en
Feedback
کاناڵی وشەی کوردەواری

کاناڵی وشەی کوردەواری

Open in Telegram

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی"

Show more
2 778
Subscribers
-324 hours
-37 days
-930 days
Posts Archive
مەتەڵ: 1⃣: چیە هەردەم بۆ لای زانا دەچێ، سێ مەرکەبی هەیە خۆی بە پا دەچێ؟ قەڵەم، پێنووس✅ مەتەڵ‌ 2⃣: ڕەحمەتێکە خەڵق بۆی دەپاڕێتەوە، کاتێ دێت خۆی دەشارێتەوە. باران✅ مەتەڵ 3⃣ چیە وەک دارایی زۆر تەماحکارە، زکی پڕ لە ئاوە، لێوی وەبارە؟ کۆزە✅ مەتەڵ 4⃣چیە بەبێ تاوان ڕووی ڕەش دەبێ، بە کڕنۆش‌بردن ڕووی سپی دەبێ؟ مێهرە، خۆشەویستی ✅ مەتەڵی 5⃣دوو بران تا کاتێ پێکەوەن، ئەلف تا بێ ناکەنە‌ دوکتەوە، بەڵام هەر کاتێ جیا ببنەوە، هەر قسەئەکەن تا دەگەینەوە. لێو✅ #سەربەستی

؛     ☆.🔆💜°🕊° ❤️ ؛🌼🔆°🕊°🔆❤️🌼❤️°🕊° ؛💜°🕊°🔆 ؛🍂      ☆.🔆💜°🕊°❤️ ❤️🔆°🕊°🔆❤️🌼❤️°🕊° 💜°🕊°🔆 🍂 #خەبات_فەدایی🌻🌹🕊 شاهەڵۆی دونیام بە ساقەت، بۆ هەواران دێمەوە وەڪ شنەی ئاڵۆزی سەرشاخی شەماڵان دێمەوە دەستی نەرمم گوڕ دەڪێشم بە سەری سەودای بەهار وەڪ هەتاوی زەردەپەڕ دیسان بە خیزان دێمەوە من بروسڪەی هەورەگرمەی تازەبوونم بۆ ژیان وەڪ نەڕەی شێران، دلێرانە بە حەیران دێمەوە بەرهەڵەستی زوڵم و بێدادی دەوەستم چون دژان وەڪ بۆڕاقی شاسوار هەرئان بە ئاسان دێمەوە ڪۆسپ‌وڪێشە گشت نەهێڵم چون بەفر دەیتوێنمەوە وەڪ خەباتڪاری بوێری جەنگ بە شەڕڤان دێمەوە عیش‌ونۆشی دڵئەستێن و ژان و دەردان قڕ دەڪەم وەڪ شەپۆلی لەرزەی بەحر و بەڕ بە زریان دێمەوە من سەبای سروەی سرەوسازان دەهێنم بۆ جیهان عەشق و ئازادی دوو باڵی شاهەڵۆگیان دێمەوە شاهەڵۆی دونیام بە ساقەت بۆ هەواران دێمەوە وەڪ شنەی ئاڵۆزی سەرشاخی شەماڵان دێمەوە... #خەبات_فەدایی. ؛🍂 ؛💜🔆 ؛🔆°🕊°🔆❤️🌼❤️°🕊°    . ؛🔆💜°🕊°❤️°🕊° 🍂 💜🔆 🔆°🕊°🔆❤️🌼❤️°🕊°      🔆💜°🕊°❤️°🕊°

وەڪ بۆڕاقی شاسوار هەرئان بە ئاسان دێمەوە ڪۆسپ‌وڪێشە گشت نەهێڵم چون بەفر دەیتوێنمەوە...❤️🕊
وەڪ بۆڕاقی شاسوار هەرئان بە ئاسان دێمەوە ڪۆسپ‌وڪێشە گشت نەهێڵم چون بەفر دەیتوێنمەوە...❤️🕊

🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: چوارشەمه ✹ کوردی: ۱۸ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی: ۱۸ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی: ۹ی سێپتەمبەری
🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: چوارشەمه ✹ کوردی:     ۱۸ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی:    ۱۸ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی:         ۹ی سێپتەمبەری(۹) ٢٠٢٦ مانگی:        ۲۷ی ڕەبیعولئەوەلی(۳) ١۴۴۸ ✹ قەرس: 🟢ئەمڕۆ: ۴ تا ۱۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۷ تا ۲۴ °C | ☀️ ✹ سێواس: 🟢ئەمڕۆ: ۷ تا ۲۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۱ تا ۲۶ °C | ☀️ ✹ ئامەد: 🟢ئەمڕۆ: ۱۸ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۱ تا ۳۳ °C | ☀️ ✹ عەفرین: 🟢ئەمڕۆ: ۲۳ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۲ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ قامیشلۆ: 🟢ئەمڕۆ: ۲۵ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۶ تا ۳۵ °C | ☀️ ✹ شنگال: 🟢ئەمڕۆ: ۲۴ تا ۳۴ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۷ تا ۳۶ °C | ☁️ ✹ کەرکووک: 🟢ئەمڕۆ: ۲۶ تا ۳۴ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۷ تا ۳۶ °C | ☀️ ✹ هەولێر: 🟢ئەمڕۆ: ۲۶ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۸ تا ۳۴ °C | ☁️ ✹ ورمێ: 🟢ئەمڕۆ: ۱۰ تا ۲۴ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۱ تا ۲۸ °C | ☀️ ✹ سنە: 🟡ئەمڕۆ: ۱۷ تا ۳۰ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۱۶ تا ۳۰ °C | ☀️ ✹ کرماشان: 🟡ئەمڕۆ: ۱۸ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۱۶ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ ئیلام: 🔴ئەمڕۆ: ۱۸ تا ۲۹ °C | 🌡️ 🔴سبەی: ۱۷ تا ۳۱ °C | 🌡️ ✹ خۆڕماوا: 🟠ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟠سبەی: ۱۶ تا ۳۲ °C | ☀️ 📡 @zmankurdy

حاجی گەڕمەوانی گاڕوان. 🤔
حاجی گەڕمەوانی گاڕوان. 🤔

تەرازووی کۆنه شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی: مام‌حاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟ باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی: نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم. . هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆ گرت. باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لە ژیانی خۆی هەڵدایەوە: لە سەردەمی منداڵیم، لە دێکەمان ماڵێک هەبوون کە خاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان و کچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان و گیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک و کارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا. لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بەخۆڕایی وەردەگرت. بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە، مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو. لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون. ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی، زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تا چایی. کاتێک چوومە دووکان، ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو، وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە. کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەر تەرازووەکۆنەکە. سەنگی نیو کیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لە پێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی. دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن. هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد. هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردوو تای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو‌ ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە. لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما و کەوتمە ڕێ، هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن. هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سی‌ودوو ددان، دەکەوێتە سی‌ودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێ‌پەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە! ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی؟ خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی؟ پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات. لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە. دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار. باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشەسپیەکەیدا کێشا و وتی: ڕۆڵەکانم! پێش ئەوەی تامی نوقڵی دروشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە. #هاینڕیش_بۆڵ #عیسا_ئەحمەدی. ۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی.

#هاینڕیش_بۆڵ #عیسا_ئەحمەدی۰۵/۰۵/ ۱۴۰۵ی هەتاوی. ۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ی کوردی.

