739
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
739
کوردایەتی و نەتەوایەتی یان خاک هیچ بەهایەکی نیە؛
هیچ شتێک لە خودی خۆیدا خاوەن بەها نیە وەک زمان، کەلتوور، خاک، نەتەوە، شۆرش، مردن...هد. ئەوەی بەها و مانا دەبەخشێت تەنیا خودایە، خودا هەڵگری ماناکانە و بەهاکانە کە دەیبەخشێت بە شتەکان. ئەگەر نەتەوەیەک یان شۆرشێک یان زمانێک یان خاکێک ئاراستە نەکرێت بە پێوەری دین کەواتە هیچ قیمەتێکی نیە. چونکە ئەقڵ ناتوانێت بەها و مانا ببەخشێت بە شتەکان لەسەر بنەمایەکی حەق و موتڵەق.
ئەگەر کەسێک بۆ خاک یان فەهمی نەتەوایەتی قیمەت وەربگرێت لە دین دواتر دژایەتی گروپێکی دیندار بکات ئەم قیمەتە لە دەست دەدات چونکە دژایەتی پێوەرێکی کردووە کە قیمەتی لێوەرگرتووە.
ئەوە پێشەکیانە لەسەر ئەساسی بنەمای ئەقڵ و لۆژیکدا دادەمەزرێن... جا با بینە ئەمری واقیع؛
لە ئێستادا زۆرێک لە نوخبەی ئیسلامی کورستان وەک مەلا و مامۆستا یان زۆرێک لە خەڵکی دژایەتی تەرەفێکی ئیسلامی دەکەن لە سوریا کە فریویان خواردووە وا دەزانن ئەمە شەری عەرەب و کوردە!، ئەمە جەهلی ئەوان دەسەلمێنێت، چونکە هەسەدە و پەکەکە و یەپەگە بەتەواوەتی لە ژێر هەژموونی مارکسیەدان، هیچ پێوەرێکی ئەخلاقیان نیە، لە هەموو روویەکەوە کەسانی دینداری راستەقینە دەبیت پشتگیری لە گروپە دیندارەکان بکەن.
بەداخەوە، سەرەرای ئەمە چەمکی کوردایەتی و خەباتی کوردی و ئەوانە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز خەڵکی فریوداوە، چ لە کوردستان چ لە دەرەوەی کوردستان، وەک چۆن حوکمەتی کوردی تاکی کوردی رسوا کردووە و زەلیلی کردووە خەباتی کوردایەتی و پێشمەرگایەتی بە نێوچاوانی تاکی کوردی دەداتەوە ئەڵێت من خەباتم کردووە بۆیە لێت دەخۆم... تەرەفە بێدینەکان وەک هەسەدە و پەکەکە و یەپەگە و نمونەکانیان چەمکی کوردایەتی و نەتەوایەتی بەکاردەهێنێت بۆ راکێشانی عەتفی و سۆزی خەڵکی بۆ خۆی بۆ ئەوەی دژایەتی تەرەفێکی دینداری بکات.
پوختە؛ هەر بەناو مالا و مامۆستایەک دژایەتی خەتێکی دینی بکات لە ژێر هەژموونی چەمکی کوردایەتی و نەتەوایەتی یان ناسیۆنالست گومان لە جاهیلدا نیە بەڵکو یاری بە کوفر دەکات، دینداری راستەقینە هەرگیز لە پێناو خاک و زمان و کەلتوورێکی بێقیمەت دژایەتی خەتێکی دینداری ناکات. دینداری راستەقینە دەبێت هەمیشە پشتگیری ئەوانە بکات خەتی دین بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر هەموو گروپە لادینەکان.. خۆشەویستی و رق تەنیا دەبێت لە پێناو خودا بێت نەک لە پێناو نەتەوە و خاک و زمان و کەلتور.
گومان لە گومرای و جاهیلی ئەو کەسانە نیە کە دژایەتی خەتێکی دینی دەکەن بەناو کوردایەتی یان خاک و نەتەوە.
#ئەهلی_حەق #توراس
739
کورتەیەکی فەلەسەفی ئیمامی ئەفلاتوون؛
عالەمی "المُثُل" ناوێک یان ئەبستراکتێکی زمانەوانی یان وێنەیەکی زهنی نیە بەڵکو بەڵکو کۆمەڵێک راستیە وەستاوە بە زاتی خۆیانەوە (حقائق قائمة بذاتها). مەرتەبەیەکە بەرزترە لە هەستەوەرەکان (مرتبة أعلى من الحس).
ڕاستیەکان لەوێدا ثابتن و نەگۆرن و فاسد نین لە کاتێکدا شتەکان کە بەر هەستەوەرەکان دەکەون وێنەیەکی ناتەواون (نسخة ناقصة) نەک وێنەکەی تەواو نین بەڵکو حەقیقەتیان لە فۆرمی باڵادایە کە عالەمی "المُثُل"ە (إلهية).
