uz
Feedback
نـامــۆڪـان

نـامــۆڪـان

Kanalga Telegram’da o‘tish

جگە لە اللّٰه ﷻ هيچ كەسێك ناتوانێت بەختەوەرى ڕاستەقينەت پێ ببەخشێت 🤍• بۆ ریکلام گۆرینەوە : @NaMoKan_BoT

Ko'proq ko'rsatish
522
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kunlar
-1130 kunlar
Postlar arxiv
🔴#نیقاب لە بنەڕەتدا بۆ ئەوە هات کە ئافرەت بکاتە گەوهەرێکی پارێزراو و لە چاوی تینووی چواردەور وێڵ و پەنهان بێت، نەك ببێتە سەکۆیەك بۆ ئەوەی هەزاران چاو لە ڕێگەی شاشەکانەوە لێی بڕوانن ! بەڵام جێگەی داخی قووڵە، ئێستا نیقابێك دەبینین کە تەنها لە ڕووکاردا داپۆشینە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا خۆدەرخستن و کێبڕکێی مۆدێلاتە ! کاتێك ئافرەتێك بە نیقابەوە لە پێش کامێرا دەوەستێت و بە هەزار جووڵەی جۆراوجۆر سەرنجی بینەر بۆ وردەکارییەکانی پۆشاکو چاوەکانی ڕادەکێشێت، لە ڕاستیدا ئەو خەریکی خۆدەرخستنە بە بەرگێکی شەڕعییەوە ! 🔴خوشکە شیرینەکانم ، شکۆی نیقاب لەوەدایە کە هەیبەت و تەقوا بە خاوەنەکەی ببەخشێت، نەك ناوبانگ و ڵایك ! بەڵام ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیایی ئەمڕۆدا دەبینرێت، هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ گۆڕینی نیقاب لە عیبادەتێکی پەنهانەوە بۆ مۆدێلێکی دیار ! ئەوە چ جۆرە نیقابێکە کە ڕێگریت لێ ناکات لەوەی هەموو چرکەیەکی ژیانت و هەموو جووڵەیەکی تایبەتت بخەیتە بەر دیدی نامەحڕەم ؟! ئەوە چ جۆرە نیقابێکە کە لەگەڵیدا سەنگینی و بێدەنگی و شەرم بوونی نەبێت ؟! نیقابی بێ ویقار ! تکایە مەیبەنە ناو بازاڕی چەپڵە و ڵایکی خەڵکی، چونکە نیقاب بۆ ڕازیکردنی خالقە نەك سەرنجڕاکێشانی مەخلوق !! 🔴خوشکی من، نیقاب وەك دیوارێکی قایم وایە کە تۆ دەپارێزێت، نەك پەنجەرەیەك بێت کە خۆتی لێوە نیشانی دونیا بدەیت ، ئافرەت هەیە نیقابی پۆشیووە، کەچی عەقڵییەت و ڕەفتاری هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ کەسێك کە هیچ سنوورێکی بۆ خۆی دانەناوە ! ئەگەر نیقابت پۆشیووە و هێشتا دڵت بە ڵایكو کۆمێنتی پیاوێکی نامەحڕەم خۆش دەبێت، یان حەز دەکەیت بڵێن " ماشاءالله چەند جوانە بە نیقابەوە" ئەوا بزانە تۆ لە ناخی نیقابەکەتدا غەریبیت و لە ڕاستییەکەی تێنەگەیشتوویت ، نیقابپۆشی ڕاستەقینە لە هەموو شوێنێکدا سەنگینی خۆی دەپارێزێت؛ نە دەنگی لە ڤیدیۆکاندا دەبێتە وەسیلەی سەرنج، نە جووڵەکانی دەبنە مایەی تێڕامان ! با بە هیممەتێکی بەرزەوە بگەڕێینەوە بۆ مانای ڕاستەقینەی حەیا، با هەمیشە غەریبی بەشکۆی ئەم سەردەمە بین.

تاوانەکان بەرەکەت لە تەمەن و بەرەکەت لە کات و بەرەکەت لە ڕزق دەبەن؛ تەنانەت دەبنە هۆی ئەوەی مرۆڤ فێربوونی عیلمی لێگران بێت یان لەبەرکردنی ئایەتێکی لێ قورس بێت، تەنها وەك سزایەك بۆ ئەو تاوانەی ئەنجامی داوە ..