تەرازووی کۆنه شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس(بە دەست پێچراو) لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی: مام‌حاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟ باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی: نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم. . هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆ گرت. باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لە ژیانی خۆی هەڵدایەوە: لە سەردەمی منداڵیم، لە دێکەمان ماڵێک هەبوون کە خاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان و کچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان و گیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک و کارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا. لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل، کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بە خۆڕایی وەردەگرت. بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە، مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو. لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون. ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی، زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تا چایی. کاتێک چوومە دووکان، ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو، وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە. کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەر تەرازووەکۆنەکە. سەنگی نیو کیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لە پێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی. دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن. هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد. هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردوو تای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو‌ ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە. لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما و کەوتمە ڕێ، هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن. هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سی‌ودوو ددان، دەکەوێتە سی‌ودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێ‌پەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە! ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی؟ خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی؟ پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات. لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە. دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار. باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشەسپیەکەیدا کێشا و وتی: ڕۆڵەکانم! پێش ئەوەی تامی نوقڵی دروشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە.

«بابووڕ مەیمەنە» «جومعەبازاڕ»ـە مەچین؟ چەن کەسین؟ هەر وژمم. مەر بووسین تا مێنیبووسە پڕا بوو. کەی پڕە ماو؟ چوزانم لالا. مووشم جوورێ بچیمن نەگیریمنە شەو. ئەر پارەی پەنج کەس ترە مەین تا هەر ئیسکە بکەویمنە ڕێ؟ پارەی سێ کەسە مەم. سە بووسا دو تر بان بچیمن. ئەخخخخ... چات ئاهانە تەڤەین؟ ڤیر میمزاکەمە مەکەم فرە ڤەختە نەیمە. مەر ئە کوو بینە؟ ئێران. ئە ورە چەتە مەکرد؟ کارکەری. سە پۆل و پارەت فرەیە، کورە پەنج کەس حساو کە. نەیرم. چوار بەی. بچیمن. بوورێ بنێشە نوا ئە لا وژم کۆمەندان (١). هههه کۆمەندان نییم، فرە خوەشمە مەهات بچمە نام ئەرتەش. ئەنێ ئەڕا نەچین؟ سەیر کلکەل دەس و پامە بکە، هەر کام ئەژ ئێ کلکەلە لەماوەرد یێ بەنێ کەمە و کلک تۆتە و براتۆتەی دەس ڕاسم چەسپیانەسە قەی یەک. لەماوەرد چێیە؟ مادەرزادی. ئەی خودا... هەی خودا. دی نەهێشتان بچم. چەن برا و خوە دێرین؟ برا نەیرم، سێ خوە دێرم... باوەم هەر زۆ مرد و ئیسە م نان ماڵمانە مەم. بژیاین کوڕەخاسە ئافەرین، ژنت واستێیە؟ نە هالیپا دەسگیران دێرم. نەکەی مەی بچینە جومعەبازاڕ(٢) دەسگیرانەکەت ها ورە؟ ئەرێ. ئۆییییی دەسگیرانبازی. نە نە نە... نە نەیرێ، منیژ وژم دەسگیران بازیم فرە کردێیە دەورە خوەشێکە. م هامە ئێران ئی ها ئەفغانستان خوەشیی چە خاڵۆ ڤە بەرنامەی ئیمۆ گلتاگلێ زەنگە مەیمنە ئەر یەک ئەویشە ئینتەرنێتەکەی ئێران خراوە... بگرێ یا نەگرێ. دەسگیرانەکەت خزمتانە؟ ئەرێ میمزا وژمە. ئەک ڤتت ڤیر میمزاکەمە مەکەم تۆ نووش میمزاکەت دەسگیرانەتە. نە ڤیر ئیاکی میمزایلمیژە مەکەم. کورە ئەواکە میمزایلت ئەڕا چێیە، پاپەی ناو. هههه باشە. چەن ساڵتە کوڕەخاسە؟ بیس و سێ. منیژ هامبازەل تۆ بیم ژنم واست، نامت چێیە؟ بابووڕ. بەهبە چ نام ڕەنگین و ڕەسەنێ. گوجەرتیمن. چەن ساڵە چینەسە ئێران؟ هەر باوەم مرد فرە ئایل بیم هەفت هەشت ساڵم بی تاتەم بردێمە ئەڕا ئێران، ئایل کەڵێن ماڵ بیم خوەیلەم گرد گوجەر گوجەر. حەقە کرا ئەژێنت نەسێنم. نە گەپم دا ڤتم مەم. هەر کراکەت وژت بەی. ئاخر نماو. خوەشم ئەژێنت هەت کوڕ نام کوڕانێکین. چەم کردێیە ئەڕا کەس. هەر یە کە هەڵگ و هەوڵ ئەڕا بنەماڵەکەتە مەین یە وژ دونیایێکە. سپاس تاتە، تاتە مەتوێنم گوورانی «ئەحمەد زاهر» بنم؟ بن ئەمانێ ئێ ڕێیە ها دەس تاڵبان مەی ڤیرت بوو نەکەی دەنگ گوورانی بچووە گووشیان. مەزانم. ڤتم هایتێر چەن ساڵە هاینە ئێران نەزانین. ئەفغانی گە هەم. هههه وەی بابووڕ سەیر ورە بکە. ئێ هەمکە ماشێنە ئەڕا هووسانەسا. زەفتە خامووش کە هووز تاڵبانن. تاڵبانی: ڤەرێ کووە مەچینان؟ جومعەبازاڕ. پیا و ژن هەرچێ کەسە بانە وار. ڕانندە: بچنە وار.... تاڵبانی: ڤیرتان بکەنە ئە لا بجوورمتان. تۆ... بابووڕ: کێ؟ م؟ بەڵێ، بوورە ئی لا. چەم کردێیە؟ ئەڕا ڕێشت گرتێیە؟ نە ڕێشم نەگرتێیە تەنیا کوڵم کردێیەسا و سەر و ژێرم تێشییە. ئێ جلوبەرگە چێیە مەگەر بیانیین؟ نە بیانی نیم، ئایل مەیمنەم، ئە ئێران کارە مەکەم تازە هەتمەسا. تاڵبانی: ئەمیر... ئەمیر... چە بییە ئەبووموحەممەد. تاڵبانی: سیخۆڕێکی ئێرانیمان دییەسا تازە ئەفغانی قسە مەکەی. بابووڕ: سیخوڕ نیم، کارکەرم. ئەمیر: دەسەلێ بووەسنا. ڕانندە: ئایم بێچارەیێکە ئەمیر بوەخشنێ. ئەمیر: سیخوڕ بێچارە نییە، ئەبووحەمزە... ئەبووحەمزە... بەڵێ یا ئەمیر. چەخووە بار. بابووڕ: ئەمیر ڤە خودای کەعبە سیخوڕ نیم. نام خودا ڤەسەر دەم پێست نار. ئەبووحەمزە: بفەرما ئەمیر یە چەخوو. تەکبیر ئەڵڵاهۆئەکبەر ئەڵڵاهۆئەکبەر ئەمیر: ئەلعیزەتۆللاهـ، ئەلحەمدۆللا بی هازە نیعمە... ئەمیر ئەمیر نەکوشتێ. چە مووشین ئەبووعومەر؟ یە میمزا منە ئەمیر، ماڵیان ها مەیمەنە(٣). وشەنامە: ١ـ کۆمەندان: فرماندە ٢ـ جومعەبازاڕ: ناوەند وڵسۆوالیی خاجەی سیاپووش وەلی ٣ـ مەیمەنە: ناوەند وەڵایەت پاریاب #نووسەر_بێهژام_دڵفانی

