نـامــۆڪـان
Open in Telegram
جگە لە اللّٰه ﷻ هيچ كەسێك ناتوانێت بەختەوەرى ڕاستەقينەت پێ ببەخشێت 🤍• بۆ ریکلام گۆرینەوە : @NaMoKan_BoT
Show more537
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1130 days
Posts Archive
537
هەرچەندە ڕابکەین لە مردن ڕۆژێك دێت پێمان دەگات، دەی مادام گەیشتن پێی شتێکی حەتمییە، مرۆڤی عاقڵ ئەو کەسەیە کە خۆی بۆ دوای ئەو مردنە ئامادە دەکات، نەك بە شێوەیەك بژی کە وا بزانێت نامرێت !
537
سزای تاوان تەنها لە نەمانی ماڵ و سامان و نەخۆشیدا نییە ! بەڵکو گەورەترین سزا ئەوەیە کە دڵت ڕەق ببێت و چێژ لە عیبادەت نەبینیت !!
537
ئەو ئافرەتەی پێش ئەوەی ببێتە نیوەی کەسێکی تر، خۆی وەك “مانگێکی تەواو” بە نووری عیلمی شەرعی ڕووناك دەکاتەوە؛ تا تیشکی یەقینی بە خوای پەروەردگار ، لە هیچ وەرزێکی تەمەنیدا کز نەبێت !
- خوشکە شیرین و بەڕێزەکەم؛ ئەم قۆناغەی ژیانت بە دەرفەتێکی زێڕین بزانە بۆ ئەوەی “سەرمایەیەك” لە عیلمی نافیع و تەقوای خوای پەروەردگار بۆ ناخت کۆبکەیتەوە ، ئەمە تەنها کات بەسەربردن نییە، بەڵکو کاتی بونیادنانی کەسایەتییەکی بەهێزە کە ڕەگی لە دەستگرتن بە قوڕئان و سووننەت و لوتکەی لە شوێنکەوتنی سەلەفدایە.
ئێستا کاتی چاندنی ئەو تۆوانەیە کە سبەی دەبنە سێبەرێکی ئارام بۆ ڕۆحت ، ناخت بە عیلمی شەرعی و ئایەتی قوڕئان ئاوەدان بکەوە، تا ئەو ئاستەی ببیتە خاوەن دیدگایەکی ئەوەندە ڕوون کە هیچ تەمومژ و گومانێك نەتوانێت عەقیدە صەحیح و پاکژو نرخو قیمەتەکەت لێ ون بکات.
خۆت بەو ڕێگایەدا پێبگەیەنە کە سەلەف پێیدا ڕۆیشتوون؛ تا ئەو ساتەی سەیری ئاوێنەی ناخت دەکەیت، دڵت بەو سەربەخۆییە ڕۆحییە ئارام بێت کە تەنها لە سایەی قوڕئان و سووننەتدا بەدەست دێت ، ئافرەتێك کە خاوەن عیلم بێت و پەنای بۆ خوای پەروەردگار بێت، شکۆ و هەیبەتی هەمیشەیی دەبێت و لە بەرامبەر زریانەکانی ژیاندا هەرگیز داناچەمێت.
537
دەتەوێت جوانی و بریقی ڕووخسارت ھەبێت ؟!
پەیامبەری خوا [ﷺ]فەرموویەتی :
«نضَّرَ اللَّهُ امرأً سَمعَ منَّا حَديثًا فبلَّغَهُ ، فرُبَّ مُبلَّغٍ أَحفَظُ مِن سامِعٍ»
وشەی (نضّر) لە (نضارة) ەوە ھاتووە واتە : جوانی و ڕەونەق و بریق ، کە ئەمەش دوعا و پاڕانەوەیە تاکو خوا خۆی ئافەریدەکراوەکەی جوان و ڕێك بکاتەوە و پێگەی بەرز بکاتەوە و ڕێزی بگرێت ..
(امرأً) واتە : کەسێك یان لە ھاوەڵان و ئەوەی گوێی لێیان بووە و دەبێت ..
(سَمعَ منَّا حَديثًا) واتە : قسەیە بە گوفتار یان کردار یان دانپێنان لە پەیامبەری خواوە [ﷺ] ھاتبێت ..
