en
Feedback
وەزارەتی پێشمەرگە ــ وزارة البیشمركة

وەزارەتی پێشمەرگە ــ وزارة البیشمركة

Open in Telegram

وەزارەتی پێشمەرگە ئەرکی پارێزگاریکردنە لەخاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان

Show more
1 743
Subscribers
-124 hours
+27 days
+1630 days
Posts Archive
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و مێجەر لویزیا، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەریان کرد. ​لە دیدارێکدا، تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا سەرۆکی ئەرکانیان لە کۆتایهاتنی ماوەی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە، پاشان شێوازی کۆتایهاتنی ئەرکەکان، ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامیی پشتیوانیەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا. ​سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی فەرماندە و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵ و پشتیوانیە بەردەوامەکانیان لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وێڕای هیوای سەرکەوتن، جەختی کردەوە کە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا هەمیشە وەک دۆستێکی نزیکی پێشمەرگە دەبینرێن. ​لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەرکان ڕۆڵی بەرچاو و گرنگی وڵاتی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەرز نرخاند، بەتایبەت لە بوارەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی تەندروستی، پاڵپشتیی لۆجستی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگەدا هەبووە. ​لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەردەوامی و پێشخستنی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کرایەوە، هەروەها هەردوولا خواستی خۆیان بۆ بەردەوامیدان و فراوانترکردنی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان دەربڕی.

پرسەنامە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی ن.ض.د م ئەحمەد حمە محمود زراری کارمەند لە
پرسەنامە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی ن.ض.د م ئەحمەد حمە محمود زراری کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کارگێڕی وەزارەتی پێشمەرگەمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات. إنا لله وإنا إليه راجعون شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦

پشکنینی فێرکاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی ئەنجام درا راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاریی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا. پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتیی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی لیوا د. حسن عەسکەری بەڕێوەبەری پشکنینی گشتی سەربازیی و ئەندامیەتی لیوا روکن فەرهاد رەسوڵ جێگری بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتی سەربازی و ژمارەیەك ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا چەند رێکار و رێنمایی نوێیان لەبارەی شێواز و چۆنیەتی رایی کردنی کاروبارە کارگێڕییەکان بە سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی درا، ئەمەش بە مەبەستی باشترکردنی بەڕێوەبردنی کاروبارە کارگێڕییەکانە. شایانی باسە، پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی بەدواداچوون و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبێت و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی ئاگادارییەکی هۆشیاری تەندروستی و ئامادەباشی وەرزی، بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ​بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی بڵاوکراوەیەکی بەناونیشانی "هۆشیاری تەندروستی و ئامادەباشی وەرزی لە ماوەی گواستنەوە لە کۆتایی هاوین بۆ پاییز" بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەنێو یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە، کە تێیدا مەترسی پەتا وەرزییەکان، هۆشیاری بنەڕەتی تەندروستی و ڕێوشوێنە پێشگیریکەرەکان بۆ پاراستنی تەندروستی هێزەکانی پێشمەرگە دەخاتەڕوو. ​لە بەشی یەکەمی ئاگادارییەکاندا سەبارەت بە گەرمای زۆر، ئاوخواردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی خۆر، ئاماژە بەوە کراوە کە پلەی گەرمی ڕۆژانە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئەیلول بەرزە، بۆیە پێویستە بەردەوامی بە جێبەجێکردنی خشتەی ئاوخواردنەوە و کاتی پشوو لە ماوەی ئەرکی مەیدانی و ڕاهێنان بدرێت، هەروەها نیشانە سەرەتاییەکانی گەرما بردن وەکو تینوێتیی زۆر، سەرسووڕان، ماندووبوون و کەم میزکردن بناسرێنەوە، ئەگەر شێواوی یاخود لەهۆشچوون ڕوویدا، خێرا هەنگاوەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی ئەنجامبدرێن و سەرپۆش، چاویلکە و دژەخۆر بەکاربهێنرێت. پەیوەست بە نەخۆشییە گواستراوەکان بە ئاو و خواردن، جەخت لە دڵنیابوونەوە لە پاکوخاوێنی سەرچاوەی ئاو پێش بەکارهێنان کراوەتەوە، بەتایبەت لە شوێنە دوور مەوداکان و ناوچە سنوورییەکان، هاوکات پاراستنی ستانداردەکانی پاکوخاوێنی خواردن ئامادەکردن لە خواردنگەی یەکەکان پێویستە بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشیە هەناوییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان کە زۆرجار لە کۆتایی هاوین زیاد دەکەن. ​سەبارەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان بە مێشوولە، ئاماژە دراوە کە چالاکی مێشوولەکان تا سەرەتای پاییز بەردەوام دەبێت و پێویستە لە ناوچە سنووریەکان تۆڕی پارێزەر و دژە مێشوولە بەکاربهێندرێت، هەروەها هەر برینێکی سەر پێست کە هۆکارەکەی نەزانراوە، خێرا بپشکێندرێت. لە تەوەرەی تەندروستی سیەکان و وەرزی ئەنفلونزادا، جەختکراوەتەوە کە زیادبوونی دیاردەی خۆڵبارین لە سەرەتای پاییز هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەناسەتەنگی، بۆیە بەکارهێنانی ماسکی پارێزەر لە کاتی خۆڵبارین پێویستە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی پایز دەبێت ئامادەکاری بۆ وەرزی ئەنفلونزا دەست پێبکرێت و لەگەڵ ئەفسەری پزیشکی لە یەکەکان لەسەر بەردەستبوونی ڤاکسین هەماهەنگی بکرێت. ​هەرچی پەیوەندیدارە بە تەندروستی ئێسک و ماسوولکە، ڕێنمایی دراوە کە تەکنیکی دروستی هەڵگرتن و بارهەڵگرتن بەهێز بکرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان لە کاتی ڕاهێنان و ئەرکی مەیدانی، گرنگی بە کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی لە یەکەکان بدرێت، لە ڕووی دەروون دروستی، ماندووێتی و خەوتنەوە، ڕوونکراوەتەوە کە گەرما و ماوەی درێژی ئەرک دەشێت کاریگەری لەسەر وریایی و بڕیاردان دروست بکات، بەوەش پشوودانی گونجاو و بەرنامەی خەوی تەندروست پێویستە جێبەجێبکرێت. ​لە کۆتاییدا و سەبارەت بە نەخۆشی درێژخایەن و شێوازی ژیان، جەخت لە بەردەوامبوون لە ناساندنی تووتن (جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلە) وەك هۆکارێکی سەرەکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سیەکان کراوەتەوە و ئامۆژگاری دراوە کە گرنگی بە پشکنینی ڕۆژانەی پەستانی خوێن و شەکرەی خوێن بدرێت. هەروەها سەبارەت بە تەندروستی دەم و ددان، وەک بەشێکی گرنگی تەندروستی گشتی سەیربکرێت، چونکە چارەسەرنەکردنی ددان هۆکارە بۆ ئامادەنەبوونی سەرباز لە ئەرکەکەی، بۆیە شوشتنی ددانەکان ڕۆژانە دووجار و گرنگیدان بە بەکارهێنانی داوی ددان و دەمشۆر و ئەنجامدانی پشکنین لەکاتی هەستکردن بە هەوکردنی پووک، ئازار، یاخود هەستیاری ددان بە پێویست زانراوە.

ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای (Tag)ی بەریتانی کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠
+4
ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای (Tag)ی بەریتانی کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، لیوا حافز محمد علی ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆبەرت بەرپرسی کۆمپانیای (Tag) ی بەریتانی و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەرنامە و پڕۆگرامی خولی مەشق و راهێنانی (میتۆدۆلۆژیای راهێنانی سیستەماتیکی SAT)، کە بڕیارە بۆ بەرپرس و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی دەڤەرەکان و بنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رەزامەندی پیشان داوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم خولە، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کات و شوێنی خولەکە دیاری دەکرێت. شایانی باسە مەبەست لەم خولی مەشق و راهێنانە، بەرزکردنەوەی ئاست و تواناکانی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی دەڤەرەکان و ئەفسەر و کارمەندانی مەشقی بنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بۆئەوەی لە ئایندەدا بەشێوەیەکی زانستیانە و تۆکمەتر مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بدەن.

