cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Arius Polla

لقد صار قلبى قابلاً كل صورة فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ ركائبه، فالحب ديني وإيماني.

Show more
Iran42 187The language is not specifiedReligion & Spirituality16 924
Advertising posts
5 532
Subscribers
+324 hours
-87 days
-6230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

👍 1
ئەگەر بمانەوێت بە قوڵتر بڕوانین دەتوانین بڵێین: كۆتایی جیهان هیچ نییە جگە لە كۆتایهاتنی وەهم. ئیمام جینۆ(عبدالواحد یحیا) 📚هیمنە الكم #توراسی_عیرفانی
Show all...
ئەگەر بمانەوێت بە قوڵتر بڕوانین دەتوانین بڵێین: كۆتایی جیهان هیچ نییە جگە لە كۆتایهاتنی وەهم. ئیمام جینۆ(عبدالواحد یحیا) 📚هیمنە الكم #توراسی_عیرفانی
Show all...
🕊 3
Photo unavailableShow in Telegram
هیچ بوونێك نییە بۆ خراپە جگە بە قۆرغ كردنی نەبێت لە بازنەی بەدیهاتووەكاندا، ئەم قۆرغ كردنەش لە ڕاستیدا هیچ نییە جگە بوونێكی نەرێنی تەواو نەبێت. تێڕوانین بۆ شتەكان بە چاكێتی و خراپێتی و تەماشا كردنیان بە دوو بەرامبەر لە حەقیقەتدا دروست نییە، چونكە دووهەمیان تەنها دەربڕینە بۆ شتێك كە هیچ جێگیریەكی تێدا نییە و عەرەزییە، بەڵام یەكەمیان بابەتێكی جێگیری بەردەوام دەنوێنێت، بۆیە دەركەوتەی باشێتی لە كۆتاییدا سەردەكەوێت و دەمێنێتەوە، بەڵام دەركەوتەی خراپە چونكە تەنها وەهمێكە پەیوەست بووە بە پەرتبوونەوە هیچ پاشماوەیەك لەدوای خۆی بەجێ ناهێڵێت و دەسڕێتەوە بە تەواوی. ئەوەی پێویستە بوترێ: ناكرێت بە دیاریكراوی بە شتەكان بوترێت چاك یاخود خراپ چونكە ئەم دوو واژەیە پەیوەست و هاوتەریبن پێكەوە لە بنەڕەتدا، وەك دوو دژ دەردەكەون لە ڕوكەشدا كە هیچ بوونێكی نییە، چونكە دژێتی پەیوەستە بە مەیدانی ڕێژەیی سنوردارەوە، تەنها بە تێپەڕبوون لێی هیچ شتێك نامێنێ جگە ئەوەی كە هەیە و بەردەوامە و بێ دژە، ناشكرێت ئەوەی كە بەوجۆرەیە كەلەسەریەتی بەجۆرێكی دیكە بێت.
Show all...
🕊 1
🕊 27
Photo unavailableShow in Telegram
پیاوە باشەكان ناژین بۆ ئەوەی بخۆن و بخۆنەوە، بەڵكو دەخۆن و دەخۆنەوە بۆ ئەوەی بژین. سوكرات *گەوهەرێكە و لەزاری گەوهەرێكەوە هاتۆتە دەرەوە، واتە پیاوانی مەزن لەم دنیایەدا نین لەبەر خاتری خودی ئەوەی دنیایە و ئەو كارانەش ناكەن كە تەنها بۆ مانەوەی لاشەیانە و پڕكردنەوەی نەقسەكانیانە و وادەردەكەوێت كە چێژە، ژیانیان پەیوەست نییە بەو واقعەی كە تێیكەوتون بەجۆرێك لێی دەرباز نەبن و بە سەرەتا و كۆتایی چیرۆكەكەی بزانن، وەك خەڵكی ئاسایی كە سیفەتە ئاژەڵیەكەیان بەسەریاندا زاڵە و مناڵن لە گەمەدا دەژین و گەورە دەبن ڕادەكەن بەشوێن ئارەزوەكانیان و پیریش دەبن بەهۆشنایەنەوە و گەر بەهۆشیش بێنەوە كاریان لەكار ترازاوە و بواریان بۆ ناڕەخسێ جارێكیتر بگەڕێنەوە تا تێبگەن لە حەقیقەت. بەڵكو پیاوە مەزنەكان هێندەیان هەیە لەم دنیایە تاوەكو ئەوەندەی لاشەكەیان بە پێوە بمێنێت و ڕێیان پێبدات بیربكەنەوە لە ڕاستیە باڵاكان كە لەناو ئەم جیهانە گۆڕاوەدا سێبەرەكەی هەیە، لەژێر سێبەرەكەیدا غافڵ نابن بەڵكو ڕودەكەنە خۆر چۆن گوڵی خۆرپەرست”گوڵەبەڕۆژە” ڕویتێكردووە. #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە #باسێكی_فەلسەفی #توراسی_عیرفانی #ئەفلاتون
Show all...
👍 12🕊 11
