cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کاناڵی وشـەی کـوردەواری

بە ناوی ئاوەز و تێفکرین. سڵام و ڕێز. ئامانجمان تەنیا پەرەپێدان و فێرکاری زمانی کوردیە, لێرە کۆبووینەتەوە کە بە زمانی دایکیمان و" نەتەوەی کورد"خزمەت بکەین. 🔵چە بەڵایێکی گەورەیە کوردێک نەتوانێ بە زمانی خۆی بنووسێ "پێشەوا قازی" @kurdkanal88 :پێوەندی

Show more
Iran77 705The language is not specifiedLinguistics4 591
Advertising posts
2 227
Subscribers
-224 hours
+327 days
+23930 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

#پۆڵا_نانەوازادە🌻🌹🕊 چەندە داوا بکەم لە دڵ تۆزێکی دیکەش بسرەوە؟ چەند لە چاوانم بوێ فرمێسکی حەسڕەت بسڕەوە؟ چەند بەڵێنی هاتنی ڕۆژ و نەمانی شەو بدەم چەند تەمەنا بکەم نەجاتم‌بێ لە شوومی ئەم شەوە؟ ژینی نامۆی هەندەران هەست و بڕستی لێ‌بڕیم شەو نیه بێ‌بیری خاک و نیشتمان سەر نێمەوە! زۆرکەڕەت لێرە و لەوێ پرسی وڵاتم لێ‌دەکەن من لە شەرمی بێ‌وڵاتی وەختە وا بتوێمەوە بۆ چی هەر کۆیلە و هەژار و دیل و من ژێردەستەم‌بم چاوەڕێم ڕۆژێ کە مافی خۆم منیش بستێنمەوه هەر وەکوو ڕۆژ ڕوونە نابێ پشتی یەکتر بەربدەین گەر بخوازم من گرێوی میلەتی خۆم بەرمەوە چاوەڕوانی ڕوانی ڕوانینێکی تازەی سەردەمم پیر و لاو و خوێندەواری ئەم گەلەم بیبیننەوە بۆ ئەوەی ڕزگاری‌بێ ئەم خاکە لەم مەینەتە وەک گەلان ئازاد بژی و دوژمن لە یەخەی ببنەوە چیم بەوەی داوە لە قوم یا کەربەلا هەرچی دەکەن؟ بۆ بە زۆری من بە داگیرکەر گرێ بدرێمەوە؟ گەر لە ڕاستی من بپرسم چارەنووسی خۆم بوێ سەربەخۆیی چارەسازە با وە دوای وەی کەومەوە ئەو هەمووکوشتار و غەدر و ناحەقەی وا لێم‌دەکەن کیمیاباران و ئەنفال چۆن لە بیرم بەرمەوە؟ کامەتاوان ماوە داگیرکەر لەگەڵ کوردی نەکا هێندەزۆرن شەرمە بۆ مێژوو ئەگەر بیگێڕمەوە خاکەکەم دابەش‌کراوی دەستی چوار داگیرکەرە کەی دەگا ئەو ڕۆژەپیرۆزەی که تێکەڵ ببمەوە؟ ڕێگەیێکم لە پێشە ڕژد و هەوراز و گەوە ڕێگەناسی شارەزام پێویستە تا بیدۆزمەوه ئەو هەلەی ئێستا کە مێژوو بۆ منی ڕەخساندوە زۆردەبێ وشیار بڕۆم ئەم‌جارە نەیدۆڕێنمەوه چوار چرا هەڵکەین لە چوار لاوە لە چوار لای چوارچرا سەرلەنوێ ئاڵای زەمانی پێشەوا هەڵدەینەوه من بەئاواتم وەکوو ئینسان به ئازادی بژیم بێتە دی ئەو ڕۆژە داگیرکەر نەمێنێ و بێمەوه زێدی من داگیر و ئەمنیش وەک  پەپوولەی دەوری شەم ئێستە هاتووم و بە دەوریدا  ئەوا دەخولێمەوه من ئەسیر و پیری ژیان و ئێشی دەردی غوربەتم ئارەزوومە نیشتمانی خۆم لە ئامێز گرمەوه... #پۆڵا_نانەوازادە.
Show all...