لە گێڕانەوەیەکدا بە (فحفِظَهُ) واتە : بە ژیری و دڵ و ڕۆح و دەروونییەوە و بمێنێتەوە لە دڵ و مێشکیدا ..
(فبلَّغَهُ) واتە : بیگوازێتەوە بۆ جگە لە خۆی و ڕایگەیەنێت ووەکو ئەوەی چۆن پێی گەیشتووە ..
(فرُبَّ مُبلَّغٍ أحفَظُ مِن سامعٍ) لە گێڕانەوەیەکدا (فرُبَّ حامِلِ فِقهٍ ليس بفَقيهٍ ، ورُبَّ حامِلِ فقهٍ إلى مَن هو أفقَهُ مِنه) لێرەدا وشەی (رُبَّ) بۆ کەمێتی و زۆرێتی بەکاردێت ، واتە : ھەندێك یان زۆرێك لە گێڕەرەوە بیسەرەکان بۆی ھەیە زانا یان تێگەیشتوو نەبێت ، بەڵام فەرموودە و سووننەت لەبەر دەکات و دەیگوازێتەوە بۆ جگە لە خۆی لای زانا و تێگەیشتوان ئەوانەی کە حوکمەکان بەجوانی تێھەڵکێش دەکەن ، یان بۆ لای کەسێك تێگەیشتن و تێھەڵکێشکردنی چاك بێت ..
داواکارین لە خوای بێپایان وەڵامدەرەوە کە ڕوومان جوان و سپی بکات لە دونیا و قیامەتیشدا آمین🤲🏻...
537
نووسرابـــــوو:
"یەک سەعات بەرهەمداری و خۆپێگەیاندن پێش زەواج، یەکسانە بە دە سەعات بەرهەمداری و خۆپێگەیاندن دوای زەواج.”
……………………………………………
خوشکە بەڕێزو شیرینەکەی من ؛ گەر تۆ کچێکیت و تا ئێستا زەواجت نەکردووە بەدەرفەتێکی باش بزانە و خۆت پێبگەیەنە !
ئەم قۆناغەیی ژیانی مرۆڤ، پێش هاوسەرگیری، زێڕینترین دەرفەتە بۆ ئەوەی مرۆڤ وەبەرهێنان لە خودی خۆیدا بکات. !
کاتێك دەوترێت "خۆت پێبگەیەنە" مەبەست تەنها چاوەڕوانی کات نییە ! بەڵکو کارکردنە لەسەر چەند لایەنێکی گرینگ کە وای لێدەکات لە داهاتوودا نەك هەر هاوسەرێکی سەرکەوتوو بێت؛ بەڵکو وەك تاکێکی سەربەخۆ و بەهێز لەناو کۆمەڵگەدا دەربکەوێت.
لێرەدا چەند خاڵێکی سەرەکی هەن بۆ خۆپێگەیاندن:١- پێگەیاندنی ڕۆشنبیری و زانستی. هەوڵبدە لەم کاتەدا زۆرترین بخوێنیتەوە نەك تەنها لە بواری خوێندنی خۆت، بەڵکو لە بوارەکانی: دەروونناسی: بۆ ئەوەی لە خۆت و دەوروبەرت تێبگەیت. پەروەردە: بۆ ئەوەی بزانیت چۆن نەوەیەکی تەندروست پێدەگەیەنیت. ئایینی و ئەخلاقی: بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەوت هەبێت لە هەڵسوکەوت و بڕیارداندا. ٢-پێگەیاندنی دەروونی و سەربەخۆیی. کچێك کە پێش هاوسەرگیری لە ڕووی دەروونییەوە هاوسەنگ بێت، دەتوانێت بڕیاری دروست بدات. خۆناسین: بزانە حەزت لە چییە، خاڵە لاوازەکانت چین و چۆن چاکیان دەکەیت..هتد. بەرپرسیارێتی: فێربە چۆن کاروباری ژیانی خۆت بەڕێوە دەبەیت بەبێ پشتبەستنی تەواو بە کەسانی دیکە. ٣-ئامادەکاری بۆ بەرپرسیارێتی گەورە. هاوسەرگیری تەنها ئاهەنگ و گۆڕینی ستایلی ژیان نییە، بەڵکو گۆڕینی ئەرکەکانە. فێربوونی هونەری گفتوگۆ: چۆن کێشەکان چارەسەر بکەیت بەبێ تووڕەیی..هتد ؟! تێگەیشتن لە ماف و ئەرکەکان: بۆ ئەوەی نە ستەم بکەیت و نە ڕێگە بدەیت ستەمت لێ بکرێت. خاڵی کۆتایی: “خۆپێگەیاندن" واتە تۆ دەبیت بەو کەسەی کە خۆت شانازی بە خۆتەوە دەکەیت، پێش ئەوەی چاوەڕێی دەستخۆشی لە کەسانی دیکە بکەیت ! ئەم ماوەیەی تەمەنت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ببیتە "نموونەیەك" نەك تەنها "ژمارەیەك" لەناو کۆمەڵگەدا !
