وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
753
Obunachilar
+124 soatlar
+37 kun
-430 kun
Postlar arxiv
753
ئەوان بە ئاشکرا ئەڵێن کە ئێمە ناتوانین لەگەڵ تۆدا بین چوون هەست بە نەقس و بچوکی خۆمان دەکەین لە بەرامبەرتدا!!
لە هەمانکاتدا بۆ جارێکیش کەسێک لە نمونەکانی ئەوان هەوڵیان نەدا بەرز ببنەوە گەر بیانوەکە بەراست وەربگرین!
تێناگەم!، ئەمە چ جیهانێکی نوێیە کە تێیداین و زۆربەیان شەرم لە بەرز بوونەوە دەکەن و ترسیان لە پرکردنەوەی نەقسی خۆیان هەیە!!، هێندە قوڵ تیا کەوتوم ئەسڵەن بۆم هەزم ناکرێت مرۆڤەکان بەو رادەیە نزم ببنەوە کە توانایی ئەوەی نەبیت خۆشی هەڵبواسێت لە لەخۆی بەرزتر!!
ئەمەش ئەو لێکەوتەیە دەهێنێتە کایەوە کە هیچ بازنەیەک لەنێوانمان دروست نابێت و ئەوان دەکەونە سەر خەتێکی کۆمەڵەیەکی نزم و منیش وەک فەردێک ئەمێنمەوە بەبێ هەبوونی ڕوحی حەرەکی!!..
#ئیدراک
753
مرۆڤ لەم سەردەمەدا مۆدێرنەدا هێندە خەریکی کۆنترۆڵی کردنی کاتە!، بە هیچ شێوازێک خەریکی بەرهەم هێنان و خودی خۆی نیە!!.. هیچ هۆکارێکیش هێندەی بەهێز نیە بە هێندە ئەو کاتە کە فشاری دەروونی دروست بکات لەسەر دەروونی ئەو تاکە و بە تەواوەتی نائارامی بکات و توشی خەمۆکی و کێشەی دەروونی زۆری بکات!. خودی رێخستنی کاتەکان لەم جیهانە مۆدێرنەدا ئامانجی دروست کردنی ئارامی و بەرهەمی تاکە! بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەیە! رێخستن و بەرنامەکی کات و خشتەکان فشار و کێشەی دەروونی تەواو دەهێنن!. فکر و بینینی مرۆڤ هێواش هێواش تەسک دەکەن و هێز و توانایی مرۆڤ کەم دەکەنەوە، سنووردار دەبێت لە بازنەیەکی دیاریکراودا!!..
#ئیدراک
https://t.me/Turase
753
هەرگیز بیرتان لەوە کردۆتەوە کە کاژمێر دەست و موبایل و ماڵەکان سترێس و بەژارەی زۆر دروست دەکات؟! مرۆڤانێک لە کۆن ئەزانن چۆن ئەژیا؟! هەرگیز تێبینی ئەوەتان نەکردووە کە مرۆڤ هێواش هێواش لە بەرهەم هێنان دەکەوێت و هیچ بەرهەمێکی نیە وەک تاک؟!
ئەزانن مرۆڤ لە کۆندا هەمووی خاوەن بەرهەم بوو؟! لانی کەم تا تەمەنێکی باش لە کارکردن بەردەوام بوو، هەست و نیشانەی پیریەتی لەسەر دەرنەدەکەوت!! بەڵکو مرۆڤەکان تا تەمەنێک زۆر بە قوەتی گەنجێک ٢٨ ساڵ ٢٥ ساڵ ئەمانەوە!!.
خەریکی خوێندەوەی بابەتێک بووم!، زۆر نازدار و جوان بوو، بە رادەیەک کە ئیتر کەوتمە ژێر کاریگەری!، باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن سەعاتی دەست و موبایل و کاتی چاوپیکەوتن و کاتی دەوام و کاتی مەکتەب و هەموو ئەو سەعاتە دیاری کراوانە چۆن فشاری دەروونی دروست دەکەن و مرۆڤ لە فکر تەسک دەکەنەوە و توشی زوو پیر بوونی دەکەن!!..
