وەزارەتی پێشمەرگە ــ وزارة البیشمركة
Ir al canal en Telegram
وەزارەتی پێشمەرگە ئەرکی پارێزگاریکردنە لەخاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان
Mostrar más1 727
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
+1030 días
Archivo de publicaciones
پرسەنامە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی حسین عزیز حسین پێشمەرگە لە هێزەکانی پشتیوانی ١مان پێگەیشت، کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن ژیانئاوایی کردووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
١ی ئابی ٢٠٢٦
پەیامێک لە وەزیری پێشمەرگەوە
‘’چل و سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە گەورەترین کارەساتە کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان، کە ئەویش کارەساتی ئەنفالی بارزانییەکانە. لە بەرەبەیانی ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣دا، ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە هەڵمەتێکی دڕندانە و نامرۆڤانەدا، پەلاماری ئۆردوگاکانی (قوشتەپە، بەحرکە، هەریر و دیانا)ی دا.
لەم تاوانە گەورەیەدا، هەشت هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، کە پێکهاتبوون لە پیر و گەنجی بارزانییەکان، لە زێدی خۆیانەوە بەرەو بیابانەکانی باشووری عێراق بە زیندانیکراوی ڕاپێچ کران، دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی ڕووبەڕووی زیندەبەچاڵکردن بوونەوە و شەهید کران.
ئەم تاوانە یەکێکە لە جەرگبڕترین کارەساتەکانی مێژووی گەلی کورد، کە بووە دەستپێکی شاڵاوی نەگریسی ئەنفال، جێنۆساید و کیمیاباران، کە تێیدا سەدان هەزار ژن، منداڵ، پیر و گەنجی نەتەوەکەمان بوونە قوربانی و زیندەبەچاڵ کران.
لەم یادەدا، بەوپەڕی شکۆوە سەری ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەم کارەساتە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین. ئەم برینە قووڵە هەمیشە وەک هێمای خۆڕاگری و قوربانیدانی نەتەوەکەمان دەمێنێتەوە و پەڵەیەکی تاوان و شەرمەزارییە بە ناوچەوانی دووژمنانی گەلەکەمانەوە.’’
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ تەممووزی ٢٠٢٦
پەیامێک لە وەزیری پێشمەرگەوە
‘’چل و سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە گەورەترین کارەساتە کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان، کە ئەویش کارەساتی ئەنفالی بارزانییەکانە. لە بەرەبەیانی ٣١ی تەمموزی ١٩٨٣دا، ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە هەڵمەتێکی دڕندانە و نامرۆڤانەدا، پەلاماری ئۆردوگاکانی (قوشتەپە، بەحرکە، هەریر و دیانا)ی دا.
لەم تاوانە گەورەیەدا، هەشت هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، کە پێکهاتبوون لە پیر و گەنجی بارزانییەکان، لە زێدی خۆیانەوە بەرەو بیابانەکانی باشووری عێراق بە زیندانیکراوی ڕاپێچ کران، دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی، لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی ڕووبەڕووی زیندەبەچاڵکردن بوونەوە و شەهید کران.
ئەم تاوانە یەکێکە لە جەرگبڕترین کارەساتەکانی مێژووی گەلی کورد، کە بووە دەستپێکی شاڵاوی نەگریسی ئەنفال، جێنۆساید و کیمیاباران، کە تێیدا سەدان هەزار ژن، منداڵ، پیر و گەنجی نەتەوەکەمان بوونە قوربانی و زیندەبەچاڵ کران.
لەم یادەدا، بەوپەڕی شکۆوە سەری ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەم کارەساتە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین. ئەم برینە قووڵە هەمیشە وەک هێمای خۆڕاگری و قوربانیدانی نەتەوەکەمان دەمێنێتەوە و پەڵەیەکی تاوان و شەرمەزارییە بە ناوچەوانی دووژمنانی گەلەکەمانەوە.’’
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ تەممووزی ٢٠٢٦
راگەیەندراوێک لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەوە
ماوەیەکە لە ڕێگەی بەناو ڕۆژنامەنووسێکی دەروون نەخۆش و چەندین پەیج و ئەکاونتی ساختە و ئاراستەکراوەوە، بە مەبەست و بە بەرنامە، هێرشی ناوزڕاندن دەکرێتە سەر چەندین ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە. ئەم هەڵمەتە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکارییەوە بەڕێوە دەچێت بە شێوەیەک کە ئەو تۆمەتانە لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە و درۆ، دەدرێنە دەست ئەو بەناو ڕۆژنامەنووسە، ئەویش بێ هیچ لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون، یان جەختکردنەوەیەک لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان، هەڵدەستێت بە بەخشینەوەی تۆمەت و بوختانی بێبنەما و دوور لە ڕاستی تاوەکو کەسایەتی و پێگەی ئەم ئەفسەرە دڵسۆزانە لەکەدار بكات.
