en
Feedback
وحدوي

وحدوي

Open in Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Show more
739
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+330 days
Posts Archive
کە لە دەرس یان خوێندەوەی کتێبدا وەرس دەبم و هیچی تر مێشکم شت وەرنەگرێت🥲، هەست دەکەم ناحەقیم لەگەڵ خۆمدا کردووە ئەگەر سەردانی ئەدەبیاتی "مەحوی و نالی" نەکەم تا ئاوی دڵ بدەن و دڵ تەر بکەن!!... جا حەزرەتی مەحوی ئەو زاتە گەورەیە لە یەکیک لە شعریکدا ئەفەرموێت : -قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی..! -وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد...! -لە بۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو!! -لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد!! -خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی: وتمان -کە هەر کەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد

📚Cosmos and Transcendence📚 💬Wolfgang Smith💬 ئەو کتێبە باس لە رەخنەیەکی فەلەسەفیانە دەکات بەرامبەر بە جیهانی مۆدێرنە و بە
📚Cosmos and Transcendence📚 💬Wolfgang Smith💬 ئەو کتێبە باس لە رەخنەیەکی فەلەسەفیانە دەکات بەرامبەر بە جیهانی مۆدێرنە و بە تایبەت زانستی مۆدێرنە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریەکەی تەواو دەکات لە جیهانی توراسیەت و میتافیزک بەو مانایەی کە لە رێگای فەلسەفەوە لە بوون تێبگەن!.. هەروەها نوسەری ئەم کتێبە(وۆڵفگانگ سمیس) بە جۆرێک لە جۆرەکان کە خۆشی فیزیازان و بیرکاریزان و فەیلەسوفە تەحەدایەکی ناراستەوخۆی ئەوانە دەکات کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زانست ئەتوانێت لەسەر هەموو شتێک قسان بکات یان بگاتە هەموو شتێک یان بە مانایەکی تر کە زانست زاڵ دەبێت بەسەر هەموو شتێکدا!.. یەکێک لەو خاڵە و رەخنەی کە رووبەرووی تەرەفی مۆدێرنە دەکاتەوە ئەوەیە کە زانست لە ڕوانگەیەکی زۆر بچوکەوە کە جیهان و ئەزموونە سەیری جیهان و بوون دەکات!، کە ئەمەش مەفهومێکە کە خاوەنی مۆدێرنەیە!. هەڵبەتە مۆدێرنە دەیەوێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە زانست ئەقڵی مرۆڤ و ئەخلاق و ئەزموونە روحیەکانیش مومکینە بە پرۆسەیەکی فیزکی روون بکرێتەوە یان توانایی هەیە بۆ روون کردنەوە!، جا لێرەوە نوسەر رەخنەی توند لەوە دەگرێت لەو کتێبەدا و باسی ئەم سنوورە دەکات کە زانست هەیەتی بۆ تێگەیشتن لە واقیع و میتافیزک، باسی ئەوە دەکات کە چۆن زانست لە جیهانی ماددیەوە ناتوانێت بەرز بێتەوە و سنووردارە، چونکە هەر خۆی ئەڵێت کە زانست توانایی روونکردەوەی هەیە لەسەر ماددە و بەهێزە بەڵام لەسەر پسیارە وجودیەکان و ئامانج و ئەقڵ سنووری هەیە و هیچ لە توانایدا نیە!. نوسەر بە تەواوەتی لەسەر بنەمایی مەبەستم شێوازی ئەفڵاتوونی قسە لەسەر بوون دەکات مەبەستم میتافیزکە کە لەدەرەوەی بازنەی زانست و ئەزمووندایە...! بە تەواوەتی تێگەیشتنێکی ئەفڵاتوونی هەیە لەسەر گەردوون و ماددە و روح!. لە لایەکی تریشەوە نوسەر زۆر بە روون دەیەوێت ئەو زانستە بچوک بکاتەوە کە مۆدێرنە ئاماژەی پێدەکات دەیەوێت ئەو شتانە لە زانستی مۆدێرنە وەربگرێتەوە کە مانا و ئامانج ببەخشن!، ئەو بە روونی دەڵێت زانستی مۆدێرنە ئێمەی مرۆڤ بچوک دەکاتەوە قەتیسمان دەکات لە تێگەیشتن لە روح و بوونگەرایی و ئەزموونە قوڵەکانی مرۆڤ!.. وۆڵفگانگ سمیس بە ئاشکرا و راستەوخۆش بەرگری لە توراس دەکات و بەرگری لەو تێگەیشتنە توراسیە دەکات بۆ میتافیزک وەک مانا و جەوهەر لە گەردووندا، بۆیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێمە رێگە توراسیەکان و تێگەیشتنە توراسیەکان پێشکەش بەو زانستە مۆدێرنە بکرێت بەو مانایی بکەوێتە سەری و قسەکردن لەسەری!، چونکە زانستی مۆدێرنە بە تەواوەتی تێگەیشتنە توراسیەکانی ون کردووە!. #ئیدراک #کتێب #توراس

