هاوسانی :: Hawsani
الذهاب إلى القناة على Telegram
هاوسانی بۆ پەروەردە و مەعریفە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: https://linktr.ee/hawsani
إظهار المزيد2 474
المشتركون
+124 ساعات
-47 أيام
+3330 أيام
أرشيف المشاركات
2 473
+6
لە پەراوێزی دەیەمین کۆڕبەنددا
کۆڕبەند تەنیا لە پێشکەشکردنی بابەتەکاندا کورت نەدەبووەیە، بەڵکو بەشێکی زۆری جوانییەکەی لە پشووەکانی نێوان بابەتەکاندا بوو.
لەناو کەشە فێنکەکەی مێرگەپاندا گفتوگۆی گەرموگوڕ ئەنجام دەدران. ئەو دۆخە دۆستانە و بێگرێیەی نێوان مامۆستایان و بەشداربووان، گیانێکی تری بە کۆڕبەندەکە دەبەخشی. زۆر جار قووڵترین تێگەیشتن و جوانترین ناسیاوییەکان، لەم ساتە کورتانەدا درووست دەبوون.
ئەمانە چەند وێنەیەکن لەو یادگارییانەی لە پەراوێزی مەعریفە و فکردا تۆمار کران.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
گەرمیی پشت دوایین جارەکان
ڕۆژانێک دێنە پێش کە بۆ دوایین جار ددان دەشۆن، بۆ دوایین جار پرچ کورت دەکەنەوە، بۆ دوایین سات سواری ئۆتۆمبیلەکانتان دەبن، بۆ ئاخرین جار چیمەنی باخچەکان دەبڕنەوە یا خەتخەتێن دەکەن.
دەگەنە قۆناغێک کە ئیدی بۆ کۆتا جار دەنگی بارینی باران گوێتان تەڕ دەکات، سەردەرکردنی مانگ نیگاتان دەدزێت، بۆنی گەنمەشامی دەزێتە نێو کەپووتان، گەرمای گیانی زارۆیەک کە لە باوەشتاندا نووستووە هەست پێ دەکەن و بۆ ئاخرین جار عاشق دەبن. ڕۆژێک هەر لەم ڕۆژانە، بۆ کۆتا جار خواردن دەخۆن و کەمێک دوای ئەوە؛ دوایین هەناسەی سەوزی ژیانتان هەڵدەمژن.
بە ڕامان لە سروشتی ناپایەداری ئەم دنیایە، ناچارانە لەوە تێدەگەین کە هەر جارێک لەگەڵ کارێکدا دەسمان لێک گیر دەبێ، پێ دەچێت ئەمە دوایین کارمان بێت. پەیبردن بە وەها بابەتێک، گرنگی و شەوق و گەرمییەک بەو کارە دەبەخشێ و بێ لەمە ئێمە هەرگیز هەستمان پێ نەدەکرد.
خواردنێک کە بۆ دوایین جار لەم خواردنگەیەدا دەیخۆین باشترین خواردنێکە کە تا ئەوکات لەو جێیەدا خواردوومانە و ماچی ماڵاوایی، یەکێک لە قووڵترینی ئەو ئەزموونە تاڵ و شیرنانەی ژیانمانە کە دێتە سەر ڕێمان.
ویلیام ئێرڤین
و. یەحیا خەلیل
2 473
+7
کۆڕبەندی هاوبەشی هەژان و هاوسانی بە مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامە و سوپاس و پێزانین کۆتایی پێ هات
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+9
پانێڵی کۆتایی کۆڕبەند: شوناس و ئاڵەنگارییەکان
لە دوا وێستگەی دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانیدا، پانێڵێکی زانستی بەڕێوە چوو کە سێ بابەتی گرنگ و تەواوکەری یەکتری لە خۆ گرتبوو:
م. موحەمەد مەلا حەسەن لە بابەتی «ئایا بەرگری لە خود بە ڕقلێبوون لە ئەوانی تر دەكرێت؟ پارادۆكسی ناسیۆنالیزمی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان»دا شیکاریی بۆ ئاڵۆزییەکانی نەتەوەخوازیی ناو سۆشیاڵ میدیا کرد و ڕوونی کردەوە کە پاراستنی شوناس نابێت لەسەر بنەمای ڕق و سڕینەوەی بەرانبەر بێت.
م. ئەحمەد مەسعوود بە بابەتی «ناسنامە لە سەردەمی دیجیتاڵ و ژیریی دەستكرددا» شرۆڤەی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کرد کە تەکنەلۆژیای نوێ بەسەر تێگەیشتنی ئێمە بۆ شوناس و ڕەسەنایەتیدا هێناویەتی.
