ئەمین گەردیگلانی
Open in Telegram
1 152
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+130 days
Posts Archive
1 152
Repost from دەنگەپەڕتووک
بەفر سەرماکەی بە سەر ماڵەکانی ئەودیوی پەنجێرەکەدا بڵاو کردبۆوە.
جگەرەکەی موڕتەزا لە نێو تەپڵەکەکەدا چەن شەقاو دوورتر لە کۆخە کۆخی موڕتەزا دووکەڵی دەکرد. گوتی: چووبوو بۆ کوردستان هیدی... تۆ کەریەتیت گوڵی کردووە هەر تێناگەی من دەڵێم چی... چووبوو کوردەکان فێر بکا کە چی و چی تێکەڵ بکەن و بە دەستاڕ لێی کەن. چەندەشی بکەنە نێو مەنجەڵەوە تاکوو کاسەسەری مردووەکانیان بە قەد گوێزێکی لێ بێ، پێستی کوردەکان چرچ و لۆچ بێ و هەر کەسەی بتوانێ تەرمێک بخاتە نێو پانچاوە و پانچاکەش بنێتە گیرفانی پەستەکەکەیەوە و بە ئەوان بڵێ چۆن پیاو دەتوانێ بە سەر قۆڵی کۆتەکەی فرمێسکەکانی بسڕێ...
ناوی کتێب: دیسان لەو شەقامانەوە
نووسەر: بیژەن نەجدی
وەرگێڕ: ئەمین گەردیگلانی
چاپ: ئاراس هەولێر ساڵی2005
بابەت: کۆمەڵەچیرۆک
خوێندنەوە: حەسەن حەسەنپوور
پێکهاتوو لە ۲۰ بەش
@avindaripartok
1 152
Repost from کانال ترحیم بوکان
#خاکسپاری
▪️مرحوم هنرمند عثمان رحمان زاده
🕌 آرامستان روستای ناچیت
#کانال_ترحیم_بوکان
🆔 @BoukanTarhim
#پیج_اینستاگرام
https://instagram.com/boukantarhim
1 152
.
بە دڵی پڕ لە خەم و پەژارەوە، ئاگادارتان دەکەین کە هونەرمەندی ناوداری کوردستان مامۆستا "عوسمان ڕەحمانزادە"، ناسراو بە "باوکی ژێپێتۆ" کۆچی دوایی کرد.
بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خەمخۆرانی هونەر و کلتووری کوردستان و خاو و خێزان و هەموو هاوڕێ و خۆشەویستانی دەکەین.
مامۆستا "عوسمان ڕەحمانزادە" (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٦ لە بۆکان) پەیکەرتاشی بووکەڵە دارینەکانی کوردە. ئەو زیاتر لە ١٥٠٠ پەیکەرۆکەی دارین و بەردینی ساز کردووە کە داب و نەریتی کۆنی کوردەواری دەگێرنەوە. مامۆستا کۆمەڵناسێکی نەخوێندەوار بوو کە زۆر بە وردی ژیانی کۆمەڵانی ناوچەکانی کوردستانی بە هونەرەکەی نواندووە. مامۆستا تا دواین ساتەکان وەک کەسێکی نیشتمانپەروەر ژیا و هونەرەکەی بە تەواوی خستە پێناو کلتووری خەڵک و وڵاتەکەیەوە و قەت لەو ڕێچکەیە لای نەدا.
یادی پاکی بۆ هەمیشە لە دڵ و بیرماندا دەمێنێت و بەرهەمەکانی بۆ نەوەکانی داهاتوو دێنە گۆ و لە ژیانی باب و باپیرانیان دەدوێن، بە هەموو شادی و تاڵییەکەوە.
مامۆستا لە ئاوایی "ناچیت" سەر بە شاری بۆکان بە خاک دەسپێردرێ. دواتر کات و ساتی بە خاک ئەسپاردنیتان پێ ڕادەگەیەنرێ.
ڕوحی پاکی شاد و بەهەشتی بەرین جێگەی بێت.
.