بۆچی ئەوە گرینگە؟! چونکە ئەگەر بەڕاستی بە دوای حەقیقەت و علمدا بڕۆیت نابێت لەسەر ئەساسی شتە گۆراو و حسیەکان بێت.
چونکە باس کردنی "مرۆڤ" و "جوانی" و "دادپەروەری" لەناو خەڵکدا ئایە نمونەن وەک چەمکی گەردوونی کە لەناو خەڵکیدا هاوبەشن؟ یان دەبێت پێناسەیەکی هاوبەش هەبێت بۆ تێگەیشتن لێیان یان بە جۆرێک تر پێوەر بێت!. بۆیە دەبێت بێ گومان بنەمایەک یان با بلێین پێناسەیەک هەبێت بۆ ئەوانە کە نەگۆر بن و سابت بن.
جیاوازی نێوان ئەم دوو عالەمە چیە؟ عالەمی "المُثُل" و عالەمی "محسوس"؟
عالەمی محسوس جیهانێکە کە دەبێتە نمونە بۆ ماهیەت کە لە عالەمی"المُثُل" دایە، خودی عالەمی محسوس سابت نیە و لە گۆرانی بەردەوامدایە! بە پێچەوانەوە عالەمی "المُثُل"، هەروەها لە عالەمی محسوس هیچ شتێک حەقیقەتێک نیە کە وەستاو بێ بە زاتی خۆیەوە یان لە خۆیدا حەقیقەت بێت!.
بۆ نمونە کاتێک خەڵک ئەڵێت ئەم گوڵە جوانە یان ئەم شتە دادپەروەریە، یان ئەمە مرۆڤە... هەموو ئەوانە نیشانەن بۆ نمونەی چەمکەکە نەک حەقیقەتی چەمکەکە. کاتێک ئەڵێت ئەم گوڵە جوانە، خودی گوڵەکە نمونەیەکە لە جوانی! کە لە عالەمی مەحسوسدایە و دەستی لێدەدرێت، ئایە خودی جوانی خۆی چیە؟
بۆیە تێگەیشتنەکانی ئیمەومانان بۆ ئەم چەمکانە لەسەر خودی نمونەکانە نەک خودی حەقیقەتی چەمکەکە!.
مەعریفە لای ئیمامی ئەفلاتوون شتێک نیە لە دەرەوە بەدەست بهێندرێت بەڵکو بیرهاتنەوەی ئێمەی کاتێک کە لە عالەمی "المُثُل" دابووین. یانی ڕۆح پێش ئەوەی بەرجەستە بێت لە عالەمی مەحسوسدا، درکی بە ڕاستیەکان و حەقیقەتەکان کردبوو لە عالەمی"المُثُل"دا. بەلام کاتێک بەرکەوتەی هەستەکان دەبێت و دێتە ناو عالەمی محسوسات ئەو ڕاستیانە لەبیر دەکات!.
بۆیە فێربوون بریتیە لە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە پێشتر دەمانزانی!.
لەسەر ئەم ئەساسەش ئەفلاتون زانین بە پاککردنەوەی ڕۆحییەوە دەبەستێتەوە! مرۆڤ تا زیاتر لە ئارەزووی جەستەیی ڕزگاری بێت، زیاتر لە بینینی ڕاستییە ڕەسەنەکە و حەقیقەتی شتەکان نزیک دەبێتەوە کە لە عالەمی"المُثُل"دایە.
رەمزی ئەم فەلسەفەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە مرۆڤە ئاسایەکان لەناو ئەشکەوتەکاندا دەژین کە سێبەرەکان دەبینن بە راستی و حەقیقەتی دەزانن بەڵام فەیلەسوفەکان بەرز دەبەنەوە وەک ئیمامی ئەفلاتوون بۆ لای خۆر و رووناکی، خۆیان لە کۆت و بەند و زجیرەکانی ناو ئەشکەوتەکە رزگار دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە عالەمی"المُثُل". بۆیەش خۆر بە نمونەیەک دەهێنرێتەوە تا تێبگەن کە ئەم خۆرە، چاکە و مانا و بەهاکان و جوانیەکان دەبەخشێت!. لەسەر ئەم ئەساسەیە فەیلەسوفەکان ئەقڵیان بەرزترە لە مرۆڤەکانی ناو ئەشکەوتەکە!.
ئیمامی ئەفلاتوون هەموو شتێکی لەناو عالەمی"المُثُل"دا بە یەک پلە سەیر نەکردووە.. بەڵکو پلەی بۆ داناوە!.
بەرزترین پلەش لە عالەمی"المُثُل" دا بریتییە لە : چاکە.
دووەم: جوانی و دادپەروەری و حەق.
سێهەم: مرۆڤ و فەزیلەتەکان.
چوارەم: سروشتیەکان ( حەیوان و نەباتیەکان).
لای ئیمامی ئەفلاتوون، ڕوح بە سروشتی نەمرە و ئاقڵانیە سەر بە عالەمی"المُثُل"ە.