د. یووسف مەلا خەلیل لە تەوەری «دەوڵەتی نەتەوەیی و بەها مرۆییەکان؛ سازان یان ناتەبایی؟»دا پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان دەوڵەتی نەتەوەیی و پێوەرە گەردوونییەکانی تاوتوێ کرد، بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوسەنگییەک لەنێوان بەرژەوەندیی نەتەوەیی و کەرامەتی مرۆڤدا.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+5
لە دەستپێکی بەرنامەکانی ڕۆژی سێیەم و کۆتایی کۆڕبەندەکەدا، مامۆستا گۆران عەبدوڵا یەکەمین بابەتی بە ناونیشانی «داگیركاریی كەلتووری و فەرهەنگی» پێشکەش کرد.
مامۆستا گۆران بە دیدێکی شیکاری و هۆشیارانەوە، تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵەنگارییە شاراوە و مەترسیدارانەی کە لە ڕێگەی شاڵاوی کەلتوورییەوە ڕووبەڕووی شوناس و بەهاکانی کۆمەڵگە دەبنەوە. بە وردبوونەوە لە ئامرازەکانی ئەم داگیرکارییە نوێیە، ڕەهەندەکانی توانەوەی فەرهەنگیی ڕوون کردەوە و جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی بەرگریی ناوخۆیی و گێڕانەوەی متمانە بە ڕەسەنایەتیی نەتەوەیی کردەوە.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+6
لە چوارەمین دانیشتنی ڕۆژی دووەمی کۆڕبەندەکەدا، دکتۆر بێستوون عەبدولکەریم بابەتەکەی خۆی بە ناونیشانی «ناسیۆنالیزمی كوردی؛ لە سیاسەتی نكۆڵییەوە بۆ گوتاری مێژوویی- ئەخلاقی» پێشکەش کرد.
دکتۆر بێستوون لە ڕێگەی بنکۆڵکارییەکی ئەکادیمییانەی وردەوە، ڕێڕەوی گەشەکردنی ناسیۆنالیزمی کوردیی شی کردەوە. لە تێڕوانینی بابەتەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە کە چۆن هۆشیاریی نەتەوەیی لە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی نکوڵیکردنەوە هەنگاو بنێت بەرەو بونیادنانی گوتارێکی مێژوویی و ئەخلاقی، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی داکۆکیکردن لە شوناس و شەرعییەتدان بە بوونی نەتەوەیی.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+6
لە سێیەمین دانیشتنی ڕۆژی دووەمی کۆڕبەندەکەدا، مامۆستا مەسعوود بابایی بابەتەکەی خۆی بە ناونیشانی «ناسنامە و قەیرانی گوتار» پێشکەش کرد.
مامۆستا مەسعوود بە پشتبەستن بە پاشخانە قووڵە فکری و وەرگێڕانییەکەی لە بەستێنی ئەندێشەی هاوچەرخدا، شیکارییەکی ڕەخنەییانەی بۆ پرسی شوناس خستە ڕوو. لە پێشکەشکردنی بابەتەکەیدا سەرنجی خستە سەر ئەو هۆکار و ئاڵۆزییانەی بوونەتە هۆی درووستبوونی قەیرانی گوتار لە کۆمەڵگەی کوردیدا، بە مەبەستی دۆزینەوەی دیدگایەکی ڕوون بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە و داڕشتنی شوناسێکی تەندروست و هاوسەنگ.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+5
لە درێژەی بەرنامەکانی ڕۆژی دووەمی کۆڕبەنددا، دکتۆر موسەننا ئەمین دووەمین بابەتی بە ناونیشانی «پەرەسەندنی چەمكی ئوممەت لە كۆمەڵگایەكی ئیمانییەوە بۆ ڕێكخستنێكی جیهانی» پێشکەش کرد.
دکتۆر موسەننا بە پشتبەستن بە ئەزموون و پاشخانی خۆی بابەتەکەی بە شیکارییەکی قووڵ و فرەڕەهەند دەوڵەمەند کرد. وردبوونەوەی بۆ قۆناغەکانی گۆڕانکاری و فراوانبوونی چەمکی ئوممەت کرد و تێیدا ڕوونی کردەوە کە چۆن ئەم چەمکە لە چوارچێوەیەکی ئیمانی و کۆمەڵایەتییەوە گەشەی کردووە بەرەو ڕێکخستنێکی جیهانیی هاوچەرخ، تا بتوانێت لەگەڵ پێشهاتەکاندا بگونجێت و وەڵامدەرەوەی پرسەکانی سەردەم بێت.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+5
لە دەستپێکی بەرنامەکانی ڕۆژی دووەمی کۆڕبەنددا، دکتۆر تەحسین حەمەغەریب یەکەمین بابەتی بە ناونیشانی «چۆنیەتیی موسڵمانبوون و كوردبوون» پێشکەش کرد.
