2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
2 959
ناخەوم، بخەوم تۆ لە چاومدا بەردەبیتەوە بەربیتەوە، بێ چاو دەمێنمەوە 🤍🫀
'تەیب قادر'
@read_feeling
2 959
تا دوێنێ پێموابوو دهتوانم ههموو لووتكهكانی جیهان داگیر بكهم.. ئهمڕۆ زانیم چهنده ههناسهگره سهركهوتن له پلیكانهی ماڵێك كه تۆ ئیدی لهوێدا نیت !😅
'عهباس مهعروفی'
@read_feeling
2 959
باڵندە ڕەشەکانی نزیک دەریاکەم بینی ئاماژە بوون بۆ مردنت بەڵام تۆ مەهێڵە بیربچیتەوە مەهێڵە وەک ئەستێرەی کشاو بەسەر سنگمدا تێپەڕیت مەهێڵە وەک جەنگاوەری جێماو لەناو شەڕەکانمدا بکوژرێیت تۆ لەناو جوڵەی برژانگەکانمدا لەسەر ڕەنگی پێستم لەناو دڵی سوورمدا جوانیت. چونکە من خەونم هەیە تاڵە ڕەشەکانت کاڵتر و کەمتر ببنەوە و منیش تاریک وەک خوێنی مەییو خۆشمبووێیت ❤️🥀
'لازۆ ئازاد'
@read_feeling
2 959
ئێمە لەم تاریکاییەدا تەنھا دەتوانین بەرگەی ئەو تەنیاییە بگرین کە بێ وەفایی ئازیزانمان جێی دەھێڵن.. ئیتر بۆچی؟ لای کەنارەکانی جێھێشتن گلەیی چی لە ڕۆیشتنی ئاو دەکەیت کە وەفای بۆ تینوێتی نییە..😅
'مەھدی صاڵح مەجید'
@read_feeling
2 959
جۆگەلەی هەر ئەوینێك نەچێتە ناو دەریای ئەوینی ئەو ئەوە جگە لە سەراب هیچی دی نییە 🧡🪶!
'عادل شێخانی'
@read_feeling
2 959
ھیچ نابێ ژیان ھەر دەڕوا و بەفر دەتوێتەوە، درەختەکان چرۆ دەکەن دەوەرێن و وەرزەکان تێدەپەڕن، سەرم سپی دەبێ و ھەر قوربانت دەبم دەچمە پیری و دەستێکی لەرزۆکم بە گۆچانەکەمەوەیە بە دەستە لەرزۆکەکەی ترم لە نامەیەکدا بۆت دەنوسم خۆشمدەوێی 🤍🦋
@read_feeling
2 959
کاتێک ژنێک خۆشیدەوێیت ئامادەیە لە پارییسەوە بانگێشت نامەکەت قبوڵ بکات و بێتە شام کاتێکیش دڵی لێت دەشکێ ئەو لەوە تەمەڵترە قوتووی شەکرە کلۆکەی بەردەمیت بداتێ 💔🙂
'نزار قەبانی'
@read_feeling
2 959
چیبڵێم.. بێوهفایی باران بوایه، دهمێک بوو وڵاتهکهی من ئاو بردبوی!😅
'نهبهز گۆران'
@read_feeling
2 959
لەبیر دەکرێی، وەک ئەوەی نە هەوڵێک بووبیت و نە پاشماوەشت هەبوو بێت، لەبیردەکرێی 🙂🖤
'محمود دەرویش'
@read_feeling
2 959
وا مەكە ئەی دۆست، ئەی دۆست، دەست مەگێڕە بە برینما، دەستكاری ئەو ھاوارانەم مەكە كە بە عەبایەكی ڕەش دامپۆشیون، ئەزانم لێزانیت لە جوڵاندنی خەنجەری گیرخواردوی ناو جەستەدا،
بەھرەمەندیت لەوەدا ئازارم تیا بخەیتە سەما، دەزانیت چۆن بە وشەیەك ھەموو بێدەنگییەكانم بخەیتە سەر خوێن... ئەی دۆست، دەتوانیت یاری بە زۆر شت بكەیت، بەڵام یاری بە ژان مەكە، ژان نازانێت ببێ بە وازی، زۆریش لەخۆی بكات نازانێ پێبكەنێ...
وا مەكە ئەی دۆست...💔!
'ھێمن قەرەداغی'
@read_feeling
2 959
دوێنێ لە حەمام، تەماشای برینێکی کۆنی خۆمم ئەکرد، پەنجەی بۆ برینە تازەکە ڕائەکێشا! تا برینێکی وێڵ نەھاتووە و بیکات بە سێ، با لێرە بفڕم 🙃💗
'پەروێز ھوما'
@read_feeling
