاو دەژیم بەڵام بێ تۆ هەڵناکەم هەر چوارپەلم بەبڕین چێ ناهێڵم بە برینا چێ لەگەڵ تۆ نەبێ دەستم لەگەڵ کەس تێکەڵ ناکەم پشتیوانم تۆ نەبی پشتم بە کەس نابەستم کارێ کە بۆ تۆ نەبێ قەت قۆڵی بۆ هەڵناکەم هەر جۆرێ بدوێم ڕەوای، هەر چۆنێ بڵێم ڕاستی ناوت ئاوێتەی وتەی ئەفسانە و مەتەڵ ناکەم گڵۆڵەم وا لە لێژێ، نەیار چاکم نایێژێ وەدوای بەخەتمدا دەچم گڵۆڵەی تر هەڵناکەم بە دابێکی ئاشنا لەناو دڵتا بمنێژە خۆری وەک تۆ جوانم بێ حۆری بە هاوەڵ ناکەم بەو کەزیەی وەک هەناسە هەستم ڕادەشەکێنێ لەو پەرچەمەی تۆ دەرچێ هیچ ئاڵایێ هەڵناکەم #ڕامان_غەفووری ١٣٩٦/٥/٢٥

تا بە کەی تێلی ئەم سنوورە راژەنین هەر بلێین وەرنەوە ؟ قەلم و کتێبان خنکاون، سێدراە لە باڵای تەمەنمان بەرزترە . رێگاکان تەماوین کۆڵانان پڕاوپڕ لە دێوو دێوەزمە، شەقامان خوێنین و نیشتمان تاسەبار . شەو نیە مۆتەکەی تازیە بەردەرگای مالێکمان لێ نەگرێ، رۆژ نیە تەرمێکی ئاواتمان نەدەینە سەر  شانی سەبووری خۆماندا و لە دڵ و چاومان دا نەینێژین . چوار دەوری ژیانمان مێزەر پێچ، ئاسۆمان عەبا پۆش، مردنمان هێند سادە و پڕ دەردە لە رەگی گەردنمان ناسک و نزیکتر . بەس نیە ئەم گشتە ئەشکەنجە و سووتانە؟ خۆ ئێوە رێبواری رێچکەکەی هەتاو بوون، قەرار بوو یەکەمین مزگێننی سەفەرتان رابوون بێ و راوەستان ! لەو دەشتی گەرمێنە وەرنە سەر زیناری ئیرادە، بڕوانن سکاڵای دووریتان گەیشتوەتە ئەو پەڕی سووتان و ئێوە هەر لە جوغزی بەڵێن دا سەرگەردان! وڵات خۆ سەرانسەر دەشتێکی نێرگزە لە مەیلی پێشوازی چاوتان دا، بەو هەموو ئەزموونە رەنگین و بەم گشتە چاویلکەی تازەوە برژانی برێشکەی هیوامان نابینن؟ گەر ئێوەن دەزانن کلیلی دەروازەی رزگاری لە خانی چەندەمی ژیانا دانراوە، مەهێڵن سیماتان لە چاوی منداڵ و چیرۆکی چارەنووس سازەکان بزر بێت . گەر ئێوەن دەزانن کولەکەی رۆحی دێو چۆن دەشکێ، بە کانیی سەردەم دا رۆ بچن، خۆڵی ئەو پێدەشتە لە چاو راماڵن، ئەستێران موحتاجی بریسکەی چاوتانن . ئەو دەستە پڕ نان و پڕ ئاوە هەڵبڕن وەرزەکان تامەزرۆی بەرهەمی دەستتانن . گەر ئێوەن نوێنەری بەهاران، دار و ئاو پرتووکان  ببارن ! رێگاکان بە برووسکەی هەنگاوتان رادەبن هەستنەوە . قەرار بوو باخی ئەم رێچکەیە لە شاخدا بەر بگرێ و سەمەری بێتەوە ناو حەوشەی ماڵەکان . بەلێن بوو تا دوایین هەناسە هەورازی خەبات و شاڕێیانی رزگاری بپێون. نەک تەنیا بە یادی قاسپەکەی کوێستانی رابردوو بخوێنن . لە ناخی ئاگر و خوێنەوە قوڕگێکی هەتاو رەنگ، سروودی راوەستان دەخوێنێ . دەستێکی داهێنەر ئاخرین دروشـی نەوەیەک دەنووسێ : تا بەکەی تێلی ئەم سنوورە راژەنین هەر بلێین وەرنەوە !؟ #فەرەیدوون_ئەرشەدی