یەکێک لەو کێشانەی کە هەمیشە بەری دەکەوم لەگەڵ تاکی موسڵمانان و بەدیم کردووە!، ئەویش کەمی هەبوونی تاکی موسڵمانی "هاوسەنگە" لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعیدا...بەو مانایەی زۆربەی تاکەکان بەری دەکەوم دابەش بوون بەسەر دوو مقام... دانیەک زۆر نقومی تەسەوف و هەندێک علم بووە کە بە تەواوەتی علمەکەش لە چوارچێوەی کتێب دەرنەچووە و هیچ دەرهاویشتەیەکی نیە لەسەر عەمەلەکەی!!، دانیەکی تریش بە تەواوەتی نوقمی جاهیلیەت بووە و هەموو هێز لە واقیعدا سەرف دەکات بەبێ ئامانج و علم... ئەگەرچی من پێم وایە لای هەردووکیان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئارەزووەکانیان سەنتەرن! بەو مانایەی بە چی مورتاحن ئەوە دەکەن نەک ئەوەی پێویستە ئەوە بکەن!!... تاکی موسڵمانی هاوسەنگ بەو مانایە ئەلێم کە هەم لە رووە علمی و تەسەوفەکەوە هەم لە رووی سیاسەت و ئەمری واقیع جولەی هەبێت و کاریگەری بەسەر ئەمری واقیعدا هەبێت.. چونکە فەرامۆش کردنی واقیع بە تایبەت سیاسەت و رووبەروو بوونەوەی کۆمەڵێک بابەتی دونیایی لە سیاسەت و کۆمەڵگا ئەگەر فەرامۆش بکرێت!! لێکەوتەکەی ئەوە دەبێت کە ئەو علمانەی ئەوان لەو سوجەدا کە دەیخوێنن بە هیچ شێوەیەک دادی ئەم واقیع نادات!!، یانی بە تەواوەتی علمەکە بێ کاریگەری دەبێت!.. هەندێک بابەت هەن دەبێت تاکی موسڵمان بۆ ئەوەی ببێتە تاکێکی هاوسەنگ بە تەواوتی یەکلای بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لەسەر ئەمری واقیعدا دروست بکات، لە رووی دەروونی و فکریە و بۆ داهاتووی دەبێت بە تەواوتی یەکلای بکاتەوە لە مەیدانەکە بۆچی لەویدایە و دەیەوێت چی بگەینێت و رووبەرووی چی دەبێتەوە و چۆن رووبەرووری شتەکان دەبێتەوە...! علم و شێوازی مامەڵە کردنەکەش نابێت تەنیا لە وشەیەدا خۆ بدۆزێتەوە! دەبێت بە تەواوتی هەوڵبدا لە ئەمری واقیعدا بە قوربانی دانیش بێت کاریگەری دروست بکات!، چونکە لە سەرەتاوە یەکلا بۆتەوە!!... یەکێک لەو شتانەی زۆر گرینگیشن مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعیدا تەنیا لە چەند علمدا خۆ نادۆزرێتەوە! نابێت ئەقڵی قەتیس بێت و خاوەن مەلەکە بێت لە هەندێک علمدا!! بەڵکو دەبێت ئەم مەلەکە علمیە لە سیاسەت و کۆمەڵناسیی و دەروونناسیدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لە ئەمری واقیعیدا دروست بکات.. لێرەوە تاکێکی هاوسەنگ موسڵمان دێتە واقیع و کاریگەری دەبێت!!.. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

🔥الشيخ الأكبر🔥 ورئيس المكاشفين🔥 🔥البحر الزاخر🔥 بحر الحقائق 🔥إمام المحققين🔥 محيي الدين🔥 سلطان العارفين🔥 #ئیدراک #عەقی
🔥الشيخ الأكبر🔥 ورئيس المكاشفين🔥 🔥البحر الزاخر🔥 بحر الحقائق 🔥إمام المحققين🔥 محيي الدين🔥 سلطان العارفين🔥 #ئیدراک #عەقیدە

من موفتی و شت نیم و ئەسلەن مافی فتوا و شتم نیە!! بەس دوای نزیکەی دوو مانگێک لە بەکارهێنانی ئینستاگرام بۆم دەرکەوت گەر ئەو ئینستاگرامە حەرام نەبێت!! بروا بکەن چوونەدەرەوە بە رووتیش حەرام نابێت!!😂😁 خێرتان دەگات لە کۆڵ خۆتانی بکەنەوە، بروا بکەن توشی نەقس و نەخۆشی نەفسی و هەزار خەمت دەکات!! یەک دونیات لە وەهم بۆ دروست دەکات کە پڕیەتی لە جوانی و مۆدێرنە کە تەواو خاڵیە لە مانا و حەقیقەت..! ئەی هاوار خۆتان بە دوور بگرن😂 باسی لێکەوتەکانی تر ناکەم!! هەر لیگەرێن!! جارێ بۆ کەسێک بیەوێت لە جیهانی ماددی دوور بێت و ئەقڵیەتی بەهێز و توراسی هەبێت!! ئینستاگرام بۆ ئەوانە کفری گەورەیە!!😂 #ئیدراک

