ھێـژا | HÊJA
Open in Telegram
مام هێمن دەڵێ: پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە "'ژوورێكى بچووك بۆ ھەموو كەس و ھيچكەس" دەلاقەیەک ڕوو بە 📚ھونەر و ئەدەبيات پەیامی نەناسراو: https://t.me/BChatBot?start=sc-88d4823cb5
Show more3 452
Subscribers
+424 hours
+187 days
+6130 days
Posts Archive
3 451
https://t.me/BChatBot?start=sc-88d4823cb5
ئەزانم شەو زۆر درەنگە، بەڵام تا بەری بەیان بەڕێوەم، بێ تاقەتم.
ئەو کەسانەی ئانلاینن گۆرانی خۆشم بۆ بنێرن با گوێی دەمێ
3 451
تصویر نجیب محفوظ( رمان نویس مصری) روی کیفِ یک زنِ کارتنخواب؛ و کیفی پر از کتاب!
«از زیبایی های فرانسه»
3 451
پاڵ کەوتووم، بۆنی گۆرەوەی تەنگی بە ژوورەکەم هەڵچنیوە، ماندووم و شەکەت، یەک هەفتەیە ٨ سەعات خەوتووم، بیرەم خواردووەتەوە، بیرەی ئالزاسی، لەسەر کار ٤ سەعاتە تەواو بووم، کاکم زەنگی لێدا، هەڵم نەگرت، تاقەتم نییە وڵامی دەمەوە.
دەنگی ساکسیفۆنێک دێ، ماڵە جیرانێک کوڕەکەی خریکە کارێکی فۆستۆ پاپێتی تەمرین دەکات، کوڕێکی چاو کاڵ، دنیا بە گونەییەتی، بۆ من بە گونم نییە؟ هەموو شتم سەخت کردووەتەوە لە خۆم، حەز دەکەم ببمە قەرەچی، وەکوو فەڕانسەوییەکان، ئەوان دەزانن ژیان بکەن، ئێمە فێر نەکراوین، ئێمەیان فێری ماڵی دوو تەبەقە و سێ تەبەقە و ماشێنی عەجیب کرد، دایک و باوکمان ئێمەیان هەڵفریواند، ژیان ئەمانە نییە، دەنگی فیقەی فێڕەکە دێ، ئەو قوزەڵقۆڕتە ئامادەی کڕیبووم، گەرم بووەتەوە، برسیمە و قووڕەی زگم دێ، ئەوەندەم برسییە تاقەتم نییە بچم بیهێنم، خۆ باشە برسیم هەر دەبێتەوە بۆ بچم نان بخۆم! با بمرم، خۆ هەر دەمرین، بۆ ژیان دەکەین ئەگە بڕیارە بمرین؟ هەڵدەستم و دەچم سەفحەیەک لە کاری گابرییەل فۆڕ دەخەمە سەر گڕامافۆنەکە، با بیڵێ، بە دڵی خۆی، دەچم دەست دەدەمە قوزەڵقۆڕتەکە و دەیخۆم، بیر دەکەمەوە و لە ناکاو گووشییەکەم زەنگ دەخوات، سەحەری خوشکمە، تەنانەت تاقەتم نییە لەویشی هەڵگرم، پاڵ دەکەوم و دەست دەکەم بە خواردنی قوزەڵقۆڕتەکە دوای دوو گاز گرتن تێر دەخۆم، یانی تێر ناخۆم، مێعدەم نایبا، ئاخە من فێری بڕوێش و نیسکی دایکمم، چاوێک لە بلیتی لیۆن دەکەم و بە دەم چاو لێکردنەوە سیگارێک هەڵ دەپێچم، ئەمە ٢٧مین سیگاری ئەمڕۆکەمە کە دەیکێشم، بڕیارە بچم لیۆن ببینم، بزانم چۆن شارێکە، لە پڕێکا پشیلە بۆر لە گوێمدا دەزرینگێتەوە و هەڵ دەبەزمەوە، ئاوڕ دەدەمەوە هیچ نابینم جگە لە پەنجەرەیەک ڕوو بە حەوشیەکی گەورە و خیابانێکی پان و بەرین کە تڕام و دووچەر و ماشێنی پێدا دەڕوا، سەگێک دەبینم لە باوەشی ژنێکدا و هەر ئەو کاتە، حەسوودی بەو سەگە دەبەم و دێمەوە سەر خۆ و دەبینم ئەو دەنگەی بیستم لە مێشکما بوو، بیرم لەو ڕۆژانە دەکردەوە کە بۆ کنکوور دەمخوێند و باوکم دەهاتە دیوەکەم و دەیکوت پشیلە بۆر چایم بۆ هێناوی قەزات لە باوکت کەوێ، باوکم!؟
باوکم ئەوەندەی باوکایەتی کرد تا مرد.