بۆیە جەستە زیندانێکە لە جیهانی مەحسوسدا قەتیس دەبێت. فەلسەفەی ڕاستەقینەش ڕزگارکردنی ڕۆحە لە جەستە لە ڕێگەی زانست و فەزیلەتەوە!.
لێرەوە دەبێت ئەوە روون بێت فەلسەفەی ئەفلاتوونی لە دیدگای منەوە گەرانەوە بۆ عالەمی"المُثُل" (ئیلاهی) کە نوێنەرایەتی هەموو شتێک دەکات، ئەم عالەمەش لەسەر عالەمی ماددە و زەمانەوەیە. هەر ئەم عالەمی"المُثُل"ش گەردوون رێک دەخات و هاوسەنگی پێ دەبەخشێت.
هەموو ئەم شتانەی لەم عالەمی مەحسوساتەیە رەنگدانەوەی جیهانی باڵایە کە عالەمی"المُثُل"ە.
بۆیەش فەلەسەفی ئیمامی ئەفلاتوون گەرانەوەیە بۆ ئەسڵ کە عالەمی ئیلاهیە!.
739
جیاوازی نێوان "فەلسەفە و رەمز"؛
ئایە رەمز (هێما) بەشێکە لە فەلسەفە؟ ئایە فەلسەفە توانای تێگەیشتنی هەیە لە رەمز؟
لە ڕاستێدا، لە هەندێک کاتدا هاوئاهەنگی هەیە لە نێوانیاندا بەڵام جیاوازیەکی بنەڕەتی هەیە لە نێوانیاندا، جیاوازی لە سنوور و سروست و جەوهەریان هەیە!.
رەمز؛ داهێنانێکی دەروونی یان شتێکی ئەدەبی نیە، هەروەها داهێنانێکی زهنی نیە، یانیش خەیاڵێکی داهێنراو بەڵکو رێگایەکە بۆ دەربرینی مانایەکی زۆر قوڵ و بەرز و زاڵ کە بە زمان یان شیکاری ئەقڵی تێناگەیت یان با بڵێین ناگەیت بە ماناکە!.
لە ئەمری واقیعدا کە مەرتەبی وجودمان هەیە کە بریتین : زاهیر و باطن و مەحسوسات. رەمز پەیوەستە بە رێژەیی نێوان مەرتەبەکان، رەمز لەسەر هێڵێکی تەبایی/ بوونی پەیوەندی نێوان مەراتبەکان دامەزراوە.
ئەرکی سەرەکی "رەمز" ئەوەیە کە مرۆڤایەتی نزیک بێتەوە لە نهێنیەکان کە ئەم نهێنیانە ناتوانرێیت دەرببردرێن، میراتێکە لە توراسی (تراثي) ئێمەدا بۆمان دەمێنێتەوە وەک بنەمایەک بۆ تێگەیشتن لە علمی توراسیەکان کە سروشتێکی روحیان هەیە و پەیوەستن بە هێماکانەوە.
رەمز لە تەواوی جیهاندا هەمیشە لە دووبارە بوونەوەن و کاریگەریەکی تەواوەیان هەیە بۆ دەربرینی ماناکان، چونکە ئەوانە بەرهەمی ساتێکی تەسک نین لە مێژوودا.
فەلسەفە؛ خۆی حیکمەت نیە، بەڵکو بەدوا داچوونە بە دوای حیکمەتدا.
فەلسەفە بە سروشتی خۆی ئەقڵانیە و استدلالە کە لە رێگای تەحلیل و دیالێکتێک لە ئەقڵەوە دەگاتە تێگەیشتن.
خودی فەلسەفە سنووردارە چونکە ئەگەر بگاتە دوورترین سنووری ئەقڵ بەڵام هێشتا لە کایەکێک دەمێمێتەوە کە ناتوانێت لێی تێبگات!، چونکە لە سنووری ئەقڵ و لۆژیک و زماندا کار دەکات.
لەبەرامبەر ئەمەدا "رەمز" هەمیشە کار دەکات لە کاتێکدا زمان و تەحلیلات لە دەربریندا بە تەواوەتی کەمیش بێت!.
بەداخەوە، فەلسەفە مۆدرێنەکان رەمزەکان دەخنکێنن لە جیهانی ئەبستراکتدا بەبێ ئەوەی بگەنە حیکمەت، بە روانگەی ئەوان رەمزەکان لە گریمانە دەروونی یان خەیاڵەکاندا خۆ دەدۆزنەوە!. بەڵام رەمزەکان هەڵگری مانای باڵان و زاڵن، هەڵگری پیرۆزیەکانن!، حیکمەتی جیهانی و زانستە پیرۆزەکانە.
لە نێوان ئەم دوو چەمکە، من جیاوازیەکی گرینگ دەخەمە روو؛
فەلسەفە ئەوەیە کە ئەقڵ دەتوانێت فۆرمولی بکات و مناقشەی لەسەر بکات!.
