en
Feedback
سەرسام

سەرسام

Open in Telegram

بە چرپەوە کەمێک فەلسەفە بۆ عەقڵ، کەمێک هێمنی بۆ دەروون

Show more
3 045
Subscribers
No data24 hours
-177 days
-6230 days
Posts Archive
کۆتا پۆستی من بێیت بەهێوای ژیانێکی شایستە بۆ ئێوە 😘

👌

ئەگەر لەبەردەم بژاردەیەکدا دابنیشیت بۆ هەڵبژاردنی کەسایەتییەک کە لە قووڵایی هزری دەروونی و فەلسەفیدا مەلە بکات و لە تێگەیشتنی
ئەگەر لەبەردەم بژاردەیەکدا دابنیشیت بۆ هەڵبژاردنی کەسایەتییەک کە لە قووڵایی هزری دەروونی و فەلسەفیدا مەلە بکات و لە تێگەیشتنی فەلسەفیانەی ئایینەکانەوە قووڵ بێتەوە، کام لەم دوو مەتەڵە فکرییە هەڵدەبژێریت فەرەیدوون هیرانی بە قوتابخانە هزری و قووڵەکەی، یان سەرکەوت کەفروشی بە روانگە و ڕەهەندە فەلسەفییە جیاواز و کراوەکەی؟ ​کام لەم دوو دەنگە جیاوازە توانیویەتی زیاتر سەرنجی تۆ ڕابکێشێت و ڕێچکەی هزری تۆ پڕبکاتەوە؟ وە پێشم بڵێی لە هەڵبژاردنی هەریەک لەم دوو بەڕێزە چ هوکارێیک وای لی کردوی وەکو پاپشتێکی فکری لایەنگری بیت؟

پێویستم بەو نییە کە بە دۆزەخ هەڕەشەم لێبکەن، ببم بە مرۆڤێکی بەڕەوشت ... بيرتراند ڕاسل
پێویستم بەو نییە کە بە دۆزەخ هەڕەشەم لێبکەن، ببم بە مرۆڤێکی بەڕەوشت ...
بيرتراند ڕاسل

ئەو گەواد و دەیوسانە ئەو ئەهلەتی پارە زۆرانە ئەزیزم تۆی بو سەر مێز و سفرە و خوانەوەویت ئەو هەوەس باز جەلادانە ئەزیزم سینگی تۆی بو یاری شەوانەوێیت ئەو نێر بازی مێشک بڵاقاوییانە شەرەفی تۆی بۆ بەینی دوو قاچ ئەوێیت ئەو زمان شیر و بەناو کەشخانە ئەزیزم سەر شۆری تۆ خێزانتی ئەوێیت یەک بریچکە تێفکرن هەر پیاوێک ئافرەتێکی بوێیت شەر بو وجود ئەحیای خۆش بەختی ئەو ئافرەتە ئەکات نەک بیکاتە مەخسەرەی سەر تیڤێکان ✌️

بە بڕوای من، ژیرترین مرۆڤ لە هەمووان، ئەو کەسەیە کە لانی کەم مانگی جارێک خۆی بە نەزان ناو ببات.» ـــ دۆستۆیۆڤسکی
بە بڕوای من، ژیرترین مرۆڤ لە هەمووان، ئەو کەسەیە کە لانی کەم مانگی جارێک خۆی بە نەزان ناو ببات.» ـــ دۆستۆیۆڤسکی

وابەستەیی ئاڵۆز (Disorganized attachment) ​لێم نزیک ببەوە... بەڵام لێم دوورکەوە! بۆچی لەپەڕی ویستی بۆ نزیک بوونەوە، لەناکاو ح
وابەستەیی ئاڵۆز (Disorganized attachment) ​لێم نزیک ببەوە... بەڵام لێم دوورکەوە! بۆچی لەپەڕی ویستی بۆ نزیک بوونەوە، لەناکاو حەز دەکات دووربکەوێتەوە؟!

تاسەم وەری بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەر بێدارە.
سەرسام

​​تێگەیشتن لەوەی کێ بووین دەبێتە یەکەمین هەنگاو بۆ ناسینی ئەو کەسەی کە دەمانەوێیت لەمەودا ببین

زور کەم بیر لەوە دەکەینەوە چیمان هەیە بەڵام هەمیشە خەمی ئەو شتانەمانە کە نیمانە، شۆپینهاوەر کۆمێنت بکەرەوە
زور کەم بیر لەوە دەکەینەوە چیمان هەیە بەڵام هەمیشە خەمی ئەو شتانەمانە کە نیمانە،
شۆپینهاوەر
کۆمێنت بکەرەوە

