739
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+630 days
Posts Archive
740
وما منها شهور أو دهور * تمر وتنقضى إلا أتى لي / وتخبرني بما يأتي ويجري * وتعلمني فأقصر عن جدالي
-حەزرەتی غەوسی گەیلانی
شێخ کۆنترۆڵی کاتەکانی هەیە. هیچ مانگ و ساڵ و سەردەمێک تێپەڕ نابێت مەگەر پێشتر بێتە خزمەت شێخ و پێی بڵێت کە چی ڕوودەدات و چی لەگەڵ خۆی هێناوە لە قەدەرەکان!!. کاتێکیش قەدەری خوای زانی! چاوی دادەخات و هیچ ڕەخنە و مشتومڕێک بەرامبەر قەدەری خودا ناکات!..
جا سۆفیەکان دەفەرموون "الصوفي ابن وقته" سۆفی کوڕی کاتی خۆیەتی یانی لە ئێستادا دەژی بەڵام عارفە گەورەکان پێیان دەوترێت "أبو الوقت" (باوکی کات) یانی زاڵن بەسەر زەمەندا!.. پەردەی کاتیان لەسەر لادراوە کەشف بووە بۆیان و دەتوانن ڕووداوەکانی داهاتوو لەڕێگەی بینینی "لوح المحفوظ"ەوە ببینن!..
#ئیدراک
740
فلو ألقيت سري فوق نار * لخمدت وانطفت من سر حالي / ولو ألقيت سري فوق ميت * لقام بقدرة المولى مشالي / ولو ألقيت سري في جبال * لدكت واختفت بين الرمال / ولو ألقيت سري في بحار * لصار الكل غوراً في الزوال.
ئەم چوار دێڕە ئاماژەیە لە "کەرامات" و هێزی لەڕادەبەدەری ڕۆحی حەزرەتی شێخ عبدولقادری گەیلانی کە لە خودا نزیکە!. ئەگەر بەشێک لە هێزی ڕۆحی خۆی بخاتە سەر ئاگر، دەکوژێتەوە!. ئەگەر بیخاتە سەر مردوو، بە ئیزنی خوا زیندوو دەبێتەوە!. ئەگەر بیخاتە سەر چیا، وردوخاش دەبێت، دەریای پێ وشک دەبێت! ئەمە نیشانەی دەسەڵاتی تەواوەتیە بەسەر توخمەکانی سروشتدا!!.
جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەربارەی ئەمە دەفەرموویت کە پێی دەوترێت "الولاية التكوينية" یان "التصرف في الكون". جا ڕوونی دەکاتەوە کە مرۆڤی کامڵ وێنەی عالەمی بچوکە، بۆیە دەسەڵاتی بەسەر عالەمی گەورەدا هەیە!. کاتێک مرۆڤ بەتەواوی لە خودا فەنا دەبێت ئەوا کردەوەکانی دەبنە کردەوەی خودا (وما رميت إذ رميت ولكن الله رمى) بۆیە دەتوانێت کاریگەری لە مەخلوقەکانی تردا بکات بە ئیزنی خودا. زیندوکردنەوەی مردوو تەجەلی ناوی (المحيي)یە و وردکردنی چیاکان تەجەلی ناوی (القهار)ە بەسەر شێخدا...!
#ئیدراک
740
أنا الحسني والمخدع مقامي * وأقدامي على عنق الرجال
شێخ شانازی بە ڕەچەڵەکی پاکی پێغەمبەرایەتیەوە دەکات کە لە نەوەی ئیمام حەسەنی کوڕی عەلیە. "المخدع" ئەو ژوورە تایبەتەیە کە پاشاکان تێیدا دەبن واتە مەقامی من لەلای خودا زۆر تایبەت و نزیکە. دێری "پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیاکانە" بەناوبانگترین وتەیەتی کە نیشانەی ملکەچبوونی هەموو ئەولیاکانی سەردەمەکەیەتی بۆ فەرمانەکانی!!.
وولاني على الأقطاب جمعا * فحكمي نافذ في كل حال
خودا دەسەڵاتی پێ داوم بەسەر سەرجەم قوتبەکاندا...! هەر بڕیارێک بدەم لە جیهانی ڕۆحانیدا دەبێت جێبەجێ بکرێت بێ هیچ ڕێگریەک!!.
ئەمە قەسیدەی شێخ عەبدولقادری گەیلانیە غەوسی گەورە، ئەمشەو خەریکی خوێندنەوە و شروحاتی بووم. لام وایە ئەم شەتەحاتانەی وتیەتی بەداخەوە فەرامۆش کراوە...! هیچ باس ناکری و شەرح ناکرێ!.
#ئیدراک
740
نوخبەی ئیسلامی ئەهلی سوننە و شیعە لە چوارچێوەی سیاسەتی راسترەو و چەپرەودا؛
کاتێک وێنە گەورەکەی گۆرەپانی جیهانی سیاسی دەکەی، ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت کە جیهانی ئیسلامی دابەش دەبێت بەسەر دوو جەمسەری سیاسی کە چەپرەو و راسترەوە. کاتێک مەیلی سیاسی تورکیا و سوریا و سعودیا و پاکستان...هد دەخوێنێتەوە، ئەوان زیاتر مەیلیان بۆ راسترەوەکان هەیە لە رووی سیاسیەوە وەک ئەمەریکا و ئوروپا، کە جەمسەرەکە ئەمەریکایە!.
