cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کوڕەوێز و کەڵاتەرزان

کانالی جهت گردآوری و اعلان اطلاعات ادبی، دینی، مردم شناسی، اجتماعی، تاریخی، جغرافیایی منطقه کهن <<کەڵاتەرزان>> 📚 جهت تدوین کتاب تاریخ محلی روستاهای کلاترزان برای ارتباط با مدیر کانال و ارسال تصاویر متون و دستنوشته و آثار تاریخی 👇👇 @irajmoradi

Show more
Iran184 704The language is not specifiedReligion & Spirituality91 760
Advertising posts
263
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ یەکەم جار دۆزینەوەی دوو بەڵگە لەسەر ئەحمەد بەگی کۆماسی سەرچاوە: پەراوێزی دوو قەباڵەی کۆنی بنەماڵەی شێخانی مەردۆخی باقلاوا لە ساڵەکانی ۱۲٨۷ و ۱۲٨٨ کۆچی تێبینی ۱: یەکیان لە بنەوەی مۆرەکە نووسراوە: احمد بیگ کوماسی ساکن احمدآباد. ئەوی دیکە تەنیا مۆرەکەیە (احمد عبد اللە ۱۲۰٨) و نووسراوی بنەوەی مۆرەکە دڕاوە. تێبینی ۲: ئەحماوا ئێستە دەشتێکە بەرانبەر ئاوایی هەڵیزاوا لە ناوچەی کۆماسی. پێشتر باسی شێرە بەگ برای ئەحمەد بەگم نووسیوە کە لە دوو قەباڵەی شێخانی باقلاوا ناوی بە (یوزباشی کُرە‌وز) هاتووە. تێبینی ۳: تا وەکوو ئێستە نە ئەو توێژەرانەی کاریان لەسەر چاپی دیوانی ئەو شاعیرە کردووە و نە خەڵکی کۆماسی تەنانەت یەک دێڕ نووسراو بەڵگەیان لەسەر ئەو شاعیرە پێ نەبووە و دەریان‌نەخستووە. تێبینی ۴: خەریکی نووسینی وتارێک لەسەر ئەحمەد بەگی کۆماسی یا بە قسەی مامۆستا مەولەوی، خاڵۆی کۆماسیم. گەلێ بابەتی تازە دەگرێتە خۆ کە یەکەم جارە خوێنەر پێی دەزانێ. هەروەها لەسەدا هەشتای ئەو زانیاریانە بۆ ژیان و بەسەرهاتی ئەو شاعیرە تا ئێستە نووسراوە، ڕەد دەکاتەوە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
کۆنفڕانسی ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوو ـ زانکۆی سلێمانی یاسکە هەوشی (hewişî) یەکەم ژنە شاعیری کورد پاڵپشت بە بەڵگەنامە و زانیاری مەیدانی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کەنوکۆشی مێژوویی لە دەوری قەڵای حەسەناوا ڕۆژی ۱٤ گەلاوێژی ۱٤۰۲ لەگەڵ هاوڕێم کاک ئەمیر (یەحیا) موحەمەدی ـ توێژەر و ئەرشیڤداری دەستنووس و بەڵگە ـ بەرەو شارەدێی حەسەناوا لای سنە بەڕێ کەوتین. پێشتر لەگەڵ کاک ئەسکەندەر مورادی هەتا سەری لووتکەی قەڵای حەسەناوا چووبووین و بە هەمان مەبەست زانیاری مەیدانیم کۆ کردبووەوە. دوای سەردانی حەسەناوا، بۆخۆم بۆ درێژەدان بە پڕکردنی کەشکۆڵی زانیاریەکە چوومە تەپەی تووس نەوزەڕ (تووش نەزەر) پشتی مەیانی تەڕەباری و گەڕەکی پیر چنار (دوو نۆزدەی بەهاران) و گەڕەکی (کۆنەدێی) قەرەیان لە ناوشاری سنه. هەروەها لە ڕێی تەلەفۆن لەگەڵ چەند کەسایەتی شارەزای بەو شوێنانە وتووێژم کرد. چەند بابەتێک وەک چەپکەگوڵی زانیاری