تەرازووی کۆنه شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی: مام‌حاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟ باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی: نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم. . هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆ گرت. باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لە ژیانی خۆی هەڵدایەوە: لە سەردەمی منداڵیم، لە دێکەمان ماڵێک هەبوون کە خاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان و کچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان و گیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک و کارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا. لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل، کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بە خۆڕایی وەردەگرت. بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە، مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو. لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون. ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی، زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تا چایی. کاتێک چوومە دووکان، ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو. وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە. کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەر تەرازووە کۆنەکە. سەنگی نیو کیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لە پێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی. دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن. هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد. هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردوو تای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو‌ ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە. لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما و کەوتمە ڕێ، هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن. هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سی‌ودوو ددان، دەکەوێتە سی‌ودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێ‌پەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە. ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی. خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی. پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات. لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە. دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار. باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشە سپیەکەیدا کێشا و وتی: ڕۆڵەکانم، پێش ئەوەی تامی نوقڵی درووشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە. هاینڕیش بۆڵ✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/٠٥

هەڵەبجەم دایە دەست. کە لێیدا، شاخی پیر زۆر گریا و ئەسرینی یادداشتی داباری. کە هەڵسام پێی وتم: - ئەم شەوی دۆزەخە مەگەر هەر یەکێکی وەک نالی بیکاتە ڕەشماڵی شیعرێکی زۆر گەورە. بەردەوام من زەمان ئەئاژوێم ئەدوێم و نالیش هەر گوێ ئەگرێ لە هۆرەم هەتاکوو پێی ئەڵێم: - وائیستەیش سەروەرم! یەکەمین ڕۆژنامەی هەناسەی بەدرخان یەکەمین یادداشتی فرمێسکی خەندان و یەکەمین ڕۆژنامەی چریکەی ئەیلولم پێچاوە لەسەری بڕراوی «مارت»ەوەو لەگەڵ خۆم هێناومن پێی ئەڵێم: - دە فەرموو لێم بگرە سەروەرم! بۆ ئەوەی لەیەکتر دانەبڕێین! بەڵێنە هەر ئەم شەو لەکەنار ئەو گۆمە غەمگینەی تەنیشتمان دوو قۆڵی یەکتری ببینین ئەم شەو خەوێکم دێتە دی و ئەبم بە شیعرێکی باڵدار. لە خۆشیاندا باڵ وەرئەدەم لە ئاواز و دەنووک ئەگرم لە تریفە و شەپۆل ئەکەم بە هێلانەی تازە هەوار. ئەمشەو خەوێکم دێتە دی و لە خۆشیاندا نیگام ئەبن بە کارێز و قژم بە گیا و پەنجەکانم بە گەڵای دار. ئەمشەو خەوێکم دێتە دی و نیشتمانم لەناو دیدە و لەناو دەنگ و لەناو ڕیشی نالیدا دێ و ئەگاتە لام. سنگم ئەبێ بە خاک و خۆڵ سەرم بەچوخمی «سەرشەقام» ئەم شەو خەمێکم بەختیار. مەراقێکم هێور، ئارام ئەمشەو منداڵیم ئەبارێ بەسەر یادی سەوز و سووردا و ئەبمە دەربەندی پەپوولە و دایکم ئەبێ بە مامزێ سپی سپی و حیکایەتی گردی ڕەشیش بە گرمەگرمی گەواڵەی هەوری سەرشار. ئەمشەو خەمێکم بەختیار. مەراقێکم پەل و پۆدار. لەسووتاندا هەڵئەقوڵێم و لە گریاندا سەوزم ئەکا هەڵەبجەی یار. ئەمشەو خەوێکم دێتە دی و ئەبم بە ئەسپێکی باڵدار ئەمجارەیان من ناچمەوە لای نامۆیی و شەو درەنگان هەر لە کەنار ئەو گۆمەوە جڵەو بۆ «با» شل ئەکەم و لەگەڵ نالی ئەڕۆمەوە بۆ لای گۆیژە و پێکیشەوە ئەچینەوە لای سالم و حەبیبەی شار! #شێرکۆ_بێکەس #دەربەندی_پەپوولە کۆتایی