دیقەت توراسی مرۆڤایەتی بکەن بەر لەوەی ئەو شتانە هەبێت!! پیاو و ژن هەردووکیان لەگەڵ دەرکەوتوونی سپیدەی بەیانی تا خۆر ئاوا دەبوو لە دەرەوە و ئیشدا بوون، خەریکی خوێندن و خواردن و جولە بوو!!.. بەڵام ئێستاکە هەموو شتێک بۆمان دیاری کراوە!!
ئەزانن ئێمە ئێستا چۆن ئەژین؟! بێهێنە بەرچاوی خۆت لەناو بازنەیەکی تەسکدایت و هەمیشە بەدەوری خۆتدا ئەخولیتەوە!!
بەگشتی ژیانی ئوروپا و کوردستان ئاوایە! مرۆڤ سەعات ٧ هەڵدەسێت خێرا خۆ دەگۆرێ و نان دەخوا تا زوو بگات بە دوام تا ٤ و ئەوانە!! لەناو ئیش و دەوام دوو هەزار جار سەیری سەعات دەکات تا زوو تەواو بێت و برواتەوە!!
بۆ خەوتنیش بیر لەوە دەکاتەوە خێرا نەبێتە سەعات ١٢ !! یانی وەک رۆبۆتێکی بۆ ڕوح!!! بە بەرنامەیەکی دیاریکراو ئەجولێتەوە و تەواو!!..
بە تایبەتی ئەوانەی لە ئوروپان باش ئەزانن مرۆڤ لایەکی تەمەنی بەس بە هۆی چاوەڕوانی کاتی چاوپیکەوتنی ئیش و دکتۆر و ئەوانە تەواو دەبێ!! مرۆڤەکان هێندە توشی سترێس بوونە بە دەم ژماردنی رۆژەکان و سەعات و مانگەکان و سالەکان کە تەسەور ناکەن چ کاریگەریەکی زۆری هەیە!!.
ئاخر بەس بیر لەوە بکەوە مرۆڤ لە دوای تەمەنی نزیکی ٣٠!! هەست دەکات گەورە بووە و خێرا و پەلەیەتی بگات بە شتێک!! ئایە لە راستیدا وایە؟ پیر بووە؟ یان درەنگە؟؟ ئەسڵەن خودی ئەم بیرکردنەوە چ سترێسکێک دروست دەکات؟؟؟
ئەی ئەوانەی بچوکن؟ کە بیر دەکەنەوە کاتیان لە پێشەوە و گەنجن؟ چ فەزاحەتێک بەرهەم دەهێنن؟؟
جا راستی هەبوونی ئەم سەعات و ئەم هەموو کاتە دیاریکراو و چاوپیکەوتنە هەمووی کاریگەری زۆر خەتەری هەیە ناراستەوخۆ!! کەئەمەش بەرهەمی مۆدێرنەیە!!..
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
من بەبێ هیممەت مەزانە و بێ کەرەم!!
سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شاق!!
گەر دەمێ مەقسودی دڵ بێنیتە جێ
پێت دەبەخشم موڵکی شامات و عێراق!!
حەزرەتی - ناری -
https://t.me/Turase
753
ئەوەی کە پیاو بۆی لە دایک دەبێت "بنەما" و "عزەتی نەفسە"!. ئەوەشی کە ئافرەتی مۆدێرنەتی داوای دەکات و پێی سەرسامە پیاوێکی بە تەواوەتی بێ "بنەما" و "نەفس نزمە"!.
ئافرەتانی رەسەن (توراسی) باش ئەوە دەزانن و لەوە تێگەیشتوون پیاوێک لە نەبوونی "بنەما" مومکینەیەتی فرۆشتنی ڕوحشی لێ دەکرێت و هیچ مانایەک بەهای نیە لای ئەو!، ئەزانن نەبوونی عزەتیش رێز و شکۆمەندی لە پیاوەکە ڕادەماڵێت!.
بۆیە هەموو ئافرەتێکی رەسەن شوێن پێی پیاوێک دەکەوێت کە هەڵگری بنەما و نەفسیەتی بەرزە بۆیەش لە توراسدا ئافرەتان زۆر قوربانی گەورەیان داوە لە پێناویدا!...
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
ئەو رەخنەی ئاراستەی زۆرێک لە ئەشعەریەکان دەکرێت کە گوایە لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمن وەک چۆن مەدخەلیەکان و سەلەفیەکان بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وان!..
