739
Subscribers
-124 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
738
دەمەوێت لێرەدا جوان بیر لە قسەکانی "الشيخ الأكبر" بکەنەوە...! کە چۆن قسە ئەکات کاتێک لەسەر حەقیقەتی وجودە باسەکە!..
"الشيخ الأكبر": قەولی یەکەم:
بذلك أنك لست أنت أنت، بل أنت هو بلا أنت، لا هو داخل فيك، ولا أنت داخل فيه ولا هو خارج عنك، ولا أنت خارج عنه، ما أعني بذلك أنك موجود وصفتك هكذا بلا غير له..!
قەولی دووەم:
لأن الأشياء لا وجود له، وما لا وجود له لا فناء له، فإن الفناء بعد إثبات الوجود..!
قەولی سێهەم:
واللاشيء لا يُضاف إلى شيء، لا فانٍ ولا غير فانٍ، ولا موجود ولا معدوم..!
قەولی چوارەم:
المعرفة علم الحد الذي بينك وبينه فتكون أنت أنت وهو هو...!
ئەو قەولانە بە تەنیا نین و دەرم هێناوە، لە ریسالە و دانیەک لە فتوحات.. بەڵام ئەوەی دەمەوێت لێرەدا ئاماژە بدەم ئەوەی لە باسی حەقیقەتی وجود، ئەو وجود ناداتە پاڵ غەیری ئەو، چونکە وجود و عەدەم قابیلیەتی نیە ! لای ئەو وجود زاتە! بۆیەش لەو دەقانە زۆر بە روونی باسی لێوە دەکات!!
#بحر_الحقائق #ئەهلی_حەق
738
دەمەوێت لێرەدا جوان بیر لە قسەکانی "الشيخ الأكبر" بکەنەوە...! کە چۆن قسە ئەکات کاتێک لەسەر حەقیقەتی وجودە باسەکە!..
"الشيخ الأكبر": قەولی یەکەم:
بذلك أنك لست أنت أنت، بل أنت هو بلا أنت، لا هو داخل فيك، ولا أنت داخل فيه ولا هو خارج عنك، ولا أنت خارج عنه، ما أعني بذلك أنك موجود وصفتك هكذا بلا غير له..!
قەولی دووەم:
لأن الأشياء لا وجود له، وما لا وجود له لا فناء له، فإن الفناء بعد إثبات الوجود..!
قەولی سێهەم:
واللاشيء لا يُضاف إلى شيء، لا فانٍ ولا غير فانٍ، ولا موجود ولا معدوم..!
قەولی چوارەم:
المعرفة علم الحد الذي بينك وبينه فتكون أنت أنت وهو هو...!
ئەو قەولانە بە تەنیا نین و دەرم هێناوە، لە ریسالە و دانیەک لە فتوحات.. بەڵام ئەوەی دەمەوێت لێرەدا ئاماژە دەبم ئەوەی لە باسی حەقیقەتی وجود، ئەو وجود ناداتە پاڵ غەیری ئەو، چونکە وجود و عەدەم قابیلیەتی نیە ! لای ئەو وجود زاتە! بۆیەش لەو دەقانە زۆر بە روونی باسی لێوە دەکات!!
#بحر_الحقائق #ئەهلی_حەق
738
دەمەوێت لێرەدا جوان بیر لە قسەکانی "الشيخ الأكبر" بکەنەوە...! کە چۆن قسە ئەکات کاتێک لەسەر حەقیقەتی وجودە باسەکە!..
"الشيخ الأكبر": قەولی یەکەم:
بذلك أنك لست أنت أنت، بل أنت هو بلا أنت، لا هو داخل فيك، ولا أنت داخل فيه ولا هو خارج عنك، ولا أنت خارج عنه، ما أعني بذلك أنك موجود وصفتك هكذا بلا غير له..!
قەولی دووەم:
لأن الأشياء لا وجود له، وما لا وجود له لا فناء له، فإن الفناء بعد إثبات الوجود..!
قەولی سێهەم:
واللاشيء لا يُضاف إلى شيء، لا فانٍ ولا غير فانٍ، ولا موجود ولا معدوم..!