بەڵام
رەمز ئەوەیە لەو فۆرمول تێدەپەرێنێت و پێناسە ناکرێت بەڵکو تەنیا ئاماژەیان پێ دەدرێت!.
لەسەر ئەم پێشەکیانە دەردەکەوێت کە "رەمز" پلەیەکی بەرزتری هەیە لە فەلسەفە چونکە هەڵگری مانا زاڵ و باڵاکانە، هەروەها لە دەرەوەی بیرکردنەوەی ئەقڵی سەلیمدایە لە کاتێکدا فەلسەفە لە کایەی ئەقڵی مرۆڤدا دەمێمنێتەوە!.
ئەگەرچی هەندێک لە فەیلەسوفەکانیش رەمز بەکار بهێنن بە شێوەیەکی راست یان هەڵە، ئەمە مانای ئەوە نادا کە بەشێک بێت لە فەلسەفە!، هەروەها فەلسەفەش ناگاتە قودرەت و قیمەتی رەمز!.
فەلسەفە؛ خۆی حیکمەت نیە، بەڵکو بەدوا داچوونە بە دوای حیکمەتدا.
فەلسەفە بە سروشتی خۆی ئەقڵانیە و استدلالە کە لە رێگای تەحلیل و دیالێکتێک لە ئەقڵەوە دەگاتە تێگەیشتن.
خودی فەلسەفە سنووردارە چونکە ئەگەر بگاتە دوورترین سنووری ئەقڵ بەڵام هێشتا لە کایەکێک دەمێمێتەوە کە ناتوانێت لێی تێبگات!، چونکە لە سنووری ئەقڵ و لۆژیک و زماندا کار دەکات.
لەبەرامبەر ئەمەدا "رەمز" هەمیشە کار دەکات لە کاتێکدا زمان و تەحلیلات لە دەربریندا بە تەواوەتی کەمیش بێت!.
بەداخەوە، فەلسەفە مۆدرێنەکان رەمزەکان دەخنکێنن لە جیهانی ئەبستراکتدا بەبێ ئەوەی بگەنە حیکمەت، بە روانگەی ئەوان رەمزەکان لە گریمانە دەروونی یان خەیاڵەکاندا خۆ دەدۆزنەوە!. بەڵام رەمزەکان هەڵگری مانای باڵان و زاڵن، هەڵگری پیرۆزیەکانن!، حیکمەتی جیهانی و زانستە پیرۆزەکانە.
لە نێوان ئەم دوو چەمکە، من جیاوازیەکی گرینگ دەخەمە روو؛
فەلسەفە ئەوەیە کە ئەقڵ دەتوانێت فۆرمولی بکات و مناقشەی لەسەر بکات!.
بەڵام
رەمز ئەوەیە لەو فۆرمول تێدەپەرێنێت و پێناسە ناکرێت بەڵکو تەنیا ئاماژەیان پێ دەدرێت!.
لەسەر ئەم پێشەکیانە دەردەکەوێت کە "رەمز" پلەیەکی بەرزتری هەیە لە فەلسەفە چونکە هەڵگری مانا زاڵ و باڵاکانە، هەروەها لە دەرەوەی بیرکردنەوەی ئەقڵی سەلیمدایە لە کاتێکدا فەلسەفە لە کایەی ئەقڵی مرۆڤدا دەمێمنێتەوە!.
ئەگەرچی هەندێک لە فەیلەسوفەکانیش رەمز بەکار بهێنن بە شێوەیەکی راست یان هەڵە، ئەمە مانای ئەوە نادا کە بەشێک بێت لە فەلسەفە!، هەروەها فەلسەفەش ناگاتە قودرەت و قیمەتی رەمز!.
#توراس
739
"خۆت بناسە"
ئەم دەستەواژەیە "خۆت بناسە" هەبووە پێش ئەفڵاتوون و سوقرات، هیچ لە فەیلەسوفەکان خاوەنی نین بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ حیکمەتێکی زۆر کۆنی پێش فەیلەسوفەکانی یۆنان. لەبەر ئەمەشە ئەم دەستەواژەیە تێگەیشتنی جیاوازی وەرگرتووە لەناو خەڵکیدا هەروەها مۆدێرنەش لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکات.
ئەم دەستەواژەیە "خۆت بناسە" لەسەر دەرگای پەرەستگای دێلفی و ئەپۆلۆ نوسرا بوو، ئەم شوێنە بە ناوەندێکی زۆر گرینگی ڕوحی دادەنرا بۆ یۆنانیەکان. کە ئەوان ئاماژەیان بەوە دەدات ئەمە ناوەندێکە! مەبەستیان جوگرافیە نەبوو!، بەڵکو مەبەستیان ڕوح بوو.
