وحدوي
الذهاب إلى القناة على Telegram
740
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+230 أيام
أرشيف المشاركات
740
شیکردنەوەیەکی مێژوویی و سیاسی بۆ پارتی و یەکێتی؛
مێژووی سیاسیی هەرێمی کوردستان، لە دوای راپەڕینی ١٩٩١ەوە، مێژوویەکە لە بێئومێدیەکی قوڵی فەلسەفی و داڕمانی ئەخلاقی. ئەو دوو هێزەی کە خۆیان وەکو ڕزگارکەری نەتەوەیەک پێناسە دەکرد (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لەبری بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکرات، سیستەمێکی ئۆلیگارشیی(oligarchy) خێزانی و حیزبیان دروست کرد کە بەتەواوی دەچێتە چوارچێوەی ئەو رێگاێ تۆقێنەرەیی کە جۆرج ئۆروێڵ لە ڕۆمانی "١٩٨٤"دا وێنای کردووە!.
بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دروستبوونیان و ئەو ململانێ خوێناویەی لە نێوانیاندا هەبووە. لە دوای دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لە ١٩٩٢ ئەم دوو حیزبە نەیانتوانی لە فۆڕمی "شاخ" و عەقڵیەتی خێڵەکی دەربچن بەرەو فۆڕمی "دەوڵەتداری". شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨ کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران گەنجی کورد تەنها لەپێناو دابەشکردنی داهاتی گومرگ و قۆرخکردنی دەسەڵاتدا بوو..!
لێرەدا، مۆدێلی "شۆڕش" بەتەواوی لەو شیکارییە مێژوویە دەچێت کە جۆرج ئۆروێڵ لەسەر زاری ئیمانوێل گۆڵدشتاینەوە لە ڕۆمانی ١٩٨٤ خستوویەتەڕوو. جا لەو کتێبەکەدا هاتووە کە بە درێژایی مێژوو کۆمەڵگە دابەش بووە بەسەر سێ چیندا کە چینەکانی سەرەوە، ناوەڕاست، خوارەوەیە. ئامانجی چینی ناوەڕاست ئەوەیە کە جێگەی چینی سەرەوە بگرێتەوە بۆ ئەمەش چینی خوارەوە (جەماوەر) بەکاردەهێنێت بە دروشمی "ئازادی و یەکسانی" بەڵام کاتێک دەگاتە دەسەڵات چینی خوارەوە دەخاتەوە هەمان دۆخی کۆیلایەتی پێشوو و خۆیان دەبن بە چینی سەرەوەی نوێ!. ئەمە ڕێک مێژووی پارتی و یەکێتیە ئەوان (چینی ناوەڕاست) جەماوەری کوردیان (چینی خوارەوە) بەکارهێنا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس (چینی سەرەوە) بەڵام هەرکە گەیشتنە دەسەڵات خۆیان بوون بە دیکتاتۆرێکی نوێ و خەڵکیان خستەوە ژێر چەپۆکی نەداری و سەرکوتکردن!.
یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی حیزبەکەی ئۆروێڵ بریتیە لە "جەنگ واتە ئاشتی". مانا فەلسەفیەکەی ئەمە ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی تۆتالیتار پێویستی بە دروستکردنی قەیران و جەنگی بەردەوام هەیە (چ جەنگی سەربازی یان ئابووری) بۆ ئەوەی سەرنجی هاووڵاتیان لەسەر کێشە ناوخۆیەکان لابدات و لە دۆخێکی ترسی بەردەوامدا بیانگوازێتەوە. ئۆروێڵ دەڵێت کە مەبەستی سەرەکی لە جەنگی مۆدێرن لەناوبردنی بەرهەمی ڕەنجی مرۆڤەکانە بێ ئەوەی ئاستی بژێویی ژیانیان بەرز بکرێتەوە چونکە ئەگەر خەڵک کاتی پشوودان و سامانیان هەبێت ئەوا هۆشیار دەبنەوە و بیر دەکەنەوە بەمەش دەسەڵاتی ئۆلیگارشی دەڕووخێنن!!.
سیاسەتی پارتی و یەکێتی بەتەواوی لەسەر ئەم بنەمایە کار دەکات. لەبری جەنگی سەربازیی گەورە ئەوان "جەنگی ئابووری" و قەیرانی دەستکردیان بۆ خەڵک دروست کردووە. پرسی "ئابووریی سەربەخۆ"، بڕینی مووچە و ململانێی بەردەوام لەگەڵ بەغدا ئەو جەنگە بەردەوامەیە کە پارتی و یەکێتی پشتی پێ دەبەستن. بە هێشتنەوەی هاووڵاتی و فەرمانبەری کورد لەسەر لێواری برسیەتی و سەرقاڵکردنیان بە خەمی پەیداکردنی بژێویی ڕۆژانە (وەک وەرگرتنی مووچە یان بەنزین) ڕێگە دەگرن لەوەی هاوڵاتی کاتی هەبێت بیر لە ئازادیە سیاسیەکانی و مافە سەرەکیەکانی بکاتەوە!. بەو پێیەی دەسەڵات سامانی نەوت و داهاتی ناوخۆ بەفیڕۆ دەدات و قۆرخی دەکات، خەڵک دەخاتە دۆخێکی ناهەمواری دارایەوە، ئەمەش ڕێک جێبەجێکردنی ئەو تیۆریەی ئۆروێڵە کە دەڵێت بەرهەمی کار دەبێت لەناو ببرێت بۆ ئەوەی خەڵک هەمیشە لە دۆخی چاوەڕوانی و نەداریدا بێت و دەسەڵاتی ئۆلیگارشیش پارێزراو بێت.
تەنانەت مۆدێرنە لە ڕووە فەلسەفیەکەیەوە وەک ئەوەی لای کانت، لۆک و ڕۆسۆ هەیە پێداگری لەسەر ئازادیی تاک، پەیمانی کۆمەڵایەتی، سەروەریی یاسا، و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ دەکات. بەڵام پارتی و یەکێتی هیچ کام لەم پرەنسیپانەیان نیە. ئەوان خاوەنی هیچ "مەبدەئێکی فەلسەفیی بەهێز" نین. ئایدۆلۆژیای ئەوان تەنها یەک شتە کە "مانەوە لە دەسەڵات بە هەر نرخێک بێت". لێرەدا دەگەینە ترۆپکی نیهیلیزمی سیاسی یانی هیچگەرایی سیاسی. ئەوان هیچ باوەڕێکی قووڵیان بە ناسیۆنالیزمی کوردی، سۆسیالیزم، یان لیبراڵیزم نەماوە بەڵکو ئەم چەمکانە تەنها وەک ماسکێک بۆ پاساوهێنانەوەی بوونی خۆیان بەکاردەهێنن.
لەم خاڵەشدا زۆر لە سیستەمەکەی ١٩٨٤ دەچن. لە ڕۆمانەکەدا، ئۆروێڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی حیزبە نوێیەکان لە سەدەی بیستەمدا جیاواز بوو لەوانەی ڕابردوو چونکە ئەوان بە ئاشکرا ئامانجیان بەردەوامیدان بوو بە "نائازادی" و "نایەکسانی". هەروەها حیزبەکە ئامانجی نیە خزمەتی مرۆڤایەتی بکات یان کۆمەڵگەیەکی یوتۆپی(utopian) دروست بکات بەڵکو خودی "دەسەڵات" تاکە ئامانجە و حیزب دەیەوێت پرۆسەی مێژوو بوەستێنێت و بۆ هەمیشە خۆی لە لوتکەدا بهێڵێتەوە. سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتیش گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی کە هیچ پڕۆژەیەکیان بۆ ئایندە نیە جگە لە پاراستنی ئیمپراتۆریەتە ئابووری و سەربازیەکەی بنەماڵەکانیان!.. مۆدێرنە لای ئەوان تەنها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ چاودێریکردنی وردی هاووڵاتیان و دروستکردنی دەزگای زەبەلاحی موخابەراتیە!.
