cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

میزان - کـوردستان

🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10 👉 @rojhelat65

Show more
Iran92 054The language is not specifiedReligion & Spirituality47 251
Advertising posts
1 713
Subscribers
-224 hours
-27 days
-1330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

غەریب بوونەوە و بێ جیهانی .............................. هەر مرۆڤێك لە ناو دنیایەكدا لەدایك دەبێت، ئەو دونیایە دنیای نەتەوەیەكە، ئەو نەتەوەیە زمانێكی پێ دەدات بۆ وتن، هونەرێكی پێدەدات بۆ ئاوەدانی دڵ، ڕوحانیەتێكی پێدەدات بۆ گەشانەوەی ڕوح، ئەدەبیاتێكی پێدەدات بۆ خەون و خەیاڵەكانی. نەتەوە ئەو جیهانەیە كە ڕوحی نەتەوە بۆ تاكەكانی دایمەزراندووە. مرۆۆڤ كاتێك لەو جیهانە نەتەوەییە دادەبڕێت و دەچێتە ناو جیهانێكەوە كە جیهانەكەی خۆی نییە، ئەگەر زمانی ئەو جیهانەش فێرببێت هەر ئەوەی كە لە دڵیدا گینگڵ دەدات ناتوانێت بیڵێت، گەر شادی لە هونەری ئەو جیهانەش ببینێت، ئەو شادییە ناگاتە قوڵایی دڵی، ئەگەر بە شیعر و ڕومان و ئەدەبیاتەكەشیان ئاشنا ببێت، ئەو خەونەی كە لە قوڵایی خەیاڵیدایە ناتوانێت بیبینێت، ئەگەر بە ڕوحانییەتی ئەو جیهانەش ڕوحی بفڕیت هەرگیز ڕوحی ناگاتە ئەو قوڵاییەی كە تێیدا ئارام دەگرێت. لەم حاڵەتەشدا ئەو مرۆڤە لە ناخیدا غەریبە و لە هەموو ساتێكدا هەست بەو غەریبیە دەكات،بەبێ ئەوەی كەسەكانی دەوربەری هەست بە غەریبیەكەی بكەن. غەریب بوون ڕۆشتن لە جیهانە نەتەوەیەكەی خۆتەوە بۆ جیهانێكی نەتەوەیی تر دروستی دەكات، بۆیە بە گەڕانەوەت بۆ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت ئەو غەریبییە لە ناوتدا دەڕەوێتەوە. لێرەدا مرۆڤ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیی گۆڕیوە. ئەی ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام ئەوەی گۆڕاوە نیشتمانەكەی نییە، بەڵكو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا، ئەو كاتە چی ڕوودەدات؟ چی ڕوودەدات كاتێك لە ناو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتدایت بەڵام دەبینیت زەمانی جیهانەكەت زەمانی جیهانە نەتەوەییەكانی تر جێگەیان پێ لەق كردووە، چی ڕوودەدات كاتێك هونەرەكەت هونەری جیهانە نەتەوەییەكانی تر پەراوێزیان خستووە، چی ڕوودەدات كاتێك ڕوحانییەكەت لەلایەن ڕوحانییەتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە خزێنراوەتە ناو كونجی فەرامۆشییەوە، چی ڕوودەدات  كاتێك شیعر و ئەدەبیاتەكەت بە هۆی گۆڕانی میزاجی ئەدەبیتەوە  لەلایەن شیعر و ئەدەبیاتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە بووە بە كۆمەڵە تێكستێك كە جار جارە لە بۆنەكاندا وەك یادەوەرییەكی كۆن دەهێنرێتە گۆ ، چێ ڕوودەدات كاتێك لە سەردەمێكدایت لە بری ئەوەی ڕوحی نەتەوەكەت جیهانەكەت بۆ نوێ بكاتەوە، جیهانەكەت دەبێت بە ئاوێنەیەک بۆ نواندنەوەی جیهانی نەتەوەكانی تر؟ لەم دۆخەدا ئەو مرۆڤەی سەر بە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی نابێت بە كەسێكی غەریب، بەڵكو غەریب دەبێتەوە، ئەو لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیدا نییە، بە زمانەكەی خۆی دەدوێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بڵێت كە لە قوڵایی دڵیدایە، ئەوەی كە دەیبیستێت ڕوحی غەریبتر دەكاتەوە، ئەوەی كە دەیبینێت لە بری ئەوەی ئاشنایی بكات بە خۆی نائاشنای دەكات بە خۆی. ئەم غەریبوونەوەیە سەخترە لە غەریبی، چونكە لەم دۆخەدا تۆ جیهانە نەتەوەییەكەت لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا نەماوە و لە جیهانی نەتەوەیی ئەوانی تردا دەژیت. لە هیچ شوێنێكیش ئەو جیهانە نەتەوەییەی خۆت بوونی نییە تا بۆی بڕۆیت. بۆیە تاكە ڕێگایەك لە بەردەمتدا تەنها ئەوەیە لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت بكەیت. (ئەو بێتاقەتی و بێماناییەی كە تووشی ئێمەی باشوری هاتووە، سەرچاوە لە قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكانەوە ناگرێت، بەڵكو سەرچاوە لەوەوە دەگرێت كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان لە دەستداوە) بۆیە ئەگەر قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیش نەمێنن، ئەو وەڕس بوونە لە ژیان و ئەو بێ ماناییەی كە تێیدا دەژین كۆتایی پێ نایەت، ئەوەی كۆتایی بەوە دەهێنێت تەنها ئەوەیە كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان دامەزرێنینەوە تا لەو غەریب بوونەوە و بێ جیهانییە نەجاتمان بێت. لە نەوەدەكاندا جەنگی ناوخۆ بوو و ئێمە لە نزمترین خاڵی هەژاریدا دەژیاین، بەڵام ئەو كات جیهانە نەتەوەییەكە زیاتر لە ئێستا ئامادەبوو. بۆیە لەگەڵ ئەو هەموو بارودۆخە ناهەموار و ترسناكەدا وەڕەس نەبووین و هەستمان بە بێمانایی ژیان نەدەكرد، بەڵكو پڕبووین لە وزەی كاركردن و پڕبووین لە هیوا و ئۆمێد. بۆیە هەتا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان نەكەینەوە، قەیرانە سیاسی و ئابووریەكانیشمان نەمێنن، ئەو وەڕەسی و بێ ماناییە بەرۆكی دڵ و دەرونمان بەرنادات، هەر لە ناو ئەو ناڕازیبوونەدا بە ژیان دەمێنینەوە. ✍عرفان مستەفا توێژەری فەلسەفە و کوردناسی http://T.me/Mizankurd
Show all...
👍 4
باشترین مرۆڤ لای من ئەو کەسانەن کە ڕێز و خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان دەخەنە پێش هەموو شتێک، واتە خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان لە پێش هەموو جۆرە عەشقێک و خۆشەویستیییەکی ترەوە دادەنێن، لە پێش خۆشەویستی خوداوە، لە پێش خۆشەویستی مەزهەب و دینەوە وە لە پێش خۆشەویستی نەتەوە و نیشتمانەوە. چونکە مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای خۆشویستنی مرۆڤەکەی ناخی خۆیەوە دەتوانێت ڕووکاری مرۆڤانەی مەیل و هەوادارییەکانی تری بپارێزێت. گەر خۆشەویستی مرۆڤ پێش خۆشەویستی خودا یان مەزهەب نەکەوێت دەبینە فانەتیک و فەندەمەنتالیست و لەوانەیە تیرۆریستیش، ئەو کەسەی خۆی دەتەقێنێتەوە خودای خۆشدەوێت بەڵام خاڵییە لە خۆشەویستی مرۆڤ. خۆشەویستی خودا لێرەدا لەوەی نەپاراستووە ببێتە دڕندە بەرامبەر بە مرۆڤ، بۆیە خۆشەویستی خودا تەنیا لەگەڵ خۆشەویستی مرۆڤدا مانای هەیە. لەوەش بترازێت خۆشەویستی نەتەوە گەر خاڵی بوو لەخۆشەویستی مرۆڤ، گەر پێش ئەوەی نەتەوەکەتت خۆشدەوێت مرۆڤایەتی خۆت و مرۆڤت بە گشتی خۆش نەوێت، نەتەوەپەرستی و ناسیونالیزم بەرەو ڕەشەکوژی و کاولکاری دەتبات. دەمێک نازییەکان جوولەکەکانیان سووتاند، ئەڵمانیا و نەتەوەی ئەڵمانیان خۆشدەویست بەڵام بە مرۆڤەکەی ناخی خۆیان نامۆبوون و ئاشنایان لەگەڵ بوونەوەرێکدا نەبوو ناوی ئینسان بێت. ئەنفالچییەکان عەرەبیان خۆشدەویست، بەڵام شتێکیان نەبینی بوو ناوی مرۆڤ بێت، چ لە ناو خۆیان و چ لە دەرەوە. هەر مرۆڤێک خودا، نەتەوە، ئایدۆلۆژیا یان هەرجۆرە شتێکی تری لە مرۆڤ بۆ گرنگتر بێت، زەمینەیەکی لەباری تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە دڕندە. ✍بەختیار عەلی بەشێک له وتاری "دەربارەی مرۆڤی تەواو" لە کتێبی "لە دەستدانی ئاسمان http://T.me/Mizankurd 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Show all...