ئەفلاتوون : مۆسیقا خۆراکی ڕوحە ​ئەرستۆ : مۆسیقا هێزێکی هەیە بۆ پاکرنەوە ڕۆح و گۆڕینی هەستەکان ​نیتچە: بێ مۆسیقا، ژیان هەڵە دە
ئەفلاتوون : مۆسیقا خۆراکی ڕوحە ​ئەرستۆ : مۆسیقا هێزێکی هەیە بۆ پاکرنەوە ڕۆح و گۆڕینی هەستەکان ​نیتچە: بێ مۆسیقا، ژیان هەڵە دەبێت

وابەستەیی خۆبەدوورگر | Avoidant attachment ​بۆچی هەندێک کەس کاتێک پەیوەندییەک جدی و نزیک دەبێتەوە، دوور دەكەونەوە؟ "وابەستەیی
وابەستەیی خۆبەدوورگر | Avoidant attachment ​بۆچی هەندێک کەس کاتێک پەیوەندییەک جدی و نزیک دەبێتەوە، دوور دەكەونەوە؟ "وابەستەیی خۆبەدوورگر" چییە؟ ڕوونکردنەوەیەکی زۆر ساده ئەگەر پێشتر ناوت نەبیستبێت
جۆن بۆڵبی
وەرنە کۆمێیینت بابەتێکی دەرونی هوشیاریزمە وە چەمکێکی زور باشە بۆ بە ئاگا هێنانەوەی نەستی خەواڵو

ئەگەر ویستت کەسیک بێدەنگ بکەیت یان شوێنەواری تێکبدەیت تەنها تۆمەتیکی بەهیزی بۆ هەڵبواسە جەماوەر بەدوای بەڵگەدا ناگەڕین تەنها بەدوای تاوانباریکدا دەگەڕین بۆ ئەوەی ڕق و کینەی خویانی تیدا بڕێژن ​ دۆستۆیڤسکی

پێش بڕوات، بیری هێنامەوە من شایەنی هیچ ژیانێکی باشتر و خۆشەویستی و ئەم شتە ئەرێنی و باشانە نیم کە گەشبین و دکتۆری دەروونییەکا
پێش بڕوات، بیری هێنامەوە من شایەنی هیچ ژیانێکی باشتر و خۆشەویستی و ئەم شتە ئەرێنی و باشانە نیم کە گەشبین و دکتۆری دەروونییەکان باسی دەکەن. بیری هێنامەوە من مەکینەیەکم، تەنێ قابیل بەوەم کار بکەم و شەو و ڕۆژ لەناو ژوورێکدا تەمەن و ژیانم بە فیرۆ بدەم لە کار کردن و خەوتن. بیریشم بچێتەوە چۆن لەگەڵ مرۆڤەکان ئیتر مامەڵە بکەم…
دەزانێت چاوەڕوان دەبم، دەڵێت: «لەم ژیانەش نا، ڕەنگە لە ژیانەکەی تر.» وا دیارە پاکتاو کردنی من و سڕینەوەم لە مرۆڤایەتی، بەم جۆرەیە و لێ دەزانێت!
ڕەنگە ڕۆژێک ڕێگای بکەوێتە ئێرە و پیاسەیەک لەناو ئەم شارۆچکەیەدا بکات، بەڵام هیچ سێبەرێک نەدۆزێتەوە، دووکەڵی جگەرەیەک نەبینێت لە دوورەوە بەرز ببێتەوە و بە ئەسپایی لێم نزیک ببێتەوە. پاشماوەی جگەرەکانم بوونەتە وشە و لێرەدا جێم هێشتووە… من منداڵە ونبوەکەی ناخم ڕێگەم نادات دژایەتیان بکەم بەڵام ئەوان لە واقیعدا وا دەزانن من دێوەزمەکەی ئەوانم -هێمن

کەئابە ناشیرنترین تاقیکردنەوەیە کە پێیدا گوزەرم کرد، ناتوانی هەست بە دڵخۆشی بکەی چیتر، هەروەها بێ هیوابوونێکی هەمیشەییە، هەست
کەئابە ناشیرنترین تاقیکردنەوەیە کە پێیدا گوزەرم کرد، ناتوانی هەست بە دڵخۆشی بکەی چیتر، هەروەها بێ هیوابوونێکی هەمیشەییە، هەست کردنە بە مردن، تەنانەت خەمیش نییە، بەڵکو زۆر جیاوازترە!
دۆستۆیڤسکی