537
قال الحسن البصري [رحمه الله]
«الدنيا كلها ظلمة إلا مجالس العلماء».
دونیا هەمووی تاریکییە جگە لە مەجلیسی زانایان.
[جامع بيان العلم وفضله (١١٤/١)]
537
«من أحبَّ لقاءَ اللَّه أحبَّ اللَّه لِقاءَه»
اللَّهمّ إنّا أحبَبْنَا لِقَاؤُك فَأحبِبْ لِقَاؤُنا.🤲🏻
537
-كان الحسن البصري يقول: «إن الرجل يذنب الذنب فما ينساه وما يزال متخوفاً منه حتى يدخله الجنة».
بهنده تاوانێك دهكات و لهبیری ناكات بهردهوام لهو تاوانه دهترسێت ههتا دهیخاته بهههشتهوه.
الزهد لأحمد |١٦٠٤|
537
هەرکەسێك ئارەزووی نزیك بوونەوە لە خوای پەروەردگار دەکات ؛ دەبێت هەوڵبدات، تەنانەت ئەگەر لاوازیش بێت !
537
حیکمەتی زانایان و وتەی پڕ بەهای سەلەف:
موعاذی کوڕی جەبەل [رضي الله عنە] دەفەرمووێت:«تَعَلَّمُوا الْعِلْمَ؛ فَإِنَّ تَعَلُّمَهُ لِلَّهِ خَشْيَةٌ، وَطَلَبَهُ عِبَادَةٌ، وَمُذَاكَرَتَهُ تَسْبِيحٌ، وَالْبَحْثَ عَنْهُ جِهَادٌ، وَتَعْلِيمَهُ لِمَنْ لَا يَعْلَمُهُ صَدَقَةٌ، وَبَذْلَهُ لِأَهْلِهِ قُرْبَةٌ ، وهوَ الْأَنِيسُ فِي الْوَحْدَةِ، وَالصَّاحِبُ فِي الْخَلْوَةِ، وَالدَّلِيلُ عَلَى الدِّينِ، وَالنَّصِيرُ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ، وَالْوَزِيرُ عِنْدَ الْأَخِلَّاءِ، وَالْقَرِيبُ عِنْدَ الْغُرَبَاءِ، وَمَنَارُ سَبِيلِ الْجَنَّةِ ، يَرْفَعُ اللَّهُ بِهِ أَقْوَامًا فَيَجْعَلُهُمْ فِي الْخَيْرِ قَادَةً وَأَئِمَّةً تُقْتَصُّ آثَارُهُمْ، وَيُقْتَدَى بِفِعَالِهِمْ، وَيُنْتَهَى إِلَى رَأْيِهِمْ، تَرْغَبُ الْمَلَائِكَةُ فِي خُلَّتِهِمْ، وَبِأَجْنِحَتِهَا تَمْسَحُهُمْ، يَسْتَغْفِرُ لَهُمْ كُلُّ رَطْبٍ وَيَابِسٍ، وَحِيتَانُ الْبَحْرِ وَهَوَامُّهُ، وَسِبَاعُ الْبَرِّ وَأَنْعَامُهُ».
