cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کوڕەوێز و کەڵاتەرزان

کانالی جهت گردآوری و اعلان اطلاعات ادبی، دینی، مردم شناسی، اجتماعی، تاریخی، جغرافیایی منطقه کهن <<کەڵاتەرزان>> 📚 جهت تدوین کتاب تاریخ محلی روستاهای کلاترزان برای ارتباط با مدیر کانال و ارسال تصاویر متون و دستنوشته و آثار تاریخی 👇👇 @irajmoradi

Show more
Iran184 704The language is not specifiedReligion & Spirituality91 760
Advertising posts
263Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days
Posts Archive
*کەچەڵ و کەتان* [ئەم داستانە عاشقانەیە یەکەم جارە زانیاریەکانی دەخرێنە دەرەوە و تا ئێستە کەس کۆی نەکردووەتەوە. دیارە هێشتا کاری ماوە تا تۆکمە بکرێ.] *تاکی فریاڕەس، تاکی فریاڕەس پەنام پێت هاورد تاکی فریاڕەس کەسی پەی کەسان، کەسی بێکەسی کەسێکم نییەن پەی من تۆ کەسی دڵم شێویاس، هێلانەم شوخیاس بوومەسە تانەی گشت خراو و خاس تاکی فریاڕەس پەنا و فریام بە دەرمان دەردی کەچەڵ برام بە لە کێف و کەوشەن سەرگەردانە لێوە و هەردەوێڵ شای دڵدارانە* ئێژن کوڕەکەچەڵ مانگان و ڕۆژانە لە دێ چووە دەر. خێڵ دۆسەکەی شەو و ڕۆژ دەم لە هەڕەشە و گوڕەشەی هەڵناگرن. جا خوەیشک خاس بەمە ئێژن: تاوێ لای مەڵا، تاوێ ماڵ قەیخا و تاوێ دەسەودامان دیواخان ناودێ ئەوێ و ئەڵاڵیێتەو. بەشکوو بکەفنە بەین و خێڵ ڕەشە خوەش بن لە کەچەڵ و کەچەڵیچ بگەیتە مرادی لەو عەشق و هەوا. کەچەڵ ئێوارەیەک لە بان بەرد ماساوەر حاسڵا ئەوێت. هاوار ئەکا خێڵ ڕەشە خوەتان بگرن یا خوەتان لۆقەو کەن کەچەڵ بکەنە زاوای خوەتان یا ئەبمە شوانێ لە دەشتی کاکی بە کاکی شارەزوور و ئێواران کەتان نانەشوانە ئەچنێتەو. *براکان کەتان وەک مار دەرکێشیان بەرەو ماساوەر کەچەڵ کەن بێ گیان کەچەڵ هەڵکێشیا کەس نەیکردە چاو دەرچوو لەو ناوە بێ گیر و بێ داو* خوەیشکی دڵی بوو بە کڵ و کوانی و دەشتی گرتە بەر و کەفتە شوێن کەچەڵ. لە چەم زەردەڵان خێڵ کەتان خوەیشک خاسیان گرت و پەتپەتیان بە سەریا هاورد و بەردەبارانیان کرد. کەتان بەر لەوە بمرێ، وتی: *هۆ پیر ئیبرایم، هۆ پیر موحەمەو کەچەڵم بەوبەخت کەچەڵم نامەو نەکەفێتە داو ئەم خێڵە ڕەشە لە ناو دڵدارەیل کەتانی بەشە خێڵەکەی ڕەشە خێڵەکەی لووتن جەمن جە دەورم خێڵ ڕەشە ڕووتن* لەو ناوا لاشەی خوەیشکەکەی کەچەڵ ئەوێتە خوەراکی مەل و مار و مۆر و پێشەکانی بە کەڵوەی دەڵ و گەماڵ ئەشکێت. ئیتر کەس ناوێ بڵاڵێتەو لە خوای بانیسەر و باوش بکاتە خزنەکەی پیر موحەمەو و پیر ئیبرایم. پەنامەکی شەوێ خوەی ئەگەینێتە بەرماڵی کەتان. چاویان بە یەک ئەکەفێ و شەوێ دائەنن بەدزییەو لە دێ دەرچن. لە نیوەشەوێک لە کێفسانی قارچکجاڕ یەکانگیر ئەون. مەیلی شارەزوور ئەکەن تا لێنا ماڵ بەیەکەوە نن و چێرومێر بن. تا ڕۆژ ئەوێتەو کەوشەنی جانەوەرە و سڵتان ئەحمەو جێ تێڵن. خێڵ ڕەشە هەچی یاڵ و دۆڵە ئەتاقێنەو. لە مێشەڵواز کەتان و کەچەڵ ئەگرن. دەسی لێ ناسرەوێنن و کەتان لێنا ئەکوژن. *کەتان بانگی کرد جە یاری کەچەڵ جوانی جوانخاسان نموونە و تەڵ وا لە بیرت بێ ڕەشسوارێک تێ هەردووکمان ئەکا جە خاکێ یەکجێ بەیەکەو ئەچین بۆ دیوانی خوا لە یاڵ و دۆڵێ یەک خاک و کوا* خێڵ ڕەشە کەچەڵ کەتبەستە بەرەو جانەوەرە تێرنەو. لەو شوێنەی وا ئیسە بە یاڵ کەچەڵ ئەناسیێ، هەڵیەوەسن لە دار وەنەکە و تۆڵەی خوەیانی لێ ئەکەنەو. ئێژن سێ مانگەی بەهار لاشەکەی بە دار وەنەکەو ئەوێ. قەل و قۆتر بەپاو چاوی دەرتێرن و گۆشتی لێ هەڵەوەرێ. دوای چەنانێک کە لاشەی کەچەڵ وشکەڵ ئەوێ، ئێوارانێک ڕەشسوارێ ڕێی ئەکەفێتە لای تاقەدار و پێشە و پڵانەکەی هەڵەگرێ. لە دۆڵەتاریکەی یاڵ مێشەڵواز لەتەک لاشەکەی کەتان قەوریان بۆ هەڵەکەنێ و دوور لە چاو خەڵک ئەسپەردەیان ئەکا. ڕەشسوارەکە لەسەر کێلەکەیان ئەنووسێ: هەچی کەسە نازانێ گۆڕی کەتان و کەچەڵ ها لە کوێنا. هەر کەس بچێتە سەریان لە خێڵ دڵدارانە و لای کەس نایگەڕێنێتەو با پەنی ئەو دوو نامرادە بە سەر ئەویچا نەیت. *چەنی ڕۆزیار کەچ و لار و گێڕ ڕاسەڕێیە بی یا یەک خەت و خێڕ بێ دڵ مەردەموار یا بەرد و چوکڵەس فیتێ و دووزوان کردەی وەک مڵەس باقی وەسسەلام شای شیرین کەلام دڵ کەس نەشکێنێ یار نیشتییە جە لام* تێبینی: لە ناوچەی کەڵاتەرزان و ساڵاڵ و سەرشیو هێشتا داستان کوڕەکەچەڵ لەسەر زوانی خەڵکەوە ماوە. ئەو کارەی کوڕە کەچەڵ کردوویە لای خەڵک قەڵب و قەبیح بووە. هەر بۆیە کاتێ باسی کەسایەتی کوڕێ خراپ و بزۆز و هاروهاج دەکەن بە کوڕەکەچەڵ ناوی دێنن. © جانەوەرە: ئاواییەکە لە ناوچەی بەرپلەی ساڵاڵی مەریوان © ماساوەر: کێوێکە لە پشت کۆنەدێی جانەوەرەی ژووری © قارچکجاڕ: کوێستانێکە لە ئاوایی جانەوەرە © زەردەڵان: چەم و دۆڵێکە لە ئاوایی قەتەون بەرەو جانەوەرە دێ. © پیر ئیبرایم: شەخس و خزنێکە لە زیارەتانی ئاوایی جانەوەرەی ژووری. © پیر موحەمەد: کوڕی شێخ زەکریای شازەلییە و مەزاری لە زیارەتانی جانەوەرەی خوارییە. © وەنەکەی یاڵ کەچەڵ: تاقەدارێ بوو لە بان کێوی کەچەڵ، لە دوورەوە دیار بوو. بەداخەوە چەند ساڵ پێش ئاوریان تێ بەردا و سووتاندیان. © سڵتان ئەحمەو: کێوێکە بەرزە لە پشت ئاوایی شێخ شەروەتی و ئاڵیهەمان. هاوسێی کەوشەنی جانەوەرەیە. © مێشەڵواز: کێوێکی بەرزە لە پشت ئاوایی گلە و زوێرانی سەرشیو. هاوسێی سڵتان ئەحمەوە. ® وتووێژ لەگەڵ: شێخ سابت پلوورە، تۆفێق باڵکانە دێبنیا، میرزا ئەحمەد زارعی و حسێن تاوانە جانەوەرە، حاجی سەعید بیووس دەرەویان ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|توێژینەوەی مەیدانی بۆ ساغکردنەوەی دیوانی شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە: دوو هاوڕێ و هامفەردی مەولەوی ـ فەردی کەچەڵ و کەتان| ــ شێخ ساڵح بالیدە لە دێبنیا ــ تۆفێق باڵکانە لە دێبنیا ــ حسێن تاوانە لە جانەوەرە @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
🌸گەنجینەی وشەدانی کوردی: شوێنەناوی ئاواییەکانی نیشتمان🌸 📩 هۆ، کۆ، کێو، کاو، کۊە، کێف: شاهۆ (چیا، هەورامان)، داڵەهۆ (چیا، کرێند)، مایێهۆ (سەختێکە لە نێوان ئاواییەکانی سێف و بۆخەڵوو و سنووری پێنجوێن)، سپەنتاهۆ (چیا، گوندی ماوانە، تەرگەوەڕ)، بزەهۆ (چیا، گاوارە)، مەڵەهۆ (یاڵ، کۆساڵان)، کەڵەهۆ (چیا، گوندی تەنگیوەر، کامیەران)، بەمۆ (= بەمهۆ، چیا، دەربەندیخان)، بەبۆ (= بەبهۆ، چیا، گوندی هەڵەدن لای دووکان)، گمۆ (= گمهۆ، چیا، شارباژێڕ)، باڵامبۆ (= باڵامبهۆ، چیایەکە لە هەڵەبجە)، زمناکۆ (= زمناکهۆ، چیایەک لای دەربەندیخان) و ... تکایە هاوکاری بفەرموون و شوێنەناوی (کێو، کانی، دەشت، دۆڵ، قەڵا، گۆڕستان، دێکۆن، گەڕەک، چۆم و ...) دێ خۆتان بە ڕێنووسی کوردی یا دەنگ بنێرن. پڕۆژەیەکی چەند ساڵەیە و لەسەری بەردەوامین و لەو بارەوە هەتا ئێستە پتر لە ۴۰ هەزار وشەم کۆ کردووەتەوە. تکایە ئێوەش بەشدار بن و زانیاری شوێنەناوی گوندی خۆتان بنێرن. دڵنیا بن ئەمە هەلێکە ئەو ناوانە لە فەرامۆشی دەپارێزێ. وێنە: شاخی بەبۆ ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|بەردەوام‌بوون لە خزمەت وێژە و مێژووی نیشتمان| پەسەند کردنی پوختەی وتارێکم (پێوەندی مامۆستا مەولەوی بە چەند شاعیر و زانای ناوچەی کوڕەوێز: شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە، ئەحمەد بەگی کۆماسی، مەلا ڕەسووڵی نەقشبەندی تووداری و شێخ مستەفای باقلاوا) بۆ کۆنفڕانسی زانستی مەولەوی. @dastnoosxane