دەستم کەوت: 🌸 زوو لە نێوان گۆڕستانی مەڵا یعقوب قاضی و مزگەوتی پیر موحەمەد واتا ڕێی ئێستەی سنە بە ناو حەسەناوا بۆ وشکەوڵ و کانی‌مشکان، پێیان وتووە ناوتایلان. مەزاری خوەیشک کەوش‌زەڕین لەوێ بووه. لای ڕاستی یاڵ باوەسەنە. گوایە پیر موحەمەد لە مزگەوتی کۆنی تفێ‌سووران (حەسەناوا ـ پای قەڵا) و باوە هەسەن برای ئەو خاتوونە بوون و ئەوانە لە تایفەی کەوش‌زەڕینەکان دێکۆنی سینە (پێش شاری سنە) بوون. 🌸 لەسەر زاری خەڵکی ژاوەرۆ و حەسەناوا و قەرەیان باسی پێوەندی مەڵا یعقوب قازی و شێخ مستەفای تەختە دەکرێت. بەتایبەت ئەوەی کە پیاوێ دەروێش و دانا لە قەرەیان ناسراو بە پیر چنار چووەتە مەککە و لەوێ لەگەڵ شێخ مستەفای تەختە گەڕاوەتەوە بۆ حەسەناوا و ... مەزاری پیر چنار هەتا دە ساڵ پێش ئێستا لە شوێنی یاڵی قەرەیان ناسراو بە شەخس پیر چنار بووە. ئێستە شوێنەکە بە پانتایی ۳٦ هێکتار کراوەتە پارکی پیر چنار و مەزارەکەیش نەماوە. وەچەی ئەو پیر چنارە ئێستە لە قەرەیان ماون (خێڵ ڕەحیمی) و پشتاوپشت ودمی بڕینی یاو و پەتا و ترسیان پێ بڕاوە. 🌸 مەڵا یعقوب پێش ئەوەی هەڵۆخان بیکاتە قاضی قەڵای حەسەناوا و مامۆستای پەروەردەی خان ئەحمەد خان، مامۆستای مزگەوتی ئاوایی سوورکەوڵ لە ناوچەی کەڵاتەرزان بووە. دوایی لەگەڵ خان ئەحمەد خان چووەتە دەرباری شا عەباس. هەروەها خوشکی هەڵۆخان هاوسەری بووە. لەسەر مەزارەکەی هێشتا بنێ داری تایلەی بەتەمەن ماوە و ئەو گۆڕستانە بە زیارەتان مەڵا یاقووب ئەناسرێ. 🌸 زوو حەسەناوا ناوی تفێ‌سووران بووە. شوێنەواری تووەسوورەکان هەتا سەردەمێ وا حەسەناوا هەر گوند بووە، مابوو. 🌸 مزگەوتی کۆنی دیکەی حەسەناوا کە ئێستە کراوەتە مزگەوتی جامعە، زوو ناوی مزگت عیمارەت بووە. لە پاڵ مزگەوتەکا حمام عیمارەت هەم بووە. گوایە کاتێ حەسەناوا پایتەختی ئەردەڵانەکان بووە ئەو مزگەوتە دروست کراوە. مزگەوتی پیر موحەمەد بە عەبدوڵاهی دەناسرێ و ئێژن بە فەرمانی عەبدوڵا کوڕی عومەری خەتاب بناغەی دانراوە و پێشتر ئاتەژگای زەردەشتی بووە. 🌸 پشتی کێوی ئاویەر بە دیوی حەسەناوا، بە خڕی‌چەرمگ دەناسرێ. لەوێ بە لوولەی سواڵەتی ئاو ڕاکێشراوە بۆ قەڵای حەسەناوا. شوێنەواری لوولەکان هەتا ئێستەش ناوبەناو لە کێڵان و هەڵکۆڵانی زەویەکان دەرئه‌کەوێ. 🌸 دەگێڕنەوە لە دۆڵ حەفت‌ئاسیاوی دێکۆنی مەسناوی سنە، ئاسیاوێک بووە بە ئاسیاو تاڵ ناسراوە و ئاسیاوی پیرچناری قەرەیان بووە. ئەو ئاسیاوە زمهاڕی تاڵی هاڕیوە، واتا: گاڵ، بەڕوو و ... جا ئێژن پیرچنار لە بەری دارتووەکەی قەرەیانی کردووەتە ناو ئاردە تاڵەکە و شیرینی کردووە بۆ خەڵکی هەژار تا بتوانن بیخۆن. ئێستەش لە نێوان قەرەیان و یەک هەڤەی بەهاران دار توویەکی کۆن و گەورە هەیە کە لە ئیدارەی میراس فەرهەنگی تۆمار کراوە. گوایە ئەوە تووەکەی پیرچنارە کە بۆ شیرین کردنی ئاردی تاڵی ئاسیاوەکەی لە مەسناو بەکاری هێناوە. 