#پێشەکی👈مقدمە #سەرەتا👈ابتدا #لە_بەردا_بەرلە👈ابتدا_قبل از #کۆڵەکە👈ستون #بەرچیغ👈 ڕەشماڵ، مێخ‌تەوێڵە #بڕبڕە👈مۆرەی پشت، تکە تکە #سەرخۆبوونی_کۆمەڵایەتی👈 استقلال اجتماعی #ازش‌_جدا_شد👈 لێی جوێ بۆوە/ لێی جیا بوەوە #حێزەڵە👈خوێڕی، ترسەنۆک. #ئەسرین👈ئەشک، فرمێسک #سوێند👈 قسم #مێژوو👈تاریخ #بزوێنەر👈گیف، هاندەر #چاوگ👈 سەرچاوه #نەیسمین👈سوراخ نکرد. #گێڕانەوه_گێڕان 👈بازگوکردن #ڕق👈 کینه، نفرت #ڕەق👈 سخت، سرمازدگی #سەرچاوەکان👈 منابع #پانتایی👈 وسعت #نەتەوەیی 👈 ملی #هێز_توانا_وزە_تاقەت👈قدرت #ئابووری👈 اقتصادی #جەماوەر_دانیشتوان_جیڤات👈جمعیت 🕊@zmankurdy🕊

🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: سێ‌شەمه ✹ کوردی: ۱۷ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی: ۱۷ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی: ۸ی سێپتەمبەری(
🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: سێ‌شەمه ✹ کوردی:     ۱۷ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی:    ۱۷ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی:         ۸ی سێپتەمبەری(۹) ٢٠٢٦ مانگی:        ۲۶ی ڕەبیعولئەوەلی(۳) ١۴۴۸ ✹ قەرس: 🟢ئەمڕۆ: ۳ تا ۱۶ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۴ تا ۲۱ °C | ☀️ ✹ سێواس: 🟢ئەمڕۆ: ۶ تا ۱۸ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۶ تا ۲۲ °C | ☀️ ✹ ئامەد: 🟢ئەمڕۆ: ۱۴ تا ۲۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۹ تا ۳۱ °C | ☀️ ✹ عەفرین: 🟢ئەمڕۆ: ۲۳ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۳ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ قامیشلۆ: 🟢ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۵ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ شنگال: 🟢ئەمڕۆ: ۲۴ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۴ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ کەرکووک: 🟢ئەمڕۆ: ۳۰ تا ۳۶ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۶ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ هەولێر: 🟢ئەمڕۆ: ۳۰ تا ۳۵ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۷ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ ورمێ: 🟢ئەمڕۆ: ۱۳ تا ۲۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۰ تا ۲۴ °C | ☀️ ✹ سنە: 🟠ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۰ °C | ☀️ 🟠سبەی: ۱۷ تا ۳۰ °C | 🌡️ ✹ کرماشان: 🟠ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟠سبەی: ۱۹ تا ۳۱ °C | ☀️ ✹ ئیلام: 🔴ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۱ °C | 🌡️ 🔴سبەی: ۱۸ تا ۲۹ °C | 🌡️ ✹ خۆڕماوا: 🟡ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۱۹ تا ۳۱ °C | ☀️ 📡 @zmankurdy

