BIM Space
Open in Telegram
بۆ پەیوەندی کردن بە بیم سپەیسەوە : whatsapp 0770 566 2266
Show moreThe country is not specifiedHome & Architecture5 154
1 266
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+130 days
Posts Archive
1 266
سبەینێ ٤ شەممە سیمیناری ژمارە ٥ و ٦ مان ئەبێت لە خولی ئەندازیاری بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچوو و خوێندکارانی قۆناغی کۆتای... ڕۆژانی داهاتوو بەشیوەی کرداری دوو ڕۆژ لەسەر پێگە ئەبین ئیشەلا..
1 266
سڵاوتان لێبێت ئەندازیارانی خۆشەویست هیوادارم هەمیشە باش و سەلامەتبن ویستم ئاگادارتان بکەمەوە کە خولکە دواخرا بۆ رۆژی چوارشەمەی داهاتوو ٢٧/٧/٢٠٢٢ بە مەبەستی ئەوەی زۆرترین کەس بتوانن سود لەخولەکە ببینن وە نرخی خولکە لە ٣٠،٠٠٠ بوو بە ٢٠،٠٠٠ لەبەر رەچاو کردنی باری دارای فێرخوازان
1 266
☑️ تێلیگرامی ڕێکخرای ئەندازیاری ئامراز:
https://t.me/amraz_engineering_organization
#AEO
#Amraz_engineering_organization
☑️ پەیجی فەیسبوکی ئینستیتوتی ژیار:
https://m.facebook.com/zhyar.org/
1 266
خولەکە بەبێ بەرانبەرە، تەنها بڕێک پارە وەرئەگیرێت بۆ خەرجی خولەکە.
بۆ هەر ڕۆژێک بڕی ٥،٠٠٠ پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت و هەموو بڕە پارەکە ڕۆژی یەکەم وەردەگیرێت کە دەکاتە ٣٠،٠٠٠ دینار.
سیمینارەکان ٤ شەممان و ٥ شەممان ئەوترێتەوە کاتژمیر ٤ بۆ ٦:٣٠ ی ئێوارە.
هەر ڕۆژێک دوو سیمینار ئەوترێتەوە، واتە هەموو سیمینارەکان بە ٤ ڕۆژ ئەبن لە دوو هەفتە
خولەکە ٤شەممە، ٢٠-٧-٢٠٢٢ دەست پێدەکات.
شوێنی سیمینارەکان دواتر بە بەشداربوان ئەوتریت لە گروپی تایبەت بە خولەکە.
کات و شوێنی چوونە سەر پڕۆژەکان دواتر دیاری ئەکرێت.
بۆ ناونوسین ئەم زانیاریانە بنێرە بۆ تێلیگرامی ئەم ژمارەیە و دواتر لە گروپیکی تێلیگرام زانیاری پیویستت پێدەدرێت.
+9647507866990. @Amraz_Organization
زانیاریەکان:
ناوی سیانی
ژمارەیەک تێلیگرامی لەسەر بێت
پسپۆڕی
خوێندکاریت یاخود ئەندازیار
گەر خوێندکاریت قۆناغی چەندیت؟
1 266
🔷دامەزراوەی ئەندازیاری (BIM space)و ڕێکخراوی ئەندازیاری ئامڕاز بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیتوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپیدانی مرۆی
هەڵدەستن بە ئەنجامدانی خولێکی ئەندازیاری بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچوو و خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی.
.
🔶 خولەکە پێک دێت لە هەردوو بەشی نەزەری و کرداری و بۆ سەرجەم پسپۆڕیەکان. خولەکە لەناو شاری سلێمانی ئەبێت بەبێ بەرانبەرە.
.
🔶 بەشی نەزەری خولەکە لە هەشت سیمینار پیک دێت و بابەتی پێویست بۆ ئەندازیارانی تازە دەرچووی تێدا ئەوترێتەوە.
.