3 3🕊 2 2
#ستین🎶🎶 🎙#عەلی_عەزیزپوور🎶 بیلا تا بوومە نەقاش عەکس بکیشم ئێ چەمەلت نازارم وژم ئە دین ئێرارم قەڵەم ڤە دەس بنیشم عەکس بکیشمێ چەمەلت ڕووژێ سەد گل، گونام بگرینە مل ستین چەمت چه دێرێ لەنج ڤە گەرد ئیمە دێرێ ستین خوماری چەمت جەنگ دوو تایفه دێرێ سەیل چەمەلت ئەڕا هانە ئادم یێ لا یێ سەرە مەوڕێ، لێوت بیمە کوول تەورێ فریشتە کوومی ئاسموونی گ هانە ڤەگەرد موونگە مەجەنگی ئێ سەرتاپا قەشەنگی ستین چەمت چه دێرێ لەنج ڤە گەرده ئیمە دێرێ ستین خوماری چەمت جەنگ دوو تایفه دێرێ سەرم ئەر سەرێ دەست، خاو بگرێم شایەد گڕێ ئارام بم ئەر دەنگ هەناسێت بشنەوم م هەناسێم بنە ئەر قەی هەناسیت ڤیر هەر لایە بپەڵی مامە نوات یە گەلی ستین چەمت چه دێرێ لەنج ڤە گەرده ئیمە دێرێ ستین خوماری چەمت جەنگ دوو تایفه دێرێ    ╭━⊰✨🔊✨⊱━╮                       @zmankurdy                   ╰━⊰✨🎼✨⊱━╯
Show all...
6 5 3👏 2
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊 🗓ئەمڕۆ شەمە: ۲٢ی بیست‌ودویەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢۴ی #کوردیە: ٢٧٢۴/۲/۲٢🕊 بەرانبەرە دەگەڵ: ۲٢ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٣ی #هەتاوی: ١۴۰۳/۲/۲٢🕊 ۱١ی مەی ٢٠٢۴ی #زاینی:(2024/5/11)🕊 ٢ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی #کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/٢🕊 سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:‌ سروشتی جوانی جۆلەمێرگ_باکووری کوردستان. ╲\╭┓‍ ╭ @zmankurdy  🕊 ┗╯ #ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
Show all...
10 5 3👍 1
#قرن: سەدە، قاڕنە #قرنطینە: پاوانە، دابڕگا، مدرانگاو تەندروستی #قرون_وسطی: سەدٚێ دلێڕاسینێ، قاڕنێ دلێڕاسەی #قروقاطی: بێ‌سەروشۆن، پەرۆش، چەواشە، شپرز، شێویا #قرون: پاوان، قەدٚەخە، دەور گیریا #قریب_الوقوع: نزیک بە قۆمیای، نزیکوو ڕوەدای #قریحە: زەوق، چەش، زەوقوو شێعرا و نویستەی #قرینە: هامتا، هامجۆر، یەکجۆر، ئاسا، ئاسایی، پێسەو یۆی #قزاق: چەکداروو دەوڵەتی، سەرواز #قساوت: بەدٚکاری، بێڕەحمی، بێبەزەیی، ناحەقی، وەحشی‌‌گەری #قِسِر: قسر، نەزۆک، نائاوس #قسر_در_رفتن: بێزەرەر بەرشیەی #قسمت: بەشە، قسمەت، نەسیب، کوت، چارەنویس، وەرکەوت #قسمت_اعظم: فرەتەرین بەشە فەرهەنگوو گەشاوەزی گلێروەکەردٚەی و نویستەی: کوورش ئەمینی کاناڵکەردٚەی و نویستەی: گۆنا @FerhenguGesawezi ╲\╭┓‍ ╭ @zmankurdy  🕊 ┗╯ #ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری
Show all...
6 2 2
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊 🗓ئەمڕۆ هەینی: ۲١ی بیست‌ویەکەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢۴ی #کوردیە: ٢٧٢۴/۲/۲۱🕊 بەرانبەرە دەگەڵ: ۲۱ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٣ی #هەتاوی: ١۴۰۳/۲/۲۱🕊 ۱۰ی مەی ٢٠٢۴ی #زاینی:(2024/5/10)🕊 ۱ی زیقەعدەی ١۴۴۵ی #کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۱/۱🕊 سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:‌ کوێستانی مەخمەڵی ساراڵ_دیواندەرە_ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ╲\╭┓‍ ╭ @zmankurdy  🕊 ┗╯ #ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
Show all...