🌸 دەگێڕنەوە پیر موحەمەد و باوە هەسەن کەوش‌زەڕین دوو لە حەوت عەبداڵی شێخ مستەفای تەختە بوون. شوێنی ئەمانە یاڵی ئەواڵان لە ئاوایی مەرەوزان ـ نزیک قەڵای حەسەناوا ـ بووە. 🌸 لە تۆمار کردنی شوێنه‌ناوەکان حەسەناوا، هەندێ شوێن سەرنجی ڕاکێشام: بان تەخت هەڵۆخان، هانە ڕۆمیان، جەژنیا، تەختان مزگی (بەر لووتکەی قەڵا و لە ڕێکی دەروازەی قەڵا)، کەوش‌زەڕین، مەیان، ناڵبەن، چەم چەڵتووکان، و ... 🌸 لە حەسەناوا پیاوێ زانا و میرزای ناو خەڵک بووە، کە هاوکات شاعیریش بووە، میرزا ئیسماعیل ساڵحی ناسراو بە صبور. دیوانۆچکەی شێعری لێ چاپ بووە. لەوێ کورتەیەک لە مێژووی قەڵای گێڕاوەتەوە. لە پێشەکیدا باسی شۆڕش و مانگرتنی ڕەعیەتەکانی حەسەناوای کردووە لە ساڵی ۱۳۳۰ هەتاوی دژ بە خان و مالکەکانی ئەو گوندە. ئەو شاعیرە بۆخۆی یەکێ لە ڕێبەرانی ئەو شۆڕشە بووە. شۆڕشەکەیان تا ئاستێ چووە لە دەفتەری سەرۆک‌وەزیران ـ دکتۆر مصدق ـ هاتوونەتە پاڵپشتیان، بەڵام دواتر بەهۆی زیندانی مصدق، کەمکردنەوە یا لابردنی باجی مالکانە کە ئامانجی شۆڕشەکە بووە، سەری نەگرتووە. تکایە: ئێوەش هەر زانیاریەکی‌تر دەزانن، بینێرن با بیخەینە سەر ئەو خەرمانە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
هەتا دارستان چۆڵ بێ و وەک جاران بزن و مەڕ تێیدا تەڕاتڕێن نەکات، شەماڵەی ئاگر لە کۆڵ نابێتەوە. بەداخەوە ئاواییەکان چۆڵ بوون و ئەوەیش وا ماوە، بزن و مەڕ تێیدا تاق و تەرایە و شوانیش بووەتە عەیب. پووش و پوار تا پشتوێنە هەستاوە و ساڵانە بە سەر یەکدا دەکەوێ و ئامادەیە بۆ سووتمانی ئاور. تکایە با بانگەشە بکەین مەڕ و بزن بچێتەوە ناو دارستان. پاراستنی دارستان تەنیا کوژاندنەوەی ئاور نییە. حاڵی دارستان بە دەست پووشەوە خۆش نییە. کاتێ بزن و مەڕ بە دارستاندا دەڕوا، ئاگربڕ دروست دەبێ، ئاوریش بکەوێتەوە زوو پەرە ناستێنێ. هاوین وەرزێکی تووشە بۆ دارستان. ئەوسا هاوینان شوانەکان لەبەر گەرما ئاژەڵەکانیان دەبردە ناو دارستان. بزن و مەڕ پووش و پواری دەشکاند و دەیخوارد. بەتایبەت گەڵای بنەوەی دارەکانی دەخوارد و ڕووتەن دەبوو. بۆ پاییزیش وردەپوار دەمایەوە و ئەویش دەبووە دوالەوەڕی ئاژەڵەکان. هەتا ئێمە شوانیمان دەکرد و چینی ئێمە دەیزانی شوانی چییە، ئاگرکەوتنەوەی دارستان بە مناڵەیەک دەکوژایەوە. داخەکەم ئێستە بە هەلی‌کۆپتەری ئاوپرژێن هەم ناکوژێتەوە. بەم حاڵەوە بڕواتە پێش ڕێژەی سووتانی دارستانەکان ساڵ بە ساڵ زۆرتر دەبێ و ئەو وەیشوومە گەرم و تاڵە ژیانمان پێ تاڵتر دەکا. تکایە: با دەست لەو بانگەوازە چەواشەکارییە بهێنین کە ئەوە لە هەمەدان و تارانەوە دێن دارستانەکانی مەریوان و هەورامان دەسووتێنن. ئەوە هەموو خۆڵ کردنە چاوە. سەیری سەردەشت و بانە بکەن، هێشتا مەڕ و بزن تا ڕێژەیەک تێیدا ماوە، ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە لەو دوو شارە لە چاو مەریوان و هەورامان چەندە کەمە. ✍ئیرەج مورادی
