756
سەلەفی/وەهابی، قەولی ئیمامی شافعی کردۆتە بەڵگە کە گوایە زەمی علمی کەلامی کردووە، لە کاتێکدا نازانێت علمی کەلام چیە!، تەنانەت ناتوانێت تەعریفیش بکات!، وەک خۆی کە ئەڵێت علمی کەلام هیچە!، یانی ئیمامی شافعی زەمی هیچی کردووە!. لە کاتێکدا علمی کەلام یانی علمی عەقیدە کە اصولی دينە!، مەبەستی ئیمامی شافعیشی علمی کەلامی موعتەزیلەیە! نەک هی ئەهلی سوننە واتە عەقیدەی ئەهلی سوننە!... ئەما ئەگەر قەولەکەی ئیمامی شافعی مەبەستی خودی علمەکە بێت ئەوە زۆر خەتەرە و وەک ئەوە وایە بلێت: ئیمامی شافعی زەمی عەقیدەی موسڵمانانی کردووە!. ئەوەش محاڵە و کە وانیە!.. بەداخەوە سەلەفی و وەهابی دژایەتی شتێک دەکەن کە نازانن ئەسڵەن شتەکە چیە!.
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە
تیلیگرام: https://t.me/Turaseat
14 Jul 2024, 15:43
09 May 2025, ~00:00