👏 4
باشترە هەموومان یەک ڕێنووس بەکار بهێنین لە کاتی نووسیندا، ئەم ڕێنووسە کە ئەکادیمیای کوردییش پاڵپشتیی کردووە بژاردەیەکی باشە بۆ ئەوەی پێکەوە لەسەر بنەمای یەک ڕێنووس بنووسین ✍دیاکۆ هاشمی
Show all...
👍 3 2
🟥 شەرەف یان پارە.....؟ بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو. شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!! بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن. هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو. پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد.. بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو. جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو. پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو. نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر..... وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە. خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن. ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟ باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی) خوێنەری هێژا؛ باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە... عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
Show all...
👍 6😍 1
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین. منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە! وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا... شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان. هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە. ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ. بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا. وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست! لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری) خوێنەری بەڕێز؛  زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین. بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە. هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن... عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱
Show all...
👍 12 5
🟥 سخنی کوتاه در لزوم بازنگری نسبت به «جشن نوروز» هدف از این نوشتار کوتاه بنا به تحلیلی که از جایگاه و وضعیت فعلی جشن نوروز در کوردستان دارد، پیشنهاد بازنگری و تجدیدنظر در دیدگاه جاری مکتب قرآن پیرامون این جشن است. در ابتدا به اختصار دیدگاه کنونی مکتب قرآن مطرح می‌گردد و سپس در پرتو خوانشی از تغییرات صورت گرفته در جامعه کوردستان سال‌های اخیر و تاکید بر وضعیت موجود، مقتضی بودن گذار از نگرش کنونی به دیدگاهی متناسب‌ پیشنهاد می‌گردد. https://t.me/Amizan 👇🏻 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
Show all...
سخنی کوتاه در لزوم بازنگری نسبت به «جشن نوروز»

هدف از این نوشتار کوتاه بنا به تحلیلی که از جایگاه و وضعیت فعلی جشن نوروز در کوردستان دارد، پیشنهاد بازنگری و تجدیدنظر در دیدگاه جاری مکتب قرآن پیرامون این جشن است. در ابتدا به اختصار دیدگاه کنونی مکتب قرآن مطرح می‌گردد و سپس در پرتو خوانشی از تغییرات صورت گرفته در جامعه کوردستان سال‌های اخیر و تاکید بر وضعیت موجود، مقتضی بودن گذار از نگرش کنونی به دیدگاهی متناسب‌ پیشنهاد می‌گردد.  آنچه به طور کلی می‌توان در مورد این دیدگاه جاری بیان کرد این است که مکتب قرآن با استناد به یک بحث تاریخی نوروز را به عنوان یک جشن…

