cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کوڕەوێز و کەڵاتەرزان

کانالی جهت گردآوری و اعلان اطلاعات ادبی، دینی، مردم شناسی، اجتماعی، تاریخی، جغرافیایی منطقه کهن <<کەڵاتەرزان>> 📚 جهت تدوین کتاب تاریخ محلی روستاهای کلاترزان برای ارتباط با مدیر کانال و ارسال تصاویر متون و دستنوشته و آثار تاریخی 👇👇 @irajmoradi

Show more
Iran184 704The language is not specifiedReligion & Spirituality91 760
Advertising posts
263
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
خۆشەویستی نیشتمانە ئەو ئیمان... @dastnoosxane @kelaterzankon
Show all...
🌸کۆتەرە، کۆلکە 🌸کۆتەرەی بڕیاو و کۆتەرەی سووتیاو 🌸میر خزری شوێ ـ بانە لە کوردەواری کاتێ باسی بنەچە و وەچەی کەسێک یا بنەماڵە و خێڵ و هۆز و گەلێک دەکرێت، وشەی کۆتەرە یا کۆلکە بەکار دەهێنن. کۆتەرە واتا بنکی دارێکی بەتەمەن کاتێ دەیبڕنەوە و دواتر وەچ ئەداتەوە و جوان دەبێتەوە. ئەڵبەت کۆتەرە واتای دیکەشی هەیە. هەندێ جار دارنیشانێک بەهۆی بڕینەوە و وەچدانەوە، دیسان تازە دەبێتەوە و لە فەوتان و وشکەڵبوون ڕزگاری دەبێ. سەرەتای ئەو پاییزە لەگەڵ بەڕێز حسام ئەمین ـ یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردی تاران ـ وتووێژێکم کرد. شوێنی دیمانەکە سێبەری دار گوێزەکەی کانی‌سەنگشکێن بوو لە داوێنی چیای ئاویەر. ئەو دارە وەک ئەو بەڕێزە باسی دەکرد پێشتر گوێزێکی کۆتەرە ئەستووری پان‌وپۆڕ بووە. زوو سنەییەکان بەو گوێزەیان وتووە: گوێزەکەی ئەمانوڵا خان. ساڵانێک لەمەوپێش ئەو گوێزە وشک دەبێت و دەیبڕنەوە و وەچ ئەداتەوە و ئێستە گوێزەکە ماوە. لەو ڕۆژانە لەگەڵ مامی خێزانم لە ئاوایی شوێ بانە ـ حاجی شەریف تەمەن ٨۷ ساڵ ـ قسەم دەکرد. باسی شەجەرەی خۆیانی دەکرد. وتی کۆلکەی ئێمە لە میر خزر هەڵیداوە. [لە کتێبی شەرەفنامە باسی دوو قەڵای شوێ و بەڕۆژە کراوە لە میرنشینی بانە. بنەماڵەی مەلایان لە شوێ خۆیان بە شوێیی ڕەسەن دەزانن. ئەوان دەڵێن کاتی خۆی شەڕ هاتووەتە ئاراوە لە نێوان سڵێمان بەگی بانە و میر خزر. لەو شەڕا میر خزر لە دەشتی ناوکەڵەکەکان شوێ ـ خوار زیارەتەڵانەکەی درۆزنێ ـ کوژراوە. لەوێ دار تاوکێ بووە هەتا چەند ساڵ پێش مابوو، بە تاوکەکەی میر خزر ناسراوە. میر خزر بەپێی قسەی بنەماڵەی مەلایان و هەروەها زانیاری ناو کتێبی (تاریخ جوغرافیای بانە ـ تەوەکولی) لە گۆڕستانی ئاوایی نەمەشیر ڕێی بانە بۆ سەردەشتە.] لە ناوچەی سەردەشت هەم کاتێ قسەی شەجەرەی بنەماڵەیەک دەکرێ، دەڵێن: کۆلکەمان هەیە، کۆلکەی دەڕواتەوە سەر فڵان کەس، کۆلکەی دیار نییە، ... واتا ئێمە دەتوانین لەبری وشەی شەجەرەنامە، کۆلکە و کۆلکەنامە یا ڕەسەن‌نامە بەکار بهێنین. باسێکی دیکە کە دەتوانین بیخەینە سەر خەرمانی کۆلکەنامە، باسی کۆتەرە بڕیاو و کۆتەرە سووتیاوە. لە ناوچەی ئێمە ـ کەڵاتەرزان ـ کاتێ باسی کەسێ بکەن کە بە بنەماڵە دەوڵەمەند و دارایە، ئێژن: فڵانی لە بان کۆتەرەی بڕیاوەو وەچی داسەو. بەڵام کاتێ کەسێ باوک و باوای دەوڵەمەند نەبووە و ئێستە ئەم دەستی بە پێکەوەنانی ژیانی کردووە، دەڵێن: فڵانی کۆتەرەی سووتیاوە یا لە بان کۆتەرەی سووتیاوەو وەچی هەڵداسەو. بە هەر حاڵ باسی کۆتەرە و کۆلکە دەتوانێ هەندێ لە مژاری ڕەسەنایەتی و بنەچە ڕوون بکاتەوە کە باسێکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی و وێژەییە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
دیمەنێک لە شاخی پیرباڵێنان نێوان ئاواییەکانی بنۆڵ و تفڵی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
دیمەنێک لە شاخی پیرباڵێان نێوان ئاواییەکانی بنۆڵ و تفڵی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
🌸مێژووی زارەکی و ئەزموونێکی ئیتنۆبۆتانی کوردەواری 🌸گیای ڕەژیەسوورە و کۆتاڵی هەڵاوە زستانی ۱۳۹٨ بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چەند بابەتی مەیدانی لەتەک هاوڕێی دڵ‌پڕقەند و دیدە‌پڕگوڵ و مەژگ‌پڕناوک ـ کاک همایۆن نیک‌ڕەفتار ـ لە مەریوان هەستاین و چووینە دێی تفڵی لە بناری شاخی کۆساڵان. پێشتر ساڵی ۱۳۹۶ بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر زەلی پیرباڵێنان و زەرووی سروشتی تفڵی چووبوومە ئەو گوندە. لە وتارێکی تایبەت دەستەودیاری زانیاری ئەو گەشتەم لە کتێبی (گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری ـ بەرگی ۱) هێناوە. ئەمجارەیش پرساپرسا چووینە خزمەت چەند بەساڵاچوویەکی ئەو ئاواییە. بەتایبەت تاوێکی باش لای کاک هووشەنگ غەنییان ـ خوێندەوار و تەمەن ٨۰ ساڵ ـ دانشتین. گوندی تفڵی بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن، بەڵام شێوە ژیان و هەڵسوکەوت و گۆرانی و کشتوکاڵیان زیاتر لە هەورامیەکان دەچێ. لەوێ هەندێ زانیاریمان لەسەر جافی هەوشی و کۆنە ئاوەدانی ئەو خێڵە و مەزاری یۆسفی شاعیر لە بناری شاخی پیرباڵێنان کۆ کردەوە. دواتر بەرەو ئاوایی بنۆڵ چووین. بە ڕێگای کەژ و کێو بنۆڵ و تفڵی هاوبڕەن و گاوەخانیان دەکەوێتەوە سەر یەک، بەڵام ڕێگای بنۆڵ لای باراماوا و دەروەن کەڵێم لا ئەدات و دێتەوە بۆ پشت چەمی سیروان و ئەشکەوتە مێژووییەکانی سووڕن و گاور و ... (قەباڵە کۆنەکانی هەورامان لە یەکێک لەو ئەشکەوتانە دۆزراوەتەوە.) شاخی