هەرچەندە ڕابکەین لە مردن ڕۆژێك دێت پێمان دەگات، دەی مادام گەیشتن پێی شتێکی حەتمییە، مرۆڤی عاقڵ ئەو کەسەیە کە خۆی بۆ دوای ئەو مردنە ئامادە دەکات، نەك بە شێوەیەك بژی کە وا بزانێت نامرێت !

سزای تاوان تەنها لە نەمانی ماڵ و سامان و نەخۆشیدا نییە ! بەڵکو گەورەترین سزا ئەوەیە کە دڵت ڕەق ببێت و چێژ لە عیبادەت نەبینیت !!

ئەو ئافرەتەی پێش ئەوەی ببێتە نیوەی کەسێکی تر، خۆی وەك “مانگێکی تەواو” بە نووری عیلمی شەرعی ڕووناك دەکاتەوە؛ تا تیشکی یەقینی بە خوای پەروەردگار ، لە هیچ وەرزێکی تەمەنیدا کز نەبێت ! - خوشکە شیرین و بەڕێزەکەم؛ ئەم قۆناغەی ژیانت بە دەرفەتێکی زێڕین بزانە بۆ ئەوەی “سەرمایەیەك” لە عیلمی نافیع و تەقوای خوای پەروەردگار بۆ ناخت کۆبکەیتەوە ، ئەمە تەنها کات بەسەربردن نییە، بەڵکو کاتی بونیادنانی کەسایەتییەکی بەهێزە کە ڕەگی لە دەستگرتن بە قوڕئان و سووننەت و لوتکەی لە شوێنکەوتنی سەلەفدایە. ئێستا کاتی چاندنی ئەو تۆوانەیە کە سبەی دەبنە سێبەرێکی ئارام بۆ ڕۆحت ، ناخت بە عیلمی شەرعی و ئایەتی قوڕئان ئاوەدان بکەوە، تا ئەو ئاستەی ببیتە خاوەن دیدگایەکی ئەوەندە ڕوون کە هیچ تەمومژ و گومانێك نەتوانێت عەقیدە صەحیح و پاکژو نرخو قیمەتەکەت لێ ون بکات. خۆت بەو ڕێگایەدا پێبگەیەنە کە سەلەف پێیدا ڕۆیشتوون؛ تا ئەو ساتەی سەیری ئاوێنەی ناخت دەکەیت، دڵت بەو سەربەخۆییە ڕۆحییە ئارام بێت کە تەنها لە سایەی قوڕئان و سووننەتدا بەدەست دێت ، ئافرەتێك کە خاوەن عیلم بێت و پەنای بۆ خوای پەروەردگار بێت، شکۆ و هەیبەتی هەمیشەیی دەبێت و لە بەرامبەر زریانەکانی ژیاندا هەرگیز داناچەمێت.