دکتۆر تەحسین بە شێوازە سەرنجڕاکێش و تایبەتە هەمیشەییەکەی خۆی، ناوەڕۆکی بابەتەکەی ڕوون کردەوە. لە میانی قسەکانیدا، تیشکی خستە سەر گرنگیی پێکەوەگرێدانی هەردوو ڕەهەندی شوناس و، بەوردی شرۆڤەی ئەوەی کرد کە چۆن کوردبوون و موسڵمانبوون وەک دوو کۆڵەکەی تەواوکار و دانەبڕاو لە پێکهاتەی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی ئێمەدا ئاوێتەی یەکتر دەبن، بە مەبەستی بونیادنانی گوتارێکی هاوسەنگ و سەردەمییانە.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
لە پێنجەمین دانیشتنی کۆڕبەندەکەدا، مامۆستا فەیسەڵ ئیبراهیم بابەتەکەی خۆی بە ناونیشانی «کاریگەریی پەروەردە لە نەتەوەسازیدا» پێشکەش کرد.
مامۆستا فەیسەڵ لە ڕوانگەی پاشخان و ئەزموونە پەروەردەییەکەیەوە، ڕۆڵی بنەڕەتیی پرۆسەی پەروەردەی لە داڕشتنی هۆشیاریی نەتەوەیی و ڕاهێنانی تاکێکی بەرپرسیار ڕوون کردەوە. لە شیکاریی بابەتەکەیدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەروەردە تەنیا گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو ژێرخانێکی جەوهەرییە بۆ بونیادنانی نەتەوە و ڕاگرتنی هاوسەنگیی کۆمەڵایەتی.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
چوارەمین بابەتی بەرنامەکانی ڕۆژی یەکەم تەرخان بوو بۆ مامۆستا ئەبووبەکر کاروانی، تا بە ناونیشانی «ناسیۆنالیزم وەک ناسنامەی كۆكەرەوەی مۆدێرن؛ دیدێكی ئیسلامیی هاوچەرخ» سەرنجە فکرییەکانی خۆی بخاتە ڕوو.
مامۆستا کاروانی لە ڕوانگەیەکی نوێگەرانەوە خوێندنەوەی بۆ چەمکی ناسیۆنالیزم کرد وەک چوارچێوەیەکی کۆکەرەوە بۆ بونیادنانی شوناسی هاوبەشی هاووڵاتیبوون. لە شیکاریی بابەتەکەیدا، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەندێشەی ئیسلامیی هاوچەرخ چۆن دەتوانێت لەگەڵ بیرۆکەی نەتەوەسازی و مۆدێرنێتەدا بێتە ناو سازانێکی بونیادنەرەوە؛ بە شێوازێک کە ناسیۆنالیزم وەک هۆکارێکی یەکگرتوویی و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ببینرێت.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
لە بابەتی سێیەمی بەرنامەکانی کۆڕبەنددا، دکتۆر جەعفەر عەلی بابەتەکەی خۆی بە ناونیشانی «ناسیۆنالیزم؛ نەتەوە و کوردبوون» پێشکەش کرد.
دکتۆر جەعفەر لە بەسەرکردنەوەی بابەتەکەیدا، تیشکی خستە سەر مێژووی سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم و ڕەگوڕیشەی درووستبوونی چەمکی نەتەوە. سەرەڕای ئەوەش، بە دیدێکی زانستی و ئەکادیمی ڕەهەندە جیاوازەکانی پرۆسەی نەتەوەسازیی شیکردەوە و جەختی لەسەر گرنگیی گەڵاڵەکردنی گوتارێکی نەتەوەیی هاوچەرخ کردەوە، بۆ پێناسەکردنی ڕوونی شوناسی کوردی و دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
لە بەردەوامیی کارنامەی کۆڕبەندەکەدا، دکتۆر جووتیار نەریمان وەک قسەکەری کۆڕبەند دووەمین بابەتی بە ناونیشانی «زمانی کوردی؛ دەرد و دەرمانی کوردان» پێشکەش کرد.
لەم بابەتەدا بەڕێزیان هەڵوەستەیان لەسەر ڕۆڵی جەوهەریی زمانی کوردی وەک کۆڵەکەی سەرەکیی شوناس کرد و، تێیدا تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی ئەمڕۆ بەرەوڕووی زمانەکە دەبنەوە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ئەوەی چۆن پاراستن و بووژاندنەوەی زمان دەبێتە سەرچاوەی یەکگرتوویی و دەرمانی ئاریشە کەلتووری و نەتەوەییەکان.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
دوای کردنەوەی دەروازەی کۆڕبەند، گوتەی دەستپێک و بەخێرهێنانی دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی لەلایەن دکتۆر بێستوون عەبدولکەریمەوە پێشکەش کرا، کە تێیدا تیشکی خستە سەر ئامانجە جەوهەرییەکانی دیدارەکە و گرنگیی ئاڕاستەکردنی گوتارێکی نیشتمانی و ڕۆحیی هاوسەنگ.