مۆدێرنەکان وا تێگەیشتوون ئەم دەستەواژەیە دەروونیە! بۆ باشتکردنی ڕەفتارەکان و ئامۆژگاری دەروونیەکان بەکاردەهێنرێت!. بەڵام لە ڕاستیدا، ماناکەی زۆر لەوە قوڵترە کە مۆدێرنەکان باسی لێوە دەکەن، ئەسڵەن مۆدێرنە ئامرازی وەهایی نیە بۆ تێگەیشتن لەم دەستەواژە قوڵانە. ئەم دەستەواژەیە تەنیا لە ناسینی سیفەت و ڕەفتارەکانتان خۆی نادۆزیتەوە بەڵکو ناسی حەقیقەتی خۆتە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت!.
حیکمەت لە فەلسەفە باڵاترە چونکە فەلسەفە خۆی خۆشەویستی حیکەمەتە. چونکە فەلسەفە جەخت لەسەر ئەقڵ و لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە دەکات، بەڵام خودی حیکمەت گەیشتنە بە حەقیقەتی ناوەوەی خۆت. بە شێوەیەکی سادەتر ئەتوانین بڵێن فەلسەفە ئامادەکاری دەکات بۆ گەیشتن بە حیکمەت.
ئایە حیکمەت لە رێگای کتێب و لۆژیک و خوێندنەوەکانەوە فێری دەبی و تێدەگەی؟
نەخێر، ئەوە محاڵە، لە رووی ئیسلامی و فەهمی فەلسەفەی ئەفڵاتوونی و سوقراتیش ئەوە مەحاڵە، بەڵکو پێویستی بە ئامادەکاری ناوەوەی (باطن) خۆت هەیە کە نەفس و روحە!، تەنانەت لە رووی فەلسەفەی ئەفڵاتوونی پێویستی بە تەسکیەی نەفسی هەیە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە لەبیرت کردووە بە بیرت بێتەوە کە لە عالەمی باڵادا ئاشنا بوونی بە هەندێک حەقیقەت.
بۆیەش ئەمە دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا، جۆری یەکەم کە پەروەردەی زاهیریە وەک لە رێگای کتێب و مەنتق و خوێندنەوە کە هەموو کەسێک دەستی پێ دەگات.
جۆری دووەم، پەروەردەیەکەی باطنیە کە بە هەموو کەس نابەخشرێت کە پێویستی بە بەکارهێنانی هێما و بێدەنگی و ڕێوڕەسمە ئاینیەکان هەیە، بە گشتی جەخت لەسەر نەفس و ڕوح دەکاتەوە.
هەردوو شێوازەکە لە کۆندا بوونی هەبووە بەڵام جۆری دووەم لە ئێستادا بە تەواوەتی لاواز بووە ئەتوانین بڵێن لە دەستمان داوە لە ژێر هەژموونی مۆدێرنە. گومان لەوەدا نیە مۆدێرنە دژایەتی راستەوخۆ ئەم جۆرە دەکات بە پێی بنەماکانی.
چونکە زانین و قوڵ بوونەوە لە خۆت یارمەتی مرۆڤ دەدات لە ڕوانگەیەکی تەواو ڕەسەنەوە لە هەموو بوون تێبگات.
ئامانج لە ناسینی خۆت ناسینی سەرچاوەیە(خودا)، بەو واتایەکی تر ناسینی خۆت، ئاشنات دەکات بە بنەما باڵاکان کە هەموو شتێکی لێوە سەرچاوە دەگرێت. بۆیە لای ئیمامی غەزالی قەولێک هەیە دەفەرمووێت: ئەوەی خۆی بناسێت، خودا دەناسێت. ( لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم دەستەواژەیە لەگەڵ مانای ڕوحی گشتیدا هاوتەربیب دەبێت)
بۆیە دەبێت ئەوە روون بێت هەتا ئێرە کە ئەم دەستەواژەیە خۆت ناسین پەیوەندی بە تەنها بە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خۆتەوە نیە یان سیفەتەکان بەڵکو مەبەستیان گەرانە بە دوای ناوەندێکی باطنی و قوڵترین ڕاستیەکان. ئەمەش مەعریفەیەکی پێشەکیە یان با بڵێن رێگایەکە بۆ حیکمەت، هەروەها تێگەیشتن لە بنچینەی بوون.
بۆیەش زۆرێک لە حەقیقەتەکان بە وشە تەعبیری لێ ناکرێت بەڵکو تەنیا ئیشارەتێکە یان رەمزێکە کە ئەهلی خۆی لێ تێدەگات، چونکە ئەوانە پەیوەندی بە باطنەوە هەیە کە بە علمە زاهیرەکان محاڵە پێی بگەیت.
.........
:ئەم نوسینەم نوسی لە کاتی خوێندنەوەی کتێب
Esotérisme islamique
René Guénon
کە پێکهاتووە لە هەندێک زانیاری زیاد کراوی خۆم و پوختکردنەوەی زیاتر. هەڵبەتە تەنیا لەسەر یەک بەشی کتێبەکە کە باسی دەستەواژەکە دەکات.
بە عەرەبیە کە تەرجومە و تەعلیقاتی عبد الباقي مفتاحە.