وێڕای ڕەتکردنەوەی توندی سەرجەم ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانە، بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەم ئەفسەرە باڵایانە هەمیشە هەوێنی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و پێشخستنی دامەزراوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوون، لە هەمان کاتدا، وەک سەنگەرێکی پۆڵاین وەستاونەتەوە و بوونەتە ڕێگرێکی سەرسەخت لە بەردەم ئەو ئەفسەرە هەڵپەرستانەی تەنها دوای بەرژەوەندیی کەسی کەوتوون. بەو پێیەی ڕێباز و ئاڕاستەی ئێستای وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگە بە هێنانەدی ئارەزوو و تەماحە ناڕەواکانیان نادات، ڕوویان کردۆتە تۆمەتبەخشینەوە و بوختانی بێبنەما. بەڵام دڵسۆزی و پاکیی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتمان زۆر لەوە بڵندتر و بەرزترە بە هەڵمەتی لەو شێوەیە چەواشەکارانە لەکەدار ببن.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٦
پرسەنامە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی ر.ع جمال محمد رەشید پێشمەرگە لە لیوای ٥ی پیادە فیرقەی ٦ی پیادەمان پێگەیشت، کە بە جەڵدەی مێشك ژیانئاوایی کردووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
+3
بۆ یەکەمجار گەنجێکی کورد کۆلێژی دەریایی تەواو دەکات و دەبێتە ئەفسەر
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
لە دەستکەوتێکی ئەکادیمی و سەربازیی بێوێنەدا، ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل
توانى بە سەرکەوتوویی خوێندن لە کۆلێژی دەریایی (الكلية البحرية) لە شاری بەسڕە تەواو بکات و وەک یەکەم خوێندکاری کورد لەم کۆلێژەدا بڕوانامە بەدەستبهێنێت و بە فەرمی ببێتە ئەفسەر لە ڕێزەکانی هێزی دەریایی عێراقدا.
ملازم ئەحمەد عەبدولباست، لە ماوەی خوێندنەکەیدا وەک یەکێک لە خوێندکارە دیار و یەکەمەکانی خولەکە دەستنیشان کراوە و توانوویەتی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەسەرکەوتوویی بەدەستبهێنێت، کە بریتین لە بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی میکانیک و بەکالۆریۆس لە زانستە سەربازییەکان.
شایانی باسە، دوای چوار ساڵ لە کۆششی بەردەوام، خوێندنی ئەکادیمی چڕ و ڕاهێنانی سەپێنراوی سەربازیی سەخت، ناوبراو بە فەرمی پلەی (ملازمی ئەندازیاری) لە ڕێزەکانی سوپای عێراقدا پێبەخشرا و بە فەرمی وەک ملازمی ئەندازیاری دەریایی لە هێزی دەریایی سوپای عێراق دەست بەکاربوو.
ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کۆلێژی شاهانەی وڵاتی بەریتانیای بەسەرکەوتوویی تەواوکرد
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بۆ زیاتر گەشەپێدانی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لە بوارەکانی سەرکردایەتی ستراتیژی، بەهێزکردنی بواری بەرگری و وەبەرهێنان لە پەروەردەی پیشەیی سەربازی، بە مەبەستی بەرقەرار کردنی ئاسایش و جێگیریی زیاتر و گەشەسەندن و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، ساڵانە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، لە دەرەوەی وڵات بەشداری کۆرسی خوێندنی زانکۆ سەربازییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا، ئەمساڵ لیوای ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆرسی خوێندنی لە کۆلێژی شاهانەی شانشینی یەکگرتوو، لەبواری خوێندنی بەرگری (Royal College of Defence Studies - RCDS) و بەرنامەی ستراتیژی جیهانی (Global Strategy Programme – GSP26) بۆ ساڵی ٢٠٢٥–٢٠٢٦ بەسەرکەوتوویی تەواو کرد.
شایانی باسە، کۆلێژی شاهانەی شانشینی یەکگرتووبۆ بواری خوێندنی بەرگری (RCDS)، یەکێکە لە گرنگترین و ناودارترین دامەزراوەکانی جیهان لە بواری فێرکردنی ستراتیژی، کە فەرماندە سەربازییە پلە باڵاکان، دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی حکومەت لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ خوێندنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەرگری و سەرکردایەتی ستراتیژی و لەو کۆلێژەدا بەشداری کۆرسەکانی خوێندن دەکەن.
لە کۆرسی خوێندنی ئەم ساڵدا، ١١٤ بەشداربوو لە ٤٤ وڵاتی جیاواز بەشداربوون، کە لەناویاندا لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح وەك نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بەشداری کۆرسی خوێندنی ئەمساڵی کرد و بەسەرکەوتوویی و بە پلەیەکی باڵا کۆرسەکەی تەواو کرد و چەند خەڵاتێکی پێشکەش کران.