1 152
Repost from پایگاه خبری بوکان موکریان
#بەپهله
🔴 مامۆستا عوسمان ڕەحمانزادە باوکە ژێپێتۆی ئێران کۆچی دوایی کرد
🔹️بە پێی هەواڵیی #بۆکان_موکریان ؛ ئهمشهو ههینی ڕێکەوتی ۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴ی هەتاوی، باوکە ژێپێتۆی ئێران مامۆستا (عوسمان ڕەحمانزادە) که گێژەلووکەیەک بوو لە گوڵجاڕی فەرهەنگ و هونەری نیشتمان هاڵالە له شاری تهورێز کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوبەرایەتی بنکەی هەواڵنێری #بۆکان_موکریان بە بۆنەی کۆچی دوایی خودالیخوشبو عوسمان ڕەحمانزادە سەرەخۆشی خوی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ڕەحمانزادە و خلکی خوشەوێستی بۆکان و کوردستان دەکات
🌹روحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز بێت
⚀#صدای_مردم_صدای_شهر
🔘#بوکان_موکریان
🌐http://www.boukanmukryan.ir
🆔 @Boukanmukryan
اینستاگرام
instagram.com/boukanmukryan
1 152
هاواری گەڵا
دڵۆپێ خوێنم، لە زامی وشەی ئەوین تکاوم
لە سەر بەرۆکی زەردی شێعرێکی خەمین گیرساوم
هاواری کپی وەرزی ژاکاوی لێک دابڕانم
لە گەرووی ویشک و زەرد و تاساوی گەڵا هەستاوم
لە ژێر تەوژمی ڕەشەبا و تەرزە و شەستەبارانا
گەڵایەکم من لە ساواییەوە لە دار دراوم!
ڕووباری شێعرم، بۆ باوەشی ژین کە ڕێگە دەبڕم
بەردی هەر خەمێ بێتە ڕێم، سەری تێهەڵدەساوم
هەتاکوو پشتم بە قامچی ئازار زیاتر بکێڵن
تا بیڕەتێنن هەلووکی دەست و لاقی پەڕاوم،
لە نێو دڵما هەر ڕەگاژۆ دەکا، نەمامی هیوا
ئەمسا لە سایەی دەگەم بە ژین و ئەوین و کاوم
@amingardiglani
1 152
Repost from ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
بنکەی هەواری ئەدەبیی هاژە بەڕێوە دەبات.کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ڕۆمانی
📘سێبەری مارنووسەر:قادر عەلیخا وتار بێژان: شۆڕش سەعیدپوور کارناسی باڵای کۆمەڵناسێ کاوە محەممەدزادە کارناسی باڵای کۆمەڵناسی پێشکەشکار: پەیام ڕەمەزانی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی 🏛شوێن:هۆڵی ئێدارەی ئێڕشادی ئیسلامیی بانە 🗓ڕێکەوت:پێنجشەممە ٢٠سەرماوەزی ١٤٠٤ 🕘کاتژمێر١٠ے بەیانی بە هاوکاری ئیدارەی ئێڕشاد ئیسلامیی بانە بەسپۆنسەریی دارایی فێرگەی زمانی ئینگلیزی ناوەند. بۆ دەستخستنی کتێب پەیوەندی بەم ئایدیەوە بکن👈 hiwa_domain@ بنکەی هەواری ئەدەبیی هاژە https://t.me/HEWARYHAJE "ئەنجومەنی شێعــر و ئەدەبیی بانە" ✨✨💫 ID : @EdebiBane ID : @EdebiBane
1 152
وانەی ماچ
🔸ئەمین گەردیگلانی🔸
هەر بە ماچێ دوو پەڕەی سووری دەمت دەخوێنمەوە
بەم پشووی شەوبامە شێعری پەرچەمت دەخوێنمەوە
دەبمە سروە و خۆ لە قەترەی ئارەقەی ڕووت هەڵدەسووم
دەرسی بەفر و کانی بۆ کوڵمە و چەمت دەخوێنمەوە
تا دەگەیتە سەوزە جێژوانی قوتابخانەی ئەوین
دێم بە پەنجەم دێڕ بە دێڕی دوو مەمت دەخوێنمەوە
ڕازی شاراواەی دڵۆپەی ڕوونی سەر ئەو ڕوومەتە و
دانە دانەی خاڵی تێکەڵ شەونەمت دەخوێنمەوە
تا خوناوەی گوڵبزەت دەڕژێ بە سەر هەستی منا
بۆ زنە و ئەستێر و کانیاو و چەمت دەخوێنمەوە
چاو لە ڕستەی سەوزی باڵات ناترووکێنم دەمێ
تۆ سکاڵاتە و دەڵێی: هێشتا کەمت دەخوێنمەوە!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
@amingardiglani
1 152
💧باران💧
ئەمین گەردیگلانی
ئامێزی هەوری بەردا، دڵۆپی وێڵی باران
خۆی خستە باوەشی با ـ و کاروان و خێڵی باران
کلتووری هەوری پڕ کرد لە کل، دەستی برووسکە
چاوی بەیان دەڕێژێ، ئاسۆ بە مێڵی باران
دەیکاتە جاڕە شەونم، ئەم قاقڕی دەروونەم
تا، پڕ لە ئەشکی شێعرە، چاوی هەسێڵی باران
پەنجەی دەنێ بە زامی سنگی کەژ و چیاوە
زەردەی دەزێتە لێوان، سۆڵاڤی لێڵی باران
ڕەوەز شەقار شەقارن، لە بەر تەوژمی ڕێژنە
کەنگێ لە بەرد ئەترسێ، شووشەی تەوێڵی باران؟
کەیلی سروودی ژینن، ناخ و گەرووی چرۆکان
نۆتی پڕیشکە دەڕژێ لە لێوی هێڵی باران
شەوبا کە ڕادەژێنێ، بێشکەی هەور بە نەرمی
تۆ، زوو لە سەر بەرۆکی شەوبۆ ڕەهێڵی، باران!