قەولی چوارەم:
المعرفة علم الحد الذي بينك وبينه فتكون أنت أنت وهو هو...!
ئەو قەولانە بە تەنیا نین و دەرم هێناوە، لە ریسالە و دانیەک لە فتوحات.. بەڵام ئەوەی دەمەوێت لێرەدا ئاماژە دەبم ئەوەی لە باسی حەقیقەتی وجود، ئەو وجود ناداتە پاڵ غەیری ئەو، چونکە وجود و عەدەم قابیلیەتی نیە ! لای ئەو وجود زاتە! بۆیەش لەو دەقانە زۆر بە روونی باسی لێوە دەکات!!
#بحر_الحقائق #ئەهلی_حەق
738
#ئیشکال #وجود
ئەوانەی کە ئەڵێن: وجود عەینی زاتە!.
نابێت بانگەشەی مەرتەبی وجود بکەن و برویان بە مراتبی وجود هەبێت بە حەقیقەتن!..
چونکە کاتێک کە قەرار بە مەراتبی وجود بکەی دەی کەواتە وەک زۆربەی موتەکلیم، وجودت جیا کردەوە لە زاتەکە و کردت بە موشتەرەکی مەعنەوی و لەفزی...!
گومان لەوەشدا نیە، تێگەیشتەکان بۆ ئەهلی وحدە زۆرن، بەڵام زۆرینەی گەر بانگەشەی ئەو مەرتبە وجودیە بکەن و بڵێن مەرتەبەکە حەقیقە!!، دەی کەواتە بە تەواوەتی لەگەڵ زۆربەی موتەکلیمن!!. چونکە ئەوان لەفزی و مەعنایان دوبارە کردەوە موشتەرەک!
بەڵام ئەگەر بڵین حەقیقەت نیە ئەم وجودە لە مەرتەبەکان بۆ تەجەلاکان، وجودەکە هەر زاتە و تەجەلاکەش مەفهومی وجود و عەدەم نادرێتە پاڵ و وجودەکە هەر زاتە..! دەی ئەو کاتە ئیشکالەکە نامێنێت لەگەڵ ئەو قسەی کە دەیکەن و ئەڵێن وجود عەینی زاتە!!..
#ئیدراک
738
بەم بەیانیە حەزرەتی وەفایی وەهای فەرموو:
لێوی یاقووتت ئەگەر قووتی ڕەوانی عاشقە،
پێم بڵێ وەجهی چییە ئاگر لە ئینسان بەر دەدا...؟!
🥺🥲
738
بەم بەیانیە حەزرەتی وەفایی وەهای فەرموو:
لێوی یاقووتت ئەگەر قووتی ڕەوانی عاشقە...!
پێم بڵێ وەجهی چییە ئاگر لە ئینسان بەر دەدا..!
🥺738
+1
"ابن قيم الجوزية" ئەڵێت:
"ئەفڵاتوون" و "سوقرات" ناسراون بە ئەهلی تەوحید و یەکتاپەرستی و سەلماندنی ئەوەی کە دونیا خوقلێنەری هەیە، وە هەردووکیان ناسراو بوون بە دژایەتی کردنی "پەرستنی پتەکان".
📚 إغاثة اللهفان في مصايد الشيطان ت الفقي📚ج 2 ص 266📚
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
"باسێکی ژن لەلایان 'ئیڤۆلا جولیۆس' کە چیە لە دیدگای توراسیەوە"
دەبێت ئەوە روون بێت سەرەتا "ئیڤۆلا" زۆر بە توندی و راستەوخۆیانە جەخت لە توراس و میتافیزیک و پلەبەندی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، بۆیە هەر قسەیەکی "ئیڤۆلا" دەربارەی ژن، رگ و ریشەی دەگەرێتەوە بۆ کاریگەر بوونی بە مەفهومی توراسیەت..!
