هاوسانی :: Hawsani
Open in Telegram
هاوسانی بۆ پەروەردە و مەعریفە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: https://linktr.ee/hawsani
Show more2 477
Subscribers
No data24 hours
+77 days
+5230 days
Posts Archive
2 477
مامۆستا قانع خورشید وەک قسەکەری کۆڕبەند لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا بەشدار دەبێت.
«گەنج و پرسی بیناکردنی ئینتیما» ناونیشانی بابەتەکەی بەڕێزیان دەبێت.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
لەم بارودۆخە و قۆناغێکی وەک ئەمەدا،
بێدەنگ مەبە.
#ئەحمەد_سەید
وەرگێڕانی: #ڕۆزی_ئەمیر
#هاوسانی
2 477
ناوەکان ڕاگەیەندران
دوای هەڵسەنگاندنێکی وردی فۆڕمەکان، بەخۆشحاڵییەوە ناوی بەشداربووان بۆ دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی ڕاگەیەندران.
داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان تۆمار کردووە، ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن؛ لە نزیکترین کاتدا لەلایەن لیژنەی ئامادەکارەوە پەیوەندی بە وەرگیراوەکانەوە دەکرێت بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەیان و پێدانی زانیاریی پێویست.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
گەنجی کورد لەنێوان جیهانگری و شوناسدا
لە سەردەمی جیهانگریدا؛ گەنجی کورد شوناسی خۆی لەکوێدا دەدۆزێتەوە؟
ئەمڕۆ گەنجان لەنێوان شەپۆلی بەرفراوانی جیهانگری و پاراستنی ڕەسەنایەتیی کەلتووری و باوەڕەکانی خۆیاندا، لە هەوڵێکی بەردەوامدان. نە فەرامۆشکردنی جیهانی نوێ چارەسەرە، نە دەستبەرداربوون لە بەها ئایینی و نەتەوەییەکان.
چۆن دەتوانین مۆدێلێک لە گەنجی هاوچەرخ پەرە پێ بدەین، کە لە هەمان کاتدا سەردەمی بێت و بۆ شوناسەکەیشی وەفادار بێت؟
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
مامۆستا گۆران عەبدوڵڵا وەک قسەکەری کۆڕبەند لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا بەشدار دەبێت.
ناونیشانی بابەتی بەڕێزیان «داگیرکاریی کولتووری و فەرهەنگی»یە، کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە چوارچێوەی تەوەری سێیەمی کۆڕبەندەوە (ئاریشە هەنووکەییەکان و پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ئایین و ناسیۆنالیزم لە کۆمەڵگەدا).
لە چوارچێوەی ئەم بابەتەدا، تیشک دەخرێتە سەر شیکاریکردنی ئەو مەترسی و ئاستەنگە فەرهەنگییانەی کە بەرەوڕووی شوناسی کۆمەڵگە دەبنەوە، لەگەڵ هەڵوەستەکردن لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی سەربەخۆیی فیکری و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی داگیرکاریی کولتووری لە واقیعی ئەمڕۆدا.
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
زنجیرەیەکی نوێ لەلایەن م. قانع خورشیدەوە تایبەت بە گرووپی پەروەردەنامە.
فەرموون بینەری ئەڵقەی یەکەمی بن.
https://youtu.be/LPSW3xKLCJk?si=Vp41Q2Y7lXV56fL5
#هاوسانی
2 477
ستایشکردنی خۆر لە خۆراواوە
هەرگیز پیاوێکی وەک محەممەد نەبووە
کە بە ویستی خۆی یان بێ ویستی خۆی
ئامانجێکی ئەوەندە بەرز و بڵند لە جیهاندا هەڵبژێرێت،
ئامانجێک کە لە پلە و پایەی مرۆیی بەرزترە،
ئامانجێک کە هەوڵ دەدات
ئەو خورافاتانەی لە جیهاندا بەسەر مرۆڤەکاندا سەپێنراون و ئەو پەردەیەی لەنێوان مرۆڤ و پەروەردگاریدا دادراوەتەوە
لەناو ببات و
خوا بۆ خەڵکی و
خەڵکی بۆ خوا بگەڕێنێتەوە.
ئامانجێک کە بکۆشێت
لەناو ئاژاوەیەک لە خوایانی مەعنەوی و
خوایانی شێوێنراوی بتپەرستیی ئەو سەردەمەدا
بیروڕا مەعنەوی و پیرۆزەکان بپارێزێت.