Show all...
|نەخشەیەکی سەردەمی عوسمانی: زێدی سەرەکی هۆزی بەرازی ـ سێگۆشەی ڕەحا (ڕحا: ئۆرفا)، سرۆچ و کۆبانێ| تێبینی ۱: زۆربەی کوردەکانی سەرێکانی، دێرکا حەمکۆ، کۆبانێ، دەشتی ڕەقە، سرۆچ و ڕەها، هەروەها کوردانی شاری (حماە) بە بەرازی دەناسرێن. تەنانەت بە شێوەزاری تایبەتی ئەو خەڵکە دەڵێن: کورمانجی بەرازی. تێبینی ۲: هۆزی بەرازی ئێستەش لە ناوچەی دیواندەرە و کۆماسی و سەرشیو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەژین. بۆخۆم لە گوندی بلچەسوور، چنارە، گومارەلەنگ و ... کوردی بەرازم بینیوە و هەر بەو ناوە هاوهۆزی خۆیان دەناسنەوە. داخەکەم ئەوانەی مێژوو ناخوێننەوە و دەستکاری بەڵگەکانی ئێستە بۆ داهاتوو دەکەن لە نووسینەکانیان وشەی تازە و داتاشراوی (برازندە)ی فارسی بۆ ئەو هۆزە ڕەسەنە کوردە دادەنێن. ژێدەر: Fb الارشیف الکردی ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|چریکەی بەیت و حەیرانت تا سەرووی دوندی قەندیل دەڕوا. قامەتت بە باڵای ئارارات هەڵدەکشێ و نانەوێ. شکۆی تۆ بەرزە و بە قیژەی کەمتیاران نالەرێت...| ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
دەمەوێ ببم بە دارتوویەک لەبەر ماڵتان بشێ ڕۆژێ كە پیر بووی لقێكم بكەی بە گۆچان! لە ئامێزی من بترازێی، لە هەر کوێ بی پەناهەندەی. 📝 لەتیف هەڵمەت ............................. تێبینی: چەند ڕۆژە ئەو شێعرەم بەرچاو کەوتووە و لە پێوەندی داری توو و گۆچان سەرنجم لا دروست بووە. دڵم نەهات ڕەخنە لە پێگەی هۆنەری مەزن مامۆستا لەتیف هەڵمەت بگرم. بەڵام... لە کۆنەوە کوردەواری داری تووی وەک بەرهەم سەیر کردووە و بەکاری هێناوە. توو هێندە پیرۆزە کاتێ کەسێ بە بنیدا دەڕوات، پێ لەسەر تووەکان دانانێت و دەڵێ میوەی بەهەشتە. لقی ناشکێنێتەوە و دەڵێ سێبەری بەهەشت دەبڕم. لقی داری توو هەرگیز ناکرێتە گۆچان. بەڵکوو حیکمەتی پێشینیانی کورد لەوەدایە داری بێبەر وەکوو بناوچ و مڕ و شرۆ و چنار و بی دەکەن بە گۆچان و نەقیزە. هەتا ئەو دارانە بێ ڕوو لە داری بەردار ناکەن. بەردارەکانیش تەنیا بەڕووار و مازووارە لقی بێبەری لە کاتی زستان دەچەمێنن بۆ گۆچان. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
. . |پەسەندکردنی وتار ـ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مەولەوی کورد لە سلێمانی بۆ بەهاری ۲۰۲٤| وتار: پێوەندی مەولەوی و هاوڕێ و هامفەردانی لە ناوچەی کەڵاتەرزان و کۆماسی (شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە، ئەحمەد بەگی کۆماسی، مەلا ڕەسووڵ نەقشبەندی تووداری، شێخ مەلا مستەفای باقلاوا) ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|ناسنامەی مامۆستا حەسەن زیرەک| وەرگیراو: فەیسبووکی Bakir Şiwanî کە ئەویش لە فەیسبووکی (الارشیف الکردي) مامۆستا ئەدهەم شێخۆ وەریگرتووە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|سلێمانی، بنکەی ژین، لە خزمەت پەروەردەکاران و خزمەتکارانی ئەرشیڤخانەی دەستنووسی کوردی: دوو برای کەلەشەکر مامۆستایان ڕەفیق و سدیق ساڵح| ٤ی سەرماوەزی ۱٤۰۲ @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|سلێمانی، گەڕەکی برایم پاشا، لە خزمەت پیاوی دەستنووسەکانی کوردی: مامۆستا موحەمەد عەلی قەرەداغی| ۵ سەرماوەزی ۱٤۰۲ @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