جا لە هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنیەکانی وەک پاراستن و زانیاری، هەمان ڕۆڵی "پۆلیسی بیرکردنەوە" (Thought Police) دەبینن کە لە ڕۆمانی ١٩٨٤دا باسکراوە. ڕۆڵی ئەم دەزگایانە تەنها پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی نیە بەڵکو پاراستنی ئاسایشی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانە. هەر دەنگێکی جیاواز هەر ڕەخنەیەک لە میدیاکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک هەڕەشە دەبینرێت و سەرکوت دەکرێت. ئۆروێڵ وەسفی پۆلیسی بیرکردنەوە دەکات کە چۆن چاودێریی هەموو جوڵەیەک و دەنگی خەڵک دەکەن و تەنانەت بیرکردنەوەی جیاواز دەبێتە گەورەترین تاوان. لە هەرێمی کوردستانیشدا ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەڕفێندرێن، زیندانی دەکرێن، یان تیرۆر دەکرێن تەنها لەسەر دەربڕینی بیروڕایەکی جیاواز!..
لەپاڵ سەرکوتکردنی جەستەیی، ئیغتیالکردنی عەقڵیش لە ڕێگەی میدیاوە بەردەوامە. پارتی و یەکێتی "وەزارەتی ڕاستی" تایبەت بە خۆیان هەیە کە پێکدێت لە دەیان کەناڵی تەلەفزیۆنی، ماڵپەڕ و سوپایەکی سێبەری دیجیتاڵی. کاری ئەم دەزگایانە بریتیە لە شێواندنی ڕاستیەکان دوبارە نوسینەوەی مێژوو و دروستکردنی گوتارێکی چەواشەکارانە. لە کتێبەکەی ئۆروێڵدا، حیزب بەردەوام مێژوو دەستکاری دەکات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە پێشبینیەکانی سەرکردە (Big Brother) هەمیشە ڕاست بوون و هەر بەڵگەنامەیەک کە پێچەوانەی ویستی دەسەڵات بێت لەناو دەبرێت!. دروشمی حیزب ئەوەیە کە "ئەوەی کۆنتڕۆڵی ڕابردوو بکات کۆنتڕۆڵی ئایندە دەکات! جا ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئێستا بکات کۆنتڕۆڵی ڕابردوو دەکات!".
پارتی و یەکێتیش مێژووی خەباتی کوردیان قۆرخ کردووە، هەڵە کوشندەکانی خۆیان دەسڕنەوە یان دەیگۆڕن بۆ "دەستکەوتی نیشتمانی" و مێژوو بە جۆرێک دەنووسنەوە کە خۆیان بە تەنها پاڵەوانی نەتەوە بن و هەموو نەیارەکانیان بە "خائین" پێناسە بکەن. ئەوان وا لە تاک دەکەن کە تەنانەت متمانەی بە یادەوەرییەکانی خۆیشی نەمێنێت!.
یەکێک لە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە، ناچارکردنی تاکە بە پەیڕەوکردنی چەمکی "دوفاقی" یان بیرکردنەوەی دوانە. ئۆروێڵ ئەم چەمکە بەوە پێناسە دەکات کە کەسێک لە یەک کاتدا باوەڕی بە دوو بیرۆکەی دژبەیەک هەبێت و هەردووکیان قبوڵ بکات واتا بزانێت کە شتێک درۆیە بەڵام بە جۆرێک ڕەفتار بکات وەک ئەوەی ڕاستیەکی ڕەها بێت!. لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەی خەڵک، بەتایبەت کادر و فەرمانبەرانی حیزبی، دەزانن کە دەسەڵات گەندەڵە، سامان دەدزێت و هیچ باوەڕێکی بە دیموکراسی نیە بەڵام بۆ ئەوەی بژێویی ژیانیان مسۆگەر بکەن و لە مەترسی دوور بن لەسەر شاشەکان و لە کۆبونەوەکاندا ستایشی مەزنیی سەرکردەکان دەکەن و بەرگری لە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان دەکەن ئەمە دەبێتە هۆی کوشتنی ویژدان و دروستکردنی کەسایەتیەکی شیزۆفرینی (لێکترازاو) لەناو کۆمەڵگەدا. کاتێک مرۆڤ ناچار دەبێت درۆ بکات بۆ ئەوەی بژی!! بەهای مرۆڤایەتیی خۆی لەدەست دەدات. لە ڕۆمانەکەدا، دەسەڵات دەیەوێت خۆشەویستی و سۆزی مرۆڤەکان تەنها بۆ (Big Brother) بێت و هەموو جۆرە پەیوەندیەکی مرۆیی تر خاڵی بکرێتەوە لە هەستی ڕاستەقینە. لە کوردستانیشدا، لایەنگری حیزبی و کۆیلایەتی بۆ شەخس، خراوەتە سەرووی ئینتیمای نیشتمانی و هەستی مرۆڤایەتیەوە!.
لە کۆمەڵگەی ١٩٨٤دا، ڕێژەی ٨٥٪ی دانیشتووان بە (Proles) یان چینی کرێکار و خوارەوە ناسراون. حیزب زۆر گرنگیان پێ نادات تا ئەو کاتەی سەرقاڵن بە ئیشی قورس، کێشەی ڕۆژانە، خەمخواردن بۆ بژێوی، سەیرکردنی فیلمی بێمانا، و قومارکردن (یان لۆتەری). دروشمی حیزب بۆ ئەوان ئەوەیە "پرۆل و ئاژەڵەکان ئازادن". واتا ئازادن لەوەی هەرچیەکی بێمانا دەکەن با بیکەن تەنها با هۆشیاریی سیاسیان نەبێت!. پارتی و یەکێتی بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەکەن. ئەوان کۆمەڵگەیان نوقمی کێشەی بچوک و سەتحی کردووە. لە ڕێگەی میدیاکانەوە، بەرنامەی بێمانا، ململانێی دروستکراوی سۆشیاڵ میدیا و کێشە خێزانیەکان زەق دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جەماوەر سەرقاڵ بێت!... ئەوان نایانەوێت خەڵک خاوەنی فەلسەفە و بیرکردنەوەی قووڵ بێت. زۆرینەی خەڵک بەتەواوی بێئومێد کراون. ئەو ڕێژە زۆرەی گەنجان کە ساڵانە کوردستان جێدەهێڵن و بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن، دەرەنجامی ئەو فشارە دەروونیەیە کە سیستەمەکە دروستی کردووە. گەنجی کورد هەست دەکات هیچ بەهایەکی نیە، ئایندەی لێ سەندراوەتەوە و لەناو سیستەمێکدا دەژی کە تێیدا دڵسۆزی بۆ وڵات هیچ مانایەکی نیە ئەگەر دڵسۆز نەبیت بۆ حیزب!... جا لە ڕۆمانەکەدا پاڵەوانی چیرۆکەکە (وینستۆن) دەنووسێت: "ئەگەر ئومێدێک هەبێت، ئەوا لەناو پرۆلەکان (چینی خوارەوە)دایە". بەڵام دواتر دەگاتە ئەو تێگەیشتنەی کە: "تاوەکو هۆشیار نەبنەوە، هەرگیز یاخی نابن، تاوەکو یاخیش نەبن، ناتوانن هۆشیار ببنەوە!!".
740
لە حەزرەتی سیدنا مەعسوم ئیمامی عالەم (عەلی) عليه السلام، پسیاری لێ دەکرێت، بە چ شتێک خودات ناسیوە؟!