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
چەشنە بەڕووێکی دەگمەن لە کوردستان لە نێوان گوندەکانی پنجاڕ و سەری‌بەردی ناوچەی برادۆست (سیدەکان) لە داوێنی چیای بەرزی حەسەن بەگ (بڵیندایی: 2520 متر) هەتا کەمەربەندی 2000 ـ 1900 متر دوو داری دیندار (بەڕووی وێوڵ) و شامازی (شادار) هەیە. لە بەرگی 4 فلۆری عێراق ـ ساڵی 1959 ـ لاپەڕەی 49 باس لە 250 دار لە شامازی (بەڕووی قەفقازی:Quercus macranthera ) لە حەسەن بەگ هاتووە. بە یارمەتی ئیدارەی ژینگەی سۆران، زانکۆی ئەمریکایی سلێمانی، Kurdistan Botanical Fundation و ڕێکخراوی BGCI لەندەن پڕۆژەی پارێزگاری ئەو بەڕووە خراوەتە جێ‌بەجێ کردن و تەلبەند بۆ دارەکان کراوە. ئێستە لە مەودای 1900 ـ 2000 ئەو چیایە تەنیا 30 بن لە شامازی ماوە. بەداخەوە ئەویتر لەو 65 ساڵەدا فەوتاون. شامازی لە هەموو کوردستان تەنیا لەو چیایە هەیە. تێبینی: ـــ هەندێ لە گیاناسان دەڵێن شامازیەکانی چیای حەسەن بەگ هەمان (Quercus rubra)یە لە دووپلوورە و بەردەڕەشەی مەریوان، ڕێی قەرەژدابانی بانە و لای میراوێ سەردەشت بینراوە. دەبێ ئەو ڕەخنەگرانەش بچنە ناوچەکە و لە نزیکەوە سەرنجی ئەو 30 دارە بدەن. ✍ ئیرەج مورادی @kelaterzankon
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
چەشنە بەڕووێکی دەگمەن لە کوردستان لە نێوان گوندەکانی پنجاڕ و سەری‌بەردی ناوچەی برادۆست (سیدەکان) لە داوێنی چیای بەرزی حەسەن بەگ (بڵیندایی: 2520 متر) هەتا کەمتربەندی 2000 ـ 1900 متر دوو داری دیندار (وێوڵ) و شامازی (شادار) هەیە. ئەو دوو دارە لە چەشنی بەڕوو (Quercus sp.) ن. لە بەرگی 4 فلۆری عێراق ـ ساڵی 1959 ـ لاپەڕەی 49 باس لە 250 دار لە جۆری شامازی (بەڕووی قەفقازی:Quercus macranthera ) لە حەسەن بەگ هاتووە. بە یارمەتی ئیدارەی ژینگەی سۆران، زانکۆی ئەمریکایی سلێمانی، Kurdistan Botanical Fundation و ڕێکخراوی BGCI لەندەن پڕۆژەی پارێزگاری ئەو بەڕووە خراوەتە جێ‌بەجێ کردن و تەلبەند بۆ دارەکان کراوە. ئێستە لەمەودای 1900 ـ 2000 ئەو چیایە تەنیا 30 بن لە شامازی ماوە. بەداخەوە ئەویتر لەو 65 ساڵە فەوتاون. شامازی لە هەموو کوردستان تەنیا لەو چیایە هەیە. تێبینی: ـــ هەندێ لە گیاناسان دەڵێن شامازیەکانی چیای حەسەن بەگ هەمان (Quercus rubra)یە کە لە دووپلوورە و بەردەڕەشەی مەریوان، ڕێگای قەرەژدابانی بانە و لای میراوێ سەردەشت بینراوە. دەبێ ئەو ڕەخنەگرانەش بچنە ناوچەکە و لە نزیکەوە سەرنجی ئەو 30 دارە بدەن. ✍ ئیرەج مورادی
Show all...