شوێنەناوەکانی ئاوایی بڵبەر ـ هەورامان پەرتووکێکی وشەدانی کوردی (مێژووییەک بە قووڵایی دیرۆکی هەورامان) وەرگیراو لە کاناڵی تلێگرامی هەورامانی ئاکادمیک تێبینی ۱: چەند ساڵە پڕۆژەیەکی ئاوام لەبەر دەستە. هەتا ئێستە نزیک بە ٤۰ هەزار وشەم کۆ کردووەتەوە. تکایە ئێوەش هی گوندی خۆتان بنێرن با بینووسم. تێبینی ۲: بۆ گوندی بڵبەر ۱۰٦ شوێنەناو تۆمار کراوە، دڵنیام لەوەیش زیاترە. جا ئەگەر لە ٤ پارێزگای کوردنشین لە ڕۆژهەڵات هەر پارێزگا ٨ شارستانی بێ و هەر شارستان ۱۰۰ گوند و هەر گوند ۱۰۰ شوێنەناو، سەرجەم وشەدانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە: ۳۲۰۰۰۰ وشەی شوێنەناو. تێبینی ۳: دەی ئەم وشەدانە گەورەیە بۆ باشوور و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان حەساو بکەیت، دەڕواتە سەرووی ۱۰۰۰۰۰۰ (یەک ملوێن) وشە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
🥏نووسەر و شاعیر و ڕۆمان‌نووسی کورد ـ بەختیار عەلی ـ خەڵاتی «هێلدا دۆمین»ی لە وڵاتی ئەڵمان وەرگرت. 🥏سێشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان لێژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر ڕاگەیندرا براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بووە. 🥏ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمین دایکی پەخشانە شێعری ئەڵمانییە کە یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستمدا ئەژمار دەکرێت. خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینی بووە. 🥏ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت. دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرینگە کە بەختیار عەلی وەری دەگرێت. تێبینی: گەلی بێ‌دەوڵەتی کورد بە نموونەی کەڵەزانا و بیرمەندانی وەکوو کۆچەر بیرکار، بەختیار عەلی، بێهرووز بووچانی و ... دەتوانێ گەورەترین پاشخانی ژیار و شارستانیەت دابمەزرێنێت بۆ بانەڕۆژ و دواڕۆژ. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
🥏نووسەر و شاعیر و ڕۆمان‌نووسی کورد ـ بەختیار عەلی ـ خەڵاتی «هێلدا دۆمین»ی لە وڵاتی ئەڵمان وەرگرت. 🥏سێشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان لێژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر ڕاگەیندرا براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بووە. 🥏ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمین دایکی پەخشانە شێعری ئەڵمانییە کە یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستمدا ئەژمار دەکرێت. خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٩٢ی زایینی بووە. 🥏ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت. دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرینگە کە بەختیار عەلی وەری دەگرێت. تێبینی: گەلی بێ‌دەوڵەتی کورد دەتوانێ بە نموونەی کەڵەزانا و بیرمەندانی وەکوو کۆچەر بیرکار، بەختیار عەلی، بێهرووز بووچانی و ... دەتوانێ گەورەترین پاشخانی شارستانیەتی کورد بێ بۆ بانەڕۆژ و دواڕۆژمان. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