پرسەنامە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی ن.ض. د/٥ شێرکۆ مەهدی علی ئیتیتی پێشمەرگە لە فەوجی کۆماندۆی فیرقەی ٣ی پیادەمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٦) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٢)ی تەموزی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا دەکات
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز یـان برێم، کونسوڵی گشتیی وڵاتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردبوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت تێیدائامادەبوو. وەزیری پێشمەرگە بە گرنگییەوە ڕۆڵی باڵای کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای لە هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند، ڕایگەیاند: "سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ حکوومەت و گەلی فەڕەنسا هەیە بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان؛ بەڕێز یان برێم لە ماوەی ئەرکەکەیدا هاوکار و پاڵپشتێکی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە بووە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا و دڵنیام هەمیشە وەک دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەمێنێتەوە".
لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و خۆشحاڵیی خۆی لە کاتی ئەرکەکەی دەربڕی و هیوای ئارامی و سەقامگیریی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان خواست.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕابوون لە بەردەوامی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا.
چێشتخانەی نەخۆشخانەی پێشمەرگه کرایەوە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا روکن ڕێبوار عەلی کەریم جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا بەشدار ئیسماعیل ڕاوێژکاری باڵا، کۆڵۆنێل ئۆستن پیشا فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، لە مەراسیمێکدا، چێشتخانەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە فەرمی کرایەوە.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە وتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، تیشکی خستە سەر گرنگی پەرەپێدانی سێکتەری تەندروستی پێشمەرگە. پاشان کۆڵۆنێل ئۆستن پیشا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە وتارێکدا خۆشحاڵی خۆی بە قۆناغی نوێی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەربڕی و ڕایگەیاند:
ئەم پڕۆژەیە بەشێکی دانەبڕاو و تەواوکاریی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیە، زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ ئەم چێشتخانە مۆدێرنە دەستبەکار دەبێت، کە لە یەک کاتدا توانای لەخۆگرتن و خزمەتکردنی (٢٥٠)کەسی هەیە، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیەکی گرنگ بۆ ستافی نەخۆشخانەی پێشمەرگە.
لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لە وتارێکدا ستایشی ڕۆڵی گرنگ و بەردەوامی دەوڵەتی ئەڵمانیای کرد و ڕایگەیاند: بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەرکانەوە، گەرمترین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گەل و حکومەت و هێزەکانی ئەڵمانیا دەکەین، ئەوان لە ساڵانی ڕابردوودا بە خەمخۆریەکی بێووچانەوە هاوشانمان بوون و پاڵپشتێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە ڕووی لۆجستی و مرۆییەوە، ئەمڕۆش دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە یەکێکە لە دیارترین و شایستەترین پڕۆژە مرۆیی و تەندروستیەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمەکەماندا و ئەم ناوەندە پزیشکیە نەک تەنها سیمبولی دۆستایەتی نێوانمانە، بەڵکو ژێرخانێکی بنەڕەتیە کە تا ئێستاش بەردەوامە لە پێشکەشکردنی باڵاترین خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕۆژانە دەیان نەخۆش و چارەخوازی پێشمەرگە و خێزانەکانیان لێرە چارەسەر وەردەگرن و هەفتانەش چەندین نەشتەرگەری ئاڵۆز و جیاواز بە سەرکەوتوویی تێدا ئەنجام دەدرێت.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەدا کە پێشخستنی ئەم دامەزراوە تەندروستیە بە کردنەوەی چێشتخانە نوێیەکەی، هەنگاوێکی تری گرنگە بەرەو دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و شایستە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و کەس و کارییان.
چەندین بۆمب و مین لە سنووری لیوای ٢٤ پووچەڵکرانەوە
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و گیانی هاووڵاتیان، رێکەوتی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی لیوا روکن ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، تیمی ئەندازیاریی سەربازی فیرقەی دووی پیادە چالاکیەکی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنیان بە سەرکەوتووی ئەنجامدا.
لەم پێناوەدا، ئەفسەر و کارمەندانی کەتیبەی ئەشغال و ئەندازیاریی بارەگای فیرقەی دووی پیادە، پشکنینێکی بەرفراوانیان بۆ زەویەکانی سنووری ناوچەی بەرپرسیارێتی لیوای ٢٤ی پیادە کرد و لە ئەنجامدا توانرا چەندین بۆمب و مینی چێنراو بدۆزرێنەوە و دەستبەجێ لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانی کەتیبەی ئەشغال و ئەندازیارییەوە، سەرجەم تەقەمەنیەکان بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ زیانێک پووچەڵکرانەوە و مەترسیەکانیان لەسەر ناوچەکە دوورخرایەوە.
