en
Feedback
6 639
Subscribers
-424 hours
-187 days
-7530 days
Posts Archive
BMC_TV
6 639
🔴عەمید ئاراس محەمەد، وەكو بەڕێوەبەری نوێی چاكسازی گەورانی سلێمانی دەستبەكاربوو
🔴عەمید ئاراس محەمەد، وەكو بەڕێوەبەری نوێی چاكسازی گەورانی سلێمانی دەستبەكاربوو

BMC_TV
6 639
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی ڕای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات. هۆکاری سەرەکی سەردانی شاندەکە بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانی شاندەکە تایبەت دەبێت بە خستەڕووی پڕۆژەکەی ''محەمەدی حاجی مەحمود'' بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نوێ بەناوی "ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان". ئامانجی ئەم ئەنجومەنەش کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکانە لەژێر یەک چەتردا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کور و خستنەڕووی نەخشەڕێگەیەک بۆ قۆناغی داهاتووی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش.

BMC_TV
6 639
🔴سیمیناری تایبەت بە "پێگەی کورد لە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق" لە دامەزراوەی ڤیژن ؛ تێیدا ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەند
+9
🔴سیمیناری تایبەت بە "پێگەی کورد لە دامەزراوە سەربازییەکانی عێراق" لە دامەزراوەی ڤیژن ؛ تێیدا ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەنداران و پسپۆڕانی بواری سەربازی و ئەمنی بەشداربوون

BMC_TV
6 639
🔴ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەکرێتەوە
🔴ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەکرێتەوە

BMC_TV
6 639
🔴سێنتکۆم: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران کۆتایی هات
🔴سێنتکۆم: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران کۆتایی هات

BMC_TV
6 639
🔴بەیانیتان باش سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بەیانیان یارمەتی جگەر و گورچیلەکان دەدات بۆ دەرکردنی ژەهر و پاشماوە زیا
🔴بەیانیتان باش سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بەیانیان یارمەتی جگەر و گورچیلەکان دەدات بۆ دەرکردنی ژەهر و پاشماوە زیانبەخشەکان لە جەستەدا. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) کە بەرگریی جەستە دژی هەڵامەت و نەخۆشییەکان بەهێز دەکات. خوێن پاک دەکاتەوە و بەهۆی ڤیتامینەکانەوە گەشاوەیی و ڕوونی بە پێست دەبەخشێت. ترشەڵۆکی گەدە هاوسەنگ دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی غازات و کێشەکانی هەرس دەکات

BMC_TV
6 639
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپەوە رایگەیاند؛ ئێمە بە قسەی نەشیاو و زمانێکی نزم و
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپەوە رایگەیاند؛ ئێمە بە قسەی نەشیاو و زمانێکی نزم وەڵامی قسەی نەشیاو نادەینەوە، بەڵکو بە کردار، بەوپەڕی ئازایەتی و بە هەنگاوی چاونەترسانە.

BMC_TV
6 639
🔴نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئێمە هەرگیز قبووڵ ناکەین کەسانی شێت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 🔴سەرکردەکانی ئاستی یەکەم و دو
🔴نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئێمە هەرگیز قبووڵ ناکەین کەسانی شێت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 🔴سەرکردەکانی ئاستی یەکەم و دووەمی ئێران لەناوچوون و ئێستا تەنیا سەرکردەکانی ئاستی سێیەم دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. دەمەوێت کۆتایی بە دۆسیەی ئێران بهێنم نەک کات بەفیڕۆ بدەم. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

BMC_TV
6 639
زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC) لە بانکۆکی
زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC) لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند لەنێوان 17 بۆ 20ـی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەچوو، تێیدا دەرچوویەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەشداریی تێدا کرد. پڕۆگرامەکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پڕۆگرامە لە لایەن رێکخراوی (VFRI) بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە جیهانییەکان رێکخرابوو، (داستان جەزا نامیق)، لە چەندین وۆرکشۆپ و پانێڵی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، دیپلۆماسی و هاوکاریی نێودەوڵەتیدا ئامادەیی هەبوو. دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ ناساندنی باشی ئەکادیمیی زانکۆکە دەشڵێت، ئەم نوێنەرایەتییە، دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ ناساندنی باشی ئەکادیمیی زانکۆکە و دروستکردنی تۆڕی پێوەندیی جیهانیی و گواستنەوەی لێهاتووییەکان بۆ ناو کۆمەڵگەی ناوخۆیی.

BMC_TV
6 639
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی: بەرەی مقاوەمە لە ئاستی سەرکێشییەکاندا بێدەنگ نابێت و دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی: بەرەی مقاوەمە لە ئاستی سەرکێشییەکاندا بێدەنگ نابێت و دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە. دەشڵێت، دانپێدانانی زارەکی بە هەڵوەشاندنەوەی یادداشتی لێکتێگەیشتن، لە ئەستۆی سەرۆکی ئەمریکادایە.

BMC_TV
6 639
بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ لە روانگەی هەستکردنمان بە خەم و گرفتەکانی خەڵک و گێرا
بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ لە روانگەی هەستکردنمان بە خەم و گرفتەکانی خەڵک و گێرانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێم، داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین لەبەر ئەوەی سەرجەم دامەزراوە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان شەرعیەتی یاساییان نەماوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەکی نوێ و خێرا بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە شەرعیەت بۆ دامەزراوەکان بگەڕێتەوە و سەروەریی یاسا باڵادەست بێت.

BMC_TV
6 639
بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێی دەربارەی میکانیزمی دابینکردنی دراوی دۆلار بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاوکردەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵ
بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێی دەربارەی میکانیزمی دابینکردنی دراوی دۆلار بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاوکردەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن. کەمکردنەوەی پشکی نەختینەی گەشتیاران بانکی ناوەندی رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی و بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردنی سەرچاوەکان، بڕیار درا پشکی نەختیی مانگانەی گەشتیاران بۆ دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی کەم بکرێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر سێ هەزار دۆلار بوو، ئەم هەنگاوە لەگەڵ باشترین شێوازە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی بانکیدا دەگونجێت. بڕیارەکە بەشێکە لە چاکسازی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بەشێکە لە پاکێجێکی چاکسازیی رێکخستنی کە بانکی ناوەندی عێراق بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەیشتنی دراوی بیانی بە هەمووان جێبەجێی دەکات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان. رێکخستن و بەرزکردنەوەی توانای بانکەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم رێکارانە تەنیا بۆ رێکخستن و بەرزکردنەوەی توانای بانکەکەیە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان بە شێوەیەکی کارا و بەردەوام.

BMC_TV
6 639
هۆتێلەکەی ترەمپ لە ئەنقەرە هاوشێوەی قەڵایەکی سەربازی بووە 🔴میدیا جیهانییەکان وردەکاریی ئەو پێشوازییە تایبەتەیان بڵاوکردەوە ک
هۆتێلەکەی ترەمپ لە ئەنقەرە هاوشێوەی قەڵایەکی سەربازی بووە 🔴میدیا جیهانییەکان وردەکاریی ئەو پێشوازییە تایبەتەیان بڵاوکردەوە کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێکخرابوو، بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ. 🔴میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، بۆ حەوانەوەی ترەمپ و شاندەکەی کە ژمارەیان لە یەک هەزار کەس زیاتر بوو، یەکێک لە لوکس‌ترین هۆتێلەکانی ئەنقەرە بەتەواوی تەرخانکرا و بۆ پاراستنی باری ئەمنی، ڕێگە بە چوونە ژورەوەی چەکدار و هیچ کەسێکی دەرەکی بۆ ناو هۆتێلەکە نەدەدرا. 🔴سەرۆکی ئەمریکا لەناو هۆتێلەکەدا لە ژوورێکی تایبەتی 200 مەتریدا جێگیرکرا، کە پەنجەرەکانی دژە گوللـە و دیوارەکانی دژە تەقینەوە بوون، هاوكات ترەمپ ئامادەنەبوو سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە تورکییە بێت کە بۆی ئامادەکرابوو، بەڵکو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی خۆی بەناوی "The Beast" (دێوەزمە) گواستبوویەوە بۆ تورکیا. 🔴تورکیا بۆ پێشوازیکردن لەم ڕووداوە، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک لە شوێنی لوتکەکەی گۆڕی بۆ فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی، هاوکات کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردەوە و قیرتاوکردی بۆ شيقامەکانی شارەکە کرد، بۆ پێشوازیکردن لەو 32 سەرۆک و 100