🔶سیمینارەکان لەلایەن ئەندازیار ( ئاودێر عمر) ەوە ئەوترێنەوە کە ئەزموونی ١٣ ساڵ کارکردنی هەیە لەبوارەکانی دیزاین، جێبەجێکردن، وتنەوەی خول.
.
🔶بەشی کرداری بریتی ئەبێت لە چەند سەردانێکی مەیدانی بۆ پێگەی چەند پڕۆژەیەک.
.
🔶سیمینارەکان پێکهاتوە لەم بابەتانەی خوارەوە:
١. سێتی نەخشە و دەرخستەی پڕۆژەکان : ئامادەکردن، بەکارهێنان، کێشەکان
.
٢. تەندەرین و پڕۆسەی تەندەرین بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی: تەندەر چیە؟
لەچی پێک دێت؟ ئامادەکردنی تەندەر چۆن ئەبێت؟
.
٣. تەندەرین و پڕۆسەی تەندەرین بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی: پڕکردنەوە، کردنەوە شیکردنەوەی تەندەر.
.
٤. گرێبەست کردن، سپاردنی پڕۆژە بە بەڵێندەر، ئامادەکاریە ئیداریەکان بۆ جێبەجێکردن.
.
٥. ئامادەکاریەکانی سەرپێگە لە کاتی جێبەجێ کردن.
.
٦. دەستکردن بە جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەی بینایەک بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ.
.
٧. بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای بیم وەک نوێترین شێوازی کارکردنی ئەندازیاری لە جیهان.
.
٨. وەک ئەندازیارێکی تازە دەرچوو لە زانکۆ چیم چۆن دەست پێبکەم؟
.
☑️ بابەتی کرداری بریتی ئەبێت لە سەردانی کردنی چەند پڕۆژەیەک لەناو شاری سلێمانی و ڕوونکردنەوەی بابەتە ئەندازیاریەکان بۆ خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی و ئەندازیارانی تازە دەرچوو لەزانکۆ.
1 266
🔶بەچی مەرجێک خانوەکانمان بە سیستەمی ڕادەست کردنی کلیل بسپیرین بە لایەنێک بۆ جێبەجێکردن؟
.
سەرەڕای ئەوەی ئەم سیستەمە زۆر هەستیارە بۆ کارکردن، بەڵام شێوازێکی باوەو و لایەنی باشەی زۆرە، ئەکرێت بە ڕەچاوکردنی چەند خاڵێک بەم شێوازە خانوەکانمان جێبەجێ بکەین.
.
١. ئامادەکردنی سێتی نەخشەکان بەجۆرێک خاوەن ماڵ لای ئاسایی بێت بڕێک پارە بۆئەو مەبەستە خەرج بکات.
.
٢.ئامادەکردنی دەرخستە بۆ نەخشەکان لەلایەن لایەنی جێبەجێکارەوە دروست ئەکرێت. لێرەدا ئەرکی لایەنی دووەم قورس ئەبێت بەوەی پێویستە دەرخستەیەکی ورد ئامادە بکات و تەواوی بڕگەکان و وردەکاری بۆ خاوەن ماڵی ڕونبکاتەوە.
.
٣. بەوردی لەسەر نەخشە و لە دەرخستە مواسەفاتی هەر بڕگەیەک دیاری بکرێت.
.
٤.کاتێک خاوەن ماڵ لایەنێک هەڵدەبژێرێت بۆ جێبەجێکردنی خانوەکەی پێویستە ڕەچاوی پسپۆڕی و ئەزموون و متمانە بکات و کارەکە بە لایەنێکی تاڕادەیەک فەرمی بسپێردرێت.
.
٥. ئەکرێت نرخی (ئەوپەڕی) چەند بڕگەیەک دیاری بکرێت کە نرخی جیاواز هەیە بۆ کڕینی کەرەستەکە، بۆ نمونە بنوسرێت خاوەن ماڵ ئەتوانێت کاشیەک هەڵبژێرێت کە نرخەکەی لە ٨ دۆلار کەمتر بێت، لەم حاڵەتەدا ئەگەر کەرەستەی هەڵبژێردراو لەو نرخە زیاتر بوو خاوەن ماڵ بڕە زیادەکە دەدات.