«کرمی ئاوریشمە خەیاڵم، بۆ سەرووی ئەو قامەتەت من کە قۆزاخەی خەمێکم، دەوری داوم چاوەکەت ئیشتیاقم: بەحری تینوو، هیجرەتم: سەحرا بە کۆڵ ڕۆحی نالیی هەنگی عیشقەو، شانەکەیشی ناوەکەت! .» بەڵێنە هەر ئەمشەو لەکەنار ئەو گۆمە غەمگینەی تەنیشتمان دوو قۆڵی یەکتری ببینین: من، نالی، حەزرەتی غەریبان ئەبینم ئەو شەوە لە گزنگ موتوربە کراوە ئەبینم ئەو کێوە کۆچەرە ئەبینم. ئەو کە هات وەک ئاو و کە گەیشت وەک تیشک و کە هەڵنیشت وەکوو باز من وەکوو خەیاڵی شارەزوور لێی ئەچمە پێشەوە. هەر خێرا، هەواڵی گرنگی چەند سەرووی دەربەدەر.. هەواڵی گۆرانیی وەکوو خۆی ترافیە هەواڵی بەفری شێت لە دووریی هەڵەکۆک، هەواڵی چەند زاری هیلالی وەکوو خۆی ئەدەمێ و پێی ئەڵێم: - سەروەرم! بەر لەوەی تۆ بگەیت، لەوێ بووم،  لە جونێف. ڕۆژێکیان لە جادەی ژمارە ١٨٩٨، لە کۆشکی نسرم و شێداری مێژودا، پلیکەی پێشینی تەختەبەند. پلیکەی ڕۆژگاری پێچاوپێچ. بە کونی هەتاودا، بردمیە ژێر خانێ، لەوێدا چاوم کەوت، بەیەکەم ڕەوڕەوەی زمان و بەیەکەم قوتیلکەی ناو ژووری شەوەزەنگ. لەوێ بوو، هەر خۆی بوو. جەلادەت بەدرخان –بەر لە من ئەتناسێ و باوەشێ ماچیشی بۆ ناردووی.. من کە دیم شاخێ بوو ئارەقی سەردێڕ و ستوونی ئەڕشت و منارەی وشەبوو، ئەسووتا و بەپێوە وەستابوو، من کە دیم هەورێکی ڕیشدار بوو بە تەنها ئەیگرمان. من وتم: - سڵاو ئەی ڕۆژنامەی باپیرە گەورەمان لەگەڵ چی خەریکی؟ ! ئەو وتی: - خەریکم بە وشە دیواری تاریکی کون ئەکەم ئەگەڕێم بۆ هەتاو. - بەکونی هەتاودا من هاتم. وام پێ وت. ئەو وتی: - باش هاتووی! تۆ شیعری کام شاری؟ ! من وتم: - هی نالی! ئەو وتی: - ئاخ! نالی دوو زام و دوو کسپە و دوو ئاخی چەند لەیەک نزیکین هەر ئەڵێی جمکی ئەم غوربەتەین ئەی هیچت لەگەڵ خۆت هێناوە بۆ شەوی غەریبیم؟ ! من پێم وت: - مۆمێکی ئەشکەوتی باڵەکیان.. یەکەمین ڕۆژنامەی بارانی ئەیلولم هێناوە من «دەنگی پێشمەرگە»م لەگەڵ خۆم هێناوە.. ئەو وتی: - ڕۆژنامە! پەنجەرەی دەنگمانە ئەو وەختەی کە بەسەر دنیادا ئەڕوانێ. ئەوەتا من لێرە یەکەمین پەنجەرەم کردەوە. تیلچافە ڕێوبانی هەنگاومان. سەیرکە! چواردەورم بە ناسۆر گیراوە هەر حەرفە و هاوارم لێ ئەکا و نامۆییش دڕک و داڵ! خۆش هاتی! دیارییەکەت ئەوەمەو خۆزگەم بوو بیبینم. ئەزانم کە نالیی ئەو کاتە، کەژێکە لە بنار تا