ئەمەش شتێکی ئارەزوو مەندی نیە لەواندا بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ ئەم بەرژوەندیە ئابووری و دینیانە کە دەیدۆزنەوە لە جەمسەری ئەمەریکا. چونکە مافی خاوەنداریەتی خاک و خانوو .. هد، هەروەها ئازادی لە عیبادەت و پەیرەوکردنی دابونەریەت و رێورەسمە ئاینیەکان، قبوڵ کراوە لە فکری راسترەوەکاندا. هەروەها سەلەفیەت ئەگەرچی زۆر بابەتی فکریدا هاوتەریبە لەگەڵ مارکسیەتدا بەڵام هێشتاکە لە رووی سیاسیەوە مەیلی بەرەو راسترەوەکانە. ئەمانەش ناگەرێنەوە سەر تەنها یەک هۆکار بەڵکو چەندین هۆکار هەم شەرعی لە رووی فقهیە هەم عەقیدەی هەیە!.
بۆ نمونە فکری شۆرش لە هزری سوننەدا لە دۆخێکدا کە فیتنەیەکی گەورەتر لە دایک بێت، ئەمە شتێکی قبوڵ نەکراوە، بە گشتی لەگەڵ سەقامگیریدان وەک لە فکری شۆرش و گۆرینی ریشەکێشکردنی سیستەمەکە!.
لەسەر ئەم پێشەکیانە جیهانی ئیسلامی سوننە، پەرژوەندیەکانی لەگەڵ دیموکراسی و لیبرایزم و سیکۆلار... هد دەدۆزێتەوە بە گشتی راسترەوەکان نەک چەپرەوەکان!. بۆیە زیاتر مەیلی سیاسیان دەروات بۆ جەمسەری ئەمەریکا. ئەمەش تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش رەنگدەداتەوە بە تایبەتی لەسەر حیزبەکان!.
بەڵام لە سیاسەتی جیهانی ئیسلامی شیعی، ئەوان مەیلیان هەیە بۆ جەمسەری چین و روسیا، ئەمەش وەک هی سوننیەکان هۆکارێکی زۆر هەڵدەگرێت، چ لە رووی جوگرافیەوە، چ لە رووی فقهی و عەقیدەی شیعیەوە!. بۆ نمونە ئەوان نەفەسێکی شۆرش و حەرەکیان تێدایە کە هاوتەریبە لەگەڵ مەیلی سیاسی چەپرەوەکان. هەروەها واقیع، وا دەخوازێت چەپەکان بەرکاربهینی بۆ سوننە وەک چۆن سوننە راسترەوەکان بەکاردەهینیت لە گۆرەپانی سیاسی!. مافی خاوەنداریەتی خانوو و خاک و ئەمانەش لای ئەوان لە ئاستێکی بەرزدا نیە کە گرینگیەکی هەبیت!. کە دوبارە ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەم ئەقڵیەتە چەپرەوەکان!. یەکێک لە خاڵە گرینگەکان بریتیە لە هەبوونی کیانێک و هەیمەنەیەکی تەواو سیاسی شیعە لە ئێراندا، کە لەناو سوننەدا ئەمە نیە!، ئەم کیانە راستەوخۆ لازم دەکات خۆ بداتە پاڵ یەکێک لە دوو جەمسەرەکە!، بۆیە بەرژوەندی ئابووری و ئازادی لە رووی شۆرشەوە و وەستانەوە بەرامبەر بە سوننە، بۆ ئەوانە پیویستە بچیتە لای چەپرەوەکان!. لەسەر ئەم پێشەکیانە مەیلی دەروات بۆ جەمسەری چین!.
ئەگەر بێلایانە سەیری هەردوو تەرەف بکرێت، بە روونی دەردەکەوێت کە جیهانی ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک خاوەنی کیانێکی سەربەخۆی کە بووبێتە جەمسەرێک!، وەک چین و ئەمەریکا، بەڵکو هەردووکیان مەیلەکانیان ئیجباریە وەک لەوەی ئارەزوومەندانە بیت!. ئەمەش شتێکی تەواو روونە!. تەنانەت هیچ کام لەم دوانە نەیتوانیەوە جەمسەرێک ببنە جەمسەرێک کە بەرژوەندی بداتە غەیری خۆی! بە پێچەوانەوە شوێن غەیری خۆی دەکەویت!.
لە ئەنجامدا، جیهانی ئیسلامی لە گۆرەپانی سیاسیدا مردووە و پابەندی جەمسەرە وەک لەوەی خۆی جەمسەر بێت!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#ئیدراک #سیاسەت
740
لە ڕاستیدا، سۆز، پێکهاتەیی دەمارگیریە. هەڵبەتە نەک دەمارگیری بە فەهمی مۆدێرنە!.. کاتێک دەمارگیری بۆ دین و مەزهەب و فکرەیەک کۆتایی دێت لەناو خەڵکی عەوام (بۆیە لێرەدا وشەی عەوام بەکار دەهێنم چونکە بۆ هەمووان نیە!)، خودی ئەم دینە یان مەزهەب و فکرەیە کۆتایی دێت!.
جا مۆدێرنەتی بۆ ئەوەی بتوانیت دژایەتی ئەم پێکهاتیە بکە، زۆر زیرەکانە هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی چەمکی مرۆڤایەتی!، کە زۆرێک لەناو عامە کە قسە دەکەن ئەڵین بۆ نمونە ئەمە شتێکی مرۆڤانە نیە!. لە راستیدا مۆدێرنەتی هەمان چەکی بەکارهێنا، بۆ تواندنەوەی زۆرێک لە فکر و مەزهەب و دین لەناو خەڵکی دا یان کاڵ کردنەوەی، بەس بە چەمکی مرۆڤایەتی!.
بەڵام حەقیقەت وا دەخوازێت کە ئەقڵی مرۆڤ بەس نیە بۆ ئەوەی بگاتە حەقیقەتێکی باڵا! بەڵکو لازم دەکا سۆزی لەگەڵدا بیت!. بۆیە مۆدێرنەتی پیویستی بەمە بوو، ئەم سۆزە یانی دەمارگیریە بەکار بهینی بۆ لیدان لە بەرامبەرەکەی!.