پیرباڵێنان دەکەوێتە نێوان بنۆڵ و تفڵی. لە گوندی بنۆڵ بەو شاخە دەڵێن پیرباڵەوین. شێوەزاری ئەوان هەورامییە. لەوێش دیسان پەیجۆری زانیاریە مەیدانیەکان بووین لەسەر خێڵی هەوشی. وەک بەساڵاچووانی ئەوێ گێڕایانەوە خێڵی هەوشی سەردەمانی زوو جیا لە ئاژەڵداری پیشەی هەڵاوەڕێسیان بووە. هەڵاوە جۆرێ کۆتاڵی نەرمە جنسی لە خوری بەرگن و لۆکەیە. ڕانک و پاپۆشی ژنانە و تارای سەری بووک لەو هەڵاوەیە دروست دەکرێ. خێڵی هەوشی کە ئێستە شوێنی هەوار و گوندەکەیان لە بناری پیرباڵێنان ماوە و ئیتر چۆڵەوانییە، سەردەمێ پاچاڵ و کارخانە و داری تەون و قاڵی و بەڕە و هەڵاوە و شاڵی تێدا بووە. وەک دەگێڕنەوە خاتوو کڵاوزەڕ ژنی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان نموونە و دیاری هەڵاوەی سوور و زەرد و سپی خێڵی هەوشی کۆساڵانی ناردووەتەوە بۆ ماڵەباوانی لە ئەسفەهان. ئەوەی بۆ من جێی سەرنج بوو لە سەردانی ئاوایی بنۆڵ، باسی گیای ڕەژیەسوورە بوو. ئەو گیایە وەک باسیان دەکرد بنچکێکی وردیلەی سووری گۆشتنە. خومکەران وردی دەکەن و دەیکوڵێنن و بەنی خوری و لۆکەی پێ ڕەنگ دەکەن. هەڵاوەی سوور لە ڕەنگی ڕەژیە بووە و ناوبانگی بۆ دوور و نزیکان چووە. لەو کاتەوە هەتا ئێستە پشکنین و پرسینم بۆ ڕەژیەسوورە درێژەی هەیە، بەڵام هێشتا بۆم دەرنەکەوتووە چ گیایەکە. ئایا گیاکە بنەبڕ بووە و نەماوە یا ئیستە به ناوێکی دیکەوە ده‌ناسرێت و ئێمە نایناسین. تێبینی: تکایە ئەگەر ئێوە لەسەر ئەو گیایە شتێ دەزانن، بۆم بنێرن. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کووزەڵە و نهێنیەکانی لە زانستی ئیتنۆبۆتانیکی کوردەواریدا پشکێکی باش بڕاوە بە گیای کووزەڵە. ئەم گیایە لە جنس و نەژادی تەڕەتیزە و تاڵەگەزە و بێزەروو و کویزرکە کێوییە. ئەوەی لەم چەند گیایەدا هاوبەشە و هەمووان بە ڕواڵەتیش هەستی پێ دەکەن تامی تاڵ و توونە. لە کووزەڵە توونیەکی خۆش و چێژبەخش هەیە کە تامی پاروو خۆش دەکات. ۱ـ لە کۆنەوە بۆ کەسانێ کێشەی باداریان (بە زمانی ئەوڕۆی پزیشکی: ڕۆماتیزمی جومگە) هەیە، حەمامی کووزەڵە باشترین چارەسەرە. چونکا چیامانی ناو ئێسکەکانی لەش ڕادەکێشێ و گەرمای پێ دەبەخشێ و بەو جۆرە ئازاری جومگەکان دەشکێ. پێشینیانی ئێمە چۆن بە ڕازی کووزەڵە بۆ چارەسەری باداری گەیشتوون؟ لە وەرزی زستان ئەگەر سەیری کانیاو و جۆگەکان بکەیت وا کووزەڵەی خۆڕسکی تیایە، ئاوەکە لەچاو شوێنی‌تر گەرمترە و کەمتر بەفر و سەهۆڵ لەسەر ئاوەکەی هەڵدەکا. دەڵێن کووزەڵە گەرمایەکی خۆماکی تێدایە بەفر و سەهۆڵ لەسەر گەڵا و لاسکی نامێنێتەوە. ۲ـ کەسانێ وا کۆڵنج و کەهەنگی ڕیخۆڵە و بەرسکیان هەیە، بەتایبەت خانمان کە لە وەرزی سەرما و سۆڵە و لە کاتی سووڕی مانگانە، ئازاریان دووقات دەبێتەوە خواردنی چەند ژەم نان و کووزەڵە لە ماوەی سووڕی مانگانەیان باشترین چارەسەرە بۆیان. ۳ـ ڕێخە سپییەکانی کووزەڵە ئەگەر جوان بشۆردرێنەوە و بەکاڵی بخورێت، کرمی مشەخۆری ناوسک دەکوژێت و فڕەیان ئەداتە دەرەوە. پەندێکی کۆن هەیە، دەڵێت: نان، نانی خوەم و کووزەڵەی کانی مێوانی هەی مێوانی ۴ـ زۆر خواردنی کووزەڵە بۆ دایکانی دووگیان مەترسیدارە. ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلەکەیان هەیە. کەواتە دەبێ لەو ماوەیەدا نەیخۆن. تێبینی: ئەم زانیاریانە لە وتووێژی خۆم لەگەڵ دایکم وەرگرتووە و هیچ مافی بە سەرچاوە نووسراوەکانەوە نییە. ✍ ئیرەج مورادی @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کووزەڵە و نهێنیەکانی لە زانستی ئیتنۆبۆتانیکی کوردەواریدا پشکێکی باش بڕاوە بە گیای کووزەڵە. ئەم گیایە لە جنس و نەژادی تەڕەتیزە و تاڵەگەزە و بێزەروو و کویزرکە کێوییە. ئەوەی لەم چەند گیایەدا هاوبەشە و هەمووان بە ڕواڵەتیش هەستی پێ دەکەن تامی تاڵ و توونە. لە کووزەڵە توونیەکی خۆش و چێژبەخش هەیە کە تامی پاروو خۆش دەکات. ۱ـ لە کۆنەوە بۆ کەسانێ کێشەی باداریان (بە زمانی ئەوڕۆی پزیشکی: ڕۆماتیزمی جومگە) هەیە، حەمامی کووزەڵە باشترین چارەسەرە. چونکا چیامانی ناو ئێسکەکانی لەش ڕادەکێشێ و گەرمای پێ دەبەخشێ و بەو جۆرە ئازاری جومگەکان دەشکێ. پێشینیانی ئێمە چۆن بە ڕازی کووزەڵە بۆ چارەسەری باداری گەیشتوون؟ لە وەرزی زستان ئەگەر سەیری کانیاو و جۆگەکان بکەیت وا کووزەڵەی خۆڕسکی تیایە، ئاوەکە لەچاو شوێنی‌تر گەرمترە و کەمتر بەفر و سەهۆڵ لەسەر ئاوەکەی هەڵدەکا. دەڵێن کووزەڵە گەرمایەکی خۆماکی تێدایە بەفر و سەهۆڵ لەسەر گەڵا و لاسکی نامێنێتەوە. ۲ـ کەسانێ وا کۆڵنج و کەهەنگی ڕیخۆڵە و بەرسکیان هەیە، بەتایبەت خانمان کە لە وەرزی سەرما و سۆڵە و لە کاتی سووڕی مانگانە، ئازاریان دووقات دەبێتەوە خواردنی چەند ژەم نان و کووزەڵە لە ماوەی سووڕی مانگانەیان باشترین چارەسەرە بۆیان. ۳ـ ڕێخە سپییەکانی کووزەڵە ئەگەر جوان بشۆردرێنەوە و بەکاڵی بخورێت، کرمی مشەخۆری ناوسک دەکوژێت و فڕەیان ئەداتە دەرەوە. پەندێکی کۆن هەیە، دەڵێت: نان، نانی خوەم و کووزەڵەی کانی مێوانی هەی مێوانی تێبینی: ئەم زانیاریانە لە وتووێژی خۆم لەگەڵ دایکم وەرگرتووە و هیچ مافی بە سەرچاوە نووسراوەکانەوە نییە. ✍ ئیرەج مورادی @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
تەوسک، تەوسکە، هەنجیرۆک، کەڕەهەنجیر یا هەنجیرە کێویلە
Show all...