لووتکەی هەر گوێیە و هەر چاوە. ئەزانم ئەیەوێ بزانێ، ئەستێرەی فرزەندی لانەواز لە کوێن و جریوەی غوربەتیان لەکام لا ڕژاوە. بۆیە من هەر ئەدوێم: - سەروەرم! هەروەها لەو لایش بووم. لە پاریس، پاریسی بە شیعر پاراو و بە هزر چراخان. شەوێکی تەمومژ. بەدەوری مێژوودا باپووسکەی پرسیار بووم هەر خولم ئەخوارد و وێڵبوونم ئەیپرسی: -شەریف پاشا سەعید خەندان شەقامی میسین ژمارە ٢٠؟ «ئەمیشیان بەر لە من ئەتناسێ و بە مندا دوا دەقی یادداشتی هاواری زامی خۆی بۆ ناردووی» سەرەتا ئەچوومە بەردەمی هەر کەسێ، سەرێکی بائەدا: «ببوورە ناوی وا نایەتە خەیاڵم..» یان ئەیوت: «پێم وا بێ شەقامی میسینیش بەرجادە کەوتبێ نەمابێ.. نازانم..» ئەمپرسی و ئەمپرسی و ئەڕۆیشتم باگژەی سۆراخ بووم. خۆم لەگەڵ خۆم ئەدوام: «من ئەبێ لووتکەکان وێڵ نەکەم بۆ ئەوەی بچمەوە سەرچاوەی بەرزایی من ئەبێ شوورەکان وێڵ نەکەم بۆ ئەوەی بگەمە سەرەتا و کۆتایی» تا دوایی شەقامێ بردمیە بەر کووشکی کتێب وڕۆژنامە فرۆشێ. کووشکەکە بێهودە ئەیڕوانیە دەوروبەر وەک ڕامبۆ! کووشکەکە لە ماڵی نەهێنیی گوێ چەمی «مانگ» ئەچوو. خاوەنی کووشکەکە.. درێژ و ڕەقەڵە هەر ئەتوت خاوەنی «شەبەنگە بەڕۆژە» ئەدرەسم دایە دەست. چاویلکەی هێنایە سەر لووتی. دوای کەمێ بە پەنجە ئاماژەی بەرەو لای گردێکی ڕوتەڵە بۆ کردم. پێی وتم: - ژەنەراڵ؟ ! ئەیناسم هەموو ڕۆژ ڕۆژنامەم لا ئەکڕێ هەر لە دوای کۆنگرەی ئاشتی بوو لە خانووی شەقامی میسینیش دەریانکرد! لەوساوە کۆترێکی برسییە لەوساوە، پاریسیش هێلانەی وڵاتی لە بیر کرد! داخەکەم! ژەنەراڵ خەونەکەی وەکوو خۆی ئیستاکە لە ژوورێ خزاوە تەنگ و تار. داخەکەم! وڵاتی ژەنەراڵ ئەسپێکی بێ‌کەسە لەدنیای ئەمڕۆدا کێ حیلەی ئەبیسێ؟ ! هەر ڕۆیشتم. هەتاکوو سۆراخی مەراقم گەیاندە ژوورەکەی. ژوورێ بوو بەقەم بوو ڕەنگ و ڕووی. بۆبرش بوو هەناسەی. غەمگین بوو، لە دیدەی تۆ ئەچوو، سەروەرم! من کە دیم، قەڵەمی کۆماوەی ڕیش سپی. پڵنگی پەککەوتە. خەریک بوو بۆ جاری سەدەمین، یادداشتی بۆ دنیای کەڕ و کوێر ئەنووسی ژوورەکەی سیخناخ بوو لە چاوی ئەبڵەق بووی یادداشت و لە ڕیزە تابووتی دۆسییەی بەڵێنی دەوڵەتان. پڕ بوو پڕ، لە چڕە دووکەڵی دێهات و قریشکەی سێدارەی شەقامی نێو شاران زەمانێ من لەلای دانیشتم. درەنگان شریتی ڤیدیۆکەی #شێرکۆ_بێکەس #دەربەندی_پەپوولە