فرمێسک ڕشتن بۆ قوربانیەکان، تووڕەبوون بۆ سووکایەتیەکان، هەستکردن بە مەزنی ڕەمزەکان، ئەمانە لە ئەنجامی سۆزەوە دروست دەبن کە مۆدێرنەتی ترسی لێ هەبوو لەناو خەڵکیدا هەبێت! چونکە ئەمە فکرەکە بە زیندووی دەهێڵیتەوە!. بۆیەش مۆدێرنەتی دەمارگیری بە خراپ وەسف دەکات و دژایەتی دەکات کە لە راستیدا دەبیتە راگری فکرەیەک!.
جا ئەوەی لێرەدا دەردەکەوێت دوو رووی مۆدێرنەتیە کە خودی خۆی دەمارگیریە و هەمان سۆزەکە بەکار دەهینی بۆ دوژمنەکانی، بەڵام لە هەمان کاتدا دژایەتی دەمارگیریش دەکات! بە خەڵکی ئەڵیت نابێت دەمارگیر بن لە کاتێکدا فکری مرۆڤ بوون یان مرۆڤایەتی خستە نێو خەڵکەوە کە کرۆکی پەیوەستە بەم سۆزەوە!.
#ئیدراک #توراس
740
هەڵوێستی پیاوی باڵا لەنێو وێرانەکانی مۆدێرنەدا؛
لەم حاڵەتەدا کە ڕوخان و وێرانیەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە محاڵە بگەرێتەوە!، پرسیارەکە ئەوەیە ئایە پیاوی باڵا، ئەو کەسەی کە سەر بە مانا و بنەما ئەزەلیەکانە و توراسیە دەبێت چی بکات؟ ئایا دەبێت بچێتە ناو گۆڕەپانی سیاسەتی مۆدێرن و هەوڵی چاکسازی بدات؟!
جا لە کتێبی "Men Among the Ruins"، ئیڤۆڵا وڵام دەداتەوە بە نەخێر!، ئەزانی بۆ؟! چونکە چاکسازی لە سیستەمێکدا کە لە بنەڕەتەوە بۆگەن بووە تەنها بەفیڕۆدانی کات و وزەیە!. هەروەها چوونە ناو یاریەکی دیموکراسی و حزبیایەتی بە مانایی قبوڵکردنی یاساکانی یاریەکە دێت کە لەلایەن مۆدێرنیتەوە دانراون!... ئەمەش راستەوخۆ ئەو دژ بەیەکە دروست دەکات لەگەڵ بنەما و فکری توراسیەت!.
بۆیە ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە کە بێلایەنیەکی ڕۆحی و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی ڕۆژانە و مادی بێت!. ئا ئەمەش بە مانای تەسلیمبوون یان ڕاکردن نایەت بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئەمە بەرزترین فۆرمی بەرگریە!... پیاوی باڵا دەبێت وەک پڵنگێک بێت کە سواری پشتی پڵنگێکی تر بووە و دەبێت لەگەڵ جوڵەکانی ئەم جیهانەدا بڕوات بێ ئەوەی ڕێگە بدات جیهانەکە فڕێی بداتە خوارەوە یان کۆنترۆڵی بکات!.. دەبێت چاوەڕێ بکات تا پڵنگەکەی جیهانی مۆدێرن لە هیلاکیدا دەکەوێت و ئەوجا هێرشی کۆتایی بکات!.
ئەمەش پێی دەوترێت جەنگی گەورەی روحی!. جەنگێک کە تێیدا مرۆڤ دژی لاوازیەکانی خۆی و دژی سۆزەکانی و دژی وابەستەبوونی بەم جیهانە مادیەوە دەجەنگێت!. پیاوی باڵا کار دەکات نەک لەبەر ئەوەی چاوەڕێی پاداشتە نەک لەبەر ئەوەی دەیەوێت خەڵک چەپڵەی بۆ لێبدەن بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی کارەکەی لە ڕووی ڕۆحیەوە حەقە!.. ئەو وەک سەربازێکی لێ دێت کە بەرگری لە قەڵایەک دەکات کە دەزانێت لە کۆتایدا دەڕووخێت!! بەڵام هەرگیز چەکی دانانێت چونکە شەرەفی ئەو لە بەرگریکردنەکەدایە نەک لە سەرکەوتنە مادیەکەیدا!!.
جا هەرچەندە ئێمە لە ناو وێرانەکانداین بەڵام ئەرکی ئەو چینە باڵایە ئەوەیە کە یەکتری بدۆزنەوە هەڵبەتە ئیڤۆلاش وا دەڵیت، ئەوان نابێت پارتێکی سیاسی دروست بکەن! بەڵکو دەبێت "نەزم"ێک، کۆمەڵەیەکی جەنگاوەری ڕۆح دروست بکەن!. ئەم نوخبەیە دەبێت خۆیان لە هەموو نەخۆشیەکانی سەردەم بپارێزن و ببنە پاسەوانی ئەو "ئاگرە پیرۆزە"ی کە نابێت بکوژێتەوە!.
پەیوەندی نێوان ئەم نوخبەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یان نەتەوە یان خوێن نابێت بەڵکو لەسەر بنەمای "ئایدیا" دەبێت و ئایدیای باڵا تەنها نیشتمانی ڕاستەقینەی ئەوانە!... ئەوان دەبنە تۆیەک بۆ جیلێکی نوێ و بۆ سەردەمێک کە دوای ڕووخانی تەواوەتی ئەم شارستانیەتە مادییە دێتە ئاراوە!...
گومان تێدا نیە کە مێژوو هێڵێکی ڕاست نیە کە تەنها بەرەو پێشەوە بڕوات! بەڵکو سوڕاوەیە!. هەروەها ئیڤۆڵا لەو کتێبەدا باسی ئەوە دەکات کە ئەم سەردەمە تاریکەی ئێستا کە هیندۆسەکان پێی دەڵێن کالی یوگا (Kali Yuga - سەردەمی تاریکی و ماددە) بەشێکە لە سووڕێکی سروشتی!. مۆدێرنیتە و جیهانگەرایی و سیستەمی دیجیتاڵی بەرهەمهێنان تەنها دواین سەمای مەرگی ئەم قۆناغەن!.