تەوسکە (هەنجیرۆک) و قەندی زاری خەج و سیامەند لەتەک خاوخێزان بەیانی لە ڕەبەت ڕێ کەوتین بەرەو مەهاباد. لای عەسر لە مەهاباد بەرەو گوندی پەسوێ چووین. دەعوەتی هاوڕێی سەردەمی زانکۆ ـ کاک کامەران ـ بووین لە ئاوایی پەسوێ ناوەندی دەشتی لاجان. بە ڕێی بەنداوی مەهاباددا بەرەو کوێستانی سەری‌مەیدانان هەڵگەڕاین. ڕێگایەک چەشنی قەمچاوپێچەکانی هەورامان. هەتا سەری‌مەیدان سەر بە مەهابادە. لەوێڕا دەبێتە سنووری لاجان سەر بە خانێ (پیرانشار). سەری‌مەیدانان دادەگەڕێ هەتا دەگاتە پەسوێ. ئەو کوێستانانە پاوان (گیاجاڕی پارێزراو) و لەوەڕگایەکی دەوڵەمەندە بە گژوگیای کێوی. زۆربەی ساڵەکان بنەماڵەی وەچەی خوالێخۆشبوو حاجی سەید حەسەن موحەمەدیان لە ماڵباتی گوندی سەیداوێ بە پاوانداری نموونە ناویان دێتەوە. کوێستانەکانی هەوشینان، قەڵاتی کتکان، لووتکەی خەج‌وسیامەندان (قەڵاتی قیت‌خان ـ خورینج)، بەردی‌گوێز و زاواکێو هەم لە تەنیشت سەری‌مەیدان ڕیزیان بەستووە و وەک دیوارێکی بڵیند و قایم بۆ لاجان دیارن. ئەم زنجیرە کێوە و لە خوارترەوە چیاکانی لەندی شێخان و شارستێن وەک قەدێکی درێژ و بەرز بەرامبەر بە چیاکانی قەندیلی پشتی خانی و بەری‌مێرگان ڕاوەستاون. لە بناری سەری‌مەیدان گوندەکانی خەلیفە، سەیداوێ، لکبن، کانی باخ، هەوشین، خورینج، کێلەسپیان، کانی ئەشکەوت و ... هەڵکەوتووە. لە سەری‌مەیدان داگەڕاین ناوبەناو ماشێنم ڕادەگرت و دەگەڕام بە تەوسکەکانی ئەو بنارە. هەر جارە پڕە مستێ هەنجیرۆکی خۆش و وردیلە و ڕەشی شیرینم ئەدۆزییەوە. نامی و ژیانا هەم لە بینینی ئەو هەنجیرە خۆشانە کە لە بنچکی نێو ئەو بەردانەوە ڕسکابوون، سەریان سوڕ مابوو. وەرزی گەیشتنی تەوسک لە کۆتایی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکات و کۆتایی ڕەزبەر دوابەریەتی. هەتا خوارەوە لە نێوبەردانی خورینج لەو کوێستانانە گوڵ گوڵی سەوز بنجکی پان و پۆڕی تەوسکە (هەنجیری کێوی، هەنجیرۆک) دێتە بەرچاو. تابلۆیەکی زۆر جوان لە ڕەنگی بەرد و زەردی پوار و کەسکی تەوسک. ڕۆژی دواتر چووینە گوندی خورینج و سەیری گابەرد و کوچکە هەڵسپێراوە ئەفسانەییەکانی. بەڕاستی مرۆڤ بە بینینی ئەو بەردانە ڕادەمێنێ لە گەورەیی خوای گەردوون. بنچکی هەنجیری تەوسک لە قەڵشی ئەو بەردانەوە ڕسکاون و بەری وردیلە و شیرین و نەرم لە دڵی ئەو بەردە ڕەقانەوە پێشکەش بە دانیشتووانی لاجان و گەشتیاران کردووە. هەروەها کانیاوە ڕوون و سازگار و تایبەتیەکانی خورینج، ئەویش تاریفی هەرگیز بە نووسین ناکرێت. بەداخەوە تۆنێلی ڕاگواستنی بەنداوی کانی‌سێو کەوتووەتە دڵی ئەو بەردانە و مەترسی وشکبوونی ئەو کانیاوانە لە ئارادایە. بەرانبەر بە خورینج دەبێتە کێوەکانی بەردی‌گوێز و کێلەسپیان. چیرۆکی خەج و سیامەند لە شاخی کێلەسپیان ڕووی داوە. دەڵێن تەوسکی قەڵاتی خەج‌وسیامەندان نەقوڵ و شیرینی شای دێوان بووە بە مانگی هەنگوینی ئەو دوو دڵدارە. سیامەند ڕۆژانە هەنجیرۆک و قەزوان و گوێز و گۆیژ و کڕۆسکی هێناوەتەوە و شەوانە بەوە شەوچەرەیان کردووە. لە دۆڵ و شیوەکانی بەردی‌گوێز و هەوشینان جۆرێ گوێزی خۆڕسکی کێویلە هەیە. بەرەکەی ورد و ڕەنگی ئاماڵ‌ڕەش و کاکڵەکوێرە. بە گوێزی کوێر، کێوی و ڕەش دەناسرێن. خەڵکی لاجان هەموو گوندەکان پاییزانە دەچنە تەکاندنی ئەو گوێزەڕەشانە. هەر کەس پیا گەیشت، لێی دەباتەوە. لە سەفەری ئەوجارەدا نەمتوانی لە نزیکەوە ئەو گوێزانە ببینم. لە خورینج و کانی باخ، هەنجیرۆک بە بەری تەوسک (تەوسکە، هەنجیرەکێویلە) دەناسرێتەوە. خاڵێکی جێی سەرنج ئەوەیە، لێکردنەوەی هەنجیرۆک لە بەرەبەیانی زوو دەبێت. هەر کەس بیهەوێ هەنجیرۆک بباتەوە، دەبێ نوێژی بەیانی لەو کوێستانە بێ. دەڵێن ئێوارە دەچی هەنجیرۆک هەمووی ڕەقە، بەڵام دوای نیوەشەو هەمووی ڕەش و نەرم و شیرین دەبێ. من بۆخۆم لە بناری چیای سەفین لای شەقڵاوە و بناری کۆساڵان تەنیشت گوندی دووڕۆ نزیک چۆمی سیروان ئەو هەنجیرەم بینیوە. وەک بیستوومە لە بەری چیای بەنی‌گەز لای جوانڕۆ و چیای داڵاهۆ هەم تەوسک هەیە و لەوێ بە کەڕەهەنجیر دەناسرێ. لە سنووری شەقڵاوا گوندێک هەیە بە ناوی تەوسکە. ناوی زانستی تەوسک: Ficus carica subsp. rupestris (Hausskn.) Browicz.
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
ڕەجەب و ڕشتنی فرمێسکی تێمساح‌ئاسای: دەگری بۆ غەزە و ئەخەنێت بە خوێنڕشتنی ڕۆژاوا ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
گیای ستک (سەرتیکە ـ سەیدووکە) Prangos gaubra @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
گیای ستک و ژیانی هاوسەرگیری زانستێکی هاوبەش لە نێوان چەند زانستی‌تر (کۆمەڵناسی ـ جوغرافیا ـ پزیشکی ـ کشتوکاڵ ـ مێژوو) هەیە بە Ethnobotany دەناسرێت. بەداخەوە ئەوڕۆکە لەناو ئێمەدا ـ خوێندکارانی زانکۆ ـ تەنیا بەشەکانی گیادەرمانیەکان و پزیشکی ـ هەندێک ـ ڕوو لە توێژینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری دەکەن لەسەر ئیتنۆبۆتانی. ئەویش ئەگەر سەیرێکی وتارەکانی ئەو خوێندکارانە بکەیت، دەزانی زیاتر نووسینەوەی سوودی گیاکان بۆ نەخۆشی و دەردە لە ڕووی سەرچاوە تازە و کۆنەکانی بواری پزیشکی. وەک پڕۆژەیەک کە چەند ساڵە قەڵەمم بۆی هەڵگرتووە و بەرگی ۱ () لە ساڵی ۱۳۹۷ چاپ بوو، لەسەر ئەو زانستە وا چڕ بوومەتەوە و لە هەموو چاوپێکەوتن و دیدار و توێژینەوە و گەڕانەکانم بەشێکم داناوە لەسەر ئەو زانستە، بەڵام فرە و فراوانتر لەوەی لە زانکۆکان دەکرێ و کراوە. هەتا ئێستە لە ۲۵ دەفتەری ۱۰۰ بەرگ ۵۲۹٨ بابەتی ئیتنۆبۆتانیم دوای چاپی بەرگی ۱ نووسیوە. ئەو بابەتانە پێوەندی گژوگیا بە هەموو بوارەکانی ژیانی خەڵکی کوردە: وێژە، مێژوو، جوغرافیا، کشتوکاڵ، پزیشکی، خوراک، پۆشاک، کۆمەڵناسی، ئایین و ... نموونە: گیای ستک (Prangos gauba). لە ناوچەکانی دیکە بە سەیدووکە و سەرتیکە هەم دەناسرێت. ئەوەندەی بزانم لە دەشتی هەولێر و کەرکووک و کۆیە بە ستک دەناسرێتەوە. دیارە ستک هاونەژادی هەڵز و لۆیە. بەرێکی سەوزی ئاماڵ سووری خڕ و ساف و گرنج‌گرنجی هەیە. هەتا گەڵاکانی ستک سەوزی تۆخە و زەردی تێ نەنیشتووە، بەرەکە دەخورێ. ئەگەر بەری ستک لێ بکەیتەوە، دوای پێنج خولەک تا چارەکێ تامی دەگۆڕێ و ئیتر ناخورێ. لە ناوچەی خۆشناوەتی (وەکوو دۆڵی سکتان و جەلی و هیران) بەم دۆخە دەڵێن: چێژی نەژی / ناژی، ستکی شەمزی. واتا تام و چێژی ڕۆیشت و گیاکە شەمزا و ژاکیا. کاتێ کچ و کوڕێ ماوەیەکی کەم دوای زەماوەند بێزراوی وبێزاری دەکەوێتە نێوانیان و بەرەو جیابوونەوە دەچن، دەڵێن: چێژی نەژی، ستک شەمزی. واتا تامی ژن و مێردایەتی لە نێوانیان نەما و بناغەی بنەماڵەکەیان هەڵدەوەشێتەوە و نامێنێ. تێبینی: هاوڕێیانی کاناڵ و گرووپەکانی بواری گیاناسی و گیادەرمانی و پزیشکی کە لەسەر لایەنی گژوگیا چالاکی دەکەن، با تەنیا هەوڵەکان چڕ نەبێتەوە سەر سوودی پزیشکی و خۆراکی گیا. با لایەنە شاراوە نەنووسراوەکانی جیهانی گیا بە هەموو جۆرێک و تایبەتمەندیەک کۆ بکەینەوە و ئەو سامانە لە فەرامۆشی ڕزگار بکەین. ✍ ئیرەج مورادی
Show all...