ئاخ لە دەس کڵپە و شەرارەی ئارێ داخ داخ لە دەس ئێشی برینی خارێ داخ کەس نییە وەک من لە دەستی جەوری یار هەمدەمی ڕەنج و جەفای ئەغیارێ داخ بۆ غەمی من ئێستە دڵشادە ڕەقیب ئەو بە تۆ دڵخۆش و من غەمبارێ داخ تا بە ئەغیار هەمدەمە ئەو دڵبەرە بوو بە هاوڕازی ئەنیسی یارێ داخ چواردەساڵ گەنجی ویسالێکم دەویست عاقیبەت پێچیا بە پێما مارێ داخ نۆشە بۆ من نێشی ناهەمواری ئاهـ خۆشە بۆ من حەنزەلی گوفتارێ داخ بوو بە ئەغیار ئێستە یاری غاری من دادەنیشم من لە گۆشەی تارێ داخ شوێنی خاری میحنەت و زامی جەفا چاک بووە تێکەڵ لەگەڵ ئاسارێ داخ شەهدی وەسڵە تاهیرا بەهرەی ڕەقیب تۆ بنۆشە کاسەیێ پڕ ژارێ داخ

#قولەی_قاف شەکەت، نوقمی تۆز و غوباری بیابانی کاکی بە کاکی ئەگەرچی شەڵاڵی خوناوی سپێدەی ئەوینم ملەی تووشی ژینە لە ڕێما وەرە لەگەڵمابە لەم سەختە هەورازە بەرزە کە ئاستەنگە ڕێیە و دەڕۆم هەر شەقاوێ بە چنگەکڕێ بە ئانیشک و ئەژنۆ چقڵەشینە بزمارە، هەوا ژار، ڕێگە مەکۆی مارە من چەسپی زەوی مەگەر هەر بە ئەعجازی جەزمی ئەوین سەرکەوم لەم هەزار و هەزارە! چلۆن ڕێ بپێوم بە ودمی چ هێزێ؟ دەگەم بەو هەوارەی کە هۆبەی ئەوینە کە دڵ خەستە، دیلە، بە زنجیری عەشقت دراوە شەتەک! سوار، چارەنووسە لەغاوی ژیانم دەکێشێ بەرەو نادیاری وە من ڕۆدەچم، هەر بەرەو ناخی زوڵمەت دەڵێی وەک تفێکم هەڵمداوێ بۆ نێو مەزاری نەبوون ئەم زەوینە! بەڵام من کە دانانەوێنم لە هەمبەر فەڵەکدا سەرم شەڕەنگیز و یاخیم لە مەرگ و نەمان هەتا جەغزی مێرگی بە ئەشک ئاودراوی دەرەی سەوزی ژین هەر دەڕۆم و دەڕۆم تەنانەت ئەگەر بێ بە تاڵانە خەنجەر زەوین و زەمان! بەرەو ڕوومە دێ لەم بنارە، پەیاپەی لە هەر لاوە تاوێر ئەگەرچی ژیانی بە ئەم چەشنە ڕژدە وەکوو کەکرە تاڵە بەرەو ژوورە، بۆ دوندە ڕێگەم هەتاکوو لەغاوی مەبەستم لە زاری چیاکۆ نەبەستم هەدادان و وەستان مەحاڵە، مەحاڵە! وە گوڵخەندەرانە مەبەستم ڕواوە لە پۆپەی قولەی قافی ئاوات! دەبێ زین لە کۆڵی ملەی تووشی ژین کەم بڕۆم و نەوەستان ببێ بە دروشمم خوڵی بۆڕ و مردن لە چاوی فەلەک کەم بڕۆم تاکوو ئەشکێ ڕکەی تەسکی دیلی بە قووەی ئەوین گۆڕەپانی فەڵەک کەم بە شانۆی سەمای ڕۆح لە عاستی بەشەردا جیهان مێوە، دەکرێ بگۆڕدرێ بە هەرچی دەڕووخێنێم ئەم نەزمە دەکارم، دەکارم جیهانێکی دیکە بخولقێنم ئەمما ئەگەر بێی لەگەڵما! #مامۆستا_جەلال_مەلەکشا #زڕەی_زنجیری_وشە_دیلەکان

