💕ئَُِاَُِەَُِوَُِسَُِۆَُِزَُِیَُِ َُِدَُِلَُِ💕 @ahoosozidll 💖
Open in Telegram
@ahoosozidll♥♥ تۆ بووی بە هەوێن بۆ شێعر و بەستەم تۆ بووی بە یاوی ناو ڕۆح و جەستەم دەرمانی دەروون دڵەی پڕ خەمم نگایەکی تۆ وەک قووتی ژەمم برۆت وەک کەوان چاوت پەیمانە پڕ لە شەرابە و ئافەتی گیانە سووراوی دوولێو خوێنی جەرگمە تیری موژگانت باییس مەرگمە💕
Show more789
Subscribers
-124 hours
No data7 days
+930 days
Posts Archive
گۆرانی زور خۆش کەڵهوری خانەقینی دوو قۆڵی
حەسەن هەیاس و ئەحمەد ئهرگاش 🎤
چهود مهی نیه ولی مهسم کئ
چه حال خوشی له ناو گیانم خهی
چهود مهی نیه ولی گریدم
چهود بئ دهنگه ولی چریدم
چهود جوئ ساقی هه باده پر کئ
عهقل و هوش و دل وه یه غمزه بی
چهود دل نهیری ولی دلبهره
ههر که دوینیده رهنجئ بیوهره
شهراو کوینه هفت سالان خویه
وئ،وئ گیراتر له ههر چی مهیه
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
دیکلەمەی شێعری
#فەرەیدوون_موشیری
وەرگێڕانی
#ناسر_حیسامی
بەدەنگی
#ناسر_فەرشادیان
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
بە تــۆ دەگەم
دیمۆکراسی لە بیر دەکەم
دیکتاتۆرێکم وەک عەجەم
بە تەنیا تۆم بۆ خۆم دەوێ
بێ زیاد و کەم ،،،،
#ک_د_ئازاد
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
تازەترین زامەکانم
هی دەستی ئەو کەسانە بوون
زیاتر لە چاوەکانی خۆم
جێگای بڕوا و متمانە بوون!
#ک_د_ئازاد
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
ئەی خۆشەویست:
من کوشتەی ڕەنگی چاوتم
من شەیدای جوانیی ناوتم
خۆشم دەوێی
حەزم لێتە
مەڵێ دڵدارەکەم
شێتە
ئاگادار بە:
هاتوون ڕەنگی چاوت بدزن
هاتوون دەنگی ناوت بدزن
هاتوون هەناسەت دەبژێرن
نامەکانت
وێنەکانت
دیارییەکانت
گشت دەبژێرن
دڵشاد_مەریوانی
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
بۆ کوێ دەڕۆی
دڵی شێتم وەها گرتی گڕوو پێت
له تاوان پێی دەتاوان بەردی بەر پێت
چ ژین سەختم چ دڵ سەختی
گوڵی من
کزەی دڵ وەک کزەی با دێتە بەر گوێت
#مامۆستا_هەژار╭────────────╮ 🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁 ╰────────────╯
مەڵێ چۆن بووم و ئێستا بۆچی ئاوام؟
مەڵێ بۆچی لەگەڵ یاران نەهاوام؟
دڵم پڕ بوو، لە داوا و پرسیاران
نە جوابم بوو نە کەس گوێی دا بە داوام.!
#عەلی_حەسەنیانی
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
سەفەرێکی زۆر درێژم لەبەردایە،
شپرزەم و
بێتۆشەم و
دڵم بۆتە مەکۆی خەمان..
چ حەسرەتە!
من نە بەوان ڕاگەیشتم
نە دەستم دەگاتە ئەمان..
#پەشێو
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بێ عەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
✍️ نالی
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
ههر نابێ به چوار نابێ به چوار
ئهگهر ههزاران سهروکمان ببهن پای دار
کوردستان ههر یهکه و نابێ به چوار
ئهگهر سهر همومان بدهن له دار
بەڵام ئاوەلەمەیک، بمێنێ لە بیخی دار
ئەبێ پێشمەرگە، تا نەیڵێ ۆڵاتمان ببێ بە چوار
ناوی کورد ناسڕێ بە ئاگر و قۆڵنگ و تێشە
زیاتر تەقالا مکە بۆ سڕینمان، ئەی بەڐ پیشە
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
تۆ لە من دوور بی
دڵ بە کێ خۆش کەم...
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
خاکی ئەم کۆنە وڵاتە
گێژە لوولی دوژمنم
هەر ئەمێنم هەر ئەمێنم
خاوەنی خاک هەر منم
شاری پیرۆزی حێماسە
لە هەناسە ناکەوێ
سەربلێندن کیژەکانی
قەت بۆ کەس دانانەوێ
لێرەدایە ڕۆڵە ڕۆیە
کورپەکەی بێ لانکەیە
جاسروودی ئەی رەقیبه
یاکوو لایە لایەیە
شاروکۆڵان و وڵاتێک
نابەزێ بۆ ناکەسێ
گۆڕەجێ داگیرکەرە
نابێتە جێگای هەر کەسێ
چارەنووسی نەتەوەی من
دەرد وماڵوێرانیە
ژینوساید وکۆچی سوور و
فاجعەی ئینسانیە...
سیمین_چایچی
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
چەند جار خۆم تاقی کردەوە
بێ تۆ بژیم
سەر هەڵگرم تەنیا و سووکبار
نیشتمانێک بدۆزمەوە بێ پەرژین بێ
بێ دەمبێن و دەرگە و دیوار...
کەچی، هێندە دەستەمۆتم،
وا بە دیلی چەشت کردووم
هەرکە بێ تۆم،
باڵدارێکی سەراسیمەی بێ پەڕوپۆم
ئۆقرەم نییە
لە قەفەزێک ڕەها دەبم
بۆ ئەوی دی بەلەز دەڕۆم!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێکوپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگاجووتێ ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەی
«#مامۆستا قانع»
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
#پەندی_پێشینیان
خۆراکت خــەم بێ، بەرگت پەڵاس بێ
بەشەرت هاوسەری شەوانت خاس بێ
نانـــــــت بخه بەر ســــــەگی بێزمان
مەیــــــدە بە پیاوی سپڵە و پێنەزان
خۆشیم نەدیوە لەم ڕۆژگارە
وەتی هەم ئیمسال خۆزگە بە پارە
دەستی تەماحت هێندە پان مەکە
خاوەنی کەرەم پەشیمان مەکە
ئەم نەقڵەیان زوو کردبووە شیعار
بە قوونی موفلیس ڕیشی تەماحکار ...!
#مەلا_غەفوور_دەباغی