.
٦. پێویستە گرێبەستێکی یاسایی ورد بکرێت کە نەخشە و دەرخستەکان هاوپێچ بکرێن و مۆر و ئیمزای لەسەربێت.
٧. لە گرێبەستەکەدا ئاماژە بەچەند شتێک بدرێت، لەوانە:
- نرخ و کاتی جێبەجێکردن
- سزای دواکەتن
- چۆنیەتی پێدانی پارە بە لایەنی دووەم
- لەکاتی گۆڕینی هەر بڕگەیەک یان لەکاتی وەستانی پڕۆژەکە چی بکرێت.
.
لەبەر خاڵی کۆتای واباشترە دەرخستەکان نرخیان لەسەر بێت، لەبەر ئەوەی لەکاتی گۆڕینی بڕگەکە بزانرێت چەند پارە جێبەجێ ناکرێت بگەڕیندرێتەوە بۆ خاوەن ماڵ. ئەگەر خاوەن ماڵ بڕیاریدا کارێکی نوێ بکات لایەنی دووەم نرخی تێچوو لەگەڵ ڕێژەیەک قازانج وەربگرێت، پێویستە پێشوەخت و لەو گرێبەستە ئەو بڕە پارە قازانجە دیاری بکرێت.
.
هۆکارێکی تری دیاری کردنی نرخی بڕگەکان ئەوەیە لەبەر هەر هۆکارێک خاوەن ماڵ نەیتوانی کارەکە تەواو بکات، ئەگەر نرخی بڕگەکان لە دەرخستە دیاری کرابێت ئاسانتر ئەتوانرێت کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنرێت.
#bim_space
1 266
🔴 وەلامی پرسیارە باوەکان لەسەر بیم:
🔵 سێیەم : جیاوازی Revit و BIM چیە ؟
🟢 بیم(BIM) لە سادەترین پێناسەیدا بریتیە لە نوێتڕین شێوە ڕێگا (method ) یاخود نوێترین پڕۆسە کە بەهۆیەوە دیزاینی 3D بۆ پڕۆژەیەک دەکرێت بەتەواوی ئەو داتا و زانیاریانەی کە پێویستن بۆ دروستکردن و بنیات نانی پڕۆژەکە و وەگەڕخستنی.
لەگەڵیشیدا پەیوەندیەکی تۆکمە لەنێوان تیمەکانی دیزاین و جێبەجێکردن دروستدەکات و بەشێوەیەک ڕێکخستن بۆ تیمەکان دەکات کەوەک تەواوکەری یەکتر کاربکەن .
🟢 بۆ پڕۆسەی BIM پێویستمان بەبەکارهێنانی چەندین پڕۆگرامی جۆراو جۆر هەیە کەسەرجەمیان پێکەوە بەستراون و پشتگیری لە پڕۆسەی BIM دەکەن .
🟢 پڕۆگرامی Revit یەکێکە لەدیارترین و گرنگترین ئەو پڕۆگرامانەی کە پشتگیری لە BIM دەکات. کەلەڕێگەیەوە( 3D Modeling )ی تەلارسازی و هەیکەلی و میکانیک و کارەبایی و کاری( Documentation )ی پڕۆژەکان ئامادەدەکرێت .
🟢پڕۆگرامیRevit بریتینیە لەBIM ، بەڵکو پڕۆگرامێکە لەژێر چەتری BIM کاردەکات و پشتگیری BIM دەکات ، کە لەڕێگایە و مۆدێل و داتای BIM بەرهەمدێت.
🟢 پڕۆسەی BIM تەنها لە پڕۆگرامی Revit دا کۆتایی نایەت بەڵکو لەگەڵیدا پێویستی بەبەکارهێنانی چەندین پڕۆگرامی تەواوکەر هەیە.