وێنەکەش بە ئەی ئایی دروستم کردووە بۆیە هەندێک وشەی عەرەبی هەڵە نوسراوە
#ئەهلی_حەق #ئیدراک
739
حوکمەتی ئارەزوو؛
دەسەڵاتی مۆدێرنە بە قەدەغەکردنی شتەکان یان قورس کردنی هەنگاوەکان کۆنترۆڵمان ناکەن. بەڵکو بە داڕشتنەوەی ئارەزووەکانمان کۆنترۆڵمان دەکەن. وامان لێ دەکات کە لەناو ئارەزووەکانماندا خۆمان بناسین و درک بە حەقیقەت (تەنیا بەناو حەقیقەت) بکەین. لە دوای سەدەی هەژدەمەوە نەزمەی "ئارەزوو" بە سێ قۆناغدا داڕشتنەوەی کردووە؛ ئابووری، سێکسی، ڕەمزی. هەریەکەیان ڕاستی و نۆرم (Norms) و دامەزراوە و بابەتێکی ئایدیاڵی خۆیان هەیە.
تەکنەلۆژیا و ئەخلاقی دەروونناسی کەسی بەرهەمهێنانی زۆر شت لەلایان مۆدێرنەوە کاردەکەن کە ئازادن لە چوارچێوەی نۆرمەکان (Norms); بەرژەوەندی، سێکسییەتی، خۆ بە گەورەزانین و خۆپەرستی...هد خۆیان بەرێوەدەبەن نەک تەنیا گوێڕایەڵی یاساکان بن. لە سەدەی هەژدەمەوە دەروونناسی ئەخلاقی و ئابووری سیاسی ئارەزوو وەک سروشتێکی پێویست داڕشتنەوەی بۆ کرا.
جۆری یەکەمی حوکم لەسەر بنەمای پارە و ئابوورییە!. لەو سیستەمەدا لە ژێر هەژموونی مۆدێرنە، ئەوەی خەڵک دەیانەوێت "ئارەزوو" وەک بەرژەوەندیەکی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن!. لە بنەڕەتدا، "چی سوودی بۆ من هەیە؟" کاتێک حکومەتێک دەست دەکات بە بینینی دانیشتوان (هەموو خەڵک) وەک ئامانجی سەرەکی خۆی!، ئیتر حوکمڕانی تەنها "کۆنتڕۆڵکردنی زەوی و فەرماندان" نیە!. بەڵکو حوکمکردن دەبێتە بەڕێوەبردن؛ ڕێنماییکردن و باشکردنی پرۆسەی گەورە و سروشتی هاوشێوەی سامان، بازرگانی و جووڵەی کاڵا، تەندروستی گشتی و هەلی کار. کەواتە بیرۆکەی سەرەکی حکومەتی مۆدێرن زۆرجار وەک بەڕێوەبەری ژیانی ئابووری و بایۆلۆژی کۆمەڵگا کاردەکات!، نەک پاشایەک کە فەرماندەیی خاک بکات!.
لە ساڵانی ١٧٠٠دا بەناو بیرمەنەدانیان، مرۆڤ و پارە، سیاسەت دەستیان کرد بە وتنی ئارەزووی شتێکی شەرمەزارکەر کە خراپەکاری نیە!!. ئەوان گوتیان ئەوە ئاسایە و پێویستیە!!. ئەوە ئەوەیە کە پاڵ بە خەڵکەوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی کارەکان!.. ئارەزووی وەک هەستێکی ناڕەحەت وایە کە کاتێک شتێکی باشت نیە کە دەتەوێت!. ئەو ناڕەحەتیە پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی مامەڵە بکەیت بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنیت. بە تێپەڕبوونی کات، نووسەرانی وەک هۆبز، لۆک، هیوم، ئادەم سمیس، بێکاریا، بێنتام و ئەوانی دیکە زیاتر ئارەزوویان بە بەرژەوەندیی خۆپەرستی و سوودبەخشیەوە ("سوودمەندی") گرێدا!!. مرۆڤەکان بەزۆری مامەڵە دەکەن چونکە سوودی بۆیان هەیە یان خواستێک تێر دەکات. بۆیە ئەوان دەیانگوت حکومەتێکی باش ئەو حکومەتەیە کە سروشتی مرۆڤ وەک خۆی قبوڵ بکات!! مرۆڤەکان شتەکانیان دەوێت، بەدوای سوودەکاندا دەگەڕێن، خۆیان لە ئازار دەپارێزن! و یاسا و سیاسەت لە دەوری ئەو واقیعە دادەرێژێت، لەبری ئەوەی وا پیشان بدات کە هەمووان تەنها بە فەزیلەت ڕەفتار دەکەن چونکە ئەخلاق ( ئەخلاقیاتی مۆدێرنە ) پێیان دەڵێت؛ واز لە بنیاتنانی کۆمەڵگا بێنن لەسەر خەیاڵەکانی فەزیلەتی تەواو، لەسەر بزوێنەری ڕاستەقینەی کردەی مرۆڤ دروستی بکە وەک ئارەزوو و بەرژەوەندی خۆ!!.