لای"ئیڤۆلا" وایە کە ژن و پیاو هاوسەنگی دەبێت بپارێزن!. واتە هەردووکیان لە بنەڕەتدا ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لە تەواو کردن و دروست کردنی کۆمەڵگادا!. لێرەوە "ئیڤۆلا" مەبەستی کەم و زیاتری ئافرەت نیە! چونکە لە کتێبەکەی ئەو بە روونی باسی ئەو رۆڵە جیاوازە دەکات کە تایبەت بە پیاو و بە ژن!. واتە لای ئەو تەنیا ڕۆڵەکە گرینگە کە نابێت تێكەڵاو بن وەک چۆن مەفهومی مۆدێرنەتی کردوویەتی!.
بۆیەش رۆڵی پیاو دیاری دەکات لە نوێنەرایەتی هەموو ئەسڵە جیاوازەکان و بەرێوەبردنی چالاکیەکان، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ئەقڵ و ڕوحانیەتەوە!. بەرامبەر بەمە رۆڵی سۆز بەخشین و سۆز و سروشت دەداتە ژن، واتە رۆڵی ئەوان لە خۆشەویستی و سۆز و تێکەڵاویەتی بە سروشت نەک پەیوەست بوون ئەقڵ و چالاکیەکان کە پەیوەستن بە ئەسڵەوە(بنەرەتەکان)!.
ئەم دیدگایەش لەوە سەرچاوی گرتووە کە پێ وایە ئەم دووبەرەکیە وەک سروشتێک وایە کە لە میتافیزکەوە رگ و ریشەی هەبووە!، کە پیاوان دەسەڵات لە دەست بن و باڵادەست بن و ژنانیش ژێردەستە بوون، هەردووکیان بە رۆڵی جیاواز لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی!.
"ئیڤۆلا" زۆر بە روونی و توندی رەخنە لە مۆدێرنەتی دەگرێت کە رۆڵەکانی پێچەوانە کردۆتەوە یان لەناوی بردوون کە بۆتە هۆکاری تێکچوونی کۆمەڵگا و هاوسەنگیەکە!. چونکە لە لە ڕوانگەی توراسیەوە ڕۆڵی سەرەکی ژنان وەک ژن و دایک بوو وە پێویستە سەرنجیان لەسەر ژیانی خێزان و ناوماڵ بێت!، لە کاتێکدا پیاوان دەبێ بەدوای سەرکردایەتی، شەڕ، یان هەوڵی فیکریدا بگەڕێن!.
"ئیڤۆلا" بە توندی رەخنە لە فێمینیزم دەگرێت و تەنانەت بە نیشانەی دابەزینی کۆمەڵگای مۆدێرنەی دەبینێت!، چونکە ئەم یەکسانیە نەزمە سروشتیەکە و میتافیزیکەکە و هاوسەنگیەکە تێکدەدات!، تەنانەت هەم خودی ژن و هەم خودی کۆمەڵگاش لاواز دەکات!. چونکە باسی ئەوەش دەکات کە فێمینیزم بووە هۆی پیاوسالاریکردنی ژنان و بە مێینەکردنی پیاوان..!
ئیڤۆلا لە کتێبی:
(Revolt Against the Modern World)
بەتەواوەتی باسی ئەوە دەکات کە ژن زۆر زیاتر لە پیاو پەیوەستن و گیرۆدەی جیهانی ماددی و زەمینین!، بەڵام پیاوازن زیاتر لەگەڵ زاڵ بوون و ڕوحدا پەیوەستن و گیرۆدەن!. لێرەوە ئەم دوو بەرواردە وەک دوو رۆڵ دەبینیت لە هەردوو رەگەزەکە کە دەبێت هاوسەنگی بپارێزن!. بەڵام "ئیڤۆلا" هەرگیز ئینکاری لەوە نەکردووە کە ژنان دەتوانن بگەنە ئاستە باڵاکانی ڕوح بەڵکو ئەو تەنیا رۆڵەکان ئاشنا دەکات بە ئێمە لە روانگەی توراسیەتەوە!، بۆیەش دان بەوەدا دەنێت کە مومکینە بگەنە ئاستە باڵاکان!. بەڵام زۆرینەی رۆڵی خۆیان دەبینن کە ملکەچبوون بۆ رێمانیی پیاوەکانە!.
