تاریک و ڕوون
Open in Telegram
ڕەنگە لە ژیانێکی تر.. http://t.me/HidenChat_Bot?start=571540633
Show more1 942
Subscribers
-124 hours
-77 days
-3030 days
Posts Archive
1 942
ئەحمەد هەردی لێرەدا پێمان ئەڵێ: تاڵی تەمەن لە ڕۆشتنیدا نیە بەڵکو لە نەمانی ئەو هیوایەیە کە ڕۆژێک دڵت پێی دەژیا.
1 942
بە دڵێکی پڕ لە گلەییەوە کوتی: مامە ڕەسوڵ ئەوە سێیەم جارە متمانەی پێ بکەم و دیسان فێڵم لێبکات و دەستم ببڕێت..
نیگەرانی حاڵی بووم سەیرم کرد چاوەکانی وەک هەورێکی ڕەش پڕبوون لە ئاو حەزمەکرد بڵێم سەرت بەرز ڕاگرە مرۆڤ لە شکستەکانییەوە فێری هەستانەوە دەبێت هیچ تاریکییەک نییە بەرەو ڕووناکی نەڕوات و ئەمەش ئەزموونێک بوو بۆ ئەوەی ببیە کەسێکی بەهێزتر...
بەس ناااا کوتم: بە گونی بابمەوە کەریش سێ جار پێی لەبەردێک هەڵناکەوێت ئاخر تۆ بەقەد کەرێکیشت پێ ناکارێت
1 942
ئەم دروستکراوە بچووکە تازە گەیشتووە بە جیهانی ئێمە هیچ ئاگای لێ نییە لێرە چی ئەگوزەرێ ئەو ئێستا هیچ کار ناکات تەنها دەخوات و دەگری و دەخەوێت و ناچارین نازیشی بکێشین، هیواخوازم داهاتووی پڕبێت لەخەندە و شادی هێنابێ بۆ خێزانەکەمان
1 942
هەرچەندە تەمەن پەلەم لێ دەکات و ڕێگاکان دەمگۆڕن بەڵام من هێشتا لە ناخی خۆمدا هەر کوڕە بچووکەی ئامینە و خێزانەکەمم و بۆ ڕاکردن لە غەریبیی ئەم جیهانە هانا بۆ باوەشی ئەوان دەبەم.
1 942
ژیان لە ساتە بچووکەکانەوە دروست دەبێت خەم و شادی دێن و دەچن بەڵام هەندێک جار دەگەینە قۆناغێک کە نە تاقەتی خەمخواردنت هەیە و نە توانای دڵخۆشی جۆرە سڕبوونێکی قووڵ دەست پێدەکات کە تەنها خۆت لێی تێدەگەیت لەوێدا بێدەنگییەک باڵ بەسەر ناختدا دەکێشێت و هەستگەلێکی نوێ و غەریب لە دایک دەبن.
1 942
ئەکەویتە ناو ئەو چرکەساتانەی کە نازانیت کەی و چۆن گەیشتوویتە ئەم خاڵەی تەمەن؟
ئەوە منم...! کاتێک بە ئاگا دێمەوە و دەبینم گەیشتوومەتە ئەوەندە ساڵی تەمەن..! لە خۆم دەپرسم: ساڵانی داهاتووم چییان پێیە بۆم؟ چیم بەسەر دێت و چۆن بەرەنگاریان ببمەوە؟
1 942
تا ئێستا کەوتوویتەتە ناو ئەو چرکەساتانەی کە نازانیت کەی و چۆن گەیشتوویتە ئەم خاڵەی تەمەن؟
ئەوە منم... کاتێک بە ئاگا دێمەوە و دەبینم گەیشتوومەتە ئەم تەمەنە، لە خۆم دەپرسم: ساڵانی داهاتووم چییان پێیە بۆم؟ چیم بەسەر دێت و چۆن بەرەنگاریان ببمەوە؟
1 942
لەسەر بان دەخەوتین و ئەستێرەکانی ئاسمانمان دەژمارد و خۆمان بە خاوەنی دنیا دەزانی ئێستا لەژێر سەقفی کۆنکرێتدا خەون بەو ئاسمان و ڕۆژە سادانەوە دەبینین
1 942
بیرم چوو بۆ ئەو ڕۆژانەی چڵمی لووتمان بە قۆڵی کراسەکەمان دەسڕی ئەوکات قۆڵی کراسەکەمان پیس بوو بەڵام دڵمان پاک بوو