کاتێ شەڕی کوردانی لایەنگری (دەوڵەت‌ـ‌نەتەوە و ئۆممەت) نەبوو، هەموو کوردێک خاکی نیشتمانیی کوردستانی دەناسی و ئەوەی لە مێژووی هۆز و تیرە جیاجیاکانی کورد لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوە ڕووی داوە، بە مێژووی نەتەوەی کورد دانراوە. ئەم خوێندنەوەیە هەتا پێش پشکوتنی بیری چەپ لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردا بووە و وەک دەبینین لە یەکەمین ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردیش ڕەنگی داوەتەوە. تێبینی ۱: وێنەی لاپەڕەی ۱، ژمارە ۱ ڕۆژنامەی (ڕۆژی کورد ـ خاوەنی جمعیت هیوا ـ ئەستەنبۆل ـ ۱۲۹۲ هه‌تاوی) کە وێنەی سوڵتان سەلاحەدین ئەیووبی داناوە. تێبینی ۲: وێنەی ڕووبەرگی ژمارە ۱۳ گۆڤاری (هاواری کورد ـ خاوەنی جەلادەت عالی بەدرخان ـ شام ـ ۱۹۳۲) کە وێنەی سەلاحەدین ئەیووبی داناوە. تێبینی ۳: مێژووی سەردەمی دەوڵەتی ئەیووبیەکان کە بە (دولة الاکراد) ناسراوە و لەوێ ساختەچیانی مێژوو وشەی (و الاتراک)یان پێ زیاد کردووە. وێدەچێ ئەمە ئەو سەرەتایە بووە کە ئەوڕۆیش تورکەکان هەوڵ دەدەن شوناسی کوردیی بە ناسنامەی سوڵتانی ئەیووبیەکانەوە بسڕنەوە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
یادەوەری: سەرماوەزی ۱۳۹٦ ـ کارگەی نۆژەنکردنەوەی قورئانەکەی نگڵ لەو سەردانە هەوڵی دوو هاوڕێی خۆشەویست، هاوپۆلەکانی سەردەمی خوێندن (راهنمایی) ـ کاک ئیدریس موحەمەدی و کاک شەهریار ڕەزایی ـ بەرز دەنرخێنم. ئەوان بوون کە مۆڵەتیان لە نۆژەنکارەکە وەرگرت لە نزیکەوە ئەو قورئانە ببینم و بۆ وتارەکەم لەسەر مێژووی ئەو دەستنووسە و تایبەتمەندیەکانی سوودی لێ ببینم. بەڕێز مەلەکیان سەرەتا بەساردییەوە وەریگرتم، بەڵام کاتێ زانی زانیاریەکانی من لەسەر مێژووی ئەو قورئانە بۆ ئەو تازەیە، هەتا ۳ کاتژمێر نەیهێشت بێمە دەرەوە و وتی ئارخەیان دابنیشە و ئەوەی پێویستە لێی بکۆڵەوە. بەختێکی بەرز و هەلێکی زێڕین بوو کە توانیم زۆربەی لاپەڕەکانی ئەو دەستنووسە هەڵبدەمەوە و چەندین زانیاری تازە بە دەست بهێنم. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
|جامع التواریخ، رشیدالدین فضل اللە هەمەدانی، ساڵی نووسین: ۷۰۰ تا ۷۱۰ کۆچی| ناوەرۆک: کتێبی ناوبراو بە فەرمانی غازان خانی مەغۆل نووسراوە. سەرەتا مێژووی وڵاتی مەغۆل و هۆزەکانی و چەنگیز خان و ئولجایتۆ. پاشان مێژووی ساسانیەکان و هێند و چین و ڕۆژاواییەکان، ئینجا مێژووی پێغەمبەران لە ئادەم تا خاتم و دواتریش مێژووی خەلیفەکان و ... تێبینی: ژمارەیەک نیگار و وێنەی دەستی لەو کتێبەدا هاتووە کە زۆر ناوازەیە، وەکوو: یۆنسی نەبی و ماسی، لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، موسڵمانبوونی غازان خان و ... سەرچاوەی دەستنووس: کتێبخانەی زانکۆی ئیدینبۆرگ ـ ئیسکاتلەند (Or.Ms 20) ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
گوێ مەدە ساوە، بۆرانە، هەورە مەینەت خۆشە بۆ ئاواتی گەورە... تێبینی: بانگەوازی مەرد و نەبەرد لە دووتوێی کتێبەکاندا زۆرە. مرۆڤ هەتا لەو ساو و تاو و بۆران و هەورەدا نەکەوێ، نازانێت بەرگەی تەوژمی دەگرێ یا ملکەچ دەبێ و ئیدی (مەرد و نەبەرد) نامێنێ. @kelaterzankon
Show all...
گوێ مەدە ساوە، بۆرانە، هەورە مردن خۆشترە بۆ پیاوی گەورە... تێبینی: بانگەوازی مەرد و نەبەرد لە دووتوێی کتێبەکاندا زۆرە. مرۆڤ هەتا لەو ساو و تاو و بۆران و هەورەدا نەکەوێ، نازانێت بەرگەی تەوژمی دەگرێ یا ملکەچ دەبێ و ئیدی (مەرد و نەبەرد) نامێنێ. @kelaterzankon
Show all...
