2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
2 959
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نانم لێبگره‌وه، هه‌وام لێ بگره‌وه، به‌ڵام پێكه‌نینه‌كانت نا..😄💛
'پابلو نرودا'
@read_feeling
2 959
خۆزگە لێرە دەبویت و دەتبینی چۆن ئەو یادگارییە کورتە چەند کاتژمێریانە خەریکن وێران وێرانم دەکەن !😅
'توانا عومەر'
@read_feeling
2 959
لە تۆ باشترم نەدیوە کە شەوان درەنگ برسیمان دەبوو.. بۆ ھەردووکمان گۆرانیەکت دەکردە نیوە.😅
'تەڵعەت تاھیر'
@read_feeling
2 959
ووتی؛ کە ھاتم بەسەرھاتێکی خۆشت بۆ ئەگێڕمەوە
ووتم؛ ھەر خۆی ھاتنی تۆ خۆشترین بەسەر ھاتە😅
'وریا ئەمین'
@read_feeling
2 959
- بەیانی ئیش ئەکەیت؟
+نا ...
- ئەی چی ئەکەیت؟
+خەریکی خۆشویستنی تۆ ئەبم 🤍!
'وریا ئەمین'
@read_feeling
2 959
مرۆڤ هەیە.. بەڕۆیشتنی کەلێنێکی ئەوەندە گەورە دەخاتە ژیانتەوە تەواوی دانیشتوانی دونیا لەدەورتبن، جێگای ئەوت بۆ پڕنابێتەوە !
'شوان سەعید'
@read_feeling
2 959
چ تەلیسمێک لە چاوەکانتدایە هەر کاتێک لێی رادەمێنم دەکەومە دونیایەک پڕ لە خەیاڵ، خەیاڵێک پڕ لە قریوەی ژیان، چپە چپی پەریە ڕۆح سوکەکان، وردە ئەستێرەی بە پۆل هەڵرژاو، وای خودایە چ جوانیەکە.. دەکرێ ئەم جارە لە باتی نیشتمان سرود بۆ چاوەکانی تۆ بلێم چونکە چاوەکانت نیشتمانە
'یارە محمد'
@read_feeling
2 959
پزیشکەکە وتی: دوور باش ئەبینی..
وتم: ئەرێ، گەر ئەوانەی دوورن باشبن !😄
'وریا ئەمین'
@read_feeling
2 959
لێرە جێگەی من نابێتەوە پێویستە جێگەیەکی نوێ بدۆزمەوە، بەڵام هەرچەن سەر ئەبەم و سەر ئەهێنم هەر شوێنێک تۆی لێ نەبێت بەکەڵکی هەناسەدان نایەت !🙂
'توانا عومەر'
@read_feeling
2 959
بۆ تۆ بوو ئۆفیلیا بۆ تۆ بوو، بۆ تۆ بوو بابی من شه‌ڕی له‌گه‌ڵ تاتاره‌کاندا هه‌ڵگیرساند له‌به‌ر تۆ ئاگری به‌ردایه ڕۆما به هه ڵمی دەریا سوێند ده‌خۆم، له‌به‌ر چاوی تۆ سێ جار ده‌ست ده‌ده‌م به هه‌تاوی زستاندا بۆ تۆ بوو بابی من ئایه‌ته‌کانی خسته سه‌ر نووکی شمشێره‌که‌ی، نه‌ک له‌به‌ر کراسه‌که‌ی (عوسمان) بۆ خاتری تۆ کتێبه‌کانی به‌غدای فڕێدانه دیجله‌وه به قسه‌ی تۆ ژه‌هری کرده شه‌ربه‌تی خه‌لیفه‌کانه‌وه، نه‌ک به قسه‌ی حه‌شاشه‌کان 🌙😅
#قەصیدەی_رافائیل
@read_feeling
2 959
وەکو مرۆڤێکی ناڕازی ئەم زەمەنە بێزارم لەنەھاتنت، لە چاوەڕوانیت لەو پێکەنینانەی دێنە سەرلێوت و من ھەستیان پێناکەم لەو خەمانەی لەدڵتدان و لەگەڵم بەشی ناکەیت بێزارم لەم شارەی تێیدا دەژیم و تۆی تێدانیت، لەو کۆڵانانەی ھەنگاویان پێدا دەنێم و تۆ لەتەنیشمدا نیت لەو سێبەرەی خۆم کەتەنیایەو لەگەڵ سێبەری تۆ نابێت بەدووان 🙂🤍!
'توانا عومەر'
@read_feeling