جا گەر لێرەوە پوختی بکەینەوە ئەوە کە دیدگای توراسیەت ئەوەیە کە ژنان رۆڵیان ئەوەیە کە پشتگیری پیاوان بکەن و تەواوکەری پیاوەکان بن نەك بە دوای یەکسانی یان سەربەخۆیدا بن! چونکە ئەمە ڕۆلی ئەوان نیە و سروست و هاوسەنگیەکە تێک ئەدا!. بۆیە ئەم مەفهومانەی لەسەر یەکسانیخوازی و دیموکراسی هەیە گشتی مۆدێرنەیە و باطلە!..
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
738
"جوانی چیە؟!"
جوانی: ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکی باڵایە و میتافیزیکە!.
جوانی سیفەتێکی تەنیا فیزیکی یان چێژێکی جوانکاری نیە...!
بە مانایەکی تر سادەی بکەینەوە کە جوانی ڕەنگدانەوەی واقیعێکی باڵا و تەواوە بەبێ کەموکوڕی!.
حەقیقەتی و جەوهەری جوانی لە جیهانی ماددیدا بوونی نیە!، بەڵکو لە جیهانی ماددیدا تەنیا سێبەرێکە یان لاسایکردنەوەی فۆرمێکە لە فۆرمەکانی جوانی!، بەڵکو جوانی حەقیقەت و جەوهەری جوانی لە دەرەوەی بازنەی ماددە و فیزیکیدایە، جەوهەری جوانی ئەبەدی و نەگۆڕە!.
بۆیە دەبێت ئەو شتە روون بێت جوانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ چاکە!، واتە هەردووکیان دەکەونە ژێر چەمکی ئەخلاق، کە روونە لای ئێوە ئەخلاق یانی چاکە و خراپە!.
بۆیە جوانی راستەقینە ڕوح بەرز دەکاتەوە و زیاتر نزیکتر دەبێتەوە لە چاکە، واتە بەرزترین چاکە جوانترینە!!.
تەنانەت جوانی ئەتوانێت ڕوحی مرۆڤ بەرەو مەعریفەی باڵا ببات و بەرزی بکاتەوە!، دواتر دەگاتە ئاستێک کە ببێتە هۆکاری تێگەیشتنی تەواو و قوڵ لە ڕاستیە ئەبەدی و ئەزەلیەکان!.
گەر کورتی بکەینەوە لێرەوە ئەوەیە کە جوانی بەستراوەتەوە بە بەدواداچوون و قوڵ بوونەوە لە حەقیقەت و بەرزکردنەوەی ڕوح بەرەو خودا..! جوانی جەستەی و ئەوانە تەنیا دەروازەیەکن بۆ رووناکردنەوەی ڕوح و فیکری باڵاتر نەک حەقیقەتی جوانی و جەوهەر و مانای!..
#توراس #ئیدارک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
داواکاری برای بچوکتان،
تکایەکەم هەیە لە تەواوی ئەندامانی ئەم کەناڵەم، کە سوپاستان ئەکەم هیچ بابەتێکی ئەم کەناڵە ناگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی کەناڵ و ناو سۆسیاڵێک کە خەڵکی زۆری تیا بیت!..
بۆیەش بەتەواوەتی مافی کۆپی و گوازستنەوەی پۆستەکانم لابردووە بۆ ئەوانەی لێرەن، چونکە هەندێک بابەت هەیە تایبەتە بۆ کەمینەیەکی خەڵکی، منیش هەوڵدەدەم بابەتەکان لەمەودوا بە تەواوەتی بەم شێوازە بێ... بۆیە هەمووی خەڵکی ناتوانێت لەهەموو بابەتێک تێبگات و هەزمی بکا، بۆیە گوناحبار دەبین.. وا باشترە بمێنیتەوە لای ئەو کەمینەی کە هەیە....
لەگەڵ رێزی و خۆشەویستیم بۆتان🥰
738
تێگەیشتن لە "وحدة الوجود"
سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت بروای زۆربەی موتەکلیم لەسەر وجود ئەوەیە کە لەنێوان وجودی مومکین و وجودی واجب، هەم مانای وجود و هەم ڵەفزی وجود هاوبەشە(موشتەرەکە).
مەفهومی وجودیش لایان بەدیهیە!.