یاسکە هەوشی یەکەم ژنە شاعیر لە مێژووی وێژەی کوردیدا (دایکی یۆسف یاسکە) وتاری توێژینەوەیەکی بەندە بۆ کۆنفڕانسی (ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا) ـ زانکۆی سلێمانی، ڕۆژی ۲۰۲۳/۱۲/٦ ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
Repost from ChrikayKurd.com
ئەرێ ئەی کوردی پەنابەر ئەی لە هەندەران دەربەدەر هۆ کوڕ و کچ، خانمینە بەخۆڕایی نەگوتراوە بەرد هەر لە جێی خۆی سەنگینە ئەمن بەم هەموو ئەزموونە بەم ئاموشۆ و بەم قاڵبوونە بەو هەموو گەشت و گەڕانە بۆم دەرکەوت و بوو بە وانە نە ڕۆژئاوا نە ڕۆژهەڵات قەت نابێتە پیرەوڵات هەر سوارێ مەیدانی خۆی هەر کلچووکێ کلدانی خۆی جیهان با هەر بۆخۆی خۆش بێ پیرۆزی میللەتانی خۆی بێ منیش وەک ئا ئەو خەڵکانە خۆشیم وڵاتی کوردانە من کۆرپەم و کۆرپەی ساواش لەناو ژنی ئەم جیهانە هەر دایکی خۆی لەلا جوانە کلچووک: ئەو قەڵەمەی کە کلی چاوی پێ دەکێشن. #هومەر_دزەیی ✨🔊✨ @chrikay_kurd ✨✨✨ CHRIKAYKURD.com ✨🎼✨
Show all...
هەموو مرۆڤێک بێ جیاوازی ـ هەر کەس بێ: دانا، حەکیم، زانا، شاعیر، ڕێبەر، و ... ـ دیوێکی ئینسانی هەیە کە مرۆڤەکانی‌تر لە دیوی بەرزدا بێزی لێ دەکەنەوە. داخەکەم لە بەیانیەوە چاوم بە کتێبێ کەوتووە، چەند کاری قیزەونی مرۆڤێکی شاعیرمان لە دیوە ئینسانیەکەی تێدایە. تێبینی: وێنەکە بۆخۆم ڕووشاندوومە. ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon
Show all...
گەشتی ئاوایی نستان ناوچەی گەورکایەتی ـ سەردەشت بۆ نوێژی هەینی لەگەڵ کاک نامی ـ کوڕم ـ چووینە نستان. میوانی بنەماڵەیەکی لەبەر دڵان، مامۆستا هێمن خەڵکی بناویلێ کوردان بووین. تامەخوێی گەشتەکە کاک هەژار نەوەی مام دەروێشی زمزیران بوو. پێشتر لەسەر مام دەروێش لە گەڕانی مەیدانی هەندێ تایبەتمەندی ناوازەم بیستبوو... بەڕاستی پاڵەوانەکانی پێشینیان لای من دەچێتە دەرەوەی میران و مەلایان و میرزاکانەوە. لە کرۆکی کۆمەڵگەی گوندنشینی کۆندا گەلێک پاڵەوان بێناز فەرامۆش بوون. مام دەروێش یەکێ لەوانەیە... وێنە: گۆیژەزەرد و نامی لە شیوێکی لای دێی نستان ✍ ئیرەج مورادی @dastnoosxane @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...
دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەمێکە دەڵێت: میز بە تورکیادا بکەن، میز به‌جه‌ژنه‌كانیان چوونكه‌ هه‌میشه‌ جه‌ژنه‌كانی‌ ئێمه‌ ده‌كه‌نه‌ پرسه. میز به‌ هه‌موو شتێكی‌ توركدا كه‌ن: میز به‌مێژوویان چوونكه‌ مێژووی‌ ئێمه‌یان له‌ناو مۆزه‌خانه‌كانی‌ خۆیاندا زیندان كردووه‌. قه‌ره‌ قۆینلوو و ئاق قۆینلۆ، ئه‌م دوو مه‌ڕه‌، یه‌كه‌میان ڕه‌ش، ئه‌وه‌ی‌ تر سپی‌، له‌ (1435)‌و (1470) ئه‌رده‌ڵان‌ و جزیره‌یان به‌ هه‌مان ئه‌و ده‌رده‌ برد كه‌ سوڵتان مورادی‌ چواره‌م مزووری‌‌ و یه‌زیدییه‌كانی‌ له‌ 1638 له‌ناو مه‌نجه‌نیق چاوتۆقێن كرد. میز به‌سوڵتان سڵێمانه‌ قانوونییه‌كه‌یان، هات به‌ناوی‌ قانوون بانه‌و شاره‌زووری‌ هه‌پروون به‌ هه‌پروون عه‌شیره‌تی‌ دزه‌ییه‌كانیشی‌ نه‌فی‌ كرده‌ گوندی‌ (دزێ‌) ئنجا ڕه‌واندزی‌ له‌ (1548) گڕ تێبه‌ردا. میر سه‌یفه‌ددینی‌ سۆرانیشی‌ له‌ 7/9/1559 به‌ فێڵ‌ ده‌عوه‌ت كرده‌ ئه‌سته‌مبۆڵ‌‌ و له‌وێ‌ له‌سێداره‌ی‌ دا. میز به‌ سوڵتان سه‌لیمی‌ یه‌كه‌میاندا كه‌ن چوونكه‌ له‌ چاڵدێرانی‌ (1514) پاش ڕووخاندنی‌ میرنشینی‌ حه‌سه‌نكێف‌ و ئازیزان، كوردستانی‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ینه‌ن كێكی‌ عێدمیلادی‌ باپیره‌ حیزه‌كه‌ی‌ خۆی‌، دوو له‌ت كرد و له‌ نێوان خۆی‌‌ و شا ئیسماعیلی‌ سه‌فه‌وی‌ دابه‌ش كرد. عوسمانه‌ شه‌لی‌ یه‌كه‌مین سوڵتانیشیان چوونكه‌ به‌ناوی‌ خه‌لافه‌تی‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌م گه‌له‌گورگه‌ی‌ كۆكرده‌وه‌، تا له‌ئه‌رمه‌ن‌ و ئاشووری‌‌ و كوردانیان به‌ربدا! میز به‌گورگه‌ بۆره‌كانیاندا كه‌ن، گورگه‌ بۆره‌ مافیاكانی‌ تۆرانیزم كه‌ له‌ودیو هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ ئه‌ورووپا یه‌كێكیان خۆی‌، ده‌ست به‌چه‌قۆ، مه‌ڵاس داوه‌، بۆ كوشتنی‌ گۆرانییه‌كی‌ كورد یان هیچ نه‌بێ‌ بۆ سه‌ربڕینی‌ حه‌رفێكی‌ كوردی‌. به‌ مه‌عمووری‌ كه‌ مه‌شهووری‌ جیهان بوو خاكی‌ كوردستان هه‌مووی‌ وێرانه‌یه‌ ئێستا له‌زوڵم‌ و وه‌حشه‌تی‌ توركان میز به‌هه‌موو شتێكی‌ توركدا كه‌ن: میز به‌شووشه‌ هه‌نگوینه‌كانیان كه‌ ڕه‌واجی‌ هه‌نگوینی‌ خۆمانیان شكاند. میز به‌حه‌ڵوا و گه‌زۆو مره‌باكانیان، كه‌ له‌ناو قوتووه‌ مه‌عه‌لله‌به‌كه‌ مكیاژكراوه‌كاندا بازاڕی‌ حه‌ڵواچییه‌كانی‌ سلێمانی‌‌ و پاقلاوه‌ فرۆشه‌كانی‌ هه‌ولێریان شكاند. میز به‌برنجیان، كه‌ ڕه‌واجی‌ برنجی‌ ئاكرێ‌‌ و برنجی‌ بازیانیان شكاند. شه‌قڵاوه‌ ده‌ڵێ‌: «میز به‌ ڕبه‌ هه‌نار و باده‌م‌ و كونجی‌‌ و ته‌ماته‌كانیشیان، میز به‌توور و هه‌نجیره‌كانیشیان». گوێزی‌ هه‌ورامان ده‌گرێت‌ و ده‌ڵێ‌: «میز به‌ پرته‌قاڵ‌‌ و هه‌رمێ‌‌ و سێوه‌كانیشیاندا كه‌ن». هه‌ناری‌ شاره‌بان تووڕه‌یه‌ و ده‌ڵێ‌: «میز به‌ ترێ‌‌ و هه‌ڵوژه‌كانیشیان..» به‌ ئاوی‌ حه‌یاته‌كه‌شیان كه‌ به‌ ناز و فیزی‌ خۆیه‌وه‌ وایكرد ئاوی‌ بێخاڵمان پڕ ببێ‌ له‌ گوو هاوینه‌ هه‌واری‌ ئه‌حمه‌دئاواشمان تا هه‌تایه‌ قه‌پات بكرێ‌! ئه‌م ئاو و ئه‌رزه‌ی‌ هه‌مانه‌ گه‌ر زه‌رع بكرێ‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ‌ به‌ كۆڵكه‌ش‌ و شا به‌ سه‌پانمان میز به‌ كرێم‌ و كلینێكس‌ و شامپۆ و سابوونه‌كانیشیان، چوونكه‌ ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێ‌ ئێمه‌ بتوانین كرێم‌ و كلینێكس‌ و شامپۆ و سابوونی‌ خۆمان بۆ خۆمان درووست بكه‌ین. میز به‌ ئاوی‌ ته‌ماته‌ و ته‌حین‌ و دۆشاوه‌كانیشیاندا كه‌ن گه‌نم، نۆك، ئاردیان.. «حه‌فتا ساڵی‌ ته‌واوه‌ كوردی‌ خواره‌وه‌ ئیستیقلالی‌ داخلیشی‌ مه‌حوو بووه‌ و كه‌وتبووه‌ به‌رده‌ستی‌ تورك. له‌ زه‌رفی‌ ئه‌م حه‌فتا ساڵه‌ چ خێرێكی‌ بۆ ئێمه‌، چ موئه‌سه‌سه‌یه‌كی‌ عالییه‌ و سناعه‌ی‌ بۆ دامه‌زراندین، چ ته‌ره‌قه‌یه‌كی‌ دا به‌ زراعه‌ت‌ و تیجاره‌تمان؟» میز به‌ خاولی‌‌ و پانتۆڵ‌‌ و كراس‌ و بلووز و ده‌رپێ‌ قوته‌ و ستیان‌ و حیجابه‌كانیشیان، چوونكه‌ ئه‌وان ئێمه‌یان كردۆته‌ بازاڕێكی‌ ئێكسپایه‌ر بۆ خۆیان‌ و ده‌یانه‌وێ‌ ڕووتمان بكه‌نه‌وه‌. شه‌هیده‌كانی‌ گوندی‌ (ڕێكان) ده‌ڵێن: میز به‌ گۆشتی‌ مه‌ڕ و بزن‌ و مانگاكانیشیاندا كه‌ن، كه‌ له‌ودیو جامخانه‌ لۆرته‌كانی‌ (مازی‌)‌ و (نازه‌مۆڵ‌) سه‌فته‌ سه‌فته‌ پاره‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كورده‌كان ده‌ژمێرن‌ و به‌و مه‌ڕ و مانگا شه‌هیدانه‌مان پێده‌كه‌نن كه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر قه‌سفی‌ جه‌ندرمه‌كانیان له‌(نێروێ‌). وەرگیراو لە کاناڵی (@mlwankay_shin)
Show all...
گیاپڵاو، گەنجینەیەک دەوڵەمەند یەکێ‌تر لە ئەزموونەکانی بواری ئیتنۆبۆتانی کوردەواری کە لەو ڕۆژانە لە سەفەرێکی ناوچەی بانە بۆم دەرکەوت، باسی گیاپڵاو بوو. لە خاکی نیشتمانمان کوردستان هەتا ئێستە سێ گیا لە دوو جنسی بنەماڵەی Boraginaceae (گۆزروان) تۆمار کراوە کە بە گیاپڵاو (پڵاوسەدری، گیابرینجە، ...) دەناسرێنەوە. گەڵای ئەو سێ گیایە بۆنی برینج و پڵاو ئەدەن. هەر بۆیە بەو ناوە ناسراون. لە فارسی بەهۆی شێوەی گوڵەکەیان کە چەشنی کلکی دووپشکە بە (گل عقربی) دەناسرێت. ـ solenanthus circinatus ـ solenanthus stamineus ـ cerinthe minor هەتا ئێستە سێ بابەتی ئیتنۆبۆتانیم لەسەر ئەو سێ گیایە دەست کەوتووە کە تەنیا تایبەت بە ئەزموونی پێشینیانی کوردەوارییە و لە سەرچاوە چاپکراوەکانی کۆن (دەستنووس و کتێبە کۆنەکانی عەرەبی و فارسی و کوردی و ...) و نوێ (بەرهەمی تاقیکاری و توێژینەوە و وتارە زانستییەکان) نەهاتووە. ڕەگی گیاپڵاو لە وەرزی کۆتایی بەهار دوای شۆردنەوە و وشک‌کردنەوە، بیهاڕیتەوە. ئینجا لەگەڵ هاڕاوەی ڕەگی هێرۆ و ئاردی جۆ ـ سۆسدار ـ تێکەڵ بکرێ. شوێنێ لە ئێسک و جومگە شکاوە و هەڵاوساوە و هەوی کردووە، لەسەری دابنرێت وەک نیمەنمەک. یەک دەستی دەتوانی بۆ ڕۆژ بەکاری بهێنی و شەو جارێک و بەیانی جارێک شل و نەرم بکرێتەوە. بە دوو دەست شوێنەکە خوێنی دەڕەوێتەوە و هەوەکەی چارەسەر دەبێت. بۆ شوێنێ شکاوە و لەگەڵ شکاو و دەرچوونی ئێسکەکە، هاڕاوەی ڕەگی گیاپڵاو و هێرۆ بە زەردێنەی هێلکەوە لەسەر متقاڵێ بڵاو بکاتەوە و لە شوێنی شکاوەکەی هەڵبەستێ. بۆ ئەمە ئیتر هەتا ۳ـ٤ ڕۆژان یا زیاتر پێویست ناکا، بیکەیتەوە. ✍ ئیرەج مورادی @kelaterzankon @irajmoradi
Show all...