👍 11 5👎 1
⁉⁉⁉پرسیار: بۆچی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگا ئێسلامییەکان  لەسەر دەسپێک و کۆتایی ڕەمەزان ئەویش لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئەوندە کێشە ھەیە؟ ✅ وەڵام: بە بۆچوونی من کێشەکە دوو لایەنەیە. یەکەم: لایەنی ناوەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنایەتی نەریت و شارەستانییەتی ئیسلامی. دووھەم: لایەنی دەرەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی ناسییۆنالیستی دەوڵەت نەتەوکان کە لەو کێشە بۆ چەسپاندنی جیاوازی ناسیۆنالیستی خۆیان کەڵک وەردەگرن واتە باسەکە بە تەواوەتی سیاسی دەبێتەوە. بۆ لایەنی ناوەکی باسەکە نەسر حامید ئەبووزەید و حەسەن حەنەفی لە شیکاری نەریتی ئێسلامیدا ڕستەیەک لە مەحموود دەروێش قەرز دەگرن ئەویش ڕستەی « احتمينا بالنصوص فدخل اللصوص » واتە « خۆمان بە دەقەکان داپۆشی و پشتمان بە دەقەکان بەست ھەر بۆیە دزەکان ھاتنە ناوە ». ئەبووزەید و حەنەفی لە دوو گوتاری جیاوازدا دەڵێن: شارستانییەتی ئێسلامی و نەریتەکەی «شارستانییەتی دەق و گێڕانەوەیە: تمدن متن و روایت » و دەروازەی عەقڵانییەت بە زاڵیەتی دەقەکان بەستراوەتەوە. بە تایبەت ئەبووزەید لە کتێبی « الإمام الشافعي و تأسيس الإيديولوجية الوسطية » شافێعی و غەزاڵی و ئەشعەری بە سێ کۆچکەی داخستنی عەقڵانییەت لە نەریتی ئێسلامیدا ناوزەد دەکات. ھەر بۆیە لەم باسەی ڕەمەزانیشدا موسوڵمانەکان بە پشت بستن بە ڕێوایەت و نەقڵێکی شافێعی کە مێژوومەندی تایبەتی خۆی ھەیە و  مانگ ديتن به پێوەڕی کۆتایی و دەسپێکی مانگ دادەنێ، ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لەو ڕێسا کۆنە لانادەن و بە تەعبیری جەلالی مەلەکشا « ھەر بە تەشیە کۆنەکانیان دەیڕێسن و لە بیری نوێ سڕ و سرکن». باوەڕمەندان بە نەریتی ئێسلامی ئەوندە بیر ناکەنەوە ئەمڕۆکە ئەو ھەمووە ئێمکاناتە جیاوازە لە زانستی ھەسێرەشناسییدا ھەیە و  دەکرێت پشتی پێ بەستن بۆ زانین دەسپێک و کۆتایی مانگ. ھەر بۆیە لێرەدا ڕێک دەبینین ئەو باسەی ئەبووزید درووس دەردەچێت و دەروازەی عەقڵانییەت بەسەر بیری مرۆڤی موسوڵماندا بەو دەقە کۆنانە دادەخرێت. ئێنجا بەشی دووھەمی باسەکە ئەوەیە لە« سەردەمی ناسیۆنالیزمدا » کە ھیچ شتێک لەو پاڕادایمە ناچێتە دەرەوە و تەنانەت ئایینیش بەپێی ناسیۆنالیزم دەخوێندرێتەوە، ئەو کێشە و بەرە بە پشت بەستن بەو دەقە کۆنەی شافێعی گڕی زیاتری دەدرێتەوە و ھەر دەوڵەت نەتەوەیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوێن لە بەرژەوندی خۆی و بۆ چەسپاندنی شوناسی جیاوازی خۆی، بابەتەکە بە شێوەی سیاسی ناسیۆنالیستی و لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەیقۆزنەوە. بۆیە « احتمینا بالنصوص فدخل اللصوص » قسەیەکی زۆر درووسە و دزەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست ئەو باسە بە باشی ڕێو شوێنی ناسیۆنالیستی خۆیانی پێدەدەن چونک دەزانن مرۆڤی موسوڵمان زیاتر لەوەی ھێزی عەقڵی بە کار بھێنێت پەنا دەباتە نەقڵە جۆڕاوجۆرە کۆنەکان بێ ئەوەی سادەترین بنەمای ھێرمنۆتیکی بزانێت کە بریتی بێت لە « مرۆڤ و دەق بەستراون بە مێژووی تایبەتی خۆیانەوە» یان ئەو شتەی مەلاسەدرا دەیگووت « کلّ شيئي مسبوق بمادة و مدّة: ھەر شتێک لە پێشڕا گڕێدراوی ماک و ساتەوەختی تایبەتی خۆیەتی »... دەقە کۆنە ئایینیەکان و ھەروەھا بیروبۆچوونە فێقھی و ڕیواییەکان، ھیچ یەک لەمانە لە ڕێسای مێژوومەندی  تایبەت به شوێن کاتی خۆیان ( تاریخیت  زمان و مکان خاص خود ) ڕیزپەڕ نین و ھەموویان مێژوومەند و کاتبەندن. بە کوردی و بە کورتی کێشەکە ھەم لە نەریتی کۆمەڵگا موسوڵمانەکانەوە ھەڵدەقۆڵێت کە نەریتێکی « دەق تەوەرە » و ئێجازە بە بیرکردنەوەی نوێ نادات و ھەم لە کەڵک وەرگرتنی ناسیۆنالیستی دەوڵەت نەتەوەکان لەو باسە ئاو دەخواتەوە. ھەر بۆیە مرۆڤی کوردی  بێ دەوڵەت بۆ ئەم باسەی ڕەمەزانیش ڕێک وەکوو ھەموو شتێکی دیکەی، سەرگەردانی نێو ئەم ئاژاوانەیە و ھەندێکیان ڕوو لە ئیسلامیزمی عەرەبین کە ئەویش بۆخۆی لە قاڵبی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا دەردەکەوێت و لە بەرژەوندی ئەواندایە و یان خۆی بە پاشکۆی ئێسلامیزمی فارسیەوە دەبەستێتەوە و بە گوریسی ئەوان دەچێتە نێو چاڵەوە... ✍حیسام(هیوا)خاکپوور 👇👇👇👇👇 https://t.me/Amizan
Show all...
📚 ✔ میزان Amizan@

