وحدوي
Kanalga Telegram’da o‘tish
739
Obunachilar
+124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
-130 kun
Postlar arxiv
739
من موفتی و شت نیم و ئەسلەن مافی فتوا و شتم نیە!!
بەس دوای نزیکەی دوو مانگێک لە بەکارهێنانی ئینستاگرام بۆم دەرکەوت گەر ئەو ئینستاگرامە حەرام نەبێت!! بروا بکەن چوونەدەرەوە بە رووتیش حەرام نابێت!!😂😁
خێرتان دەگات لە کۆڵ خۆتانی بکەنەوە، بروا بکەن توشی نەقس و نەخۆشی نەفسی و هەزار خەمت دەکات!! یەک دونیات لە وەهم بۆ دروست دەکات کە پڕیەتی لە جوانی و مۆدێرنە کە تەواو خاڵیە لە مانا و حەقیقەت..!
ئەی هاوار خۆتان بە دوور بگرن😂 باسی لێکەوتەکانی تر ناکەم!! هەر لیگەرێن!!
جارێ بۆ کەسێک بیەوێت لە جیهانی ماددی دوور بێت و ئەقڵیەتی بەهێز و توراسی هەبێت!! ئینستاگرام بۆ ئەوانە کفری گەورەیە!!😂
#ئیدراک
739
یەکێک لەو بانگەشە قۆرانەی کە زۆرێک موسڵمانەکان ئەیکەن وەک سەلەفی و فەرخە وەهابیەکان بە گشتی ئەوانی زاهیرەن توندن!، ئەوانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان نامۆن(غرباء) لەم جیهانە!!.. چونکە حەدیسی فەخری کائیناتی لەسەرە سڵاوی خوای لەسەر بێت!
ئەوەی کە لای من کۆمێدیە، نامۆیەتی خۆیان پەیوەستە بە زاهیری شتەکانەوە، بۆ نمونە کچە یان کور بە نیقاب و ریشێکی درێژ یان شەرواڵی کورت و داپۆشینی چاو و پۆشینی رەنگی رەش و شاردنەوەی روخسار و کۆمەڵێک لەم شتانە کە جگە لە زاهیرەت هیچی تر نین!.. ئەوان لەسەر ئەم ئەساسە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نامۆن، بەڵام جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی پەیوەستە بە دونیا و جیهانی ماددەوە، ئەسڵەن بە جۆرێک وەها نزمە ئەسڵەن بروای بە شتێک نیە لەسەرو خۆیەوە بۆیە دژایەتی روح و کۆمەڵێک بابەتی ئیمانی دەکەن وەک مەرتەبی روح و ئەولایانی خوا...! بە تایبەتی موسڵمانەکانی ئەوان چ لە جیهانی ئوروپا و کوردستان و ئەمەریکا گشتی خۆشترین ژیانن لە سەیارە و کۆمەڵایەتی و بێگەی رەفیقایەتی، ئەسڵەن پێم وانیە لە مانایی تەنهایی تێبگەن یان نامۆیەتی چونکە هەرگیز تامیان نەکردووە!!..
لە راستیدا ئەوانەی کە نامۆن(غرباء) ئەوانەن کە جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی نامۆیە!!، ئەوانەن کە زاهیرەن وەک هەموو ئەوانەی ترن بەڵام جەوهەریان بە تەواوەتی خاڵیە لە ماددە و موحتاجی زەرەیەک لوتفی خۆشەویستی و ئیمان و نەزەرێکن لەلایانی روحی هاوشێوەکانی خۆیان!، ئەوانە نامۆن کە هەمیشە زەخت لە خۆیان دەکەن تا بتوانن بەس زاهیرەن لەگەڵ خەڵک و ئەم کۆمەڵگەیە بۆگەنە تێکەڵ بن یان کارەکانیان بەس بۆ مانەوە تێپەرێنن!!، ئەوانە نامۆن کە خاوەن هیچ کەسێک نین، شەوانە لەنگەری روحیان بەرز دەبێتەوە و دەپارێنەوە لە ڕوحی سەرو خۆیانەوە تا هەرچی زووە لەم تەنگەنەی جیهانە نەجاتیان بێ!، ئەوانە نامۆن بەیانیان تا ئەوکاتەی پێڵوی چاوەکانیان لێک دەنێن فکر و خەیاڵیان لای شتانێکە ئەسڵەن خاڵیە لە ماددە و ئارەزوو سەنتەری!!.. ئا ئەمانە نامۆکانن لە ئیمان و عەقیدەکەیان بۆتە ئاگرێک لەناو پەلی دەستیان... بەبێ ئەوەی هاوار بکەن و ئازارەکانیان دەخۆنەوە....! لێرەوەیە حەقیقەتی نامۆیەتی کە روحە نەک زاهیرەت!...
هەموو کەس ئەتوانێت بە زاهیرەن نامۆیەتی شانۆ بکات بەڵام جەوهەری مرۆڤ هەرگیز ناتوانرێت وابێت، گەر لە حەقیقەت وانەبێت!!..
#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
ئەو جیلەم بە جۆرێک دێتە بەرچاو کە کۆمەڵە مەرێکن، بە تەواوەتی خاڵین لە ئەقڵ و خۆناسین و ئایدۆلۆژیا، تەنانەت لام وایە گەیشتۆتە ئاستێک کە نابێت چیتر مۆدێرنە تاوانبار بکرێت!، چونکە ئەوان خاڵین لەو ئەقڵەی ئەسڵەن بتوانن لە مانای مۆدێرنە و مانای خۆناسین و ژیان تێبگەن!..