کۆمەڵگایی مۆدێرنە سەرەتا ڕەفتارەکانی وەک بەرژەوەندیی عەقڵانی ڕوونکردەوە و سزای کردە “بەسوود”. بەڵام هەندێک کردەوە بێمانا دەرکەوت بۆیە پزیشکی دەروونی هاتە ناوەوە و دەستی کرد بە حوکمدان نەک تەنها کارەکان "یاسایی/نایاسایی" بەڵکو مرۆڤەکان "ئاسایی/نائاسایی"، بیرۆکەی "چەوتە سێکسییەکەی" دروستکرد!. ئارەزووی سێکسی بوو بە ئامرازێکی سەرەکی بۆ ڕوونکردنەوەی هەموو شتێک، هاندانی پسپۆڕان بۆ لێکدانەوە بۆ ژیان لە ڕێگەی نیشانە سێکسییەکان و پاڵنانی مرۆڤەکان بۆ دانپێدانان بە ئارەزووەکان وەک "ڕاستی"!. پاشان فرۆید ئەوەی وەک ئاسایی ئەژمار دەکرێت فراوانتر کرد ئاماژەی بەوەدا کە ئاساییبوون لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕێگەی شەرم و خۆگرتنەوە ئەندازیاری کراوە دواتر پاڵنەری مردنی زیاد کرد بۆ ڕوونکردنەوەی شەڕانگێزی و دڕندەیی لە دەرەوەی پاڵنەرە سێکسییەکان!!.
ئارەزووی مۆدێرنە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی سەرەکی خواستێکە بۆ ناساندن- ڕێزگرتن، کەرامەت، خۆبەگەورەزانین و سەیرکردن وەک ڕاستەقینەی خود. ئەمەش چوارچێوەیەکی نوێی بۆ ئەخلاقی و سیاسی لە سەرووی پارە و سێکسەوە زیاد دەکات. کۆمەڵگا بە مرۆڤەکان دەڵێت ناوازە بن و داوای بینین و سەلماندن و جەسپاندن دەکات!. تەنانەت دامەزراوەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی قوتابخانە، میدیا، چارەسەرکردن و شوێنی کارەوە خۆبەگەورەزانین "بەرهەمبهێنن"!. مەبەست ئەوەیە کە سیاسەتی مۆدێرن دەبێتە ئەخلاقی خۆشەویستی خۆد، کە پێویستی بە ناسینی ئەوانی دیکە هەم هەست بە پێویستی دەکات و هەم هەست بە ئازار دەکات!.
لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی The Government of Desire ئەمەم نوسی.
#توراس
739
مەلەکی علمی تەنیا لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا دروست نابێت کە وەک چۆن زۆرێک بانگەشەی خوێندنەوەی کتێبی زۆر دەکەن یان گوێ گرتن!.
بەڵکو خوێندنەوەی زۆر و گوێگرتنی زۆر کە دەبێتە پاڵەپەستۆ کردنی توخمەی زانیاریی کە تەنیا لە چوارچێوەیەکی تەسکدا دەمێنێتەوە لە تۆدا. ئەوەی زۆر گرینگە بکرێت کاتێک کەسێک کە توخمەی زانیاری وەردەگرێ، لەناو خودی خۆیدا بکەویتە بیرکردنەوە لەسەر توخمە زانیاریەکان، هەروەها وێنەی تەواوی بکات لە هزریدا...
بۆیە گەرانەوە بۆ ناوەوەی خۆت و وێنەکردنی علمەکە زۆر گرینگترە لە رێژەی زۆری خوێندنەوە و گوێگرتن... ئەمە بەهێزترین رێگایە بۆ دروست بوونی مەلەکەی علمی.
نیقاش و خوێندنەوەی زۆر و گوێگرتن، بە گەشتی قەرەباڵغی دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی هزری تۆ و بەربەست بۆ دروست بوونی مەلەکەی علمی!.
تەرکیز کردنە سەر مەلەکی علمی گرینگترە لە توخمە زانیاریەکان چونکە کاتێک مەلەکەی علمی دروست دەبێت توخمە زانیاریەکان راستەوخۆ هەزم دەکرێن و دەمێننێتەوە لە دڵ و ئەقڵدا.. بەڵام لە غیابی مەلەکەی علمی تەنیا حفز دەکرێت و ناتوانرێت لەم چوارچێوەیەدا دەربچێت یان بە سادەترین بڵین بەرهەمی نمونەیەکی تر بێت.
