2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
2 959
چەرخی فەلەک لە سوڕانەوەیە، ئەوەی ئەمڕۆ تۆ شانازی پێوەئەکەی من دوێنێ وازم لێهێنا 😊🤍!
'دییە'
@read_feeling
2 959
ھەر بەڕاست، ھەندێک چۆن دەتوانن ھێندە نەبن؟ ھێندە نەیەن؟ چۆن دەبێت؟ بۆچی ھەمیشە دەبێت ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئێمە بین؟ ئاخر بۆچی؟🙄💔
'مەریەم قەھرەمانلو'
@read_feeling
2 959
بایه‌ک سۆراخی کردوویت موعجیب بووه به نه‌سیمی فێنکی هه‌ناسه‌ت ته‌نها حه‌زده‌کات بتناسێت🙂
'مەهدی ساڵح مەجید'
@read_feeling
2 959
حەز دەكەم خۆم لای چنگێ خۆشەویستی جێ بمێنم و تۆش لەژێر دەواری ئەوینێكدا ڕاكشێیت ژیان بخەیتە ژێر سەرت و خەون ببینی، كاتێك من حەز بكەم لەم ئاسمانی بوونەدا شەقەی باڵم بێت، ئیتر بۆ دەبێ تیر لە فڕینی تۆ بگرم؟ 🙁🦋!
@read_feeling
2 959
ھۆ سێبەری سپی ھۆ ئەو کچەی لاسارتری لە ڕەشەبا، دە دەرکەوە لە کوێی 😅🤎!
'شەھید بەکر عەلی'
@read_feeling
2 959
چ تەنیاییەکی تێیکەوتووە ئەمشەو مانگ!
تۆ دڵت لام نابێ و دونیا تێدەگەیەنم
کە دڵت لام نییە مێرولەکان لە خۆم کۆدەکەمەوە و بە زوبانێکی شیرێن پێیان دەڵێم: هاوڕێم لێت ناشارمەوە ئەو دڵی لام نییە 😅💔
'دلاوەر قەرەداغی'
@read_feeling
2 959
مانگێک دڵی به ژیان خۆشه‌و له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی جوانیت هه‌ڵهاتووه بۆ پێی ده‌ڵێی: لێراکه‌دا ڕامه‌وه‌سته؟ 😅
'مەهدی ساڵح '
@read_feeling
2 959
با ئەم شارە بچوکیش بێت بەڵام دەشێت دوو مرۆڤ تێیدا هەرگیز ڕێکەوتی یەکتر نەکەنەوە !🙂
'بەختیار عەلی'
@read_feeling
2 959
لێ گەڕێن مرۆڤ با خۆی بێ! دەستە زبرەكانت، لە ژیانی خەڵك وەر مەدە دەستە زبرەكانت، مەخەرە ناو ژیانی كەس لێ گەڕێ با هەموو كەس خۆی بێت 🙏🏻💔
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
2 959
مەوداکانی نێوان من و مەرگ بچوک ئەبنەوە و ژیان ئەبێتە دوورترین خاڵ ئەو کاتەی تۆ نیازت وایە لێم برەنجێیت !💔
'دەریا ھەڵەبجەیی'
@read_feeling
2 959
کانییه‌ک دڵی به خۆی خۆشه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت ...بۆ پێی ده‌ڵێیت: ده‌نگت ناخۆشه 🙂!!
'مەھدی ساڵح'
@read_feeling
2 959
لە نهۆمی هەشتەمی نەخۆشخانەکە پاڵ کەوتووم، لە پەنجەرەکەوە بەدیار ئاسمانی دوورترین گەڕەکی شارەوە، کۆلارەیەکی ڕەشم لێدیارە، تۆ پێم بڵێ: کۆلارەیەکی ڕەش جگە لە چاوەکانی تۆ دەبێت چیترم بیرخاتەوە ؟!😅
'شوان سەعید'
@read_feeling
2 959
ڕۆژێک لێرە، نزیکی ئەم مێزە ئاوڕێکی منداڵانەی لێم دایەوە پێدەچوو قسەی زۆری لە دڵدابێت، پێ دەچوو بیەوێت شتێک بڵێت لێیگەڕێ، پشیلەی حەوت رۆح منم... ئاخر حەق لەکوێدا ماوە هاورێ، ئەگەر حەق لەیەک جێیەکی ئەم دونیایەدا بمایە دەبوو لەدوای ڕۆیشتنی ئەو، من بمرم 😅💔!
'شوان سەعید'
@read_feeling
2 959
من هیچی تر نازانم، لیسا گیان کابرایه‌کی غه‌شیمم، کتێبه‌کان ئه‌م په‌ننه‌یان پێ داوم... خه‌تای ”دۆستۆیڤسکی“بوو فیتی دام و خستوومیە سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕۆیشتنه‌ی ”نالی“ به‌ره‌و ئه‌و مه‌مله‌که‌ته شوومه‌ی که ماڵی ”حه‌بیبه‌ی“ لێیه‌و سه‌رئه‌نجام له کۆڵانی بێ وه‌فاییه‌وه ده‌ر ده‌چێت، چی بکه‌م؟ ”خوا “کتێبه‌کان بگرێت خوا دۆستۆیڤسکی بگرێت ماڵی "نالی"م به‌قوڕ گرت، ئه‌وه‌نده وه‌سفی زوڵفی خاوی تۆی کردەوه، ”جاحز“یشی له ڕێ ده‌رکرد، لیسا ڕاستی، درۆ دەكەم، خه‌تای که‌س نییە، دڵم حه‌زی لێته، به‌یانییه‌کی نه‌فامم تازه عه‌قڵم بڕیوه‌تی و نا‌وی خۆمم له‌سه‌ر دیواره‌کانی دڵڕه‌قی حه‌وشه‌ی دڵت نووسیوه، ئه‌م جاره ڕه‌شم مه‌که‌ره‌وه 😓💔
'مەهدی ساڵح مەجید'
@read_feeling