لە وڵامدا دەفەرمووێت:
بم عرفني به نفسه. (زاتی خۆیی، خۆی پێناساندم. یانی ئەو زاتە گەورەیە لە رێگایی ئەقڵەوە خودایی نەناسیەوە، بەڵکو لە رێگای حەزرەتی سەیدنا مەعسوم، سید وجود ﷺ بووە، لەگەڵ قورئان، ئەمەش هەر خودا دەکاتەوە چونکە دانیەک نێردراوی خودایە، دانیەکیش کەلامی خوایە) لا تشبهه صورة، ولا يدرك بالحواس، ولا يقاس بالناس، (خودای گەورە لە سەرووی ماددە و شێوەوەیە. مێشکی مرۆڤ هەر وێنەیەک بهێنێتە پێش چاوی بۆ خودا، ئەوا خودا نیە!، هەروەها مرۆڤ ناتوانێت بەو پێنج هەستەوەرەی کە هەیەتی درک بە زاتی خودا بکات چونکە خودا ماددە نیە! خودا بە پێوەرەکانی مرۆڤ ناپێورێت، جا بۆیە هەر تەسەوەر و شتێک هەبێت لە ئەقڵدا دەربارەی خودا، ئەوە ئەوە نیە و هەڵەیە!)، قريب في بعده، بعيد في قربه، (جا لێرەدا ئاماژەیەکی زۆر باڵایە کە مەبەستی ئەوەیە هەرچەندە خودا زۆر لەسەرووی ئێمەوەیە، جا سەروو مەبەستم لە رووی شوێنەوە نیە! چونکە خودا شوێنی نیە!، جا لە زات و گەورەییدا لێمان "دوورە" و دەستمان پێی ناگات بەڵام لە هەمان کاتدا بە علم و ئاگاداری و بەزەیەکەی لە دەماری گەردنمان لێمان "نزیکترە". پێچەوانەکەشی ڕاستە!، زۆر لێمانەوە نزیکە، بەڵام لە ڕووی مەقام و گەورەیەوە زۆر بەرز و دوورە لە درکپێکردنی مرۆڤ! وشەی مقامیش مەبەستم مەجازە ئەگینا خودا دروستکەری مقامە نەک خۆی لەناو مقامێکدا بیت!، دوورەیەکەش لەگەڵ بەرزەیەکە مەبەستم دووری ماددی و حسی نیە!) هو فوق كل شيء، ولا يقال تحته شيء، وتحت كل شيء ولا يقال فوقه شيء، وأمام كل شيء ولا يقال وراءه شيء، ووراء كل شيء، ولا يقال شيء أمامه، (ئەم بڕگەیە ڕەتکردنەوەی شوێن و ئاراستەکانە بۆ خودا. مەبەستی ئەوەیە کە کاتێک دەڵێین خودا "لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە"، مەبەستمان بەرزیی شوێن نیە تا بڵێین شتەکانی تر لە خوارەوەن کەواتە شوێن نایگرێتەوە! بەڵکو مەبەست بەرزی و باڵادەستیی زاتە. ئەو سەرەتا و پێشینە پێش هەموو شتێک هەبووە و کۆتایی و پاشینە پاش لەناوچوونی هەموو شتێک دەمێنێتەوە و کاتو زمان کاریگەری لەسەر نیە. خودا دەورەدراو و سنووردار نییە بە ئاراستەکانی سەرەوە، خوارەوە، پێشەوە، دواوە!)، علمه بما يكون كعلمه بما كان، فسبحان من هو هكذا ولا هكذا غيره.
(زانستی خودا زانستێکی ڕەهایە. بۆ ئێمەی مرۆڤ کات دابەش دەبێت بۆ ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو، بۆیە داهاتوومان لێ نادیارە. بەڵام بۆ خودا، هەموو کاتەکان ئاشکرا و یەکسانن ئەوەی هێشتا ڕووینەداوە بە هەمان وردی دەیزانێت کە چۆن ئاگاداری ئەوەیە کە هەزاران ساڵ لەمەوپێش ڕوویداوە. بۆیە ئەو لە کۆتاییدا دەفەرموێت پاکی بۆ ئەو زاتەی تەنها خۆی شایەستەی ئەم سیفەتانەیە و هیچ دروستکراوێک هاوبەشی نیە لەم مەزنیەدا!.)
"ئەمە شەرحی وڵامەکەیەتی کە خۆم کردومە لەسەر بنەمایی ئەهلی زاهیر"
بەڵام گەر بە شێوازێکی عیرفانی لە وڵامەکەی بروانین جیاوازترە تا رادەیەک:
بماذا عرفت ربك؟ قال: بم عرفني به نفسه:
مرۆڤ ناتوانێت لە ڕێگەی ئەقڵی موجەرەد زاتی خودا بناسێت چونکە ئەقڵ سنووردارە. مەعریفەی حەقیقی تەنها لە ڕێگەی تەجەلی ئیلاهی و کەشفەوە دەبێت. واتە خودا خۆیەتی کە خۆی دەناسێنێت، ئەو هەم ناسەرە (العارف) و هەم ناسراوە (المعروف). حەزرەتی ئیمامی عالەم، لێرەدا دان بەوەدا دەنێت کە مەعریفەکەی بەرهەمی هەوڵی کەسیی نیە، بەڵکو دەرئەنجامی کردنەوەی دەرگای تەجەلیاتە لەلایەن حەقەوە بۆی بەپێی ئەو ئامادەیەی (الاستعداد) کە هەیەتی!.
لا تشبهه صورة، ولا يدرك بالحواس... قريب في بعده، بعيد في قربه:
"لا تشبهه صورة" ئەمە مهقامی تەنزیهە، زاتی پەروەردگار لە سەرووی هەموو وێنە و فۆڕمێکدایە. ولا يدرك بالحواس یانی بە پیچ هەستەوەرەکە هەرگیز درک ناکرێت.
"قريب في بعده، بعيد في قربه" لێرەدا کە پێی دەوترێت (حیرەت). خودا ئەوەندە دوورە بەهۆی گەورەیی و بێسنووری زاتیەوە کە کەس پەی بە کرۆکی نابات بەڵام لە هەمان کاتدا لە "دەماری مل" نزیکترە بەهۆی ئەوەی کە ئەو حەقیقەتی بوونی هەموو شتەکانە. حەق پێویستی بەوە نیە شوێن ببڕێت بۆ ئەوەی لێت نزیک بێت یان لەناو شوێندا بێت یان بێتە شوێنی تۆوە!، ئەو لە ناخ و حەقیقەتی شتەکاندایە لە هەمان کاتدا لە سەرووی تایبەتمەندیەکانیانەوەیە وەک ماهیەتەکان!.
هو فوق كل شيء، ولا يقال تحته شيء، وتحت كل شيء ولا يقال فوقه شيء:
بوون تەنها یەکە و ئەویش بوونی حەقە (الوجود الحق).
ئیمامی عالەم لێرەدا درک بەوە دەکات کە چەمکەکانی سەرەوە، خوارەوە، پێشەوە، دواوە ئاڕاستەی شوێنین و بۆ زاتی بێسنوور نابن. کە دەفەرموێت ناوترێت شتێک لە ژێریەتی یان لە سەروویەتی، یانی "غەیر" بوونی نیە تا ببێتە پێوەرێک بۆ دیاریکردنی جێگای خودا. خودا خۆی پەیمانەیەکە کە هەموو ئاڕاستەکان دەگرێتەوە (وهو المحيط بكل شيء) بۆیە نە "سەرەوە"ی هەیە و نە "خوارەوە" چونکە خۆی باوەشی بە هەموو شوێنێکدا کردووە بەبێ ئەوەی شوێن بیگرێتەوە!.
علمه بما يكون كعلمه بما كان:
بۆ مرۆڤ، زەمەن دابەش دەبێت بۆ ڕابردوو و داهاتوو. بەڵام بۆ خودا، زەمەن بریتیە لە "ئێستایەکی هەتاهەتایی" (الآن الدائم).