ئێمە نابێت بگرین بۆ ڕوخانی ئەم جیهانە بەڵکو دەبێت بە ساردیەوە سەیری بکەین کە ئەو شتانەی کە لەناو دەچن شایەنی لەناوچوون بوون!.. ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها جەوهەرە نەگۆڕەکانن!!!. ڕۆحی مرۆڤی باڵا، ئەو ڕۆحەی کە ئاوێتەی خودایی و ڕەهایی بووە لە سەرووی گۆڕانکاریەکانی کات و مێژووەوەیە!!.
جا کە ئێمەش لێرەین لەنێو وێرانەکانداین نەک بۆ ئەوەی بگرین بەسەر بەردە شکاوەکاندا بەڵکو بۆ ئەوەی بیناکارەکانی داهاتوو بین کاتێک زەوی جارێکی تر ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی ڕووناکی!. تا ئەو کاتە پێویستە وەک شاخێک بین و بێدەنگ و پتەو و بەرز کە گەردەلولەکانی خوارەوە ناتوانن کاریگەریان هەبێت!. با مێگەل لە خوارەوە خەریکی دروستکردنی پەیکەر بن بۆ بتەکانی ئابووری و یەکسانی ئێمە چاومان لە ئاسمانە و چاوەڕێی گەڕانەوەی پاشا ڕۆحیەکان دەکەین!.
#ئیدراک #توراس
740
لە تێپەربوونی قۆناغی مەعریفەی خۆمەوە گەیشتووم بە پەشیمانی لەسەر ئەوەی رەنگە لە رابروودا، لە کاتی نیقاشدا گاڵتەم بە سەلەفیەک یان مولحیدێک ...هد کردووە، یان لە ناخی خۆمەوە کۆمەڵە کەسانێکم بە جاهیل یان کەم مەعریفەت زانیوە!.. ئەگەرچی رەنگە کە لەناخی خۆمدا ئەو هەستەم هەبووە راست بووە بەڵام نەدەبوایە هەرگیز نطق بکرێ!.
وەعی، وەک ئیمانە لە دیدگای منەوە، یانی نوورێکە هەر کەسێک لە مەرتەبەیەکدا بەشی دراوە، بە پێی هەنگاوەکان بەرز دەبێتەوە!. بەڵام ئەوەی ئەو کاتە لام وابوو وەعی هەمووی یەک وەزن و یەک مەرەتبەیە لە کاتی گەیشتنی حەقیقەت یەکسەر وەعی درکی پێ دەکات!. بەبێ ئاگاداری ئەوە بم، خودی وەعی ئەم کەسە لە چ ئاستێکدایە!.
مرۆڤ تا زیاتر خاڵک بە جاهیل ببینیت و بە کەم ببینێت، زیاتر خۆی دەکەوێتە جەهلەوە و قەتیس دەبێت، تا گاڵتە بە جیهانبینی خەڵک بکرێ، جیهانبینی تۆ و بیکردنەوەی تۆش زیاتر دەکەوێتە ژێر گاڵتە و بێ بەها سەیرکردنەوە!. ئەوەی هەیە لە نیقاشەکەندا موجەرەد سەپابدنی هەیمنەیە! بەسەر کەسانی ترەوە..! تا خۆشم نەکەوتمە ژێر ئەو شتەوە کۆن، درکم بەمە نەکرد!.
جا لام وایە پێویستە لەسەرمان، ئەوانەی نزیکن لێمانەوە و بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵیاندا، نەک نابیت بە کەم سەیر بکرێن سەرەرایی جیاوازی فکری و هەموو ئەوانە تەنانەت جیاوازی دینیش، بەڵکو دەبێت لە هەیمەنی خۆمدا ئەو نەجات بدەم!، بۆ ئەوەی خودا، ئەم کەسە لە خۆیەوە مەبەستم خودە، دوبارە لە دایک بێتەوە!.
تەرحکردنی فکری ئیسلامی یان فەلسەفی یان هەر شتێکی تر، بۆ دواجار پەیوەست دەبێت بە خودەوە، گەر خودەکە نەما، ئیتر هیچ نامێنێتەوە جگە لەو هەیمەنەی ئەو کەسەی فکرەکەی تەرح کردووە!.
خولاسە نە قبوڵی هەیمەنەی کەس بکە بەسەرەتەوە لە رووی فکریەوە نەک خۆشت قبوڵی بکە کە کەسێک ببێتە تۆ!.
#ئیدراک
740
Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بەشی 189 لەسەر باسی سلوک؛
حەزرەتی شێخ پێناسەی "السلوک" یان گەڕان بە ڕێگای حەقدا بە چەمکێکی زۆر بەرفراوان باس دەکات نەک تەنها وەک کردەوەیەکی پەرستشی سادە!.. واتای گشتیەکەی کە "السلوک" بریتیە لە گواستنەوە لە پلەیەکی بەندایەتی بۆ پلەیەکی تر، یان گواستنەوە لە کردارێک بۆ کردارێکی تر لە پێناوی نزیکبوونەوە لەخودا...! ڕێگاکە تەنها نوێژ و عیبادەت نیە بەڵکو گۆڕانی "نەفس" و "ئەقڵ" و "زانیاری" و تەنانەت گۆڕان لە "خۆنواندن"ی خودایی (تجَلّ) لە دڵدا دەگرێتەوە!.