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس
پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم
حەزرەتی -مەحوی-
739
Repost from مُستَلَّاتُ مُصطَفَى
+1
شعار دار العلوم ديوبند:
﴿التَّمَسُّكُ بِالدِّينِ، وَالتَّصَلُّبُ فِي المَذهِبِ الحَنَفِيِّ، وَالمُحَافَظَةُ عَلَىٰ القَدِيمِ، وَالدِّفَاعُ عَنِ السُّنَّةِ﴾
739
"دەستەواژەی ئەهلی سوننە"
هەر بەراستی من بەزەیم بە دەستەواژەی ئەهلی سوننە دێتەوە🥲!، هەمووی شەری لەسەر دەکات و بە خۆیەوە هەڵیدەگرێت!.
جا ناکرێت ئەو تەعریفی خۆی بهینی بۆ دەستەواژەکە و ئێمەش هی خۆمان! چونکە زۆرێک لەو مەسدەرانە لای هەردوو لای هاوبەش موعتەبەر نین!..
زۆر بە سادەی پسیارێک ئەکەین بۆچی شەرە لەسەر ئەم دەستەواژەیە؟ گومانێک لەوەدا نیە لەبەر ئەوەی شەر دەکەن لەسەر ئەم دەستەواژەیە چونکە ئەزانن عەقیدەکە و مەزهەبەکانی تێیدایە "حەقن"!.
وشەی حەقیش تەعریف دەکرێت بەوەی شتێکە وەک واقیعە!. دەی خۆ روونە ئەگەر عەقیدەیەک حەق بێت نابێت اصولی عەقیدەکە بە هێندەی زەرەیەک تەناقوزاتی تێدا بیت یان دژایەتی ئەقڵی سەلیم (لۆژیک) بکات!، ئەگەر عەقیدەیەک تەناقوز و محاڵی ئەقڵی تێدا بێت کەواتە باطڵە و حەق نیە، یانی ئەهلی سوننە نیە!.
ئەگەر کەسێکیش هەر دڵی بە دەستەواژەکە خۆشە و لە عەقیدەکە فول تەناقوز و محاڵی ئەقڵی تێدایە! کێشە نیە با بە خۆی بڵیت ئەهلی سوننە بەس جەوهەری باطلە و حەق نیە! تا بەیانی بە خۆی بڵی سوننە عەقیدەکە حەق نیە! قیمەتی توری قوراوی ناهێنێت!.
جا ئەوەی گرینگە ئێمە خۆمان بدەینە پاڵ ئەهلی حەق!، ئێمە مرۆڤین و خاوەن ئەقڵین، خوای گەورە دینێکی بۆ هێناوین و دینەکە بۆ کەسانی بێئەقڵ نیە!، بۆیە نابێت تێگەیشتنمان بۆ دەقی قورئان و حەدیس تێگەیشتنێک بێت کە دژایەتی ئەقلی سەلیم بکات!. بۆیە ئەهلی سوننە بەوانە ئەوترێت کە تێگەیشتنیان بۆ قورئان و حەدیس تەواو ئەقڵیە و دژایەتی ئەقڵ ناکەن و فەهمێکی سەلیمیان هەیە!!.
ئەگەر کەسانێکیش شوێن ئەهلی سوننە دەکەون بە کوێرانە و شوێن دەستەواژەکە دەکەون بەبێ ئەوەی بزانن فەهمەکە حەقە یان نا، حاشا ئێمەومانان لەوانە نین!، کە ئێمە ئەهلی سوننەین چونکە حەقە! ئێمە ئەهلی سوننە بە حەق ئەناسینەوە نەک حەق بە ئەهلی سوننە بناسینەوە!.
#ئیدراک #توراس #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ئەهلی_حەق
تیلیگرام :
https://t.me/Turase
739
"علم" بێدەسەڵاترین شتە بەرامبەر بە "حب"...!
لە ئێستادا پێم وایە ئەوە راستیەکە کە درکم پێ کردووە!.. بەراستی هیچ شتێک شک نابەم دادی حب بدات، هەر شتێک کە بیری لێدەکەمەوە دەکەوێتە ژێر حب و بێدەسەڵات دەبێت بەرامبەری!!
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
ئەو نامیلکە ناوازە لە دەست خۆتانی مەدەن.. باسی حدوس و قیدەمە... زۆر گرینگە...
بە شێوەیەکی زۆر جوان و باش نوسراوە و روونکراوەتەوە
739
ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما...
کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول الله
نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی...
بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول الله
-بێخود-
739
روونکردنەوەیەک لەسەر بابەتی ئەخلاق...
بە گەورەی خۆتا لە کەموکوڕییەکانمان ببوورن..
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
روونکردنەوەیەک لەسەر خیلافی عەقیدەی نێوان ئەهلی سوننە و سەلەفی... تکایە بە گەورەی خۆتان ببوورن لە هەر کەموکوڕییەک و هەڵەیەکم...
ئەوەی ڕاست بێت وتومە فەزڵی خوای گەورەیە و ئەوەی هەڵەشە لە خۆم و شەیتانەوەیە...!
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئەهلی_سوننە #عەقیدە
739
بەراستی جاهیلم بە رۆیشتنی ئەم دونیایە بەرەو فەسادی، دابرانێک دابراوم لەم واقیعە کە تەنانەت کە دەرگایەک نیە بۆ خۆ گونجاندنم لەم واقیعە!!، ئەوەی ماوەتەوە بۆم خواردنەوەی خودی خۆمە و قوت دانەوەی تفەکانمە بەرەوی ئەم واقیعە کە سیخناخ بووە لەناوەوەم....!
#ئیدراک