چەمکێک هەیە پێی دەوترێت "الأعيان الثابتة" واتە حەقیقەتی هەموو دروستکراوەکان پێش ئەوەی بێنە نێو بوونی دەرەکیەوە لەنێو زانستی خودادا بە شێوەیەکی نەگۆڕ هەبوون وەک ماهیەت. زانینی خودا بە ڕابردوو و داهاتوو جیاوازی نیە چونکە ئەو ملکەچی گۆڕانکاریەکانی کات نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە کات و جولە ملکەچی ئەو زاتەن. هەموو شتێک لە یەک نیگادا لە یەک ساتدا لای ئەو حازرە و هەیە!.
کاتێک دەفەرموێت: فسبحان من هو هكذا ولا هكذا غيره، مرۆڤ دەخاتە ئەو پێگە عیرفانیەی کە عەقڵ تێیدا دەوەستێت! لێرەدا زمان لە گوزارشتکردن دەستەوسانە و بێدەسەڵاتە. ئەم دەقە تەنها وەسفێکی لاهوتی نیە بەڵکو بانگهێشتێکە بۆ مرۆڤ تا بزانێت خودا بە پێوەرە مرۆیەکان ناپێورێت (ولا يقاس بالناس)بەڵکو دەبێت بە دڵی پاک و چاوی بەصیرەتەوە ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی نووری تێگەیشتن و حەقیقەت!.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت
#عەقیدە #ئیدراک
740
بیرهێنانەوە،
هەر کەسێک ئاگاداری نوسینە سیاسیەکان بی هی پێشتر باسم بە وردی کردووە!... کە پاکستان تەنیا لە رێگایی سعودیاوە دێتە جەنگەوە... گەر پاکستانیش بکەویتە ناو شەرەکە... راستەوخۆ جەنگی جیهانی بەرپا دەبێت...! هەرچەندە ئەوە شتێکی حەتمیە... ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت!
جا بۆیە پاکستان ئاگاداری ئێران دەکاتەوە کە سعودیا، هێڵی سوورە!... چونکە بەرژوەندی ئابووری تەواوی لەگەڵە!
#سیاسەت
740
وما منها شهور أو دهور * تمر وتنقضى إلا أتى لي / وتخبرني بما يأتي ويجري * وتعلمني فأقصر عن جدالي
-حەزرەتی غەوسی گەیلانی
شێخ کۆنترۆڵی کاتەکانی هەیە. هیچ مانگ و ساڵ و سەردەمێک تێپەڕ نابێت مەگەر پێشتر بێتە خزمەت شێخ و پێی بڵێت کە چی ڕوودەدات و چی لەگەڵ خۆی هێناوە لە قەدەرەکان!!. کاتێکیش قەدەری خوای زانی! چاوی دادەخات و هیچ ڕەخنە و مشتومڕێک بەرامبەر قەدەری خودا ناکات!..
جا سۆفیەکان دەفەرموون "الصوفي ابن وقته" سۆفی کوڕی کاتی خۆیەتی یانی لە ئێستادا دەژی بەڵام عارفە گەورەکان پێیان دەوترێت "أبو الوقت" (باوکی کات) یانی زاڵن بەسەر زەمەندا!.. پەردەی کاتیان لەسەر لادراوە کەشف بووە بۆیان و دەتوانن ڕووداوەکانی داهاتوو لەڕێگەی بینینی "لوح المحفوظ"ەوە ببینن!..
#ئیدراک
740
فلو ألقيت سري فوق نار * لخمدت وانطفت من سر حالي / ولو ألقيت سري فوق ميت * لقام بقدرة المولى مشالي / ولو ألقيت سري في جبال * لدكت واختفت بين الرمال / ولو ألقيت سري في بحار * لصار الكل غوراً في الزوال.
ئەم چوار دێڕە ئاماژەیە لە "کەرامات" و هێزی لەڕادەبەدەری ڕۆحی حەزرەتی شێخ عبدولقادری گەیلانی کە لە خودا نزیکە!. ئەگەر بەشێک لە هێزی ڕۆحی خۆی بخاتە سەر ئاگر، دەکوژێتەوە!. ئەگەر بیخاتە سەر مردوو، بە ئیزنی خوا زیندوو دەبێتەوە!. ئەگەر بیخاتە سەر چیا، وردوخاش دەبێت، دەریای پێ وشک دەبێت! ئەمە نیشانەی دەسەڵاتی تەواوەتیە بەسەر توخمەکانی سروشتدا!!.
جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەربارەی ئەمە دەفەرموویت کە پێی دەوترێت "الولاية التكوينية" یان "التصرف في الكون". جا ڕوونی دەکاتەوە کە مرۆڤی کامڵ وێنەی عالەمی بچوکە، بۆیە دەسەڵاتی بەسەر عالەمی گەورەدا هەیە!. کاتێک مرۆڤ بەتەواوی لە خودا فەنا دەبێت ئەوا کردەوەکانی دەبنە کردەوەی خودا (وما رميت إذ رميت ولكن الله رمى) بۆیە دەتوانێت کاریگەری لە مەخلوقەکانی تردا بکات بە ئیزنی خودا. زیندوکردنەوەی مردوو تەجەلی ناوی (المحيي)یە و وردکردنی چیاکان تەجەلی ناوی (القهار)ە بەسەر شێخدا...!
#ئیدراک
740
أنا الحسني والمخدع مقامي * وأقدامي على عنق الرجال
شێخ شانازی بە ڕەچەڵەکی پاکی پێغەمبەرایەتیەوە دەکات کە لە نەوەی ئیمام حەسەنی کوڕی عەلیە. "المخدع" ئەو ژوورە تایبەتەیە کە پاشاکان تێیدا دەبن واتە مەقامی من لەلای خودا زۆر تایبەت و نزیکە. دێری "پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیاکانە" بەناوبانگترین وتەیەتی کە نیشانەی ملکەچبوونی هەموو ئەولیاکانی سەردەمەکەیەتی بۆ فەرمانەکانی!!.
وولاني على الأقطاب جمعا * فحكمي نافذ في كل حال
خودا دەسەڵاتی پێ داوم بەسەر سەرجەم قوتبەکاندا...! هەر بڕیارێک بدەم لە جیهانی ڕۆحانیدا دەبێت جێبەجێ بکرێت بێ هیچ ڕێگریەک!!.
ئەمە قەسیدەی شێخ عەبدولقادری گەیلانیە غەوسی گەورە، ئەمشەو خەریکی خوێندنەوە و شروحاتی بووم. لام وایە ئەم شەتەحاتانەی وتیەتی بەداخەوە فەرامۆش کراوە...! هیچ باس ناکری و شەرح ناکرێ!.
#ئیدراک
740
نوخبەی ئیسلامی ئەهلی سوننە و شیعە لە چوارچێوەی سیاسەتی راسترەو و چەپرەودا؛
کاتێک وێنە گەورەکەی گۆرەپانی جیهانی سیاسی دەکەی، ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت کە جیهانی ئیسلامی دابەش دەبێت بەسەر دوو جەمسەری سیاسی کە چەپرەو و راسترەوە. کاتێک مەیلی سیاسی تورکیا و سوریا و سعودیا و پاکستان...هد دەخوێنێتەوە، ئەوان زیاتر مەیلیان بۆ راسترەوەکان هەیە لە رووی سیاسیەوە وەک ئەمەریکا و ئوروپا، کە جەمسەرەکە ئەمەریکایە!.