؛✿🌹🔅🌻■🕊 ؛🌹✵🌺■🌹 ؛✿🌸■🕊 ؛🌼■🌻 ؛  🕊 ✿🌹🔅🌻■🕊 🌹✵🌺■🌹 ✿🌸■🕊 🌼■🌻    🕊 #بەکر_لەگزی🌻🌹🕊 لێم‌گەڕێن با لێم‌نەشێوێ یادەکەی جارانی من لێم‌گەڕێن با بەردەوام‌بێ کۆڕەکەی یارانی من لێم‌گەڕێن با چاوی پڕفرمێسکی من بزری نەکا سامی ڕوونی خاکەلێوەی نێوگەڵای دارانی من لێم‌گەڕێن لێم‌گەڕێن... لێم‌گەڕێن تا سەر بپێوم ئەو ڕچەی من کاتی خۆی زۆر بە لاوی گرتمە بەردەم شان‌بەشان دۆستانی من لێم‌گەڕێن با تێک‌نەچێ لێم ئەو بنەماڵەگەورەیەی دەمخاتە نێودەریای غروور گشتی هاوڕێیانی من لێم‌گەڕێن و ئەی هەواڵان ئەی ئەوانەی سەردەمێک دەنگی هەموانمان سروودێک و دنەی گڕکانی من هێشتا دەستی پێ‌نەکردبوو ئەو خولەی من بۆی چڕیم عومری خۆشم کورتی بێنێ ناگاتە پایانی من لێم‌گەڕێن لێم‌گەڕێن... #ئەحمەد_بازگەر ؛   🕊 ؛ 🌼■🌻 ؛✿🌸■ 🕊 ؛🌹✵🌺■🌹 ؛✿🌹🔅🌻■🕊     🕊 🌼 ■🌻 ✿🌸■ 🕊 🌹✵🌺■🌹 ✿🌹🔅🌻■🕊

🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: دووشەمه ✹ کوردی: ۱۶ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی: ۱۶ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی: ۷ی سێپتەمبەری(
🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: دووشەمه ✹ کوردی:     ۱۶ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی:    ۱۶ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی:         ۷ی سێپتەمبەری(۹) ٢٠٢٦ مانگی:        ۲۵ی ڕەبیعولئەوەلی(۳) ١۴۴۸ ✹ قەرس: 🟢ئەمڕۆ: ۸ تا ۱۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۵ تا ۱۷ °C | ☀️ ✹ سێواس: 🟢ئەمڕۆ: ۱۰ تا ۱۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۶ تا ۱۹ °C | ☀️ ✹ ئامەد: 🟢ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۵ تا ۲۹ °C | ☀️ ✹ عەفرین: 🟢ئەمڕۆ: ۲۲ تا ۳۵ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۳ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ قامیشلۆ: 🟢ئەمڕۆ: ۲۷ تا ۳۶ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۳ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ شنگال: 🟢ئەمڕۆ: ۲۸ تا ۳۵ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۵ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ کەرکووک: 🟡ئەمڕۆ: ۳۲ تا ۳۷ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۹ تا ۳۶ °C | ☀️ ✹ هەولێر: 🟡ئەمڕۆ: ۳۱ تا ۳۷ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۳۰ تا ۳۵ °C | ☀️ ✹ ورمێ: 🟡ئەمڕۆ: ۱۶ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۱۳ تا ۲۲ °C | ☀️ ✹ سنە: 🟡ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۱ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۰ تا ۳۰ °C | ☀️ ✹ کرماشان: 🟡ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۱ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ ئیلام: 🟠ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۲ °C | 🌡️ 🟠سبەی: ۲۰ تا ۳۰ °C | 🌡️ ✹ خۆڕماوا: 🟡ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۱ تا ۳۲ °C | ☀️ 📡 @zmankurdy