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ پییچا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و مێجەر لویزیا، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەریان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت تێیدا ئامادەبوو. دەربارەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان، پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامی پشتیوانییەکان خرانە بەر باس. وەزیری پێشمەرگە سوپاس و ستایشی زۆری ئاڕاستەی فەرماندە و ڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵە دڵسۆزانە و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لە ماوەی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دووپاتی کردەوە کە ئەوان هەمیشە وەک دۆستێکی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان دەمێننەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی وڵاتی ئەڵمانیا کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، بە تایبەت لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازیی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە ڕۆڵی دیار و بەرچاویان لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەبووە و ڕایگەیاند: "پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە بەهێزکردنی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی. ئێمە جددین لەسەر درێژەدان بە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزێکی نیشتمانیی و ڕێکخراودا." لە لایەن خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ پییچا ڕێزی لە خەبات و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە گرت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا و گوتی: "پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاستێکی بەرزدان. هیواخوازین ئەم هەماهەنگی و هاوبەشیەیی نێوانمان بەردەوام و بەهێزتربێت." لە کۆتایی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سوپای ئەڵمانیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە و خواستی هەردوولا بۆ بەردەوامی و فراوانترکردنی پەیوەندییەکان دووپاتکرایەوە.

لە کۆلێژی ئەرکان گفتوگۆی ماستەرنامەی دوو ئەفسەر بەڕێوەچوو راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، لە کۆلێژى ئەرکان لە چوارقورنە، بەمەبەستی هاوتاکردنی بڕوانامەکانیان لە کۆلێژی ئەرکان، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە کۆلێژی ئەرکان گفتوگۆی ماستەرنامەی دوو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا، کە پێشتر لە کۆلێژی ئەرکانی وڵاتی ئەڵمانیا بەشدارییان کردبوو. ماستەرنامەی یەکەم لەلایەن مقدم دەرسیم ئەیوب مەولود بە ناونیشانی ( الابادة الجماعية و عمليات الانفال ضد الكورد في العراق ) پێشکەش کرابوو، ماستەرنامەی دووەمیش لەلایەن مقدم هێدی احمد حسن بە ناونیشانی (صراع الدونباس و السرديات المتضاربة و المصالح الجيوسياسية في تعثر مسارات السلام الاوروبي) پێشکەش کرابوو. شایانی باسە پێشکەشکردنی نامەی ماستەر لەلایەن ئەفسەرانی بەشدرابوو لە کۆرسی خوێندن لە کۆلێژەکانی ئەرکان بەشێکە لە رێکار و پێداویستیەکانى هاوتاکردنى بڕوانامەی ماستەرەکانیان لە زانستى سەربازییدا. دوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەکانیش لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە، ئاراستەی ئەنجومەنی کۆلێژی ئەرکان دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردن و بڕیاردان لە سەریان.

لە بەغدا کۆبوونەوەی هاوبەشی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی زیاتر پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی نێوان هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، لە بەغدا بە ئامادەبوونی فەریقی یەکەم روکن عبدالامیر شەممەری بەڕێوەبەری نوسینگەی تایبەتی سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەیەك ئەفسەری باڵا و فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق،کۆبوونەوەی هاوبەشی باڵای ئەمنی نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئاسایشی ناوچەی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرا، کە لە رێگەی لیوا هاوبەشەکان دەپارێزرێن، بۆ ئەمەش جەختیان کردەوە لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ئەو لیوایانە، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر و تۆکمەتر ئەو ناوچانە کۆنترۆل بکەن و ئاسایشیان بپارێزن. هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ئاسایشی سنور و پاراستنی سنوورەکان لەلایەن پاسەوانی سنور و هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی باسکران، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەرنامە و پڕۆگرامی مەشق و راهێنانی هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا.

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك ژمارەیەك خول کۆتاییان هات راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی تواناکانی ه
+7
لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك ژمارەیەك خول کۆتاییان هات راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پلانی مەشقی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوك چەند خولێکی جۆراوجۆر لەبارەی چەند جۆرە چەکێکی سوك و مامناوەند کۆتایی هات. خولەکان ماوەی دوو هەفتەیان خایاند و ژمارەیەك پێشمەرگەی لیواکانی ٢٤ و ٢٨ی فیرقەی ٢ی پیادە بەشداربوون، تیایدا بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی مەشق و راهێنانیان لە بارەی چەکە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دا. لە کۆتایی خولەکانیشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.

