BIM Space
Open in Telegram
بۆ پەیوەندی کردن بە بیم سپەیسەوە : whatsapp 0770 566 2266
Show moreThe country is not specifiedHome & Architecture5 154
1 266
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+130 days
Posts Archive
1 266
خولەکانی BIM space دەستی پێکرد...
دوو شەممە کۆتا ڕۆژی ناونووسینی ڕێڤیتی میکانیک و سترەکچەرە.
1 266
کرێنەکان چۆن دەبەسترێن ؟ وە بۆچی دەڕوخێن ؟
.
کرێنەکان بڕبڕەی پشتی زۆربەی پڕۆژە ئەندازیاریەکانن، بڕێکی زۆری پڕۆژەکان پێکهاتووە لە گواستنەوە، هەڵگرتن، جوڵاندن، و دانانی مەوادەکانە لەسەر پڕۆژەکان. بە دڵنیاییەوە بەشێک لەم کارانە بە دەستی مرۆڤ خۆی دەکرێت، وە هەندێک جیهازیش هەن کە ئەم کارانە ئاسان دەکەن، بەڵام لە هەرکەسێک بپرسی کە پێشتر کاری لە پڕۆژەی گەورەدا کردبێت دەڵێت کە کۆمەڵێک کاری زۆر هەن کە تەنیا بە کرێنەکان دەکرێت.
.
لەبەر ئەوەی کرێنەکان زۆر بەربڵاون و کارەکەیان مەترسیدارە، هەندێ جار توشی ڕوخان و داڕمان دێن، ڕووخانی کرێنەکان دەبێتە هۆی زیانی گەورەی مادی و گیانی، ساڵانە چەندین کرێن دەڕووخێن و دەبنە هۆی ئەم زیانانە.
.
یەکەم هۆکار کە کرێنەکان دەڕووخێن لە کاتی هەڵبەستن یاخوود هەڵوەشاندنیانە، زۆربەی کرێنەکان لەسەر پڕۆژەکان جێگیر نین و بۆ ماوەیەکی کاتی دەمێننەوە، ئەمە مانای ئەوەیە یاخود خۆیان هاتوون وەک کرێنە جوڵاوەکان، یاخوود بە پارچە پارچە دەهێنرێن و لەسەر پڕۆژەکە دەبەسترێن، کە ئەمەش پڕۆسەیەکە دەکرێت چەند ڕۆژێک یاخوود تەنانەت چەن هەفتەیەکیان بوێت بۆ بەستنیان بە پێی قەبارەکەیان. کرێنەکان لە کاتی هەڵبەستن و هەڵوەشاندنیان زۆر هەستیارن لەبەر ئەوەی زۆربەی پارچەکانی بە بڕغوو دەبەسترێن بەیەکەوە.
.
زۆربەی کرێنەکان کە دروستدەکرێن حسابی هەموو حاڵەتێکیان بۆ دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر کارەکە و لە کاتی بەستنیان ئەو کەسانە نین کە دروستیان کردووە و کۆمەڵێک کەسی دیکەن، بە وردەکاری زۆرەوە نامیلکە ئامادە کراوە لەسەر شێوازی هەڵبەستن و هەڵوەشاندنیان. بەڵام بەداخەوە ئەم ڕێنماییانە هەنێ جار وەک خۆیان جێبەجێ ناکرێن و دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە.
.]
سەرەتا کە کرێنەکان دەهێنرێنە سەر شوێنی کارەکە، چاڵیان بۆ هەڵدەکەنرێت و خاکەکە دەکوترێتەوە. پاشان شیشی پێویست وەک بناغەیەک دادەنرێت و بە کۆنکریت پڕدەکرێتەوە. لە دوای ئەوە پڕکردنەوە بۆ چواردەورەکەی دەکرێت.
.
بناغەی کرێنەکە دەبێت زۆر بە وریاییەوە دابنرێت و بە تەواوەتی لیڤڵ بێت واتە هیچ جیاوازیەک لە بەرزی ئاستی کۆنکریتەکە نەبێت بە پێچەوانەوە هاوسەنگی لەدەست دەدات. پاشان یەکەم سێکشن یاخوود پارچە دادەنرێت لەسەر ئەو بناغە کۆنکریتیەی کە بۆی ئامادە کراوە و بە بڕغوو بە کۆنکریتەکەوە دەبەسترێتەوە. لە دوای ئەوە یەک یەک پارچەکانی دیکە دادەنرێت و بە بڕغوو دەبەسترێنەوە بە یەکەوە تاوەکوو دەگاتە بەرزی پێویست.
.
ئەگەر پێویستی بە بەرزییەکی زۆربێت دەبێت جگە لە زەویەکە بە چەند پاڵپشتێکی کەوە ببەسترێتەوە وەک سەقفی بینایەک کە تەواو کراوە، هەر چەند قات جارێک دەبەسترێتەوە بە بیناکەوە بۆ زیادکردنی پاڵپشتەکەی.
.
پاش ئەوەی گەشتە بەرزی پێویست ژووری کارپێکەرەکە یاخوود سایەقەکە دادەنرێت وە پاشان باڵەکانی پێشەوە و دواوەی کە یەکێک لە باڵەکانی بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی شتوومەکەکان و یەکێکی دیکەیان کێشی قورسی دەخرێتە سەر کە زۆرجار پارچەی کۆنکریتین بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو قورساییەی کە دەخرێتە سەری. ئەم قورساییەش دەگۆڕیت بە پێی جۆری کرێنەکە و درێژی ئەو باڵەی شتوومەکەکانی پێ هەڵدەگیرێت و ئەو قورساییەی کە پێی هەڵدەگیرێت.