ڕەنگە حەزت لە ماچی بسکی تەڕی گەنم بێ،
بۆیە بە نووکی برژۆڵ، عەرزی دەکێڵی، باران!
گەر ئاشقی زەوی نیت، بۆچی وەها بە سەر دێی؟
دواییش بە باڵی تیشکێ، بەجێی دەهێڵی، باران!
💧💧💧💧💧💧
@amingardiglani
1 152
ئێوارەی شەقام
ئەمین گەردیگلانی
کاتێ چیا و خۆر بۆ ماڵئاوایی یەکتر هەڵەمژن
شەقام دەبزوێ بە تینی ڕەوت و لەرە و شنەی ون
شەقامی دڵپڕ، ڕەشپۆشی قورمی چارشێو و لەچکەن
تینووی شەپۆلی پەلکەڕەنگینەی پەخشانی پرچن
بڵێی ڕۆژێ بێ زەردەشتی ڕقمان، ببێتە گڕپژ
هەڵبچۆقێنێ تەمی سەر باڵای ئاسۆگی ڕۆشن؟
دابگرێ دەشتی شان و بەرۆکت شەپۆلی کەزیە
بکەونە مەلە لەگەڵ ڕۆحی من دوو ماسیی خرپن؟
بێم لە قەڵپەزەی سەرشان و ملتا خۆم بخنکێنم
با هەڵملووشێ شنەی مۆسیقای کەروێشکە کردن
هەڵیدەواسم ڕۆحم بە تاڵێ شەبەنگی چاوتا
دێتە جێژوانم ترووسکەی گەرمی شێعرێکی «هێمن»
سەرنجم بۆ سەر چناری لەنجەت باڵی لێک دەدا
لە سەر بەرۆکی شەقامی ڕەنگ و بۆن و بزەی ژن
بە نێردیوانی بۆنی جوانیدا ڕۆحم هەڵەزنێ
بەرەو مێعراجی جوانی پەرەستی و ئەوینی بێبن
1 152
(دووبەیتی)
ئەگەر عەشقت نەبا ئێستا نەمابووم
کە ماباشم لەبەر پیری چەمابووم
بەهاری ژینی پێ بەخشیم ئەوینت
دەمێ لە ژوانی باخچۆڵەی مەما بووم
٭٭٭٭٭٭
لەگەڵ تۆدا بەهەشتێکە ژیانم
لە ئازار و پەژارە و خەم نەبانم
لەویش شیرینترم ئەو کات و ساتەن
لە جێژوانێ لەگەڵ تۆ دەمدەمانم
ئەمین گەردیگلانی
1 152
قەڵەمەکەم
باڵای کچێکی لە عەتری
سەوزی شێعر هەڵکێشاوە،
کوندەبووی ناز
قەت باڵی بە سەر باڵایدا
نەکێشاوە!
شێعرم بۆ بەرۆک و قژی
کچێک کردۆتە گوڵاڵە
کە ئاوێنەی چاوەکانی
بە پڕشنگی ئەوینێکی
پاک و خودایی
زوڵاڵە.
دڵم بۆ مەلی ئەوینی
کچێک کردۆتە ھێلانە
کە کانیاوی سەوزی ڕۆحی
پڕ لە ئەشق و
خۆشەویستیی نیشتمانە
ئەمین گەردیگلانی