سەرەتا دەبێ ئەوە روون بێت ئەشعەریەت یان ماتوریدی مەبەست لە ئسولی ئەهلی سوننەیە!! ئەم عەقیدەش هیچ پەیوەندیەکی بەوە نیە کە کەسێک لاینگری دەسەڵاتی زاڵم بکات یان لەگەڵ هیزی حەرەکیدا نەبێت!....
وەک خودی خۆشم لام وایە زۆرێک لە مامۆستایەنی ئەشعەری ئەوانە و لە کوردستانە قابیلی ئەو رەخنەیەن!! بۆیە لێرەوەش دەمەوێت ئەوە باس بکەم کە کەسێکی ئەشعەری یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵمدا بیت مانای ئەوە نیە خودی عەقیدەکە کێشەی تێدایە!!...
ئەسڵەن ئەو قسەی کە ئەوان دەیکەن کە گوایە خروج بەس دەبێت لە کافر بکرێی ئەوە قسەیەکی بێمانا و بێ بنەمایە!! بۆیە ئەسلەن کافر هەر نابیت ببێتە ئەمری و ئەوانە!!... سەرۆکی فاسدیش و زاڵم زۆر ئاسایە خروج بکرێت و سەریشی بپەرێنن!! ئەگەر پێویستی کرد و بە خۆشی لانەچۆ لە دەسەڵات!....
بۆیە ئەوەی بەلامەوە گرینگە پاراستنی عەقیدەی ئەهلی سوننەیە لەو تۆمەتی ئەدرێتە پاڵیان!، مادەم ئەهلی سوننە حەقن! کەواتە پشتگیری لە حەقیش دەکەن!. ئەشعەری بێت یان ماتوریدی لەگەڵ دەسەڵاتی زاڵم بوو!، من بە ئاسانی خۆمی لێ بێ بەری دەکەم و دژایەتی تەواوی دەکەم بەلاشمەوە ئاسایە لە مەیدانی شەردا تا رادەی کوشتنیش لەگەڵی برۆم!!.
ئەهلی حەق لەگەڵ زاڵم و ستەمکار هەرگیز نیە!!، ئەوەشی دەسەڵاتی نیە زۆر ئاسایە ئەتوانێت بێ دەنگ بێت نەک بچێت ئەوە بکاتە بەهانە ببێتە سەگی دەسەڵاتی عەلمانیەت!. مەسەلەی ئەوانەشی کە ئەچنە ناو حوکمەت بەناو ئیسلامی و بە نیەتی ئەوەی شتێکی خێر بکەن!، لای من هیچ ئیشکالی نیە!، بەڵام من ئیشکالم لەگەڵ ئەوانەیە کە پشتگیری لە دەسەڵات و کەسانێک و حیزبێکی زاڵم و دز بکەن!!..
تیلیگرام : https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس #ئەهلی_سوننە
753
"مەنهەجی ئەهلی سوننە بەرامبەر بە سەرۆکی زاڵم"
مەنهەجی ئەهلی سوننە مەشورە لە خروج کردن و قبوڵ نەکردن بەرامبەر بە سەرکردەی زاڵم و فاسق وەک مەنهەجی خودی ئیمامی گەورەی ئومەتی ئیسلام ابو حەنیفە!.
ئەبوبەکری ڕازی جەساس: لەلای ابو حەنیفە جیاوازی نیە لە نێوان خەلیفە و قازی!، لەوەدا کە مەرجی شەریعەت بوونی دەسەڵاتیان بریتیە لە دادوەری!، بۆیە فاسق ناکرێت ببێتە خەلیفە و دادوەر، هەر وەک چۆن شایەتی و گێرانەوەیانیشی لە پێغمبەر ﷺ لێوەرناگيريت!، ئەوجا کەسێک گێرانەوەی قبوڵ نەکرێت و حوکمەکانی جێبەجێ نەکرێت ئیتر چۆن دەبێت ببێتە خەلیفە؟!
