cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

قازی محمد

کەسێکی ڕەسەن (توڕاسی)، کەلامی،سۆفی، طاهری، ئەفلاتۆنی، لەگەڵ جیهادم، دژە مۆدێرنم.

Show more
Iran95 540The language is not specifiedReligion & Spirituality49 588
Advertising posts
1 600
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-4530 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Repost from Arius Polla
#هەڵوێستە داخوازی ناكرێ لە عەلمانی و سیكۆلار بۆ شتانێك كە لەگەڵ بنەماكانی ئەواندا یەكناگرێتەوە، بەو واتایەی دەبێت تۆ دیموكراسی فیكربیت تا لە سیستمی دیموكراسیدا جێگاتبێتەوە، وەگەرنا ڕەتكراوەیت بۆت نییە لە ناویاندا هەڵكەیت. كە تۆ علمانیەت و سەرمایەداری پەلكێشی ئافرەتەكانی كردویت بۆ ئەوەی بخوێنن لەپێناو مانەوەی سەرمایەداری لەڕێی وەبەرهێنان و بە ئامێربوون و ژیان بۆ ماددە، ناچاری بەوەی ڕازیبیت بە هەر بڕیارێك لەو جیهەتەوە بەسەرتدا دەردەكرێت، قسەی بێ مانایە تۆیەك كە لەپێناو ژیانی دنیادا ئافرەتت ناردۆیە بەر خوێندنی زانكۆ و تێكەڵاوی پیاوت كردووە لە بازاڕی یەكسانیدا، ئێستە لوشكە لوشك دەكەیت كە بۆچی ناهێڵن نیقاب بپۆشن!!!. ئەزیزی من تۆ لە بنەڕەتدا تەسلیمی مۆدێرنە بوویت و تەربێتی ئەو ڕەوتە لە بستێ مناڵییەوە بە منداڵەكەت دەدرێت، وەنەبێ ئەو نیقابە لە پشتییەوە ڕوحیەتێك هەبێت، تەنها ڕوكەشێكی وتاری زاڵی عاتفی كۆمەڵگەیە و ئەوەی لەژێریدایە و لەو زانكۆیانەدا دەخوێنێت بە گشتی ناوەخنێكی عەلمانی هەیە جا بەخۆی بزانێ یاخود نا. گەر دەتەوێت دوربیت لە لوشكەلوشك و پاڕانەوە لە علمانیەت و تەسلیمنەبوون پێی، ئەوا فێربە زوو كچەكانت بدە بە ئەهلی دین هەر لە تەمەنیی سەرەتاییانەوە، كەی هەبووە موسوڵمانا لە كۆمەڵگەكانیاندا ئافرەت تا25ساڵی شونەكات!!! تۆ قوڕەكەت لە سەرەتاوە بۆ گیرەوەتەوە و تێیكەوتویت بۆ ئەوەی دوانەكەویت لەو فەوزاگەریەی عەلمانییەت و قسەی علمانی نەیاتەسەرت ئافرەتاكانت بەو جۆرە لێكردووە كە ئەوان دەیانەوێت بەڵام بە ڕوكەشێكی ئیسلامیانە. برایەك بۆیگێڕامەوە كە لەم ماوەیەی پێشودا چۆتە داخوازی ئافرەتێك لەو عەبا و نیقابانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خەریكی ئەو غلمە تەزویرەن كەتێیدا دەخوێنرێت، وتی كە پێوتووە یەكەم مەرجی ئەوەیە لە هەموكارێكیدا ڕاوێژی پێبكات(خاڵی یەكەمی دیموكراسی و فرە ڕایی و پەرتەوازەیی) پاشان ژیانێكی هێمنی بۆ دابین بكات دوور لە ماڵی باوكی كوڕە و خزم و كەسەكانی(ئەمەش بنەمای پەرتكردنی خانەوادەیی كە چەقی لیبڕاڵیەتە) تەنها دوو منداڵیش بخاتەوە(ئەمەش دیاریكردنی وەچە كە دووبارە دەرهاویشتەی لیبڕاڵیەتە). دوای ئەوە خەمی ئەو نیقابەتە كە لێتی لا دەبەن؟!! ئەگەر من لیبڕاڵیبم هیچ كات ئەو بڕیارە سەخیفە نادەم بەڵكو وەك بەریتانیا ڕێدەدەم ئەو منداڵە دیندارانە بە تەواوی ئازادیانەوە بێن و بخوێنن و ئەوەیان دەكەم بە قوڕگا كە دەمەوێت چیمداوە لە ڕوكەش كاتێك ئەفكاریانم كۆنتڕۆڵكرد با هەرچیان ئەوێ ئەوە لەبەر بكەن بەڵام لەجێی خۆیان لە ناخیاندا من هەبم و تێڕوانینیان بۆ ژیان تێڕوانینی من بێت.
Show all...
❤‍🔥 4
Repost from Baran - باران
✅دەستخۆشی لە حوکمەتی هەرێم دەکەم بۆ ئەوەی نیقابیان قەدەغەکردووە (هەمووی بخوێنەوە پێش ئەوەی قسەبکەی).✅ (((ئەگەر))) (((عەلمانی بیت))) و دژی ئەو بڕیارەی زانکۆی زاخۆ بیت ئەوە گەوجیت. بگرە گێژیت و ناتەواویت. دەستخۆشیەکە لەڕووی ئەوەنیە کارێکی ئەخلاقی و باش و دیندارانەیان کردووە. بەڵکو دەستخۆشیەکە لەوەیە ڕووی حەقیقی عەلمانی پشان ئەیەن. کە ئامانجەکەیان سڕینەوەی دینە. ئیتر کەس بۆی نییە بڵێ ئەوان دژی دینداری نین. هەرچەنە بڕیارەکە لەوانەیە سەد لە سەد پەیوەندی بە دینەوە نەبێت. هەندێک یاسای ئیمتیحان بەسەریا جێبەجێ ببێت دژی قۆپیە. بەڵام بۆچی دژی قۆپیە ناچن تەلەبەکان ڕووتکەنەوە و کەرامەتیشیان لێ بسەننەوە؟ ئەمە پرسیارێکە. وەڵامەکەشی لەبەر ئەوەیە کە دوو قازانج لە قەدەغەکردنی نیقاب بەتایبەتی دەکەن: یەکەمیان : دوورخستنەوەی دین لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابیان و پەراویزکردنی. دووەمیان : بیانوو هێنانەوە بە ناسینەوەی قوتابیەکان و قۆپیە نەکردنیان. بۆیە بڕیارەکە زۆر زۆر گونجاوە لە حوکمەتێکی عەلمانی دا. ئەوەشی باسی ئازادی دەکات ڕەنگە نەزانێت حوکمەت عەلمانیە نەک لیبراڵی. بۆیە ئازادی پێویستیەکی سەرەکی نییە لای. ئەمەش بوو کارڵ شمێت دەیوت (حەقیقەتی لیبڕاڵی لەناوبردنی خۆی و عەلمەنەیە). بۆ برا موسوڵمانەکانیش : بەبیانووی ئازادیەوە هەوڵ مەیەن مافی ئەم خوشکانە بسەنن. سودێکی نییە. هەم هەڵەشە. 📱 @AntiModernityReich
Show all...
🔥 6
Repost from Baran - باران
هەموو شارستانیەتێک بە ثیوقراطییەت* دەسپێدەکات و بە دیمۆکراتییەت کۆتایی دێت ~ڤیکتۆر هوگۆ ثیوقراطی : چەمکیکە بۆ حوکمەتی دینی. مەبەستی هۆگۆش ئەوەیە ثیوقراطییەت شارستانی بەرهەم دێنێ و دیمۆکراتیەت لەناوی دەبات. 📱 @AntiModernityRiech
Show all...
❤‍🔥 1
Repost from Baran - باران
مۆدێرنە چییە؟ ✅فەلسەفەیەکی تازەگەرییە بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگا و وازهێنان لە نەریتە گشتیەکانی مەبەستە. لە ئەسڵا مۆدێرنە تازە نییە. لە سەرەتاوە بە ناوی نوێگەری و عەقلانی هاتە پێشەوە تا سەردەمی ئێستا بەردەوامە. ئەم فەلسەفەیە کاریگەریەکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە بینیوە لەناو کۆمەڵگادا. لەبەر ئەوەی بنەماکانی ئەو فەلسەفەیە بەهەموو شێوەیەک بڵاودەکرێتەوە لە فلم و سینەما و شانۆ و ڕۆمان و کتێبە فکریەکان. تەنانەت لە قوتابخانەوە خۆشەویستی مۆدێرنەتە دێتە بەرچاومان. بۆیە دەتوانین بڵێین مۆدێرنەتە هەموو ژیانمانی داگیر کردووە. بمانەوێ و نەمانەوێت تا حەدێک ئەگەر دژی مۆدێرنەتەش بین کۆمەلێک لە بیرۆکەکانی پەیڕەو دەکەین. بنەماکانی مۆدێرنەتە : 🔢بەرزیەتی شۆڕش. 🔢تێکشکاندنی هەرەمیەتی. 🔢ڕووخاندنی ئاینەکان. 🔢ڕێژەگەرایی و حەقدان بەهەموو شتێک. 🔢ڕەهایەتی ئیرادەی مرۆڤ. 🧩ئەم کەناڵەش تایبەیە بە دژایەتی کردنی ئەم بێرۆکەیە و دەرخستنی هەڵەکانیان لەهەموو ڕوێکەوە. 🧩ڕایخ بەمانای ئیمپراتۆریەتی دێت. لە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا وەرگیراوە پێش ئەوەی بگاتە دەستی نازیەکان 🇩🇪⛔️ 📱 @AntiModernityReich
Show all...