00:40
Video unavailableShow in Telegram
یارانی دیدەی دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا |دڵتان بەهاریی و فێنکی شنەی خۆشی تێدا بشنێت| @dastnoosxane @kelaterzankon
Show all...
@AsosSoftSTT_bot گۆڕینی فایلی دەنگ ـ تۆمارکراو لەسەر تلێگرام ـ بە دەقی نووسراو ڕۆباتێ کە کاری یەک نەرمەواڵە (software) دەکا. ئافەرین بۆ کاک ئاسۆی خۆشەویست لە مەریوان، پارێزەری نەناسراوی فەرهەنگ و زمانی کوردی. کاری زۆر کەس ئاسان دەکاتەوە. ئەوشەو من چەند جار تاقیم کردەوە. پێویستە دەنگێ بێ ڕەوان و ڕوون کە کەمترین هەڵەی تیا بێ بۆ دەرکەوتنی دەقەکە. جا بزانە نووسینی کوردی ئەوڕۆ لە دنیای دیجیتاڵدا بە کوێ گەیشتووە. کەسی وایش هەیە، پێی دەڵێی بۆ کیبۆردی کوردی دانابه‌زێنێ و بە ڕێنووسی کوردی بنووسی، دەڵێت: گووشی ئایفۆنەکەم کیبۆردی کوردی هەڵناگرێ و لەسەری نییە. دیارە هێندە زمانی دایکی لا سووکە، ئامادە نییە کە بزانێت ئیتر هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دانەبەزاندنی کیبۆردی کوردی لەسەر هەموو سیستمەکانی ئەندرۆید و ئایۆئێس و ویندەوز. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
وشەدانی |شوێنەناوەکانی کوردەواری| ئەگەر کۆنترین قامووسی وشەنامەی کوردی نەووبهاری ئەحمەدی خانی دانراوە، واتە: تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ناو ۳۵۰ ساڵ پێش. لای نەتەوەکانی‌تر وەکوو فارس و عەرەب، ئەو مێژووە بۆ زیاتر لە ۱۰۰۰ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. لێ ئایا ناونامەی شوێنەناوی جوغرافیایی (ناوی: کێو، کوێستان، هەوار، شیو، دۆڵ، یاڵ، چۆم، سەرچاوە، کارێز، قەڵا، گرد، باسک، گۆڕستان، گەڕەک، گۆم، بوار، دەراو، مەزار و ...) گوندەکانی کوردەواری تەمەنی هەر شوێنەناو بۆ چەند ساڵ پێش دەگەڕێتەوە؟ ئەگەر نووسەرانی ئێمە ـ شاعیران و توێژەران ـ لەبری دانانی ئەو هەموو دیوانی شێعر و ڕۆمان و چیرۆک و ... ئەوە هەر کەس فەرهەنگی شوێنەناوی گوندی خۆی بنووسیایە، ئەوە ئێستە ئێمەی کورد دەبووین بە خاوەنی گەورەترین فەرهەنگی ناو و نیشانی شوێنەناوی جوغرافیایی. نموونەیەک: ــ بنار: سەرجەم ئاواییەکانی زنجیرە چیای ڕۆژاوای تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ (ورمێ) ــ ناوەنده: گوندێک لە باڵەکایەتی (چۆمان) ــ ئاڤاڕەش: چۆمێک لە تەنیشت شاری عفرین ــ کوڕا مزگەفتا: چیای بەرز لای گوندی نهر (شەمزینان) ــ بابۆڵە: چیا و کوێستانێ خۆش لە شنۆ ــ بێ‌گرێ: ناوی کوردی تاڤگەی شلالسی مورادیە (بازید) ــ جمجم: ناوی ئەو چیایەی قەڵای دمدمی لەسەرە (ورمێ) ــ چیاڕەزا: گوندێک لای خانەقین ــ مانشت: چیایەک لە نێوان ئەیوان و ئیلام ــ کفراوەر: دەشتێک لای شاری شاباد ــ بڵیان: کانیەکی پڕئاو لە ئاوایی کزێ (جوانڕۆ) ــ پردیوەر: دەراو و پردێ مێژوویی لەسەر چۆمی سیروان (گوندی شێخان ـ پاوە) ــ زەڵم زەرد: یاڵ و تافێک لە ئاوایی زێران (جوانڕۆ) ــ ئارەسۆ: شاخ و دۆڵێک لە دێی زەنووری (سنە) ــ ... تێبینی ۱: دیارە هەر کام لەو شوێنەناوانە هەڵگری وشەیەکی ڕەسەنی وشەدانی کوردیین و واتاکەیان بە خۆیانەوە دیارە: ئاڤ، ڕەش، پرد، بڵ، ئار، سۆ، زەڵم، کفر، ماهـ ، چیا، گرێ، بابۆڵە، بنار، کوڕە و ناوەند. تێبینی ۲: ژمارەی لەو ناوانە بۆ ناوی مناڵ و شوێنی کار سوودیان لێ ببینین: مانشت، مایەشت، ئاژوان، ئاویەر، ژیلوان، بابۆس، تاژان، لۆلان، بنار، شنروێ، بڵیان، پەرێشان، سپەنتاهۆ و ... تکایە: هاوڕێیان هەر کام لە ئێوە دەتوانێ چارەکێ کات دابنێت، بە دەنگ یا نووسین بە ڕیزەوە ناوی سەرجەم شوێنەناوی ئاواییەکەی خۆتان بنێرن بۆم. چەند ساڵە پڕۆژەی کۆکردنەوەی ئەو شوێنەناوانەم لەبەردەستە و زیاتر لە ۳۰ هەزار ناوم کۆ کردووەتەوە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
🔹 ئاگاداری 🔹 پێش‌فرۆشی کتێبی: |پێڕستی ده‌ست‌نووسه‌کانی زانایانی کورد لە کتێب‌خانەکانی ئێران|  |گردوکۆی: محه‌مه‌د عه‌بدولی| |بڵاوکه‌ره‌وه‌ی میراتی مانا، 2023| |2 به‌رگ|1250 لاپه‌ڕه|گالینگۆر| 🔸پێش‌فرۆش لە یەک تا پازدەی ڕەزبەر 🔸نرخی پێش‌فرۆش: 800 هه‌زار تمه‌ن / ناردن به خۆڕایی 🔸نرخی پاش بڵاوبوونەوە: 950 هه‌زار تمه‌ن + نرخی ناردن 🔸کاتی ته‌حویل: 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دواوه. ⭕️ خوازیاران ده‌توانن بۆ کڕین، کۆدی (N) بۆ ژماره‌ی 09357270031 بنێرن. 🌸  @kashkultv @dastnoosxane @kelaterzankon
Show all...