#bim_space
1 266
خولێکی بەسودمان ئەبێت بۆ خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی و ئەندازیارانی تازە دەرچوو لە زانکۆ بۆ ناو شاری سلێمانی... چاوەڕوان بن.
1 266
ئەگەر ئەتەوێت خانوو یان پڕۆژەکەت بسپیرت بەلایەنێک بۆ جێبەجێکردن، پێویستە ئەم نوسینە بخوێنیتەوە:
٢. جێبەجێکردن بەشێوازی ڕادەست کردنی کلیل
(Turnkey implementation system)
.
🔶یەکێکە لە شێوازە باوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە جیهاندا ولە کوردستانیش ماوەیەکە گرنگی پێدەدرێت بەتایبەتی بۆ جێبەجێکردنی خانووی ماڵان، کە تێیدا لایەنی خاوەن کار پڕۆژەکەی ڕادەستی لایانی دوەم دەکات کە لایەنی جێبەجێکارە بەبڕێک پارە دیاریکراو کە بریتی ئەبێت لەکۆی گشتی تێچوی پڕۆژەکە لەگەڵ قازانجی لایەنی دووەم بۆ سەرپەرشتی کردن
.
🔶 بۆ نمونە لایەنێکی جێبەجێکار خانویەکی دوو نهۆمی بەرانبەر حەفتا هەزار دۆلار بۆ خاوەن ماڵ تەواو دەکات و هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەتێک لە ئەستۆ ئەگرێت هەتا تەواو بوون و ڕادەست کردنی کلیل بە خاوەن ماڵ.
.
🔶لایەنی باشی ئەم شێوازە جێبەجێکردنە:
.
لە گرنگترین لایەنە باشیەکانی ئەم جۆرە کارکردنە بۆ خاوەن کار (کە لێرەدا زیاتر مەبەستمان خاوەن ماڵە) ئەوەیە کە گرێبەست کردن و ڕێکەوتن لەڕوی پارە و تێچوو زۆر ئاسانە و هیچ ئاڵۆزیەکی تێدا نیە و کێشەی متمانە لەڕوی خەرجکردنی پارە و ژمێریاریەوە نیە، بەکورتی سەرئێشەی بۆهەردولا زۆرکەمە.
.
🔶لایەنی خراپی ئەم شێوازە جێبەجێکردنە:
.
ئەگەر هەردولایەنی خاوەن کار و جێبەجێکار بەوردەکاریەوە مامەڵە نەکەن چەندەها کێشەی جێبەجێکردن، یاسایی و کۆمەڵایەتی ڕوبەڕوی هەردولا ئەبێتەوە، کە لەخوارەوە باسی سەرەکیترین هۆکاری ئەو کێشانە ئەکەین.
.
🔷کێشە سەرەکیەکە چیە؟
پێویستە بۆ جێبەجێکردنی هەر پڕۆژەیەک نەخشەیەکی تەلارسازی سەرەتایی ئامادە بکرێت و دوای پەسەند کردنی لەلایەن خاوەن کارەوە و جێگیر کردنی ، سێتی نەخشەی (شارستانی، کارەبایی، میکانیکی) بۆ ئامادە بکرێت، دوای وردبینی کردن و پەسەند کردنی سێتی نەخشەکان، ئامادەکردنی دەرخستە دەکرێت بۆ کارەکانی شارستانی، کارەبایی، میکانیکی و تێچوی پڕۆژەکە دیاری دەکرێت.
🔷 دەرخستە چیە؟
دەرخستە بریتیە لە خشتەیەک کە بەوردی مواسەفات و شێوازی جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی تێدایە لەگەڵ بڕ و نرخ و یەکەی هەربڕگەیەک، بەمەش تێچوی هەر بڕگەیەکی نەخشەکانمان دەست ئەکەوێت، دواتر بە کۆکردنەوەی بڕگەکان تێچوی هەموو پڕۆژەکە ئەزانین.
.