ئەمەش شتێکی ئارەزوو مەندی نیە لەواندا بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ ئەم بەرژوەندیە ئابووری و دینیانە کە دەیدۆزنەوە لە جەمسەری ئەمەریکا. چونکە مافی خاوەنداریەتی خاک و خانوو .. هد، هەروەها ئازادی لە عیبادەت و پەیرەوکردنی دابونەریەت و رێورەسمە ئاینیەکان، قبوڵ کراوە لە فکری راسترەوەکاندا. هەروەها سەلەفیەت ئەگەرچی زۆر بابەتی فکریدا هاوتەریبە لەگەڵ مارکسیەتدا بەڵام هێشتاکە لە رووی سیاسیەوە مەیلی بەرەو راسترەوەکانە. ئەمانەش ناگەرێنەوە سەر تەنها یەک هۆکار بەڵکو چەندین هۆکار هەم شەرعی لە رووی فقهیە هەم عەقیدەی هەیە!.
بۆ نمونە فکری شۆرش لە هزری سوننەدا لە دۆخێکدا کە فیتنەیەکی گەورەتر لە دایک بێت، ئەمە شتێکی قبوڵ نەکراوە، بە گشتی لەگەڵ سەقامگیریدان وەک لە فکری شۆرش و گۆرینی ریشەکێشکردنی سیستەمەکە!.
لەسەر ئەم پێشەکیانە جیهانی ئیسلامی سوننە، پەرژوەندیەکانی لەگەڵ دیموکراسی و لیبرایزم و سیکۆلار... هد دەدۆزێتەوە بە گشتی راسترەوەکان نەک چەپرەوەکان!. بۆیە زیاتر مەیلی سیاسیان دەروات بۆ جەمسەری ئەمەریکا. ئەمەش تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش رەنگدەداتەوە بە تایبەتی لەسەر حیزبەکان!.
بەڵام لە سیاسەتی جیهانی ئیسلامی شیعی، ئەوان مەیلیان هەیە بۆ جەمسەری چین و روسیا، ئەمەش وەک هی سوننیەکان هۆکارێکی زۆر هەڵدەگرێت، چ لە رووی جوگرافیەوە، چ لە رووی فقهی و عەقیدەی شیعیەوە!. بۆ نمونە ئەوان نەفەسێکی شۆرش و حەرەکیان تێدایە کە هاوتەریبە لەگەڵ مەیلی سیاسی چەپرەوەکان. هەروەها واقیع، وا دەخوازێت چەپەکان بەرکاربهینی بۆ سوننە وەک چۆن سوننە راسترەوەکان بەکاردەهینیت لە گۆرەپانی سیاسی!. مافی خاوەنداریەتی خانوو و خاک و ئەمانەش لای ئەوان لە ئاستێکی بەرزدا نیە کە گرینگیەکی هەبیت!. کە دوبارە ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەم ئەقڵیەتە چەپرەوەکان!. یەکێک لە خاڵە گرینگەکان بریتیە لە هەبوونی کیانێک و هەیمەنەیەکی تەواو سیاسی شیعە لە ئێراندا، کە لەناو سوننەدا ئەمە نیە!، ئەم کیانە راستەوخۆ لازم دەکات خۆ بداتە پاڵ یەکێک لە دوو جەمسەرەکە!، بۆیە بەرژوەندی ئابووری و ئازادی لە رووی شۆرشەوە و وەستانەوە بەرامبەر بە سوننە، بۆ ئەوانە پیویستە بچیتە لای چەپرەوەکان!. لەسەر ئەم پێشەکیانە مەیلی دەروات بۆ جەمسەری چین!.
ئەگەر بێلایانە سەیری هەردوو تەرەف بکرێت، بە روونی دەردەکەوێت کە جیهانی ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک خاوەنی کیانێکی سەربەخۆی کە بووبێتە جەمسەرێک!، وەک چین و ئەمەریکا، بەڵکو هەردووکیان مەیلەکانیان ئیجباریە وەک لەوەی ئارەزوومەندانە بیت!. ئەمەش شتێکی تەواو روونە!. تەنانەت هیچ کام لەم دوانە نەیتوانیەوە جەمسەرێک ببنە جەمسەرێک کە بەرژوەندی بداتە غەیری خۆی! بە پێچەوانەوە شوێن غەیری خۆی دەکەویت!.
لە ئەنجامدا، جیهانی ئیسلامی لە گۆرەپانی سیاسیدا مردووە و پابەندی جەمسەرە وەک لەوەی خۆی جەمسەر بێت!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#ئیدراک #سیاسەت
740
لە ڕاستیدا، سۆز، پێکهاتەیی دەمارگیریە. هەڵبەتە نەک دەمارگیری بە فەهمی مۆدێرنە!.. کاتێک دەمارگیری بۆ دین و مەزهەب و فکرەیەک کۆتایی دێت لەناو خەڵکی عەوام (بۆیە لێرەدا وشەی عەوام بەکار دەهێنم چونکە بۆ هەمووان نیە!)، خودی ئەم دینە یان مەزهەب و فکرەیە کۆتایی دێت!.
جا مۆدێرنەتی بۆ ئەوەی بتوانیت دژایەتی ئەم پێکهاتیە بکە، زۆر زیرەکانە هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی چەمکی مرۆڤایەتی!، کە زۆرێک لەناو عامە کە قسە دەکەن ئەڵین بۆ نمونە ئەمە شتێکی مرۆڤانە نیە!. لە راستیدا مۆدێرنەتی هەمان چەکی بەکارهێنا، بۆ تواندنەوەی زۆرێک لە فکر و مەزهەب و دین لەناو خەڵکی دا یان کاڵ کردنەوەی، بەس بە چەمکی مرۆڤایەتی!.
بەڵام حەقیقەت وا دەخوازێت کە ئەقڵی مرۆڤ بەس نیە بۆ ئەوەی بگاتە حەقیقەتێکی باڵا! بەڵکو لازم دەکا سۆزی لەگەڵدا بیت!. بۆیە مۆدێرنەتی پیویستی بەمە بوو، ئەم سۆزە یانی دەمارگیریە بەکار بهینی بۆ لیدان لە بەرامبەرەکەی!.
فرمێسک ڕشتن بۆ قوربانیەکان، تووڕەبوون بۆ سووکایەتیەکان، هەستکردن بە مەزنی ڕەمزەکان، ئەمانە لە ئەنجامی سۆزەوە دروست دەبن کە مۆدێرنەتی ترسی لێ هەبوو لەناو خەڵکیدا هەبێت! چونکە ئەمە فکرەکە بە زیندووی دەهێڵیتەوە!. بۆیەش مۆدێرنەتی دەمارگیری بە خراپ وەسف دەکات و دژایەتی دەکات کە لە راستیدا دەبیتە راگری فکرەیەک!.
جا ئەوەی لێرەدا دەردەکەوێت دوو رووی مۆدێرنەتیە کە خودی خۆی دەمارگیریە و هەمان سۆزەکە بەکار دەهینی بۆ دوژمنەکانی، بەڵام لە هەمان کاتدا دژایەتی دەمارگیریش دەکات! بە خەڵکی ئەڵیت نابێت دەمارگیر بن لە کاتێکدا فکری مرۆڤ بوون یان مرۆڤایەتی خستە نێو خەڵکەوە کە کرۆکی پەیوەستە بەم سۆزەوە!.
#ئیدراک #توراس
740
هەڵوێستی پیاوی باڵا لەنێو وێرانەکانی مۆدێرنەدا؛
لەم حاڵەتەدا کە ڕوخان و وێرانیەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە محاڵە بگەرێتەوە!، پرسیارەکە ئەوەیە ئایە پیاوی باڵا، ئەو کەسەی کە سەر بە مانا و بنەما ئەزەلیەکانە و توراسیە دەبێت چی بکات؟ ئایا دەبێت بچێتە ناو گۆڕەپانی سیاسەتی مۆدێرن و هەوڵی چاکسازی بدات؟!