دا دەنیشم، ٢٠ لاپەڕە لە کتێبی مترجم دردها دەخوێنمەوە، دواتر لایدەبەم و دوو جنێویش بە جومپا لاهیری دەدەم، حاڵم پێ نەکردووە تا ئێستاکە کە لێم خوێندووەتەوە. چاو دەبڕمە ئەو کڵاوەی بریا کاکەسووری بە دیاری پێی دابووم، فرمێسک دێتە سەر گۆنام و دەیسڕم و سووکە بزەیەک دێتە سەر لێوم و بە خۆمدا دێمەوە کە من لە فەڕانسەم و هەر ئەو فەڕانسەیە بزا دەخاتە سەر لێوم.
پیەغ لە پاریسەوە پەیامێکم بۆ دەنێری و دەڵێ هێژا ئەمڕۆکە کۆمەڵێک دەقم لە ئانتوان ئاڕتۆ خوێندەوە، بۆ تۆشی دەنێرم و حەتمەن بیخوێنەوە، منیش لە وڵامدا و سپاسێکی پێ دەڵێم و فیلمێکی ئێرانی کە لە ستراسبۆرگ داستانەکەی دەگوزەرێ پێ دەناسێنم و ئیتر تاقەتی پەیام بازیم نامێنی و سینی ناکەم. گووشییەکەم زەنگ دەکەم تا بەیانی سەعات ٩ بچم بۆ ئاڵمان سیگار بکڕم و دواتر سەرم چاکەم.
چاوێک لە سەفحەی گووشییەکەم دەکەم و پەیوەندییە لە دەست چووەکانی بنەماڵە دەبینم و دیسان دڵم پڕ دەبێ.
مووزیکێک دەگرم و دەچمە سەر تەختەکەم
لەسەر تەختەکەم دەتلێمەوە وەک ژنی حامیلە، هێشم هەیە، ژانم هەیە، هەست دەکەم دەقێک، شێعرێک یان هەر شتێک ئەمشەو لە دایک دەبێ، پەردەکە دا دەکێشم تا ژوورەکەم تاریک بێت، شەمعەکەم هەڵدەکەم، بە دیارییەوە
ئەم شتەی کە ئێستاکە خوێنتانەوە دەنووسم و دەخەوم.
3 451
لە ڕووی هەڵندەهات بڵێ کەریم ناتوانم، شەرم نایەڵێ، ترس نایەڵێ. لە ڕووی هەڵنەدەهات بڵێ شتێک یان کەسێکی بە هەیبەت و بە سام لە دەروونیدا ڕەق ڕاوەستاوە کە پێی خۆش نییە لەبەر کەس دانەوێتەوە؛ پێی خۆش نییە سەردانەوێنێ، مل بە لارەوە بنێ، شکۆی تێک بشکێ.
تەنانەت بۆ خۆشەویستیش؟
تەنانەت بۆ خۆشەویستیش؛ عەبدولمتەللیب بوو ئیدی!
