SH.
Open in Telegram
1 639
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
1 639
نەهات بە خۆمم وت ناشیەت
ئەگەر نەهات کەواتە ئێوارەکە
بەشێوەیەکی وا ڕێکدەخەمەوە
لەگەڵ بێئومێدی خۆم و
نەهاتنی ئەودا بگونجێت
ئاگری ئەو مۆمانەم کوژاندەوە
کە بۆ ئەوم داگیرساندبوو
ڕوناکی کارەبام داگیرساند
پەرداخە شەرابەکەیم خواردەوە و
شکاندم مۆسیقای کەمانچە خێراکانم گۆڕی بۆ گۆرانیە
فارسیەکان وتم ئیتر نایەت
گرێی بۆینباخە کەشخەکەشم
شل دەکەمەوە بەو شێوەیە زیاتر
ئیسراحەت ئەکەم بێجامەیەکی
شین لەبەردەکەم گەر ویستیشم
بە پێخاوسی دەڕۆم بە چیچکانەوە
لەسەر قەنەفەکەی ئەو دادەنیشم
و لەبیر خۆمی دەبەمەوە
هەموو هێماکانی نەهاتن و غایئبوونیش لەبیر خۆمی ئەسڕمەوە ئەو شتانەی بۆ
ئاهەنگەکەمانم دانابوو خستمە
ناو چەکمەجەکانەوە هەموو
پەنجەرەکان و پەردەکانم کردەوە
لە بەردەمی شەوێکی وادا هیچ
نهێنییەک لە ناو لەشی مندا بوونی
نییە هەرئەوە نەبێ کە چاوەڕوانم
ئەکرد و نەشهات
گاڵتەم بە زێدەڕۆی خۆم دەهات
لە پاکژکردنەوەی هەواکەدا
لەبەر ئەو ئەو هەوایەی پڕم کردبوو
لە عەتری ئاوی گوڵ و لیمۆ ئیتر نایەت
گوڵە هێرۆکان لە لای ڕاستەوە ئەگوازمەوە لەلای چەپ
بۆئەوەی لەسەر لەیادکردنی ژوانەکەمان سزای بدەم
ئاوێنەی سەر دیوارەکەشم بە قەمسەڵەیەک داپۆشی
هەتا تیشکی وێنەکانی نەبینم و
واملێبێت پەشیمان ببمەوە
بە خۆمم وت
ئەو غەزەلە کلاسیکیانە لەیاد دەکەم کە بۆ ئەوم ئامادەکردبوو
چونکە ئەو ژنێکە شایستەی هیچ شعرێک نییە ،تەنانەت شعرێکی دزراویش ئیتر لەبیری خۆمم بردەوە و لەیادم کرد
هەربە پێوە نانێکی خێرام خوارد و بەندێکم دەربارەی ئەستێرە دوورەکان لە کتێبی قوتابخانەدا خوێندەوە بۆ ئەوەی
خراپییەکەشیم لەیادکەم
قەسیدەیەکم نووسی
ئەم قەسیدەیە
—
محمود دەروێش
1 639
تۆ چۆن ئەتەوێت مرۆڤەکان
وازت لێبھێنن? لەکاتێکا ئەوان
هەموو ڕۆژێک چاڵ هەڵدەکەنن
بۆ دۆزینەوەی ئێسکی داینەسوڕەکان
کە ھەزارەھا ساڵە لەناوچوون
"احمد خالد توفیق"
1 639
لەمندا ھەڵبێ
لەمندا ئاوابە
لەمندا ھێلانە دروست كە
ڕیشەكێشی كە
باوەڕ بە
عاشق بە
شاعیر بە
شیعر بخوێنە
لەمندا ئاسمانی شین بە
ھەور بە
باران بە
قوڵایی دەریا بە
لە مندا ھاوشێوەی شارێك بە
قەرەباڵغ بە
ھەندێك كات ئەگەر كرا
كۆڵانێكی بنبەست بە
شاد بە
پێبكەنە، پێبكەنە، پێبكەنە
وە ئەگەر دڵت گیرا
سەر بخەرە سەر سینەم
گوێ لە لێدانەكانی دڵم بگرە
كە دەیەوێت تۆ لەناخیەوە ھەڵبێی
ئاوا بی
ھێلانە دروست بكەی
شیعر بنوسی
بباری، بدرەوشێیتەوە
پێ بكەنی، پێ بكەنی، پێ بكەنی
وە ھەندێك كات ئەگەر دڵت گیرا
سەر بخەیتە سەر سینەی
1 639
دوای ئەوەی ماچت دەکەم
گوێی پێ نادەم جیھان کۆتایی
دێت یان نا چونکە ئیتر من لە
جیھان بەشی خۆم وەرئەگرم