11 5 3
ئەمڕۆ  با بریندارە و هەتاوێکی سووری لێ‌دەچۆڕێتەوە هەموودرەختەکان بوون بە دارهەنار هەمووماڵەکان ئەرخەوانین هەمووشەقامەکان هەڵساونەتە سەرپێیان ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەما پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە لە سەر سێدارەوە هەڵفڕیون و شەقژن‌شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان کۆترەسوورەکان ئەڵێن: ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزێنەوە! ئێمە گەرووی ئەو شیعرانەین کە وشک ناکەن! ئێمە لە نەسلی ئەو باهۆزانەین کە نانووشتێنەوە! ئەمڕۆ کۆترەسوورەکان بە ئێجگاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران! کۆترەسوورەکان ئەڵێن: کۆماری سێدارەی ئیسلامی خوارخوار بۆتەوە و بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملەی بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و دایبگرینە سەرعه‌رز! لەم بەیانیەوە شەقامەهەرەگەورەکەی سنە ناوی خۆی گۆڕی بە فەرزاد کەمانگەر لەم بەیانیەوە گەورەترین باخچەی مەهاباد بوو بە شیرین عەلەمهۆلی و مانگی کردە سەر! لە کازیوەی ئەمڕۆوە هەموو ئەو مناڵانەی لە دایک بوون بە مێیەکانیشەوە ناوی فەرهاد وەکیلییان لێ‌نرا لە ئەمڕۆوە لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە مەهدی ئیسلامیان بوو به گۆمی وان و عەلی حەیدەریان بوو بە تاقوەستانی کرماشان  کۆترەسوورەکان ئەڵێن: دەبا کۆماری سێدارە سنە لە سێدارە بات مەهاباد بکا بە سلنگەوە؟ نەهێڵێ گیا سەوز بێ و نەهێڵێ ئاو هاژە بکات و نەهێڵێ باران ببارێ و نەهێڵێ مناڵەکانمان لە دایک‌بن من ئیتر لەمڕۆوە عاشقی چاوانی شیرین عەلەمهۆلیم لەمڕۆوە هەرچی شیعرم هەیە ئەیانکەم بە گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرین عەلەمهۆلی لە ئیستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم لە ئیستەوە من نینۆکی پەنجەی ئەوم لە ئیستەوە من ئیتر ئەبمە ئەو جووتەپێڵاوەی کە بۆ دواجار لە پێی کرد و پێوەی چووە سەرسێدارە! لە ئیستەوە من بازنی بە جێماوی دەستی شیرینی عەلەمهۆلیم گوارەی بە جێماوی ئەوم خەونی بە جێماوی ئەوم من ئیستە بووم بە جانتابچکۆلەدەستییەکەی شیرین عەلەمهۆلی بە شانەی قژی و بە ئاوێنەی تەماشایی و من ئیستە بووم بە دواتیکەنانی بە جێماوی و بە دوانامەی نیوەشەوی و من ئیستە بووم بە خۆڵی ژێرپێڵاوەکەی شیرین عەلەمهۆلی کۆترەسوورەکان وا ئەڵێن: کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئەوەی ناتوانێ هەرگیزهەرگیزهەرگیز لە سێدارەی بدا ئایندەیە و ئازادی...🌹🌻🕊 شێرکۆبێکەس
Show all...
attach 📎

5 5 4🕊 3👍 2
سڵام هۆگرانی زانست و زانیاری، هەتاوی ژیانتان پڕشنگدار و ڕۆژگارتان بەدڵ.🕊 🗓ئەمڕۆ پێنج‌شەممە: ۲۰ی بیستەمی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢۴ی #کوردیە: ٢٧٢۴/۲/۲۰🕊 بەرانبەرە دەگەڵ: ۲۰ی ئوردیبەهەشتی ١۴٠٣ی #هەتاوی: ١۴۰۳/۲/۲۰🕊 ۹ی مەی ٢٠٢۴ی #زاینی:(2024/5/9)🕊 ۳۰ی شەواڵی ١۴۴۵ی #کۆچی_مانگی: ١۴۴۵/١۰/۳۰🕊 سەبارەت بە وێنەی سەرەوە:‌ قەڵاقیران_ئیلام_ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ╲\╭┓‍ ╭ @zmankurdy  🕊 ┗╯ #ڪاناڵی_وشـــەی_ڪوردەواری.
Show all...
10 5👍 2 2
Repost from N/a
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین، لیخنە دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرتە خەبات من گوتم، توش تێبگە، ناگاتە دەریایە زنە..! #هێمن پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
Show all...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
#ئەسغەر_ئیمانی🌻🌹🕊 دەردد وە کووڵم لەیلا غەمد بارمە زندگی بی‌تو لەیلا زندان ماڵمە زوڵفەسیەگەد لەیلا ڕووشنای گلارەم تو تەقسیر نەیری لەیلا خوەم سیەچارەم لەیلی لەیلی لەیلی‌گیان لەیلەم جوانه لەیلابۊچکەلەم لەیلا هاوسای خوەمانە ڕەنگ‌زەردی خەزان لەیلا ختای پاییزە ڕەنگ‌زەردیەگەی من لەیلا دووری ئەزیزە زوڵفەسیەگەد لەیلا تاڵ‌تاڵ بکێشم بکەمەی کووڵا لە سای دانیشم لەیلی لەیلی لەیلی‌گیان لەیلەم جوانە لەیلابۊچکەلەی نازار هاوسای خوەمانە پەڕاو و بیستۊن لەیلا هەردگ برا بین فەڵەک کاری کرد لە یەک جیا بین بەو تا بکەیم دووسیمان لە نوو تو دار نارنج لەیلا من دار لیموو لەیلی لەیلی لەیلی‌گیان لەیلەم جوانە لەیلابۊچکەلەم نازار هاوسای خوەمانه...
Show all...
7👌 4 3 2