جا لە کتێبی "Men Among the Ruins"، ئیڤۆڵا وڵام دەداتەوە بە نەخێر!، ئەزانی بۆ؟! چونکە چاکسازی لە سیستەمێکدا کە لە بنەڕەتەوە بۆگەن بووە تەنها بەفیڕۆدانی کات و وزەیە!. هەروەها چوونە ناو یاریەکی دیموکراسی و حزبیایەتی بە مانایی قبوڵکردنی یاساکانی یاریەکە دێت کە لەلایەن مۆدێرنیتەوە دانراون!... ئەمەش راستەوخۆ ئەو دژ بەیەکە دروست دەکات لەگەڵ بنەما و فکری توراسیەت!.
بۆیە ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە کە بێلایەنیەکی ڕۆحی و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی ڕۆژانە و مادی بێت!. ئا ئەمەش بە مانای تەسلیمبوون یان ڕاکردن نایەت بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئەمە بەرزترین فۆرمی بەرگریە!... پیاوی باڵا دەبێت وەک پڵنگێک بێت کە سواری پشتی پڵنگێکی تر بووە و دەبێت لەگەڵ جوڵەکانی ئەم جیهانەدا بڕوات بێ ئەوەی ڕێگە بدات جیهانەکە فڕێی بداتە خوارەوە یان کۆنترۆڵی بکات!.. دەبێت چاوەڕێ بکات تا پڵنگەکەی جیهانی مۆدێرن لە هیلاکیدا دەکەوێت و ئەوجا هێرشی کۆتایی بکات!.
ئەمەش پێی دەوترێت جەنگی گەورەی روحی!. جەنگێک کە تێیدا مرۆڤ دژی لاوازیەکانی خۆی و دژی سۆزەکانی و دژی وابەستەبوونی بەم جیهانە مادیەوە دەجەنگێت!. پیاوی باڵا کار دەکات نەک لەبەر ئەوەی چاوەڕێی پاداشتە نەک لەبەر ئەوەی دەیەوێت خەڵک چەپڵەی بۆ لێبدەن بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی کارەکەی لە ڕووی ڕۆحیەوە حەقە!.. ئەو وەک سەربازێکی لێ دێت کە بەرگری لە قەڵایەک دەکات کە دەزانێت لە کۆتایدا دەڕووخێت!! بەڵام هەرگیز چەکی دانانێت چونکە شەرەفی ئەو لە بەرگریکردنەکەدایە نەک لە سەرکەوتنە مادیەکەیدا!!.
جا هەرچەندە ئێمە لە ناو وێرانەکانداین بەڵام ئەرکی ئەو چینە باڵایە ئەوەیە کە یەکتری بدۆزنەوە هەڵبەتە ئیڤۆلاش وا دەڵیت، ئەوان نابێت پارتێکی سیاسی دروست بکەن! بەڵکو دەبێت "نەزم"ێک، کۆمەڵەیەکی جەنگاوەری ڕۆح دروست بکەن!. ئەم نوخبەیە دەبێت خۆیان لە هەموو نەخۆشیەکانی سەردەم بپارێزن و ببنە پاسەوانی ئەو "ئاگرە پیرۆزە"ی کە نابێت بکوژێتەوە!.
پەیوەندی نێوان ئەم نوخبەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یان نەتەوە یان خوێن نابێت بەڵکو لەسەر بنەمای "ئایدیا" دەبێت و ئایدیای باڵا تەنها نیشتمانی ڕاستەقینەی ئەوانە!... ئەوان دەبنە تۆیەک بۆ جیلێکی نوێ و بۆ سەردەمێک کە دوای ڕووخانی تەواوەتی ئەم شارستانیەتە مادییە دێتە ئاراوە!...
گومان تێدا نیە کە مێژوو هێڵێکی ڕاست نیە کە تەنها بەرەو پێشەوە بڕوات! بەڵکو سوڕاوەیە!. هەروەها ئیڤۆڵا لەو کتێبەدا باسی ئەوە دەکات کە ئەم سەردەمە تاریکەی ئێستا کە هیندۆسەکان پێی دەڵێن کالی یوگا (Kali Yuga - سەردەمی تاریکی و ماددە) بەشێکە لە سووڕێکی سروشتی!. مۆدێرنیتە و جیهانگەرایی و سیستەمی دیجیتاڵی بەرهەمهێنان تەنها دواین سەمای مەرگی ئەم قۆناغەن!.
ئێمە نابێت بگرین بۆ ڕوخانی ئەم جیهانە بەڵکو دەبێت بە ساردیەوە سەیری بکەین کە ئەو شتانەی کە لەناو دەچن شایەنی لەناوچوون بوون!.. ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها جەوهەرە نەگۆڕەکانن!!!. ڕۆحی مرۆڤی باڵا، ئەو ڕۆحەی کە ئاوێتەی خودایی و ڕەهایی بووە لە سەرووی گۆڕانکاریەکانی کات و مێژووەوەیە!!.
جا کە ئێمەش لێرەین لەنێو وێرانەکانداین نەک بۆ ئەوەی بگرین بەسەر بەردە شکاوەکاندا بەڵکو بۆ ئەوەی بیناکارەکانی داهاتوو بین کاتێک زەوی جارێکی تر ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی ڕووناکی!. تا ئەو کاتە پێویستە وەک شاخێک بین و بێدەنگ و پتەو و بەرز کە گەردەلولەکانی خوارەوە ناتوانن کاریگەریان هەبێت!. با مێگەل لە خوارەوە خەریکی دروستکردنی پەیکەر بن بۆ بتەکانی ئابووری و یەکسانی ئێمە چاومان لە ئاسمانە و چاوەڕێی گەڕانەوەی پاشا ڕۆحیەکان دەکەین!.
#ئیدراک #توراس
740
لە تێپەربوونی قۆناغی مەعریفەی خۆمەوە گەیشتووم بە پەشیمانی لەسەر ئەوەی رەنگە لە رابروودا، لە کاتی نیقاشدا گاڵتەم بە سەلەفیەک یان مولحیدێک ...هد کردووە، یان لە ناخی خۆمەوە کۆمەڵە کەسانێکم بە جاهیل یان کەم مەعریفەت زانیوە!.. ئەگەرچی رەنگە کە لەناخی خۆمدا ئەو هەستەم هەبووە راست بووە بەڵام نەدەبوایە هەرگیز نطق بکرێ!.
وەعی، وەک ئیمانە لە دیدگای منەوە، یانی نوورێکە هەر کەسێک لە مەرتەبەیەکدا بەشی دراوە، بە پێی هەنگاوەکان بەرز دەبێتەوە!. بەڵام ئەوەی ئەو کاتە لام وابوو وەعی هەمووی یەک وەزن و یەک مەرەتبەیە لە کاتی گەیشتنی حەقیقەت یەکسەر وەعی درکی پێ دەکات!. بەبێ ئاگاداری ئەوە بم، خودی وەعی ئەم کەسە لە چ ئاستێکدایە!.
مرۆڤ تا زیاتر خاڵک بە جاهیل ببینیت و بە کەم ببینێت، زیاتر خۆی دەکەوێتە جەهلەوە و قەتیس دەبێت، تا گاڵتە بە جیهانبینی خەڵک بکرێ، جیهانبینی تۆ و بیکردنەوەی تۆش زیاتر دەکەوێتە ژێر گاڵتە و بێ بەها سەیرکردنەوە!. ئەوەی هەیە لە نیقاشەکەندا موجەرەد سەپابدنی هەیمنەیە! بەسەر کەسانی ترەوە..! تا خۆشم نەکەوتمە ژێر ئەو شتەوە کۆن، درکم بەمە نەکرد!.
جا لام وایە پێویستە لەسەرمان، ئەوانەی نزیکن لێمانەوە و بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵیاندا، نەک نابیت بە کەم سەیر بکرێن سەرەرایی جیاوازی فکری و هەموو ئەوانە تەنانەت جیاوازی دینیش، بەڵکو دەبێت لە هەیمەنی خۆمدا ئەو نەجات بدەم!، بۆ ئەوەی خودا، ئەم کەسە لە خۆیەوە مەبەستم خودە، دوبارە لە دایک بێتەوە!.
تەرحکردنی فکری ئیسلامی یان فەلسەفی یان هەر شتێکی تر، بۆ دواجار پەیوەست دەبێت بە خودەوە، گەر خودەکە نەما، ئیتر هیچ نامێنێتەوە جگە لەو هەیمەنەی ئەو کەسەی فکرەکەی تەرح کردووە!.
خولاسە نە قبوڵی هەیمەنەی کەس بکە بەسەرەتەوە لە رووی فکریەوە نەک خۆشت قبوڵی بکە کە کەسێک ببێتە تۆ!.
#ئیدراک
740
Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بەشی 189 لەسەر باسی سلوک؛
حەزرەتی شێخ پێناسەی "السلوک" یان گەڕان بە ڕێگای حەقدا بە چەمکێکی زۆر بەرفراوان باس دەکات نەک تەنها وەک کردەوەیەکی پەرستشی سادە!.. واتای گشتیەکەی کە "السلوک" بریتیە لە گواستنەوە لە پلەیەکی بەندایەتی بۆ پلەیەکی تر، یان گواستنەوە لە کردارێک بۆ کردارێکی تر لە پێناوی نزیکبوونەوە لەخودا...! ڕێگاکە تەنها نوێژ و عیبادەت نیە بەڵکو گۆڕانی "نەفس" و "ئەقڵ" و "زانیاری" و تەنانەت گۆڕان لە "خۆنواندن"ی خودایی (تجَلّ) لە دڵدا دەگرێتەوە!.
جا شێخی گەورە بە وردی سالکەکان بۆ چوار بەش دابەش دەکات کە ئەمە جەوهەری تێگەیشتنی ئەوە بۆ پەیوەندی بەندە و خودا؛ سالک بە پەروەردگار (السالك بربه) ئەمە باڵاترین پلەیە کە سالک لەم پلەیەدا دەگاتە ئەوەی کە خودا خۆی دەبێتە بیستن و بینین و هێزی ئەو. لێرەدا خودا کاردەکات بە دەستی بەندەکە!!. سالک بە نەفسی خۆی (السالك بنفسه) کە سالکێکە کە بە هەوڵی خۆی و پابەندبوون بە واجبات و کردەوە چاکەکان بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی خودا هەوڵ دەدات!. سالک بە هەموویان (السالك بالمجموع) کە کەسێکە کە تێکەڵەیەکە لە هەردوو حاڵەتی ئەوەی باسمان کرد کە واتە هەم بە هەوڵی بۆ خۆی دەست پێدەکات و هەمیشەش هەستی بە بوونی یارمەتی خودایی دەکات لە هەموو جووڵەیەکیاندا.
سالک کە سالک نیە (السّالك لا سالك) کە کەسێکە کە خۆی بە سەربەخۆ نابینێت لە "السلوک"دا چونکە هەست دەکات بوونی ئەو وەک شوێنێکە بۆ کردەوەی خودایی و خۆی هیچ توانایەکی سەربەخۆی نیە!.
جا شێخی گەورە لە بەشی ئەم کتیبەدا لەسەر "ئەدەب" لەگەڵ خودا بە توندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ نابێت پەلە بکات لە دادگایکردنی خەڵک یان خۆبەزلزانین! چونکە ئەم ڕێگایە غەیبە و ئاگاداریی ڕاستەقینە لای خودایە! نەک ئەو!.
جا شێخی گەورە مەبەستیەتی بە سالک بڵێت کە عیبادەت تەنها ڕواڵەت نیە بەڵکو دەبێت بەردەوام بیت لە داوای یارمەتی لە خودا، (وإياك نستعين) تەنانەت ئەم ئایەتەش دەهینیتەوە چونکە مرۆڤ بەبێ یارمەتی خودایی ناتوانێت کردەوەکان ئەنجام بدات!.
هەروەها لە ڕێگەی ئایەتی (وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى) شێخی گەورە دەیەوێت ئەو ڕاستیە بسەلمێنێت کە گەیشتوی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە تێدەگات لەوەی کارەکان لە ڕاستیدا لەلایەن خوداوە ئەنجام دەدرێن نەک بە وزەی مرۆڤ!. شێخی گەورە دەیەوێت بە ئێمە بفەرمووێت کە ڕێگای گەیشتن بە خودا تەنیا یەک شێوە نیە هەندێک بە سەفەری دەروونی و هەندێک بە گەشتکردن لە ناوەکانی خودا و هەندێکیش بە وازهێنان لە دونیا دەگەنە ئامانج!...
(لە کۆتایی ئەم بەشەدا شێخی گەورە باسی ئەوە دەکات کە ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت و ئەو قسانە تەنیا ئاماژەیەکن هەروەها بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە لە لاپەرەکاندا جێگایی بێتەوە!. بۆیەش ئەوە باس دەکەم چونکە لە هەندێک بەشی تردا باسی لێوە دەکات، هەروەها تەواوی بابەتی سلوکەکەی باس نەکردووە چونکە بابەتەکە زۆر هەڵدەگرێت!. منیش تەنیا خوێندنەوەی خۆم لەسەر قسەکانی شێخی گەورە بەیان دەکەم!)
📚الفتوحات المكية📚
بەشی 189
#شيخ_الأكبر
740
Repost from N/a
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بەشی 187دا دەربارەی موعجیزە و کەرامەت روونکردنەوەیەکی ناوازە دەدات؛
ئایا کەرامەتی وەلی هەمان موعجیزەی پێغەمبەرە؟! حەزرەتی شێخی گەورە سەرەتا باس لە خیلافی زانایان دەکات و زۆربەی زانایان دەڵێن دەکرێت وەلیەیەک کەرامەتێکی هەبێت کە لە ڕابردوودا موعجیزە بووبێت بۆ پێغەمبەرێک بەڵام حەزرەتی شێخ هاوڕایە لەگەڵ "ئەبو ئیسحاقی ئیسفەراینی" کە دەفەرمووێت ئەمە دروست نیە. جا شێخی گەورە مەرجێک دادەنێت و دەفەرمووێت؛ دەکرێت هەمان موعجیزە لەسەر دەستی وەلیەک ڕووبدات بەڵام نەک وەک "کەرامەت" بۆ خۆی بانگەشەی پێوە بکات! بەڵکو تەنها بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی ئەو پێغەمبەرە بێت کە وەلیەکە شوێنکەوتەیەتی!.
یانی لێرەدا خاڵێکی زۆر جەوهەری دەخاتە روو شێخی گەورە کە ئەویش خودی بانگەشەیەکەیە کە دەبێت خودی موعجیزەکە کە دوبارە دەبێتەوە هەر بۆ سەلماندنی بانگەشەی خودی ئەم پێغەمبەرە بیت کە پێغەمبەرەکە بانگەشەی کردووە نەک بۆ خودی ویلایەتی وەلیەکە!.
هەروەها حەزرەتی شێخی گەورە موعجیزەش دەکاتە دوو جۆر؛ جۆری یەکەم ئەوەیە کە ئەنجامدانی کارێک کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت بیکات وەک زیندووکردنەوەی مردوو. بەڵام لە هەمان کاتدا دەفەرمووێت هەندێک جار خەڵکی لەمەدا تێکەڵاوی دەکەن وەک چۆن گۆچانەکەی موسا بوو بە مار، پەتی جادووگەرەکانیش لەبەر چاوی خەڵک بوونە مار!..