کەواتە مەفهومی وجود جیاوازە لە خودی واجب و مومکین و جیاوازە لە زات، بەڵکو مەفهومێکە زیادە بەسەریانەوە!، ئەوان ناڵێن وجود عەینی زاتە!. چونکە کاتێک گەر بڵێن وجود عەینی زاتی خوایە ناتوانن بەکاری بهێنن بۆ غەیری خودا...!
بەڵام لای "وحدة الوجود" مەفهومی وجود یانی خودی زاتی خودا، واتە لای ئەوان وجود عەینی زاتە!. بۆ نمونە گەر بپرسم وجود چیە؟!، یەکسەر ئەڵێت خودا...!
بۆیە یەک وجود لای ئەوان هەیە کە بەس خودایە!. پسیاری دێتە ئاراوە ئایە گەر وابێت ئێمە وجودمان هەیە یان نا...!
لێرەوە ئیشکالاکە دروست دەبێت، چونکە ئەوەی ئەم پسیارە دەکات بە تەواوەتی لە شتەکە حاڵی نەبووە!، چونکە خاوەن پسیارەکە لەسەر ئەساسی فکری خۆی و خیلافی جەماعەتی وحدە هاتووە مەفهومی وجودی جیا کردەوە لە خودی زات!.
مادەم ئەوان لەسەرەتاوە وتیان وجود عەینی زاتە!، دەی کەواتە مەفهومی وجود نادرێتە پاڵ ئێمە و غەیری خودا!، ئەوەش مانای عەدەمی (نەبوونی) ئێمە نادات!، بەڵکو تەنیا ئەوەیە کە ئەم مەفهومە هەڵەیە و نادرێتە پاڵ ئێمە!، چونکە لە سەرەتاوە ئەم مەفوهمە پێناسە کرا تەنیا بە زاتی خودا و وتیان عەینی زاتە!.
هەڵبەتەن لەلایان "وحدة الوجود" ئێمە تەجەلایان (دەرهاویشتەکان&دەرکەوتەکان) گومانیش لەوەدا نیە عەینی خودا نین و تێکەڵاویش نین، واتە نەفی ئەوانە هەموو دەکرێت کە کوفر و هەڵەن!.
کێشەکەوە لێرەوە دروست دەبێت کە کەسێک تێبگات لەوەی کە مەفهومی وجودی نادرێتە پاڵ و لە هەمان کاتیشدا عەینی خودا نیە و تێکەڵاویش نیە لەگەڵ خودا، چونکە ئەوانە کوفری گەورەن و یەکسەر کافر دەبیت!.
بۆیە دەبێت ئەوە روون بێت لێرەوە کە دەوترێت وجود عەینی زاتە ئەم مەفوهمە بەس بۆ خودایە و نادرێتە پاڵ ئێمە!. غەیری خودا هەمووی دەرهاویشتەی سیفەتی خودان...! وجود هەر خودایە و غەیری خودا وجود نیە!، ئێمەش وجود نین بەبێ ئەو، بۆیە دەرهاویشتەی سیفەتی خوداین، ئەو نەبێت کە وجودە.. هیچ دەرهاویشتەکەیش نابێت کە تەواوی عالەمە(گەردوون)!.
#توراس #ئیدراک #عەقیدە #ئەهلی_حەق #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
بەراستی من ئێستاکە ترسم لەوە نەماوە کە ئافرەت وەک پیاو رۆڵ ببینێت و مێینیەتی کاڵ بێتەوە تێیدا!، ئەوەی ئێستاکە ترسی کردۆتە دڵمەوە بەناو نێرەکانن!!..
من کە سەیری کۆمەڵگایی کوردی دەکەم و لەگەڵ هی ئوروپا هەر بەراستی تیا ماوم لە هەندێک بابەت!، ئەسڵەن من هەست بە خیرەت و غزەت و مروئەتی پیاوەتی هەر ناکەم لە زۆربەی ئەم جیلەی کە هاتوون!، بە رادەیەک کە زۆرێک لەو کچانەی کە توراسین زۆر بەهێزتر و بەخیرەترن لە ژیان و ڕوبەڕووی واقیع..!