کڕینی پێش‌وەختەی |پێڕستی ده‌ست‌نووسه‌کانی زانایانی کورد لە کتێب‌خانەکانی ئێران|  لای گەلانی پێشکەوتوو و زانست‌پەروەر و ئەزموون‌خواز دەوڵەمەندی واتایەکی گرینگ‌تر لە گەنجینە و پارە و زێڕی هەیە. کەلەپووری پێشینانیان ـ ئەزموون و زانستی نووسراو و زارەکی ـ بۆ ئەوان داراییەکی ڕیشەدارە و بەردەوام هەوڵی دەست‌خستن و ناساندن و پاراستن و بەردەست‌خستنی بۆ ئەدەن. بە بۆچوونی بیرمەندان و پسپۆڕانی بواری نووسین و توێژینەوە، شارستانیەتی خوێندەواریی لەسەر پاشخانی بەرفراوان و قووڵی دەستنووس، کەشکۆڵ، سیپارە، بەیت، حەیران، پەند، مەتەڵ و ... بنیات دەنرێت. جا کەوابوو ئێمەش لە ڕووی ئەرشیڤی دەستنووسی زانایانی کوردەوە (نووسراو بە عەرەبی، فارسی، تورکی، کوردی و ...) کە لە ئەرشیڤخانەکانی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە، قووڵایی شارستانیەتی کورد ئەدۆزینەوە. [جارێک گەورە مامۆستایەکی ئەو بوارە دەیگوت: هەر قوژبنێکی کتێبخانەیی ئەو جیهانە ـ ئەمریکا، چین، ژاپۆن، عەرەبستان، ئۆسترالیا و ... ــ بپشکنیت، دەستنووسی زانای کوردی تێدا دەبینی.] ئەگەر مامۆستا عەلی قەرەداغی ـ ناسراو بە مەردی مەیدانی دەستنووسەکان ـ ساڵانی پێش بەشی زۆرینەی دەستنووسی زانایانی کوردی لە کتێبخانەکانی بەغداد ناساند و لە زنجیرەیەک پەرتووک بە ئێمەی ناساند، ئەوە ئەمجارە لە مەهابادی موکریان مەڵبەندی زانایان و شاعیران پیاوێکی دیکە ڕسکاوە و زیاتر لە دە ساڵە عەوداڵ‌ئاسا کتێبخانەکانی ئێرانی پشکنیوە و هەزاران دەستنووسی نازدار و بێ‌نازی توێژی خوێندەواری باب و باپیرانی نیشتمانی کوردستانی پێڕست کردووە و ناسنامەی دەستنووسەکەی لە توێی دوو بەرگ کتێب ـ شایانی هەر کتێبخانە و ڕەفە و تاقچەیەکی خوێندەواران ـ خستووە و ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کردووە. تێبینی: تەنیا یەک نموونە لەو هەزاران دەستنووسەی کتێبخانە فەرمیەکانی ناوخۆی ئێران، بوونی ۱۹۰ دەستنووس و کەشکۆڵ و سیپارەیە بە زمانی کوردی. ئەوانە زۆرینەیان ڕۆڵەی کورد ـ توێژەر و نووسەر و خوێندکار و مامۆستای زانکۆ ـ پێی نەزانیوە. ئەگەر تەنیا جارێ ئەوانە چاپ بکرێن و بکەونە کتێبخانەکانی کوردەواری، بێ‌نازی پەرتووکخانەی کوردی بە زانستە جۆراوجۆرەکان قەرەبوو دەکرێنەوە. دەی با هەوڵێک بخەینە گەڕ و هیممەتی کوردانە بنوێنین لە کەمپەینی کڕینی پێش‌وەختەی ئەو کتێبەدا بەشدار بین. دڵنیا بن کاتێ ئەو کتێبەمان لە ماڵەوە بێت، وەک ئەوە وایە ناسنامەی ئەو کتێبانەمان هەموو لەبەر دەستە. ⭕️ خوازیاران ده‌توانن بۆ کڕین، کۆدی (N) بۆ ژماره‌ی 09357270031 بنێرن. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کردستان همیشه دیار وموطن غریبان بوده است. درفضای مجازی ویدوئویی دیدم که به اسم سنندج پخش گردیده است ،که درآن متاسفانه چند جوان شمشیر بدست یک تبعه افغان رازخمی کرده ودرحق این انسان مظلوم الفاظ رکیکی رابکارمیبرند که جان ودل هرانسان شرافتمندی را به درد می آورد.درهمین رابطه خواستم خامه دردفاع ازحقوق آن مظلوم بنگارم تا تاریخ مارا با ویدئوی آن چند جوان قضاوت نکند. ۱-سنندج و کردستان درطول تاریخ همیشه ماوی وموطن غریبان و بیکسان تاریخ بوده است وکردستان منطقه همزیستی ادیان فرق ومذاهب گوناگونی بوده  و هرزمان هرکس یافرد یا گروهی از جورظلم به تنگ آمده است به ما کوردها پناه آورده است که نمونه آنرا درهمین سنندج میتوان دید زیست مسلمانان سنی وشیعه با یهودیان مسیحیان ،بهاییان ، اهل تصوف، یارسان، باخدا وبیخدا درکنارهم سالیان سال درصلح وصفا ومحبت زیسته اند. ۲-دراین موج مهاجرت افغانان مظلوم از دیارخوداز دست حکام جهل وجور وپناه آوردن به کشور ما وتبلیغات کانال های زرد برعلیه آنان ،ما بعنوان مردم کردستان نباید رسم انسانی وسنتهای شریفانه خویش رابفراموشی بسپاریم وتحت تاثیر این تبلیغات ناجوانمردانه علیه ملت افغان قراربگیریم وبااین رفتارهای وحشیانه لکه ی ننگ برتارک شهر ودیارخود منقش نماییم. ۳-بیایید از اونایی نباشیم که انقدر حقیرندکه در برابر "اروپایی‌ وآمریکایی" حس حقارت دارند و هویت و زبان مادری‌شون رو هم عمدا فراموش میکنن یا به فراموشی میزنن و لهجه‌شون رو به‌زور عوض میکنن! تامبادا پیش متمدنین بنام غربی کم بیارند و در برابر عرب و افغان و ... دچار حس برتری و عظمت و تفرعن می‌شوندجوری که گویی فقط خودشون آدمند و بقیه‌ی انسان‌ها به‌صرف اینکه جای دیگه‌ای از این دنیای لعنتی اونم بدون اینکه هیچ انتخابی توش داشته باشندمتولد شدندبربرند و بدبخت! ۴-دلیل بیکاری ما ورود تبعه های افغان نبوده ونیست و راهکار برخورد با مهاجرت اتباع افغان کار قمه وقداره وشمشیر نیست بلکه کار جامعه شناسان ،حقوقدانان ،اقتصادانان واصحاب سیاست میباشد. ودرآخر چقدر برای آن انسان مظلوم که زیر ضربات قمه ناله کنان زجرمیکشد روح وروانم بدرد آمد به همان اندازه برای آن چند جوان قمه بدست که تحت تاثیر کانالهای زرد وتبلیغات فاشیستی دست به چنین عملی زده اند جانم به درد آمدزیرا این جوانان میبایست بجای قمه وقداره ،کتاب وقلم دردست داشتند. سخن آخر خطاب به مردم بزرگوار ایران و تمام کردستان عزیز، ما همیشه حرمت جان ومال ،ناموس ،آبروی مهمان برایمان ارزشمندتر ازجان خودمان بوده است، مواظب باشیم تحت تاثیر افکار فاشیستی به جان این عزیزان گریزان از دست حکام جور جهل وفساد طالبان بیحرمتی نکنیم. هیواعباسی ۱۴۰۲/۷/۱۰سنندج @kiwmars
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بەرهەمێکی دیکە لە هاوڕێی ساکاری سەنگینم ـ کاکە غەفار (سارۆ) ئیبراهیمی. لای من ناسراوە بە مامەخەمەی شاهۆ و ئاڵانی. هەتا نەیتە بواری پێناسە و دۆزینەوەی دەستنووسی زانایانی کورد، نازانی مامەخەمە چییە. یەکێ مامەخەمەیە لە وان، یەکێ لە عفرین، شیلادزێ، خۆشناو، بەرزنجە، موکریان، کەڵاتەرزان، کولیایی، لەیلاخ، ئەیوان و ... پیرۆزبایی بەپێز دەکەم لە کاکە غەفار بۆ ناساندنی یەکێ‌تر لە زانایانی کۆرەدێی کۆرە لای ئاڵانی و جوانڕۆ. کۆرە کۆر نییە تا کەیفی و موخلیسی بێ. سەردانی ئەم کۆڕە بکەن بۆ دیوانی موخلیس (https://t.me/faqyabdurahman) ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
01:49
Video unavailableShow in Telegram
مامۆستای مۆسیقای کوردی ـ بیژەن کامکار ـ و جیاوازی نێوان ئیلهامی مۆسیقای ئیستا و ئەوسا...
Show all...