-احكام القرانية- ج 1 - (86)
بە دەلیلی قورئانیش کە ئیمامی گەورە ابو حەنیفە هێناویەتی:
"إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ" (النحل: 90)
"وَلاَ تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ" (هود: 113)
#ئەهلی_حەق #ئەهلی_سوننە
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
+3
My ideology:
Sheikh ibn Arabi - Imam Plato -
Sheikh René Guénon - Julius Evola
Ultra Radical Traditionalist Akbari
753
+3
My ideology:
Sheikh ibn Arabi - Imam Plato - Sheikh René Guénon - Julius Evola
Ultra Radical Traditionalist Akbari
753
لە ڕاستیدا، لام وا نەماوە کە چیتر شەر یان دیفاع کردن لە عەقیدە لە نێوان دینەکان و مەزهەبەکان قیمەتێکی مابێت!... گەر مۆدێرنەتی خاوەن بنەمایەکی فاسد بوو بێت!، ئێستاکە جیهان بینیک کە هەیە کە ئەسڵەن نازانم ناوی چیە؟! کە بە تەواوەتی خاڵیە لە بنەما و خاوەن هیچ بنەمایەک نیە!...
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
قال إمام الهُدى أبو منصور الماتُريدي في قوله تعالى ﴿كُنْ فَيَكُونُ﴾:
”ليس هو قول من الله: أَنْ كُنْ -بالكاف والنون- ولكنه عبارة بأَوجز كلام، يؤدي المعنى التام المفهوم؛ إذ ليس في لغة العرب كلام التحقيق بحرفين يؤدي المعنى المفهوم أَوجز من هذا، وما سوى هذا فهو من الصلات، والأَدوات، فلا يفهم معناها، والله أعلم“.
https://t.me/Turase
753
لەسەر دەروونی تاکی کورد و جیلی داهاتووی کورد!! ئەو قسانە تەنیا شیکارێکی دەروونی تاکی کوردە لەلایان برا بچوکتانەوە، گومان لەوەدا نیە لە زۆر شتدا رەنگە هەڵە بم و ئەوانە... بشبورن لەوەی گەر لەفز و ئەوانە زۆر باش نەبم و نەتوانم بە کورتی مەبەستم بگەینم!!
#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
وَلَولا الهَوى ما ذَلَّ مِثلي لِمِثلِهِم
وَلا خَضَعَت أُسدُ الفَلا لِلثَعالِبِ
-عنترة بن شداد-
https://t.me/Turase
753
وەک شەخسی خۆم هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبوومە کە کورد شایەنی دەسەڵات و سەربەخۆی و حوکمەت بێت!!..
چونکە پێم وایە بوونیەتی کورد لە یاخی بوونەوە زیاتر نزیکە وەک لە جێگر بوون بەڵکو ئەو دەبێت هەمیشە حوکم بکرێت!! نەک حوکم بکات!!..
مەسەلەی دەنگ دانەکەش.. پێم وایە خودی کورد تازە خووی گرتووە بەوەی کە زوڵم و دزی و گەندەڵی لێ بکرێت، یانی تازە خووی بەوە گرتووە، بۆیەش هەر ئەو حیزبانە دەسەڵاتیان دەبێت و خەڵکی دەنگیان پی دەدات!!.. واتە خودی خەڵک خویان بە دۆخی ئێستاو و رسوایەوە گرتووە!! نایانەوێت ئەم رسوا و زەلیلیان لێ تێک بچێت!!..
ئازایەتی و یاخیبوون کوردیش تەنیا لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە دەربەدەر بن بە کورتیان لێیانەوە بگیرێت ... بە کورتی پەتی ئەڵێن تێیانەوە بگیرێت!!.. ئەگینا ئازایەتی ئەوانە قسەیەکی درۆینانەی هیچی تر نیە....!
برواش بکەن بەو پەڕی قەناعەت و ئینسافەوە ئەو قسانە دەکەم یانی هیچ کاریگەر نیم بە عەتف یان توڕەی!!
#ئیدراک
753
شێخ "ڕێنی گوینۆن" لە کتێبی ئێست و وێستەکەی ئەفەرمووێت:
ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!.
........
کە باسی ئەقڵی پاک دەکات لای ڕۆژئاوایەکان!! بروا بکەن من لام وایە لە تەواوی جیهان... رۆژێک دێت کە لای خەڵکی وشەی مەعریفە و سەقافەت وەک دەستەواژەیەکی بێمانا سەیر دەکرێت! ئەسڵەن جەهلیان دەبێت بە مانانی وشەکە...!!
753
هاوار هەزار هاوارە بۆ ئاستی مەعریفە و سەقافەتی ئەو خەڵکە!!