هۆنراوە و دیکلەمەی مامۆستا ئاسۆ https://t.me/chamochya

فێریان مه‌كه‌ هه‌میشه‌ داوای روونكردنه‌وه‌ت لێبكه‌ن له‌باره‌ی خۆته‌وه‌ نه‌ تۆ شایانی ئه‌و ماندووبونه‌یت ، نه‌ ئه‌وانیش مافی ئەو پرسیارەیان هه‌یه‌ رۆژێك دادێت ده‌زانیت چه‌ند كاتت به‌ فیڕۆ داوه‌ له‌ پێناوی جوانكردنی وێنه‌ی خۆت له‌چاوی ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ر چییه‌ك بكه‌یت ، بڕیاریان داوه‌ هه‌ر به‌ناشیرین بتبینن عه‌بدولڕه‌حمان سەدیق

test.mp38.24 MB

test.mp37.17 MB

#ژیاننامە هونەرمەندی مەزن و مامۆستای مقامات...مامۆستا عەلی مەردان  " گۆرانیبێژ و مەقامبێژ و داهێنەرێکی بواری هونەریی کورد بوو. لە ساڵی ١٩٠٤ زایینی لە گەڕەکی تەکیەی" شێخ عەلی " لە شاری "کەرکووک" لە هەرێمی کوردستان لەدایکبووە. ژیانی هونەری "عەلی مەردان" خوێندنی لە تەکیەی کەرکووک و لەلای (مامۆستا ساڵەح) دەست پێکردووە، هەر لەوێشەوە لەلای مامۆستای دەنگخۆش (مەلا ڕەئووف) فێری تەجویدی قورئان و هەندێ مەقاماتی کوردی و قۆڕیاتی تورکمانی بووە. پاش هەشت ساڵ شاری کەرکووکی بەجێهێشتووە و لەگەڵ خێزانەکەی چووە بۆ ناحیەی لەیلان. لە ئەو ناحیەیەدا تەموورەژەنێکی بەتوانا بە ناوی (خدر بارام) ناسیوە کە سوودێکی زۆری لێ وەرگرتوە بۆ مەقاماتی کوردی، بەڵام لە دواییدا کە چووە بۆ شاری بەغداد، مەقاماتی کوردی و فارسی و عەرەبی لە مامۆستایانی تری فارس و عەرەب و کوردەوە فێربووە و وەک شارەزایەک لە بواری مەقاماتی ناوچەکەدا جێگای خۆی کردووەتەوە. دەربارەی ئەم ئەزموونە مامۆستا عەلی مەردان وتویەتی: "مەقاماتی کوردی سەرچاوەیەکی کوردی دەوڵەمەندە بۆ هونەری مۆسیقا و گۆرانی گەلانی ناوچەکە". مامۆستا عەلی مەردان جگە لە دەنگە بەسۆز و ڕەسەنەکەی شارەزای ژەنینی چەند ئامێری مۆسیقا بووە کە خۆی ئامێری عودی زیاتر لا پەسەندبووە. هەروەها شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی، عەرەبی، فارسی و تورکمانی بووە. هۆنراوەی زۆربەی شاعیرەکانی لە دەیان بەستە و مەقاماتدا خوێندووەتەوە. مامۆستا عەلی مەردان لە ماوەی ژیانیدا چەندین گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی تۆمارکردووە، ئاوازی هەندێک لە گۆرانییەکانیشی ئەوەندە بەرزن، بەچەند زمانێکی تر وتراونەتەوە. شارەزایی و کارامەیی مامۆستا عەلی مەردان لە هونەری مەقامدا ئەوەندە ئاشکرایە کە مامۆستاکانی مەقامی عێراقی عەلی