ئەم وێنەیە هونەرمەندی ئیتاڵی”ڕافاێل” لە ساڵی1510 تەواوی كردووە و تێیدا خوێندنگای فەلسەفی یۆنانی و شوێنكەوتوانی دەردەخان و لە ناوەندیشیاندا و لە بەرزترین جێگەدا ئەفلاتون و ئەرستۆی داناوە، لە وێنەكەدا ئەفلاتون ئاماژە بۆ ئاسمان دەكات بە پەنجەیەكی وەك ئەوەی بڵێت: تەنها لەوێوە مەعریفەت دەستدەكوێت كاتێك پاڵفتە بووی لەم سێبەرانە كە تەنها ئاماژە بۆ حەقیقەت نەك خودی حەقیقەتبن. لە بەرامبەردا ئەرستۆ وەك خوێندكارێك دروستكراوە و تەماشای ڕوخساری ئەفڵاتون دەكات و دەست بۆ زەوی بە كراوەیی درێژ دەكات، زمان حاڵی دەڵێت: مەعرفەت لە تێبینی كردنی ئەو شتانەی بەردەستمانەوە وەدەست دەكەوێت كە هەستیان پێ دەكەین. #وێنەیەكی_مێژووی
Show all...
👍 19🕊 6
Photo unavailableShow in Telegram
#هەڵوێستە بڕۆنە ناو كونی بزنمژەكە زمانی حاڵیان دەڵێت: ڕیش و حیجاب ڕێگرن نییە بۆ ڕەدوكەوتنی سیستمی مۆدێرنەی ڕۆژئاوایی و هەڵگرتنەوەی بەرماوەیان و خۆ سوككردن لە تەرازوی شەریعەتدا پێش كلتور و توراسی ڕۆژهەڵاتی. دەمێكە وتوومە كە ڕوكەشی ئیسلامیانە و پۆشینی سەرپۆش هیچ كەسێك ناكات بە دیندار، كاتێك دیندارییە كە تاعەتە ڕوكەشیەكان شوێنكەوتووی دڵێكی تەسلیمبووبن بە خودا و لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت. دینداری ئەمڕۆی ئەم نەوعە لە موسوڵمان لەژێر سایەی گوتاری پۆپۆلیستی وتاربێژانی مۆدێرنە لەوپەڕی سەلەفی تا ئەوپەڕی لاقورئانی، جۆرێكە لە جۆرەكانی نەفعییەتی دنیایی و مامەڵەكردنی لەسەر بنەمای خود پەرستی لەگەڵ خودادا، دیندار ئەبن چونكە لایەنێكی عاتفی لا شوعورییان بۆ پڕدەكاتەوە كە بە بەتاڵبوونی مرۆڤ دەگەیەنێتە ڕادەی خۆ كوشتن، یان لەبەر ئەوەی لە كۆمەڵگەیەكدا دەژین كە موسوڵمانە یاخود لەوە باشتر شكنابەن وەك ئەڵێ”نەكا خوا هەبێ با نەچینە جهەننەم”. غثاء كغثاء السيل. #تەپاوتلی_مۆدێرنە
Show all...
👍 25🕊 11
#شمشێر_دادوەریە فەرامۆشڪردنۍ ئەم ڕاستیە خۆ گەوجڪردنە نەڪ ئەخلاق ومرۆڤایەتۍ.، دەبێت بزانیت تۆ لەدارستاندا دەژیت، ئەگەر خاوەنۍ چنگ وڪەڵبە نەبیت ئەوا ناتوانۍ حەقۍ خۆت وەربگریت. لەناوەڕاستەڪانۍ سەدەۍ3هەمۍ ڪۆچیدا ڪەسێڪ دەرڪەوت لەخۆراسان بەناوۍ"یعقوب الصفارۍ" دامەزرێنەرۍ دەوڵەتۍ صەفارینۍ.، لەسەرەتاڪانۍ ژیانیدا پیشەۍ (مسچێتۍ) بوو، پاشن چوە ناو سوپاۍ خۆبەخشەڪانۍ خۆراسان بۆ جەنگ دژۍ خەوارج لەژێر سایەۍ طاهریەڪان، وەلەوێدا بەهۆۍ ڪارامەۍ لەهونەرۍ جەنگیدا بەرز دەبتەوە بەپلە سەربازیەڪاندا ودەبێتە ژەنەڕاڵێڪۍ گەورە، وردە وردە توانا ونفوزۍ زیاد دەڪات وسوپایەڪۍ تایبەت بەخۆۍ پێڪەوە دەنێت وپاشان هێرش دەڪاتەسەز شارەڪانۍ ژێر دەسەڵاتۍ طاهریەڪان ووەدەریان دەنێت. لەوڪاتەدا ڪە گەمارۆۍ شارۍ نەیسابوورۍ دابوو، محمد بن طاهرۍ سەرڪردەۍ طاهریەڪان نامەیەڪۍ بۆنارد ڪەتێیدا هاتبوو"ئەگەر دەتەوێت ببیتە دەسەڵاتدار لەجێگەۍ من ئەوا لەلاۍ خەلیفەوە پێویستە پەڕەۍ ڕێپێدانت پێبێت". یەعقوبیش دەستیبرد بۆژێر دۆشەڪەڪەۍ وشمشێرەڪەۍ دەرهێنا و وتۍ: هذا عهدۍ...!! ئەمە پەڕەۍ ڕێپێدانەڪەمە!!. لەدوایدا محمد بن طاهر بەدیلۍ دەگرێت وتەنانەت هێرش دەبات بۆسەر دەوڵەتۍ عەباسۍ وهەر بەزۆرۍ شمشێر ناچارۍ دەڪات بیڪات بە میرۍ هەموو خۆراسان!! مێژوو پڕیەتۍ لەم جۆرە ڕاستیانە، واقعیش پشتگیرۍ دەڪت، مرۆڤۍ موسوڵمانیش لەهەموان شایستەترە دەست بەم واقعەوە بگرێت، وەخۆۍ لێ گێل نەڪات. شاعیر دڵێت: السَیفُ أَصدقُ انباءً منَ الڪتبِ ================== فۍ حدهِ الحدُ بینَ الجدِ واللعبِ #باسێکی_مێژووی #یعقوب_الصفاری
Show all...
🕊 11👍 6
Photo unavailableShow in Telegram
🕊 4