جا شێخی گەورە بە وردی سالکەکان بۆ چوار بەش دابەش دەکات کە ئەمە جەوهەری تێگەیشتنی ئەوە بۆ پەیوەندی بەندە و خودا؛ سالک بە پەروەردگار (السالك بربه) ئەمە باڵاترین پلەیە کە سالک لەم پلەیەدا دەگاتە ئەوەی کە خودا خۆی دەبێتە بیستن و بینین و هێزی ئەو. لێرەدا خودا کاردەکات بە دەستی بەندەکە!!. سالک بە نەفسی خۆی (السالك بنفسه) کە سالکێکە کە بە هەوڵی خۆی و پابەندبوون بە واجبات و کردەوە چاکەکان بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی خودا هەوڵ دەدات!. سالک بە هەموویان (السالك بالمجموع) کە کەسێکە کە تێکەڵەیەکە لە هەردوو حاڵەتی ئەوەی باسمان کرد کە واتە هەم بە هەوڵی بۆ خۆی دەست پێدەکات و هەمیشەش هەستی بە بوونی یارمەتی خودایی دەکات لە هەموو جووڵەیەکیاندا.
سالک کە سالک نیە (السّالك لا سالك) کە کەسێکە کە خۆی بە سەربەخۆ نابینێت لە "السلوک"دا چونکە هەست دەکات بوونی ئەو وەک شوێنێکە بۆ کردەوەی خودایی و خۆی هیچ توانایەکی سەربەخۆی نیە!.
جا شێخی گەورە لە بەشی ئەم کتیبەدا لەسەر "ئەدەب" لەگەڵ خودا بە توندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ نابێت پەلە بکات لە دادگایکردنی خەڵک یان خۆبەزلزانین! چونکە ئەم ڕێگایە غەیبە و ئاگاداریی ڕاستەقینە لای خودایە! نەک ئەو!.
جا شێخی گەورە مەبەستیەتی بە سالک بڵێت کە عیبادەت تەنها ڕواڵەت نیە بەڵکو دەبێت بەردەوام بیت لە داوای یارمەتی لە خودا، (وإياك نستعين) تەنانەت ئەم ئایەتەش دەهینیتەوە چونکە مرۆڤ بەبێ یارمەتی خودایی ناتوانێت کردەوەکان ئەنجام بدات!.
هەروەها لە ڕێگەی ئایەتی (وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى) شێخی گەورە دەیەوێت ئەو ڕاستیە بسەلمێنێت کە گەیشتوی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە تێدەگات لەوەی کارەکان لە ڕاستیدا لەلایەن خوداوە ئەنجام دەدرێن نەک بە وزەی مرۆڤ!. شێخی گەورە دەیەوێت بە ئێمە بفەرمووێت کە ڕێگای گەیشتن بە خودا تەنیا یەک شێوە نیە هەندێک بە سەفەری دەروونی و هەندێک بە گەشتکردن لە ناوەکانی خودا و هەندێکیش بە وازهێنان لە دونیا دەگەنە ئامانج!...
(لە کۆتایی ئەم بەشەدا شێخی گەورە باسی ئەوە دەکات کە ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت و ئەو قسانە تەنیا ئاماژەیەکن هەروەها بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە لە لاپەرەکاندا جێگایی بێتەوە!. بۆیەش ئەوە باس دەکەم چونکە لە هەندێک بەشی تردا باسی لێوە دەکات، هەروەها تەواوی بابەتی سلوکەکەی باس نەکردووە چونکە بابەتەکە زۆر هەڵدەگرێت!. منیش تەنیا خوێندنەوەی خۆم لەسەر قسەکانی شێخی گەورە بەیان دەکەم!)
📚الفتوحات المكية📚
بەشی 189
#شيخ_الأكبر
740
Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بەشی 187دا دەربارەی موعجیزە و کەرامەت روونکردنەوەیەکی ناوازە دەدات؛
ئایا کەرامەتی وەلی هەمان موعجیزەی پێغەمبەرە؟! حەزرەتی شێخی گەورە سەرەتا باس لە خیلافی زانایان دەکات و زۆربەی زانایان دەڵێن دەکرێت وەلیەیەک کەرامەتێکی هەبێت کە لە ڕابردوودا موعجیزە بووبێت بۆ پێغەمبەرێک بەڵام حەزرەتی شێخ هاوڕایە لەگەڵ "ئەبو ئیسحاقی ئیسفەراینی" کە دەفەرمووێت ئەمە دروست نیە. جا شێخی گەورە مەرجێک دادەنێت و دەفەرمووێت؛ دەکرێت هەمان موعجیزە لەسەر دەستی وەلیەک ڕووبدات بەڵام نەک وەک "کەرامەت" بۆ خۆی بانگەشەی پێوە بکات! بەڵکو تەنها بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی ئەو پێغەمبەرە بێت کە وەلیەکە شوێنکەوتەیەتی!.
یانی لێرەدا خاڵێکی زۆر جەوهەری دەخاتە روو شێخی گەورە کە ئەویش خودی بانگەشەیەکەیە کە دەبێت خودی موعجیزەکە کە دوبارە دەبێتەوە هەر بۆ سەلماندنی بانگەشەی خودی ئەم پێغەمبەرە بیت کە پێغەمبەرەکە بانگەشەی کردووە نەک بۆ خودی ویلایەتی وەلیەکە!.
هەروەها حەزرەتی شێخی گەورە موعجیزەش دەکاتە دوو جۆر؛ جۆری یەکەم ئەوەیە کە ئەنجامدانی کارێک کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت بیکات وەک زیندووکردنەوەی مردوو. بەڵام لە هەمان کاتدا دەفەرمووێت هەندێک جار خەڵکی لەمەدا تێکەڵاوی دەکەن وەک چۆن گۆچانەکەی موسا بوو بە مار، پەتی جادووگەرەکانیش لەبەر چاوی خەڵک بوونە مار!..