مەردان بە مامۆستا و ڕابەری خۆیان دەزانن. مەردان کوردێکی دڵسۆز و خاوەنی هەستێکی پاکی کوردایەتی بوو. ژیاننامە مامۆستا عەلی مەردان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ژیانی تایبەتی خۆی وتویەتی: "بۆ گوزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لە شاری بەغداد بووم بە هاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەهانی و ئەسغەری هەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر هونەرمەندانە پێکەوە ژیاین. مەردان مامۆستای گۆرانی مەقامی کوردی لە ساڵی ١٩٦٥ لە وێستگەی ڕادیۆی تاران و کرماشاندا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە. دوا گۆرانی عەلی مەردان بەستەیەک بووە. گۆرانییە بەناوبانگەکان شیرین کەلامە گیانە بەسییەتی یاریکە ڕاکە پێکەنە خۆم و عودەکەم کەتان کەتانە مێوڵێ و دێلێژە ئەسمەر وەرە قوربان هۆ برای جوتیار لەیلێ ڕەنجی بێوەرم هەوری لە قەدی ئاڵاوە بە دەنگی خۆش بمهێنە جۆش کە ئەو جوانە ئەڕۆی ئۆغر دایم دڵ تۆی ئەوێ مامە کەی دێتەوە لە خرنە خرنە هەتا مردن ئەڵوەن ناوت شیرینە ئای چەندم خۆش دەوێ هەر تۆم ئەوێ تۆ مینا گیان لە کەلە دەنگی ساز دێ شەو و ڕۆژ گۆڵە باخ دە هەستە کراس کودەری ئاوریشم سەد جار بەو مانگە هەستە با بچین بکەین تەماشا کۆڵان بە کۆڵان ئەم پەرچەم و ئەگیجە ئاخ چی بکەم نیمە چارە ئەو چاو جوانە هۆ کاکەی شوان وەرە قوربان فاتمە برای شیرینم خاڵۆ خاڵۆ شەو و ڕۆژ لە خایاڵ و لە بەرچاوی مەقامە بەناوبانگەکانی لەبەر چاوی بەد (مەقامی ماهوور) چەند جارم وت (مەقامی هومایۆن) با یادم کا فریادم کە (مەقامی هیجران) ڕەنجی بێوەرم (مەقامی بەیاتی شور) ڕاستەی خیابان (مەقامی ئەڵاوەیسی) لێم یاخی (مەقامی ئای ئای) لەبەر نازی چاو بازان (مەقامی خورشیدی) ئەی مانگ (مەقامی بەیات) چی بکەم (ماقامی نەوا) دڵ لە حەسرەت (مەقامی ئورفە) مەمکوژە گیانە بە هیجران (مەقامی دەشت) بە داوی زۆڵفت (مەقامی ڕاست) بە بەردی فیرقەتت (مەقامی ماڵەڵا هیجرانی) بە غەمزەی چاوی مەخموری (مەقامی نەوا) کۆچی دوایی عەلی مەردان مەقامزان و داهێنەری کورد، پاش نیو سەدە خزمەتی بێووچان بۆ ئاواز و گۆرانی کوردی، لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا لە ڕۆژی هەینی ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوای کرد. لەگۆرستانی شێخ محێدین لە شاری کەرکووک نێژراوە...

