ب،چرپێنە
الذهاب إلى القناة على Telegram
بە چرپەوە کەمێک فەلسەفە بۆ عەقڵ، کەمێک هێمنی بۆ دەروون
إظهار المزيد3 145
المشتركون
-424 ساعات
-157 أيام
-3930 أيام
أرشيف المشاركات
3 145
لەسەر تاقە هەڵەیەکم، تەواوی تەمەنیان وەک مۆم کز کرد و تواندیانمەوە. مخابن! ئێمە لە منداڵئاساییدا بارگرانی و باجی هەڵەکانی ئەوانمان هەڵگرت، کەچی هەنووکە ئێمە بووینەتە تاوانبار و ئەوانیش لەسەر تەختی بێتاوانی، وەک پاشای قولەی قاز دانیشتوون
هەزار مخابن لەچیا وێڵ و ڵاڵ کریان !
3 145
+1
لەنێوان ترسی ئازادی و هەوڵدان بۆ پارێزراوی منداڵەکە لە کۆتایی بیرکردنەوەکانیدا ناچار دەبێت بگەڕێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵ و سێبەری ئەو دەستەواژانەی کە لێی وتراوە، چونکە بۆ مێشکی ناسکی منداڵێک تەنهایی و فەرامۆشکردن زۆر ترسناکترە لە دەستبەرداربوون لە ئیرادەی خۆی. لە ڕووی دەروونناسییەوە ئەمە سەرەتای دروستبوونی نموونەیەکی بەهێزی کۆیلەبوونی دەروونییە لە ناو خێزاندا، کاتێک گەورەکان لە بێئاگایی خۆیاندا ئازادی وەک سزایەک ڕووبەڕووی منداڵ دەکەنەوە، منداڵەکە لە ناخیدا تووشی دوودڵی دەبێت و فێر دەبێت کە بۆ مانەوە و بەدەستهێنانی سۆز دەبێت سەربەخۆیی خۆی بکوژێت و ببێتە شوێنکەوتەیەکی بێ مەرج. بەم شێوازە، گەورەکان بە ناوی دڵسۆزی یان پەروەردەوە کەسایەتییەک دروست دەکەن کە لە ئازادی دەترسێت و بەردەوام محتاجی سەرکردەیەک یان کۆنتڕۆڵکەرێکە بۆ ئەوەی ڕێگەی نیشان بدات، لێرەوەیە کە دەبێت هەموومان بە ئاگا بێینەوە و بزانین وشەکانمان لە توانایاندا هەیە منداڵێک بکەنە تاکی سەربەخۆ یان ڕوحی ئازادی ببنە قوربانی کۆیلەبوونی دەروونی
خۆشحاڵ دەبووم ڕاو سەرنجی خۆتان دەر بخستاییە پێش ڕون کردنەوەکان بەڵام ماشەڵاتان لێبێیت دیارە زور بە فکر و بە سەلیقەن بینەران
3 145
ئەوەش بزانن من تەنها گەڕیدەیەکەم بەدوای زانیاری دەرونێکان و وشەی بچوکترین فەیلەسوف نەک بە چاوی کەسێکی دەروناس یاخود فەیلەسوف سەیر بکرێم تەنها گەڕیدەی زانیاریم وە سەلام 👌
3 145
ئایا تا ئێستا بیرت لە هێزی ئەم دوو وشەیە کردۆتەوە؟
زۆربەی ئێمە لە ساتێکی توڕەییدا، کاتێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەین بە منداڵەکەمان دەڵێین
ئیتر تۆ ئازادیت، من کاری بەسەر تۆوە نەماوە!
بە ڕای تۆ کاتێک منداڵەکە ئەم قسەیە دەبیستێت چی لە ناخیدا ڕوودەدات؟
ئایا هەست بە ئازادی دەکات یان هەست بە ترسان و ڕووخانی ئاسایشی دەروونی؟
ڕای خۆت بنووسە سبەینێ لە پۆستێکی تایبەتدا شیوازی کارکردنی ئەم ڕستەیە لەسەر مێشکی بێئاگای منداڵ ڕوون دەکەمەوە بە سەرچاوە دەرونێکان و بەزانیاری تەندروستی ویکیپدیا هەرچەند زەحمەت بکێشم ئەمەوێیت لە بچوکترین زانیاری و گەورەترین زەڕبەی دەرون گەورەکان بچوکەکانیش بە ئاگا بێنمەوە
ئێمە لە ژێر ناوی ڕێنمای بە نزیکەکانما یاخود ئاگا لێبونیان لە بێ ئاگای خۆماندا لەڕوی دەرونی و هزریەوە زەڕبەی دەرونی لە ناخو نەستیا دروست دەکەین
پێم خۆشە زورترین کۆمێینت بە سروشتی ڕوژانەی خۆتانە بدوێین تا سودمەند بین لە هەموو ڕای جیاوازێیک
3 145
منداڵێك پێڵاوەکانی دڕابوو..