لە فیرقەی ٤ی پیادە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەشی هۆشیاری فیرقەی ٤ی
+3
لە فیرقەی ٤ی پیادە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەشی هۆشیاری فیرقەی ٤ی پیادە سیمینارێکی هۆشیاری بۆ هەردوو کەتیبەی «دژە تانک» و کەتیبەی «هەندەسە»ی سەربە فیرقەی ٤ی پیادە ئەنجام دا. لە سەرەتای سیمینارەکەدا​ تیشك خرایەسەر بابەتەکانی ​خۆپارێزی لە سۆشیال میدیا و خۆپاراستن لە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بۆ ئەمەش چەند ڕێنماییەك بە بەشداربووان درا، بە ئامانجی بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پاراستنی ئاسایشی زانیارییە سەربازییەکان. لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر بابەتی ماددە هۆشبەرەکان و تیایدا مەترسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێکارەکانی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەیان روونکرایەوە. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا​ باس لە پابەندبوون بە یاسا و رێسا سەربازییەکان و پاراستنی دیسپلینی سەربازی کرا لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەركە سەربازییەکاندا.

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەولێر کرد راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ​ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە بەڕێز رافائیل موڤسیسیان، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەولێر کرد. ​لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن محمد سعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوو، گفتوگۆ لە بارەی ئاسۆکانی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا و تەئکید لەسەر گرنگی دروستکردنی هەماهەنگیی بەهێز، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و فراوانکردنی ئاستی کاری بەیەکەوەیی لە داهاتوودا کرایەوە. ​سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوولا کرد و ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئەرمینیا، هیوای خواست کە کونسوڵگەری ئەم وڵاتە لە هەولێر ببێتە پردێک بۆ بەهێزکردنی زیاتری هەماهەنگی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا. ​لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتی ئەرمینیا سوپاسگوزاری خۆی بۆ پێشوازیەکەی سەرۆکی ئەرکان دەربڕی و جەختی لەسەر ئارەزووی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە دۆستانەکان و دروستکردنی هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی تری هەرێمی کوردستاندا.

یەکەمین سیمیناری تایبەت بە پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ سەروەریی یاسا بەڕێوەچوو راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ​لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەریی یاسا و کارکردنی دامەزراوەیی، هەروەها لە پێناو فراوانکردنی هەماهەنگیەکان لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، ئەمڕۆ ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ له بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بە بەشداری ڕاوێژکارانی باڵا و بەڕێوەبەرانی گشتی و ئەفسەرانی باڵا، وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی (داد) و (ڕێکخراوی لێکۆڵەر، بۆ پاڵپشتی لە ڕۆڵی سەروەریی یاسا و دیموکراسی)، یەکەمین سیمیناری تایبەتی لە ژێر ناونیشانی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پلانی جێبەجێکردنی لاوەکی وەزارەتەکان بۆ ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر ئاستی بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت بەڕێوەبرد. لە سەرەتای سیمینارەکەدا، بەڕێوەبەری چاکسازی وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، لە وتەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی سازدانی ئەم جۆرە سیمینارانە کرد وەک ستراتیژیەتێکی دوورمەودا بۆ جێبەجێکردنی یاساکان. هەروەها جەختی لەسەر کارکردن لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەدا کردەوە کە ڕۆڵی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە بەرەوپێشبردنی کەرتی گشتیدا بەهێزتر دەکەن. لە میانی سیمینارەکەدا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ستراتیژی لە ڕێکخراوی لێکۆڵەر تیشکی خستە سەر هەنگاوە بنەڕەتیەکان و ئاستی هاوکارییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕایگەیاند: ئامانجی بنەڕەتی لەم سیمینارەدا ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو و ئەکادیمیە بۆ چوونە ناو قۆناغی جێبەجێکردنی کرداریی (پراکتیکی) پڕۆژەکە لە تەواوی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. شایانی باسە، وەزارەتی پێشمەرگە، وەک یەکێک لە دامەزراوە سەرەکی و بنەڕەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە بەشداریی کارای خۆی لەم پڕۆژە نیشتمانیەدا کردەوە و نوێنەری تایبەتی خۆی لە ناو پڕۆژەکەدا دیاری کردووە تا لە نزیکەوە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پلانەکە تێبپەڕێنێت.