هەرگیز پیاوێک کارێکی ئەوەندە مەزن و سەروومرۆیی
بەو ئامرازە کەمەوە لە ئەستۆ نەگرتووە؛
چونکە محەممەد بۆ دانان و جێبەجێکردنی نەخشەیەکی وەها گەورە
بێجگە لە خۆی هیچ یار و یاوەرێکی نەبوو،
مەگەر چەند مرۆڤێک
کە لە گۆشەیەکی بیابانی بێ ئاو و لەوەڕدا دەژیان...
سەرەڕای ئەمانەیش، هیچ مرۆڤێک لە مێژوودا
لە ئەنجامدانی شۆڕشێکی وەها مەزن و خۆڕاگر لە جیهاندا
سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.
فەیلەسووفێک، گوتاربێژێک، پەیامبەرێک،
یاسادانەرێک، فاتیحێکی ئەندێشەکان،
چاکسازێکی باوەڕە ئاوەزپەسەندەکان،
دامەزرێنەری بیست ئیمپراتۆرییەتی زەمینی و
ئیمپراتۆرییەتێکی مەعنەوی و ڕۆحی؛
ئەمەیە محەممەد.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو پێوەرانەی
مەزنیی مرۆڤیان پێ دەپێورێت،
دەتوانین بەئاسانی بپرسین:
ئایا مرۆڤێکی گەورەتر لە محەممەد لە جیهاندا هەبووە؟
ئالفۆنس دو لامارتین
لە پێشەکیی پەرتووکی (در صحبت قرآن) وەرگیراوە، بە پێنووسی د. #حوسێن_ئیلاهی_قومشەیی
وەرگێڕانی: #هاروون_ماهووتی
2 477
مەسعوود بابایی -نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری دیاری کایەی فکری و ئەدەبی- وەک قسەکەری کۆڕبەند لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا بەشدار دەبێت.
لەسەر بنەمای پاشخانە قووڵە مەعریفی و وەرگێڕانییەکەی لە بەستێنی ئەندێشە و فیکری هاوچەرخدا، بەڕێزیان بابەتێک بە ناونیشانی «ناسنامە و قەیرانی گوتار» پێشکەش دەکات.
لەم بابەتەدا، شیکارییەکی قووڵ بۆ چەمکی ناسنامە و ئەو قەیران و دژوارییانە دەکرێت کە ڕووبەڕووی گوتاری فکری و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی بوونەتەوە؛ بە مەبەستی خستنەڕووی دیدگایەکی ڕوون بۆ تێپەڕاندنی دادڕانی گوتار و بونیادنانی شوناسێکی هاوسەنگ.
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
تەنیا 24 کاتژمێری تر، فۆرمی ناونووسین بۆ خۆتۆمارکردن بۆ دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی دادەخرێت.
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
دایکم لە ماڵەوە پیاوی بونیاد دەنا.
سوهەیب کەحلوت
برای ئەمینی ئوممەت
ئەبو عوبـ.ـەیدە (حوزەیفە کەحلوت)
#هاوسانی
2 477
پاراستنی بەها ئەخلاقییەکان و بەستنەوەیان بە شوناسی نەتەوەییەوە، پایەیەکی گرنگی تێڕامانەکانی کۆڕبەندە بۆ درووستکردنی گوتارێکی هاوسەنگ.
لەم چوارچێوەیەدا، دکتۆر بێستوون عەبدولکەریم وەک قسەکەری کۆڕبەند لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا بەشدار دەبێت.
ناونیشانی بابەتی بەڕێزیان «ناسیۆنالیزمی كوردی؛ لە شوناسی مێژووییەوە بۆ بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی»یە، کە تێیدا لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە هەڵوەستە لەسەر قۆناغەکانی گەشەکردنی شوناسی نەتەوەیی دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەی کە ئەمڕۆ دەکەوێتە سەر شانی گوتاری ناسیۆنالیزم بۆ پاراستنی یەکگرتوویی و تەبایی کۆمەڵایەتی.
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
﴿قالَ رَبِّ السِّجنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمّا يَدعونَني إِلَيهِ وَإِلّا تَصرِف عَنّي كَيدَهُنَّ أَصبُ إِلَيهِنَّ وَأَكُن مِنَ الجاهِلينَ﴾
لە بڕگەیەکی چیرۆکەکەی یووسفدا، بەڵا و ئاشووبەکە (زیندان)ە. سەرپێچی و تاوانەکەیش (تێوەگلان لە فیتنەی ئافرەتان)ە. یووسف (علیە السلام) دەڵێ: من ناڕەحەتیم بەسەردا بێت، پێم خۆشترە وەک لەوەی بکەومە نێو تاوان و سەرپێچیی خوای پەروەردگارەوە.