پیاوێکی خواناس دڵی پێ سوتاو ووتی وەرە با جوتێ پێڵاوی جوانت بۆ بکڕم ...
بۆی کڕی .
لەدوایدا کە تەواو بوو ویستی بڕوات خواحافیزی کرد لە منداڵکەو بە هێمنی ووتی خوایە لێم قوبوڵکەی ..!
منداڵەکە ووتی بۆ تۆ خوا نیت؟
پیاوباشەکەش ووتی نا کورم من بەندەی خوام..
ووتی ئاخر ئەمشەو من داوام لە خوا کرد کە پێڵاوم بۆ بکڕێت.
3 145
من کەسێکم کەپێکەنیم ئەو کاتەی گریان لەسەرم واجب بوو
ژیان ڕەنجێکی بەردەوامە هەوڵدە کەسێکی سەر سەخت بە..
3 145
لەم کوێستانەی تەنیایی و جیهانە فانییەدا دووریت وەک نامەیەک لە دیاری فیراق جەرگی کڕاندووم و ئاگرێکی لە دەروونمدا خۆش کردووە بڕوا بکە لە هەموو هەناسەیەکدا ناوت دەمێنێتەوە و لە کڕنۆشی شەوانەدا تەنیا تەمەننای دیداری تۆ دەکەم تۆ ئەو شاهانە جەمالە و قیبلەی ئەوینەی کە عەقڵت لە جەستەم هەڵگرتووە و دڵت کردووەتە خەڵوەتگەی خۆت
کچی خەیاڵ و هۆنراوەکانم بەبێ تۆ نە بەهار ڕەنگی هەیە و نە گوڵەکان بۆن شەوانە کە تاری دڵم بە بێدەنگی دەتژەنێت و ئەستێرەکان دەژمێرم سیمای تۆ لەناو چاوی مانگدا دەبینمەوە جەستەم لێرەیە و ڕۆحم لە دەوری تۆ دەخولێتەوە من سووتاوی پەروانەی عەشقی تۆم و بێ تۆ نەوایەکی بێسەدام و شێعرێکی بێئاوازم
وەرەوە و بگەڕێوە تا چرای تەمەنم لە کوژانەوە ڕزگار بێت و ببیتە ئاوێتەی نۆتەکانی ڕۆحم چونکە ئەم دڵە شاعیرەم بەبێ تۆ نالینی لە تەنهایی شەودا هیچی تر نییە بێجگە لە داد و فیغان و تەنیا بە سێبەری باڵای تۆ زیندوە
شیعر و ئاگر یەک ڕێگای تەریبن لەیەک خاڵا یەک ئەگرنەوە بۆ سوتانی ناخت
3 145
لێرە قسەکردن نەبووەتە پردی تێگەیشتن بەڵکو بووەتە مەیدانی شەڕ کەس بۆ ئەوە قسە ناکات کە ڕاستی بدۆزێتەوە یاخود شتێک فێر ببێت هەموو تەنها چاوەڕێن تۆ قسەکەت تەواو بکەی تا بڵێن ئەوەندەت پێ بوو لە تۆ باشترم دیالۆگ لەم کۆمەڵگەیە مردووە و تەنها پیاهەڵدان بەخۆ و شکاندنی بەرامبەر باوە هەتا ئەم مێشکە چەووتە و ئەم فیکره ڕزیوە لە کۆمەڵگە هەبێت هەر ئەمە حاڵمانە و هیچ پێشکەوتنێک نابینین بەڵام لە ڕوانگەیەکی قووڵترەوە کاتێک مرۆڤەکان لەبری گوێگرتن تەنها بەرگری لە بیرۆکەکانی خۆیان دەکەن ئاماژەیە بۆ ترسێکی ناوەکی لە دۆڕاندن و لاوازی ئیگۆ هەموو ئەو هاوار و بەربەرەکانییانە لە ڕاستیدا هەوڵێکی لەرزۆکن بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان لە شوێنێکدا کە ئارامی ڕۆحی تێدا نییە دەروونناسی پێمان دەڵێت گوێگرتنی ڕاستەقینە پێویستی بە ئەقڵێکی ئارام و خودناسییەکی بەرز هەیە چونکە کاتێک مرۆڤ لە ناوەوەی خۆیدا لەگەڵ خۆی ئاشتی دەکات ئیتر پێویستی بەوە نییە لە هەموو گفتوگۆیەکدا براوە بێت