ئەسلەن کاتێک گوێ لە هەندیک مامۆستا و بەناو بانگەواز دەگرم یان ئەوانەی دەرس و شتی دینی شەرح دەکەن بە هەر رێگایەک نازانم بەراستی ئەوانە چۆن هەندێک سیفەتی کچانەیان هەڵگرتووە!!... ئەوەندە جەخت لەسەر شتی عاتفی و ئاشتی و خۆشەویستی دەگرن و خۆیان بە دوور دەگرن لە واقیعێك کە پرە لە شەرێ نێوان حەق و باطل، ئەوانە بەس قسەی ژنانەن و سیفەتی ژنانەن!!..
پیاو بۆ ئەوە نەکراوە ئەسلەن لە ئاشتی بیت و لە شەر و کێشە بە دوور بیت!، ئەو قسە بێمانایانەی کە دەکرێی هەموو حەداسین و لەسەر ئەساسێک دەکرێی کە دەیەوێت پیاوەتی نەهێڵیت و پیاوەکانن ببن بە ژن!.
شتێکی تر کە سەرسوڕمانی توش کردووم خودی مێینەکانن کە بە تەواوەتی کاریگەرن بەناو ئەو نێرانە کە بەتەواوەتی هەڵگری سیفەتی مێینەن..!
کچ سروشتێکی هەیە کە بە دوای پاراستن و سەرکردەیەک دەبیت، کەسێکی کە بە خیرەت و بە عزەت بۆ ژیان و داهاتوو، تا خۆی لەنێوان ئەو بازنەی پیاوەدا بپارێزێت و خۆی بدۆزێتەوە... بەڵام ئەوەی لەم واقیعەدا دەبینرێت رێک ئەمەش ئەتوانم بلێم ڕوخاوە و هەر نەماوە!!... بە جۆرێک کە هەموو شتێک ماددە ئەو شتانەی بۆ پرکردۆتەوە و ئەم هەستە راستەقینەی مێینەیتی هەر نەماوە تێیدا...!
لە ئەزموونی ژیانی خۆمەوە بەرواردێک دەکەم!... کە بیرمە لە مەکتەب پۆلی ٧ و ٨ بووین، رەفیقەکانم و ئەو کورانە کەس ئەسڵەن لە رووی نەدەهات ئادێک یان نامەیەک بۆ کچێک بنرێت لە ترسی شەخسیەت!.. بە مانایەک هەمووی پیاوەت و شەخسیەتی خۆی لەسەرەو هەموو شتێکەوە بوو!!، کەچی ئێستاکە پێچەوانەیە!! رێک ئەگەر شەخسیەت و عزەت و ئەوانە هەمووی سوک نەکەیت و نەبێتە مەر بۆ ئافرەت، هەر بە پیاو دانانرێت و هەر کەس بەلاتەوە نایەت!!.
دووریشی نابینم لایەک لەم بەناو نێرانە لە داهاتوودا ببنە ژن و رەگەزی خۆیان بگۆرن، یان ببنە شتی تر!...
بەراستی کارەساتە بەناو پیاوی ئێستاکە هەمووی ترسنۆکن بەرامبەر کێشە و شەری فکری و جەسەدی!، هەموویان وەک کچ لافی عاتفی و ئاشتی لێدەدەن، هیچ مروئەتێکیشان نیە بەرامبەر بە ئافرەتان و راستەوخۆ ئەکەونە ژێر رکێفی رەگەزی بەرامبەر تا قوربانی دان بە تەواوەتی شەخسیەت و قەرارەکانی و مەبدەئی.. کچەکانیش لەلایەکەوە بەدوای بەناو نێرکێن کە بەس لە خۆیان دەچیت و فری بە پیاوەتیوە نیە و دەیەوێت وەک مەر چی وت بیکات و زاڵ بێت بەسەری!، ئەسلەن قەت ئامادە نیە لەگەڵ پیاوێکی بە عزەت و بەخیرەت و شەخسیات هەڵسوکەوت بکات چونکە لای ئەو وایە ئەوە هەر پیاو نیە و کۆنەپەرستیە!!...
#توراس #ئیدارک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
738
شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بە دڵ شادبم بەتۆ..!
لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە...!