ئەلێرە با دوو سەرنج وەرگرین:
۱. خۆڕاگرتن لەئاست تاوان و، دوورکەوتنەوە لە سەرپێچیی خوا (سبحانە وتعالی) هەر بە ئاسایی خۆی، بەبێ بوونی هیچ قوربانیدانێکیش لە بەرانبەریدا، بڕێک لە زەحمەتیی هەر تێدا دەبێت. بەڵام هەر بەڕاست، کێ لە ئێمە ئیمانی خۆی گەیاندووەتە ئەو ئاستەی ئافاتەکانی دنیا هەڵبژێرێت، لەجیاتیی تاوان و سەرپێچی؟ کاممان لە کام بڕگەی ژیانی خۆماندا، بە ناڕەحەتی ڕازی بووین بەس بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو تاوانەوە؟ ئاخر بەخوا ئەوە ئیرادە و ئیمانێکی پتەو و خۆڕاگریی دەوێت؛ تۆ چێژ وەلاوە بنێی و بێباکانە ڕوو لە زەحمەتکێشان و مەینەتی بکەی، قەبووڵی هەموو تانە و پشتگوێخستن و پەراوێزخستنێک بکەی تەنها لەپێناو ئەوەی پێت نەکەوێتە نێو چاڵی سەرپێچیی پەروەردگارەوە!
ئینجا گەر ئێمە وا نەبین، بۆیشمان نییە گلەیی بکەین لەوەی بۆچی تاموچێژی ئیمان لەم نەوەیەی ئێستاماندا بارگەی پێچاوەتەوە و هەستی پێ ناکەین، چون ئەوەتا پێغەمبەری خودا وەختێ سێ مەرج دادەنێ بۆ هەستکردن بە چێژی ئیمان، یەکێکیان بریتییە لە: (ومن كان يكرُه أن يرجعَ إلى الكفرِ بعد إذ أنقذه اللهُ منه كما يكرُه أن يلقى في النارِ)، دەبێ بابای ئیماندار، پێی خۆشتر بێ فڕێ بدرێتە نێو ئاگر، نەوەک ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی کوفر و سەرلێشێوان و خراپە.
۲. سەرنج لە بەشی دووەمی ئایەتەکە بدەن: ﴿وَإِلّا تَصرِف عَنّي كَيدَهُنَّ أَصبُ إِلَيهِنَّ﴾. دەڵێ: پەروەردگارا، ئەگەر زاتی تۆ پیلان و فڕوفێڵی ئەوانم لێ لانەدات، ڕەنگە منیش دڵم بۆیان بچێ و مەیلم بەلای خراپە و فیتنەی ئەواندا بڕوات.
چاو چاو! پەیامبەری پاکیزە و داوێنپاک، یووسفی خۆڕاگر و نەبیی پەروەرێنی مەزن، هەر چاوی لە زاتی الله یە لە چنگی فیتنە ڕایپسکێنێ، متمانەی بە خۆی وای لێ نەکردووە پێی وا بێ سوکانی ژیانی بەرەو چاکە بێ یا خراپە، هەر خۆی ئاڕاستەی دەکات (خۆی)! ئەم تێگەیشتنە لەم دوعایەی پێغەمبەری خوایشەوە وەردەگیرێ کە دەفەرموێ: (نَاصِيَتِي بِيَدِكَ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ)، هەرچی لەو وجوودە پێشم دێت، هەرچی هەمە و نیمە، لەلایەن تۆوەیە!
ئینجا سەیر کەن سەیید قوتبی مەزن، شەهیدی قورئان، چەند جوان لەسەر ئەو بڕگەیە دەڵێ: "ئەمە داواکاریی مرۆڤێکە کە ئاگادارە بە دیوە (مرۆڤانە)کەی خۆی. بەو عیسمەتەی خوای پەروەردگار پێی بەخشیوە لە خۆی دەرنەچووە؛ هێشتایش داوای یارمەتی و پارێزبەندیی زیاتر دەکات، تا لە هەمبەر فیتنە و پیلان و لادان بیپارێزێت." کەواتە لێرەوە با ئەو خاڵە وەربگرین: هەرچەندی ئیمانی ڕەگداکوتراو و ئیرادەی بوێر و دلێرانەمان هەبێت، دەبێ هەر چاولەڕێی بەهاناوەهاتنی (هێڵی گەرمی ئیلاهی) بین، چون هەر (زاتی ئەو)ە گەردەنمان لە زنجیری شەیتان و کۆتی نەفسی بەدکار ئازاد دەکات. ئێمە جگە لە مرۆڤانێکی بێ گرێنتیی سادە و سێنا هیچی تر نیین!