یەکێک لەو بانگەشە قۆرانەی کە زۆرێک موسڵمانەکان ئەیکەن وەک سەلەفی و فەرخە وەهابیەکان بە گشتی ئەوانی زاهیرەن توندن!، ئەوانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان نامۆن(غرباء) لەم جیهانە!!.. چونکە حەدیسی فەخری کائیناتی لەسەرە سڵاوی خوای لەسەر بێت! ئەوەی کە لای من کۆمێدیە، نامۆیەتی خۆیان پەیوەستە بە زاهیری شتەکانەوە، بۆ نمونە کچە یان کور بە نیقاب و ریشێکی درێژ یان شەرواڵی کورت و داپۆشینی چاو و پۆشینی رەنگی رەش و شاردنەوەی روخسار و کۆمەڵێک لەم شتانە کە جگە لە زاهیرەت هیچی تر نین!.. ئەوان لەسەر ئەم ئەساسە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نامۆن، بەڵام جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی پەیوەستە بە دونیا و جیهانی ماددەوە، ئەسڵەن بە جۆرێک وەها نزمە ئەسڵەن بروای بە شتێک نیە لەسەرو خۆیەوە بۆیە دژایەتی روح و کۆمەڵێک بابەتی ئیمانی دەکەن وەک مەرتەبی روح و ئەولایانی خوا...! بە تایبەتی موسڵمانەکانی ئەوان چ لە جیهانی ئوروپا و کوردستان و ئەمەریکا گشتی خۆشترین ژیانن لە سەیارە و کۆمەڵایەتی و بێگەی رەفیقایەتی، ئەسڵەن پێم وانیە لە مانایی تەنهایی تێبگەن یان نامۆیەتی چونکە هەرگیز تامیان نەکردووە!!.. لە راستیدا ئەوانەی کە نامۆن(غرباء) ئەوانەن کە جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی نامۆیە!!، ئەوانەن کە زاهیرەن وەک هەموو ئەوانەی ترن بەڵام جەوهەریان بە تەواوەتی خاڵیە لە ماددە و موحتاجی زەرەیەک لوتفی خۆشەویستی و ئیمان و نەزەرێکن لەلایانی روحی هاوشێوەکانی خۆیان!، ئەوانە نامۆن کە هەمیشە زەخت لە خۆیان دەکەن تا بتوانن بەس زاهیرەن لەگەڵ خەڵک و ئەم کۆمەڵگەیە بۆگەنە تێکەڵ بن یان کارەکانیان بەس بۆ مانەوە تێپەرێنن!!، ئەوانە نامۆن کە خاوەن هیچ کەسێک نین، شەوانە لەنگەری روحیان بەرز دەبێتەوە و دەپارێنەوە لە ڕوحی سەرو خۆیانەوە تا هەرچی زووە لەم تەنگەنەی جیهانە نەجاتیان بێ!، ئەوانە نامۆن بەیانیان تا ئەوکاتەی پێڵوی چاوەکانیان لێک دەنێن فکر و خەیاڵیان لای شتانێکە ئەسڵەن خاڵیە لە ماددە و ئارەزوو سەنتەری!!.. ئا ئەمانە نامۆکانن لە ئیمان و عەقیدەکەیان بۆتە ئاگرێک لەناو پەلی دەستیان... بەبێ ئەوەی هاوار بکەن و ئازارەکانیان دەخۆنەوە....! لێرەوەیە حەقیقەتی نامۆیەتی کە روحە نەک زاهیرەت!... هەموو کەس ئەتوانێت بە زاهیرەن نامۆیەتی شانۆ بکات بەڵام جەوهەری مرۆڤ هەرگیز ناتوانرێت وابێت، گەر لە حەقیقەت وانەبێت!!.. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو جیلەم بە جۆرێک دێتە بەرچاو کە کۆمەڵە مەرێکن، بە تەواوەتی خاڵین لە ئەقڵ و خۆناسین و ئایدۆلۆژیا، تەنانەت لام وایە گەیشتۆتە ئاستێک کە نابێت چیتر مۆدێرنە تاوانبار بکرێت!، چونکە ئەوان خاڵین لەو ئەقڵەی ئەسڵەن بتوانن لە مانای مۆدێرنە و مانای خۆناسین و ژیان تێبگەن!.. #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم حەزرەتی -مەحوی-
حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم حەزرەتی -مەحوی-