بۆ وا دەکەیت جەرگەکەم؟

ئازیزەکەم، لە دوایین ئیمەیلتدا نووسیوتە: ئەم ڕۆژانە لە سنووری یۆنانیت گوتووتە: لەگەڵ کەشتییەوانانی سەرخۆشدا چەنە ئەدەی، لە قا
ئازیزەکەم، لە دوایین ئیمەیلتدا نووسیوتە: ئەم ڕۆژانە لە سنووری یۆنانیت گوتووتە: لەگەڵ کەشتییەوانانی سەرخۆشدا چەنە ئەدەی، لە قاچاخچییانی مرۆڤ ئەپاڕێیتەوە، هەر هەموو ناز و عیشوەکانی ژنانەت هەڕاج ئەکەی تا هەرچی زووتر لە ڕەشاییەک کە ناوی نیشتمانە دوور و دوورترت بخەنەوە... -ئەبوتاڵیب موزەفەری

حەوسەڵەی خوێندنەوەشم نەماوە ناتوانم سەیری فیلم و زنجیرەش بکەم ئیتر، حاڵم تێکدەچێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش قەت بەلامەوە سەرنجڕا
حەوسەڵەی خوێندنەوەشم نەماوە ناتوانم سەیری فیلم و زنجیرەش بکەم ئیتر، حاڵم تێکدەچێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش قەت بەلامەوە سەرنجڕاکێش نەبوونە و هەمیشە لە خەت نیم کار و هەموو شتێک و ژیانیش دەبن بە عادەتێکی زیاد ئاسایی نازانم چۆن بمێنم…. ژنانیش وەک پیاوان باش دەتوانن نهێنی بپارێزن، بەڵام بە یەکتری دەڵێن تا لە پاراستنیدا هاوبەش بن ..
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

بۆچی زۆر جار هەست دەكەین لە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانماندا هەڵەمان كردووە؟ کامۆ کۆمێنت بکەرەوە
بۆچی زۆر جار هەست دەكەین لە هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانماندا هەڵەمان كردووە؟
کامۆ
کۆمێنت بکەرەوە

لێ دەگەڕێم من خەتابار بکرێم. ئاخر سەیرکەن، هەستی قێزبوونەوەم جەنگ هەڵدەگیرسێنی دەگەڵ مندا! من چۆن بتوانم لەم ژیانە دوورەپەرێزییەم بێمە دەرەوە و لە تەک کەسێک دانیشم، کەسێکی تر چاوەکانی ئەهریمەنانە بهاوێتە سەر ئەم؟ ڕاستە، من ئینسانێکی سەخیف و کلاوچی و تۆ بڵێ تڕۆ و هەموو شتێکم، کە ڕەشبینی تەواوی جەستە و ژیانمی داگرتووە، لێ خودئەڤینیم هێشتا زیندووە! واتا، ئەوەی هی من بێت، نابێت هی کەسی تر بێت. تەنیا من و من. ئێستایش هیچ ناکەم و بە قاچ خستنە سەر قاچ، دووکەڵی جگەرەکەم بە با دەکەم و تەواو؟ خەریکە هێڵنج دەدەم. لەبەر ئەمە، گەڕامەوە بۆ ژیانی داخراوی خۆم. ئەپارمانێک، هیچ کلیلێک ناتوانێت دەرگاکانی بکاتەوە، لە دیوی ژوورەوە چۆن قوفڵ دەکرێت، ئاوها. لە پەنجەرەکەمەوە، دووراودوور سەیری مرۆڤەکان دەکەم. قەبووڵی ئەوەم کردووە من ناتوانم ببم بە خۆشەویستێک. ئاهـ هەست بە گەرمییەک دەکەم لەسەر گۆناکانم، وادیارە دووبارە تەڕ بوونەتەوە. ئەم فرمێسکانە چین؟ من دوای تەشقەڵە و پێکەنین و قۆشمەبازییەکی زۆر، دێم لەسەر کاغەزەکانم دەنووسم و دەنووسم، هەتا ئەم پێکەنینەم دەبن بە گریان، بەڵام وادیارە ئەوەندە بەس نییە. ئەم پێکەنینانەم پەستم دەکەن. بەخودا، هەر کاتێک ئاوا بم، هەستی توڕەییم دەڵێت هەڵسە و خۆت بتۆپێنە. من دڵنیام، شەوێک دوای پێکەنین و قۆشمەبازییەکی فرە، تا کاتی ڕۆژهەڵاتن بێدار دەبم و ناخەوم، بەڵکە بە تیغێک خۆم تەواو دەکەم و پێکەنینەکەم دەوەستێنم. با دڵباش بم و ئەمەیش بڵێم: “خۆکوشتنی من بەهۆی پێکەنینەکەم نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوەبوو ئێوەی مرۆڤ منتان نەفی کرد. ژیانێکم قەبووڵ کرد، کە لە دوورەوە خۆشبویسترێم یان خۆشەویستی بکەم و هەست بکەم مرۆڤم، ئێوە بە گەلحۆیەک لە منتان ڕوانی…” چەکێک، گوللەیەک، بــــەم! -هێمن