واتە: «زانست فێر ببن؛ چونکە فێربوونی لەبەر خوا خشوع و ترسە لە پەروەردگار، و داواکردنی پەرستشە، و پێداچوونەوەی (مراجعة) تەسبیحاتە، و گەڕان بەدوایدا جیهادە، و فێرکردنی بەو کەسەی نایزانێت خێر و صەدەقەیە، و بەخشینی بە ئەهلی خۆی نزیکبوونەوەیە لە خوا ، زانست هاوڕێی دڵنەواییە لە تەنیاییدا، و یاوەرە لە کاتی خەڵوەتدا، و بەڵگە و ڕێنیشاندەرە بۆ دین، و پشتیوانە لە خۆشی و ناخۆشیدا، و وەزیر و ڕاوێژکارە لەناو دۆستاندا، و کەسوکارە لەناو نامۆ و غەریبەکاندا، و چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگای بەهەشتە ، پەروەردگار بەهۆی زانستەوە چەند قەوم و کەسانێك بەرز دەکاتەوە و دەیانکاتە پێشەوا و سەرکردە لە چاکەدا، شوێنپێیان هەڵدەگیرێت و چاو لە کردەوەیان دەکرێت و بۆ ڕای ئەوان دەگەڕێنەوە ، فریشتەکان ئارەزووی دۆستایەتییان دەکەن و بە باڵەکانیان دەست بەسەریاندا دەهێنن (بەرەکەتیان پێ دەبەخشن)، هەموو شتێکی تەڕ و وشك داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەن، تەنانەت نەهەنگ و ماسییەکانی دەریا و گیانلەبەرەکانی، و دڕندەکانی وشکانی و ئاژەڵەکانیش».
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕاستی جوانی فەرموو ، ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام بریتی بوو لە [زانست هاوڕێی دڵنەواییە لە تەنیاییدا ، بەڵگە و ڕێنیشاندەرە بۆ دین، و پشتیوانە لە خۆشی و ناخۆشیدا ، کەسوکارە لەناو نامۆ و غەریبەکاندا] چەند خوشکمان هەیە دەستی کردووە بە عیلمی شەڕعییەوە دوای ئەوەی کە دەیەوێت خۆی لە جەهالەتی دەربێنێت رب العالمین لە خۆی ڕازی بکات و ئەو فەرضەی خوای پەروەردگار بەجێ بگەیەنێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تووشی چەندان ناڕەحەتی و ناخۆشییەکی ئێجگار دەبێتەوە لەلایەن خێزانەکەیەوە و قسەی پێ دەڵێن و ڕێگرن لەبەردەم فێربوونی عیلمدا ، ڕێگرن لەوەی ئەو عیلمەی کە خوای پەروەردگار لەسەری واجب کردوونە فێرببێت ، بۆیە لێرەدا کەسێك نییە هاودەم وپشتیوانی بێت ، کەسێك نییە دەستی بگرێت و یارمەتیدەری بێت بۆ فێربوونی ئەم عیلمە گران بەهایە ..هتد ، بۆیە لێرەدا زۆر زۆر هەست بە نامۆیەتی خۆی دەکات لەناو ئەم خێزانەی زۆر هەست بەتەنیایی دەکات چونکە لەناو خێزانێکدا کەسێك لەگەڵت نەبێت و لەگەڵ ئەمەشدا ڕێگریت لێ بکەن ئەوا بەڕاستی قورس و ناڕەحەتە ، بۆیە گەر لە خێزانەکەی یان هەرکەسێك بێت هاوپیشتوان و هاوخەمی نەبێت بۆی ئەوا عیلم دەبێتە هاوڕێی دڵنەوایی و لە خۆشی ناخۆشیدا لەگەڵت دەبێت لەکاتێکدا خێزانەکەی وانابن ..
پەروەردگارا صەبر و خۆڕاگری بدەیت بەو خوشکە سەنگین و موسوڵمانەمان ؛ کەوا تووشی زەحمەتی و ناڕەحەتییەکی زۆر دەبنەوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە ، وە هیدایەتی زیاتریان بدەیت و بتوانن ئەم عیلمە فێربن و هیدایەتی خێزانەکانیش بدەیت لەوەی کە ڕێگرن و قسەیان پێ دەڵێن ، آمین ..
537
شهر شعبان عظيمٌ جليل القدر، فلا تفرط فيه، وأعطه حقَّه، وانتفع به !
اجتهد أن تخرج من هذا الشهر بقلبٍ تعيش به في رمضان، ولا تفرط فتندم !
- احفظ من القرآن ما تقوم به.
- افهم من القرآن ما يعينك على الاستمتاع به.
- أكثر من الذكر؛ لتعوِّد لسانك.
- ابسط يدك، لتجود.
- الهج بالدعاء، وأكثر منه، فله شأنٌ عظيم.
537
الحمدلله ثم الحمدلله
مـامـۆسـتـا ئــازاد كــرا
لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ
الحمد للە رب العالمین
537
ئەم مانگە پێی دەوترێت: [مانگی قوڕئان خوێنان] ئامادەکارییەك بۆ مانگی قوڕئان ، لە ڕیزی ئەو کەسانەبە کە پلانی بۆ دادەنێن و سوودی لێ وەربگرن بە خەتم کردنی قوڕئان یان چەند بەشێکی قوڕئان ، پاشان کە ڕەمەزان دەگات ئاسانتر دەبێت بۆ زیادکردن و خەتم کردنی قوڕئان.
لە ماوەی [٢٤] کاتژمێر کاتژمێرێك تەرخان بکە بۆ چوون خزمەتی قوڕئان !
537
هیچ ئافرەتێك لەگەڵ هاوسەرێکی هەژاردا بە برسێتی نەمردووە !
بەڵام ئافرەت هەیە بە هاوسەرێکی دوور لەدین و عەقیدەیەکی نا پاكو سەلیمو دەوڵەمەند ؛ بە ستەم و زەلیلییەوە مردووە !
بۆیە کچەکانتان بدەن بە پیاوێکی خاوەن عەقیدەیەکی پاکو صەحیح ڕەوشت باش و ئیمانێکی بەهێز !
537
«مَضَى رَجَبٌ وَمَا أَحسَنتَ فِيهِ
وَهَذَا شَهرُ شَعبَانَ المُبَارَكْ
فَيَا مَن ضَيَّعَ الأَوقَاتَ جَهلاً
بِحُرمَتِهَا أَفِقْ وَاحذَر بَوَارَكْ
فَسَوفَ تُفَارِقُ اللَّذَّاتِ قَهرًا
وَيُخلِي المَوتُ كَرهًا مِنكَ دَارَكْ
تَدَارَكْ مَا استَطَعتَ مِنَ الخَطَايَا
بِتَوبَةِ مُخلِصٍ وَاجعَلْ مَدَارَكْ
عَلَى طَلَبِ السَّلاَمَةِ مِن جَحِيمٍ
فَخَيرُ ذَوِي الجَرَائِمِ مَن تَدَارَكْ».
لطائِف المعارِف لابن رجَب |ص ٣٢٠|
537
“کچی صالیحە” هیچ کات بێ هەڵە نییە ! بەڵام ئەگەر بێت و بیری بخرێتەوە بیری دێتەوە ؛ ئەگەر ئامۆژگاری بکرێت ئامۆژگاری قبووڵ دەکات و لە هەڵەکەی دوور دەکەوێتەوە و داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارەکەی دەکات و دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست ..
537
كان من دعاء النبي -ﷺ- :
«اللهم لك الحمدُ، أنت نورُ السمواتِ والأرضِ ومن فيهن، ولك الحمدُ، أنت قيِّمُ السمواتِ والأرضِ ومن فيهن، ولك الحمدُ، أنت الحقُّ، ووعدُك حقٌّ، وقولُك حقٌّ، ولقاؤك حقٌّ، والجنةُ حقٌّ، والنارُ حقٌّ، والساعةُ حقٌّ، والنبيون حقٌّ، ومحمدٌ حقٌّ، اللهم لك أسلمتُ، وعليك توكلتُ، وبك آمنتُ، وإليك أنبتُ، وبك خاصمتُ، وإليك حاكمتُ، فاغفر لي ما قدمتُ وما أخرتُ، وما أسررتُ وما أعلنتُ، أنت المقدِّمُ وأنت المؤخِّرُ، لا إله إلا أنت، أو : لا إله غيرُك».
صحيح البخاري |٧٤٤٢|
537
گەورەترین دەستکەوتەکانی ڕۆژانەت :-پاراستنی نوێژەکانت لە کاتی خۆیدا. -خوێندنەوەی بەشە ڕۆژانەی قوڕئان. -پابەندبوون بە ذیکری خوای پەروەردگار. -زۆر دوعاکردن. -داوای لێخۆشبوون لە خوای پەروەردگار. -خوێندنی عیلمی شەڕعی. -پاراستنی بیستن و بینین و زمانت لە حەڕامەکان. ✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