شعار دار العلوم ديوبند: ﴿التَّمَسُّكُ بِالدِّينِ، وَالتَّصَلُّبُ فِي المَذهِبِ الحَنَفِيِّ، وَالمُحَافَظَةُ عَلَىٰ القَدِيمِ،
+1
شعار دار العلوم ديوبند: ﴿التَّمَسُّكُ بِالدِّينِ، وَالتَّصَلُّبُ فِي المَذهِبِ الحَنَفِيِّ، وَالمُحَافَظَةُ عَلَىٰ القَدِيمِ، وَالدِّفَاعُ عَنِ السُّنَّةِ﴾

"دەستەواژەی ئەهلی سوننە" هەر بەراستی من بەزەیم بە دەستەواژەی ئەهلی سوننە دێتەوە🥲!، هەمووی شەری لەسەر دەکات و بە خۆیەوە هەڵیدەگرێت!. جا ناکرێت ئەو تەعریفی خۆی بهینی بۆ دەستەواژەکە و ئێمەش هی خۆمان! چونکە زۆرێک لەو مەسدەرانە لای هەردوو لای هاوبەش موعتەبەر نین!.. زۆر بە سادەی پسیارێک ئەکەین بۆچی شەرە لەسەر ئەم دەستەواژەیە؟ گومانێک لەوەدا نیە لەبەر ئەوەی شەر دەکەن لەسەر ئەم دەستەواژەیە چونکە ئەزانن عەقیدەکە و مەزهەبەکانی تێیدایە "حەقن"!. وشەی حەقیش تەعریف دەکرێت بەوەی شتێکە وەک واقیعە!. دەی خۆ روونە ئەگەر عەقیدەیەک حەق بێت نابێت اصولی عەقیدەکە بە هێندەی زەرەیەک تەناقوزاتی تێدا بیت یان دژایەتی ئەقڵی سەلیم (لۆژیک) بکات!، ئەگەر عەقیدەیەک تەناقوز و محاڵی ئەقڵی تێدا بێت کەواتە باطڵە و حەق نیە، یانی ئەهلی سوننە نیە!. ئەگەر کەسێکیش هەر دڵی بە دەستەواژەکە خۆشە و لە عەقیدەکە فول تەناقوز و محاڵی ئەقڵی تێدایە! کێشە نیە با بە خۆی بڵیت ئەهلی سوننە بەس جەوهەری باطلە و حەق نیە! تا بەیانی بە خۆی بڵی سوننە عەقیدەکە حەق نیە! قیمەتی توری قوراوی ناهێنێت!. جا ئەوەی گرینگە ئێمە خۆمان بدەینە پاڵ ئەهلی حەق!، ئێمە مرۆڤین و خاوەن ئەقڵین، خوای گەورە دینێکی بۆ هێناوین و دینەکە بۆ کەسانی بێئەقڵ نیە!، بۆیە نابێت تێگەیشتنمان بۆ دەقی قورئان و حەدیس تێگەیشتنێک بێت کە دژایەتی ئەقلی سەلیم بکات!. بۆیە ئەهلی سوننە بەوانە ئەوترێت کە تێگەیشتنیان بۆ قورئان و حەدیس تەواو ئەقڵیە و دژایەتی ئەقڵ ناکەن و فەهمێکی سەلیمیان هەیە!!. ئەگەر کەسانێکیش شوێن ئەهلی سوننە دەکەون بە کوێرانە و شوێن دەستەواژەکە دەکەون بەبێ ئەوەی بزانن فەهمەکە حەقە یان نا، حاشا ئێمەومانان لەوانە نین!، کە ئێمە ئەهلی سوننەین چونکە حەقە! ئێمە ئەهلی سوننە بە حەق ئەناسینەوە نەک حەق بە ئەهلی سوننە بناسینەوە!. #ئیدراک #توراس #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ئەهلی_حەق تیلیگرام : https://t.me/Turase

"علم" بێدەسەڵاترین شتە بەرامبەر بە "حب"...! لە ئێستادا پێم وایە ئەوە راستیەکە کە درکم پێ کردووە!.. بەراستی هیچ شتێک شک نابەم دادی حب بدات، هەر شتێک کە بیری لێدەکەمەوە دەکەوێتە ژێر حب و بێدەسەڵات دەبێت بەرامبەری!! #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو نامیلکە ناوازە لە دەست خۆتانی مەدەن.. باسی حدوس و قیدەمە... زۆر گرینگە... بە شێوەیەکی زۆر جوان و باش نوسراوە و روونکراوەتەوە

ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما... کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول الله نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی... بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول الله -بێخود-

photo content

"العشق هو إفراط المحبة، وهو الذي يُوقد نار الشوق والوجد الذي في القلب" - الشيخ الأكبر -