دەتەوێت جوانی و بریقی ڕووخسارت ھەبێت ؟! پەیامبەری خوا [ﷺ]فەرموویەتی : «نضَّرَ اللَّهُ امرأً سَمعَ منَّا حَديثًا فبلَّغَهُ ، فرُبَّ مُبلَّغٍ أَحفَظُ مِن سامِعٍ» وشەی (نضّر) لە (نضارة) ەوە ھاتووە واتە : جوانی و ڕەونەق و بریق ، کە ئەمەش دوعا و پاڕانەوەیە تاکو خوا خۆی ئافەریدەکراوەکەی جوان و ڕێك بکاتەوە و پێگەی بەرز بکاتەوە و ڕێزی بگرێت .. (امرأً) واتە : کەسێك یان لە ھاوەڵان و ئەوەی گوێی لێیان بووە و دەبێت .. (سَمعَ منَّا حَديثًا) واتە : قسەیە بە گوفتار یان کردار یان دانپێنان لە پەیامبەری خواوە [ﷺ] ھاتبێت .. لە گێڕانەوەیەکدا بە (فحفِظَهُ) واتە : بە ژیری و دڵ و ڕۆح و دەروونییەوە و بمێنێتەوە لە دڵ و مێشکیدا .. (فبلَّغَهُ) واتە : بیگوازێتەوە بۆ جگە لە خۆی و ڕایگەیەنێت ووەکو ئەوەی چۆن پێی گەیشتووە .. (فرُبَّ مُبلَّغٍ أحفَظُ مِن سامعٍ) لە گێڕانەوەیەکدا (فرُبَّ حامِلِ فِقهٍ ليس بفَقيهٍ ، ورُبَّ حامِلِ فقهٍ إلى مَن هو أفقَهُ مِنه) لێرەدا وشەی (رُبَّ) بۆ کەمێتی و زۆرێتی بەکاردێت ، واتە : ھەندێك یان زۆرێك لە گێڕەرەوە بیسەرەکان بۆی ھەیە زانا یان تێگەیشتوو نەبێت ، بەڵام فەرموودە و سووننەت لەبەر دەکات و دەیگوازێتەوە بۆ جگە لە خۆی لای زانا و تێگەیشتوان ئەوانەی کە حوکمەکان بەجوانی تێھەڵکێش دەکەن ، یان بۆ لای کەسێك تێگەیشتن و تێھەڵکێشکردنی چاك بێت .. داواکارین لە خوای بێپایان وەڵامدەرەوە کە ڕوومان جوان و سپی بکات لە دونیا و قیامەتیشدا آمین🤲🏻...

نووسرابـــــوو: "یەک سەعات بەرهەمداری و خۆپێگەیاندن پێش زەواج، یەکسانە بە دە سەعات بەرهەمداری و خۆپێگەیاندن دوای زەواج.” …………………………………………… خوشکە بەڕێزو شیرینەکەی من ؛ گەر تۆ کچێکیت و تا ئێستا زەواجت نەکردووە بەدەرفەتێکی باش بزانە و خۆت پێبگەیەنە ! ئەم قۆناغەیی ژیانی مرۆڤ، پێش هاوسەرگیری، زێڕینترین دەرفەتە بۆ ئەوەی مرۆڤ وەبەرهێنان لە خودی خۆیدا بکات. ! کاتێك دەوترێت "خۆت پێبگەیەنە" مەبەست تەنها چاوەڕوانی کات نییە ! بەڵکو کارکردنە لەسەر چەند لایەنێکی گرینگ کە وای لێدەکات لە داهاتوودا نەك هەر هاوسەرێکی سەرکەوتوو بێت؛ بەڵکو وەك تاکێکی سەربەخۆ و بەهێز لەناو کۆمەڵگەدا دەربکەوێت.
لێرەدا چەند خاڵێکی سەرەکی هەن بۆ خۆپێگەیاندن:
١- پێگەیاندنی ڕۆشنبیری و زانستی. هەوڵبدە لەم کاتەدا زۆرترین بخوێنیتەوە نەك تەنها لە بواری خوێندنی خۆت، بەڵکو لە بوارەکانی: دەروونناسی: بۆ ئەوەی لە خۆت و دەوروبەرت تێبگەیت. پەروەردە: بۆ ئەوەی بزانیت چۆن نەوەیەکی تەندروست پێدەگەیەنیت. ئایینی و ئەخلاقی: بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەوت هەبێت لە هەڵسوکەوت و بڕیارداندا. ٢-پێگەیاندنی دەروونی و سەربەخۆیی. کچێك کە پێش هاوسەرگیری لە ڕووی دەروونییەوە هاوسەنگ بێت، دەتوانێت بڕیاری دروست بدات. خۆناسین: بزانە حەزت لە چییە، خاڵە لاوازەکانت چین و چۆن چاکیان دەکەیت..هتد. بەرپرسیارێتی: فێربە چۆن کاروباری ژیانی خۆت بەڕێوە دەبەیت بەبێ پشتبەستنی تەواو بە کەسانی دیکە. ٣-ئامادەکاری بۆ بەرپرسیارێتی گەورە. هاوسەرگیری تەنها ئاهەنگ و گۆڕینی ستایلی ژیان نییە، بەڵکو گۆڕینی ئەرکەکانە. فێربوونی هونەری گفتوگۆ: چۆن کێشەکان چارەسەر بکەیت بەبێ تووڕەیی..هتد ؟! تێگەیشتن لە ماف و ئەرکەکان: بۆ ئەوەی نە ستەم بکەیت و نە ڕێگە بدەیت ستەمت لێ بکرێت. خاڵی کۆتایی: “خۆپێگەیاندن" واتە تۆ دەبیت بەو کەسەی کە خۆت شانازی بە خۆتەوە دەکەیت، پێش ئەوەی چاوەڕێی دەستخۆشی لە کەسانی دیکە بکەیت ! ئەم ماوەیەی تەمەنت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ببیتە "نموونەیەك" نەك تەنها "ژمارەیەك" لەناو کۆمەڵگەدا !