دواتر وەک دەستپێکی کارنامەی زانستیی کۆڕبەندەکە، مامۆستا قانع خورشید یەکەمین بابەتی کۆڕبەندی بە ناونیشانی «گەنج و پرسی بیناكردنەوەی ئینتیما» پێشکەش کرد.
بابەتەکەی مامۆستا هەڵوەستەیەکی قووڵ بوو لەسەر ئەو ئاڵەنگارییانەی ڕووبەڕووی نەوەی نوێ دەبنەوە، لەگەڵ خستنەڕووی دیدگایەک بۆ چۆنیەتیی گێڕانەوەی متمانە و درووستکردنەوەی هەستی ئینتیما لای گەنجان.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
+3
بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، دەروازەی دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی کرایەوە.
سەرەتای کارەکانی کۆڕبەند و ساتەوەختی کردنەوەی بەرنامەکان، بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە پەڕاوی پیرۆزی پەروەردگار لەلایەن بەڕێز مامۆستا بورهان دووزییەوە دەستی پێ کرد؛ بۆ ئەوەی ئارامی و بەرەکەت ببەخشێتە دیدار و گفتوگۆکانی ئەم سێ ڕۆژەمان.
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
قسەکەرانی دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی و بابەتەکانیان:
م. قانع خورشید - گەنج و پرسی بیناكردنەوەی ئینتیما
د. جووتیار نەریمان - زمانی کوردی، دەرد و دەرمانی کوردان
د. جەعفەر عەلی - ناسیۆنالیزم، نەتەوە و كوردبوون
م. ئەبووبەكر كاروانی - ناسیۆنالیزم وەك ناسنامەی كۆكەرەوەی مۆدێرن؛ دیدێكی ئیسلامیی هاوچەرخ
م. فەیسەڵ ئیبراهیم - كاریگەریی پەروەردە لە نەتەوەسازیدا
د. ئازاد حاجی ئاغایی كوردبوون لەنێوان سێكۆلاریزم و موسڵمانێتیدا
د. تەحسین حەمەغەریب - چۆنیەتیی موسڵمانبوون و كوردبوون
د. موسەنا ئەمین - پەرەسەندنی چەمكی ئوممەت لە كۆمەڵگایەكی ئیمانییەوە بۆ ڕێكخستنێكی جیهانی
م. مەسعوود بابایی - ناسنامە و قەیرانی گوتار
د. بێستوون عەبدولكەریم - ناسیۆنالیزمی كوردی؛ لە سیاسەتی نكۆڵییەوە بۆ گوتاری مێژوویی- ئەخلاقی
م. گۆران عەبدوڵا – داگیركاریی كەلتووری و فەرهەنگی
م. موحەمەد مەلا حەسەن - ئایا بەرگری لە خوە بە ڕقلێبوون لە ئەوانی تر دەكرێت؟ پارادۆكسی ناسیۆنالیزمی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
م. ئەحمەد مەسعوود - ناسنامە لە سەردەمی دیجیتاڵ و ژیریی دەستكرددا
د. یووسف مەلا خەلیل - دەوڵەتی نەتەوەیی و بەها مرۆییەکان؛ سازان یان ناتەبایی؟
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
د. موسەننا ئەمین قسەکەرە لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هەژاندا.
بابەتی بەڕێزیان بە ناونیشانی «پەرەسەندنی چومکی ئوممەت لە کۆمەڵگایەکی ئیمانییەوە بۆ ڕێکخستنێکی جیهانی».
#دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
2 473
هەر کەسێک کارەکانی بە خوداوە ببەستێتەوە، هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەکات.
چونکە گەر کارێکی سودبەخشی بە ئەنجام گەیاند، دەزانێ کە خودایەک هەیە هەوڵ و ئەنجامەکەی بە قەدر دەزانێت، گەر هەڵەیەکیش بکات دەزانێ خودا بە نیازپاکی دەزانێت و لە هەڵەکەی خۆش دەبێ.
بەڵام مرۆڤ، ئەگەر سەرکەوتوو بیت، حەسوودیت پێ دەبەن، خۆ ئەگەر هەڵەیش بکەیت بڵاوی دەکەنەوە، نەفسی مرۆڤ ئاسوودە نابێ گەر خودا لە پێشی هەموو شتێک و خەڵکیش لە دواوە دانەنێت.
#نایف_بن_نەهار
وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر
