2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
2 959
ههشتسهدوپهنجا یۆرۆ و بیستوههشت سێنت پارهی دوومانگی تهلهفۆن. له حاڵێکدا من سێ مانگه بهس لهگهڵ خۆم قسه دەکەم..😅
‘وریا مەزهەر‘
@read_feeling
2 959
خۆزگە دوكتۆرێك لە نۆرینگەكەیدا بە گەورەیی دەینووسی هۆكاری جەڵدەی دڵ بێ نازیە نەك چەوری و شەكر 💔😅
'هەندرێن'
@read_feeling
2 959
ههشتسهدوپهنجا یۆرۆ و بیستوههشت سێنت پارهی دوومانگی تهلهفۆن. له حاڵێکدا من سێ مانگه بهس لهگهڵ خۆم قسه دەکەم..😅
‘وریا مەزهەر‘
@read_feeling
2 959
بەئاوی تێگەیشتین ئێمە، دونیا هەر سەرابێک بوو هەموو ئەچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق
'مەحوی'
@read_feeling
2 959
با من بمرم و وەکوو گوڵی سەر گۆڕی مردووەکان وشکبوونت نەبینم ئەی ئەوین، خودا دەست بە جوانییتەوە بگرێت ئەی عیشق کەی سەرت دەخەیتە سەر سینگمان و پڕمان دەکەیت لە دڵنیایی..!؟ کەی بە تریفەی مانگ سوێندمان بۆ دەخۆیت بەیانی، وەکوو بێ لانەیەک، لە پەنای دیواری ساردی دڵی کچێکی تردا ڕەق نابینەوە...!؟ 🙂
'شوان سەعید'
@read_feeling
2 959
بیرتدەكەم و بەلێرە نەبوونت جگە لە بەفیڕۆدانی كاتەكان ھیچ شتێك نابینم لە ژیانمدا زیادی كردبێت...♥️
'توانا عومەر'
@read_feeling
2 959
تا نهمناشت نهمزانی له گۆرانییهکانی ئهودا چهقۆیهک شکاوه تا نهمناشت نهمزانی له یادهوهریهکانی ئهودا گولهیهک جێماوه دڕکێک له پاژنهی ئهودا بوو کهچی من دهبێت تا دهمرم بشهلم بزمارێک له تابوتهکهیدا بوو له ههر شوێنێک بم ناهێڵێت بخهوم بهو دهستانهی خۆم رافائیلم ناشت..🙃💔
#قەصیدەی_رافائیل
@read_feeling
2 959
بیرکردنی تۆ ئاسان نییە.. كۆتایی ھەفتەیەو یەك دنیا بیرم كردوویت! وەكو ڕۆژانی ئاسایی زو بەخەبەر ھاتم و خەیاڵم لات بوو، نازانم چۆن ڕۆژەكەم تەواو بكەم وەرزش كردن، ماڵ پاككردنەوە، بازاڕكردن.... ھیچیان ڕۆژەكە تەواو ناكەن، ئەگەر لەپەنامدا بویتایە ھەموو شتەكان دەبوونە دوو بەرامبەر جگە لەخۆشویستنت كەسەد بەرامبەر زیادی دەكرد 🥺🤍
'توانا عومەر'
@read_feeling
2 959
نامەیەکم لەسەر مێزی چێشت خانەکە بۆ جێ ھێشتویت نووسیومە من دەرۆم بۆ سەفەر گەر نەگەرامەوە لەبەر ئەم خۆشەویستیەمان لە پێکەنین مەکەوە, مەھێڵە سوراوەکەی لێوت کاڵ ببێتەوە وەک ئەو رۆژانەی لە پێش منەوە پرچت خاو دەکردەوە دوبارە و دوبارە خاوی بکەوە من نامەوێت لێک بئاڵێن, گەر منت خۆشدەوێت لە چاوەروانی گەرانەوەمدا روخسارە جوانەکەت مەشێوێنە جلە رەنگ مارۆنی و پەمەیەکانت لە یاد نەکەیت وەک پێم وتبویت رەش لە تۆ نایەت, دەزانم لەم باسە ھێندە بێ مێشکە بەگوێشم ناکات بەڵام ھیچ لێیگەڕێ ❤️🩹
'شەنکار جەمال'
@read_feeling
2 959
منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سور
منـیـش هێـلانـەکـەم لـێ کــراوە خـاپـور
‘مام هێمن‘
@read_feeling
2 959
وەک چۆن شەوەکان دەڕۆن و ئەستێرەکان بەدیار جوانی تۆوە تا بەرەبەیان دەدرەوشێنەوە منیش چاوەڕێی تۆم، چاوەڕوانییەکی بێ هودە، هەر لەبەر ئەوەیە دەڵێم.. تەنانەت ئەگەر جارێکی تر نەتبینمەوە دەمەوێت بزانم لەم شارە پیس و ترسناکەدا لەم گۆشە تاریکەی جەهەنمدا تۆ لەکوێیت و هیشتا منت خۆشدەوێت؟😅
‘ئەرنستۆ ساباتۆ’
@read_feeling
2 959
شوانێکم هەر ڕۆژەو شمشاڵێک ئەگۆڕم هەر ڕۆژەو ئاوازێک تاقی ئەکەمەوە بەڵام نازانم بۆ تا ئێستا نەمتوانیوە لە ئاوازی دەنگی تۆ نزیک ببمەوە 😅💔
'گۆران سعید'
@read_feeling