گیاخاو یا بۆغاو بەربڵاوی جوغرافیا، شێوەزار و فەرهەنگی کوردەواری و نەبوونی وشەدانی کۆنی کوردی (بەڵگە و دەستنووس) وای کردووە، پاڵپشتی سەرەکی ئێمە بۆ ڕەسەنایەتی و ڕیشە و پێناسی گیا و وشەکان ئەمانە بێ: ــ گۆرانی و بەیت و حەیران ــ پەند و قسەی نەستەق ــ چیرۆک و ڕاز و گێڕانەوە ــ ئاخاوتنی دێنشینیی نەخوێندەوار ــ شوێنەناوی جوغرافیایی (ناوی گوند، چیا، کانی و ...) جا با سەرێ لە دێڕە گۆرانی (زڵفی گیابه‌ند و خاوە) بدەین کە گۆرانیبێژ بۆنخۆشی کەزیەی یاری شوبهاندووە بە گیابەند (افسنتین لە فارسی) و گیاخاو. لەو ڕۆژانە بۆ باسی داری سۆبلەتی (بلچەسوور، گێوژی سوور) دەگەڕام. لە پەڕەی fb (گوندی گەرەوان) ـ بناری چیای کارۆخ لە ڕەواندز، وێنە و باسی دوو گیای بۆنخۆشی گیابەند و بۆغاوی بینی. پێشتریش ئەوەم زانیبوو لووتکەیەک لە زنجیرە چیای حەساڕۆست لە باڵەکایەتی ناوی بۆغاوە. شاخی بۆغاوە شوێنێکی بەردەڵانی و شاخاوییە. وەک پرسیبووم و زانیاریم کۆ کردبۆوە، گیای بۆغاو (عروس سنگ زاگروسی: Dionysia zagrica) بە زەرد و ماهـ و هەڵەمووتەکانییەوە دەڕوێ. لە فەرهەنگی گیوی موکریانی بەم جۆرە باسی بۆغاو (بۆخاوە، بووغاو، بۆغاڤ) کراوە: گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە بۆ بۆنخۆش و پارازتنی لە مۆرانە بە جلکان وەردەکرێ. وەکوو بێژانی وایە لە نێو شاخاندا پنجە و بستێک بڵند دەبێ و بۆنی خۆشە. پێشتر من پێناسەی گیاخاو و بۆغاوم وەک دوو گیای جیا نووسیبوو، بەڵام ئێستە پێی گەیشتم هەر دوو یەک ڕووەکن و ناوەکە بە خاو، غاو، غاڤ، بۆخاو، بۆغاو، بۆغاڤ و بووغاڤ گۆڕاوە. مامۆستا هێمن لە هۆنراوەی بەهاری کوردستان (تاریک و ڕوون) هێناویەتی: لە هەوشین و گەدە و لەند لە کوێستانی دە سامڕەند هەڵز و بیزا و گیابەند تێک چڕژا بۆتە زەمەند مەندۆک و خاو و کەما لە نەرمان و ئەستەما ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
گورگین دوو شاعیری گومناوی بانەیی لە کەشکۆڵی حەسەن بەگی کانی‌ناو (مەندەی زەمانە) کە 90 ساڵ پێش ئێستا نووسینەوەی تەواو بووە، شێعری مەلا ئەحمەدی گورگین یەکەم و [میرزا موحەمەد گورگین ـ دووەم] هاتووە. بەهۆی ئەوەی بنەماڵەی باب و باپیرانی خێزانم خەڵکی زێدی ئەو دوو شاعیرەن: ئاوایی شوێ ناوچەی بانە، چەند ساڵێکە ناوبەناو لە بەساڵاچووەکانی شوێ زانیاری مەیدانی لەو بارەوە کۆ دەکەمەوە. میرزا موحەمەدی گورگین کوڕی مەلا موحەمەد کوڕی مەلا ئەحمەدی گورگین یەکەم، کە بە ناوی باوکیەوە کراوە، ساڵی 1317 هەتاوی لە شوێ مردووە. ئاشەوان و ئاش‌وەستا و ناڵبەند و دارتاش و مەرەزەوانی کردووە. شێعری گورگینی یەکەم لە کەشکۆڵی فەقێ قادر باپیرەگەورەی خەزوورمدا بووە، بەداخەوە سوراغی ئەو کەشکۆڵە هەتا ئێستە ونە. چەند پارچە شێعری تەواو و پچڕپچڕ و چەن بەسەرهاتی خۆشیم تا ئێستە مەیدانی کۆ کردووەتەوە. هیوادارم ئێوەش چی دەزانن، بۆم بنێرن. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
دنیا گشت باقی هەر وێشەن باقی کۆچی دوایی ژینگەپارێز و نیشتمان‌دۆستی بەرز و بەڕێز کاک موحەمەد کەریمی ـ ڕەوانسەر، بووە مایەی خەم و پەژارەیەکی گران بۆمان. خوا سەبووری بنەماڵە و پاشەوارەی بەڕێزی بدات و ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بێ. @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