(هەڵبەتە بۆ جیاکردنەوەی سحر و موعجیزەش بابەتێکی ترە بەلام ئێستا پرسەکە ئەوە نیە)
جۆری دووەمیش کە باسی لێوە دەکات پێی دەوترێت "الصرف یانی ڕێگریکردن". ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەرێک بانگەشەی شتێک بکات کە خەڵکی ئاسایی دەتوانن بیکەن بەڵام پێغەمبەرەکە بە خەڵکەکە دەفەرموویت؛ "ئەگەر من ڕاستگۆم بم، ئەوا خودا ڕێگریتان لێ دەکات کە بتوانن وەک من بکەن!." کاتێک خەڵکەکە هەوڵ دەدەن و دەبینن توانایان نەماوە دەسەلمێت کە ئەو کەسە پێغەمبەرە!..
لێرەش خاڵێکی زۆر جەوهەری دەخاتە روو ئەویش بریتیە لەوەی خودی شتەکە دەتوانرێت بکرێ لەلایان خەڵکانێکەوە بەڵام کاتێک کە بانگەشەکە دەکرێت ئەو کەسانە هیچ دەسەڵاتێکیان نابێت و نامێنێت بۆ کردنی!.
لە کۆتایشدا دەفەرموویت؛ الإيمان بە بەڵگە نیە بەڵکو ڕووناکیە و دەفەرمووێت مەرج نیە مرۆڤ کە موعجیزە و بەڵگەی بینی یەکسەر باوەڕ بهێنێت. زۆر کەس موعجیزەیان بینی و لە ناخەوە دڵنیا بوون کە ڕاستە بەڵام لەبەر خۆبەگەورەزانین ئینکاریان کرد!.. بۆیەش دەفەرمووێت ئیمان تەنها بەڵگەی ئەقڵی نیە بەڵکو "نوور و ڕووناکیەکی ئیلاهیە" خودا دەیخاتە دڵی هەر مرۆڤێک کە خۆی بیەوێت!. دەکرێت ئەم باوەڕە بەهۆی بینینی بەڵگەوە دروست بێت یان دەشکرێت بێ هیچ بەڵگەیەک خودا بیبەخشێت!...
📚الفتوحات المكية📚
بەشی 187
#شيخ_الأكبر
740
پێشتر ئاماژەم بەمە دابوو هێرشی زەمینی تاکە کارتە بەدەست ئەمەریکاوە و وەک چۆن ئێستا بە سەختی باسی لێوە دەکرێت!.
ئێران ناتوانێت لە هێرشی زەمینی بکات بۆ سەر عومان و ئەو ناوجانەی ئاویان لەنێوانە بەڵام هێرش کردنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان شتێکی حەتمی دەبێت هەروەها بەکارهێنانی تەواوی خاکی عێراق بە هەرێمەوە لەلایان ئەمەریکاوە شتێکی حەتمیە!.
خودی هەرێم بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل زۆر گرینگترە لە بەغەدا ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئاراستە کردنی کوردەکان دژی ئێران زۆر ئاسانترە وەک لە عەرەبەکان، پێشتریش ئاماژەم بەمە دابوو کە لەلایان پارتیەوە گلۆپی سەوز بە رەهایی هەڵکراوە بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەوەی ماوەتەوە خودی یەکێتیە، بەراستی بە ئەستەمی دەبینم یەکێتی بکەوێتە ژێر هەژموونی ئەمەریکا چونکە بناغەی حیزبەکەی پەیوەستە بە ئێرانەوە، کەواتە گەر دیدگاکەم بێتە دی، گومان لەوەدا نیە خودی هەرێمی کوردستان دەبێتە گۆرەپانی جەنگەکە لە نێوان پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرۆکایەتی ئێران و ئەمەریکا!.
ئەمە شتێکی خەیاڵیش نیە، مومکینە لەم سیاسەتەدا بەڵام ئەو رووداوانەی هاتوون، بیرکردنەوەی من ئاراستە دەکەن بۆ ئەم ئەنجامە!.
ئەمەریکا تا رەدایەکی زۆر سەرکەوتوو بووە لە قاڵب دانەوەی عێراق مەبەستم وەک سەرۆک وەزیرانەکەی بەڵام بە ئەستەمی دەبینم بتوانن لە رێگای عەرەبەکانەوە جەنگەکە بکرێ چونکە هێزی ئێران و شیعایەتی زاڵە لەوێدا.. وەک پۆست نا بەلکو وەک کۆمەڵایەتی!.
ئەم لە جەنگەکەدا هەرچۆنێک شیکاری بکەی محاڵە تۆسقاڵێک لە قازانجی هەرێم بێتەوە بەداخەوە، بە پێچەوانەوە لە دوای ئێران، ژمارە یەک زەرەر دەکات هەرێمی کوردستانە و دەبێتە قوربانی!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#سیاسەت
740
سیستەمی مۆدێرنە تەنها ئامێرێک نیە بۆ بەرهەمهێنان و ئابووری بەڵکو ئایینێکی نوێیە کە خوداوەندەکەی پێی دەوترێت "زیاتر" جا ئەم سیستەمە زۆر بەباشی لە دەروونناسیی مرۆڤ تێگەیشتووە کە دەزانێت تا مرۆڤ هەست بە کاتیبوونی خۆی بکات هەرگیز نابێتە کۆیلەی بەکاربردن و کاڵا...! بۆیە وەهمی "مانەوە"مان پێ دەفرۆشێت!.
وامان لێ دەکات تەمەن و وزەی ڕۆحمان بکەینە قوربانی بۆ کڕین و کەڵەکەکرنی شتانێک کە هەرگیز بەڕاستی نابینە خاوەنیان. ڕاکردنی مرۆڤی مۆدێرنە ڕاکردنێک نیە بەرەو ئامانجێکی دیاریکراو بەڵکو ڕاکردنە لەسەر ئامێرێکی وەرزشی کە تا زیاتر و خێراتر ڕابکەیت زیاتر ماندوو دەبیت بەڵام لە کۆتایدا هەر لە هەمان خاڵی سەرەتادایت و تەنها تەمەنت لەدەست داوە!...
#ئیدراک #توراس
740
چونکە کاتێک هەوڵدان بۆ ئافرەت لە هزردا نامێنێت کۆمەڵێک کۆت و بەند دەشکێت!.
چیتر ئەو کەسە نابی بە دیار ڤیدۆی ئینستا و تیکتۆکەوە بیت چونکە هەوڵدان بۆ سرینەوە لازم دەکا دوور بی لەوانە!.
کاتێک ئیش دەکەی بە ویستی خۆتە، تەنانەت ئیشەکە بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن بۆ کۆمەڵێک ئاسوودەی و مەعریفەی خۆت نەک هەوڵدان بۆ ماددە!. چیتر ئەو کەسە نابی بە دیار خەڵکەوە هەست بە نەقس بکەی، یان لە گۆشەیەکی تەنهایدا خۆت ببینی!.
هەڵبەتە ئەو قسانەم بۆ کۆمەڵێکی تایبەتە نەک هەمووی!. بۆیەش لام وایە باشترین شت بۆ ئەم کۆمەڵەیە سرینەوەی گەیشتنە بەم رەگەزە لە هزردا.. چیتر جدیات مەگرە، گەر هەبیت بۆت دێت و گەر نەبی نابێت!. هەوڵدان بۆ ئەمە لە جێگای گەیشتن دەتکوژێت هێواش هێواش!
#ئیدراک
740
کاتێک ئافرەت دەسریتەوە لە هزردا لەم سەردەمەدا، ئەوکاتە تێدەگەی، ژیان چەندە سادە و جوان و ئاسانە، هەروەها بە ئاسانی توانایی شوێن کەوتنی شتی باڵات هەیە!.
#ئیدراک
740
لەو سررەی شەرە عەجیب تیا ماوم، ئاخۆ نەفس دەیباتەوە یاخود روح...! هێندەی خۆڵەمێشک ماومەتەوە کەچی هێشتا شەر دەفرۆشێ نەفسی بەد...!
740
یەکێک لە کێشەکانم لەگەڵ فەهمی مەرکەزدا بوو لەگەڵ خۆمدا، هەڵبەتەن لە عالەمی ماددەدا.. گومان نەبوو لام کە خودا دەبێت مەرکەز بێ بەڵام ئەوەی لام کێشە بوو دەبێت ئەم مەرکەزیەت چۆن ببێتە ئاراستەکەرێک؟!
حەقیقەتەن شێخ عبدولواحید یەحیا هەڵبەت کتێبەکەی جا لای ئەوەی تەحقیقی کردووە ئاماژەی پێ دەدات بەس بە جۆرێک کە زۆر کەم باسی دەکات تەنیا بە چەند دێرێک هەروەها بۆ من روون نەبوو راستگۆیانە!.
چونکە هەمیشە دەمویست فەهمی مەرکەزیەتەکە ببەستمەوە بە واقیع، لەوێدا کێشەکەم بۆ دروست دەبوو!. چونکە ئەو فەهمەی من لە توراسیەتم وەرگرتبوو، کاتێک دیقەتی مێژووی ئیسلامم دەدا، نەمدەتوانی خەلافەتەکان وەک مەرکەزێک سەیر بکەم، چونکە ئەو فەهمەی بۆ مەرکەزیەت هەیە لای توراسیەت جیاوازە!. کێشەکە ئەوەیە نیە کەسێک ببێتە مەرکەز وەک چۆن حەزرەتی رسول اللەﷺ، مەرکەز بوو کاتێک زیندبوو بۆ هەمووان، بەڵام دوای خۆی راستەوخۆ پەرتەوازیی دروست بوو لەناو ئومەت تا ئێستاش!. چونکە گەر مەرکەزێک هەبووایە وەها نەدەبوو!.
لێرەدا نامەوێ لاپەرەێ مێژوو هەڵبدەمەوە، بەڵام لای عورەفا ویلایەت هەیە، کە سەیری ئەم چەمکە دەکەی بۆت دەردەکەوێت هەمان ئەم مەرکەزەیە کە شێخ عبدولواحید باسی دەکات!.
بەڵام پسیارە جەوهەرەیەکە ئەوەیە ئایە ویلایەت لای ئەهلی عورەفا کە قبوڵ کراوە ئایە لای ئەهلی زاهیری، ویلایەتی زاهیری لە دوای رسوڵ اللە ﷺ کێ بوو؟! ئایە ئەم ویلایەتە بەخشرا لەلایان خەڵکەوە بە کەسێک یان لە لایەن خوداوە هەڵبژێردار؟!.
ئەگەر بڵێن لایەن خوداوە بوو، کەواتە دەبێ دان بەوەدا بنرێت کۆمەڵێکی زۆر لە سەرەتای ئیسلامدا ویلایەتیان قبوڵ نەکردووە!. وەگەر بڵین لەلایان خەڵکەوە بوو، کەواتە دەرئەنجامی ترازانی نێوان باطنی و زاهیری ویلایەت بووە!. بۆ نمونە کاتێک حەزرەتی شێخ گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت، حەزرەتی ئەبو بایەزیدی بەستانی خاوەنی ویلایەت بووە و خەلیفەی باطنی نبووەت بووە!. دەی کەواتە هەر ئەو لە رووی مەعریفەوە گەر قسان بکەین، قابیلیەتی ئەوەی هەبووە خەلیفەی زاهیری سەردەمی خۆی بێت!. کە سەیریش دەکەین لە مێژوودا وانەبووە، دەی کەواتە خودی مەرکەزیەتی زاهیری ئەو سەردەمە هەڵگری ویلایەتی باطن نیە!.
کەواتە گەر رازی نەبین دوای رسوڵ اللە ﷺ، ویلایەتی زاهیر و باطن بچراوە یانی پەیوەست نەبوونە بە یەکەوە، دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین تەواوی مەنهەجی تەسەوف هەڵەیە!. هەڵبەتە نامەوی نوسینەکە درێژ بێتەوە بەڵام یەکێک لە ئەساسیەتەکان هەڵدەوەشێتەوە!.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت
740
ماستەر ئیکھارت، کاتێک کڵێسا دژایەتی کرد لەسەر ئەوە بوو کە ئەو تێروانینێکی تەواو جیاوازی هەبوو بۆ رووداوی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بی) ئەوەی کە لام زۆر جوان بوو ئەم تێگەیشتنەی ئەوە!.. چونکە ئەو وا دەبینیت کە حەزرەتی مریەم لە مقامێکی بەرزدا بوو وەک پاکیەتی ئەم پاکیەتیش، پاکیەتی بوو لە تەواوی جیهانی ماددە! گەر سادە بکەمەوە فەنا ببوو!. جا حەزرەتی مریەم توانا و وەرگرتنی وشەی خودای هەبوو!. بۆیەش کوری خودا لە دایک بوو!. تەنانەت ئەڵێت گەر مەسیحیەکان، لە ناخی خۆیاندا وشەی خودا لە دایک نەبیت، خودی ئەم رووداوە هیچ سودێکی پێناگەینیت!..
ئەم قسەی ئەو لازم دەکا کە لای ئەو وانیە حەزرەتی مەسیح کوری خودا بێت بە حەقیقەت!، بەڵکو توانەوەیە لە ئیرادەی ئیلاهی!، وەک چۆن لای تەسەوفی ئیسلامی فەنا بوون هەیە لە خودا!، بە هەمان شێوە لای ئەو کوری خودا بەم مانایە دێت!، نەک مەبەست حەقیقەتی کوری خودا بیت وەک زۆربەی مەسیحیەکان!.
وەک چۆن شێخ عبدولواحید یەحیاش کە باسی روحی هەژار دەکات کە قسەی شێخی گەورە ابن عەرەبی، هەمان شت هاوتەریبە لەگەڵ فەهمی ئیکهارت، لای ماستەر ئیکھارت بە تایبەتی لەو کتێبەی لەبەردەستمە لە لێدوانەکانی هی کریسمیس باسی سێ مەرج دەکات کە ئەڵیت هەژاری راستەقینە هی ماددە و سامان نیە بەڵکو هەژاری باطنیە!. سێ شتەکە ئەوەیە کە دەڵیت ئەم روحە هەژارە: هیچی ناوێت! و هیج شتێک نازانیت، هیچ شتێکی نیە. جا روونیان دەکاتەوە کە "هیچی ناوێت" مەبەست تێیدا ئەوەیە مرۆڤەکە نە بەهەشتی دەوێ نە هیچ بەڵکو خۆی تەسلیمی ئیرادەی خودا دەکات!. هیچ شتێک نازانیت باسی ئەوە دەکات دەبێت پێشوەختە دەبیت خۆی پاک بکاتەوە لە هەموو بیرکردنەوە و تەسەورێک لەسەر خودا چونکە هەر شتێک کە بیری لێ بکاتەوە لە زاتی خودا، خودا نیە بەڵکو پتێکە لە مێشکی!!!. هیچی نیە ئەمەش بەم مانایە دێت کە نەک تەنیا ماددە! بەڵکو شتێک نەمێنێتەوە تێیدا بڵێت ئەوە منم!..
جا لای ئەو دەبارەی خودا و بوونیش، Oneness هەیە یانی یەکێتی بە هەمان شێوەی تەسەوفی ئیسلامی وەحد وجود!. ئەو دژایەتی فرە بوون و دابەشکردن دەکات!. لای ئەو خودا "یەک"ێکی رەهایە!، ئەمەش وا دەکات خودا لەسەرەو هەموو شتێکەوە بێت لە سەرەو زەمان و مەکان، ماهیەت...هد..! گەردوونیش لای ئەو تەنیا تەجەلایی خودایە لە فرەیدا..! هەروەها چەمکی Emanation لە کتێبەکە بەکار دەهینیت کە روونە لە نیۆپلاتۆنیزمەوە هاتووە!. کە هەموو شتێک لە خودا دەرچووە، ئامانجیش گەرانەوەیە بۆ ئەم یەکێتیە رەهایە!.
https://t.me/turase0
#ئیدراک
740
چەمکی روح لە سەردەمی ئیکهارتدا کە هەڵگری بیرەوەری و ئیرادە و بیرکردنەوە بوو بەڵام لای ئەو تەنیا ئەوە نەبوو!. بەڵکو لای وابوو خاڵێکی قوڵ و شارەوە هەیە کە تەواو پاک و پێگەردە، هیچ وێنە و خەیاڵێکی ماددی ناتوانیت پێ بگاتت!. جا ئەو خاڵە قوڵەی ناودەبرد بە بێدەنگی یانی سکوت!..
لە تەسەوفی ئیسلامیشدا بەرزترین مەرتبە کە فەنا دەبێت لە خودا، دەگاتە مەرتبەی سکوت!..
#ئیدراک
740
لای ماستەر ئیکهارت، خودی چاکە لە خودایە Goodness itself!، جا لای ئەو تەنانەت مرۆڤێک کاتێک کە خاڵی دەبێتەوە لە خودی خۆی! بە ئەڵمانی پێ دەڵێت Abgeschiedenheit، بەم ئەقڵە رووتەوە، ئیتر چاکە دەکات!.. چونکە ئیتر خودا لە رێگای ئەوەوە کارەکان دەکات!...
یانی بیزەبت ئەم فەنا ئیلاهیەی کە لای تەسەوفی ئیسلامی هەیە!.
#ئیدراک