❤‍🔥 4
Repost from Arius Polla
لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە پێنج سەد ئایاتی ئەحکام هەیە کە ئەمڕۆ تەنیا پێنج دانەی جێبەجێ دەکەین، لە کاتێکدا هەموویان فەرمانی خودان. ئەی کوا ئەوانی تر چییان لێ هات؟ پێمان ناکرێت، چونکە سیستەمی حوکمڕانیی ئیسلامیمان نییە، بۆچی نەماوە؟ چونکە تەبا نین، برا نین، خوای گەورەش دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ﴾، واتە: «ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌ گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌ گژ یه‌کدا و یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێ ده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت.» ئیمامی «فەخرەدینی ڕازی» دەڵێت: (المراد بالریح الدولە)، واتە: مەبەست بە نەمانی بۆنتان لە کاتی ناکۆکی و ناتەباییتان «لەدەستدانی دەوڵەتی ئیسلامیتانە»، بۆیە سەرەتا و بناغەی خیلافەت برایەتییە، کە بەداخەوە لەژێر چەترۆکە و ناو و باڵی جیاجیادا برایەتی لە گۆڕ دەنرێت. لە پەرتووکی: «بەندەی خودا و برا بن» نووسینی: م. موحەممەد ڕازی (رحمە اللە) #ئاستانە_Astana
Show all...
👌 4❤‍🔥 3
Repost from Arius Polla
❤‍🔥 6
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى ٱلسَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ
Show all...
❤‍🔥 6
Repost from Arius Polla
جورعەیەكی بەهێز بۆ تایبەتەكان زەمان دەربڕینی وجودە لەسەر شێوەی مومكینەكان و ئەسڵە بۆیان، ئەو كتێبەیە كە سەرەتاكەی ئەزەلە(واتە بێ سەرەتایە) و ناوەندەكەی ئێستایە (سەبارەت بەوەی تیایەتی) و كۆتاییەكەی ئەبەدە(واتە بێ كۆتایە). بەمپێیە زەما یان دەهر ئەو بازنە نەگۆڕەیە كە زاڵە بەسەر هەموو مومكینێكەوە و هیچ مومكینێك لێی دەرناچێت و لەخودی خۆیدا یەك شتە و پێكەوە هەمووی ئێستەیە، بەڵام ئەگەر لە هەر خاڵێكەوە بۆ خاڵێك بگری لەناو ئەو بازنەیەدا دەبینی پێكهاتووە لە ڕابردو و ئێستە و داهاتوو سەبارەت بەوەی لەناویدا تەماشای دەكات، ئەمما بە تەماشكردنی خودی بازنەكە سەرتاپا، ئەوا نە ڕابردوو هەیە نە داهتوو، بەڵكو تەنها ئێستەیە، ئێستەش قۆرغ ناكرێ لە هیچ شتێك و ساتی نەگیراوە. لئرەوەیە كە سەروەرمان دەفەرموێت: لا تسب الدهر فان الله هو الدهر. بەو مانایە زەمان هەر خودی وجودە بەڵام بە تەعینی مومكینات و دەركەوتەی ئەزەلییە كەلە سەر شێوەی مومكینات دەركەوتووە و تەعبیری لێدەكات و ئاماژەی بۆ دەكات بە كار و كاردانەوە”یولج اللیل في النهار ویولج النهار في اللیل” و لەوێوە دەرهاویشتەی ئەم نیكاحە لەدایكبوونی ڕۆژ و شەوە دووبارە. #توراسی_عیرفانی
Show all...
❤‍🔥 3
عادەتێکی سەیریان هەیە 😄
Show all...
😁 8
Repost from Arius Polla
ماتریالیستەكانی سەدەی نۆزدە ئەوەیان لەبیری خەڵك بردەوە كێ لەسەرویانە، بۆیە فیسیلۆجیەكان(دەرونناسەكان)ی سەدەی20 ئاڕاستەیان كردن بەرەو ئەوەی كە لە خواریانە. ڕێنێ جینۆ
*واتە دوای ئەوەی مرۆڤ بیریچۆوە كێ لە سەرویەوەیەتی و قودوەیەتی و ڕێنمونیكاریەتی و پێویستە چاویلێبكات و بەرەولای بڕوات(واتە خودا و كائینە خوداییەكان)، تەماشای خوار خۆی كرد و چاوی لەوانە كرد و دابەزییە ئاستیان(واتە ئاژەڵ و مێروەكان).
#توراسی_عیرفانی
Show all...
❤‍🔥 6