دنیا گشت فانی هەر وێشەن باقی ساڵی 2012 لە ناوەندی گیادەرمانی شەفا ـ سنە لەگەڵ کاک حەبیب کەریمی خەڵکی شاری ڕەوانسەر، وێکڕا خەریکی نووسینەوەی دەقی دەستنووسە پزیشکیەکەی بنەماڵەی ئیسماعیل حەکیم سلێڤانی دهۆکی بووین تا چاپ بکرێت. ماوەیەک پێکەوە قسە و گفت و لفتمان بوو. لەگەڵ دوو کوڕە شیرین و ژیکەڵەکەی ـ کاک موحەمەد و کاک حامید ـ هەم ئاشنا بووم. ساڵی دواتر بۆ کار چوومە سلێمانی. ئەو دوو کوڕە ژینگەپارێزە بەردەوام چالاکیەکانی خۆیان پێم دەگەیاند. جارێک هەم چوومە سەر پڕۆژە خۆبەخشەکەیان، چاندنی بادام لە چیاکانی لای ڕەوانسەر. دواتر چەند کیلۆ شابەڕوو (کەستانە)ـم لە سلێمانی بۆ کاک موحەمەد هێنا و چاندی. بە نیازی ئەوەی ئەو دارەیش لای خۆمان بێتە بەر. دیسان وەک ڕاوێژکاری خۆبەخش لە پڕۆژە ژینگەپارێزیەکەیان واتا بەشی دارستان و کشتوکاڵ، لەگەڵ کاک موحەمەد کەریمی و ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ـ چرۆ ـ ماوەی سێ ساڵ لە ڕێی تەلەفۆن و پەیام و تۆڕی کۆمەڵایەتی هاوکاریان بووم. ئای چەندەم پێ خۆش بوو سێ ساڵ پێش ئێستا لە ڕێی باوکییەوە بیستم لە ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی ڕەوانسەر کوڕە ژینگەپارێز و ئاژەڵ‌دۆست و مرۆڤ‌دۆستەکەی، دامەزراوە و دەستی گەیشتووە بە پارووە نانێ حەڵاڵ. (بێ هیچ زیادەڕەوی و وەسفی دوای مردوو، کاک موحەمەد کوردێکی نیشتمانپەروەری ژینگەدۆستی زەحمەتکێش و دیندار بوو.) دوێشەو هەروا چەند هەواڵێکی ناو تلێگرامم دەخوێندەوە، تا ئەوەی بینیم کە هەواڵی کوژرانی مەزڵوومانەی کاک موحەمەدم خوێندەوە. دوو کوڕی کرماشانی دەبێتە دەمەقڕەیان و کوتان و لێدان لەبەر ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ڕوانسەر. کاک موحەمەد بە ڕووە ئاشتیخوازی و نەرم و نیانیەکەی دەڕوات و ناوبژیوانی دەکا. یەکێ لەو کوڕانە تیغێ تیژ بە لاملیدا دەهێنێ، و دواتر بەهۆی خوێن‌لێ‌چوونی زۆر گیانی بەرز و ڕۆحی بڵیندی بەرەو ئاسمان دەفڕێ. ڕۆحی کاک موحەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و خوا سەبووری دایک و باوک و برا و پاشەوارەی بدات. ✍ ئیرەج مورادی 30 گوڵانی 1402 @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
ئەنفال کردنی ژینگەی کوردستان ــ کورە دەڕۆنە کوێستان بۆ کاسبی گوڵ و گیا مەڕۆن. ژینگە هەڵیناگرێ ئەو هەموو خەڵکە کاری ببێتە ئەوە. ــ کورە دەڕۆنە کوێستان شوێنێ خۆش و بژوێن دەبینن، نوختەی GPS ی مەنووسن و ناونیشانی ڕاستەوڕاستی مەدەن. با دەروون نەخۆشەکان نەچن کاولی بکەن. ــ گوندنشین و ئاژەڵدار و ژینگەپارێزی هێژا، ئاگەداری لادێییە شارنشینەکان بن. ئەوانن ژینگەیان کاول کردووە. تێبینی، وێنەکان: چەند ڕۆژ پێش کۆمەڵێ دڵڕەش و نەخۆش چوونەتە کوێستانێکی قەندیل و ئەو کارەساتەیان قەوماندووە و سەدان گوڵەشلێرەیان شەهید کردووە. ✍ ئیرەج مورادی ـ بەهاری 1402 @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
شاعیر نیم باشە چی بنووسم لە حاڵی ئەو ئەحواڵە مەرگاوییە؟ لێرە بوو فەرمانی پیرۆز بۆ 182000 بێ‌دەرەتانی کورد دەرکرا... پاش سێ دەهە ئێستە جاشقەڵەمەکان پاساو دەهێننەوە بۆ جەللادەکان هەتا فالۆوێری زیاتریان بێ و پۆستە چەپەڵەکەیان پتر ببینرێت... داخێک نە هەزار دووکەڵ و دووخان ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Show all...
بیزا شەنگەبیزا @giavgolikurdstan
Show all...