لە (وەرگێڕانی هێڤی)ـیشدا سەرنجێکی کورت و جوانم لەسەر بڕگەی کۆتایی ئەم ئایەتە بینی (وَأَكُن مِنَ الجاهِلينَ)، کە دەڵێ: (لەززەتی داوێنپاکی، بێزراویی کەسانی دیکەت لێ دەکاتە دڵخواز). دیارە داوێنپاکی و ڕوولەخوایی ئەوەندە لێوانلێوە لە ئاسوودەیی بۆ دڵ و ویژدان، دوای ماوەیەک هەر بێزیشت نایە لا بە لای پیسیدا بکەیتەوە.
وێنەی هاوپێچ: ئەمڕۆ 60 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سەیید قوتبدا تێپەڕی. داوام لە زیرەکیی دەستکرد کرد وێنەیەکم بۆ درووست بکات لەتەکیەوە، چونکە ئەو پیاوە بەکردەیی دەقاودەق ئەو ئایەتەی لە کاروانی ژیانیدا بەرجەستە کردبوو، ژیانی زیندانی و سێدارە و مەرگی هەڵبژارد، نەوەک تێوەگلان لە فیتنەی دنیا و سەرشۆڕکردن بۆ ستەمکار و تاغووتان.
#محەممەد_سلێمان_سەنگەسەری
2 477
Repost from خــانـیونــس
!!
سوهەیب کەحلوت(برا گەورەی شێخمان حوذەیفە کەحلوت - ئەبو عوبەیدە) کاتێك پرسیاری لێدەکرێت دەربارەی ئەسڵی ڕەچەڵەکی عائیلەی کەحلوت:
عائیلەی کەحلوت ئەسڵەکەی کوردە و لە کوردستانەوە هاتوون!
2 477
مامۆستا گۆران عەبدولڕەحمان حەمەعەلی وەک قسەکەری کۆڕبەند لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا بەشدار دەبێت.
ناونیشانی بابەتی بەڕێزیان «داگیرکاریی کولتووری و فەرهەنگی»یە، کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە چوارچێوەی تەوەری سێیەمی کۆڕبەندەوە (ئاریشە هەنووکەییەکان و پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ئایین و ناسیۆنالیزم لە کۆمەڵگەدا).
لە چوارچێوەی ئەم بابەتەدا، تیشک دەخرێتە سەر شیکاریکردنی ئەو مەترسی و ئاستەنگە فەرهەنگییانەی کە بەرەوڕووی شوناسی کۆمەڵگە دەبنەوە، لەگەڵ هەڵوەستەکردن لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی سەربەخۆیی فیکری و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی داگیرکاریی کولتووری لە واقیعی ئەمڕۆدا.
ڕێکەوت: ١٠ - ١٢ / ٩ / ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی - مێرگەپان
لێرەوە خۆت تۆمار بکە:
https://korband.hawsani.org
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 477
ئەگەر منداڵ لەسەر موبایل پەروەردە بوو لات ئاسایی بێت توڕە دەربچێت.
#یاسر_ئەلحوزەیمی
وەرگێڕان: #ڕۆزی_ئەمیر
#هاوسانی
2 477
مسوڵمان لە سەفەری حەج و عومرەدا سوودی زۆر وەردەگرێ، وەک پەروەردگار دەفەرمێ: "لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ: بۆ ئهوهی سوود و کهڵکی ماددی و مهعنهوی بهدهست بهێنن و ببینن".
لەو سەفەرە چەند شتێک فێر بووم، ئێوەیش شەریکم بن:
ـ مرۆڤ لەو پڕۆسەیەدا فێری ئارامگری دەبێت.
