BMC_TV
رفتن به کانال در Telegram
6 645
مشترکین
-324 ساعت
-227 روز
-7230 روز
آرشیو پست ها
6 644
ترەمپ: سوپاسی فیفا دەکەم بۆ سڕینەوەی کارتە سوورەکەی باڵۆگەن
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ( فیفا ) بەفەرمی کارتە سوورەکەی سەر فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکای لابرد کە لە یاریی رابردوویاندا لە قۆناخی 32 بەرامبەر بۆسنە وەریگرت.
رووداوەکە چۆن بووە؟
باڵۆگەن لە خولەکی 64 بەهۆی لێدانێکەوە لە یاری رابردووی هەڵبژاردەی بەرامبەر بە بۆسنە کارتی سووری وەرگرت و مشتوومڕێکی گەورەی لێکەوتەوە؛ کەمێک پێش ئێستا فیفا بە فەرمی کارتە سوورەکەی لابرد و هێرشبەرەکە دەتوانێت لە قۆناخی 16 بەرامبەر بە بەلجیکا یاری بکات.
هەڵوێستی ترەمپ
دوابەدوای بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ( فیفا ) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەکۆی 'تروس' پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی؛ سوپاس بۆ فیفا کە کارێکی راستی ئەنجامدا و نادادییەکی گەورەی ڕاستکردەوە.
6 644
هیچ ئاشتییەک لە نێوان ئێمە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نییە و دان بە ئیسرائیلدا نانێین.
پێویستە رێڕەوی دیپلۆماسی توانای جێگیرکردن و بەهێزکردنی دەستکەوتەکانی مەیدانیی (بەرەی جەنگ) هەبێت.
جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی قورسە، بەڵام دەکرێت و مەحاڵ نییە.
بۆ واشنتنمان دووپاتکردووەتەوە کە پێویستە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، بەشێک بن لە لێکتێگەیشتنەکان.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
6 644
قوباد تاڵەبانی: بریاڕماندا لەسەر خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ
6 644
🔴ئەمڕۆ یەکشەممە ''عەمید هێمن کەمال نووری'' وەکو بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو
6 644
🔴بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ئەفسەرێکی ژن بووە بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی تەمووزی 2026، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە پۆستێکی باڵای ئەمنیی و کارگێڕی پارێزگای سلێمانیدا کرا.
ئەفسەرێکی ژن دەبێتە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی
بەپێی بڕیارەکە، ئەفسەرێکی ژن بە پلەی عەمید بە ناوی "عەمید زوڵفان ڕەحیم" بە فەرمی وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەستنیشانکرا.
6 644
+6
هێزەکانی کۆماندۆ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان و هاوبەشیان بۆ کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستپێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند ڕۆژێک لە چاودێریکردنی وردی جموجوڵی داعش دێت
بە گوێرەی راگەیەندراوی هێزەکانی کۆماندۆی هەرێمی کوردستان، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانیان ماوەی چەند ڕۆژێکە بە وردی چاودێری جموجوڵەکانی گروپێکی تیرۆریستی داعشیان لەو سنوورەدا کردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری تەواو، بڕیاری هێرشکردنە سەر مۆڵگەکانیان درا.
ئۆپەراسیۆنەکە دوو ناوچە دەگرێتەوە
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لە ئێستادا ناوچەکانی سنووری "چیا چەرمک" و "قەرەسالم" لە ناحیەی پردێ دەگرێتەوە، بە مەبەستی پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە لە پاشماوە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش و چەسپاندنی زیاتری ئاسایش لەو شوێنانەدا
6 644
🔴هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای دوو ڕۆژ لە کۆتاییهاتنی پرۆسەکە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنن.
6 644
🔴سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، بەشێك لە وەزارەتەكانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە و سبەی وەزارەتەكان تەموویل دەكرێن و بەدڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێردرێت، جگەلەوەش تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نابێت.
بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، "وەفدی حكومەتی هەرێم كە سەردانی بەغدایان كردبوو رایگەیاندووە، مانگانە دەتوانن 75 ملیار دینار بۆ بەغدا بنێرن و لە حاڵەتێكدا ئەگەر داهاتی نانەوتی نەنێردرا ئەوا عێراق مووچە دەنێرێت، بەڵام بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەوە.
6 644
🔴كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد و چاوەڕواندەكرێت بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بدرێت و رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشیش بدرێت.
6 644
ترەمپ: دەمانتوانی هەموو سەرکردەکانی ئێران لەکاتی پرسەکەدا بکوژین بەڵام کەس نەدەما دانوستانی لەگەڵ بکەین
6 644
🔴بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە:
ئەم گەنجە 7600 دۆلار و مۆبایلێكی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی
بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینمان هەیە بۆ كاك (هۆشەنگ ئەنوەر گوڵپی) كە یەكێكە لە دوكاندارەكانی سەرچاوەی زەڵم دوای دۆزینەوەی بڕی (7600)دۆلار و مۆبایلێك، زۆر بە ئەمانەتەوە لەدوای ڕۆژێك لە دۆزینەوەی گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی كە گەشتیارێكی عەرەب بوو.
دەشڵێت، "ئەم ئەمانەتە پارێزییە نموونەیەكی جوانی ئەخلاقی و ڕەوشتبەرزیی گەنجانی ناوچەكەیە كە لەسەری پەروەردەكراون و هیوادارین ئەم كارە جوان و مرۆڤ دۆستانە بەردەوام بن كە یەكێكە لە سیما جوانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە
6 644
🔴کێ دەیباتەوە؟.. بەشداربە
ئەمشەو کاتژمێر 08:00 مەغریب و کەنەدا بەیەک دەگەن و لە کاتژمێر 12:00 فەرەنسا و پاڕاگوای بەیەک دەگەن.
6 644
🔴بڕیارە كەمێكی دیكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و چاوەڕواندەكرێت گفتوگۆ لەسەر پرسی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بكرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.
پێشتر هەرێمی كوردستان تەئكیدیكردووەتەوە كە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆوە ناتوانرێت ئەو بڕە بۆ بەغداد بنێردرێت.
6 644
🔴عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا دەڵێت،"هەر پزیشكێك لە نۆرینگەی تایبەتدا كاربكات، دەبێت دەستبەجێ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشبكات".
دەشڵێت،" جێگەی قبووڵكردن نییە دەوڵەت مووچە بدات، بەڵام تەواوی هەوڵ و توانای پزیشكەكە لە نۆرینگە تایبەتەكەیدا بێت و دەوڵەت و هاوڵاتییان هیچ سوودێكی لێ نەبینن".
6 644
🔴میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی لە پرسەی عەلی خامنەیی باوكیدا ناكات.
6 644
🔴عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بە زمانی كوردی بڵاوكردەوە و دەڵێت سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بۆ پشتیوانییان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
6 644
🔴ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق : 25 ملیۆن دۆلاری گەندەڵیی عێراق لە دەرەوە دەگەڕێندرێتەوە
6 644
🔴عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامدەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران و دەشڵێت، "چاوپۆشی لە هیچ گەندەڵێك ناكەین سەر بە هەر لایەنێك بێت".
6 644
🔴سبەی عەمید هێمن كمال نوری وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەكاردەبێت
بەگوێرەی زانیارییەكان دوای خانەنشینوونی عەمید د. ئارام محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەمید هێمن كمال نوری لە سبەی یەكشەممەوە لە شوێنی ناوبراو وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەكاردەبێت.
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