بیزا و سیابۆ لە کوردەواری ئەو دوو گیایە ـ هاونەژاد و هاوبنەماڵەیە ـ لە کۆنەوە وەک ناوی کچان دانراون. چەند خۆشە دوو کچت بێ و ناویان سیابۆ و بیزا دابنی. لە ڕووی زانستی و نیشتمانیشەوە تەواو ڕێک و تەبایە. سیابۆ زیاتر لە باکووری کوردستان و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتیش (چیای چل مێری شەهیدان ـ چیای خەلیل ـ چیای سپەنتاهۆ ـ بناری مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ)دا هەیە. لە وتارێکی دکتۆر زرار سدیق کە باسی پزیشکی کۆنی کوردی بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان کردووە ناوی سیابۆ هاتووە کە کاتی خۆی لای کوردانی ئامەد و میارفارقین هێندە ناسراو بووە وەک دەرمانی کوردان ـ بخوردالاکراد ـ چووەتە مووسڵ و حەڵەب و شام. من بۆخۆم بەهاری 1396 کە بۆ کۆنفڕانسێکی زانکۆی جۆلەمێرگ چووبووم، لە بازاڕی ئەو شارە سیابۆم بینی و وێنەم گرت. ساڵی 2005 دکتۆر ئەحمەد دوران لە زانکۆی جۆلەمێرگ سیابۆی وەک گیایەکی تازە بۆ جیهان تۆمار کردووە (Prangos turcica). چەند ساڵێکە لەگەڵ هاوڕێیانی گیاناسم دەڕۆینە دوو چیای داڵانپەڕ و بوزی‌سینا لە ناوچەی مەرگەوەڕ. هاوڕێی گیاناسم کاک عارف تەبەد خەریکی نووسینی فلۆرای ئەو دوو کێوەیە. چەند گیای نوێی بۆ جیهان و کوردستان و ئێران لەو چیایە تۆمار کردووە. ئەوەی بۆ جیهان تازە بووە بە ناوی کوردی و کوردستانی تۆماری کردووە، وەکوو قاشمۆک (Heracleum kurdistanicum). لە ساڵی 2017 بەردەوام هەوڵی داوە نموونەی گیای بیزا (گوڵ ـ گەڵا ـ توو ـ ڕەگ) کۆ بکاتەوە، تا بەشکوو ئەویش بە ناوی کوردستانەوە تۆمار بکات. هەموو ساڵێ بەرنامەی تازەی ئەوە بوو کە بەشێ لە کارەکانی لەسەر بیزا بێ. تا ئاستی ناسینەوەی جنسەکەی و کلیدکردنی جۆری گیاکەیش چووە پێشەوە و کلیدی جیاکردنەوەی بیزای لە هاوجۆر و هاوجنسەکانی دۆزییەوە. واتا نزیک بووبووەوە لە ئەنجامی کۆتایی. هاوڕێی خۆشەویستی گیاناسمان لە سنە دکتۆر ئازاد ڕەستگار چەند ڕۆژ پێش هەواڵێکی تێکەڵاو بە خۆشی و ناخۆشی بۆم نارد: تۆمارکردنی بیزا لە باکووری کوردستان. (بەداخەوە یاسای فاشیستی تورکیە ڕێگە نادا گیاناس ناوی کوردی و کوردستانی دابنێ. ئەگەرچی دەیشتوانێ دایبنێ و حکومەت ناتوانێ بیسڕێتەوە، بەڵام گیاناس بەو شێوە کار و ژیانی لە مەترسی دەکەوێ.) ساڵی 2019 دکتۆر بەهجەت و دکتۆر یاپار لە زانکۆی وان لە چیاکانی خارپێت (چیای شارۆچکەی میرڤان یا بە تورکی: Aricak) کوردستان گیای بیزایان دۆزیوەتەوە و تۆماریان کردووە بەم ناوە: Prangos aricakensis لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیزا و سیابۆ دوو گیای بۆنخۆش و پەسەندن بۆ ناو پەنیر و شیرێژ (ژاژی). بەداخەوە لە زۆربەی چیاکانی موکریان و شنۆ و سەردەشت و خانێ بیزا بن‌بڕ بووە. بۆ نموونە چیای بیزاچنی سەردەشت چەند جار کە سەردانم کردووە یەک چڵی لێ نەماوە. هەتا 30 ساڵ پێش، کەوشکار و گیاکەنەکان وەرزی پەنیر و شیرێژکردن چوونەتە بیزاچن و بیزایان هێناوە. بەداخەوە مرۆڤی کاولکەر تەنگی بە هەموو گیا و ئاژەڵ و مەل و مۆرێک تەنگ هەڵچنیوە و خەریکە دەبێتە قاتڵی سەری خۆیشی. ئەم وەرزە ـ بەهاران ـ سەیری بازاڕی گیافرۆشانی کوردەواری دەکەیت، دەڵێی شاڵاوەکانی ئەنفال هاتوونەتەوە. کورد ئەمجارە بۆخۆی لەبری فاشیستەکانی گەل و نیشتمان، هەستاوەتەوە و دەستی ناوەتە بینەقاقای سروشت و ژینگەکەی. ئایا بەڕاستی تا چەند ساڵی‌تر گیایەکی خۆراکی خۆڕسک لە چیاکانی کوردەواری دەمێنێ؟ دەی با فریای ژینگە و سروشتمان بکەوین (سیابۆ، بیزا، شیلان، ئاڵەکۆک، گەزۆ، هێرۆ، هەندرێشە، کنیواڵ، ڕێواس، مەندۆک، کەنگر و ...) گیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە. ✍ ئیرەج مورادی ـ بەهاری 1402 @giavgolikurdstan
Show all...