مرۆڤ کاتێک لە کۆمەڵگاکەی دادەبڕێت، ڕووبەڕووی گەورەترین جەنگ دەبێتەوە؛ جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆی لەگەڵ خۆیدا. لەوێدا یان دەبێتە فریشتە، یان دڕندەکەی ناخی بەسەریدا زاڵ دەبێت.
#دڕندەکەی_دەروونم #حەلیم_یوسف

وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قـومێ عەتری نیگات دێت و دەڕوا و هەر شـنەی دێ تـا بە بـرژانگت بگات جا کە تێر بوو و لە باخچـەی دیمـەنی پاراوی تۆ تێر مژیی غونچەی سەرنجی پڕگوڵاوی چاوی تۆ دێـم لە چـاوی عـەشقی تـۆدا بـۆ ژیـان هـەنگاو ئـەنێـم مەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێم #محەممەد_عەزیز

ـــــــــ بمنێرنەوە لای دایکم ـــــــ بەڕێمکەنەوە منداڵییم لەو گەورە بوونەم وەڕەزم بێتاقەتی کۆڵانەکانی شلکییمم بە ڕابردووم داهێڵنەوە و کرچوکاڵیمی پێ بدێرن لە گەورەیی خۆم جاڕێزم بەڕێمکەنەوە لای دایکم پرسیارەکانی منداڵییم ... وەغوربەتییم هەڵدەڕوسکێن لە ڕێمەڕ و، لە بەردەخوێ و،  جێمۆڵەکان سۆراخی دایکم دەپرسن لە ڕەشەچێشت لە بابۆڵەی دەمەو عەسران لە جینگڵدانی شەوانە و لە هەستانی بەیانیانم لەو هەسارانەی سەرەوە لە خەو، لە خەیاڵ، لە خودا لە کانیلکە و جۆبارەکان. سۆراخی دایکم دەپرسن بەڕێمکەنەوە منداڵییم وام لێ مەکەن بیدرکێنم ئەوەی گەورەبوون بە منی کرد بەڕێمکەنەوە لای دایکم با سەرلەنوێ بە هێڵەکی گیان و گڵدا چوار تنۆک فرمێسک و خوێن و ئاشگێڕێکم ئارەقی باوکم لەگەڵ خا و ... جارێک بمکاتە شوانکەڵە و بمکاتە ئەستۆی جوانترین بێری ئاواییەکەی خۆمان دەمێک بمکاتە مامۆستای منداڵانی دوورەدەستێک سەردەمێکیش، بە پێشمەرگە بۆ سەربەستیی، لارولەنجەی پەرچەم و ئەگریجەی دارێک بەڕێمکەنەوە ساواییم ... چ بەڵایەک بوو گەورەیی بمنێرنەوە کن دایکم وەڕەزیی لانکە و دەسرازە و مووروەشینکەڵەی مەچەک و بێتاقەتی سەرلانکەکەی زارۆکیمم هەر بۆ تەنیا جارێکیش بێ بە منداڵییم بسپێرنەوە دووبارە پێمدا بێتەوە و ئەمجارەیان جۆرێکی دی، گەورەبوون تەعبیر کاتەوە دووڕێیانی هیچ کتێبێکی لێ نەبێ لە دوودانه چاو، چاوێک و لە دوودانە دەست، دەستێک و لە دوو گوێچکەش گوێچکەیەکی بە کەڵک بێ و ئەویش دەستەو چەپ هەڵکەوێ و دایکم، لەلای ڕاستەوە بێت ئەوجار بۆ هەتا هەتایە بەسەر منداڵییم نەچمەوە و لە وەڕەزییان گەورە ببم و منداڵیی خۆم نەناسمەوە و هەرگیز دایکم نەبینمەوە و نەبینمەوە و نەبینمەوە #ساماڵ_گەنمانی 2725 @samal1946

دەنگی هەورێکی نیان و رەنگی ساماڵی دەوێ چۆتە سەر ئایینی نوێ، ئایاتی باحاڵی دەوێ مەستی هێشووی ئەو نیگایانەی لە ئاسۆدا قەتیس هەر بەیان ئەنگووت دەبێتە ئەو مەلەی باڵی دەوێ زۆر سەری داخست لەبەر ئاڵای ئەوینێکی بەرز بێ ئەوین حەیرانی شاخە و ئێستە لاپاڵی دەوێ کایە ناکا ئەو ئەوینەی دێتە سەر راستەی شەقام هەر ببزوێ دادەمێنێ کات و ئەو ماڵی دەوێ زۆری بیست ساڵێک دەگاتێ سواری شەنگ لەو دوورەوە بۆتە دێڕێکی بریندار و هەر ئەوساڵی دەوێ رێگە چێنراوە بە شەو فانووسەکان تا کەی دەنوون رێبوار تاریک دەپێوی و ئێستە هاواڵی دەوێ نایهەوێ بدوێ لە ئەو رستانەدا وێرانەیی ئەو هەواڵی توانەوەی خاپوورە رێی لاڵی دەوێ فاڵی جوانیی کوا بە من گیراوە بێ دەنگ و هەواڵ باسی هەر پەیڤێکی دەیڵێ  قاوەیی تاڵی دەوێ  نووسراوە رستە رستەی ئەوشەقامە دڵپڕە هەر لە کۆتای رستەدا دانانی یەک خاڵی دەوێ بۆتە ئەفسانەی هەزار دەریا و خودای تۆفانی کوشت ئەو حەماسە نوێیە دیارە رۆستەمی زاڵی دەوێ جوانە هەر رۆژێکی دەدوێ پاکە هەر کات دێتە دەنگ شۆڕشی جوانیی لەسەردا کوا قسەی کاڵی دەوێ رۆژێ هاتە خەوم و دەیکوت ئایەتی من بۆتە ژن من کوتم ئیمان بە ژن هێند جوانە ئۆباڵی دەوێ گڕ دەحیلێنی لە دەست دا و شەو زراوی چوو لە دەست ئەو گڕەی نەورۆز لە ئاور لرفە و یاڵی دەوێ #ڕابوون_ڕۆژهەڵات