🔷 بۆچی لەم سیستەمە دەرخستە زۆر گرنگە؟
لە هەموو کارە ئەندازیاریەکان دەرخستە گرنگی خۆی هەیە و بەبێ بونی نەخشە و دەرخستە جێبەجێکردن زۆر زەحمەتە، بەڵام هاوڵاتیان لەکاتی جێبەجێکردنی خانووەکان یان گرنگی بە دەرخستە نادەن و زۆر جار تەنها بە دیزاینی پلانێکی سادە ئیشەکەیان دەست پێئەکەن و هەرچۆنێک بێت ئیشەکەیان تەواو ئەکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە لە سیستەمی ڕادەست کردنی کلیل بەبێ بونی هەموو نەخشەکانی (تەلارسازی، شارستانی، کارەبایی، میکانیک) و بەبێ هەبونی دەرخستەکان زۆر زەحمەتە بەشێوازێکی ئەندازیاری و بەبێ کێشە کارەکە جێبەجێ بکرێت.
.
🔶لەبەر ئەوەی لایەنی جێبەجێ کار یەک بڕە پارە لەبری هەموو تێچونەکان وەرئەگرێت و ئەگەر نەخشە و د ەرخستەکان بەشێوازێکی ئەندازیاری ورد دروست نەکرابن و لەدوتوێی گرێبەستێکدا هەردولا ئیمزایان نەکردبێت لەکاتی جێبەجێکردن چەند کێشەیەک ئەگەری هەیە سەرهەڵبدات،
لەوانە:
.
⭕️١. ئەکرێت خاوەن ماڵ لە چۆنیەتی و چەندیەتی بڕگەکان ناڕازی بێت، بۆ نمونە لایەنی جێبەجێکار کەرەستەیەک بەکار بهێنێت کە تەنانەت باشیش بێت، بەڵام خاوەن کار حەزی لە باشتر بێت .
.
⭕️ ٢. هەندێ کەرەستە جیاوازیەکی زۆر لەنێوان نرخی جۆرەکانیدا هەیە، بۆ نمونە وابڕیارە بڕگەی کاشی جێبەجێ بکرێت، نرخی کەرەستەی کاشی بە نزیکەیی لەنێوان (٤-٣٠) دۆلاردایە، لەکاتی هەڵبژاردنی کەرسەتەی کاشی لەلایەن خاوەن ماڵەوە کێشە دروست ئەبێت لەوەی ئەگەر جۆرێکی هەرزان دیاری بکرێت لەوانەیە کوالیتی باش نەبێت، ئەگەر جۆرێکی گران دیاری بکرێت بۆ لایەنی جێبەجێکار ئەبێتە مایەی زەرەر.
.
⭕️ ٣. لە هەندێک بڕگەی کارکردندا هەندێ جار لایەنی جێبەجێ کار بەرچآوی ڕون نیە، بۆنمونە لەکاتی هەڵکەندنی بناغە ئەکرێت ئەو زەویەی کاری تێدا دەکرێت خۆڵەکەی بەهێز نەبێت، یان ڕێگریەکی وەک بناغەی کۆن و ژێرزەمینی کۆن بێتە پیش کە پێشبینی نەکراوە، لەم حاڵەتەدا لایەنی جێبەجێکار زەرەرمەند ئەبێت.
.
⭕️ ٤. ئەگەر هەیە خاوەن ماڵ لەکاتی جێبەجێ کردن نەخشە یان مواسەفاتی بڕگەکان بگۆڕێت.
.
⭕️ ٥. لەبەر هەر هۆکارێک بێت خاوەن ماڵ نەتوانێت هەتا کۆتایی کارەکەی تەواو بکات و دوای تێپەڕینی ماوەیەک کارەکە ڕابگرێت.
ئەمانە و چەندا کێشەی تر ئەگەری سەرهەڵدانی هەیە.
.
☑️ پۆستی داهاتوو:
بەچی مەرجێک خانوەکانمان بەم سیستەمە بسپیرین بۆ جێبەجێکردن؟