#ڕادیۆ_کوردی_تاران #یۆسف_یاسکە #حەسەن_زیرەک ڕێکەوتی ۱٤۰۲/۶/۵ وێڕای هەماهەنگی پێشوو، لەگەڵ بەڕێز حسام ئەمین لە کانی سەنگ‌شکێنی ئاویەر ـ سێبەری گوێزە مێژووییەکەی ئەمانوڵا خان ـ چەند کاتژمێرێک وەک سەیران دانشتین و وتووێژێ دوورودرێژمان لە هەموو بابەتێکەوە کرد. ئەو بەڕێزە تەمەنی نزیک بووەتەوە لە سەد ساڵ. یەکەم بێژەری ڕادیۆ کوردی تاران بووە لە ساڵی ۱۳۳۷ هەتاوی. ساڵەکانی ۱۳۳٦ ـ ۱۳۳۷ کە ئەو بۆ خوێندن چووەتە تاران، جارێک بە سەردان دێتەوە بۆ ماڵی باوکی ـ اباعبیدە امین السادات ـ لە سنە. ئەوکاتە تەنیا چەند ماڵێکی دەوڵەمەندی ئەو شارە ڕادیۆیان بووە. خەڵک ڕۆژانە ڕادیۆی ئەرتەشی سنەی لە ماوەی ۱ـ۲ کاتژمێر و ڕادیۆی فارسی تاران و ڕادیۆی کوردی بەغدای گوێ گرتووە. ئەوان بەهۆی ڕادیۆی بەغدا ئاشنا بوون بە دەنگی حەسەن زیرەک. هێندە خەڵکی شاری سنە ئەو گۆرانیبێژە کوردەیان نەناسیوە، هەر کەسێ وتوویە خەڵکی فڵان شار و گوندی لای سلێمانی و هەولێرە. لەو سەردان و گەڕانەوەی بۆ ماڵی باوکی، دەزانێت کە حەسەن زیرەک میوانی سنەییەکانە. ماوەیەک ماڵە دەوڵەمەندەکانی ناوشار بە شەونشینی دەعوەتی دەکەن و بەزمی خۆشیی دەگێڕن و گۆرانی دەڵێت بۆیان. هەر لەو سەفەرە شەوێکیش میوانی ماڵی ئەوان دەبێ. دوایی کە دەگەڕێتەوە بۆ تاران، باسی چریکە و چڕینی دەنگی حەسەن زیرەک دەکا بۆ شوکرۆڵا بابان کە ئەوکاتە بەرپرسی ڕادیۆ کوردی دەبێ. ئەویش پێشتر بەهۆی ڕادیۆی بەغدا پێی ئاشنا بووە. دەستبەجێ نامەی بۆ دەنێرن و بانگێشتی دەکەن بۆ تاران. ئەوکاتە بەڕێز ئەمین لەگەڵ کاک ئەحمەد موفتی‌زادە هاومەنزڵ دەبن ـ ئەوان خاڵۆزا و میمکەزان. ـ مامۆستا حەسەن زیرەک دوو مانگ لای ئەوان دەبێ، هەتا لە ڕادیۆ دادەمەزرێ و دواتر لەگەڵ میرزا عەزیز زەندی ـ ئەڵمانی ـ ئاشنا دەبێ و هاوسەرگیری دەکا لەگەڵ کچەکەی ـ میدیا خانم ـ. ئیتر دەبێتە خاوەنی ماڵی خۆی لە تاران و میدیا خانم هەم دەبێتە یەکەم ژنە بێژەری ڕادیۆی کوردی. [لەسەر چەند کاناڵی تلێگرام فایلی کورتە وتووێژێکی فەرێدوون فەڕۆخزاد لەگەڵ خاتوو میدیا زەندی، بەرچاو کەوتووە کە لەوێ میدیا خانم باسی ئەوە دەکات بەهۆی مێردەکەیەوە ئەویش چووەتە ڕادیۆ و بووه‌تە بێژەری بەرنامەی کوردی.] وەک باسی دەکرد داستانی دامەزراندنی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ ئەرکی قورسی لەسەر ئەو و بەتایبەت شوکرۆڵا خان بابان بووە. کاتێ چەند ڕۆژ بەڕێز بابان پێوەندی بە نووسینگەی مۆشیر همایۆن ـ بەرپرسی شۆرای مۆسیقی ڕادیۆی ئێران ـ دەگرێ، هەتا تێستی بکات و ئیزنی کارکردنی بۆ بگرێت. ئەو پیاوە ئەوکاتە تەمەنی ۷۰ـ٨۰ ساڵان بووە و لە سەردەمی موزەفەرەدین شای قاجاڕەوە ژەنیاری ناو دەرباری قاجاڕ و دواتر پەهلەویەکان بووە. کەسێکی خۆبەزل‌زان بووە و ڕووی بۆ هەموو کەسێ هەڵنەهێناوە. کاتێ شوکرۆڵا خان ڕیزۆمەی مامۆستا حەسەن زیرەکی بۆ دەبات، چەند جار هەر چاوی لێ ناکات. چونکا دەڵێت کەسێک نەخوێندەوار بێت، ئێرە شوێنی کارکردنی نییە. هەتا ئەوەی بۆخۆی حزووری دەچێت و قسەی لەگەڵ دەکا. بەو مەرجەی وڵامی ئەداتەوە چارەکێ بێت و بیبینێ و تێستی بکات. بەیانیەک دوای چێشتەنگاو دەچنە نووسینگەی مۆشیر همایۆن. سەرەتا هەر چاویان لێ ناکا و دەستبەجێ دەڵێ: بفرما. ئەویش هەرچی هێز و توانای دەبێ، دەچریکێنێ. پاش چەند چرکە، ئەو پیاوە کوتوپڕ سەر هەڵدێنێ و دەڵێ: هزار بار آفرین. شوکرۆڵا خان دەڵێت: سەرەتا وامزانی تووڕە بووە و وەدەرمان دەنێت. دەستبەجێ بۆی دەنووسێ و مامۆستا حەسەن زیرەک دەبێتە کارمەندی ڕادیۆ و نامەی کارکردنی بۆ دەنووسێت بە ناوی (استاد آواز کُردی). بەڕێز ئەمین دیسان درێژەی پێدا کە بەهۆی مامۆستا زیرەک ئیتر جارجارە مۆشیر همایۆن دەهاتە ئوستۆدیۆی ئێمە و لە پشت شووشەبەندەکەوە چاوی لە مامۆستا حەسەن زیرەک دەکرد و لە کاتی وچان و پشوو لەگەڵمان چایی دەخواردەوە. جارێک دکتۆر سدیق موفتی‌زادە بانگ دەکاتە نووسینگەی و دەڵێت: کاتی خۆی لە سەردەمی کۆتایی قاجاڕەکان کە لە (انجمن موسیقی اخوت) دەبێ، لەگەڵ مەشرووتەخوازانی کرماشانی ئاشنا دەبێ. بەهۆی ئەو دۆستانەیەوە سەفەری لای کرماشان و ناوچەی دەشتی سەنجاوی دەکات و لەوێ دەچێتە لای چەند هۆرەچڕێک. پاشان بەرەو هەورامان دەڕوات و سەردانی سیاچەمانەواچان هەم دەکا. لە هەورامان باسی مامۆستای سیاچەمانەی بۆ دەکەن: یَسو یاساکا. ئەویش لە دەفتەرێکی ناوی یاداشت دەکا. لەو دانشتنە پرسیار لە دکتۆر سدیق دەکا. ئەویش دەڵێت: ئەمە دەبێ هەمان شاعیر بێ کە ئێمە هێشتا چیرۆکی ژیانی دەماودەم لەناو خەڵکدا دەبیستین و شێعری هێشتا ماوە: یۆسف یاسکە (وێسۆ / یەسۆ یاسکە ـ ئاسکە / ئاسکا). بەڕێز ئەمین لەسەر ئەو باوڕە بوو کە (یسو یاساکا) لەتەک ناوی کوردانە نایتەوە، دەبێ جوو یا گاورێک بووبێت لە هەورامان. بە هەر حاڵ ئەمەیش سەرەداوێکی دیکە بوو کە لەو وتووێژە دەستم کەوت بۆ ژیانی شاعیری گەورە یۆسف یاسکە (مردن: ۱۰۴۰ کۆچی). ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
گەورەترین ترسی مرۆڤ ئەوەیە ڕۆژێک لەبیر بچێتەوە. هەموو داهێنانەکانی مرۆڤ بۆ ئەوەیە لەبیر نەچێتەوە. تەنانەت منداڵ خستنەوەشی بۆ ئەوەیە پاش مەرگ یادی زیندوو بمێنێ. داهێنەرەکان، هونەرمەندان و ئەدیبان لەو ململانێیەدا سەرکەوتوون. لەبیرکران، گەورەترین ترسی مرۆڤە. https://t.me/rasulsultanii
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
