2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
2 959
ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نیایی وه‌ك ئامێرێك ده‌مهاڕێت و ده‌مداته‌وه ده‌ست خۆم.. سه‌فه‌ر چه‌شنی ته‌ورێك خۆی به دیواره‌كانی بونمدا ده‌كێشێت وجودم له‌ت له‌ت ده‌كات و وه‌ك ڕه‌شه‌با ده‌یه‌وێت ڕه‌گو ڕیشه‌م له‌م مه‌مله‌كه‌ته هه‌ڵكێشێت.. منیش هه‌موو جارێك له ناو ئه‌و تاریكییه ڕه‌ش ڕه‌شانه‌ی كه دڵنیام دوا جار ده‌مده‌نه ده‌ست هه‌ڵدێرێك ده‌رونی تێكشكاوی خۆم هه‌ڵده‌گرم و وه‌ك كاڵ فامێك هه‌رگیز نه‌متوانیوه له نێوان ئێره‌و ئه‌و جێگایه‌ی كه دایمه ویستومه بۆی بڕۆم یه‌كێکیان هه‌ڵبژێرم !
'دیدار ڕزگار'
@read_feeling
2 959
ئەم گۆزە شکاوانە ئاشت نابنەوە ئەم روحە لەت لەت بوانە کۆناکرێنەوە ئەم باخچانە دڵیان نایەتەوە سەر خۆیان 🤍✨
'مەھدی ساڵح مەجید'
2 959
من لەگەڵ مرۆڤدا ئەمڕۆم لە دوێنێم خراپترە، سەرم دەخورێنم و دەزانم کە سبەینێم لەگەڵیان لەمڕۆ ڕۆشنتر نییە، تا ئەمڕۆ وامدەزانی لەنێو بەنی ئادەمدا شت هەیە دڵی پێخوش بکەیت وەلێ ئێستا حەزدەکەم دەستی چەپم بخەمە سەر دڵم و پەنجەی دەستی ڕاستم بکەم بەقوڕگمدا و قوڵپ قوڵپ بتهێنمەوە... خودایا من لەم دەستکردە جوانەت کە ناوی مرۆڤە.. نائومێدم، نائومێدم، نائومێدم 💔🙂
'توانا ئەمین'
@read_feeling
2 959
خۆزگە فیزیاگەرێك جورئەتی ئەوەی دەكرد بڵێ نەخێر، مەرج نیە شكان تەنها لە دۆخی ڕەقیدا ڕووبدا ئەوەتا دڵ لەوپەڕی نەرمیدا دەشكێ !😅
'ھەندرێن'
@read_feeling
2 959
تەنها من نا.. هەر هەمووتان باش دەزانن، سەختە، زۆر سەختە، تەنیابیت و یادی پێکەوە بوون بکەیت..😅
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
2 959
ئەو هێندە بارانی خۆشدەویست کە من ئاواتم دەخواست هەموو تەمەنم هەورێک بومایە بەسەر بانی ماڵەکەیەوە..😅🧡
'محمد شیرین زادە'
@read_feeling
2 959
ئاسمان بە ھەسارەکانیشەوە، بچینە ناو کاکێشانە دوورەکانیش ھێشتا ئاوێنەی خۆشەویستی خۆمان لە خەیاڵی ڕەشمان لەبەرچاومانە بەدترین ئافرێندراوی خودا، شیرین‌ترین خراپەکاری دڵی ئێشاوم ❤️
@read_feeling
2 959
دوای تۆ ئەم دونیاییە, یەک دونیا ئیشی دەوێت تا دووبارە ببێتەوە بە دونیا..🙂
'ئیلهان بەرک'
@read_feeling
2 959
تۆ لە نێو ئەو دونیا گەورەیە زۆر بچووکی, وەلێ لەنێو ئەو دڵە بچوکەی من هەموو دونیای..🧡
'هاوژیر محمد'
@read_feeling
2 959
مرۆڤێك گه‌ر بیه‌وێ ته‌نانه‌ت به ده‌نگیشی ده‌توانێ له باوه‌شت بگرێ..❤️
'ئیلهان بێرك'
@read_feeling
2 959
دڵم خۆشە.. وا باوكم لەوسەری كۆڵان دەركەوت, لە خۆشی دەركەوتنی باوكم، خونچەی كراسەكانی دایكم بەسەر تەنافەكەوە
دەبن بە گوڵ !❤️
'نەبەز گۆران'
@read_feeling
2 959
خەوی چی.. لە کەیدا بخەوم ؟ کە چاوە ڕەشەکانت، شەویان تاڵان کردووە !
'تەڵعەت تاهیر'
@read_feeling
2 959
وەک خەونێکی کورت لەیادت چومەوە وەک کتێبێک کە نەتەوێت جارێکی تر بیخوێنیتەوە لە بەشێکی بێ کەڵکی یادەوەریت تێتھەڵداوم، وەک ڕابردوویەکی تاڵ ناتەوێ ئاوڕم لێبدەیتەوە، چەشنی ڕەنگێ کە چاوانت ئازار دەدەن سەیرم ناکەی.. چ زوو بیرت چوو ئەو کاتانەی نەفرەتت لە ڕابردوت دەکرد کە بێ منە تفت لەو خەونانەت دەکرد کە منت تیا نەبینیون سەرکۆنەی ئەو ڕەنگانەت دەکرد کە لە ڕەنگی چاوی من لایانداوە..🙂
'دیدار ڕزگار'
@read_feeling
