SH.
Open in Telegram
1 639
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
1 639
نامه‌یه‌کی بچڕ بچر بۆ
ساده‌ترین خاتونی ناو خاتونه‌کان
قورسترین قۆناغی ژیان
ئه‌و قۆناغه‌یه که خۆشبه‌ختی
خۆت به ده‌ستی خۆت نه‌بێت
که ده‌رگایه‌کی ناو خه‌یاڵ نه‌کرایه‌وه
ئیدی به‌کارهێنانی هێز سودی نیه
که له خه‌یاڵدا گه‌شتیته به‌رده‌م ده‌رگایه‌ک و داخرابوو ئیدی هیچ
هێزێک نیه بتوانێت کۆمه‌کت
بکات له کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌دا
به هه‌مان شێوه‌ش کاتێک ( یار )
وتی ( نه‌ء ) ئیدی هیچ بیرکردنه‌وه
و هیچ هێزێک کۆمه‌کت ناکات
هیچ شتێک نیه یار له‌و وشه‌یه پاشگه‌زبکاته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ( یار ) و ( خه‌یاڵ ) دوو شتی لێکدانه‌بڕاو و ته‌واوکه‌رن
من به یارم وت ئه‌مه ئێستام ئه‌مه
داهاتووم ئه‌مه منداڵیم پێمگوت
ئه‌مه جه‌سته ئه‌مه خه‌یاڵ ئه‌مه
عه‌قڵ ئه‌مه شوعور ئه‌مه خۆم ئه‌مه ژیانم
وتی: نه‌ء
پێموت ئێمه هه‌ردووکمان ئه‌زانین
له توانای هیچ ئاده‌میه‌کدا نیه
بتوانێ ئه‌ستێره‌یه‌ک دابگرێته سه‌ر
زه‌وی تۆ داوای ئه‌ستێره‌یه‌کم
لێبکه من ئه‌زانم ئه‌مرم و
ناتوانم به‌ڵام هیچ نه‌بێت به
هیوایه‌که‌وه ئه‌مرم به‌س داوام لێ بکه
دیسان وتی: نه‌ء
سه‌رم به‌رز ئه‌کرده‌وه و هاوارم ئه‌کرد
ئیلاهی چ حیکمه‌تێک له‌م پێک نه‌گه‌یشتنه‌دا هه‌بوو؟
هاوڕێکانم پێیان ده‌وتم ده‌ی
له‌بیریکه که‌س نازانێت خێر له چیدایه
من پێم ده‌وتن من ئه‌و خێره‌م
ناوێت که به‌بێ ئه‌و دێته ڕێم
من ئه‌و شه‌ڕه‌م قوبوڵه که
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دێته ڕێم
ئه‌زانیت خاتوون خۆشبه‌ختن
ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌که‌ونه داوی
خۆشه‌ویستی ئافره‌تێکه‌وه
ئافره‌تێکی هاوجنسی خۆیان
به‌ڵام به‌دبه‌خت و سیاچاره‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی وه‌ک من ئه‌که‌ونه داوی
عه‌شقی فریشته‌یه‌که‌وه فریشته‌یه‌کی ڕامنه‌کراو و
ته‌لیسماوی فریشته‌یه‌ک که ته‌نها
جارێک دێت به‌ڵام تا ئه‌به‌د
مه‌حکومت ئه‌کات به ته‌نهایی و به
چاوه‌ڕوانی فریشته‌یه‌ک هه‌رچه‌ند
نزیک ئه‌بیته‌وه و هه‌رچه‌ند به‌ره‌و
ڕوی ئه‌ڕۆیت مه‌ودای نێوانتان
زیاتر و زیاتر ئه‌بێت
ئێستا ته‌نها ده‌ڵێم ئیلاهی
له هه‌رچ شوێنێکی ئه‌م گه‌ردوونه‌یه
له ئێستای من به‌خته‌وه‌رتریبکه
1 639
مەرج نیە بە ھەڵھاتنی خۆر دوونیا
ڕوناک بێتەوە ئەوە نیە تۆ نیت و
خۆر ھەڵھاتووەو ھێشتا ھەر شەوە
1 639
زۆز گەڕام بۆ کەسێک کە منی
خۆش بوێ و لێم تێبگاو گرینگیم
پێ بدا و هەواڵم بپرسێ و دڵ
خۆشم بکا الحمدلله دۆزیمەوە
ئەو کەسەش " خۆمم "
1 639
ھاوڕێکەم پەیوەندییەکەی لەگەڵ گرنگترین کەسی ژیانی تێکچوو لێم پرسی هەستت چۆنە وتی ئیتر هەست بە ترس ناکەم دەتوانم هەرکەسێک بمەوێت جێی بهێڵم.