04:34
Video unavailableShow in Telegram
تابلۆیەکی کێشراوی بێ‌وێنە لە قەڵای دمدم کاری مامۆستا ئیرەج قادری‌ئازەر ـ مهاباد ـ 2023 @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
دیداری یار و دڵسۆزی بەئەمەگی نیشتمان مامۆستا ڕەفیق ساڵح ـ بنکەی ژین چەند ڕۆژ پێش دەست‌پێ‌کردنی کۆنفڕانسی مەولانا خالیدی شارەزووری لە ڕێی خۆیان و هەر دوو برای تێکۆشەر و ئازیزی ـ مامۆستایان کاک سدیق و کاک هیوا ـ هەواڵی نەخۆش کەوتنی مامۆستای ئازیزم ـ کاک ڕەفیق ـ بیست. بێ هیچ پێوەلکانێ ناخۆشترین هەواڵی ئەو ڕۆژانەم بوو. چونکا هەمیشە لە کەوتن و نەخۆشی ئەو ماندوویی‌نەناسانەی نیشتمان ترساوم. ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانس لە لۆبی هۆتێل شاری جوان (گرەند میلینیۆم) هەماهەنگمان کرد و هاوڕێیانی بەشداربوو بەرەو ماڵی کاک ڕەفیق ڕۆیشتین و زیاتر لە یەک کاتژمێر لای دانشتین. هەموومان بەپەرۆشی بووین و دڵگرانی تەندروستیەکەی بووین و تکای تەندروستی دووبارەمان بۆ کرد. دیدار و دیمانەی تایبەت بوو. چونکا هاوڕێیان پێک هاتبوون لە چوار پارچەی کوردستان. شوکر مامۆستا نەخۆشییەکە وای پێ نەکردبوو ـ بەو پەڕی ژانی بەسۆ و توندی سیاتیک و پشت و لاق‌ئێشە ـ لە چالاکی بکەوێت. بەردەوام دەستی ڕادەکێشا بۆ هاوڕێیان دکتۆر زرار سدیق لە زانکۆی دهۆک، دکتۆر هێمن خۆشناو لە زانکۆی هەولێر، کاک خالید سادینی بەرپرسی وەشانخانەی پەیوەند لە وان، کاک فنەر ڕۆژبەیانی ـ عفرینی، دکتۆر ئیسماعیل شەمس لە تاران و ... کە فڵان دەستنووس و بەڵگە و ڕۆژنامە و کتێبخانە دەبێ فریای بکەون و بیخەنە بەردەست. خودایە دەست بگری بە تەمەنی ئەم دڵسۆزانەی نیشتمان و بمێنن بۆمان. خودایە ئەگەر لە تەمەنی منی نەوعی ـ بێ‌نرخی و بێ‌سوودی هەیە ـ بیخەیتە سەر تەمەنی ئەو پیاوە دڵسۆزە. دڵنیام خواگیان به‌زەیی پتری بە بێکەسی کورددا دێتەوە و نموونەی مامۆستا ڕەفیق ساڵح‌مان بۆ دەهێڵێتەوە و تەمەندرێژ دەبن. ئامۆژگاری مامۆستا بۆ ئێمە کە سەردانمان کرد: کورد دەبێ لە قۆناغی هۆز و خێڵ و تایفە و ناوچەیی تێپەڕێت بەرەو قۆناغی یەک نەتەوەیی. [وەرگیراو لە دەقی کتێبێکی ئەمین زەکی بەگ]. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
پێشکەش‌کردنی وتار لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی مەولانا خالیدی شارەزووری کێشانەی سەفەری مەولانا لە سنە تا سلێمانی (تایبەت: ئاواییەکانی کەڵاتەرزان) @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...