👈 :مباحثی اجمالی در نقد برخی روش های رایج و مخالف با موازین دینی ✔️ اولین پُست :

https://t.me/Amizan/16

✔️ میزان عربی:

https://t.me/MizanArabic

✔️ میزان کوردی:

https://t.me/MizanKurdi

✔️ یوتیوب:

https://www.youtube.com/watch?v=iz0ZuqIRfyk

👍 17 2
00:58
Video unavailableShow in Telegram
❤️ اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، لا إلهَ إلاّ اللّهُ وَ اَللّهُ اَکبَرُ، اللّهُ اَکبَرُ وَ لِلّهِ الْحَمْدُ ❤️ كل عام و أنتم بخير 🌺 جەژنتان پێروز - عیدتان مبارک - عیدکم مبارک ❤️‌ در هر عید به خاطر حبیب عزیز خالق و خلق(صلی الله علیه و سلم) تمام کسانی که از امت اویند ببخشید و صادقانه و محبانه برایشان دعای مغفرت کنید. 🌐 کاکه احمد مفتی زاده 🌹 مدیریت مجموعۀ میزان فرارسیدن عید فطر را به همه مسلمانان تبریک می گوئیم. مقارنۀ ماه شوال، ساعت 21:51 دقیقه است. https://t.me/Amizan 👇🏻 🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
Show all...
8👍 1🥰 1
🔵شەل نییە؛ تەنیا پای لارە سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن. جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک. دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە. سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە. بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت. سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە. فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن. سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن. عەزیز نەسین/( رضا رهنما) خوێنەری هێژا؛ کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟ لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە.... ✍عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۱/۱۸ http://T.me/Mizankurd
Show all...
👍 11 2
🔴 وەسیەتی قازی و میراتی گشتگیری ناسیونالیسمی کوردی ۱ ✳ قازی لە لۆژیکی هاوسەنگیی و هاوکێشیدا دەڵێت: ✔ خۆیی دەبێت یەکگرتوو بن ✔ خۆ نەفرۆشن ✔ فریوی دوژمن نەخۆن ✔ کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە ✍ بە قەڵەمی: مەلا سەعید کاکەڕەش و زانا موکریانی 👇 👇 💢 T.me/Mizankurdi
Show all...
👍 3 2