بەخوا قەسەم رۆژێک هاتووە! تەنانەت گەر برادەرێک بدۆزینەوە تۆزێک شعوری هەبێت سەرەڕای هەزار بەدئەخلاقی و فەسادی دەبێت شکور بین!! .. یانی منداڵەکانمانم دەبێت لەناو ئەوانە چۆن گەورە بن؟؟؟
بروام بە برای بچوکتان بکەن!! زۆرم خوێندۆتەوە لەسەر جیهانبینین کە باسی ئەوە دەکرا مرۆڤ دەگاتە ئاستی ئاژەڵ لەنەبوونی شعور و سەقافەت و ئەخلاقی!! وللەهی بەس بە قسەی ناو کتێب ئەبینی و قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ڕۆژیک هەست بەوە بکەم خەڵک ئەوەندە بێ شعور و کەم سەقافەت دەبن لە خوار ئاژەڵەوە!!..
من نازانم هۆکاری چیە ئەو جیاوازە زۆرە دەبینم لە کوردستان و ئوروپای ئێستاکە! و زۆرێک هەست بەوە ناکەن!! بەڵام لام وایە گەر کەسێک زۆر تێکەڵاوی کۆمەڵگا نەبیت و سوچێکی گۆشەگیری گرتبێ!! کە جار جار سەیری دونیا دەکات بۆی دەردەکەوێی چ جیاوایەک و فەزاحەتێک بەسەر ئەم جیهانە هاتووە!!...
753
بروا بکەن هەتا ئەم ئەمرۆش وام ئەزانێت خەڵک و پۆستەکان بۆ گاڵتە باسی کاروانی بەرخە سپی دەکەن یان مامە ڤاندم!!
یانی قەت تەسەوری ئەوەم نەدەکرد ئەوانە بگەنە ئاستێک لە قەناعەت لەناو خەڵکی تا خۆیان هەڵبژێرن!!
خەڵکی ئەو شتە بە ساددە دەبینێت بەڵام لە ڕاستیدا ئێستاکە جۆرێک لە گاڵتە و شتی پێوە دیارە و هیچ دەنگێکی وەها ناهێنن!!
بەڵام لە داهاتوودا مادەم ئەو دەرگایە کرایەوە و کەسانی ئەوها لەناو خەڵکدا گەیشتە ئەو قەناعەتە!!
دڵنیابە هەڵبژاردنی داهاتوو کامە خوێری و کچە مۆدێل و ئەوانەیە لە تیکتۆک و ئەوانە ئەچنە لیستەکەوە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگیان بدات!!..
هەڵبەتە ئەو قسانەم مانای ئەوە نیە دیفاع لەوانی تر بکەم!، ئەسڵەن حیزبی ئیسلامەیکانی لێ بێتە دەرەوە هەردوو حیزبەکە هەمووی خوێری و شەرواڵ پیس و شتن!..
بەڵام ئەمە یەکەم جارە قەشەری رەسمی، بە رەسمی بچێتە لیستەکەوە بۆ دەنگ دان!.. رێک نەک حەداستە!! ئەوە فەزاحەتە!!...
دڵنیابن هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پری دەبێت لە قەشمەر و سۆزانی رەسمی و هەر بە رەسمیش ئەچنە لیستەکەوە و ئەسڵەن خەڵکیش دەنگیان پێ ئەدات!!..
نازانم بۆچی کە شتی ئەوها دەبینم هەر بە نامۆیەتی زۆر دەکەم بەرامبەر بەو خەڵکو جیهانە بە رادەیەک کە بێتاقەتم دەکات و وام لێدەکات بۆ ماوەیەک لە دەرس و خوێندەوە و دارد و بەرد دوور بم!.. تاکی کورد سەبر سەبر بەرەو فەسادیەک و فەزاحەتێک ئەروات کە لەناو فەزاحەتەکانی و سەنتەرەکانی لەندەن و بەرلینش ناکرێت!!
#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
753
قال الشيخ الأكبر: فمن أحب شخصاً بالحب الإلهي فعلى هذا الحد يكون حبّه إياه فلا يتقيّد بالخيال ولا بجمالٍ ما.
قال الشيخ الأكبر: فعلامة الحب الإلهي حُب جميع الكائنات في كل حضرة معنويّة أو حسيّة أو خياليّة أو مُتخيّلة.
753
هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم....!
