تاریک و ڕوون
Відкрити в Telegram
ڕەنگە لە ژیانێکی تر.. http://t.me/HidenChat_Bot?start=571540633
Показати більше1 992
Підписники
-124 години
-27 днів
-1130 день
Архів дописів
1 992
هەرچەندە تەمەن پەلەم لێ دەکات و ڕێگاکان دەمگۆڕن بەڵام من هێشتا لە ناخی خۆمدا هەر کوڕە بچووکەی ئامینە و خێزانەکەمم و بۆ ڕاکردن لە غەریبیی ئەم جیهانە هانا بۆ باوەشی ئەوان دەبەم.
1 992
ژیان لە ساتە بچووکەکانەوە دروست دەبێت خەم و شادی دێن و دەچن بەڵام هەندێک جار دەگەینە قۆناغێک کە نە تاقەتی خەمخواردنت هەیە و نە توانای دڵخۆشی جۆرە سڕبوونێکی قووڵ دەست پێدەکات کە تەنها خۆت لێی تێدەگەیت لەوێدا بێدەنگییەک باڵ بەسەر ناختدا دەکێشێت و هەستگەلێکی نوێ و غەریب لە دایک دەبن.
1 992
ئەکەویتە ناو ئەو چرکەساتانەی کە نازانیت کەی و چۆن گەیشتوویتە ئەم خاڵەی تەمەن؟
ئەوە منم...! کاتێک بە ئاگا دێمەوە و دەبینم گەیشتوومەتە ئەوەندە ساڵی تەمەن..! لە خۆم دەپرسم: ساڵانی داهاتووم چییان پێیە بۆم؟ چیم بەسەر دێت و چۆن بەرەنگاریان ببمەوە؟
1 992
تا ئێستا کەوتوویتەتە ناو ئەو چرکەساتانەی کە نازانیت کەی و چۆن گەیشتوویتە ئەم خاڵەی تەمەن؟
ئەوە منم... کاتێک بە ئاگا دێمەوە و دەبینم گەیشتوومەتە ئەم تەمەنە، لە خۆم دەپرسم: ساڵانی داهاتووم چییان پێیە بۆم؟ چیم بەسەر دێت و چۆن بەرەنگاریان ببمەوە؟
1 992
لەسەر بان دەخەوتین و ئەستێرەکانی ئاسمانمان دەژمارد و خۆمان بە خاوەنی دنیا دەزانی ئێستا لەژێر سەقفی کۆنکرێتدا خەون بەو ئاسمان و ڕۆژە سادانەوە دەبینین
1 992
بیرم چوو بۆ ئەو ڕۆژانەی چڵمی لووتمان بە قۆڵی کراسەکەمان دەسڕی ئەوکات قۆڵی کراسەکەمان پیس بوو بەڵام دڵمان پاک بوو
1 992
هەمیشە دەمزانی کە دەبێت لەگەڵ کەسێک بم هێندە پێگەیشتوو بێت بتوانێت ڕۆحم پەروەردە بکات کەسێک کە گفتوگۆکانی پڕ بن لە مانای قووڵ و فێری شتێکی نوێم بکات. کەسێک کە بینینێکی بۆ داهاتوو هەبێت نەک تەنها ڕوخسارێکی جوان و بەتاڵ بەڵام گەڕان بەدوای ئەو دەگمەنەدا تەنیا شتێک کە پێی بەخشیم تەنیاییەکی قووڵ بوو