BMC_TV
6 639
مەلا عوزێر، کەسایەتیی دیاری ئاینی و ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی
مەلا عوزێر، کەسایەتیی دیاری ئاینی و ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

BMC_TV
6 639
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات ڕەخنەی توند ئاراستەی هاوپەیمانیی ناتۆ، ئیسپانیا و دانیمارک دەکات. کۆتایهاتنی ئاگربەست و هەڕەشەی توند لە تاران سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گورزی توندیان لە تاران داوە و وتی: "بۆ من ئاگربەست کۆتایی هاتووە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هەڵوەشاوەتەوە." ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی تاران کرد و ڕایگەیاند: "هەر جارێک ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکی بازرگانی، ئێمە 20 ئەوەندە لێیان دەدەینەوە." دەشڵێت: ئێرانییەکان خۆشیان نازانن چی دەکەن؛ ئێمە کاتێکی زۆرمان لەگەڵ تاران بەفیڕۆدا و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کاری خۆمان بکەین." ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە ناتۆ، ئیسپانیا و دانیمارک لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی دەربڕی و وتی: "دڵم بە ناتۆ خۆش نییە، ئێمە زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلارمان لەو هاوپەیمانێتییەدا خەرجکردووە، کەچی لە بەرامبەردا ئەوان یارمە

BMC_TV
6 639
🔴دوای راگەیاندنی پێکهێنانی "ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی لایەنە سیاسییەکان" لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمودەوە بە ئامانجی کۆبوونەوە
+6
🔴دوای راگەیاندنی پێکهێنانی "ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی لایەنە سیاسییەکان" لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمودەوە بە ئامانجی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، شاندێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی وێنە: ئاریان ئاوات

BMC_TV
6 639
🔴بەیانیتان باش سوودەکانی خواردنی چەرەسات (وەک بادەم و گوێز) لەگەڵ ژەمی بەیانیدا چیین؟ دەوڵەمەندە بە چەورییە بەسوودەکان (ئۆمێ
🔴بەیانیتان باش سوودەکانی خواردنی چەرەسات (وەک بادەم و گوێز) لەگەڵ ژەمی بەیانیدا چیین؟ دەوڵەمەندە بە چەورییە بەسوودەکان (ئۆمێگا-٣) کە یارمەتی پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات. یارمەتی زیادکردنی توانای مێشک و تەرکیزکردن دەدات لە سەرەتای ڕۆژدا. بڕێکی باش ڕیشاڵ و پرۆتینی تێدایە کە بۆ ماوەیەکی درێژ هەستی تێربوون دەبەخشێت. دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە خانەکانی جەستە لە زیانە دەرەکییەکان دەپارێزێت.

BMC_TV
6 639
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەهۆی منەوە تورکیا تێوەنەگلا لە شەڕی ئێراندا، ئەوانیش نایانەوێ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەهۆی منەوە تورکیا تێوەنەگلا لە شەڕی ئێراندا، ئەوانیش نایانەوێت ببینن ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستدەهێنێت

BMC_TV
6 639
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان داتای پسوولەکانی مانگی پێنجـی لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی راگەیاند و دەڵێت؛ نیوەی هاوڵاتیان
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان داتای پسوولەکانی مانگی پێنجـی لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی راگەیاند و دەڵێت؛ نیوەی هاوڵاتیان کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی پێنج. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی هاووڵاتیان لە مانگی پێنج ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 41 رۆژە؛ نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە؛ کوردستان: 38,000 هەولێر: 43,000 سلێمانی: 32,000 دهۆک: 41,000 هەڵەبجە: 30,000 کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر) کوردستان: 550 هەولێر: 610 سلێمانی: 465 دهۆک: 620 هەڵەبجە: 423 ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90%ـی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی رووناکی.

BMC_TV
6 639
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بۆ BMC: بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست هەفتەی داهاتوو
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بۆ BMC: بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست هەفتەی داهاتوو دەچنە بەغدا و لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان قسە دەکەین تاوەکو لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 تەرخانی داراییان بۆ دابین بکرێت