داهێنەری جەژنی مەولوودیی پێغەمبەری ئیسلام، سوڵتان موزەفەر حاکمی هەولێر بووە. مۆرکێکی تەواو کوردانەی پێوە دیارە و هەتا ئیستە لەناو کوردانی موسڵماندا زیندوو ماوەتەوە. زۆربەی زانایانی ئیسلام ئەو جەژنە بە (بدعت حسنە) دادەنن. بەداخەوە چەند ساڵە تاقمێک لەناو خۆماندا هەستاونەتەوە و بە نەریتێکی دژەدینی دەزانن و بانگەوازیی پێچانەوە و لابردنی دەکەن. هەموو ساڵێک [سەدەی ۱۳ زایینی / ۷ کۆچی] سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبری [هەولێری (۵۴۹ـ۶۳۰ کۆچی) مێردی خاتوو ڕەبیعە خوشکی سوڵتان سەلاحەدین ئەییووبی] بڕی ۳۰۰ هەزار دیناری لە ئاهەنگی مەولووددا خەرج دەکرد و خەڵکی بۆ [قەڵای] هەولێر بانگهێشت دەکرد، بەشێک لەوانەش لە پشت جەیحوونەوە [= ئاسیای ناوەڕاست] دەهاتن. سەرچاوە: مرآة الزمان، سبط ابن الجوزی (مردن: ۶۵۴ کۆچی)، 22/326-323 تا وەکوو ئێستە لەناو کورداندا ۶۴ مەولوودنامە بە هۆنراوە دانراوە: کرمانجی (۲٤)، سۆرانی (۳۱)، هەورامی (۵)، زازاکی (۱)، فارسی (۱) و عەرەبی (۲) هاوپێچ: دەستنووسی کۆنترین مەولوودنامە بە کوردی، مەلا موحەمەد حسێن باتەیی هەکاری (1085ـ1173 کۆچی / 1675ـ1760 زایینی) ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
03:22
Video unavailableShow in Telegram
وتووێژی فەرێدوون فەڕۆخزاد لەگەڵ میدیا زەندی هاوسەری مامۆستا حەسەن زیرەک ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
ئەمڕۆ دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوومە. باوکێک کە هەر لە منداڵییەوە بە شیعر و ئەدەبی کوردی ئاشنای کردین، دیوانی مەولەوی و میرزا عەبدولقادری پاوەیی و یادی مەردانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لەو کتێبانەی بوون کە لە ماڵی ئێمەدا بوون، زۆرێک لە شیعرەکانی مەولەوی لەبەر بوو و لە نێو قسەکانیدا ئاماژەی بە هەندێ لەو  ئەو شیعرانە و هۆکارەکانی هۆنیەوەیانی دەکرد. هەرچەندە کەسێکی ئاسایی بوو، بەڵام زۆر سەفەری کردبوو و تاڵ و شیرینی ڕۆژگاری زۆر چێشتبوو، هەر بۆیە گەنجینەیەک بوو لە زانست و ئەدەب. هەموو جارێک کۆی دەکردینەوە و بەسەرهاتی خۆشی بۆمان دەگێڕایەوە. زۆر جار وتەکانی، هەریەکەیان سەرەداوێکی نوێ بوون کە ئەگەر ئەو کاتە وەک ئێستا دەرکم بە گرنگییەکانیان بکردایە و هەوڵم بدایە بۆ تۆمار کردنیان؛ ئیستا کەشکۆڵێکی گەورە و گرنگی ئەدەبیم لابوو. وەک نموونە، زۆرجار باسی شاعیرێکی بە ناوی یوووسف یاسکەی بۆمان دەکرد و دەیگوت ئەم شاعیرە باپیرەی بنەماڵەی نادرە لە زێران (زێران ناوی گوندێکە لە جوانڕۆ). دوو ساڵ لەمەوبەر توێژەری بەڕێز کاک ئیرەج مورادی باسی ئەوەی بۆ کردم کە خەریکی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ژیانی و بەرهەمی یووسف یاسکە، ئەو سەرەداوەم دابەدەستی بەڕێزیانەوە، جەنابیشیان کە زۆر خولیای خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردیین، سەختی ئەو ڕێگا دوورەی بە گیان کڕی و لە سەردەشتەوە خۆی گەیاندە زێرانی جوانڕۆ بۆ ئەوەی زانیاری مەیدانی لەسەر یوسف یاسکە کۆبکاتەوە. ڕۆحی هەموو باوکانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت یادیان هەرمان.
Show all...
📩مەولەوی ئێمە و مەولانای ئەوان 🌸 شێخ عەزیزی جانەوەرە کاتێ باسی مەولانا جەلالەدینی بەڵخی دەکرێ، کەس نییە بیناسێ و شەمسی تەبرێزی نەیتەوە یادی. ئایا دەزانن بەشێک لە دیوانی مەولەوی تاوگۆزی بە (ئازیز) دەست پێ دەکا یا ناواخنی یادی ئازیزە. پەراوێزنووسانی کەشکۆڵ و دەستنووسی دیوانی مەولەوی هەر ئەوەندەیان لەسەر ئازیز نووسیوە کە هەمان شێخ عەزیزی جانەوەرەیە. ماوەی پێنج ساڵە ئەوەی کون و قوژبنی کەشکۆڵ، دەستنووس، سەرچاوە و بەڵگەنامە بووە، گەڕاوم و سەردانی وەچە و وەجاغیم کردووە و بەساڵاچووانم دواندووە، تاکوو وێنا و وێنەیەک لەو شێخ عەزیز هاوفەقێ، هامفەرد و هاوەڵی مەعدوومی تاوگۆزی بکێشمەوە. جێی شوکری هەیە دەستی یار فریام کەوتووە و دەستی نەیاریش ـ بە ڕەخنە و ڕێگریی ـ باشترین بژارتن و پەراوێزنووسی و تۆکماندنی دیوانی شێخ عەزیزی جانەوەرەم کردووە. بەرەو کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مەولەویناسی دەچین لە زانکۆی سلێمانی بۆ بەهاری تازە، و منیش بەو دەستەگوڵە بەشداری دەکەم. هیوادارم بتوانم کەلێنێ لە ڕوخساری فەرامۆشکراوی شەمسەکەی مەولانای خۆمان پێشکەشی دیوانخانەی مەولەوی ئازیز بکەم. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کەڵەزانای کورد مەلا ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی زانایەک لە ڕەنگی گەورەپیاوانی دیکەی پیرخزرانی: پیر خزری شاهۆ، مەولانا ئەلیاسی گلە، شێخ حەسەنی خەڵوەتی، مەولانا ئەلیاسی کەڵاتێ و ... جیا لەوەی لە سەرچاوەکان لەسەر ئەو پیاوە نووسراوە، دەبێ سەرێ بچینەوە لای گێڕانەوەی زارەکی بەتایبەت ئاوایی کەڵاتێ (ناوچەی کەڵاتەرزان ـ سنە) و لای خەڵکێ وا خۆیان بە وەچەی مەولانا ئەلیاس دەزانن. ئەو پیاوە بەپێی کتێبی (نورالانوار) مامۆی مەلا ئەبووبەکری موسەنیف بووە. دەگێڕنەوە هێندە دەوڵەمەند بووە هەمیشە حوجرە و مزگەوتی کەڵاتێ جمەی هاتووە لە فەقێ و مامۆستا. سەید حەسەن پیرخزرانی ناسراو بە مەلا ئەبووبەکری موسەنیف سەرەتا لە ئاوایی پیرخزران (ناوچەی کۆماسی ـ مەریوان) لای باوکی خوێندوویە. دواتر لە کەڵاتێ لای مامۆی درێژەی پێداوە. پاشان بەرەو وڵاتانی‌تر ڕۆیشتووە. وێنە: کتێبی الوضوح کە یەکێ لە دانراوەکانی موسەنیفە. یەکەم جار ساڵی ۲۰۲۱ مامۆستا عەبدوڵا چوارتایی ئارمردەیی ساغی کردەوە و لە نەشری ئیحسان چاپ کرا. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
<تۆوی بیژووان لە بن لاسان گرساوە.> ئەوڕۆ سەرێ تا لای شارۆچکەی نەڵاس چووم. لە گەڕانەوە لای چەند پیاوێکی بەساڵاچووی شیوەسەڵی و نەڵاسی لامدا و کەوتمە لێدوان لەگەڵیان. نەڵاس لە دوو وشەی (نەڵە + لاس) پێک هاتووە، واتا بێشەڵێنی داری لاس. ئەوەی بۆ من جێی سەرنج بوو ئەو پەندە بوو لەسەر داری لاس و مناڵی بیژوو (زۆڵ). وێدەچێ لە کۆنەوە کورد بەوە گەیشتووە بۆنی گوڵی داری لاس ورووژێنەری جنسی ژنانە. زانست ئەوڕۆ ئەوەی سەلماندووە. بەری داری لاس بە سنجوو (سنجی، سرینچک) ناسراوە. ✍ ئیرەج مورادی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