ئەمشەو حەزرەتی وەفایی وەهای فەرموو
738
📚The Crisis Of The Modern World📚
💬René Guénon 💬
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی رەخنەگرانەیە لەسەر مۆدێرنەتی، کە لە روانگەی جیهانی بینی توراسیانەوە رەخنەی لێ دەگرێت و بنەماکانی مۆدێرنەتی باس دەکات. لەو کتێبەدا کاتێک هەمووی دەخوێنیتەوە، ئەوکاتە تێدەگەی بەرواردێک کراوە لەنێوان جیهانی توراسی و جیهانی مۆدێرنە، زۆر راستەوخۆیانەش لەم کتێبەدا باس لەم جیهانە روحیە دەکات کە توراسیەت خاوەنیەتی و رگی توراسیەت پەیوەستە بە ڕوحەوە!.
ئەتوانم بڵیم ئەم کتیبە جۆرێکە لە هۆشیاری راستەوخۆ لەسەر هەرشە و مەترسیەکانی مۆدێرنەتی لەسەر ئەو شتانەی پەیوەستن بە ڕوحەوە لەگەڵ بەها ئەخلاقیەکان و تەنانەت ئەخلاقی کۆمەلگاش!، باسی ئەو قەیرانە ئەخلاقی و کلتوری و میتافیزیکە دەکات کە مۆدێرنەتی دروستی دەکات و دەرهاویشتەیەتی!.
بەراستی شێخی "ڕێنی گوینۆن" لەم کتێبەدا جەختی تەواوە دەکاتەوە لەسەر مەترسیەکانی و لێکەوەتەکانی ماتریالیزم و عەلمانیەت کە چۆن بەهای ئەخلاقی و ڕوحیەکان تێکدەشكێنێت و بەهاکان ناهێڵێ، بە تەواوەتی زاڵ دەبێت بەسەر ڕوحدا، ناراستەوخۆش باسی پیشەسازی و ئەزموونی زانستخوازەکان دەکاتەوە و رەخنەیان لێ دەگرێت لە دیدگای توراسیەوە!.
هەرەوەها "ڕێنی" زۆر بە جوانی باسی ئەوەش دەکات کە چۆن مۆدێرنەتی پیرۆزیەکان لەناودەبات و باسی ئەو دیدگا توراسیە دەکات کە پەیوەستە و دامەزراوە لەسەر ڕوح و تێگەیشتنە راستەکان بۆ میتافیزک. لەگەڵ ئەوانەش رەخنەی توند دەگرێت لە فەهمی تاکگەرایی، کە چۆن دەبێتە هۆکاری تێکدانی کۆمەڵگا و بە رێژە کردنی ئەخلاق کە تاکگراییەکەش بەرهەمی مۆدێرنەتیە!.
لەو کتێبەدا باسی ئەم جیهان بینیە گەورەیە دەکات کە توراسیەت هەیەتی و باسی بچوکیەتی بینینی مۆدێرنە دەکات لەسەر جیهان و میتافیزیک، زۆر بە روونی باسی کەوتنی ئەم جیهانە رۆژئاوایە دەکات لەلایان مۆدێرنەوە کە دڵنیایی دەدات و باسی ئەوەدەکات ئەم دارمانە کۆمەڵگایە بەرهەمی ئەو لەدەستانە جیهانە ڕوحیە و ئەم پێشکەوتنە ماددیەش دادی ئەوانە نادات و زیاتر وێرانی دەکات!.
ئەتوانم بڵیم ئەو کتێبە بانگەوازێکیشە بۆ گەرانەوەی توراسیەت و نوسەر ئەم بانگەوازە دەکات بۆ گەرانەوەی بەها ڕوحی و میتافیزیکیەکان و بەها ئەخلاقیەکان، ناراستەوخۆش باسی گرینگی باسە ئیلاهیەکان دەکات کە هەموویان پەیوەستن بە واقیعەوە!. هەروەها ئەم رەخنانە لەو کتێبە دەگیرێت بە تەواوەتی بەنگەشیەکی رادیکاڵانەیە بەرامبەر بە مۆدێرنە!.
#توراس #کتێب #ئیدارک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