.
یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان کە تووشی داڕمانی کرێنەکەمان دەکات هەڵگرتنی کێشێکی زیاترە لەوەی کە لە ڕێنماییەکاندا دراوە. لێرەدا تەنها کێشی ستوونی ئەژمار ناکرێت بەڵکوو دووریەکەشی لە بنکەی کرێنەکەوە کە دەبێتە هۆی درووستبوونی زەبر. بۆیە ئەو سنوورانەی بۆ کێشەکە دادەنرێت هۆکارەکەی ئەو جوڵە زۆرانەیە کە کرێنەکە لە کاتی ئیشکردندا دەیکات.
.
هەموو کرێنەکان کۆمەڵێک هێڵکاریان بۆ ئامادە کراوە کە یارمەتیمان دەدات لە دیاری کردنی زۆرترین بڕی قورسایی کە دەتوانرێت هەڵبگیرێت و جوڵەی پێ بکرێت بە کرێنەکە.
.
لە ساڵی ٢٠١٦ لە مانهاتن لە نیویۆرک، کرێنێک بەربویەوە بەهۆی توندی ڕەشەباوە کە بوویە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربووی چەند کەسێکی دیکە، بۆیە لە کاتی بوونی بایەکی زۆردا دەبێت کارکردن لەسەر کرێنەکە بوەستینرێت.
.
تەنانەت ئەگەر لەکاتی بەستن و بەکار هێنانیش زۆر وریا بین، دەکرێت زەویەکە توشی شکستهێنان ببێت، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە خاکەکەی ژێرەوە باش نەکوترابێتەوە یاخوود جۆری خاکەکە جێگیر نەبێت. بۆیە لە پێش دروستکردنی بناغەی کرێنەکە دەبێت پشکنین بۆ خاکەکە بکرێت و دڵنیابوونەوە هەبێت لەوەی کە خاکەکە گونجاوە بۆ هەڵبەستنی کرێنەکە.
لە ساڵی ٢٠١٢ لە ڤیێتنام بەهۆی لاوازی توانای خاکەکەوە کرێنێک شکستی هێناو بوویە هۆی گیانلەدەستدانی ٥ کەس.
.
هۆکارەکان زۆرن کە دەبنە هۆی ڕووخانی کرێنەکان، زۆربەی ئەم هۆکارانە دەکرێت ڕێیان لێبگیرێت بە ئامادەکاری باش و بەکارهێنانی دروست، وە بە پلاندانانی پێشوەختە کە دەکرێت چەندین ڕۆژی پێبچێت پێش ئەوەی دەست بە کار بکرێت.
#bim_space
#bryar_omer_civil
1 266
بەڕێزان هەر وەک بیرخستنەوەیەک ئەمشەو کاتژمێر ٩ وێبینارەکەمان دەستپێدەکات لە ڕێگەی گووگڵ میت ەوە. دواتر لینکی هاتنە ناوەوە دادەنێین و هەرکەس کێشەی هەبوو ئاگادارمان بکاتەوە.
1 266
وێبیناری خولی ڕێڤیتی سترەکچەر و میکانیک...
بۆ ئەندازیاران و خوێندکاران.
.
لەلایەن هەردوو ڕاهێنەر (شعیب عبداللە) و (ئاودێر عمر).
لە وێبینارەکەدا باسی وردەکاری هەردوو کۆرسەکە دەکرێت و بەشداربووان ئەتوانن پرسیارەکانیان سەبارەت بە هەردوو خولەکە بکەن.
.
ڕۆژی ٥ شەممە یەکەم ڕۆژی خولەکانە.
1 266
ڕێڤیتی ٢٠٢٢ بەکار ئەهێنیت و لەکار کەوتوە؟
ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:
1. سکیوریتی ویندۆزەکە بکوژێنەوە
2. ئینتەرنێت بکوژێنەوە
3. ئەم فایلە ئینستاڵ بکە
1 266
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢٠٢٢ لە ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٢ کار بە ڕێنمایی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٦ ئەکرێت لە پڕۆسەی تەندەرین. وەک دۆکیۆمێنتێک ئەو ڕێنماییە ئەبێتە بەشێک لە هەموو تەندەرێک کە لەڕێی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوبکرێتەوە.
.
ئێستە مەرجە گشتیەکانی بەڵێندەرایەتی ئیشی پێناکرێت و دوای گۆڕانکاری تییدا بوەتە بەشێک لە بەڵگەنامەکانی ئەم ڕێنماییە.
.
ئەم ڕێنماییە لە کۆمەڵێکی زۆر لە بەڵگەنامە پێک هاتوە و ئەندازیارانی هەموو پسپۆڕیەکان پیویستە شارەزایی تەواویان دەربارەی هەبێت.
لە ٢٠١٧ ەوە پیویستە هەموو کارەکانی (جێبەجێکردن، دابین کردن، ڕآوێژکاری) کە لەڕیی حکومەتەوە بدرێتە بەڵێندەر پێویستە بەپێی ئەم ڕێنماییانە بکرێت.
.
فەرموون سۆفت کۆپیەکی ڕێنمایی ژمارە دوو بە زمانی کوردی. (ئەتوانن تەواوی بەڵگەنامەکانی سەر بەم ڕێنماییەنە لە سایتی وەزارەتی پلاندانان دابەزێنن..
#bim_space