یۆسف یاسکە (۱۰۰۲ ـ ۱۰٤۰ کۆچی) لە ڕۆژنامەی ژین ـ سەردەمی پیرەمێردی نەمر ـ ژمارە ۱۳۹۵ ـ سلێمانی تێبینی ۱: نووسەری باسەکە ـ نەجمەدین مەلا ـ ئاماژەی کردووە ئەم شاعیرە نووسەری ناو دیواخانی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان بووە. تێبینی ۲: مامۆستا نەجمەدین مەلا بەهەڵە زێدی یۆسف یاسکەی ئاوایی دەرزیان لای مەریوان نووسیوە، بەڵام ئەوە ئاوایی زێران لای جوانڕۆیە. تێبینی ۳: دیوانی یۆسف یاسکە بە پێشەکی و ژیان‌نامەی ـ پوخت و چڕوپڕ ـ ئامادەی چاپ کراوە. هەندێ پەراوێز و هەڵپەرتاوتن و هەڵوژاردنی دەقی ماوە. بەشکوو هەلێ بڕەخسێ ئەویش تەواو بکەم و ئەو دیوانە خنجیلانە بخرێتە تاقچەی کتێبخانەی کوردی. تێبینی ۴: چیرۆکی ژیانی یۆسف یاسکە پڕە لە وانە: دۆخی هەتیوی، خوێندن لە حوجرەی مزگەوتی پاڵنگان، دەنگخۆشی و بەزم‌خۆشی، وەرگێڕ و کاتبی کڵاوزەڕ هاوسەری میری ئەردەڵان، ڕاویاری لە زێران و ناوچەی کڵاش، کەوتنە زیندانی خان ئەحمەد خان، کوشتنی بە شێوەی زیندەبەچاڵی و ... جارێک فیلمسازێک پرسیاری ژیانی ئەو شاعیرەی کرد. هەندێکم بۆ باس کرد. دەیگوت بەشی فیلمێکی هاوشێوەی (جەیران ـ ناسرەدین شا) دەکا. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
مێژووی زارەکی پاڵپشتێکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی مێژووی بەڵگەمەند ✉️ نموونە: باسی قڕەمازووی میری قەڵای خاو و کەڵبالی خان مەریوان [جیا لە کاری کۆکردنەوە و دیجیتاڵی کردنی بەڵگە و دەستنووسەکان، بەشێکی کاری توێژینەوەی مەیدانیم کۆکردنەوەی ئیتنۆبۆتانی کوردەوارییە. هەتا ئیستە لە ۲۵ دەفتەر ۵۳۰۰ بابەتم هەڵگرتووە. ئەوانەی شارەزای ئەو بوارەن دەزانن ئێمە دانیشتووانی دەشت و دۆڵ و داوێنی چیاکان چەندە دەوڵەمەندین لەو بوارە و بەشی ۵۰۰ دەفتەریش دەیتامان هەیە.] لەو ڕۆژانە فایلێکی دەنگی چوار ساڵ پێش ئێستا ـ وتووێژ لەگەڵ چەند بەساڵاچوویەکی دەشتی خاوومیراواـ پیادە کرد. پێشتر لەسەر شێعرێکی فەقێ خەڵووزی (میرزام قەڵای خاو) و مێژووی قەڵای خاو (کاتی خۆی دەروازە و قاپی نێوان دەوڵەتی بابان و ئەردەڵان) وتارێکم نووسی و ناردم بۆ کۆنفڕانسی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ. لەو وتووێژانە باسی کەڵبالی خان و حاکمی قەڵای خاو کراوە. کەڵبالی خان دەبێتە کوڕی ناسر قولی خانی ئەردەڵان و باوکی بەشی بەگزادەی حەیدەری مەریوان. کەڵبالی بۆ ڕاو دەچێتە مەریوان. دەستەی کیژی لادێ لەسەر کانی شەکەری قەڵای خاودا دەبن، ئەویش بە ئەسپەکەیەوە وەک کوڕە خانێکی سەرکەش بە ناویانا دەڕوات. کچی خولەسەوزە جامۆڵەی ئاو بە سەر ئەسپەکەیا دەکا. ئەسپ دەچێتە سەر پاشوو. کەڵبالی بە پشتا ئەدرێتە ناو چڵپاو و زەلکاوەکا. کچەکان تۆڵەی خۆیانی لێ دەکەنەوە و هێندەی‌تر قوڕ و لیتەی تێ دەگرن. دەم و چاو و لووت و دەمی پڕ دەبێتەوە و دەکەوێ. پەکی دەکەوێ و لە سووچێ ئەڕمێ. کەس نازانێ ئەوە کوڕی ئەردەڵانەکانە و ناوی کەڵبالییە. خولەسەوزە کەیخودای گوندی خاو دەیباتەوە و دایەشۆرێ و جلی بۆ دەگۆڕێ و ئاگاداریی دەکا، هەتا دێتەوە سەر حاڵی جاران. کەڵبالی شەرم دایدەگرێ کە لە پێناو ئەو ئازارەی ئەو بەو کچانەی دا، چی پێ هات و تووشی چ کەسێکی پیاوچاک هاتووە. کچی خولەسەوزە زۆر نەشمیل و جوان دەبێ. کەڵبالی دڵی لێ دەچێ. بۆ ئەوە لێی دوور نەبێتەوە، دەبێتە شوانی ماڵی کەیخودا. ساڵێ شوانیان دەبێ... میری قەڵا دەلیلی تێ دەگەڕێ و هەڵسوکەوتی شوانە دەبینێ، دەزانێ ئەمە ڕەفت‌وڕێی کوڕەشوانێکی ئاسایی نییە. بەڵکوو دەبێ کوڕی کەسێکی دانا و خوێندەوار و خانەدان بێ. بانگی دەکاتە دیواخان و دەیخاتە ژێر لێپێچینەوە. دەڵێت وادیارە تۆ سیخوڕی ڕۆم و بابانی. دەیترسێنێ کە دەبێ خۆی دەرخات. کەڵبالی خۆی دەناسێنێ و دەڵێ خراو عاشقی کچی خولەسەوزە بووم، بۆیە بوومەتە شوان. میری قەڵا و خولەسەوزە کە دەبینن ڕاست دەکا و ئەمە کوڕی ئەردەڵانەکانە، بەرزەپا لەبەری هەڵدەستن و داوای لێبوردنی لێ دەکەن... کەڵبالی دەبێتە زاوای خولەسەوزە... ساڵێ میر و کەڵبالی بە خەڵک ڕادەگەینن کە مازووی ئەوساڵ سێکۆیە و ئیتر وەک جاران نییە. دوو بەشی بۆ ئەوان و بەشێکی بۆ مازووچن دەبێ. خەڵک دەبینن بەو جۆرە بۆیان ناسەرفێ، مازوو ناکەن. مازووی سەوز تەواو دەبێ، کەس بەئاشکرا مازوو ناکا. کەیخوای ئاواییەکان دەڕۆن و هەواڵیان پێ ئەدەن، وا بڕوات ئەوساڵ کەس داهاتی نابێ لە مازووی سەوز و دیواخانیش بەشی بەر ناکەوێ. میر و کەڵبالی دەڵێن خەڵک بە زۆر ببەن بۆ مازووان. ئەمجاریش دەبینن گوندێک لە ڕۆژێکا بەقەی پیاوێ مازوو ناکەن. دیسان کەیخواکان دەڕۆنە لای میر و خان. یەکێ لە کەیخواکان پیرێکی دانا دەبێ، دەڵێ: لە کۆنەوە وتوویانە کورد بە زۆر بیبەیتە مازووکردن، بە دارەکەیشیا ناڕوانێ. ئینجا خەڵک وەک جاران دەکەونەوە مازوو کردن... پەندێ تر لەسەر مازوو هەیە: لە لادێیەکانا کاتێ باوک دەیهەوێ کوڕەکەی تێ بگەینێ، کار ئەگەر لە کاتی خۆی و لە جێی خۆیدا بکرێ، ڕسقی زیاترت دەست ئەکەوێ، نموونەی مازوو دەهێنێتەوە. مازووی سەوز کە قورس و گرانە و ساق، هەتا سەرەتای مانگی خەرمانان هەیە. دوایی دەبێتە مازووی سپی کە بۆرە و تێکەڵە بە ساق و کرمۆڵ. مازووی سپی جیا لە کرمۆڵیەکەی، سووکیش دەبێ. دواتر بارانی پاییز لە مازووی سپی دا، مازووەکە سووک و پیفەڵ دەبێ و پارە ناکا و ئەوە دەبێتە قڕەمازوو. مازووسێن قڕەمازووبە نرخی گزگل دەیکڕێ. جا کەسێ پێشتر پیاوێکی چاک بووبێت و دوایی خراو هەڵگەڕابێ، دەڵێن ئەوە قڕەمازووە. [کورت و پوخت کراوە.] ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...