بەتاڵی مرۆڤ دەکوژێت

قال الحسن البصري [رحمه الله] «الدنيا كلها ظلمة إلا مجالس العلماء». دونیا هەمووی تاریکییە جگە لە مەجلیسی زانایان. [جامع بيان العلم وفضله (١١٤/١)]

«من أحبَّ لقاءَ اللَّه أحبَّ اللَّه لِقاءَه» اللَّهمّ إنّا أحبَبْنَا لِقَاؤُك فَأحبِبْ لِقَاؤُنا.🤲🏻

-كان الحسن البصري يقول: «إن الرجل يذنب الذنب فما ينساه وما يزال متخوفاً منه حتى يدخله الجنة». به‌نده‌ تاوانێك ده‌كات و له‌بیری ناكات به‌رده‌وام له‌و تاوانه‌ ده‌ترسێت هه‌تا ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. الزهد لأحمد |١٦٠٤|

هەرکەسێك ئارەزووی نزیك بوونەوە لە خوای پەروەردگار دەکات ؛ دەبێت هەوڵبدات، تەنانەت ئەگەر لاوازیش بێت !
هەرکەسێك ئارەزووی نزیك بوونەوە لە خوای پەروەردگار دەکات ؛ دەبێت هەوڵبدات، تەنانەت ئەگەر لاوازیش بێت !