فەلسەفەی ژیانیش پێمان دەڵێت حیکمەت و تێگەیشتن لە بێدەنگیدا لەدایک دەبن نەەک لە دەنگەدەنگ و جەنگەکانی وشەدا ئەگەر بمانەوێت لەم بازنە بەتاڵە ڕزگارمان ببێت دەبێت سەرەتا لە ناخی خۆمانەوە فێری هونەری بێدەنگی و گوێگرتنی قووڵ ببين چونکە گۆڕانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە لە هۆشیاری و ئارامی ناوەکی تاکەکەسەکانەوە دەست پێدەکات
هیوادارم لە کاتی موناقەشە دیالوگ مشتومڕ یان هەر بابەتێیک کە تێکەڵت ئەکات لەگەل ئەقلی جیاواز فێربە دەست پێشخەرنەبی بۆ بردنەوەی موناقەشە یان دیالوگ هەر بابەتێیک لا ئێوە ئاشنایە
لە کاتی بچوکترین وتوێژدا لەگەل بەرامبەر فێری هونەری گوێ گرتن بیت قوڵ بەرەوە لە لایەنی سلبی ئیجابی کەسی بەرامبەر بۆ ئەوەی لە هیچ ویستێکی ڕق یان دژبەرەکی بە بەرامبەرت نەبیت
پێم وابێیت ڕونە قسەکەم وە هیچ ئاڵوزیەکی تێدا نییە!
3 145
تۆ پەرستگەی ئەزەلیی تەواوی جیهان و ڕەگی پەیدابوونی من بوویت؛ ئەی ئێستا کە بوویتە پادشای دۆزەخی تاتارۆس، چۆن بێباکانە و بێچرپە، دەستە ساردەکانت خستووەتە سەر گەرووی ڕۆحم
3 145
کوڕم ڕۆدان،
پاسەوانەکانت،
دەستلەملانێ،
پیاسەی بەجووتەی
ناو باخچەکانت لێ دەستێننەوە
و ئاڵایەکی کوردستانت دەدەنێ.
سۆز، نیگا، چرپە، ژوان،
میهر و چاوچاوانێی کچەکانت لێ دەستێننەوە
و فیلمێکی خیلاعیت دەدەنێ.
سەرجەم کلیلەکانت لێ دەستێننەوە
و حیزبێکت دەدەنێ.
فەرهاد و ڕۆدانی کوڕی...
3 145
Ser sînga min rabû ji bo azadiyê firiya çû Ser sînga min rabû ji bo azadiyê firiya çû Bu kevokek sipî ji bo aşitiyê firiya çû Axê xeber neda kesek nizam ku de çû Dile min şewitand bu agirek pekya çû Min xebera te bihîst aqil serê min pek ve çû Oooooy, Axê xeber neda kesek nizam ku de çû Dile min şewitand bu agirek pekya çû Min xebera te bihîst aqil serê min pek ve çû Oooy, Bila bayê Zagrosê bêhna te ji min re bîne Bila bayê Zagrosê bêhna te ji min re bîne Siya bejna bilind bi rojê ve bişîne Bibe xewnek şevê were min bixapîne Tu dûrî te nabînim were min bihewîne Bila evîna dile min bê te sewî nemîne Oooooy,Bibe xewnek şevê were min bixapîne Tu dûrî te nabînim were min bihewîne Bila evîna dile min bê te sewî nemîne Oooooy, Bibe xewnek şevê were min bixapîne Tu dûrî te nabînim were min bihewîne Bila evîna dile min bê te sewînemîne.! بە،چرپە
3 145
خەونم پێوەبینیت و لە خەونمدا باوەشت پێداکردم ، چەندین کاتژمێر بەسەر خەونەکەمدا تێپەریوە و هێشتا هەست بە گەرمی دڵم ئەکەم 🤍