پێ بەسەر پێتدا دەنێن، پیرەژنێک بۆڵەت بەسەردا دەکات، پۆلیس و عارەبانەچییەکان بە "یەڵڵا حاجج ـ یەلڵا زائر" پەردەی گوێت دەدڕێنن، بەڵام فزەت نایە و گەززە لە زمانت دەگری، چونکە لە حەرەمی پەروەردگارتی، لەپێناو ئامانجێکی گەورە و جیاوازتر هاتووی، لێرە لە مافی خۆشت خۆش دەبی و حەقت بە ئەوانی دییەوە نییە.
ـ لێرە بەسۆز دەبیت.
کاتێک بەرماڵت پێیە و نوێژخوێنی تەنیشتت هیچی لا نییە، دەتوانی بەرماڵەکە بە ستوونی ڕاخەی و نوێژی خۆت بکەی، بەڵام بە ئاسۆیی ڕایدەخەیت و هەردوو یان هەرسێکتان نوێژی لەسەر دەکەن و ئەوانەی تەنیشتت بە نیشانەی 👍 دەستخۆشیت لێ دەکەن، ئای چ چێژێکە!
چەندە شاد دەبی کە لە سەفا و مەڕوە دوای هەروەلە، دەبینی چەند کەس بە زەردەوە چایی و قاوە و قەسپت پێشکەش دەکەن.
ـ لێرە فێری موجاهەدەی نەفس دەبیت.
لە تەوافیت و بەتەنیشتتەوە چەندین پیری گرینۆکی دڵناسک دێن و دەڕۆن و موناجات کاریانە، کەچی شەیتانی بێڕوو دێتە بن گوێت و دەڵێ: (ئەوە ڕیشیان بۆ وا پرتەقاڵییە؟ ئایفۆن ١٧ ـیە؟ مۆدیلی ئەوساڵە؟) لەو دەمانەدا لە قورسترین تاقیکردنەوەکانتی لە حەرەم، گرنگە بیر بکەیەوە کە لەوەیە ئەو پیرە وەلیی خودا بێت، تۆیش حاڵت دیارە کە چیت و چۆنی! ئا لەو حاڵەدا فەرمایشتی نازدارمانت ﷺ لەبیر بێ، کە دەفەرمێ: "رُبَّ أَشْعَثَ، مَدْفُوعٍ بِالأَبْوَابِ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لأَبَرَّهُ: كەسی وا هەیە قژی بژ و ئاڵۆزە و دەركراوە لەبەر دەرگاكاندا، كەچی هێندە خۆشەویستە لای خوا، ئەگەر سوێند بخوات لەسەر خوا بۆ جێبەجێكردنی كارێک، بۆی جێبەجێ دەكات".
ـ لێرە دەزانی کە توانای عیبادەتی زیاترمان هەیە، بەڵام شەیتان و نەفسمان تەلقینیان داوین کە توانامان نییە، ئێمەیش بە سروشتی تەنبەڵییمان- باوەڕمان هێناوە. لێرە ژانی پێ و کەشەنگبوونی شان و هەڵامەت و دەردەکانی دی ڕێگرت نین لە عیبادەت، ئەدی خێرە لە ماڵی خۆت بە سووکەژانێک ناچیە جەماعەت؟!
لێرە تێدەگەی کە مزگەوتی دوو کۆڵان ئەولاترتان دوور نییە، حەرەمی ١٥-٢٠ دەقە دووریش، نزیک نییە!
ـ لێرە سەرەڕای دووریت، کەچی لە ئازیزانت نزیکتریت!
بەڵێ بە لاشە هەزاران کیلۆمەتر لەنێوانتانە، کەچی لێکدی غافڵ نین و هەردوک لا خەمی یەکدیتانە، تۆ بە پاڕانەوە و دوعای زۆر، ئەوانیش بە پرسین و خەمخۆری. پڕچێژترین ساتەکانی حەرەم ئەو دەمانەیە خۆشەویستانت لە دەورت کۆ دەکەیەوە و یەک یەک ناویان لە دوعادا دێنی! ئەو دەمەی لە دڵەوە دوعا بۆ ئازیزێکت دەکەی، شیرینیی فەرمایشتی: "وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ مِنَ الْخَيْرِ: سوێند بەو خوایەى گیانی موحهممهدی بەدەستە، هیچ یەکێک لە ئێوە ئیمانى تەواو نییە هەتا ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە لە خێر و چاکە بۆ براکەیشی پێی خۆش نهبێت"، پڕ بە دڵت دەچێژیت، ئاخر ئەوە نزیکیی دڵە، ئەوەی دیش جەستە!
#زەکەریا_ئیبراهیم_پیرۆمەری