حیکمەتی زانایان و وتەی پڕ بەهای سەلەف: موعاذی کوڕی جەبەل [رضي الله عنە] دەفەرمووێت:«تَعَلَّمُوا الْعِلْمَ؛ فَإِنَّ تَعَلُّمَهُ لِلَّهِ خَشْيَةٌ، وَطَلَبَهُ عِبَادَةٌ، وَمُذَاكَرَتَهُ تَسْبِيحٌ، وَالْبَحْثَ عَنْهُ جِهَادٌ، وَتَعْلِيمَهُ لِمَنْ لَا يَعْلَمُهُ صَدَقَةٌ، وَبَذْلَهُ لِأَهْلِهِ قُرْبَةٌ ، وهوَ الْأَنِيسُ فِي الْوَحْدَةِ، وَالصَّاحِبُ فِي الْخَلْوَةِ، وَالدَّلِيلُ عَلَى الدِّينِ، وَالنَّصِيرُ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ، وَالْوَزِيرُ عِنْدَ الْأَخِلَّاءِ، وَالْقَرِيبُ عِنْدَ الْغُرَبَاءِ، وَمَنَارُ سَبِيلِ الْجَنَّةِ ، يَرْفَعُ اللَّهُ بِهِ أَقْوَامًا فَيَجْعَلُهُمْ فِي الْخَيْرِ قَادَةً وَأَئِمَّةً تُقْتَصُّ آثَارُهُمْ، وَيُقْتَدَى بِفِعَالِهِمْ، وَيُنْتَهَى إِلَى رَأْيِهِمْ، تَرْغَبُ الْمَلَائِكَةُ فِي خُلَّتِهِمْ، وَبِأَجْنِحَتِهَا تَمْسَحُهُمْ، يَسْتَغْفِرُ لَهُمْ كُلُّ رَطْبٍ وَيَابِسٍ، وَحِيتَانُ الْبَحْرِ وَهَوَامُّهُ، وَسِبَاعُ الْبَرِّ وَأَنْعَامُهُ». واتە: «زانست فێر ببن؛ چونکە فێربوونی لەبەر خوا خشوع و ترسە لە پەروەردگار، و داواکردنی پەرستشە، و پێداچوونەوەی (مراجعة) تەسبیحاتە، و گەڕان بەدوایدا جیهادە، و فێرکردنی بەو کەسەی نایزانێت خێر و صەدەقەیە، و بەخشینی بە ئەهلی خۆی نزیکبوونەوەیە لە خوا ، زانست هاوڕێی دڵنەواییە لە تەنیاییدا، و یاوەرە لە کاتی خەڵوەتدا، و بەڵگە و ڕێنیشاندەرە بۆ دین، و پشتیوانە لە خۆشی و ناخۆشیدا، و وەزیر و ڕاوێژکارە لەناو دۆستاندا، و کەسوکارە لەناو نامۆ و غەریبەکاندا، و چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگای بەهەشتە ، پەروەردگار بەهۆی زانستەوە چەند قەوم و کەسانێك بەرز دەکاتەوە و دەیانکاتە پێشەوا و سەرکردە لە چاکەدا، شوێنپێیان هەڵدەگیرێت و چاو لە کردەوەیان دەکرێت و بۆ ڕای ئەوان دەگەڕێنەوە ، فریشتەکان ئارەزووی دۆستایەتییان دەکەن و بە باڵەکانیان دەست بەسەریاندا دەهێنن (بەرەکەتیان پێ دەبەخشن)، هەموو شتێکی تەڕ و وشك داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەن، تەنانەت نەهەنگ و ماسییەکانی دەریا و گیانلەبەرەکانی، و دڕندەکانی وشکانی و ئاژەڵەکانیش». ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەڕاستی جوانی فەرموو ، ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام بریتی بوو لە [زانست هاوڕێی دڵنەواییە لە تەنیاییدا ، بەڵگە و ڕێنیشاندەرە بۆ دین، و پشتیوانە لە خۆشی و ناخۆشیدا ، کەسوکارە لەناو نامۆ و غەریبەکاندا] چەند خوشکمان هەیە دەستی کردووە بە عیلمی شەڕعییەوە دوای ئەوەی کە دەیەوێت خۆی لە جەهالەتی دەربێنێت رب العالمین لە خۆی ڕازی بکات و ئەو فەرضەی خوای پەروەردگار بەجێ بگەیەنێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تووشی چەندان ناڕەحەتی و ناخۆشییەکی ئێجگار دەبێتەوە لەلایەن خێزانەکەیەوە و قسەی پێ دەڵێن و ڕێگرن لەبەردەم فێربوونی عیلمدا ، ڕێگرن لەوەی ئەو عیلمەی کە خوای پەروەردگار لەسەری واجب کردوونە فێرببێت ، بۆیە لێرەدا کەسێك نییە هاودەم وپشتیوانی بێت ، کەسێك نییە دەستی بگرێت و یارمەتیدەری بێت بۆ فێربوونی ئەم عیلمە گران بەهایە ..هتد ، بۆیە لێرەدا زۆر زۆر هەست بە نامۆیەتی خۆی دەکات لەناو ئەم خێزانەی زۆر هەست بەتەنیایی دەکات چونکە لەناو خێزانێکدا کەسێك لەگەڵت نەبێت و لەگەڵ ئەمەشدا ڕێگریت لێ بکەن ئەوا بەڕاستی قورس و ناڕەحەتە ، بۆیە گەر لە خێزانەکەی یان هەرکەسێك بێت هاوپیشتوان و هاوخەمی نەبێت بۆی ئەوا عیلم دەبێتە هاوڕێی دڵنەوایی و لە خۆشی ناخۆشیدا لەگەڵت دەبێت لەکاتێکدا خێزانەکەی وانابن .. پەروەردگارا صەبر و خۆڕاگری بدەیت بەو خوشکە سەنگین و موسوڵمانەمان ؛ کەوا تووشی زەحمەتی و ناڕەحەتییەکی زۆر دەبنەوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە ، وە هیدایەتی زیاتریان بدەیت و بتوانن ئەم عیلمە فێربن و هیدایەتی خێزانەکانیش بدەیت لەوەی کە ڕێگرن و قسەیان پێ دەڵێن ، آمین ..