#ئیدراک
739
شۆرشی جیهانی دیجیتاڵی؛
لە جیهانی نوێدا، یەکێک لە مەترسیدارترین شۆرشەکانی جیهانی ئێستاکە شۆرشی دیجیتاڵییە. کە بەرهەمی قەیرانی ئەخلاق و شکاندنی پێوەرەکانی ئەخلاق بوو، شۆرشێکە بۆ نزم کردنەوەی تاکەکان بۆ ئاستی ئاژەڵ، شۆرشێکە بۆ بە دەست هێنای پارە و ناوبانگ و فۆلۆ و لایک. ئەم شۆرشە بەوەندە ناوەستاوە بەڵکو بۆتە جێگرەوەی تەواوی مەنهەجیەت لە خوێندنی علومەکان بە علومی دینیەوە تا دەگاتە علومی زانستی تاقیکاری. بە تایبەتی شۆرشی Ai، یەکێکە لە پر مەترسیدارترین بەرهەمەکانی ئەم شۆرشە کە تاکەکان ئیعتیمادی تەواوی دەخەنە سەر بۆ وەرگرتنی ئەنجام یان وڵامەکان، زانیاریەکان. لەم گۆشەیەدا، تاکەکان بە تەواوەتی نوقمی کێشەیەک دەبنەوە کە ئەوەیش بریتیە لە "توخمەی زانیاری". ئەقڵیەتی ئەم تاکە کاتێک بەر شەپۆلی ئەم توخمە زانیاریە دەکەوێت خۆی دەبێتە سەنتەر بۆ دیاری کردنی وڵام و هەڵبژاردن بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بێت ئەم توخمە زانیاریانە یان ئەم ئەنجامی وڵامەی کە وەریدەگرێت لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە، یان پێشەکی لۆژیکەیەکان چین بۆ خودی وڵامەکە!. کەواتە دەرئەنجامی ئەوە ئەمە دەبێت کە تاکەکە ئەقڵی پر دەبێت ئە توخمە زانیاری و وڵام بەبێ ئاشنا بوون بە بەبنەما و پێوەرەکان بۆ گەیشتن بەم وڵامە!. بۆیە لەسەر ئەم ئەساسە ئەتوانین بڵێن ئەقڵیەتێک دروست دەکات وەک رۆبۆت!، کە فەرمانێک وەردەگرێت یان لە کاتی پرۆگرامسازیەکدا فەرمانێک و ئەنجامێکی بۆ خراوەتە روو ناتوانێت لێی دەربچێت. لە هەمان کاتدا، مەترسیدارترین دەرئەنجام کە تاکەکە وا لێ دەکات خۆی هەڵنەسێت بۆ بیرکردنەوە و گەران بەڵکو راستەوخۆ ئەم Ai لە جێگای ئەودا بیربکاتەوە و بگەرێت تا وڵامەکەی وەربگرێت، کە ئەمەش لێکەوتەی ترساناکی تەواو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە جیلی نوێ دەبنە خاوەنی ئەقڵیەتێکی پرۆگرامکراو لە جێگایی بەرهەمی خود و خۆکاراکردن بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامەکان، سەرەرای ئەمە دەبێتە بەرهەمێک کە هێز و توانای بیرکردنەوە لە جیلی نوێدا دەکوژێت.
یەکێک لە مەترسیدارترین خاڵەکان ئەم Aiیە لێکدانەوە و شیکاری تەواو دەکات لەسەر بنەماکانی جیهانی ماددە، هەروەها ئەولەویەتی تەواو دەکات بە دەرئەنجامی ماتریالیستی چونکە لە بنەماوە ئەو ناتوانێت تاوتوێی بنەما میتافیزکیەکان بکات، درک بە فەزیڵەت و پێوەرەکانی ئەخلاق بکات.
قەیرانی ئەخلاقیش لە گۆشەیەکی ترەوە سەر هەڵدەدات کە هەموو بنەماکان تێکدەشکێنێت لە پێناو فۆرمێکی نوێ یان پێشکەوتنی بەرکارهینەر لە رووی ئابووری و توخمە زانیاریەوە!. وەک چۆن لە جیهانی ئێستاکەدا، ئەم شۆرشە بەکاردەهێنن بۆ بەدەست هێنانی پارە، تاکەکان شەر دەکەن لەم جیهانە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستێک کە تەنیا بە دانیشتن لە ماڵەوە بازرگانی بکەن و پارەکان بگۆرنەوە و بازرگانی بە پارەی دیجیتاڵیەوە بکەن، ئەمەش خیرەت و توانایی تاک دەکوژێت.
رێگری کردن یان لەناو بردنی ئەم شۆرشە دیجیتاڵی بە هەمان شێواز هەڵەیە!، ئەوەی گرینگە کە دەبێت ئەم شۆرشە بە تەواویی لە قاڵپ بدرێ، قاڵبی تەواویش دروست بکرێت لەناو کۆمەڵگا بۆ بەکارهێنانی.. بەڵام لە ئێستادا و داهاتووشدا هەرگیز لەو بروایەدا نیم ئەمە بکرێت..!
#توراس
739
ئەمە لینکی شەرحی کتێبەکەیە بۆ ئەوانەی بەلایانەوە قورسە....
زۆر سادەم کردۆتەوە:
https://t.me/yaware_balla/7538/7541
