💕ئَُِاَُِەَُِوَُِسَُِۆَُِزَُِیَُِ َُِدَُِلَُِ💕 @ahoosozidll 💖
Відкрити в Telegram
@ahoosozidll♥♥ تۆ بووی بە هەوێن بۆ شێعر و بەستەم تۆ بووی بە یاوی ناو ڕۆح و جەستەم دەرمانی دەروون دڵەی پڕ خەمم نگایەکی تۆ وەک قووتی ژەمم برۆت وەک کەوان چاوت پەیمانە پڕ لە شەرابە و ئافەتی گیانە سووراوی دوولێو خوێنی جەرگمە تیری موژگانت باییس مەرگمە💕
Показати більше794
Підписники
+124 години
+77 днів
+1130 днів
Архів дописів
چ سەییادێکە، سەد وەحشی لە چینی پرچی پێچاوە
خــەڵاسی تۆ نییە ئەی دڵ، لە داوی زولفــی باداوە
"سافی هیرانی"
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
حەمید حەمیدی
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
دەسەڵاتی من چی بوو
دهردی بەختم وای هانیی
چەرخی بەخت وای لێکردووم
تۆ بۆ خۆشت دەزانی
گوڵنیشان، گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
هەرچەند دوورم لە یاران
ناشکێنم سۆز و پەیمان
شەرتە تا دڵ زیندوو بێ
شەرتە تا گوڵێک بڕوێ
تا بولبول لە باغاندا
دڵ لە دووریت نەسرەوێ
ئەی بووکی میهرەبانم
ئاوێنەی دڵداری
دڵ دایم یادی تۆیە
لە خەودا و لە بیداری
گوڵنیشان، گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
هەرچەند دوورم لە یاران
ناشکێنم سۆز و پەیمان
گوڵنیشان، گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
هەرچەند دوورم لە یاران
ناشکێنم سۆز و پەیمان
گوڵنیشان، گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
هەرچەند دوورم لە یاران
ناشکێنم سۆز و پەیمان
گوڵنیشان، گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
هەرچەند دوورم لە یاران
ناشکێنم سۆز و پەیمان
گوڵنیشان
ئەی گوڵ حاڵم پەڕێشان
✍️ شیعر: فۆلکلۆر
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
تاکوو ئێستا خاترجەم بووم،
وام دەزانی هەتا ماوم
شووری شاخ و
شلکەتەرزی بەرهەتام؛
کوورەیەکی جاویدانم
دەستی زەمەن نێڵی داوم...
ئێستا زانیم خەیاڵخاوم
ژوانم هەیە و
وەنەوزە لێی هەڵپێچاوم!
کەی من ئەوەم،
شەوی ژوان
خەو بگاتە شوورەی چاوم؟!
#پەشێو
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
دڵئەستێن
شارێ دیلی تۆیە،ئێدی دڵڕفێنیت بۆ چییە؟
لادە چارشێوی ڕەشت ، ڕازی نهێنیت بۆ چییە ؟
دڵستێنی گەر دەکەی ، وردی مەکە، نازدارە دڵ
دڵڕفێن !تۆ دڵشکێنی !دڵستێنیت بۆ چییە؟
✍مامۆستا ؛ عەلی حەسەنیانی( هاوار)
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
ئەی قڵپەی شەوانی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کڵۆی بەفری خۆشەویستی
گەر تۆ نەبی
ئەبێ کێ بێ؟
ژن، ژن، ژن،
تۆ ژیانی...
#شێرکۆ_بێکەس
🎙آوات_بوکانی
🎶 دیسان خهیالت دای گرتوم...⭐️👌🏻
❤️❤️❤️
تاری شکاو
هەناسەم گەر وەکوو نەی بوو، سەدای نەی تازە هەر نادا
دەڵێم خۆم هەست دەکەم پیرم، دڵم ئیجازە هەر نادا
مەلی دڵ بۆ هێلانەی مەم لەبازە و چی دەکەی ئەمما
لە سەر دیواری پیری من کڕە و ئەو بازە هەر نادا
وەکوو مەم بەکرەشۆڤاری تەمەن وا بێ مەمی کردووم
کە ڕێی بۆتانی سینەی تۆم لە ئەم ڕێبازە هەر نادا
لە عیسای چاوەکەت ویستم تەماشایێکی مردوو کا
دەنا ڤینۆسی ڕووت ئیزنێ بە ئەم ئیعجازە هەر نادا
بە سەر زیندووم، کەچی هێشتا لە درگات گیان و سەر بازم
ئەگەرچی قاپیەچیت ڕێگا بە ئەم سەربازە هەر نادا
دەڵێن ویستووتە ئەی دڵڕەق، دەمی پیری بەجێم بێڵی
خودا قەت ئیزنی وا زوڵمی بەبێ ئەندازە هەر نادا
لەوەو پێش زۆر لە باغاتی هەنار و سێو بەشت داوم
کەچی ئێستا هەمووی تامی دوو ماچی تازە هەر نادا
دەپرسی بۆچی بێدەنگ و سەدا و هاوارە (ئاسۆ)کەت
تەلی تاری شکاو تازە سەدای ئەو سازە هەر نادا
"مامۆستا ئاسۆ"
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
ᴴᵀᵀᴾˢᵀ_ᴹᴱᶻᴴᵞᴬᴺᴵᴹᴱᴺ_گهشتیار_عومر.mp37.14 MB
ناسر ڕەزازی _ ساقی بۆم تێکە .mp32.62 MB
_ئارامی_دڵ_وگیانم_@BAHASHTI_mn6.mp32.69 MB
لە تۆدا
من جێماوم
چەند داماوی تۆ
ناتوانی لە خۆتم دەربکەی
لە مندا تۆ جێماوی
چەند بەختەوەرم من
تۆ ناتوانی لێم دەربچی
#ئومێدبێباک
@ahoosozidll💖💖
🍂 ئــــاهـ و ســـۆزی دڵ🍂
ئەگەر تۆ خۆری گیانە من خۆرپەرەستم
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
دوێنێ ویستم
بێمە بەردەمت، چۆک دادەم.
پەردە لەسەر چاوی شینی ئەوین لادەم.
نەفسی بەرزم ڕێگەی نەدام،
ترسام بڵێی:
"ئارام بگرە ...هێشتا زووە..."
کەچی، ئەمڕۆ،
لە کاتێکدا تۆ خۆت هاتووی،
کژ گۆڕاوە،
قاز و قورینگ
قەتارەیان بۆ لایەکی دی بەستووە،
دڵی منیش،
ڕووەو عەرشی شۆخێکی تر،
سەری ماندووی داخستووە !
✍مامۆستا ؛ عەبدوڵڵا پەشێو
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
لە یەک کاتدا لە دوو شوێنم؛ لە شارەکەی خۆم، پەرێشان لە شاری تۆش بە ڕوح و گیان!
#_ک_د_ئازاد"
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
پەری،
دەرکەم لێ کەرەوه
بارانێکی لێڵ دەبارێ
ئیمشەو هاتووم
خەمەکانم، له باوشتا بتوێنمەوە...!
#جەلال_مەلەکشا
╭────────────╮
🍁🥀@ahoosozidll🥀🍁
╰────────────╯