(هەڵبەتە بۆ جیاکردنەوەی سحر و موعجیزەش بابەتێکی ترە بەلام ئێستا پرسەکە ئەوە نیە)
جۆری دووەمیش کە باسی لێوە دەکات پێی دەوترێت "الصرف یانی ڕێگریکردن". ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەرێک بانگەشەی شتێک بکات کە خەڵکی ئاسایی دەتوانن بیکەن بەڵام پێغەمبەرەکە بە خەڵکەکە دەفەرموویت؛ "ئەگەر من ڕاستگۆم بم، ئەوا خودا ڕێگریتان لێ دەکات کە بتوانن وەک من بکەن!." کاتێک خەڵکەکە هەوڵ دەدەن و دەبینن توانایان نەماوە دەسەلمێت کە ئەو کەسە پێغەمبەرە!..
لێرەش خاڵێکی زۆر جەوهەری دەخاتە روو ئەویش بریتیە لەوەی خودی شتەکە دەتوانرێت بکرێ لەلایان خەڵکانێکەوە بەڵام کاتێک کە بانگەشەکە دەکرێت ئەو کەسانە هیچ دەسەڵاتێکیان نابێت و نامێنێت بۆ کردنی!.
لە کۆتایشدا دەفەرموویت؛ الإيمان بە بەڵگە نیە بەڵکو ڕووناکیە و دەفەرمووێت مەرج نیە مرۆڤ کە موعجیزە و بەڵگەی بینی یەکسەر باوەڕ بهێنێت. زۆر کەس موعجیزەیان بینی و لە ناخەوە دڵنیا بوون کە ڕاستە بەڵام لەبەر خۆبەگەورەزانین ئینکاریان کرد!.. بۆیەش دەفەرمووێت ئیمان تەنها بەڵگەی ئەقڵی نیە بەڵکو "نوور و ڕووناکیەکی ئیلاهیە" خودا دەیخاتە دڵی هەر مرۆڤێک کە خۆی بیەوێت!. دەکرێت ئەم باوەڕە بەهۆی بینینی بەڵگەوە دروست بێت یان دەشکرێت بێ هیچ بەڵگەیەک خودا بیبەخشێت!...
📚الفتوحات المكية📚
بەشی 187
#شيخ_الأكبر
740
پێشتر ئاماژەم بەمە دابوو هێرشی زەمینی تاکە کارتە بەدەست ئەمەریکاوە و وەک چۆن ئێستا بە سەختی باسی لێوە دەکرێت!.
ئێران ناتوانێت لە هێرشی زەمینی بکات بۆ سەر عومان و ئەو ناوجانەی ئاویان لەنێوانە بەڵام هێرش کردنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان شتێکی حەتمی دەبێت هەروەها بەکارهێنانی تەواوی خاکی عێراق بە هەرێمەوە لەلایان ئەمەریکاوە شتێکی حەتمیە!.
خودی هەرێم بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل زۆر گرینگترە لە بەغەدا ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئاراستە کردنی کوردەکان دژی ئێران زۆر ئاسانترە وەک لە عەرەبەکان، پێشتریش ئاماژەم بەمە دابوو کە لەلایان پارتیەوە گلۆپی سەوز بە رەهایی هەڵکراوە بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەوەی ماوەتەوە خودی یەکێتیە، بەراستی بە ئەستەمی دەبینم یەکێتی بکەوێتە ژێر هەژموونی ئەمەریکا چونکە بناغەی حیزبەکەی پەیوەستە بە ئێرانەوە، کەواتە گەر دیدگاکەم بێتە دی، گومان لەوەدا نیە خودی هەرێمی کوردستان دەبێتە گۆرەپانی جەنگەکە لە نێوان پارتی و یەکێتی لە ژێر سەرۆکایەتی ئێران و ئەمەریکا!.
ئەمە شتێکی خەیاڵیش نیە، مومکینە لەم سیاسەتەدا بەڵام ئەو رووداوانەی هاتوون، بیرکردنەوەی من ئاراستە دەکەن بۆ ئەم ئەنجامە!.
ئەمەریکا تا رەدایەکی زۆر سەرکەوتوو بووە لە قاڵب دانەوەی عێراق مەبەستم وەک سەرۆک وەزیرانەکەی بەڵام بە ئەستەمی دەبینم بتوانن لە رێگای عەرەبەکانەوە جەنگەکە بکرێ چونکە هێزی ئێران و شیعایەتی زاڵە لەوێدا.. وەک پۆست نا بەلکو وەک کۆمەڵایەتی!.
ئەم لە جەنگەکەدا هەرچۆنێک شیکاری بکەی محاڵە تۆسقاڵێک لە قازانجی هەرێم بێتەوە بەداخەوە، بە پێچەوانەوە لە دوای ئێران، ژمارە یەک زەرەر دەکات هەرێمی کوردستانە و دەبێتە قوربانی!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#سیاسەت
740
سیستەمی مۆدێرنە تەنها ئامێرێک نیە بۆ بەرهەمهێنان و ئابووری بەڵکو ئایینێکی نوێیە کە خوداوەندەکەی پێی دەوترێت "زیاتر" جا ئەم سیستەمە زۆر بەباشی لە دەروونناسیی مرۆڤ تێگەیشتووە کە دەزانێت تا مرۆڤ هەست بە کاتیبوونی خۆی بکات هەرگیز نابێتە کۆیلەی بەکاربردن و کاڵا...! بۆیە وەهمی "مانەوە"مان پێ دەفرۆشێت!.
وامان لێ دەکات تەمەن و وزەی ڕۆحمان بکەینە قوربانی بۆ کڕین و کەڵەکەکرنی شتانێک کە هەرگیز بەڕاستی نابینە خاوەنیان. ڕاکردنی مرۆڤی مۆدێرنە ڕاکردنێک نیە بەرەو ئامانجێکی دیاریکراو بەڵکو ڕاکردنە لەسەر ئامێرێکی وەرزشی کە تا زیاتر و خێراتر ڕابکەیت زیاتر ماندوو دەبیت بەڵام لە کۆتایدا هەر لە هەمان خاڵی سەرەتادایت و تەنها تەمەنت لەدەست داوە!...
#ئیدراک #توراس
740
چونکە کاتێک هەوڵدان بۆ ئافرەت لە هزردا نامێنێت کۆمەڵێک کۆت و بەند دەشکێت!.
چیتر ئەو کەسە نابی بە دیار ڤیدۆی ئینستا و تیکتۆکەوە بیت چونکە هەوڵدان بۆ سرینەوە لازم دەکا دوور بی لەوانە!.
کاتێک ئیش دەکەی بە ویستی خۆتە، تەنانەت ئیشەکە بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن بۆ کۆمەڵێک ئاسوودەی و مەعریفەی خۆت نەک هەوڵدان بۆ ماددە!. چیتر ئەو کەسە نابی بە دیار خەڵکەوە هەست بە نەقس بکەی، یان لە گۆشەیەکی تەنهایدا خۆت ببینی!.
هەڵبەتە ئەو قسانەم بۆ کۆمەڵێکی تایبەتە نەک هەمووی!. بۆیەش لام وایە باشترین شت بۆ ئەم کۆمەڵەیە سرینەوەی گەیشتنە بەم رەگەزە لە هزردا.. چیتر جدیات مەگرە، گەر هەبیت بۆت دێت و گەر نەبی نابێت!. هەوڵدان بۆ ئەمە لە جێگای گەیشتن دەتکوژێت هێواش هێواش!
#ئیدراک
740
کاتێک ئافرەت دەسریتەوە لە هزردا لەم سەردەمەدا، ئەوکاتە تێدەگەی، ژیان چەندە سادە و جوان و ئاسانە، هەروەها بە ئاسانی توانایی شوێن کەوتنی شتی باڵات هەیە!.
#ئیدراک
740
لەو سررەی شەرە عەجیب تیا ماوم، ئاخۆ نەفس دەیباتەوە یاخود روح...! هێندەی خۆڵەمێشک ماومەتەوە کەچی هێشتا شەر دەفرۆشێ نەفسی بەد...!