شهر شعبان عظيمٌ جليل القدر، فلا تفرط فيه، وأعطه حقَّه، وانتفع به ! اجتهد أن تخرج من هذا الشهر بقلبٍ تعيش به في رمضان، ولا تفرط فتندم ! - احفظ من القرآن ما تقوم به. - افهم من القرآن ما يعينك على الاستمتاع به. - أكثر من الذكر؛ لتعوِّد لسانك. - ابسط يدك، لتجود. - الهج بالدعاء، وأكثر منه، فله شأنٌ عظيم.

الحمدلله ثم الحمدلله مـامـۆسـتـا ئــازاد كــرا لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ الحمد لل
الحمدلله ثم الحمدلله مـامـۆسـتـا ئــازاد كــرا لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ الحمد للە رب العالمین

ئەم مانگە پێی دەوترێت: [مانگی قوڕئان خوێنان] ئامادەکارییەك بۆ مانگی قوڕئان ، لە ڕیزی ئەو کەسانەبە کە پلانی بۆ دادەنێن و سوودی لێ وەربگرن بە خەتم کردنی قوڕئان یان چەند بەشێکی قوڕئان ، پاشان کە ڕەمەزان دەگات ئاسانتر دەبێت بۆ زیادکردن و خەتم کردنی قوڕئان. لە ماوەی [٢٤] کاتژمێر کاتژمێرێك تەرخان بکە بۆ چوون خزمەتی قوڕئان !

هیچ ئافرەتێك لەگەڵ هاوسەرێکی هەژاردا بە برسێتی نەمردووە ! بەڵام ئافرەت هەیە بە هاوسەرێکی دوور لەدین و عەقیدەیەکی نا پاكو سەلیمو دەوڵەمەند ؛ بە ستەم و زەلیلییەوە مردووە ! بۆیە کچەکانتان بدەن بە پیاوێکی خاوەن عەقیدەیەکی پاکو صەحیح ڕەوشت باش و ئیمانێکی بەهێز !

«مَضَى رَجَبٌ وَمَا أَحسَنتَ فِيهِ وَهَذَا شَهرُ شَعبَانَ المُبَارَكْ فَيَا مَن ضَيَّعَ الأَوقَاتَ جَهلاً بِحُرمَتِهَا أَفِقْ وَاحذَر بَوَارَكْ فَسَوفَ تُفَارِقُ اللَّذَّاتِ قَهرًا وَيُخلِي المَوتُ كَرهًا مِنكَ دَارَكْ تَدَارَكْ مَا استَطَعتَ مِنَ الخَطَايَا  بِتَوبَةِ مُخلِصٍ وَاجعَلْ مَدَارَكْ عَلَى طَلَبِ السَّلاَمَةِ مِن جَحِيمٍ فَخَيرُ ذَوِي الجَرَائِمِ مَن تَدَارَكْ». لطائِف المعارِف لابن رجَب |ص ٣٢٠|

“کچی صالیحە” هیچ کات بێ هەڵە نییە ! بەڵام ئەگەر بێت و بیری بخرێتەوە بیری دێتەوە ؛ ئەگەر ئامۆژگاری بکرێت ئامۆژگاری قبووڵ دەکات و لە هەڵەکەی دوور دەکەوێتەوە و داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارەکەی دەکات و دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست ..

كان من دعاء النبي -ﷺ- : «اللهم لك الحمدُ، أنت نورُ السمواتِ والأرضِ ومن فيهن، ولك الحمدُ، أنت قيِّمُ السمواتِ والأرضِ ومن فيهن، ولك الحمدُ، أنت الحقُّ، ووعدُك حقٌّ، وقولُك حقٌّ، ولقاؤك حقٌّ، والجنةُ حقٌّ، والنارُ حقٌّ، والساعةُ حقٌّ، والنبيون حقٌّ، ومحمدٌ حقٌّ، اللهم لك أسلمتُ، وعليك توكلتُ، وبك آمنتُ، وإليك أنبتُ، وبك خاصمتُ، وإليك حاكمتُ، فاغفر لي ما قدمتُ وما أخرتُ، وما أسررتُ وما أعلنتُ، أنت المقدِّمُ وأنت المؤخِّرُ، لا إله إلا أنت، أو : لا إله غيرُك». صحيح البخاري |٧٤٤٢|