؛✿🌹🔅🌻■🕊 ؛🌹✵🌺■🌹 ؛✿🌸■🕊 ؛🌼■🌻 ؛  🕊 ✿🌹🔅🌻🕊 🌹✵🌺■🌹 ✿🌸■🕊 🌼■🌻    🕊 #مامۆستاناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊 من ئەو دیلەم ئامانجم قیبلەی گشتە با سامداربێ و پڕدڕک‌بێ ڕێی ڕاستم مادام ھێزی زۆربەی گەلم لە پشتە، دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم. دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان دەڕۆم بە خاکم پێشکەش دەکەم گیان کە دوژمن هەمووکورد بخنکێنێ زۆرنەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ! ئەو هەژارانەی لە ماڵ دەرکران ئەو دڵسۆزانەی بە پەت خنکێنران ئەو هەژارانەی لە ماڵ دەرکران ئەو دڵسۆزانەی بەرگوله دران چاوەڕێی منن حەقیان بستێنم خەم مەخوە دایە شاییت بۆ دێنم دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان... گەر شەهید کرام بۆم نەگری دایە ئۆباڵی وەتەن لە ئـەستۆمدایە تا وەکوو دوژمن خـوێنمان بڕژێنی گوڵاڵەسوورەی زۆر سەر دەردێنێ دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان... پێم‌خۆشە لات‌بم کاتی ئازادی تاکوو دەروونت پڕ بکەم لە شادی بەڵام دایەگیان گەر من نەھاتم تێر ماچ بکە چاوی ھاوڕێی خەباتم دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان دەڕۆم بە خاکم پێشکەش دەکەم گیان کە دوژمن هەمووکورد بخنکێنێ زۆرنەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ... ؛   🕊 ؛ 🌼■🌻 ؛✿🌸■ 🕊 ؛🌹✵🌺■🌹 ؛✿🌹🔅🌻■🕊     🕊 🌼 ■🌻 ✿🌸■ 🕊 🌹✵🌺■🌹 ✿🌹🔅🌻■🕊

🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: یەک‌شەمه ✹ کوردی: ۱۵ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی: ۱۵ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی: ۶ی سێپتەمبەری
🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: یەک‌شەمه ✹ کوردی:     ۱۵ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی:    ۱۵ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی:         ۶ی سێپتەمبەری(۹) ٢٠٢٦ مانگی:        ۲۴ی ڕەبیعولئەوەلی(۳) ١۴۴۸ ✹ قەرس: 🟢ئەمڕۆ: ۱۲ تا ۲۶ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۸ تا ۲۰ °C | ☀️ ✹ سێواس: 🟢ئەمڕۆ: ۱۲ تا ۲۶ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۰ تا ۱۸ °C | ☀️ ✹ ئامەد: 🟢ئەمڕۆ: ۲۳ تا ۳۴ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۲ تا ۳۰ °C | ☀️ ✹ عەفرین: 🟢ئەمڕۆ: ۲۱ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۳ تا ۳۶ °C | ☀️ ✹ قامیشلۆ: 🟢ئەمڕۆ: ۲۸ تا ۳۸ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۷ تا ۳۶ °C | ☀️ ✹ شنگال: 🟡ئەمڕۆ: ۳۰ تا ۳۷ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۸ تا ۳۵ °C | ☀️ ✹ کەرکووک: 🟢ئەمڕۆ: ۳۲ تا ۳۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۳۲ تا ۳۸ °C | ☀️ ✹ هەولێر: 🟡ئەمڕۆ: ۳۲ تا ۳۹ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۳۱ تا ۳۸ °C | ☀️ ✹ ورمێ: 🟢ئەمڕۆ: ۱۶ تا ۳۰ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۶ تا ۳۱ °C | ☀️ ✹ سنە: 🟢ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۱ تا ۳۱ °C | ☀️ ✹ کرماشان: 🟢ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۱ تا ۳۴ °C | ☀️ ✹ ئیلام: 🟡ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۲ °C | 🌡️ 🟡سبەی: ۲۲ تا ۳۲ °C | 🌡️ ✹ خۆڕماوا: 🟡ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۴ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۰ تا ۳۳ °C | ☀️ 📡 @zmankurdy

#مامۆستاناسر🌻🌹🕊 هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە...

ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە
ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە...🌻🌹🕊

چاپ پەڕتووک «تەڤەرداد» #نووسەر: بێهژام دڵفانی. #زوان: کوردی زاراوەی لەکی. @Bihzham تەڤەرداد چیرۆکێکی ئەبارەی عەداڵەتە پاچای خ
چاپ پەڕتووک «تەڤەرداد» #نووسەر: بێهژام دڵفانی. #زوان: کوردی زاراوەی لەکی. @Bihzham تەڤەرداد چیرۆکێکی ئەبارەی عەداڵەتە پاچای خەڵکێکە کە هانە دارستانێکی ڤە نام «ڤێشەی خودا» کوێخای مای و مووشێ ئێ دارستانە هین منە...

🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: شەمه ✹ کوردی: ۱۴ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی: ۱۴ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی: ۵ی سێپتەمبەری(۹)
🌦 کەش‌وهەوای کوردستان 🌦 ئەمڕۆ: شەمه ✹ کوردی:     ۱۴ی خه‌رمانانی(٦) ٢٧٢۶ هەتاوی:    ۱۴ی شەهریوەری(٦) ۱۴۰۵ زایینی:         ۵ی سێپتەمبەری(۹) ٢٠٢٦ مانگی:        ۲۳ی ڕەبیعولئەوەلی(۳) ١۴۴۸ ✹ قەرس: 🟢ئەمڕۆ: ۱۱ تا ۲۴ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۲ تا ۲۵ °C | ☀️ ✹ سێواس: 🟢ئەمڕۆ: ۱۲ تا ۲۵ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۲ تا ۲۵ °C | ☀️ ✹ ئامەد: 🟢ئەمڕۆ: ۲۴ تا ۳۵ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۵ تا ۳۵ °C | ☀️ ✹ عەفرین: 🟢ئەمڕۆ: ۲۲ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۱ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ قامیشلۆ: 🟢ئەمڕۆ: ۲۹ تا ۳۸ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۳۰ تا ۳۸ °C | ☀️ ✹ شنگال: 🟢ئەمڕۆ: ۳۱ تا ۳۷ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۳۰ تا ۳۷ °C | ☀️ ✹ کەرکووک: 🟢ئەمڕۆ: ۳۰ تا ۳۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۳۲ تا ۳۹ °C | ☀️ ✹ هەولێر: 🟢ئەمڕۆ: ۳۱ تا ۳۹ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۳۲ تا ۳۹ °C | ☀️ ✹ ورمێ: 🟢ئەمڕۆ: ۱۶ تا ۳۰ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۶ تا ۳۰ °C | ☀️ ✹ سنە: 🟢ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۲ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۲۰ تا ۳۲ °C | ☀️ ✹ کرماشان: 🟢ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟢سبەی: ۱۹ تا ۳۳ °C | ☀️ ✹ ئیلام: 🟡ئەمڕۆ: ۱۹ تا ۳۳ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۱۹ تا ۳۳ °C | 🌡️ ✹ خۆڕماوا: 🟡ئەمڕۆ: ۲۰ تا ۳۴ °C | ☀️ 🟡سبەی: ۲۱ تا ۳۴ °C | ☀️ 📡 @zmankurdy

🕊🌹🌻🌹 🌹🌻🌹 🌻🌹 🌹 #شاخەوان_ئەحمەدی🌻🌹🕊 وادیارە ئەمشەو دوارە گریاوی چاوانت کزە و مات و شێواوی هەرکەس لێی‌داوی دەشکێنم دەسی حەوت‌کۆسی کەوێ نەمێنی کەسی لە لەیل و مەجنوون، شیرین و فەرهاد هەمووی دوورەو بوون نەگەین به موراد تەنیا من و تۆ بێ‌کەس ماینەوه نەگەیشتین به یەک، هەی دادوبێداد! وادیارە ئەمشەو دوارە گریاوی چاوانت کزە و مات و شێواوی هەرکەس لێی‌داوی دەشکێنم دەسی حەوت‌کۆسی کەوێ نەمێنێ کەسی ئەمشەو ئاسمان هەوری کراوە وادیارە ئەویش خەوی شێواوە ببارە پاییز ببارە باران من بۆ یارەکەم چەترم هێناوە وادیارە ئەمشەو دوارە گریاوی چاوانت کزە و مات و شێواوی هەرکەس لێی‌داوی دەشکێنم دەسی حەوت‌کۆسی کەوێ نەمێنی کەسی... ـ🌻 ـ🌹🌻 ـ🌻🌹🌻 ـ🕊🌻🌹🌻