🔷گابۆڕ
✍🏼سەیدقادر هیدایەتی
📄١٩٤ لاپەڕە
📅ساڵی ١٣٩٤
#book | @Art_heja
3 451
لە ڕووی هەڵندەهات بڵێ کەریم ناتوانم، شەرم نایەڵێ، ترس نایەڵێ. لە ڕووی هەڵنەدەهات بڵێ شتێک یان کەسێکی بە هەیبەت و بە سام لە دەروونیدا ڕەق ڕاوەستاوە کە پێی خۆش نییە لەبەر کەس دانەوێتەوە؛ پێی خۆش نییە سەردانەوێنێ، مل بە لارەوە بنێ، شکۆی تێک بشکێ.
تەنانەت بۆ خۆشەویستیش؟
تەنانەت بۆ خۆشەویستیش؛ عەبدولمتەللیب بوو ئیدی!
🔷گابۆڕ
✍🏼سەیدقادر هیدایەتی
📄١٩٤ لاپەڕە
📅ساڵی ١٣٩٤
#book | @Art_heja
3 451
بۆچی دڵم بەو دووچەرخەیە خۆشە!؟
من پارەکە ئەو کاتەی لە بۆکان بووم، ماشێنم کڕی بەقەد ئەم دووچەرخەیە نە دڵم پێی خۆش بوو، نە زەوقم بۆ کرد نە ستۆریم بۆ دانا!
چونکە پێویست ناکا ستۆری بۆ دا دەنرێ، ماشێنە و کڕیوتە و پیرۆزت بێ! ئیتر بە ئێمە چی!
بەڵام ئەم دووچەرخەیە لە غوربەت مانایەکی کەی هەیە!
ڕاستە کە لە قەدیمەوە دەڵێن:
«بەرد لەسەر جێی خۆی قورسە»
بەڕاستی وایە :)
3 451
سڵاو
بەیت و باوی کوردی(سۆرانی)، بە دەقەوە هەر کەسێک هەیەتی سپاسی دەکەم کە بۆم بنێرێ.
@Heja_shariatifar
3 451
Rizgar melamehmûdî
تۆ لە شوێنێکا ئەسووتێیت و کۆتاییت پێ دێ کە هەرێمی با نییە؛ خۆڵەمێشکەیشت با نایبا. بە سووتاوی تا کۆتایی تەمەن ئەمێنیتۆ لەویا.
#Muzik | @Art_Heja
3 451
Repost from ھێـژا | HÊJA
کاش دلتنگی نیز نامِ کوچکی میداشت
تا به جانش میخواندی:
نامِ کوچکی
تا به مهر آوازش میدادی،
همچون مرگ
که نامِ کوچکِ زندگیست
و بر سکّوبِ وداعاش به زبان میآوری
هنگامی که قطاربان
آخرین سوتش را بدمد
و فانوسِ سبز
به تکان درآید:
نامی به کوتاهیِ آهی
که در غوغای آهنگینِ غلتیدنِ سنگینِ پولاد بر پولاد
به لبجُنبهیی بَدَل میشود:
به کلامی گفته و ناشنیده انگاشته
یا ناگفتهیی شنیده پنداشته...
احمدشاملو
#Poet | @Art_Heja
3 451
ناساندنی چەند ماڵپەڕی زۆر ڕازاوە و جیاوازی
کوردی بە خۆشەویستان لە بوارەکانی...،
⚡️#شێعر
⚡️#دڵنووس
⚡️#گۆرانی
⚡️#کۆمەڵایەتی
⚡️#ڕەسەنایەتی
⚡️#ئەوینداری
⚡️#ڕووناکبیری
↓ فەرموون بۆ سەرنجی کاناڵەکان ↓
✮ ➠ @HAZHAR_MUKRIYANI
✮ ➠ @HEMIN_MUKRYANI
✮ ➠ @AXAKURD
✮ ➠ @KOMALGA
✮ ➠ @MOHAMAD_MAMLE
✮ ➠ @NAJMAXULAMI
✮ ➠ @PIREMERD
